| وێنه |
|
 |
| 2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان !
هێزه سیاسییه‌کان !
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 29 ساڵه‌ی خۆیدا ، گه‌لێک تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه . بێ ئه‌ژمار له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانی به کۆمه‌ڵ و به تاک کوشت و بڕ کردووه . ئه‌و تاوانانه‌ی که به ئاشکرا كردونى ، یاخود ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه، بومباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان به سه‌پاندنی شه‌ڕ له بست به بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و سه‌ره‌نجام تاوانی قارنێ له پاڵ تاوانه‌کانی وه‌ک قه‌ڵاتان و ئیندرقاش وسه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....، |
| په‌یامی ناوه‌ندی چاك بۆ كۆبونه‌وه‌ی كورده‌كانی جنوب |
 بهرِیَزان به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌ى كورده‌كانی جنوب
خوشكان برایان
ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه , میوانه خۆشه‌ویسته‌كان
سه‌ره‌تا سڵاوی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ناوه‌ندی چاك بفه‌رموون , هیوادارین كۆبونه‌كه‌تان به تۆكمه‌كردنی رِیزه‌كانتان كۆتایی پیَ بیَت .
یه‌كخستنی ئیَوه رِۆڵیَكی كاریگه‌ر ده‌گیَرِیَت له گریَدانه‌وه‌ی به‌شیَك گرنگ له خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به كوردستانی دایكه‌وه . بۆیه ئیَمه به گرنگییه‌وه ده‌رِوانینه كۆبونه‌وه‌ی ئیَوه‌و به هه‌نگاویَكی مه‌زنی ده‌نرخیَنین له پیَناو یه‌كیَتی نه‌ته‌وه‌یی .ناوه‌ندی چاك شانازی به‌وه‌وه ده‌كات چه‌ندین ئه‌ندامی ئیلامی له رِیزه‌كانیدان .دیاره ده‌ڤه‌ره‌كانی ئیَوه له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیاتر كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی پاكتاوی نه‌ژادی , بۆیه پیَویسته چاك زۆر گرنگی به‌و ناوچانه بدات , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون به ناوه‌ندی چاكه‌وه , ئه‌م كه‌لیَنه‌گه‌وره‌یه له رِیزه‌كانیدا پرِ بكه‌نه‌وه .
ناوه‌ندی چاك رِیَكخراویَكی سه‌ربه‌خۆیه , زۆربه‌ی مه‌یله سیاسییه‌كانی كوردستان , له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان , له رِیزه‌كانیدا تیَده‌كۆشن , له پیَناو كۆتایی هیَنان به جینۆسایدكردنی تاكی كورد و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و به دیهاتنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدیَرن و دیموكرات .
له‌كۆتاییدا هیوادارین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن له كۆبونه‌وه‌كه‌تان و به برِینامه‌ی گرنگ ده‌ربچن .
ناوه‌ندی چاك
26-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com |
| له سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی گیراوه سیاسییه‌كانی كوردستاندا |
رێنێسانس نیوز؛ ژیله‌مۆ: مانگرتنی گشتیی گیراوه كورده‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رۆژی سێهه‌مدا به‌رده‌وامبوو.
به گوێره‌ی دوا ئاماره بڵاوكراوه‌كان له لایه‌ن تۆری مافی مرۆڤی كوردوه، له ئێستادا زیاتر له (100) گیراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد له گرتووخانه‌كانی ورمێ، سنه، رجایی شه‌هر، ئێڤین، مهاباد و شاره‌كانی تر، مانیان له خورادن گرتووه و هه‌روه‌ک ئاماژه‌ش به بێسنووربوونی كاتی مانگرتنه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان دوابه‌دوای ئه‌و مانگرتنه‌ش له زۆربه‌ی گرتوخانه‌كانی ئێران‌دا، ماوه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی گیراوه‌کان كه‌مكراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك گرتووخانه‌ش په‌یوه‌ندیكردنی گیراوه‌کان به ده‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش كه ده‌كرێن له ژێر كۆنترۆڵی توندان. |
| ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن ، ئه‌دۆڕێن |
بانگه‌واز بۆ:
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و به‌ئه‌مه‌کی کوردستان
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ، وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌مان ئاگاداره ، له‌م دواییانه‌دا گه‌له‌که‌مان به قۆناخێکی پڕ کاره‌سات و مه‌ترسیداردا تێئه‌په‌ڕێت. قۆناخێک که ده‌ستکه‌وته‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ، به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن و مافه ڕه‌واکانمان دووباره زه‌وتئه‌کرێنه‌وه. ناوچه داگیرکراوه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو ، دووباره داگیرئه‌کرێنه‌وه ، کێشه‌ی که‌رکوک ئاڵۆزتر بووه و خه‌ریکه به ته‌واویی و به (ده‌ستوریی) له‌ده‌ستئه‌چێت. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر باشوری خاکی وڵاتمان و بۆمببارانی ئه‌که‌ن و دانیشتووانی سه‌ر سنوره‌کان ده‌ربه‌ده‌رئه‌که‌ن.
له کاتێکدا که ئه‌م هه‌موو کێشه و گرفته مه‌ترسیدارانه ڕووبه‌ڕووی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان بوونه‌ته‌وه ، |
| خوالێخۆشبوو به‌ڕێز حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح |
به‌ناوى کۆچبه‌رانى کورد و ڕێکخراوه کوردیه‌کانى هۆڵه‌نده‌وه، پرسه و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى که‌سوکار و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو به‌ڕێز حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح ده‌که‌ین. که ده‌کاته باوکى بەڕێزان (کاک کۆچه‌ر،هاوسه‌ر و تێپه‌ڕ و خاتوو ژێنه‌ر).
خوالێخۆشبوو حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتى 26/08/2008 له ته‌مه‌نى 69 ساڵیدا، له شاری زۆته‌رمیر، به نه‌خۆشی کۆچى دوایى کردەوە.
به ناوى هاوڕێیان دۆستانی خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوه‌وه سه‌رخۆشى و هاوخه‌مى له سه‌رجه‌م كه‌سوكارانى ده‌كه‌ین. داواكارین له یه‌زدانى مه‌زن ئه‌م كۆسته، دوا ناخۆشى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات. |
| قایمقامی هه‌ڵه‌بجه : رێگا ناده‌م فڕۆکه خانه له شاره‌که‌م دروست بکرێ کوردستانی |
KOnline - فوئاد ساڵح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه که رێگا نادات فڕۆکه خانه له شاره‌که‌ی دروست بکرێ ، ئاماژه بۆ ئه‌و فرۆکه خانه سه‌ربازییه‌ی که ئه‌مریکا به نیازه له هه‌ڵه‌بجه بیکاته‌وه .
فوئاد ساڵح به ئاژانسی هه‌واڵی فارسی راگه‌یاندووه " شاره‌که‌مان وێرانی ده‌ستی شه‌ڕه و رێگا ناده‌ین جارێکی تر شه‌ڕ وێرانی بکاته‌وه ."فوئاد ساڵح ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که حکومه‌تی هه‌رێم 725 هه‌کتار زه‌وی بۆ ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ته‌رخان کردووه و ئه‌مریکا ش راسته‌وخۆ پاره‌که‌ی نادات به‌وان ده‌یدات به حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌مانه‌هه‌مووی هه‌یه ، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌کراوه. |
| پیوستن زنان زندان نسوان سنندج وفعالین دانشجویی زندانی به اعتصاب غذای زندانیان سیاسی ومدنی |
 بنابر اطلاعات رسیده ؛ جمعیت زندانیانی که از اغاز این حرکت به اعتصاب غذا پیوسته اند در روز دوم وسوم اعتصاب افزایش پیدا کرده است ،فعالین زنان ودانشجویی طی روز دوم وسوم اعتصاب غذا با انتشار بیانیه ای اعلام داشتند جهت حمایت از تحقق خواسته های برحق زندانیان و همچنین اعتراض نسبت به عملکرد حاکمیت از روز سه شنبه 5/6/86 دست به اعتصاب غذا خواهند زد.
اعتصاب کنندگان در زندانهای مختلف ایران و کردستان خواستار حمایت سازمان ها و اشخاص فعال حقوق بشر در سراسر جهان از اعتصاب غذای سراسری خود شده اند.
گزارشات حاکیست شماری از زندانیان سیاسی غیرکُرد نیز از دومین روز به صفوف اعتصاب کنندگان پیوستند. |
| دژی هاتنی سوپای عێراق، ناوه‌ندی چاك خۆپیشاندان ده‌كات |
 
ئه‌ندامێكی ناوه‌ندی چاك رایگه‌یاند "دژی هاتنی سوپای عێراق‌و بێهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان، رۆژی 31\8 له‌شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق خۆپیشاندانێك ساز ده‌كه‌ین".سوید، ئاوێنه: ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك، قادر نادر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند، دژی هاتنی سوپای عێراق‌و بێهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان، رۆژی 31\8 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له‌شاری ستۆكهۆڵمی سوید خۆپیشاندانێك ساز ده‌كه‌ن.ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان پێیان باشبووه خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم رێكبخه‌ن‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌سوید یه‌كگرتوو نییه، بۆیه به‌ناچاری خۆپیشاندانه‌كه ده‌به‌ینه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق".قادر نادر وتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به‌رده‌وام ئه‌فسه‌رانی كورد لاده‌برێن‌و له‌جێگایاندا عه‌ره‌ب داده‌نرێن‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه‌و ناتوانن فشار دروست بكه‌ن، بۆیه ئه‌و خۆپیشاندانه ساز ده‌كه‌ین".ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ناوه‌ندی چاك وتیشی "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی ناتوانن به‌رگری بكه‌ن با ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له‌پارت‌و لایه‌نه سیاسی‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین وه‌ك پارتی‌و یه‌كێتی بێهه‌ڵوێست نه‌بن‌و دژی ئه‌و بڕیارانه بوه‌ستنه‌وه". |
| ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌یمونه‌کان دێنێ و کاک نێچیریش که‌ر |
مانگێک پێش ئێستا کاک نێچیر سه‌فه‌رێکی تارانی کرد‌و میدیاکانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتویان له قه‌ڵه‌م دا‌و باسیان له کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ده‌کردو پیرێژنێکی لای حاجی هۆمه‌رانیش جرتێکی بۆ پڕۆژه‌کانیان لێده‌دا.
بابه‌تێکی خۆشم له سایتی سبه‌ی و رادوێی نه‌وادا خوێنده‌وه‌و باس له‌وه ده‌کات که:
Tuesday, August 26, 2008
ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی پاركێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌خاكی هه‌ردوولادا تاووتوێ ده‌كه‌ن
Linkچۆمان: وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێم داوای یارمه‌تی له ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای یارمه‌تی له ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك له سنوری قه‌زای چۆمان، به‌لاَم شوێنی پاركه‌كه جاربه‌جار له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت. وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ژینگه هاتنه هه‌رێمی كوردستان.
Link |
| ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند |
یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی مێژووی کورد له فینلاند ده‌رچوو
ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان بۆ کوردستان، یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی له مێژووی کورد بڵاو کرده‌وه.
ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند کتێبێکی ده‌نگی کورته، که له دوو سی دی‌دا تۆمار به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی زانیاری کوردانی دانیشتووی فینلاند له سه‌ر مێژوو، گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری فینلاند و به مه‌به‌ستی خه‌بات دژی هه‌ڵاواردن و خۆ هه‌ڵاواردن بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له پێشه‌کی ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند دا هاتووه: "ئه‌و به‌رهه‌مه، به مه‌به‌ستی ئاشنایی زۆرتر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ و وڵاتی نوێی ئه‌و کوردانه‌یه که دێنه فینلاند و ده‌یانهه‌وێ شوێنی ژیانیان فینلاند بێ. مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مه، هێنانی فاکتی زانستی و خستنه رووی باسی قووڵ و لێکدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی پێوه‌ندیدار به ژیانی مشه‌ختی یان په‌نابه‌ری نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست دانی هه‌ندێک زانیاری سه‌ره‌تایی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیان و ژینگه‌ی نوێ "ذهنی" گوێ‌گران و هاونشتیمانانی کورد له گه‌ڵ ره‌وشی ژیان له فینلاند ئاشنا بکرێن." |
| وەڵامێكی كورت بۆ ڕونكردنەوەكەی تیمی پارێزەرانی كورد |
 عەلی مەحموود محەمەد-هۆڵەندا :
لە ژمارە 449 ی ڕۆژنامەی بەڕێزی هاووڵاتی ڕۆژی 17-8-2008 دا , ڕونكردنەوەیەك بە ناوی بەڕێزان تیمی پارێزەرانی ئەنفال بڵاوكراوەتەوە وەك وەڵامدانەوە بە چاوپێكەوتنێكی كاك مستەفای حەسەن گەورە لە گەڵ ڕۆژنامەوان دڵشاد ئەنوەر , لە وەڵامەكەی بەڕێزیاندا , كۆمەڵێك ڕونكردنەوەیان داوە , كە بەشێكیان داكۆكییە لە سەرۆكی هەرێم و هەندێكی هێرشە بۆ سەر كاكە مستەفا و پشكێكیشی ڕێنماییە بۆ ناوەندەكەمان . ئێمەش مافی خۆمانە وەڵاممان بۆ هێرش و ڕونكردنەوەكان هەبێت و كەڵك لە ڕێنوێنییەكانیان وەربگرین بە سوپاسەوە .
لە خاڵی یەكەمی داكۆكیەكەیان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێن : سەبارەت بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕستەی (بە هیچ شێوەیەك نابێت ناوی جاشەكان ئاشكرا بكەن ) لە دەمی دەرنەچووە , نە لە جاری یەكەم لە كاتی بینینی , نە لە جاری دووەمیش , بەڵكە بەبەردەوامی جەختی لەسەر سەروەری یاسا دەكردەوە باسی گیروگرفتی ئێمەی دەكرد تاوەكو كار ئاسانی بۆ ئێمە بكرێت .
ئەمەی سەرەوە وەڵامی ئەو كۆمەڵە پارێزەرە بەڕێزەیە بۆ كاكە مستەفای حەسەن گەورە , كە ناوەكانیان بەم شێوەیە لە سەر نووسینەكەیان ڕیزبەندی كراوە: (( مستەفا عەسكەری , محەمەد ساڵەح ئامێدی , عەبدالرەحمان زێباری , گۆران ئەدهەم ڕەحیم , هدار زیبار بارزانی , مستەفا عەلی ئەحمەد , ئەیاد ئیسماعیل كاكەیی )) , خۆشبەختانە ناوەكان بە مامۆستا مستەفا عەسكەری دەستپێدەكات , با بزانین ئەم مستەفایەیان ساڵێك لەمەوپێش بەڕێزی چی وتووە سەبارەت بە هەمان پرس , تاكو بەراوردی قسەكانی بكەین بە مستەفاكەی لەمەڕ خۆمان , تاكو لەوێوە حوكەمەكە بدەین و بزانین ئایا ئەم مستەفایەیان قسەی هەڵبەستاوە بە زمانی سەرۆكی هەرێمەوە , یان ڕاستی وتووە : سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی جاشه كورده‌كان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، مسته‌فا عه‌سكه‌ری وتی: "له‌سه‌ر رێنمایی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كاتی شكاتكردن و ناوی ئه‌وانمان به دادگای باڵای تاوانی عیراقی نه‌داوه، جگه له سێ پارێزگاره‌كه‌ی شاره‌كانی كوردستان كه له‌كاتی شاڵاوی ئه‌نفال پارێزگاری شاره‌كان بوون". |
| پشتیوانی له داخوازیه‌کانی زیندانیانبی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان ! |
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌ستپیکی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات دا، ڕومه‌تی ڕه‌شی دژه ئازادیی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر خستۆته ڕوو. ڕژێمی ناوبراو ده‌ستی داوه‌ته کوشتار، ئه‌شکه‌نجه، زیندانی کردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران هاووڵاتی. له‌م راستایه‌دا کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم، خه‌ڵکانی ئێرانیان وه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ داپڵۆسین و سه‌رکوتانه‌وه چاو لێکردووه. کاره‌ساتی ده‌ستی ئاخونده‌کان له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، به تایبه‌ت ژنان ، کرێکاران و گشت ئازادیخوازانی ئێران له لایه‌ک و، له به‌رێکی تره‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستاندا شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده وه‌حشیانه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه، که مێژووی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست ده‌خاته‌وه بیری مرۆڤ. |
| بۆ پشتیوانی له مانگرتووان , كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووانی زیندانی دامه‌زرا |
 چاكنیوز-تایبه‌ت
بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له مانگرتووانی زیندانی , كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووان پیَك هیَنرا , بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی زیندانیان به ده‌ره‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له سیَداره‌دان و جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و داخوازانه‌ی مانگرتووان له پیَناویدا ده‌ستیان به تیَكۆشان كردووه :
رِیَكخراوه به‌شداربووه‌كانی كه‌مپین بریتین له هه‌ر یه‌ك له :
- ناوه‌ندی چاك www.chaknews.com
- تۆرِی پاریَزگاری له مافی مرۆڤی كورد
- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئازه‌ر میهر
- رِیَكخراوی دانشجویانی ئازادی كوردستان ( خاك)
- هه‌ڵسورِاوانی سه‌ربه‌خۆی ژنان و دانشجویانی كورد
- كه‌مپینی سه‌رانسه‌ری دانشجویانی ده‌ربه‌ندی كورد
- كه‌مپینی ئازادی بۆ رِوناك سه‌فا زاده و هانا عه‌بدی و زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی هاوكات ماڵپه‌رِیَكیش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی زیندانیان كه‌وته كار
- Link |
| بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له شاری لاهاى بۆ پشتیوانی له مانگرتووانی زیندانی له رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئ |
 بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیان , بانگه‌وازی هه‌مووو كوردانی هۆڵه‌ندا و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی رِۆژی هه‌ینی 29-8-2008 له به‌رده‌م دادگای تاوانبارانی نیَو ده‌وڵه‌تی .
رۆژ: رۆژی هه‌ینی 29ی 8ی008 2
کاتژمێر: کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00
شوینی کوبونه‌وه:
Maanweg, 174
2516 AB, The Hague
The Netherlands
کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
توری مافی مروفی کورد
ریکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی ئیرانی له هوله‌ندا
ریکخراوی میدیای کورد
ریکخراوی بیسنور
ریکخراوی کوردی راستان
ناوه‌ندی (چاك)-كؤميته ى رؤزهه لات
www.chaknews.com |
| ئه‌وه‌ى بۆ پاریَزگار كرا بۆ كۆڵن پاوڵ نه‌كرا كه‌هاته هه‌ڵه‌بجه |
سه‌ردانه‌كه‌ى پاریَزگارى سلیَمانى بۆ هه‌ڵه‌بجه كیَشه‌ى لیَكه‌وته‌وه
ئه‌وه‌ى بۆ پاریَزگار كرا بۆ كۆڵن پاوڵ نه‌كرا كه‌هاته هه‌ڵه‌بجه
ئا: خه‌بات نه‌وزاد
دواى سه‌ردانى پاریَزگارى سلیَمانى بۆ هه‌ڵه‌بجه، پاریَزه‌ریَكى كۆنى ئه‌و شاره ده‌ستگیر ده‌كریَتء قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌لیَت "ئه‌و ده‌ستگیر كردنه داوایه‌كى یاساییه‌و ئه‌و كه‌سه هه‌ندیَك قسه‌ى نابه‌جیَى كردووه".
پاش نیوه‌رِۆى رۆژى یه‌ك شه‌ممه پاریَزه‌ر خالید حه‌مه نورى ئه‌ندامى ژورى پاریَزه‌رانى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر داوایه‌كى فواد ێالح ره‌زا قائیمقامى ئه‌وشاره ده‌ستگیر كرا، "ده‌ستگیر كردنى ناوبراو په‌یوه‌ندى به‌و قسانه‌وه بووه كه له‌ساتى سه‌ردانى پاریَزگارى سلیَمانى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بۆ هه‌ڵه‌بجه وتویه‌تى". ئاویَنه زانیویه‌تى پاریَزه‌ره‌ى ناوبراو به‌پیَى ماده‌ى 433 ى یاساى سزادانى عیَراقى "له‌سه‌ر داوه‌یه‌كى قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه"ده‌ستگیر كراوه‌ء، هه‌ردوو به‌رِیَوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیروانء بیاره وه‌ك شاهید له‌ناو كه‌یسه‌كه‌دان.
به‌ره به‌یانى رۆژى 21 ى ئاب، دانا ئه‌حمه‌د مجید پاریَزگارى سلیَمانى هاورِیَ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رِیَوه‌به‌ریَكى گشتى گه‌یشتنه هه‌ڵه‌بجه، له‌ده‌روازه‌ى شار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى ئه‌وشاره‌ء سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كانء دامه‌زراوه حیزبیه‌كان پیَشوازیان لیَكرا، كه‌سیَكى چاودیَر له هه‌ڵه‌بجه كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرابكات به ئاویَنه‌ى وت ئه‌م كاره شتیَكى ئاسایى نیه، "چۆن ده‌بیَت پاریَزگار سه‌ردانى به‌ختیارىء قالاوه بكات ئاوهاش پاریزگارى هه‌ڵه‌بجه‌شه‌و ده‌بیَت زوو زوو بیَته ئه‌مشاره، ئه‌وه‌ى كرا زیاده بوو وه مه‌به‌ستیَكى سیاسى له‌پشته‌وه‌بوو"، ئه‌و كه‌سه رونكردنه‌وه‌ى زیاترى دا‌و وتى "دوو رۆژ به‌ر له هاتنه‌كه‌ى دار‌و به‌ردى هه‌ڵه‌بجه بووبوه لافیته، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و كرا بۆ پاوڵیش نه‌كرا كه‌هاته ئه‌م شاره"، كاتژمیَر 11 ى پیَشنیوه‌رۆى هه‌مان رۆژ له هۆڵى ئه‌حمه‌دموختار كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ پیاو ماقوڵانء زانایانى ئاینى ء گه‌نجانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا به‌گوته‌ى شایه‌ت حالیَكى ئاماده بووى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه "له‌كۆتاییه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا روبه‌رو بونه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندیَك قسه‌ى به‌شدار بوان دروست بووه"، ناێیح عبدالرحیم یه‌كیَك له‌قسه‌كه‌رانى ئه‌و رۆژه به‌ئاویَنه‌ى وت "دواى ئه‌وه‌ى قسه‌م له‌سه‌ر هه‌ندیَك به‌رپرسى هه‌ڵه‌بجه كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه‌كیَتیه‌وه وه‌ڵام درامه‌وه‌ء |
| سۆران نه‌یتوانی دایكی و نیشتمان جێ بهێڵێت ... هه‌ڵمه‌ت هۆشیار |
ملمان له ژێر تیغی رۆژگار
مرۆڤ پڕ به‌هاترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌و بگه‌ره گه‌ردوونیشه، ناكرێ ئێمه له‌خۆڕایی ژیانیان لێ بسێنینه‌وه به‌تایبه‌تی كه‌سانێك كه ژیان چاوه‌ڕوانی شتی زۆر گه‌وره‌یان لێده‌كات، ئێمه زۆر بێ په‌روایانه ئازیزه‌كانی خۆمان ده‌ده‌ینه به‌رنووكی نه‌شته‌رو تیغه ژه‌نگاوییه‌كانمان له ملیان گیرده‌كه‌ین ئه‌وه‌تا ئێمه گه‌نجه پیرۆزه‌كانی خۆمان ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت چیتر ووڵات گه‌نده‌ڵی نوقمی نه‌كات و گه‌نده‌ڵكاران ووڵات دانه‌پۆشن، له به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا ژیانی لێزه‌وت ده‌كه‌ین. |
| راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی (4) حزبی كوردستانی |
كاتژمیَر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی ئیمرِۆ 26/8/2008 سه‌ركرده‌ی (4) حزبه كوردستانیه‌كه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكیَشانی كوردسان له شاری سلیَمانی كۆبونه‌وه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیء پیَشهاته تازه‌كانی ناوچه‌كه‌و عیَراقء كوردستان به‌تیَرو ته‌سه‌لی باسیان لیَوه‌كرا، كۆبوونه‌وه‌كه نیگه‌رانیء مه‌ترسی خۆی ده‌ربرِی له‌وه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ندى نه‌ك هه‌ر ئه‌و مافانه‌ی كورد كه له‌ده‌ستوردا هاتووه، به‌تایبه‌تیش مادده‌ی (140) كه تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌ركردنی یاسایی كیَشه‌ی كه‌ركوكء ناوچه دابرِاوه‌كان جیَبه‌جیَ ناكات، به‌ڵكو ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌ویَ به‌هه‌مان شیَوازى پیَشوو مامه‌ڵه له‌گه‌ل كورد‌و داخوازیه‌كانی بكاتء له‌رِیَگه‌ی هیَزه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كانی تردا بگریَته‌وه. |
| جه‌ماوه‌رى تورِه‌ى خانه‌قین پاشه‌كشه‌یان به سوپاى عیَراق كرد |
پیَشرِه‌و حه‌مید: رِۆژنامه‌ى هه‌ولیَر
دواى ئه‌وه‌ى دوفه‌وجى سوپاى نویَى عیًَراق رِۆژى ( 25/8/2008 ) چونه‌شارى خانه‌قین رِۆژى ( 26/8/2008 ) له‌به‌رده‌م بینایه‌ى قائیمقامیه‌تى خانه‌قیندا هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانى شاره‌كه به‌هه‌مو چین و تویَژه جیاوازه‌كانه‌وه دژى هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى عیَراقى بۆشاره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان كرد‌و به به‌هه‌ڵكردنى ئالاَى كوردستان و به به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى خانه‌قین شاریَكى كوردستانییه و هه‌میشه له‌پیَناویدا ده‌جه‌نگین , په‌یامیَكیاندایه حكومه‌تى ناوه‌ندو زۆربه‌توندى دژى برِیارى ناردنى سوپا بۆشاره‌كه‌یان وه‌ستانه‌وه ,
مه‌لابه‌ختیار كارگیَرِى ( م . س ) یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رى نارِازى خانه‌قیندا وتى " هه‌ردومه‌كته‌بى سیاسى ( پارتى و یه‌كیَتى ) ئیَستا لیَرین و بۆشه‌رِنه‌هاتوین و بۆئه‌وه‌هاتوین كه‌به‌گفتوگۆ كیَشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین " هه‌وه‌ها ( به‌ختیار ) وتى " ئه‌گه‌ر به‌دانیشتن و گفتوگۆ كیَشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كرا ئه‌وا هیَز به‌هیَز وه‌لاَم ئه‌ده‌ینه‌وه " هه‌روه‌ها لاى خۆیه‌وه وته‌پیَژى فه‌رمى سوپاى عیَراقیش ( محمد عه‌سكه‌رى ) ئه‌مرِۆهه‌رله‌دواى خۆپیشاندانه‌كه‌ى شارى خانه‌قین ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاندو وتى " سوپاى عیَراق له‌شارى خانه‌قین ده‌كشیَته‌وه و نایانه‌ویَت توشى هیچ كیَشه‌یه‌ك ببن له‌گه‌ڵ دانیشتوان و لایه‌نه‌كانى شارى خانه‌قیندا " هه‌روه‌ها به‌رپرسیَكى حیزبى له‌شاره‌كه‌وه به رِۆژنامه‌ى ( هه‌ولیَر) ى رِاگه‌یاندو وتى " ئیَستا سوپاى عیَراق له‌شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه‌و هیچ هیَزیَكیان له‌شاره‌كه‌دا نه ماوه‌و جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قینیش بۆوه‌لاَم دانه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه‌و بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عیَراق و نه‌یارانى میلله‌تى كورد ته‌واوى شاره‌كه‌یان به ئالاَى كوردستان رِازاندو وته‌وه و له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و باره‌گا حیزبیه‌كاندا ئالاَى كوردستان هه‌ڵكراوه و ئه‌و ماڵه‌عه‌ره‌بانه‌ش كه عه‌ره‌بى رِه‌سه‌نى شاره‌كه‌ن وه‌ك كورده‌كان به‌په‌رۆشه‌وه به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد‌و له‌سه‌رماڵه‌كانیان ئالاَى كوردستانیان به‌رزكردو وته‌وه " هه‌روه‌ها ( محمد سمیَدى ) نویَنه‌رى عه‌ره‌به رِه‌سه‌نه‌كانى شارى خانه‌قین وده‌وربه‌رى یاداشتى جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قینى له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندو جه‌ماوردا خویَنه‌ده‌وه كه‌ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له ( سه‌رۆك كۆماره‌سه‌ۆرك وه‌زیران ) كرابو وه و له‌به‌شیَكى یاداشتنامه‌كه‌داهاتوه و ده‌ڵیَت " جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قین پیَویستیان به‌سوپا نیه وپیَویستمان به خزموتگوزارى هه‌یه كه ده‌میَكه لیَى بیًَبه‌شن " هه‌روه‌ها ده‌ڵیَت " داواكارین به‌زوترین كات سوپاى عیَراقى فیدراڵ له‌شارى خانه‌قین بكشیَته‌وه‌و چیتر بارگرژى له‌ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌كات " لاى خۆیشییه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كیَتى نیشتمانى ئه‌وه‌ى رِاگه‌یان كه هه‌ردو سه‌رۆك ( مه‌سه‌عود بارزانى و جه‌لال تاله‌بانى ) به‌رامبه‌ر به هاتنى سوپاى عیَراق بۆخانه‌قین یه‌ك بۆچونیان هه‌یه و هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى عیَراقى بۆشاره رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه " . |
| له سیاسیه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌وه* به‌ره‌و كۆماری دزه‌كان |
كاتیَك گه‌لیَك وه‌ها خۆیان رادیَنن , كه له ژیَر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تیَكی دیكتاتۆریدا بژین , ئه‌وا ئازادی بۆ ئه‌وان كاریَكی ئه‌سته‌نگ و دژواره.....جان جاك رۆسۆ
بیستون خه‌له‌كانی
میَژوی گه‌لی ئیَمه سوره , سوریَكی ئه‌رخه‌وانی , پره له هه‌لچون و داچون , پره له به‌رخۆدان و شـــــكه‌ست و هه‌ره‌سی جۆراو جۆر , پره له خه‌یانه‌ت و ئازایه‌تی قوربانی , لیواو لیَوه له چه‌وسانه‌وه‌و گه‌مه‌ی مه‌ترسیداری زلهیَزی ده‌ره‌كی پاشكۆی خۆمالی كۆنه‌په‌رست و دارده‌ستی دوژمن , پره له پلان و فیت و فیَڵی دوژمنان جا له ژیَر هه‌ر ناو‌و ناتۆره‌یه‌ك دابیَت , هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به تراژیدیایه‌كی تازه ته‌واو بوه , هه‌میشه باجی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانمان جه‌ماوه‌ر داویه‌تی , هه‌میشه سه‌ركرده‌كانمان بۆ راكردن ئاماده بوون زیاتر له خۆ راگری و به‌رگری كردن , هه‌میشه پاكانه بۆ نسكۆ‌و هه‌ره‌س و شه‌ره خۆكوژیه‌كانمان ده‌دۆزینه‌وه , هه‌میشه پاڵه‌وانه به‌زیوه‌كانیشی به نه‌مرو هه‌میشه زیندوو پیَغه‌مبه‌ر ده‌خه‌مڵـــیَندریـَن... |
| تشکیل کمیته ی حمایت و پشتیبانی از اعتصاب غذای سراسری زندانیان سیاسی کُرد |
دو روز از مقاومت واعتصاب غذای زندانیان سیاسی و مدنی کُرد گذ شت .این اعتصاب ،که آشکارا اعتراضی ست ، به وضعیت وخیم حقوق بشر در کردستان واعدام وبازداشت گسترده ی فعالین جنبشهای مسالمت آمیز ،با حمایت گسترده ی زندانیان وفعالین مدنی و تمام احزاب و اپوزیسیون های سیاسی کُرد در شرق کردستان مواجه شده است .
فعالان مدنی وسیاسی کورد در دومین روزاین اعتصاب وبا هدف حمایت هرچه گسترده تراززندانیان اعتصاب کننده اقدام به تشکیل کمیته یی نمودند .این کمیته ضمن دعوت از آحاد مردم برای پشتیبانی از این اعتراض بی سابقه ،اشخاص حقیقی وحقوقی فعال در زمینه حقوق مدنی و سیاسی و فرهنگی را دعوت نموده است ، تا اعلام موضع نمایند؛هم چنین برای گسترده شدن هر چه بیش‌تر اعتراضات مدنی و فشارآوردن بر مقامات جمهوری اسلامی برای پایان دادن به نقض وسیع حقوق بشردرکردستان فورا به این کمیته بپیوندند.
اعتصاب این کمیته اضافه بر خانواده های جمعی از زندانیان سیاسی و مدنی کُرد شامل:
1.چاک (سازمان مقابله با انفال و ژنوسید ملت کُرد)،
2.شبکه حقوق بشر کُرد،
3.انجمن فرهنگی واجتماعی زنان آذرمهر،
4.سازمان دانشجویان آزاد کردستان (خاک)،
5.فعالین مستقل زنان و دانشجویی کُرد،
6.کمپین سراسری دانشجویان در بند کُرد،
7.کمپین آزادی روناک صفازاده وهانا عبدی وزینب بایزیدی . |
| ئه مساليش له ئاڵمان يادى قارنى كرايه وه |
  
له به رواری 24 ی مانگ ، له هؤلی پاویلیون له باژاڕی هانۆڤری ئا‌ڵمانیا ، نۆێنه را یه تی چاک و سه نته ری ئار شیڤ و ڕۆژنامه گه ری کوردستان ، ساڵیادی کۆشتاری به کۆ مه ڵ له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستانیان( قارنی ) له ژێر ناوی " شه وی کوردستان " رێز گرت .مه راسمی شکۆ داری قارنی به یه ک ده قه بێده نگی بۆ ڕیز گرتن له هه م‌و گیان به ختکردوانی گه لی کورد ده ستی پێ‌کرد ، پاشان به ڕێز که ریم گه رمیانی ،پاش ڕاگه یاندنی پرؤ گرامی شه وی کوردستان، په یامی هاوده ردی سه نته ری بۆ ئاماده بوان خۆێنده وه .ئارێز داراپور ، به نؤینه رایه تی ناوه ندی چاک په ێامێکی پێش که ش کرد و خۆازیاری ئه وه بو که هه موو کۆڕ و کۆ مه ڵه کان وحیزب و ڕێکخراوه سیاسیيه کان بێده نگ نه بن به را مبه ر به تاوانه له ڕاده به ره کانی کۆماری ئیسلامی و ده بێ به کرده وه ته بایی و برا یه تیان دژ به داگیر که ران بنوێنن .به ڕیز دۆکتۆر ئه سعه د ڕه شیدی ، له سه ر ئه ده بیاتی کوردی و کاردانه وه ی له سه ر خه باتی کورد له ڕۆژ هه ڵات ، وتاڕێکی به نرخی ئاراسته ی ئاماده بوان کرد که سه رنجی ئاماده بوانی ڕا کێشا له پاش حه سانه وه يه کی کۆرت، گروپی موزیکی لاوانی به هه ست و دڵسۆزی کورد له هانۆڤه ر به ده نگی زوڵالى خۆیان ، تێکه ڵ به ئامرازه کانیان ، چه ن پارچه ی موزیکی ڕێک و پێکیان پیش که رد .له لاێه ن نۆێنه رایه تی چاک له شاری هانۆ ڤه ری ئاڵمان ، 4 خه ڵاتی تایبه ت به گروپی موزیک پێش که ش کرا و به شێوه ێێکی مه کتوبیش سپاس و پێزانینی چاک به بۆ هو نه رماندانی هیژا : کاک هاوکار به کر ، کاک ئاری عه لی ، کاک نه وزاد سۆفی ، کاک میران نازێ ڕا گه ێاندرا .سه نته ری کۆلتوری پاویلۆن به خوانترین شێوه هاوکاری کۆمیته ی ئاماده کاری" شه وی کوردستان " کرد که لێره دا ده بێ سپاسی ناوه ندی چاک لێان دوپات بکه ینه وه .
ناوه ندی چآک / كؤميته ى ئالمانیا
25-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|
| رِادیۆی ته‌وار و زاگرۆس چاوپیَكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیان و كۆمیته‌ی كفرییا ده‌كه‌ن |
 چاكنیوز-تایبه‌ت
پاش ئه‌نجامدانی چاوپیَكه‌وتنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی گه‌رمیان "كه‌لار و كفری " , كه به ده‌ستپیَشخه‌ری ناوه‌ندی چاك ئه‌نجامدران , په‌یتا په‌یتا رِاگه‌یاندنه‌كان چاوپیَكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسورِاوانی ناوه‌نده‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ن له گه‌رمیان , له‌م چوارچیَوه‌یه‌دا رِادیۆی ته‌وار چاوپیَكه‌وتنیَكی له‌گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی چاك ئه‌نجامدا به یاوه‌ری به‌رِیَز شوان محه‌مه‌د له لیژنه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیان .
پیَشتریش رِادیۆی زاگرۆس سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس چاوپیَكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رِیَزدار سه‌باح عه‌لی قاره‌مان به‌رپرسی كۆمیته‌ی كفری چاك ئه‌نجامدا . |
| مه‌لا به‌ختیار و كاك مه‌حمود, خانه‌قین ئه‌گه‌رِیَننه‌وه سه‌رهه‌ریَم و سوپاى عیَراقیش شاربه‌ده‌ر ئه |
خالید عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌مرِۆ خه‌ڵكى خانه‌قین ده‌ستى به خۆپیشاندانى خۆى كرد, بۆ نارِه‌زای ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر به‌هاتنى سوپاى عیَراق و هه‌روه‌ها به نارِه‌زایى به‌رامبه‌ر برِیارى ده‌ركردنى پیَشمه‌رگه و حیزبه‌كانى كوردى له نیَو خانه‌قینه‌وه , بۆ ئه‌و شۆینه‌ى پیَش پرۆسه لیَیه‌وه هاتوون.
خه‌ڵكى خۆپیشاندان ئه‌كات و نارِازییه, ئه‌چیَته سه‌ر شه‌قام و لافیته به‌رز ئه‌كاته‌وه و داوا ده‌كات, كۆ ئه‌بیَته‌وه و به‌حه‌ماسه‌ته‌وه سرود و دروشمى سه‌رده‌مى ماڵویَرانی كور ئه‌ڵیَته‌وه, دواتر ماندوو ئه‌بیَت و ئه‌گه‌رِیَته‌وه و پاڵى لیَئه‌یاته‌وه, ئه‌وه‌ى بیَئاگایه لیَى و نایزانیَت, ئه‌وه‌یه بۆچى خۆپیشاندان ئه‌كات و داواى چى ئه‌كات و له‌كىَ داواى ده‌كات؟
پیَمان سه‌یره, تا رِاده‌یه‌كى زۆر, زۆرتر له‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه خۆپیشانده‌ره, كۆ ئه‌بیَته‌وه و داواى نه‌هاتن و ناردنه ده‌روه‌ى سوپاى عیَراق ده‌كات, ئه‌ى نازانیَت ئه‌وه ئیشى ئه‌و نیه, ئه‌و مافه‌ى كاتىَ لیَى َزه‌وتكراوه ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى كۆ ئه‌كه‌نه‌وه بۆ خۆپیشاندان خۆیان سوپاى عیَراقیان پیَكه‌وه ناوه, پرسى ئیَوه‌یان كردووه؟ هۆكه‌ى ئه‌وه نیه سوپاى عیَراق دیتَ و لىَ ئه‌ترسن و به‌سوپایه‌كى خۆیَن رِیَژ و داگیر كه‌رى ئه‌زانن وه‌هاتان بۆ باس ده‌كه‌ن ئیَستا, له رِابردودا نا, به‌لاَم ئیَوه نازانن ئه‌گه‌ر ئه‌م هیَز و سوپاى عیَراقه داگیر كه‌ر و مافنه‌ده‌ر و خۆیَن رِیَژ بیَت, خۆ سه‌رۆكه‌كانى خۆتان, ئه‌ى ئه‌و خۆشباوه‌رِانه‌ى كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن, ئه‌وان دروستیان كردووه و پیَكه‌وه‌یان ناوه, بۆیه ئه‌و سیفه‌ته‌یان پیَوه‌یه كه داگیر كه‌ربن, |
| سبه‌ینىَ خۆپیشاندانیَكى هیَمنانه له ناحیه‌ى جه‌باره |
مه‌ردان چاوشین لیَپسراوى مه‌ڵبه‌ندى كفرى ( ى ن ك) رِایگه‌یاند. دوا به‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌ن سیایسیه‌كان كه نیوه‌رِۆى ئه‌مرۆ له شارى كفرى ئه‌نجام درا له سه‌ر هاتنى سوپاى عیراقى بۆناوچه‌كانى قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا وخانه‌قین . به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردن له خۆپیشاندانه‌كه‌ى شارى خانه‌قین برِیارمان دا سبه‌ینىَ خۆپیشاندانیَكى هیَمنانه له ناحیه‌ى جه‌باره سازبده‌ین
|
| سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە. |
کۆمیسیۆنى ئەوروپا وەڵامى داواى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه دەداتەوە
سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە.
لەنامەیەکدا کۆمیسیۆنى ئەوروپا وەڵامى داواى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه دەداتەوە سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە. کارین گات رۆتەر بەرپرسی بەشى عیراقى کۆمسیۆنى ئەوروپا لەو نامەیەدا خۆشحاڵى دەربڕیوە بەوەڵامدانەوەى نامەیەکى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه کە داواى مەحکومکردنى تاوانى تیرۆرى رۆژنامەنوس سۆران مامە حەمە و لیکۆلینەوەى نیودەولەتى و فشارخستنە سەر یەکێتى و پارتى بۆ خستنەڕووى بەڵگە وڕاستیەکانى ئەم ڕوداوەىکردوە. |
| به بۆنه‌ی مانگرتن له خواردنی سه‌رتاسه‌ریی به‌ندكراوانی سیاسیی كورد. |
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به بۆنه‌ی مانگرتن له خواردنی سه‌رتاسه‌ریی به‌ندكراوانی سیاسیی كورد.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئازادیخوازانی ئێران!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ!
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
به پێی به‌یانیه‌یه‌ك كه زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد بڵاویان كردۆته‌وه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 4ی خه‌رمانانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیم‌و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به رای گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی‌و خۆ بوراردن له خواردن. |
| حیمایه‌كانى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدیش په‌لامارى رِه‌خنه‌گریَكیاندا |
ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com
یه‌كیَكیتر له‌و كه‌سانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پاریَزگارى سلیَمانى هه‌ستایه‌وه و رِه‌خنه‌ى گرت له پاریَزگارى سلیَمانى و به‌رپرسان" نه‌جمه‌دین "ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه بوو ,به‌لاَم له‌كاتى رِه‌خنه‌گرتنه‌كه‌یدا به‌به‌رچاوى پاریَزگارى سلیَمانى و به‌رپرسان و ته‌واى ئاماده‌بووناى هۆڵه‌كه‌وه له‌لایه‌ن حیمایه‌كانى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پاریَزگارىسلیَمانیه‌وه به توندى په‌لامار دراو به‌ناچارى خستیانه‌وه سه‌ر كورسیه‌كه,هیَنده به‌توندى په‌لاماریاندا تاوه‌كو پاریَزگار لیَیان تورِه‌بوو فرمانى پیَكردن كه وازى لیَبهیَنن,چه‌ند رِۆژیَكه هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌ده‌م كه ویَنه‌یه‌كى ئه‌و په‌لاماردانه‌م ده‌ست بكه‌ویَت به‌لاَم به‌داخه‌وه ده‌ستم نه‌كه‌وت ,بۆیه تا ئیَستا بلاَم نه‌كرده‌وه. |
| به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی ئیعازی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ن |
 له‌لایه‌كی تره‌وه ناوه‌ندی چاك له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه رایانگه‌یاندوه كه به‌و مه‌به‌سته رۆژی یه ك شه‌ممه له سوید خۆپیشاندان ده‌كرێت بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌و ولاته.
به‌یاننامه‌كه‌ی چاك تیایدا هاتووه: "ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به سیاسه‌ته چه‌وته‌كانیان خه‌ریكه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له دوای ڕوخانی ڕژیَم له ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌ش له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕِینه، ئیَستا سوپای عیَراقی له‌و ناوچانه جیَگیر بووه كه ناوچه‌ی محه‌ره‌مه بوو له سه‌رده‌می به‌عس خه‌ویان ده‌بینی بۆی بگه‌ڕِیَنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به هیَمنی پیَشكه‌شیان ده‌كه‌نه‌وه ."
|
| خۆپیشاندانی خانه‌قین ده‌ستی پێكرد |
سه‌لام عه‌بدوڵا ـ خانه‌قین:به‌به‌شداری نزیكه‌ی 10 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26/8 خۆپیشاندانی خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ستی پێكردو ئێستا له‌به‌رده‌م بینای قایمقامی شاره‌كه‌ن، دژی هاتنی سوپای عێراق.دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 25/8 دوو فه‌وجی سوپای عێراق هاتنه شاری خانه‌قین، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردو ئێستا خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بینای خانه‌قیندان‌و داوا ده‌كه‌ن سوپای عێراق به‌په‌له له‌خانه‌قین بكشێننه‌وه‌و به‌هوتاف كێشان داوا ده‌كه‌ن كه‌خانه‌قین پێویستی به‌سوپا نییه، به‌ڵكو پێویستی به‌خزمه‌تگوزارییه. |
| ئا‌ڵمانیا |
 ڕۆژی شه ممه ، کاتژمێری 16 به کاتی ناوه ندی ئه و‌روپا ، کۆڕێکی ماته مینی بۆ ئه ندامی کۆچ کردوی لیژنه ی ناوه ندی حیزبی شیوعی کوردستان له شاری هانۆ ڤه ر به ڕیوه چو . نه مر " ده رمان سلۆ " ناسراو به " ئه بو حه ربی " که به رپرسی ده شتی موسلیش بو ، 40 ڕۆژ پیش چاوی له جیهان به ست و ماڵ ئاوایی له که س و کار‌و هه ڤاڵانی حیزبی خوی کرد،کاک ئارێز داراپور به نۆێنه رایه تی چاک به شداری پرسه و کۆڕی ماته مینی ناوبراو بو و په یامی سه رخۆشی هاوڕییانی چاکی به هه ردو حیزبی شێوعی کوردستان و عێراق ڕا گه ێاند .
|
| نێچیرڤان بارزانی: داوا كراوه له حزبه کوردستانیه‌کان باره‌گاکان چۆڵ بکه‌ن نه‌ک ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن |
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند پێشمه‌رگه بۆ كارێكی تایبه‌ت چۆته سنوری دیاله كه ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، رونیشیكرده‌وه كه ئێستا ئه‌و ئه‌ركه ته‌واوبووه بۆیه كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه شتێكی ئاسایییه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له مه‌راسیمی ده‌رچوونی هه‌شته‌مین خولی كۆلێژی پۆلیس له هه‌ولێر، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند "هێزی پێشمه‌رگه بۆ كارێكی تایبه‌ت چۆته سنوری پارێزگای دیاله كه ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، ئێستاش كه ئه‌و ئه‌ركه ته‌واوبووه، كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه شتێكی ئاسایییه."
له ماوه‌ی رابردوودا سوپای عێراق داوای له لیوای 34ی پێشمه‌رگه كرد كه له سنوری جه‌لاولا و قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین بكشیَته‌وه و دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ش به ره‌سمی داوا له حیزبه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كرا كه باره‌گاكانیان له ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.نێچیرڤان بارزانی رونیشیكرده‌وه كه "داوا له حیزبه كوردییه‌كان كراوه ئه‌و بینا حكومییه‌كانه چۆڵ بكه‌ن كه كردویانه‌ته باره‌گا و داوایان لێنه‌كراوه ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن."وتیشی "له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه." |
| قوربانیانی راپەڕین 300 داوا تۆماردەكەن |
كاوە عومەر. دهۆك:كەسوكاری ئەو ژن و منداڵانەی كە لە راپەڕینی ساڵی 1991 لە دهۆك شەهید بوون، تا ئێستا 300 داوایان لە دادگا تۆمار كردووە.لەم بارەیەوە پارێزەر زیرەك محەمەد سدیق لێكۆڵەری دادی لە نووسینگەی دهۆك كە سەر بە دادگای تاوانەكانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان راپۆرت گوتی “ئەو قوربانییانەی لە راپەڕینی 1991 لە منداڵ و ژنان شەهید بوون تا ئێستا 300 داوایان لە نووسینگەی پارێزگای دهۆك تۆمار كردووە”.سەبارەت بە مەرجی تۆماركردنی ئەو داوایانە، ناوبراو گوتی “دەبێ بەڵگەی شەهید بوون هەبێ لەگەڵ هەبوونی دوو شاهێد”.لەلایەن خۆشیەوە عەبدوڵڵا محەمەد گەڤەركی كە پارێزەرە لە دادگای دهۆك رایگەیاند كە چەند كێشەیەكی دیكەش هەیە دەبێ لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت، وەك كارەساتی ئەشكەوتی (دەكان) كە ساڵی 1969 لە كۆمەڵگەی قەسرۆك سەر بە قەزای شێخان روویداوە و تێیدا 67 كەس لەو ئەشكەوتە بە دەستی هێزەكانی رژێم سووتێنران. |
| وەزارەتی شەهیدان دەستەیەكی ڕاوێژكاری داكۆكیكردن لەقوربانیان و زەرەرمەندبووانی كۆمەڵكوژی ك |
بەمەبەستی داڕشتنی بەرنامەی كاركردن بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكوژی كوردستان. ئه‌مڕۆ لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی چنار سەعد عەبدوڵڵا لەدیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی سەعدی بەرزنجی ئەندامی پەرلەمانی لەئەنجوومەنی نیشتیمانی ئێراق و كاكەڕەش نەقشبەندی نەقیبی سەندیكای پارێزەران و چەند پارێزەرێكی دیكە، گفتوگۆكرا لەسەر میكانزمی ئامادەكردنی بەرنامەی پێویست بۆ داواكردنی مافی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی كۆمەڵكوژی ئەنفال و كیماباران لەدادگا. ئامانجی دانیشتنەكە بریتی بوو لەپێكهێنانی دەستەیەكی ڕاوێژكاری داكۆكیكردن لەقوربانیان و زەرەرمەندبووانی كۆمەڵكوژی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆر سەعدی بەرزنجی بڕیاریش وایە كەبەزووترین كات هەنگاوی كرداری بۆ ئەم مەبەستە بەهاوكاری سەندیكای پارێزەران بهاوێشترێت. |
| دژ به سازشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا له سوید خۆپیشاندان ده‌كات |
 دژ به سازشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا له سوید خۆپیشاندان ده‌كات
ئه گه ر ده سه لاتى كوردى پاشه كشه له و ناوچانه ده كات , با پاشه كشه له ده سه لاتيش بكه ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به سیاسه‌ته چه‌وته‌كانیان خه‌ریكه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له دوای رِوخانی رِژیَم له ده‌ست ده‌ده‌ن , هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌ش له‌بار بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی رِاپه‌رِینه .ئیَستا سوپای عیَراقی له‌و ناوچانه جیَگیر بووه ,كه ناوچه‌ی محه‌ره‌مه بوو له سه‌رده‌می به‌عس , خه‌ویان ده‌بینی بۆی بگه‌رِیَنه‌وه , ده‌سه‌ڵاتدارانی كرد به هیَمنی پیَشكه‌شیان ده‌كه‌نه‌وه .
سازشكردن به كه‌ركووك و داهیَنانی 32% له لایه‌ن سه‌رانی كورده‌وه , گفتدان بۆ پاشه‌كشه كردن له‌قه‌ره‌ته‌په , ئه‌مرِۆ خانه‌قین و رِیَگای كه‌لار یشی هاته سه‌ر , سبه‌ینیَ نۆره‌ی كه‌ركووك و موسڵ و دوبس و شه‌نگار و ..... , ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش نۆره‌ی هه‌موو كوردستانه .سه‌رانی كورد , له‌و كاتانه‌ی كورد پیَویستی به هه‌ڵویَستیانه , كوردستان به جیَده‌هیَڵن و كه‌س نایان دۆزیَته‌وه , ئاماده‌ن بۆ ده‌ستكه‌وته مادییه‌كان خۆیان سازش به‌هه‌موو خاك و شاره‌كانی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن .
جه‌ماوه‌ری كوردستان
تیَكۆشه‌ران ئازادیخوازان
كاتی ئه‌وه هاتووه هیچكه گویَ له رِیَنویَنی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد نه‌گرتریَت , چۆن له رِاپه‌رِیندا جه‌ماوه‌ر به هیَزی خۆی كوردستانی ئازاد كرد , جاریَكی دیكه به یه‌كیَتی و یه‌كرِیزیمان رِیَگه نه‌ده‌ینه‌وه سوپاى ئه‌نفال بگه‌رِیَته‌وه كوردستان . پیَویسته هه‌موو كوردستان هه‌ڵویَستی جه‌ماوه‌ری خانه‌قین بگرنه به‌ر و به‌ره‌و رِوی سوپای داگیركه‌ری به‌غدا بووه‌ستنه‌وه .
هاوكات داواكارين له هه موو لايه نه كان " پارت , ريكخراو , كه سايه تى " ييه كان , به ئه ركى ميژوويى خؤيان هه لبستن ناره زايه تى ده ربرن , بيده نگبوونمان به شداربوونه له و تاوانه ده رهه ق به كورد ده كريت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌كو ده‌ستپیَشخه‌رییه‌ك به‌رامبه‌ر به سازشی سه‌ركردایه‌تی كورد له ئاست ده‌سه‌ڵاتدارانی عیَراقی , ناوه‌ندی چاك رِۆژی يه ك شه‌ممه به‌راواری (31-8 ) , كاتژمیَر ( 12-2) له به‌رده‌م باڵویَزخانه‌ی عیَراقی له سوید خۆپیشاندان سازه كات .له خۆپیشاندانه‌كه هه‌ڵویَستی سه‌ركردایه‌تی كورد له ئاست دۆزی كه‌ركووك و پاشه‌كشه كردن له قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین شه‌رمه‌زار ده‌كات , هاوكات داوا ده كه ين ئه گه ر ده سه لاتى كوردى پاشه كشه له و ناوچانه ده كات , با پاشه كشه له
ده سه لاتيش بكه ن .
ناوه‌ندی چاك – كۆمیته‌ی سوید
25-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com |
| دوێنی سه‌رله‌به‌یانی هێزه‌کانی ئێران له کوردستان ده‌ستیان به‌ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوان کرد |
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌رێمی، شه‌ر له نێوان ئه‌و هێزانه‌و گه‌ریلاکانی پژاک دا هاتۆته ئاراوه،به‌لام تا ئیستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که هیچ زانیاریه‌ک رانه‌گه‌یه‌ندرا، جگه له‌وه نه‌بێت که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیران ،هه‌رێمه‌کانی کێله‌ڕه‌ش، شپیران و دۆستان تۆپباران کراوه.له‌لایه‌کی دیکه راگه‌یا‌ندرا، که‌به‌کرێگیراوانی ڕژیم کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌کانی ئۆپراسیۆن به بیانووی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانیان کۆکردۆته‌وه و، وه‌پێش خۆیان داون بۆ هه‌رێمه‌کانی ئۆپراسیۆنه‌که. ئه‌مه‌و له ئه‌نجامی ده‌سترێژی هێزه‌کانی ڕژیم کاسبکار دانش جلوباقۆ کوڕی فه‌تاح بریندار کرا.کاسبکاره‌که دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆسخانه‌ی شاری ورمێ، گیانی له‌ده‌ستدا. کاسبکار دانش جلوباقۆ که خه‌ڵکی گوندی خوناڤینه ، خێزانداره و مندالێکیشی هه‌یه.
|
| رِونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى و دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید |
ناسح عبدالره‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ناو هۆڵى ئه‌حمه‌د موختار من قسه‌ى خۆمم كرد و ئیَستاش لیَیان په‌شیمان نیم,قسه‌كانیشم به‌برِواى خۆمم هه‌موو له جیَگه‌ى خۆیاندایه و ده‌نگى من له‌و هۆڵه‌دا هه‌روه‌ك سه‌دان خه‌ڵك پیَیانگووتمه‌وه كه‌ده‌نگى كپكراوى 65 هه‌زار خه‌ڵكى ماف خوراوى هه‌ڵه‌بجه بووه,هه‌ربۆیه‌ش قسه‌كانم ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى دایه‌وه له ناو دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید رِۆژانه‌ش ته‌له‌فونى زۆرم بۆ ده‌كریَت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ ده‌ست خۆشى لیَكردنم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌رپرسانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید كردوومه,ته‌نانه‌ت به‌رپرسى حیزبى و حكومى هه‌ڵه‌بجه هه‌بووه ده‌ستخۆشى لیَكردووم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى كه كردوومه, ئیَستاش داواى دادگاى كردنیان ئه‌كه‌م چونكه ئیهمالى و كه‌مته‌رخه‌مه‌ى به‌رپرسان هۆكاریَكى سه‌ره‌كى كاولى هه‌ڵه‌بجه‌یه,به‌ش به‌حاڵى خۆم كیَشه‌ى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسیَكى حیزبى و حكومى هه‌ڵه‌بجه‌دا نییه,به‌لاَم ته‌نها رِقم له كار‌و كرده‌وه خراپه‌كانیانه نه‌ك خودى خۆیان,چونكه ئه‌گه‌ر من رِقم لیَیان بیَت ئه‌وا منیش هیچ جیاوازیه‌كم نییه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا,من نامه‌ویَت ئه‌وان بم بۆیه نامه‌ویَت وه‌ك ئه‌وانیش بیربكه‌مه‌وه و كار بكه‌م. |
| هه‌په‌گه رایگه‌یاند که دوێنێ ئه‌رته‌شی تورک له باتمان ده‌ستی به ئۆپراسیۆن کرد. |
گه‌ریلاکانیش کاتژمێر 7و 15 خوله‌کی سه‌ر له ئێواره هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له هه‌رێمی سێگرد جێگیرکرابوون.له ئه‌نجامدا 3 سه‌رباز کوژران و 2 ی دیکه‌ش بریندار بوون.
له‌لایه‌کی دیکه هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای راگه‌یاند که 4رۆژ له‌وه‌و به‌ر له پێده‌شتی گه‌ڤه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا که ئه‌مانه‌ن:کازم یاکن ناسراو به سه‌ردار تالسی له دایکبووی سالی 1991ی جۆله‌مێرگ و عه‌دنان دۆنوک ناسراو به که‌ندال پۆلات له دایکبووی سالی 1982ی ناوچه‌ی پرسووسی رحا. |
| پیوستن بیش از 80 نفر از زندانیان سیاسی ومدنی کورد به اعتصاب غذای سراسری |
بنابر گزارشات رسیده ،از سوی خانواده های زندانیان سیاسی و مدنی کُرد؛هم چنین اطلاعاتی که از درون زندانهای سراسرکشوربه دست آمده است.بیش از80 نفراززندانیان سیاسی ومدنی کُرد درروز نخست- درزندانهای اوین وتهران وارومیه وسنندج ومهاباد - به اعتصاب غذای سراسری پیوسته اند.
40 نفر اززندانیان سیاسی ومدنی کُرد در زندان ارومیه
13 نفراز زندانیان سیاسی و مدنی کُرد درزندان سنندج ،
8 نفر اززندانیان سیاسی و مدنی کُرد در زندان اوین ،
15 نفر مهاباد ودیگرزندانهای متفرقه ...اعتصاب غذای نامحدودی را اغاز نموده اند .
بنا بر گزارشات انتظار می رود ،طی روزهای آینده شمار بیشتری از این زندانیان به اعتصاب غذای سراسری بپیوندند |
| له ئه‌مڕۆوه،سه‌رجه‌م گیراونی کورد،له زیندانه‌کانی ئیران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست به‌مانگرتن له |
لێدوانه‌که ئاراسته‌ی مرۆڤایه‌تی کراوه و مه‌به‌ستی مانگرتنه‌که‌ش سه‌رنجراکێشه بۆ سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری زیندانه‌کان و دژ به گوشاره‌کانی سه‌رگیراوان و سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر 8چالاکوانی کورد.گیراوه مانگرتوه‌کان ئامانجیان له‌م 6 خالانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆکردووته‌وه:
1- دانپیانانی حكوومه‌تی ئێران به شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نیی گیراوان و گرتنه‌به‌ری هه‌ڵسوكه‌وتێكی مرۆڤدۆستانه له‌گه‌ڵیان.
2- پێداچوونه‌وه به سزای له سێداره‌دانی زیندانییان و راگرتنی به په‌له‌ی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان.
3- كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان و هه‌ڵسوكه‌وتی دژه مرۆڤانه له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كاندا
4- كۆتایی به‌و جیاکارییه‌ی بهنێرێت که له نێوان گیراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه کورده‌کان و ئه‌وانی دیکه ده‌کرێت و دوورخستنه‌وه‌یان بو تاراوگا راوه‌ستێندرێت و بارودۆخی زیندانه‌کانیش باش بکرێت.
5- زیندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران بخرێنه ژێر چاوه‌دێریی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ناوخۆ و جیهان.
6- ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران به پێی پێوه‌ره بنه‌ره‌تیه‌کانی ماڤی مرۆڤ چاکسازی تێدا بکرێت.
8 چالاکوانی مه‌ده‌نی کورد که سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه، ئه‌مانه‌ن:
1- عدنان حسن پور(روژنامه‌نوس)
2- هیوا بوتیمار(روژنامه‌نوس و چالاکی مه‌ده‌نی) |
| سڵاو له به‌رخودانی زیندانیانی كورد |
ئه‌مرِۆ تیَكۆشانی زیندانیانی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران چووه قۆناغیَكی دیكه‌وه , ده‌یان زیندانی له زیندانه‌كانی ورمیَ , سنه , مهاباد , كه‌ره‌ج ... ده‌ستیان دایه مانگرتن و بانگه‌وازی مرۆڤایه‌تیان كرد بۆ ئازادی و باشتركردنی باری ژیانیان و كۆتایی هیَنان به ئه‌شكه‌نجه و خراپی باری زیندانه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له سیَداره‌دان .
ناوه‌نده‌ندی چاك وه‌كو هه‌میشه پشتیوانی خه‌باتی زیندانیان و رِیَبواری ئازادبونیانه, پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م شیَوازه خه‌باته‌ی زیندانیان ده‌رده‌برِیَت , خوزیاره هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسی و رِۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌كان پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیان بكه‌ن , فشار توندتر بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر رِژیَم و په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌كان و ناوه‌ند و رِیَكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانه‌وه بكه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر رِژیَم تا برِیاری له سیَداره‌دان به‌سه‌ر چالاكڤانی كورد هه‌ڵبوه‌شیَنیَته‌وه , پیَویسته په‌ره به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بدریَت له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له سیَداره‌دان به سه‌ر 8 چالاكڤانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی كورد كه ئیَستا له چاوه‌رِوانی په‌تی سیَداره‌دان , له‌م پیَناوه‌دا ناوه‌ندی چاك بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات بۆ یه‌كیَتی كار له پیَناو په‌ره دان به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ ئازادی خۆشه‌ویسته‌كانمان .
بژی ئازادی , بژی مافی مرۆڤ
ناوه‌ندی چاك – كۆمیته‌ی رِۆژهه‌ڵاتی كوردستان
25-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com |
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|