| وێنه |
|
 |
| داخوازینامه‌ی چاودێری كوردۆساید بۆ كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ولیسته‌كانی |
داخوازینامه‌ی چاودێری كوردۆساید بۆ كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ولیسته‌كانی به‌شدار بوو له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان
بابه‌ت : داخوازینامه بۆ سه‌رجه‌م لیست و كه‌سایه‌تییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
داواكاری : پشتیوانیكردن .
به‌ڕێزان ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی چاك , كۆمه‌ڵێك داواكاری , كه به‌شێكن له داخواز‌و ویسته‌كانی ئێمه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستتان , به هیواین پشتیوانی لێبكه‌ن و په‌یمان به جه‌ماوه‌ر بده‌ن له دوای ده‌رچونتان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارله‌مان كاری جدی له‌سه‌ر بكه‌ن بؤ به ديهينانيان .
داخوازی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدی كورد : |
| هۆڵه‌ندا.. به‌سکاڵای كوردێك بازرگانێكی چه‌كی كیمیایی به شانزه ساڵ و نیو حوكم ده‌درێت |
 هۆڵه‌ندا.. به‌سکاڵای كوردێك بازرگانێكی چه‌كی كیمیایی به شانزه ساڵ و نیو حوكم ده‌درێت
PUKmedia شه‌ونم کریم- هۆڵه‌ندا 18:18 03/07/2009
هونه‌رمه‌ند دانیا عه‌لی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دایكبووه‌و له ساڵی 1988 به بۆنه‌ی به‌کارهێنانی گازی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وکاته‌وه به‌سه‌ختی بریندار بووه‌و له ساڵی 1998 له هۆڵه‌ندا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا، توانرا که‌مێك له ئازاره‌کانی که‌مبکرێته‌وه، دوای پرۆسه‌ی ئازادی و رووخانی رژێم له دادگای هۆڵه‌ندی له لاهای هونه‌رمه‌ند دانیا علی ره‌حیم، رێباز قادر سکاڵاى له‌سه‌ر تاوانبار (فان ئانرات) بازرگانی چه‌کی کیمیاوی تۆمار ده‌که‌ن، دوای 5 ساڵ هه‌وڵدان و ماندوبونێکی زۆر‌و په‌یداکردنی دۆکیوميندو زانیاری زیاتر له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که، دوای چه‌ن دانیشتنێك له‌لایه‌ن دادگاوه له رۆژی 30/6 له شاری لاهای هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی هه‌ر 3 قوربانی سكاڵاكه‌ر شایه‌تحالی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و هونه‌رمه‌ندان دانیا علی، عه‌لی ره‌حیم رێباز قادر‌و خاتوو زێخفێڵفد پارێزه‌ری قوربانیان و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسیه‌ی ئانرات له كورد‌و هۆڵه‌ندی و ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه كارێكی زۆریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌نجامدا، دادگای ئانرات به‌ڕێوه‌چو و دوا بڕیار به 16 ساڵ و نیو تاوانبار فان ئانرات سزا درا، ناوبراو تاوانبار كراوه به هاوبه‌شیكردن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ. |
| بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستانی لیستی کوردستانی |
به‌ڕێزان ماندو نه‌بن
مێژوو ئه‌ڵێت لیستی کوردستانی ته‌مه‌نی 96 ساڵانه ، به‌وپێوه‌ره‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستانی به عێراقیکراو 63 ساڵه دامه‌زراوه‌و یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستانی ، به‌عێراقیکراویش 33 ساڵه دامه‌زراوه ، کۆکراوه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ردووکیان ئه‌کاته 96 ساڵ
دیسان مێژوو پێمان ئه‌ڵێت 63 ساڵه سه‌رۆکی پارتی ته‌نیاو ته‌نیا هه‌ر بارزنییه و له باوکه‌وه بۆ کوڕ سه‌رۆکایه‌تییه‌که گواستراوه‌ته‌وه، سه‌رۆکی یه‌کییه‌تی نیشتمانیش 33 ساڵه هه‌ر تاڵبانییه‌و نه کۆنفرانس ئه‌کرێت و له پلینیۆم ونیازیشی وایه هه‌ر به‌سه‌رۆکی بمرێت
دیسانه‌وه مێژوو پێمان ئه‌ڵیت ئه‌م لیسته ته‌مه‌ن 96 ساڵه ، به‌درێژایی ته‌مه‌نیان چه‌ندین هه‌ڵه‌ی مێژووییان کردووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ندین سه‌رکه‌وتنیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام هه‌ندێک له‌و هه‌ڵانه نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره‌و ئه‌چنه بازنه‌ی هه‌ڵه مێژووییه‌کانه‌وه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆوبراکوژی ، شکستی ساڵی 1975 وهه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی پارچه‌کانی تری کوردستان وهێنانی سوپای دوژمن بۆسه‌ر خاکی کوردستان له 31.ئابی 1996 دا و ئاشکراکردن‌و پێدانی پلان و نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی به دوژمن ، و به‌عێراقیکردنی کورد و په‌راوێزخستنی خواستی زۆرینه‌ی کورد که له ڕاپرسییه مه‌زنه‌که‌دا ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دابوو نه‌ک به‌عێراقیبوون، و په‌راوێزخستنی نیوه‌ی زیاتر له ڕووبه‌ری خاکی کوردستانی باشوور که به ناوچه‌دابڕاوه‌کان ناسراوه‌و له سه‌رابی ژماره 140 دا سه‌ره‌ونگوم میان کرد ، و له ماوه‌ی 18 ساڵ ده‌سه‌ڵات و بودجه‌و پاره‌و داهاتی کوردستان تائێستا نه‌توانراوه سه‌ره‌تاییترین هه‌لومه‌رج و ڕه‌وشی ژیانێکی شارستیانه بۆ نه‌ته‌وه‌ی سته‌مدیده‌ی کورد دابین بکه‌ن ، تائێستاش کێشه‌ی هه‌ژاری ، په‌روه‌رده‌و خوێندن ، خزمه‌تگوزاری ئاو و کاره‌با و هاتووچوون ، و سه‌روه‌وری یاسا ،و چه‌ندین کێشه‌ی تر هه‌ن که هه‌ر هه‌موویان له‌به‌رچاوانن و ناشاردرێنه‌وه
تا ئێستاش نه‌ک هاووڵاتییه‌کی ئاسایی کورد ته‌نانه‌ت هه‌ندێک سه‌رکرده‌ش هه‌ن نازانن بودجه‌و داهاته‌کانی کوردستان چه‌نده‌و چۆن به‌کارئه‌برێت ، ڕوونبینییه‌ک له کاره‌کاندا نابینرێت ، گومان سه‌رانسه‌ری ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌وه به‌جۆرێک ڕه‌وینه‌وه‌ی گومانه‌کان به‌م زووانه ئه‌سته‌مه
به‌ڕێزان ئێستاش پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن نزیک بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین لیستی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێ هاتوونه‌ته کایه‌وه به‌جۆرێک که مرۆڤی کورد گه‌شبین ئه‌کات و چاوه‌ڕێی سبه‌ینێی نوێ ئاوه‌زی نوێ ، سیسته‌می نوێ که هه‌مووان تییایدا له ماف و ئه‌رکه‌کانماندا له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بین و شانازی به کوردبوونی خۆمانه‌وه بکه‌ین نه‌ک شه‌رم
تکای من له‌به‌ڕێزتان پێوه‌ری ویژدانتانه ، هیواخوازم له کاتی ده‌نگداندا ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ ویژدانتانداو ناپاکی له ویژدانتان نه‌که‌ن ، ده‌نگه‌کانتان بۆ که‌سانی خاوێن و ڕاستگۆ‌و دڵسۆز به نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ن تا نه‌وه‌کانی داهاتوومان ژیانێکی پڕشکۆو سه‌رفراز به‌سه‌ربه‌رن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسۆکورد به‌رلین asokurd@web.de |
| به‌راست په‌رله‌مانی داهاتوئه‌كتیڤترده‌بێ ؟! |
ئیبراهیم بالیسانی
هێشتا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێنه‌كردوه ،كه‌واته جارێ نازانرێ كێنئه‌وانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ده‌چنه ناوپه‌رله‌مان وپله‌ی ئه‌ندامیه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنن.هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م قه‌واره‌سیاسیه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه لیستی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ په‌رله‌مانی داهاتوپێشكه‌شكردوه‌وكه‌سه‌كانیان بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان دیاریكردوه.ئه‌و شێوازه له‌به‌شداریكردنه‌ش وه‌نه‌بێ یه‌كه‌مجاربێ دروستبوبێ ،به‌ڵكو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوش هه‌مان شێوازپه‌یڕه‌وكراوه‌وهه‌بوه.
له‌دوو قۆناغی رابردودا بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان په‌نابردرا بۆ شێوازی (لیستی داخراونه‌ك كراوه)!بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش هه‌مان شێواز په‌یڕه‌وده‌كرێ وسه‌پا!!هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌وڵدرا كه ئه‌م شێوازه بگۆردرێت بۆ شێوازی (لیستی كراوه) به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجام بون ولایه‌نی زۆرینه ده‌نگیان بۆ لیستی داخراودا!!
ره‌نگه له‌باشترین حاڵه‌تدا بۆ جیاوازیكردن له‌نێوان لیستی (داخراوكراوه)دا ،ئه‌وه‌بێ كه بۆ لیستی كراوه هاوڵاتی (ده‌نگده‌ر) ده‌توانێ ده‌نگ به تاكی خۆ هه‌ڵبژاردوبدات ،به‌ڵام بۆ لیستی داخراو ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌لیست ده‌دا نه‌ك به نوێنه‌ر!!كه‌واته ئه‌وانه‌ی ئه‌مجاره‌ش ده‌چنه ناوپه‌رله‌مان وئه‌ندامیه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنن نوێنه‌ری راسته‌وخۆی خه‌لكنین وهه‌ڵبژێردراوی حزب وقه‌واره سیاسیه‌كانن!!
باشه له‌م حاڵه‌ته‌دا ،ئێمه ده‌ڵێین: یا وه‌ك زۆربه‌ی لایه‌ن وقه‌واره سیاسیه‌كان به‌وانه‌شی كه له‌رابردو زۆرینه بون له‌ئێستاوه پێمانده‌ڵێن : په‌رله‌مانی داهاتو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌چاوقۆناغه‌كانی رابردوو ئه‌كتیڤتروباشتروكاراترده‌بێ .باشه ئه‌گه‌ر بپرسین وبمانه‌وێ تێبگه‌ین ئاخۆ له‌به‌رچی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانه ئه‌كتیڤترده‌بێ وئه‌وانیدی ئاوا كارا نه‌بون؟!ده‌بێ بۆ ئه‌و پرسیاره چوه‌لامێكمان ده‌ستكه‌وێ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێشتر زۆرینه بون وئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێ زۆرینه‌بن؟!
له‌رابردوودا ، لیستی به‌شداریكردن ودیاریكردنی نوێنه‌ره‌كان به‌پێی له‌به‌رچاوگرتنی ناوچه‌ی جوگرافی ئاماده‌ده‌كرا وبانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا ،له‌هه‌نوكه‌دا هه‌مان شێوازخراوه‌ته روو!دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كان به‌پێی له‌به‌رچاوگرتنی ناوچه‌ی جوگرافی له‌پێناوچیه؟
*ئایا بۆ ئه‌وه‌یه لیسته‌كه له هه‌موو ناوچه جیاجیاكان ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێ؟ووانیشان بدات كه هه‌موو ناوچه‌كان له‌به‌رچاوگیراون وبۆیه پێویسته ناوچه‌كان ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی بده‌ن چونكه نوێنه‌ری ناوچه‌كه‌یان خراوه‌ته ناولیسته‌كه‌وه؟
*یا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و نوێنه‌رانه بتوانن له‌په‌رله‌ماندا داكۆكی له له داوا‌و داخوازی وكێشه‌كانی رۆژوئاینده‌ی ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ئامانج ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناوچه‌كانه ،وه‌ك له خاڵی یه‌كه‌مدا خستمانه روو ،ئه‌وا خۆڵكردنه چاوی خه‌لك وكه‌سانی ده‌نگده‌ره!!خۆ گه‌ر مه‌به‌ستیش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وهه‌وڵدانه بۆ ژیانێكی ئارام وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ك له‌خاڵی دووه‌مدا خستمانه روو كارێكی حه‌كیمانه‌ومه‌بده‌ئیانه‌یه،بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته كه‌سی ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌و لایه‌نه بدات كه ئه‌و ئامانجه‌یان خستۆته نێو هه‌گبه‌و سه‌رشانی خۆیان .
به‌ورد بونه‌وه له‌م دیده‌یه‌ی كه له‌و دووخاڵه‌دا ده‌رمان بڕی وئاماژه‌مان پێدا ،پێویسته هه‌ر له ئێستاوه كه‌سی ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه رووه‌وسندوقی ده‌نگدان هه‌نگاوبنێ وویژدانی خۆیی وناوچه‌كه‌ی ئاسوده‌وئارام بكات وده‌نگ به‌و لیسته بدات كه ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه‌وده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه خه‌باتی په‌رله‌مانی بنوێنێ.
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و لیستانه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاربكات وبچێته نێو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌بێدودڵی ده‌توانێ ده‌نگی زۆرینه مسۆگه‌ر بكات وهه‌ر ئه‌ویشه ده‌توانێ پێمان بڵێت :په‌رله‌مانی داهاتوله‌چاو قۆناغه‌كانیتر ئه‌كتیڤترده‌بێ وده‌بینرێ.
Info_balisani@yahoo.com
*یا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و نوێنه‌ره ده‌ستنیشانكراوانه له‌په‌رله‌ماندا داكۆكیكارونماینده‌ی خه‌لك وناوچه‌كه‌ی خۆیانبن وله‌وێدا بتوانن ده‌نگ وداخوازی وداواكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌یان بخه‌نه‌روو خزمه‌تگوزاری له‌رێگای ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه به‌یانبكرێ وهه‌وڵی نه‌هێشتن وكه‌مكردنه‌وه‌ی داواكاری وداخوازیه‌كانیان بدرێ؟ |
| چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی هاوبه‌ش له نێوان رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان |
چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی هاوبه‌ش له نێوان رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
رۆژی سێ شه‌ممه 30 ژوئه‌نی 2009 شاندێکی هاوبه‌شی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان –نی‌نا و یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌شه سه‌ندن و بره‌ودان به پێوه‌ندیی نێوان سه‌رجه‌م یه‌کێتی و ئۆرگان و رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێکهێنانی فیدراسیۆنێکی هاوبه‌شی ژنان؛ سه‌ردانی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ژنانی کۆمه‌ڵه (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمنیستی ئێران)یان کرد.
له‌م دیدارانه‌دا باس له پێشهاته سیاسییه‌کان و هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی نوێ و سه‌رده‌میانه و پته‌وکردنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی باشووری کوردستان کرا.
له به‌شێکی دیکه له قسه و باسه‌کاندا، باس له راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژ به کووده‌تاچییه‌کان و ڕۆڵی ژنان له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا کرا.
هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن که به‌م زوانه کۆنگره‌یه‌ک به مه‌به‌ستی دامه‌زرانی فیدراسیۆن یا کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی ژنان رێکبخرێ.
شایانی باسه که له‌م دیدارانه‌دا خاتوو سه‌حه‌ر رۆژبه‌یانی ئه‌ندامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌که‌مانی ده‌کرد.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا
2009-07-02
|
| ئه‌نفلوه‌نزای په‌لاماردان!!! |
عه‌تا قاجری
جیهانگیری كه‌شێكی وای خولقاندوه ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كانی ده‌ربازبێت و پشك و پرشی به‌رنه‌كه‌وێت، ئیتر باش بن یا خراپ وه‌ك شه‌پۆلی لافاو له‌گه‌ڵ خۆی گلمان ئه‌دات،چ كراوه‌بین یا داخراو ئه‌وه‌نه‌ك به‌ته‌نها بۆ ئێمه‌ی كورد به‌ڵكو بۆ هه‌مو جوگرافیایه‌ك ده‌ست ئه‌دات ئیتر هند بی یا فارس و عه‌ره‌ب و تورك فه‌رق ناكات ئه‌و ئیشی خۆی هه‌ر ئه‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتووته‌ماشا بكه‌ین په‌تاگه‌لی وه‌ك دیمكراسی و هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دین و فه‌رهه‌نگ و هتد....ده‌بینین و له‌په‌راوێزی ئه‌و په‌تاگه‌لانه‌ش شتی عه‌نتیكه عه‌نتیكه و ئه‌نفلوه‌نزای سه‌یر سه‌یر سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و بازاڕگه‌رم ئه‌كه‌ن.
ئه‌و په‌تای دیمكراسی یه و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه له‌ناو چه‌كه‌و ده‌ورو به‌رمان ڕوئه‌ده‌ن گاریگه‌ریمان له‌سه‌ردائه‌نێن دواترینیشیان ئه‌وی وڵاتی ئێرانی دراوسێ نزیكمانه كه به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه چی ڕووی دا‌و چیش ڕو ئه‌دات.
هه‌ر سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كان تا كاتی منازه‌ره ته‌له فزیۆنیه‌كان و دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری و هیرش و په‌لاماردانی یه‌كتری ناو زڕاندنی یه‌كدی تاسه‌رئه‌نجام له‌كه‌داركرنی و كه‌وتنه ژێر پرسیاری پرۆسه‌كه‌ی لێ كه‌وته وه به جۆرێك وا ئێرانی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی شۆرش وجه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێراقدا.
ئه‌وی لێ ی دڵنیام ئه‌وه‌یه كه به‌رگری له‌شمان ئه‌وه‌نده‌به‌هێز نی یه تابه‌رگری ئه‌وكاریگه‌ریانه بكات بۆیه هه‌رزوش وك چپس و باغه‌كه‌ی بۆمان ئاودیوده‌كرێت و كراویشه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته دروست بونی جۆره فه‌رهه‌نگیكه كه‌ئیلهامی له كلتوره خێڵه‌كیه‌كه‌مان وه‌رگرتوه به‌ڵام ئێستا خۆی له فه‌زایه‌كی مۆدێرن و له‌به‌رگێكی نۆی دا خۆی به‌یان ده‌كات ئه‌ویش ئه‌نفلوه‌نزای هێرشكردن و په‌لاماردانه كه‌وه‌ك چه‌كیكی به‌رگری كردن له خۆ و بیناكردنی خۆ له سه‌ر ئه‌وانی تر هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌رو گۆیلاكه ئاشنایه پێمان به‌ڵام ڕونترو جوانتر له‌گه‌ڵ په‌تای هه‌ڵبژاردن هاوتاله‌گه‌ڵ ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز دوای شكست هێنانی كوده‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده دا ده‌ركه‌وتوه.
به‌بڕوای من هه‌ركه‌س و گرپێك په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه ببات ئه‌وا به‌بی دوو دڵی و ڕاوه‌ستان بڕیار له به‌تاڵی هه‌گبه‌كه‌ی دده‌م وه پێشم وایه سیگناڵێكیش ده‌بێت بۆ شكست. به‌جۆرێكی تر ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س و گروپێك هه‌ڵگری په‌یام بێت ته‌نهاكاتی به‌یان كردنی ئه‌و په‌یامه ده‌بێت هه‌ر نوقستانیه‌ك په‌یامه كه بۆ شای دروست ده‌كات تا به لاماردانی ئه‌وانی تر پڕبكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یریكی ئاماره‌كانی قوربانی ئه‌نفلوه‌نزای په‌لاماردان بكه‌ین ژماره‌كه به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێت.
له‌سه‌ره‌تاو پێش ده‌ست پێكی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م په‌تایه ده‌سه‌لات و میدیاكاره‌كانی گرته‌وه به جۆریك تاكه‌یان ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو توشی هیستریای كردبوون بۆیه كه‌وتنه په‌لاماردان به جۆرێك به خۆیان نه‌ئه‌زانی له خزمه‌ت ریكلام كردن‌دا بوون بۆ گه‌وره‌كردنی هه‌ندیك كه‌س ولایه‌ن تائه‌و ڕاده‌ییه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك له زاری ئه‌وانه‌وه ناسران.
ئه‌وگه‌مه‌ی گه‌وره‌كردنه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گۆڕاند خۆیان بینیه‌وه تاسه‌رئه‌نجام ئه‌م سه‌رو ئه سه‌ریان كرد و قه‌باره‌كه‌یان ده‌ست كه‌وت و تاكه‌یان به‌ره‌و داه‌به‌زین ڕۆیشت.
دووه‌م قوربانی میدیای ئه‌هلی بوون ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت وه‌ك لایه‌نێكی شه‌ر سه‌یرده‌كرێن و ئه‌توانم بڵێم كه‌به فیعلی ئه‌مه ده‌بینین و به جۆرێك سه‌ربه خۆی بوون و په‌یامه‌كه‌یان كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
قوربانی سێهه‌م حیزبه دوو ڕوه‌كان بوون ئه‌وانه‌ی كه ڕویه‌كی ڕكابه‌ر و ڕوویه‌كی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، لوتكه‌ی ئه‌مه‌ش وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی لیستی خزمه‌تی گوزاری و چاكسازی بوو كه‌له‌گۆڤاری لڤین له‌پاڵ ووته‌ی سه‌ركرده‌كانی تری ناو حیزه‌به‌كان و لیسته‌كه‌یان.
نۆیترین قوربانی لیستی گۆڕانه كه زۆر به خه‌سی گرتونی، ناكرێت ئه‌وه نادیده‌بگرم كه‌له سه‌ره‌تا بۆمن جێگای تێڕامان و دڵخۆشی بوو كه ئه‌وان به‌و نه‌فسه درێژه و به ئه‌عسابه ئارامه و كاریان ده‌كرد و له‌و بایه‌خه‌ش كه‌م ناكه‌مه‌وه كه‌ئه‌وان شكێنه‌ری ته‌وقی پیرۆزكردنی ده‌سه‌ڵات و تاپۆكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر چه‌ندكه‌سانێك بوون وه مۆدیلیكی تریان له ڕكابه‌ری كردن هێنایه بوون هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی تری وه‌ك چوار حیزبه‌كه به ده‌سكه‌وتی خۆی ده‌زانی و خۆی پێوه‌هه‌ڵئه‌كێشێ .
به‌ڵام ئه‌و په‌تایه و كار خۆی كرد ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌رێزسه‌رۆكی لیسی گۆڕان و به‌خاك یه‌كسانكردنی هه‌مووشتێك سه‌ره‌تابوو هه‌رئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش بوو كه‌ته‌شه‌نه‌ی كردوو له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ڕادیۆی گۆڕان وه‌ك له‌هه‌ندێك كه‌سه‌م بیست راِدیۆی شه‌ڕ نه‌ك گۆڕان هه‌ر به‌ڕارستیش گۆیگرتن له‌و ڕادیۆیه و ده‌نگه ژێ كانی به‌ڕێز( عادل عزیز) هه‌مان ده‌نگه ژێكانی سه‌رده‌می شه‌ڕن ئه‌له‌رنه‌وه و ده‌ربڕی هه‌مان نه‌فه‌سیشه.
لایه‌نگران و هه‌وادارانی لیسته‌كه وێستگه‌یه‌كی تری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن بۆخۆم چه‌ندچارێك له‌گه‌ڵیان كه‌وتومه‌ته گفتوگۆ به‌چاوی خۆم ئه‌و نه‌فه‌س كورتیه‌و هه‌ناسه سوارییه‌م لێ بینون به‌تایبه‌تی له‌و گه‌نجه هه‌گبه به‌تاڵ و ده‌ست به‌تاڵانه‌ی كه جگه له جنێو پیاهه‌ڵدان هیچی ترم لێ هه‌ڵنه‌كڕاندون.
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی لیسته‌كه له شه‌وی دووی مانگ كه‌له تیڤیه‌كه‌یان به‌ئاشكرا گاریگه‌ری ئه‌نفلوه‌نزاكه‌ی پێوه‌دیاربوو له‌پاڵ بانگه‌شه‌كانیان بۆ ڕه‌تكردنه‌وی ده‌ستورور ئه‌و پرسیاره‌ی لادروست كردم ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه بۆ؟له كاتێك ئێوه‌بانگه‌شه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ده‌كه‌ن كه‌وایه مه‌یه‌ڵن تێپه‌ڕی وه‌یان ده‌ستوور قۆرئان نی یه و زۆرینه ده توانێ هه‌مواری بكات!!ویستگه‌یه‌كی تر ئه‌و ڕیكلامه ی كه‌ناڵه كه‌یانه كه له گۆندیك دایه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆلیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن من ده‌پرسم له‌وان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه بینوتانه یان دیبنن پێتان ده‌ڵێم تو شه‌ره‌فتان ئه‌و فلیمی لاله سه‌رحه و شه‌ڕه یان بانگه‌شه‌ی لێیورده‌ی و قه‌بوڵكردنی یه‌كتری یه؟!!!!!
هه‌ندێك جار بیركردنه‌وه‌م له مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك دیمكراتی و هه‌ڵبژاردن و ئازادی و مافی مرۆڤ و هتد.... له لای خۆمان بێ هیوام ده‌كات و ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی ئێمه‌یه‌ك هێشتا له ژێر كاریگه‌ری كولتوری خیله كی داین و هه‌رچی شتێك له‌مانه یان ئاوت ده‌كه‌ین یان سه‌قه‌ت بۆیه ده‌ڵێم ئێمه و ئه‌و شتانه كوجا مه‌رحه‌با!!!!
ataqajri@yahoo.com
|
| سه‌ردانی کۆمیته‌ی هاوکاریی له پارتی سوسیالیستی هوله‌ند |
سه‌ردانی کۆمیته‌ی هاوکاریی له پارتی سوسیالیستی هوله‌ند
کاتژمێر 15:00 نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 29 ژوئه‌نی 2009، شاندێکی کۆمیته‌ی هاوکاریی حیزبه کوردستانییه‌کان له هوله‌ند، به سه‌ردانێکی فه‌رمی له پارلمانی ئه‌و وڵاته چاویان به پارتی سوسیالیستی هوله‌ند که‌وت.
شاندی کۆمیته‌ی هاوکاریی که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان: خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باران بۆسکی وته‌بێژی هاوکاری و ئیبراهیم دوریکی نوێنه‌ری باکووری کوردستان، له لایان به‌ڕێزان هاری ڤان بۆمیڵ ئه‌ندامی پارلمانی هوله‌ند و دۆستی دێرینی کورد و یونس گۆران ئه‌ندامی پارتی سوسیالیسته‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا، هه‌ردوولا باسێکی چڕیان سه‌باره‌ت به هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و باروودۆخی ئێستای کوردان له تاراوگه کرد. هه‌روه‌ها پێیان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان کۆمیته‌ی هاوکاریی له هوله‌ند و پارتی سوسیالیستی هوله‌ند داگرته‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی باسێکی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئێستای ئێران به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند
11 پووشپه‌ڕی 2709
2 جولای 2009 |
| فریای کورده ئاواره‌کانی رومادی بکه‌ون! |
 فریای کورده ئاواره‌کانی رومادی بکه‌ون!
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان ،
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌کی زۆره ، کۆمه‌ڵێک کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌هۆی باری سیاسیه‌وه له‌ده‌ستی رژێمی فاشیستی ئێرانی ماڵوشوێنی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون. حکومه‌تی عێراق ئه‌م خه‌ڵکه ئاواره‌ی له شاری رومادی داناوه. وا بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ، ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژارو شۆرشگێره له‌خراپترین باری ژیاندا رۆژگار به‌سه‌ر ده‌به‌ن, هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش هیچ ده‌زگایه‌کی حکومی یان رێکخراوێکی مرۆڤ دۆست،ئاوڕێکی له‌م خه‌ڵکه قاره‌مانه نه‌داوه‌ته‌وه. له‌پاش داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه خراپتر بووه، چونکه رۆژانه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریسته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ ده‌کرێت. به‌داخه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش،هیچ یارمه‌تيیه‌کی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی نه‌داوه.ئاله‌و کاته‌ی که‌ڕۆژانه حیزبه‌کورديیه‌کان ملیۆنه‌ها دۆلار بۆهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سه‌رف ده‌که‌ن ، که‌چی هیچ کامیان ئاماده‌نینن بچووکترین یارمه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژارو شۆرشگێڕه بده‌ن. هه‌ر بۆیه ئێمه داوا له‌هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌کان ده‌که‌ین،که به‌ده‌نگ ئاواره‌کانی رومادیه‌وه بچن . له‌هه‌مانکاتیشدا داواکارین له‌حکومه‌تی هه‌رێم که ئه‌و خه‌ڵکه بهێنێته کوردستان و ئوردووگای تایبه‌تیان بۆ دروستبکات و له‌ڕووی ژیان و ته‌ندروستيیه‌وه پێویستیه‌کانیان بۆ دابین بکات. یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌م خه‌ڵکه و بێ ده‌نگ بوون له‌ئاست ئه‌م کاره‌ساته ، تاوانێکی گه‌وره‌یه .
چاودێری کوردۆساید. چاک
02/07/2009 |
| سه‌ردانم بۆ کوردوستان … جه‌بار حه‌مه‌د - به‌شی یه‌که‌م |
سه‌ردانم بۆ کوردوستان … جه‌بار حه‌مه‌د - به‌شی یه‌که‌م
گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردوستان، بووه هۆی نووسینی ئه‌م بابه‌ته، که مانگێکی پڕ له سه‌ردان و بینین و وێنه‌گرتن و چاوپێکه‌وتن، هه‌روا تۆمارکردنی هه‌ندێ گفتوگۆیه، هه‌وڵئه‌ده‌م به‌چه‌ند به‌ش تۆماری بکه‌م وه‌ک ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامه‌وانی پێشکه‌ش به بڵاوکراوه ئه‌له‌کتۆنیه‌کان بێت. هه‌ڵبه‌ت بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌ن، که دڵسۆزی نه‌بێ، هیچ مه‌رامێکی ترم تیایدا نیه. هه‌روا بێکه‌مو کورتیش نابێت.
به‌شی یه‌که‌م:
بینینی کوردێکی دڵسۆز له دوسڵدۆرف.
دوای 12 ساڵ دووری له کوردوستان، بریارم دا بگه‌ڕێمه‌وه، بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی که‌سوکارو هاوڕێیانم بکه‌م. زۆر به تامه‌زرۆوه بلیتی فڕۆکه‌م کڕی و دوای دوعا خوازی له تۆرۆنتۆ بۆ هۆله‌ند سواربوم. شه‌وێک له‌ماڵی هاوڕێیانم مامه‌وه، پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکردم مه‌گه‌ر هه‌ر له من کرا بێت (سوپاسیان ئه‌که‌م) . بۆ سبه‌ی سوار شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووم بۆ دوسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیا. هه‌ستم به‌خۆشیه‌ک ئه‌کرد... دنیا هه‌موو سه‌وز بوو... که من که‌نه‌ده‌م به‌جێهێشت هێشتا دره‌خته‌کان چرۆیان نه‌کردبوو، به‌ڵام ئه‌وروپا سه‌وزو دره‌خته‌کان سه‌رتاپایان گه‌ڵا بوو... که‌نه‌ده زۆر سارد تره، هه‌فته‌یه‌ک پێش سه‌فه‌رم به‌فر باری، بۆیه هه‌وای هۆله‌ندو ئه‌ڵمانیم زۆر پێخۆش بوو، هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌و هه‌وایه ختوکه‌ی خانه‌کانی له‌شم ئه‌دات. خه‌نده‌یه‌ک که نازانم هی هه‌واکه یان خۆشی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر لێوه‌کانم بوو، گه‌شبینانه ئه‌مڕوانی. تا چاوبڕکات سه‌وزایی بوو، وڵاتێکی ئاوه‌دان و کشتوکاڵی دیار بوو. (بڵێی ئێستا کوردوستانیش ئاوا سه‌وز بێت‌و جوتیاره‌کان زه‌ویه‌کانیان داچاندبێ؟) له دڵی خۆما ئه‌مه‌م وت: (تۆ بڵێی جوتیاری کوردوستان ئه‌م هه‌موو ده‌زگایانه، له هی کێڵان و پاکردنه‌وه‌و خه‌تکردن و ئاودان بێبه‌ش نه‌بن؟) ئه‌مه‌شم وت. ده‌نگی بڵنگۆ‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که خه‌یاڵی پچڕاندم، له شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابه‌زیم، ئه‌بوایه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌م بگۆڕم. کاتم هه‌بوو، ویستم بچم بۆ ئاوده‌ست، هه‌رچه‌ند گه‌ڕام نه‌بوو. له که‌نه‌ده هه‌رشوێنێک خه‌ڵکێکی زۆر ڕووی تێبکه‌ن، ئاوده‌ستی گشتی درووست کراوه‌و به خۆڕایی ئه‌چیت. به‌ڵام له‌و بنکه گه‌وره‌یه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاوده‌ستم نه‌بینی. پێشتر ئه‌مزانی که ئاوده‌ستی گشتی له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا نیه. له کابرایه‌ک نزیک بوومه‌وه، که به‌خه‌ڵکی لای خۆمان ئه‌چوو، ئه‌و له بۆردی زانیاریه‌کان ورد ئه‌بۆوه، به ئینگلیزی پرسیارم لێکرد، به‌ڵام دیاربوو، تێنه‌گه‌یشت. وتم تۆ کوردیت؟وتی به‌لێ ئه‌ز کوردم، چ دخوازیت؟وتم چه‌ند ڕێکه‌وتێکی سه‌یره، چاکوچۆنیم له‌گه‌ڵ کرد، زۆر به گه‌رمی وه‌ڵامی دامه‌وه. پرسیاری ئاوده‌ستم لێکرد، شوێن خۆی خستم. چوینه کافیتیریایه‌ک، ئه‌و به ئه‌ڵمانی پرسیاری کرد، وتی ئه‌ڵێ ئه‌بێ شتێک بخۆنه‌وه، ئه‌وسا ئه‌توانن بچن. چونکه ئاوده‌سته‌که به کۆده. وتم ئاسایه، دانیشه دوو قاوه ئه‌خۆینه‌وه. ئه‌ودانیشتوو منیش چومه ئاوده‌ست، که هه‌تمه ده‌ره‌وه قاوه‌که‌م بۆ دانرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه کورده قاوه‌مان خوارده‌وه، ئه‌و ویستی پاره‌که‌ی بدات، به‌ڵام نه‌مهێشت. ئه‌و کوڕه ئه‌وه‌نده چاک بوو وازی لێنه‌هێنام، تا فڕۆکه‌خانه له‌گه‌ڵم هات. زۆر پرسیارم لێکرد، که له ڕیکۆرده‌ره‌که‌م تۆمارم کردوه. وه‌ک به‌شی یه‌که‌م لێره‌دا پێشکه‌شی ئه‌که‌م:
تکایه دوو کرته بکه سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
Link |
| يادى سه رده شت له نه مسا |
  |
| Conviction Van A. for supplying raw materials for mustard gas to the Hussein regime |
  فرانس ڤان ئانرات به 16ساڵ و نیو حوكم درایه‌وه
مرۆڤ چه‌ك به‌كار نه‌هێنێت ,چه‌ك به ته‌نیا هیچی پێ ناكرێت
تایبه‌ت -چاكنیوز
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12 ی پاشنیوه‌ڕۆ له شاری لاهای هۆڵه‌ندا, به ئاماده بوونی هه‌ر 3 قوربانی سكاڵاكه‌ر " عه‌لی ڕه‌حیمی,دانیا عه‌لی,ڕێباز قادر" و خاتوو زێخفێڵفد پارێزه‌ری قوربانیان و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسیه‌ی ئانرات له كورد و هۆڵه‌ندی ,ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه كارێكی زۆریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌نجامدا,دادگای ئانرات به‌ڕێوه‌چوو و دوا بڕیار له‌سه‌ر سزای سه‌ر ئانرات درا .ناوبراو تاوانبار كراوه به هاوبه‌شیكردن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ.
سزای سه‌ر ئانرات له 17 ساڵه‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ 16,5 ساڵ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش له دادگای سڤیل به‌ڕێوه ده‌چێت,ئه‌م بڕیاره‌ش له‌م به‌رواره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه,بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش پارێزه‌ری قوربانیان له دادگای سڤیل بۆ قوربانییه‌كانی داوای ده‌كات.
ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه, لێره‌وه پیرۆز بایی له قوربانیان و سكاڵاكه‌ران و شایه‌دحاڵه‌كان و له خۆمان ناوه‌ندی چاك"چاودێری كوردۆساید-چاك" و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسییه‌كه ده‌كه‌ین,بێشك چاك كارێكی باش و به به‌رهه‌می له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌نجامدا له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه, له پاڵ پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی و هه‌ردوو داواكاری گشتی فرێد ته‌یفن و مینكس و ڕۆژنامه‌نووس ئارنۆڵد و كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان ئاماده‌ی دادگاییه‌كه بوون .
ده‌قی بڕیاره‌كه به زمانی E :
Conviction Van A. for supplying raw materials for mustard gas to the Hussein regime
During the 1980s the defendant has supplied the Hussein regime with large quantities of raw material (TDG) for the production of mustard gas. The mustard gas thus produced by the regime, has been used by the Hussein regime from the mid eighties on against military and civilian people in a war against Iran and in an internal campaign against the Kurdish population in the northern part of Irak.
The defendant has been charged as an accessory to violations of the laws and customs of war, resulting in death and grievous bodily harm.
At the time Article 8 of the Wet Oorlogsstrafrecht (Wartime Offences Act) was applicable to the charges.On 23 December 2005 the District Court in The Hague sentenced the defendant to fifteen years imprisonment. Both the defendant and the public prosecutor appealed.
The Court of Appeal sentenced the defendant on 9 May 2007 to a term of imprisonment of seventeen years. The Court of Appeal disallowed the claims for damages, submitted by the injured parties, based on the ground that those claims are not of an uncomplicated nature, a requirement for having such (civil) claims judged by a criminal court.
Proceedings at the Supreme Court
The defendant has appealed in cassation at the Supreme Court. His counsel, Mr. G. Spong, has argued that a Netherlands Court has no jurisdiction to try a case concerning criminal acts as mentioned in Article 8 Wartime Offences Act. Moreover, he argues that the description of the criminal acts in Article 8 Wartime Offences Act is too vague.
He also argues that the Court of Appeal has ruled on insufficient evidence that the defendant committed the crimes deliberately. His further complaints in cassation deal with evidence and the sentence itself rendered by the Court of Appeal.
According to counsels for the injured parties, Mr. A.A. Franken and Ms. L. Zegveld, the Court of Appeal should have ruled in the matter of the claims for damages.
Advocate-general mr. A.J.M. Machielse advised the Supreme Court in his advisory opinion of 18 November 2008 to reject the complaints of the defendant. Furthermore he advised the Supreme Court to rule in favour of the injured parties.
The ruling of the Supreme Court
In the case against the defendant:
The Supreme Court rejects the appeal in cassation by the defendant. It finds that the defendant has been rightfully charged an accessory to the violations of the laws and customs of war, resulting in killings and inflicting grievous bodily harm.
It also rules that a Netherlands Court has jurisdiction to judge a case concerning criminal acts as mentioned in Article 8 Wartime Offences Act. This article furthermore defines sufficiently the criminal acts and behaviour to be prosecuted.
The Court of Appeal has argued and found proven that the defendant has committed these crimes deliberately.
The Court of Appeal has held that, based on the available evidence:
- the defendant knew, at least from 1986 on, that his supplies of TDG were being used for the production in Irak of poisonous gas and mustard gas, during a longlasting war with Iran and he also knew that this poisonous gas would be used in this war;
- the defendant knew that he was supplying the means for actually using mustard gas in the war, due to his deliberate contribution to the production of mustard gas;
- the TDG delivered by the defendant has actually been used for the production of mustard gas as ammunition, and has been used during the attacks mentioned in the indictment;
- from 1985 on the Iraqi regime depended solely on TDG supplies by the defendant for its production of mustard gas, causing the on-going policy of the regime to use hundreds of tons of this poisonous gas per year, from 1984 on, to be continued.
The Supreme Court holds that the facts assessed by the Court of Appeal allow to conclude that the defendant has acted deliberately.
Several other complaints concerning the evidence and the sentencing to 17 years of imprisonment have been rejected by the Supreme Court.
As the proceedings in cassation have taken an unreasonably long period, the Supreme Court has reduced the defendants term of imprisonment to sixteen years and six months.
In the case of the injured parties:
The Supreme Court rules that the Court of Appeal had decided correctly in disallowing the claims for damages by the injured parties, on the grounds that those (civil) claims are too complicated to be judged in this criminal case.
Consequences of the ruling of the Supreme Court
The sentence by the Court of Appeal in The Hague of 9 May 2007 has become final, except for the term of imprisonment. The Supreme Court has ruled this term to be sixteen years and six months.
This is an unofficial summary of the ruling of the Supreme Court of the Netherlands of 30 June 2009. The ruling has been published in Dutch on www.rechtspraak.nl and can be retrieved via number BG4822. An English translation of the full ruling will be published in due time.
The decision by the Court of Appeal can be retrieved on www.rechtspraak.nl via the numbers BA4676 (in Dutch) and BA6734 (in English) respectively.
The Hague, 30 June 2009
ms. Eveline Hartogs, registrar
Tel: 00 31 (0)70-3611236' style='margin:5px' align='left'>> |
| پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه لیستێكی درێژ له هاوكاری چه‌كی وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به |
 پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه لیستێكی درێژ له هاوكاری چه‌كی وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌كه‌ن
تایبه‌ت به چاك نیوز
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی پارێزه‌رانی ماندوو نه‌ناسی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه,دۆسیه‌یه‌كی چڕ‌و پڕیان له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه چه‌ك سازییه تا ده‌گاته هاوكاری سیخوڕی وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئا‌ڵمانیا پێشكه‌ش به ئێراقیان كردووه پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوانه‌كانیان كردووه ,هاوكارییه‌كانی ئا‌ڵمانیا له لیستی یه‌كه‌م 112 جاره ,4 جار له‌وانه دوای ساڵی 1985 ه, كه له دوای ئه‌و مێژووه‌وه فرۆشتنی چه‌كی كیمیاوی و كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م چه‌كه مه‌رگ هێنه‌ره به ئێراق به پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاساغ كراوه.
فه‌ره‌نساش له لیسته‌كه پشكی باشی به‌ره كه‌وێت به 13 جار,یه‌كیان دوای ساڵی 1985.ئیتاڵیا‌و به‌ریتانیا یه‌كی 2 جار,ئیتاڵیا یه‌ك سه‌فه‌ری دوای 1985.نه‌مسا 3 جار و یه‌كیان دوای 1985.توركیا و ئوردن و باشوری ئافریقا و سعودیه و یۆنان یه‌كی 1 جار و هه‌وموشی دوای ساڵی 1985 بووه.
به‌رازیلیش له ئامه‌ریكای لاتینه‌وه 12 جار كاروانی مه‌رگی ناردووه,له‌وانه 3 جاریان دوای ساڵی 1985.
لێره‌وه وه‌ك ناوه‌ندی چاك-چاودێری كوردۆساید ده‌ستخۆشی له پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ین , هیوادارین كاره‌كانیان له ئاست به‌رزی دۆسییه‌كه و مه‌زنی مافی قوربانیان و مه‌غدوری نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێت,هه‌ر بژین. |
| سه‌باره‌ت دوا بڕیاری دادگای باڵای هۆڵه‌ندی له باره‌ی فرانس ڤان ئانراته‌وه |
سه‌باره‌ت دوا بڕیاری دادگای باڵای هۆڵه‌ندی له باره‌ی فرانس ڤان ئانراته‌وه
چاكنیوز-تایبه‌ت
ڕۆژی سێ شه‌ممه 30-6-2009 دوا بڕیار له‌سه‌ر دۆزی ئانرات درا,بۆ ناوه‌ندی چاك كه له سه‌پته‌مبه‌ری 2003 ه‌وه خه‌ریك بوو , بۆ دۆسیه‌كه‌ش له 6-12-2004 به‌رده‌وام كاری بۆ كراوه‌و ڕه‌نجی بۆ دراوه .
ئه‌گه‌ر به‌شی زۆری هۆڵه‌ندییه‌كان له پارتی سۆسیالت و هه‌ردوو داواكاری گشتی فرێد ته‌یفن و مینكس و ڕۆژنامه‌نووس ئارنۆڵد و دۆستی گه‌له‌كه‌مان مارتین ئه‌نجامیان دابێت,ئه‌وا له به‌شی كورد ناوه‌ندی چاك-چاودێری كوردۆساید كه‌می پێ نه‌بڕاوه , نه‌خشه دارێژه‌ری به‌شداری كورد بووه له دادگاكه, سكاڵاكه‌رانی ئاماده كردووه,هه‌زاران به‌لگه‌نامه‌ی پێشكه‌ش به دادگا كردووه,شایه‌د حاڵی دۆزییه‌وه‌ته‌وه,فلیمی پێشكه‌شكردووه,له ڕێكخستنی دۆسییه‌كان هاوكار بوو,به‌شێك له بودجه‌ی پارێزه‌ری دابینكردووه,ده‌یان خۆپیشاندانی سازكردووه و به‌رده‌وام بێ غایب بوونی ڕۆژێكیش له دادگا ئاماده بووه ,سه‌دان كاتژمیریش له‌به‌رده‌م دادگا خۆپیشاندانی ڕێك خستووه,بۆیه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌و دۆسیه‌یه‌وه ماندوو بوونه و ڕۆژێك له ڕۆژان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بوونه و كۆمه‌كی مادیان پێشكه‌ش كردووه و مه‌عنه‌وییه‌ن پشتیوان بوونه , پیرۆزبایی له هه‌مووان و ئه‌ندامانی ده‌كات.
لێره‌ش فه‌رموو ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ببینن له‌سه‌ر دوا بڕیاری دادگا:
Link |
| بانگه‌واز " یادی ڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ و كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له هۆڵه‌ندا" |
 بانگه‌واز " یادی ڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ و كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له هۆڵه‌ندا"
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوریی کوردی له شاری پورمه‌ره‌ندی هۆڵه‌ندا به هاوکاریی ناوه‌ندی چاک" چاوديرى كوردؤسايد"-كؤميته ى هؤله ندا هه‌ڵده‌ستێ به سازکردنی ئێواره کۆ‌ڕێکی یادکردنه‌وه و رێزگرتن له قوربانیانی سێ شاری شه‌هیدی کوردستان: قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت.
له ئێواره‌کۆڕه‌که‌دا سه‌ره‌ڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێکی ئه‌ده‌بی و مێژوویی له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی بانگهێشتکراوه‌وه بواریش ده‌ره‌خسێنرێت بۆ پارته سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵه و رێکخراوه مه‌ده‌نی و کولتورییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی وته‌ی رێزلێنانی خۆیان له‌و یاده‌وه‌رییه‌دا پێشکه‌ش بکه‌ن.
-_-په‌یام و بروسكه‌ی پارت و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان
-_باسێك له‌سه‌ر ڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ به وێنه و فلیمه‌وه.
_-باسێك له‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت به وێنه و فلیمه‌وه له لایه‌ن كاك عه‌لی ڕه‌حیمیه‌وه.
_-خالید ئاسنگه‌ر له‌سه‌ر ڕاگواستنی قه‌ڵادزێ.
-_جه‌بار عه‌بدالكه‌ریم –هۆنراوه.
-_عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د-كیمیابارانكردنی گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و به‌سه‌ر هاتی شه‌هید بوونی منداڵه‌كانی مام قادر ڕه‌شه هه‌رمێی و ژیان له‌گه‌ڵ ئاواره قه‌ڵادزێیه‌كان ئۆردوگای داره‌توو.
ذه‌سته‌ی ئاماده‌کار داوا له‌و پارت و کۆمه‌ڵ و رێکخراوانه‌ی که ده‌یانه‌وێ پشکداری بکه‌ن له مه‌راسیمه‌که‌دا ده‌کات که تا به‌رواری 3-7-2009 له رێگه‌ی ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمایله‌ی خواره‌وه ده‌سته‌ی ئاماده‌کار ئاگاداربکه‌نه‌وه:--
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 06 33 047 667
ئیمایل: kcvpurmerend@live.nl
www.chaknews.com
به‌شداریتان بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک سێبوری ده‌به‌خشێته که‌س و کاری قوربانیانی رێگه‌ی ئازادیی کوردستان و رۆحی شه‌هیدانیشمان شادتر ده‌کات.
وێڕای رێز....
ده‌سته‌ی ئاماده‌کار
زانیاری ده‌رباره‌ی یاده‌وه‌رییه‌که:
رۆژ: 4-7-2009
کاتژمێر: 15:00 تا 19:30 ی ئێواره
ئادرێس: Wijkcentrum Zuidpool
De driegang 1
1447 HX Purmerend
ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی ده‌سته‌ی ئاماده‌کار: 06 41060328 یان 06 33 047 667 یان 06 26951 120 |
| رۆڵ و پێگه‌ی کورد له گۆڕانه‌کانی ئێستا و داهاتووی ئێران |
رۆڵ و پێگه‌ی کورد له گۆڕانه‌کانی ئێستا و داهاتووی ئێران
ئازاد محه‌مه‌د:
حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران به خۆشبینانه‌ترینیه‌وه یه‌ک به حه‌وته. پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات که پڕاوپڕن له ناوچه‌گه‌ری و بگره هێشتا نه‌یانتوانیوه سنووره‌کانی شیعه و سوننه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێپه‌ڕێنن چۆن ده‌توانن له داهاتووی ئێران‌دا قورساییان هه‌بێت؟
ئه‌م وتاره له سمیناری رۆڵ و پێگه‌ی كورد له گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا و داهاتووی ئێران دا خوێندرایه‌وه
رۆڵ و پێگه‌ی کورد له گۆڕانه‌کانی ئێستا و داهاتووی ئێران
ئازاد محه‌مه‌د:
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به سه‌رکه‌وتووییه‌وه ئه‌و بابه‌ته شی بکرێته‌وه ده‌بێ ئاوڕێک بده‌ینه‌وه له رۆڵ و پێگه‌ی کورد له رابردووی ئێران که به‌داخه‌وه به‌زۆر هۆوه رۆڵ و پێگه‌یه‌کی وه‌های لێنابینرێت که بتوانێت پشتگیرییه‌ک بۆ داهاتوویی بێت. |
| كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران خوێندكار له زانكۆی تاران به درووشمی «بمرێ دیكتاتۆر»، «مه‌رگ بۆ خامنه‌ئی» |
له هه‌ڤده‌هه‌مین رۆژی راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری، له سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه 8ی پووشپه‌ڕه‌وه، هه‌زاران خوێندكار له زانكۆی تاران به درووشمی «بمرێ دیكتاتۆر» و «مه‌رگ بۆ خامنه‌ئی» كۆبوونه‌وه.
پاسداران و هیزه‌كانی گاردی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی زانكۆ، هه‌موو ده‌روازه‌كانی زانكۆیان داخست و هات و چۆ كردن ته‌نیا له ده‌روازه‌ی باشووره‌وه ده‌كرا. كاتژمێر 1400 هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان په‌لاماری خوێندكارانیان دا به‌ڵام خوێندكاران به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه.
ده‌یان هه‌زار لاوی تارانی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
له هه‌ڤده‌هه‌مین رۆژی راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ریی خه‌ڵكی تاران، جارێكی دی تاران ناوه‌ندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و لاوانی راپه‌ڕیوه له به‌رانبه‌ر مێگه‌لی پاسدار و به‌سیجی و كرێگرته‌كانی ئینتیزامی و ئیتڵاعات و لیباس شه‌خسییه‌كان و به تایبه‌تی هێزه‌كانی تایبه‌ت.
سه‌رباری ئاماده‌بوونی هه‌زاران به‌كرێگیراوی سه‌ركوتكه‌ر، له ناوچه جیاجیاكانی تاران و به تایبه‌تی شه‌قامی وه‌لیعه‌سر، مه‌یدانی فیرده‌وسی، مه‌یدان و شه‌قامی ئینقلاب، ژمارێكی زۆر له خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درووشمی «بمرێ دیكتاتۆر» و «مه‌رگ بۆ خامنه‌ئی»یان به‌رز كرده‌وه.
له شه‌قامی وه‌لیعه‌سر، خه‌ڵك رێپێوانیان ساز كردووه و له شه‌قام و كۆڵانه جیاجیاكانه‌وه په‌یوه‌ستیان ده‌بن و له باقی شه‌قامه ناوه‌ندییه‌كانی شاریش خۆپیشاندان و تێكهه‌ڵچوون له نێوان لاوان و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به‌رده‌وامه.
له مه‌یدانی وه‌لیعه‌سر، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ئه‌و به‌سیجییانه‌یان دایه به‌ر لێدان كه خه‌ڵكیان ئازار دابوو و ئێستاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه. هێلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم به سه‌ر ئاسمانی ناوچه جیاجیاكانی تاران و به تایبه‌تی شه‌قامی وه‌لیعه‌سر و ئینقلاب ده‌سووڕێنه‌وه.
رژێمی ئاخوندی ژمارێكی زۆر له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی له شاره‌كانه‌وه هێناوه‌ته تاران. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م رێ و شوێنانه نه‌یتوانیوه رێگر بێت له به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانی لاوان له سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پێكهێنانی هه‌یئه‌تێكی 3 كه‌سی له گه‌وره‌جه‌للادانی رژێمی ئاخوندی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گیراوه‌كان
ئاخوند ئه‌حمه‌د خاته‌می، ئه‌ندامی مه‌جلیسی پسپوڕان (خوبره‌گان) له نومایشی رۆژی هه‌ینی 26ی ژۆئه‌نی 2009دا، گیراوه‌كانی به «دوژمنانی خودا» (موحارب) وه‌سف كرد و داوای له هێزی دادوه‌ریی كرد ئیعدامییان بكات.
پێنجه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێوین
رۆژی دووشه‌ممه 8ی پووشپه‌ڕ له هه‌ڤده‌هه‌مین رۆژی راپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رداوم بوون له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له به‌رده‌م زیندانی ئێوین. ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه له رۆژی 4ی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به درێژایی شه‌و و رۆژ به‌رده‌وام بووه. كرێگرته‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئاخونده‌كان رۆژی رابردوو هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو له ئاماده‌بووان كه ئه‌م شوێنه جێ بهێڵن و به راشكاوی گوتبوویان كه هه‌تا دوو هه‌فته‌ی دی هیچ وڵامێك به داخوازییه‌كان ناده‌نه‌وه.
رێزگرتن له یادی خوێندكاری شه‌هید، كیانوش ئاسا له زانكۆی ”عیلم و سه‌نعه‌ت” له تاران
رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی پوشپه‌ڕ، خوێندكارانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت له تاران له رێ و ره‌سمێكدا، رێزیان گرت له یادی شه‌هید ”كیانوش ئاسا” خوێندكاری مه‌جیسته‌ری به‌شی ئه‌ندازیاریی شیمی له‌م زانكۆیه،
شه‌هید كیانوش ئاسا، خه‌ڵكی شاری كرماشان بوو كه رۆژی 25ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا. بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ دام و ده‌زگاكانی رژێمی ئاخوندی هیچیان وه‌ده‌ست نه‌كه‌وت هه‌تاكو ده رۆژ دواتر ته‌رمه‌كه‌یان له «ژووری سارد»ی تاران دۆزیه‌وه كه له سه‌ری نووسرابوو «نه‌ناسراو» و به توندی ئه‌شكه‌نجه درابوو.
كاربه‌ده‌ستانی رژێم هیشتا ته‌رمه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید.
رێ و ره‌سمی رێزگرتن له یادی شه‌هید كیانوش ئاسا، له كاتژمێر 1200 به رێپێوان له ”په‌یمانگای شیمی”یه‌وه به‌ره‌وه مزگه‌وتی زانكۆ ده‌ستی پێكرد. خوێندكاران به درووشمی وه‌ك «حوسێن حوسێن درووشممانه، شه‌هیدبوون جێ‌ی شانازیمانه»، «خوێندكار له نێوان مردن و زه‌لیلبوون، مردن قبووڵ ده‌كات»، ئه‌مڕۆ رۆژی تازیه‌یه، خوێندكار خاوه‌ن تازیه‌یه»، «مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر»... په‌یمانی خۆیان بۆ شه‌هید نوێ كرده‌وه.
رێ و ره‌سمه‌كه له به‌رده‌م مزگه‌وت به داگیرسانی مۆم و دانانی گوڵ كۆتایی پێهات.
ئه‌م رێ و ره‌سمه له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه به‌كرێگیراوانی حه‌راسه‌ت (سیخوڕه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له ناو زانكۆكان) به هه‌رًِه‌شه‌كردن هه‌وڵیان دا رێگر بن له به‌رانبه‌ر به‌شداریكردنی خوێندكاران. |
| نا.. نه‌كه‌ی هه‌ره‌س به‌و شۆڕشه پیرۆزه بهێنیت |
نا.. نه‌كه‌ی هه‌ره‌س به‌و شۆڕشه پیرۆزه بهێنیت
رابه‌ر ره‌شید
ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه خانمه گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر (ئاشنا زرار) بڕیاری داوه واز له هونه‌ری گۆرانی وتن بهێنێت‌و ماڵئاوایی لێبكات.
من وه‌كو كه‌سێك كه له نزیكه‌وه هونه‌رمه‌ند‌و كچه رۆح سووكه‌كه‌ی مامۆستا زرار بناسم، ئه‌و وا سووك‌و ئاسان جێ پێی خۆی له‌و بواره‌دا نه‌كردۆته‌وه، تا وا به سووك‌و سانایی ده‌سبه‌رداری بێت، ئاخر ئه‌و ره‌نج‌و ماندووبوونێكی زۆری چه‌شتووه، ئه‌و له كۆڵان‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوودا سه‌نگه‌ری به‌رخودانی پیرۆزی هونه‌ری هه‌ڵبژارد‌و گوێی نه‌دایه منه‌منی پاشڤه‌ڕۆكانی كۆمه‌ڵگا.
بۆیه من لێره‌وه وه‌كو كه‌سێكی نزیك به ئاشنای هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێم: ئه‌زیزم ئه‌وه هه‌ر تۆ نیت، پشتگوێ خرابیت‌و كه‌سێك لایه‌كی هونه‌ریت لێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه رێز له هونه‌ره‌كه‌یان ده‌گرن‌و ئاماده‌نین بازرگانی به‌خۆیان‌و هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تۆ مێشیش به میوانی ناباته دیوه‌خانی ئه‌وانه‌ی په‌ی به به‌های هونه‌رو رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا نابه‌ن. تۆ هه‌میشه وه‌كو كچه گه‌ریلایه‌ك بۆ هونه‌ر له خه‌باتدا بوویت، نه‌كه‌ی هه‌ره‌س درز به وره‌ی به‌رزت به‌رێت‌و كۆڵت پێبدات.
به‌رده‌وامبه!.. دڵنیاش به هه‌ر ئه‌وانه به ره‌سه‌نی ده‌مێننه‌وه كه بۆ میلله‌ت‌و نیشتیمان‌و یه‌كسانی‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی هونه‌رمه‌ندن، نه‌ك بۆ شتی‌تر. هیوادارم له كه‌ركوكی بڵێسه‌و له‌بیركراوه‌وه ده‌نگمان بگا پێت‌و گوێمان لێبگریت، خۆ ئێمه‌ش به شاره‌كه‌مانه‌وه وه‌كو هونه‌ره ره‌سه‌نه‌كه‌ی تۆ پشتگوێخراوین!! |
| ڕاگه‌یاندنی ژماره 1 |
ڕاگه‌یاندنی ژماره 1
بۆ ڕای گشتی له‌هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه
به‌ڕێز:
- په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان
- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
- وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی کوردستان
- وه‌زاره‌ته‌کانی په‌یوه‌ندی دار به‌شوێنه‌واره‌دێرینه‌کان له هه‌رێمی کوردستان
- م. س. هه‌موو پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
- ته‌واوی ڕێکخراوه شارستانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیلی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕیزان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتوانی کلتوور و شوێنه‌واره‌دیرۆکییه‌کانی کوردستان!
تێکدان و وێرانکردنی سیمای شارستانی ومێژوویی هه‌ولێری پایته‌خت، هه‌ولێری ئه‌ربائیلۆ و ئه‌ربیللا و په‌رستگای خۆر، هه‌ولێری ئایین ومه‌زداکانی کۆن، تاوانێکی مێژووی یاسایی له‌بووردن نه‌هاتووه.هه‌ولێر که‌خودانی شانازی ئه‌وه‌یه‌ساڵ به‌ر له‌عیسای مه‌سیح شار بووه‌و تا ئه‌مڕۆ به‌درێژایی مێژوو شارێکی گرنگی ئه‌وتۆ بووه‌که‌ژیان و ژیاری تیایدا درێژه‌ی هه‌بووه، وه‌ک لانکه‌ی شارستانی ناسراوه، ئه‌م شاره‌له‌سه‌رده‌مه‌جوداکانی مێژوو به‌هۆی هێرش و په‌لامار و جه‌نگ و داگیرکران زۆرجار وێران و کاولکراوه‌به‌ڵام وه‌ک شارێکی زیندوو ماوه‌ته‌وه، مۆرکی دیرۆکی‌سه‌رده‌مه‌جۆربه‌جۆر و جوداوازه‌کانی پێوه‌دیار و پارێزراوه.که‌چی ئه‌مڕۆ وا خه‌ریکه‌ماسته‌رپلانی‌بازرگانی و بازاڕی خه‌ریکه ئه‌م سیمبووله‌نه‌وازانه‌تێک و پێک ده‌دا به‌نیازه‌دیرۆک و مێژووی مه‌زن و شکۆمه‌ندی ئه‌م شاره‌کوێرکاته‌وه بۆ هه‌ندێ ده‌ستکه‌وتی ماددی ڕووت و قوت.
بۆیه‌داواکارین:
1. به‌په‌له‌پلانه‌وێرانکاریه‌کانی ماسته‌ر پلان به‌د ناو ڕابگیڕێ ،وه به‌شیوه‌یه‌ک دابڕژڕیته‌وه‌که‌نه‌بێته‌هۆی تێکدانی هیچ دار‌و به‌ردێکی کۆنی مێژویی .
2. هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و به‌ڵێنده‌ره‌بازرگانانه بدرێنه‌دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بکرێ که‌ده‌ستیان له‌وێران و کاولکردنی گه‌ڕه‌که‌بنه‌ڕه‌تییه‌دێرینه‌کانی هه‌ولێر بووه.
3. به‌رنامه‌ی درێژه‌دان به‌تێک و پێکدان و خاپوور کردنی ئه‌وه‌ی ماوه یه‌کسه‌ر ڕاگیرێ.
4. به‌بێ پرس و ڕای پسپۆرانی تایبه‌تکار له‌بواری پاراستنی شوێنه‌واره دێرینه‌کان مێژووناسانی کورد و بیانی، نوێنه‌ری یۆنسکۆ ده‌سکاری هیچ به‌رد و دارێکی کۆن نه‌کرێ.
5. پلانی دروستکردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رزوو بڵند که‌سیمای شارستانی ناشیرین ده‌کا و ده‌شارێته‌وه ڕاگیرێ.
6. به پرس و ڕای پسپۆرانی تایبه‌تکار له‌بواری پاراستنی شوێنه‌واره دێرینه‌کان، مێژووناسانی کورد و بیانی، نوێنه‌ری یۆنسکۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ک و شوێنانه‌ی له‌ماوه‌ی بووری ته‌خت و وێرانکران، درووست کرێنه‌وه‌به‌مه‌رجێ بتوانن دیمه‌ن و رووخساره‌کۆنه‌که‌ی پێشوویان بۆ بگێڕدرێته‌وه.
7. هه‌ول بدرێ ماسته‌رپلانی ناوبه‌د له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شوێنه‌وه‌اره‌کۆنه‌کان به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نرێ.
وێنه‌یه‌ک بۆ:
- مێدیا و ده‌زگاکانی ڕگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
- ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ڕادیۆ و تێ ڤێ ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت.
- ڕێکخراوه‌ی یۆنسکۆ و ته‌وای ڕێکخراوه‌جیهانیه‌کانی تر که‌ڕاسته‌وخۆ به‌رگری له‌شونه‌واره‌مێژووییه‌کان ده‌که‌ن.
که‌مپینی دژ به‌تێکدانی شوێنه‌واره‌کان له‌باشووری کوردستان
Shwenawar@yahoo.com
ناو شوێنی نیشته‌جێ ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئێمایل
...............................................................................................................................
سه‌رکه‌ش عه‌بدولکه‌ریم ...نوسه‌ر سوید
قادر نادر نوسه‌ر سوێد
حه‌مه‌دۆستان چیرۆک نوس سوێد
عه‌لی مه‌حمود نوسه‌ر هؤله‌ندا
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نوسه‌ر دانیمارک
کاروان کاکه‌سور چیرۆک نوس دانیمارک
نه‌جیبه مه‌حمود چالاکڤانی مه‌سه‌له‌ی ژنان سوێد
ڤیان ره‌زاق مامۆستا سوێد
شۆخان فه‌ره‌ج نوسه‌ر به‌ریتانیا
خدر کوردستانی که‌سایه‌تی ڕۆژهه‌لات سوێد
سلاح سۆفی شاعیر سوێد
مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره نوسه‌ر دانیمارک
خه‌بات نه‌وزاد ڕۆژنامه‌وان هه‌له‌بجه
پۆڵا عه‌زیز زیندانی سیاسی سوێد
کیوماس ئه‌لیاسی چالاکڤانی مافی مرۆڤ سوێد
هیوا گوڵ ڕۆژنامه‌وان سوێد
هیوا ناسح نوسه‌ر سویسرا
دانا جه‌لال نوسه‌ر سوێد
سه‌فوه‌ت جه‌باری نوسه‌ر سوێد
ناسیح عه‌بدولره‌حیم نوسه‌ر کوردستان / هه‌له‌بجه
ه‌باح عه‌لی قاره‌مان نوسه‌ر کوردستان /گه‌رمیان
رزگار شوانی نوسه‌ر سوێد
ڕێژین ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نوس سوێد
سارامحه‌مه‌د خوێندکار سوێد
سه‌نگه‌ر تۆفیق کوردستان
دارا موحه‌مه‌د سوێد
دانا قادر چالاکڤانی دژ به‌ژینۆساید کردن هۆڵندا
فه‌ریدون حه‌مه ڕه‌شید نوسه‌ر سوێسرا
د. که‌مال سه‌ید قادر نوسه‌ر نه‌مسا
به‌شدار عه‌لی نوسه‌ر هه‌ولێر
ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا نوسه‌ر ئه‌ڵمانیا
شاخه‌وان شؤڕش نوسه‌ر دانیمارک
گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارێز دارپور چالاکڤانی مافی مرۆڤ ئه‌لمانیا
که‌مال چۆمانی ڕۆژنامه‌نوس کوردستان /چۆمان
هۆشه‌نگ عه‌بدولواحد به‌ریتانیا |
| سامان قادر |
 |
| بيانيه ی انتقادی جمعي از فعالان مدني سردشت به مناسبت بيست و دومین سالياد فاجعه بمباران شيميايي سردشت |
بيانيه ی انتقادی جمعي از فعالان مدني سردشت به مناسبت بيست و دومین سالياد فاجعه بمباران شيميايي سردشت
بدنبال حمله هوايي رژيم بعث عراق و بمباران شيميايي شه‌ر سردشت، بزرگترين جنايت عليه بشريت بعد از جنگ جهاني دوم بر صفحات سياه تاريخ رقم خورد؛ در اين جنايت غيرانساني بيش از صدها نفر از مردم بي‌دفاع و شهروندان مدني شهيد و هزاران نفر ديگر مصدوم گرديدند به گونه ایی که بعد از گذشت دو دهه هنوز شاهد قرباني شدن مصدومان اين فاجعه بوده و آثار و تبعات آن همچنان گريبانگير مردم سردشت و حومه مي‌باشد. آشكار است براساس معاهدات و کنوانسیونهای بين‌المللي منجمله پروتكل 1925، سلاحهاي شيميايي و بيولوژيكي جزء تسلیحات ممنوعه محسوب و بكارگيري آنها از جانب اعضاي جامعه بين‌المللي نقض صريح تعهدات مذكور بوده و موجبات مسؤوليت بين‌المللي را براي ناقضان در پي دارد. كتمان نمي‌توان كرد استعمال سلاحهاي كشتار جمعي در جنگها، خصوصاً در مناطق مسكوني تجاوز به حقوق بشردوستانه و مشخصاً جنايت عليه بشريت بشمار مي‌رود. اگرچه آمرين و برخی از عوامل اين فاجعه سياه به گونه اي گزينشي، به چنگال عدالت گرفتار آمده اند اما نكاتي چند پيرامون آن قابل تأمل مي‌باشد: از يك سو پس از گذشت بيست و دو سال از اين جنايت تاكنون اقدامی در خصوص پيگيري حقوقي در دادگاههاي صالحه و در سطح بین المللی انجام نپذيرفته است و از سوي ديگر قدمهاي جدی در جبران خسارتهاي مادي و معنوي وارده، بطوريكه تسكين بخش آلام مردم سردشت باشد، برداشته نشده است. مضاف بر آن سكوت حاكم بر اين قضيه و برخوردهای دوگانه با آن بر عمق دردهاي مردم افزوده است.
ما در حالي در بيست و دومین سالگرد بمباران شيميايي سردشت به سوگ نشسته‌ايم که مسؤولان و نهادهای دولتی با نظارت نامتعارف و اعمال محدودیت و ممانعت از فعالیت نهادهای مدنی و متولیان مردمی این مراسم در سطح سردشت ونیز مصادره آن، فرصت اجرای هر گونه پاسداشتی را از آنان سلب کرده و بنابراین با زیر پا گذاشتن حقوق شهروندی، در راستای تقلیل دادن آن گام برداشته اند. در این میان فعالان مدنی و انجمن های غیر دولتی به ویژه "انجمن متولی آن"، با سکوت، فرصت سوزی و برخورد انفعالی خود، خواسته و یا نا خواسته بر ادامه ی این وضعیت صحه گذاشته و در این راستا خاموشی و فراموشی را پیشه خود ساخته اند. با نهایت تأسف مردم و اقشار مختلف شهرستان سردشت هم با بی تفاوتی نسبت به سرنوشت خود دوچندان بر ابهام موضوع افزوده اند. بدين جهت در بيست و دومین سالیاد فاجعه اولين شه‌ر قرباني تسلیحات شيميايي در جهان، ما جمعی ازبازماندگان و قربانیان اين تراژدی دردناک تاريخي و فعالان مدنی، ضمن محكومیت دوباره آن و پاسداشت حرمت خون شهیدان و نیز آرزوي صلح و آشتي پايدار و جهاني عاري از سلاحهاي ميكروبيولوژي و كشتار جمعي، خواستار توجه و اقدام جدي متولیان و مسوولين امر نسبت به خواسته‌هاي مطروحه ذيل بوده و توجه جهانيان را بدان معطوف مي‌داريم:
1- طرح پرونده شیمیایی سردشت در دادگاههای صالحه عراق و طرح دعوی در دیوان بین المللی دادگستری«ICJ» به منظور جبران خسارتهای مادی و معنوی .
2- با توجه به محروميت نسبي شهرستان سردشت و همچنين فقدان امكانات و عدم برنامه ریزی مؤثر پیرامون معضلات مصدومین شیمیایی، خواستار توجه ويژه و فوري مسئولان امر به وضعيت سلامت، بهداشت و درمان مصدومان اين فاجعه هستيم.
3- با عنایت به عمق این فاجعه ضد بشری و حساسیت موضوع ،مؤکداً از متولیان امر و انجمنهای مسؤول می خواهیم نسبت به برگزاری سالیاد و مراسم پربار و پی‌گیری وعده های تحقق نیافته مسؤولین در سالهای گذشته، بدور از هر گونه شائبه و عدول و ملاحظه کاری به وظایف خود در این راستا عمل نمایند.
4- ضرورت تأسیس مرکزپژوهشهاي علمي به منظور گسترش رویکرد آکادمی در رابطه با تسليحات شيميايي و عوارض و پيامدهاي ناشي از بمباران شیمیایی سردشت.
5- ضرورت اهتمام جدی و حساسیت شهروندان سردشت، در برگزاری یادواره و بزرگداشت حرمت خون شهداء و قربانیان تراژدی 7 تیر.
9/4/1388
آسو عباس زاده – آسو ابراهیم زادگان - آوات ذکی - آوات رشیدی – آوات ر‌سولی – آزاد قاسمیانی – ابراهیم هدایتی - اهون سعیدی – اسکندر بهارمست – ادریس محمودی – امیر اسماعیل پور – امیر خضری – ابوبکر مولانی – پیمان شمامی – دکتر جعفر کریمی وزنه - جلال حاجی زاده- دلشاد صالحزاده - رحمت شخصی – رزگار خجسته – رسول رشیدی – سیروان صالح زاده - سید کامل قادریان – سردار عبداله زاده - شهسوار عیسی زاده- صلاح ابراهیم پور – عدنان ایزدپناه – عزیز ملائی - علیرضا اشکانی – علی محمدی – فاروق عبدالله زاده – قادر عزیز پور اقدم - کمال یحیی پور– مهدی بیگ زاده - محمد بایزیدی- محمد خضری – محمد داور- مصطفی برتافته – مصطفی اسد زاده - ناصر امینی- نجم ا‌لدین قاسمیانی - ناصر ابراهیمی - هاشم کریمیان |
| ئیراده‌ی كوردان به‌نه‌بوو بژمێردرێت چاره‌سه‌ریپێشناكه‌وێت |
ئیراده‌ی كوردان به‌نه‌بوو بژمێردرێت چاره‌سه‌ریپێشناكه‌وێت
و/ رۆژی وڵات
یانی چۆن ده‌بێت شتێكی نوێ نی‌یه؟ له‌م قۆناخه‌دا شتێكی نوێ نی‌یه یانی چی؟ ئه‌م قۆناخه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پێویسته یه‌ك ـ دوو مانگ گفتوگۆ بكرێت. وتار ـ مه‌قاله ـ ێكی (هنری به‌كاری)م له‌رادیۆ گوێ لێ بوو، ئۆباما پێشنیاری نێوانكاری كردووه. له‌رابردوو جیاوازتر شتێكی دیكه هه‌یه؟ ئه‌مه پیلانێكی نوێ بێت؟ ئه‌مریكا ده‌خوازێت سه‌رله‌نوێ پیلانه كۆنه‌كانی بخاته رۆژه‌ڤه‌وه؟ ئه‌م مرۆڤه كه‌سێكی نزیكی ئۆبامایه. یه‌كێكی ده‌سته‌كه‌ی خۆی نی‌یه؟ ته‌واو. ئه‌وه تێپه‌ڕ كه‌ن. ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ كوردان تیادانه هۆكاره‌كه‌ی سیاسه‌تی ئینگلیز و ئه‌مریكایه. جێمس جێفری بالۆێزی ئه‌مریكا، له‌ئامه‌د قسه‌یه‌كی كردبوو، كه‌واته ئه‌مریكییه‌كان سه‌رله‌نوێ پیلانه كۆنه‌كانیان دێننه رۆژه‌ڤه‌وه، به‌چڕی ئه‌م پیلانه گفتۆگۆ ده‌كه‌ن؟
تێده‌گه‌م گفتوگۆكان له‌و بنه‌مایه‌دا هه‌ن. من سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه گوتبووم پلانێك راده‌گه‌یه‌نم. بۆچوونی نێوه‌نده جیاوازه‌كان وه‌رده‌گرم. |
| به‌یاننامه‌ی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو كاره تیرۆریستییه |
به‌یاننامه‌ی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی تازه‌خورماتوو و گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوك
هه‌ر كاتێك ئارامی‌و ئاسووده‌یی باڵی به‌سه‌ر شاری كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ریدا كێشابێت، دوژمنانی ئاشتی‌و ئازادی‌و پێكه‌وه ژیان ئۆقره‌یان لێبڕاوه‌و له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌دا، پیلانی دوژمنكارانه‌یان داڕشتووه‌و ده‌رئه‌نجام شارێك، یان گه‌ڕه‌كێكیان شه‌ڵاڵی خوێن كردووه‌و مرۆڤگه‌لێكی بێ تاوانیان تیرۆر‌و شه‌هید كردووه.
رۆژی20ی حوزه‌یرانی 2009 ده‌ستێكی چه‌په‌ڵا له‌كارێكی ترسنۆكانه‌داو له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی لۆرییه‌ك، گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی تازه‌یان به مرۆڤه‌كانییه‌وه ته‌خت‌و زینده‌به‌چاڵا كرد‌و (67) مرۆڤی بێ‌تاوانیان شه‌هید كرد‌و زیاتر له (150) هاووڵاتیشیان بریندار كرد.
رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2009 ده‌ستێكی چه‌په‌ڵیتر –ئه‌گه‌ر هه‌مان ده‌ست نه‌بووبێ- گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوكی كرده نیشان‌و ده‌یان هاووڵاتی سڤیل‌و بێ گوناهی دیكه‌ی شه‌هیدو بریندار كرد.
ئێمه له لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه، وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی هه‌ردوو كاره تیرۆریستییه چه‌په‌ڵه‌كه‌و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین‌و دڵنیاین له‌وه‌ی كه چ خه‌ڵكی خۆڕاگری تازه‌خورماتووو چ خه‌ڵكی شۆڕیجه‌ی مه‌كۆی شه‌هیدان‌و به‌رخودان ئه‌م جۆره كرده‌وه تیرۆریستیانه نایانترسێنێ‌و گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانیان به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌م كرده‌وانه له كاتێكدایه كه هێزی فره ره‌گه‌زه‌كان له شاره‌كان ده‌چنه‌ده‌رو شاره‌كان راده‌ستی هێزه خۆماڵییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بوایه چوونه‌ده‌ری ئه‌مریكییه‌كان له شاره‌كان ببوایه‌ته هۆكاری زیاتر ده‌ست له‌ملانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نه‌ك تۆقاندنی هاوڵاتیان كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاماژه‌یه‌كی ترسناك بۆ شڵه‌ژاندنی باری ده‌روونی خه‌ڵكی سڤیل‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی هێزه خۆماڵییه‌كان له پاراستنی ئاساییش‌و ئارامی ناو شار.
بۆیه هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ریشی وا ده‌خوازێ كه هاووڵاتییان له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاگاداری پاراستنی ئارامی‌و ئاسووده‌یی خۆیان‌و كۆڵان‌و گه‌ڕه‌ك‌و بازاڕه‌كانیان بن‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا هێزه خۆماڵییه‌كان رێگه له كاری تیرۆریستی بگرن.
ئه‌وه‌ی جێگای داخیشه داواكردنی هه‌ندێ كه‌س‌و لایه‌نه به هێنانی سوپای عێراق بۆ شاری كه‌ركوك به پاساوی بێده‌سه‌ڵاتی هێزه خۆماڵییه‌كان له پاراستنی ئاساییشی شار.
ئێمه‌ش وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك به‌شی خۆمان له تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆریستی به‌ركه‌وتووه‌و قوربانیمانداوه. بۆیه پێمان وایه ته‌نها یه‌كڕیزی‌و به‌هێزكردن‌و پته‌وكردنی گیانی پێكه‌وه ژیان‌و ئاشتی‌و برایه‌تی له ده‌ستی ره‌شی تیرۆر ده‌مانپارێزێ‌و به پێچه‌وانه‌وه‌ش په‌رشوبڵاوی ریزه‌كانی خه‌ڵكی شار ده‌روازه‌و ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ تیرۆریستان فه‌راهه‌م ده‌كات له وه‌شاندنی ده‌ستی چه‌په‌ڵی خۆیان.
نه‌فره‌ت‌و ریسوا بوون بۆ تیرۆریستان‌و نه‌مری‌و سه‌روه‌ریش بۆ شه‌هیدان‌و یه‌كڕیزی‌و به‌هێزكردنی گیانی ته‌بایی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان بۆ سه‌رجه‌م كه‌ركوكییه‌كان به جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و بیروباوه‌ڕییانه‌وه.
لقی كه‌ركوكی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
30/6/2009 |
| ئاکامی دادگایی 11 که‌س له ئوتریش |
ئاکامی دادگایی 11 که‌س له ئوتریش
PAZADIK: پاش ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 5 پووشپه‌ڕی 2709، 11 که‌س له‌وانه‌ی که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هاتنی "محه‌مه‌د خاته‌می" بۆ ڤییه‌نای پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، رێپێوانێکیان رێکختسبوو، له لایان دادگای ئه‌و وڵاته‌وه بانگهێشتکرابوون، دادگایی کران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ماڵپه‌ڕی PAZADIK.org گه‌یشتووه، ئه‌و 11 که‌سه له لایان دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به‌مشێوه‌یه حوکمدراون: 9 که‌س له‌وانه بێ‌تاوان ده‌رچوون و یه‌کیان به دانی بڕێک پاره حوکمدرا و ئاخر که‌سیش دادگاییه‌که‌ی بۆ مانگی 7.2009 دوواخرا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته به‌ناوی "GERICHT" له رێکه‌وتی 27.6.2009 باسی له‌و دادگاییه کردووه. بۆ دیتنی ده‌قی ئه‌و نووسراوه‌یه ئێره کلیک بکه‌ن.
شایانی باسه که یه‌کێک له‌و 11 که‌سه هه‌ڤاڵ "ئه‌فشین ئه‌قده‌سی" به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانه له ئوتریش بووه.
پارتی ئازادیی کوردستان
1 پووشپه‌ڕی 2709
1 جولای 2009 |
| گۆڕان یان گۆرانى ریشەیی |
گۆڕان یان گۆرانى ریشەیی ژمارە ( 1 )
بۆ نەیگۆڕن ؟؟؟؟ نوێنەر ئەحمەد
لە ژێر ساباتى ( کریشنا مورتى )
ئایا مرۆڤى کوردى چۆن لە گۆران تێگەشتوە ؟؟
ئەگەر بێت‌و بەشێک لە خەڵک وا تێگەشتبێتن کە تەنها دەموچاوەکان لە پیر بۆ گەنج یان بە پێچەوانەکەى ئیتر کێشەى ریشەیی ژیانى مرۆڤى کوردى چارەسەر دبێت ، ئەوە بۆچونێکى زۆر هەڵەیە ، بە تایبەت پیرەکان بەو جۆرە تێگەشتون کە دەبێت بە باشى تیفکرن کە گۆڕان بە پیرۆز کردنى تاک وەک ( شەخس ) هەرگیز ناکرێت گۆڕ‌انى ریشەیی دەبیت لە تاکەوە واتە لە هەموومانەوە دەس پێ بکات ، وە لە هەر میلەتێکدا ئەم سەر هەڵدانە دەستى پێ کرد ، من پێم وایە ئەو میلەتە رێگاى روناکى بە دی کردوە ، لە هەمان کاتدا لەم وڵاتە تا سەر ئێسکە داگیرکراوە گەندەڵەى ئێمەدا ، ئەم سەر هەڵدانە تیشکێکى نوێیە لە ئێستادا ئەدرەوشێتەوە ، کە هێشتا بە ڕ‌ونى خەڵک بەرنامەى گۆران پێ نەگەشتوە ، ئەو گەرموو گوریە من بە پێشکەوتنێکى نوێى دەبینم ، وە هەست دەکەم مرۆڤى کوردى لە دواى سەد ساڵ شۆرش کردنى بێ ئەنجام ، بێ سەربەخۆیی ، بێ هیچ کیانێک کە دەلالەت لە ژیانى تاک بکات‌و دور بێت لە بنەماڵە پەرستیو کورسى پەرستى لە راستیدا سەر هەڵدانێکى زۆر نوێیە ، من بە شۆرشێکى درەوشاوەى دەبینم لە مێژوى کوردا ئەوەش لە سەر دەستى تاکێکى کوردى نیشتمان پەروەر بە ناوى نەوشیروان مستەفا لە لوتکەى یەکێتیدا دەستى کێشایەوەو بڕیارى دا وەک بیردۆزێکى کوردى ژیانى یەکسانى هەڵبژێرێت ، لە کاتێکدا دەیتوانى ئەویش گەورەترین سەروەتو سامان بنێت بە یەکەوەو بە مەیلى خۆى چی بوێت بیکات ، وە لە ئێستادا زیندو بونەوەیەکو زەمینەیەکى نوێى بە پشت‌و پەناى تاکى کوردى دروست کردوە ، ئەم مرۆڤە دەیەوێت مێژویەک بۆ کورد تۆمار بکات کە لە هیچ شۆڕش‌و دەسەڵاتێکى کوردی‌دا لە دواى ئیسلامەوە باس لەم جۆرە شۆرشە نەکراوە کە تاک خۆى رێگاى خۆى ببینێت ، نەک سەرکردە رێگا بۆ میلەت ببینێت‌و وەک خواوەند رەفتار بکات ، پێش ئیسلام لە بەر ئەوەى میلەتى کورد زەردەشتى بوون بە پێى دینەکەیان لە هەموو لادێ‌و شوێنێکدا بە هەڵبژاردن تاک توانیویەتى ژیانى خۆى دیارى بکات بە تایبەتى هەورامیەکان کە لە کتێبى هەورامان شناسیدا باسى لێوە کراوە ، پاشان گەلێک شۆڕشى لەم شێوەیە لە جیهاندا دروست بوەو ئەم رێبازە دورو نزیک نوێ نیە بەڵام لە کوردستاندا وەک وتم یەکەم جارە لە رەوتى سیاسى کوردی‌دا سەر هەڵدانى وەها رو بدات ، |
| راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکی PAK سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی که‌رکوک |

سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 9 پووشپه‌ڕی 2709 (30 ژوئه‌نی 2009) تێرۆریستێکی خۆکوژ له گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی شاری که‌رکوک له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵکدا تڕۆمبێلێکی TNT رێژکراو ته‌قانده‌وه و پتر له 125 که‌س شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه. ئه‌م کردووه تێرۆریستییه بێگومان درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی دوژمنانی نامۆ له ئینسانییه‌ت و شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌ی کورده که چاویان به ئازادیی کورد و ئاوه‌دانی کوردستان هه‌ڵنایه و له‌پێناو به کۆیله هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌ست له هیچ تاوان و جنایه‌تێکی دڕندانه ناپارێزن.
پارتی ئازادیی کوردستان به توندی جینایه‌ت و کرداره تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێی گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌ی شاری که‌رکووک مه‌حکووم ده‌کا و هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانیان ئه‌و کرده‌وه تێرۆریستییه و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌بڕێ.
به‌و هیوایه‌ی مرۆڤایه‌تی، شارستانییه‌ت، دادپه‌روه‌ری و رێزگرتن له ماف و ئازادییه‌کانی یه‌کتر، سه‌رجه‌م تاریکستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڤین بگرێته‌وه و سه‌روه‌ریی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کان و دیموکراسی جێ‌ی داگیرکه‌ری و دیکتاتۆری بگرێته‌وه و مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و پێکه‌وه ژیان جێ به تیرۆریزم و تیرۆریست په‌روه‌ری ته‌نگ بکا.
عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
10 پووشپه‌ڕی 2709
1 جولای 2009
www.pazadik.org + com
pak2691@gmail.com |
| به‌ڕێزان کوردانی خۆشه‌ویستی هۆڵه‌نده |
به‌ڕێزان کوردانی خۆشه‌ویستی هۆڵه‌نده ئازیزانی ده‌ڤه‌ری ئه‌لمیره و ده‌وروبه‌ری.. باش بزانن ئه‌م کۆڕه له پێناوی ئێوه‌دا ساز ده‌کرێت، هیوادارین بتوانن له کاتی خۆیدا ئاماده بن.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر به‌ڕێز دکتۆر هیواعومه‌ر ئه‌حمه‌د تیشک ده‌خاته سه‌ر کاریگه‌ری تاراوگه و نامۆیی له‌سه‌ر کۆچبه‌رانی کورد ڕۆژى هه‌ینیی ڕێکه‌وتى 03-07-2006 له شاری ئه‌لمیره
کاژێر19:00 حه‌وتی ئێواره
خۆشه‌ویستان،کوردانى به‌ڕێز و دڵسۆزى هۆڵه‌نده،
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له هۆڵه‌نده و کۆتایی ساڵی خوێندن و ده‌ستپێکردنی پشووی هاوینه‌وه، یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له ئه‌لمیره به خۆشحاڵیه‌وه بانگێشتنتان ده‌کات بۆ کۆ‌ڕێکی پزیشکی بۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر به‌ڕێز)دکتۆر هیواعومه‌ر ئه‌حمه‌د (مامۆستای کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، که له کوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ کا‌رى پزیشکی و زانستی هاتۆته ئه‌وروپا.
کۆڕه‌که تیشک ده‌خاته سه‌ر (کاریگه‌ری نامۆیی و تاراوگه له‌سه‌ر کۆچبه‌رانی کورد).
هاتن بۆ هه‌مووانه، تکایه منداڵ له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌هێنن.
به هیواى د‌یدار تا ڕۆژى هه‌ینیی ڕێکه‌وتى 03-07-2006 کاژێر 19:00 حه‌وتی ئێواره له هۆڵی کاردۆس له شاری ئەلمیرە له‌م ناونیشانه کۆڕه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
Adres:
T ‘ KARDOES
J.G.SUURHOFFSTRAAT 45
1314 NR Almere -STAD
Tel: 036-5305209
نزیک ستاسیۆنى ئەلمیرە سێنتروم بە پێ دوو دەقیقەیە .
بۆ زانیاری زیتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە :
کاک ئازاد کوردە: 0621214887
چنار خان: 0614494961
یان ڕاسته‌وخۆ به (دکتۆر هیوا)ه‌وه:
Hatwan@gmail.com
0681868809
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی "میدیــــــا |
| بۆ یادی (28) شه‌هیده‌كه‌ی شاری كه‌ركوكی كوردستان |
 بۆ یادی (28) شه‌هیده‌كه‌ی شاری كه‌ركوكی كوردستان
ئازاد نوری*
ئه‌مڕۆ (46) ساڵا به سه‌ر كاره‌ساتی له سێداره‌دانی (28) ڕۆڵه‌ی به ئه‌مه‌ك‌و كوردستان په‌روه‌ری شاری كه‌ركوكدا تێپه‌ڕده‌بێت . تاوانی ئه‌م شه‌هیده سه‌ر به‌رزانه داكۆكی كردنیان بوو له شۆڕشی (14)ی گه‌لاوێژ/ 1958 كاتێك له یادی یه‌كه‌م سالّڕۆژی ئه‌و شۆڕشه‌دا خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك له كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و ئاشوریه نیشتمان په‌روه‌رو ئاشتی خوازه‌كان ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌یان سازده‌كرد‌و ڕێپێوان‌و مه‌راسیمی ده‌ربڕینی شادی‌و به‌ختیاریان جۆش ئه‌دا . كۆنه‌په‌رستان‌و داخ له دڵه‌كان‌و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی وڵاتان‌و ده‌سه‌ڵاتداره شۆڤێنیه‌كانی ناوچه‌كه‌و پاشماوه‌كانی حوكمی پاشایه‌تی گۆڕ كرا‌و مه‌یلیان به‌م خۆشیه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌ده‌هات‌و هه‌رده‌م له هه‌وڵی پیلان گێڕاندابون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشیه له بار به‌رن‌و به‌ڵكو بتوان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست له عێراقدا ، چونكه به ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراقدا كه گه‌وره‌ترین‌و به‌هێزترین مۆڵگه‌ی ئمپریالیه‌ت‌و كۆنه‌په‌رستی بووله ناوچه‌كه‌دا .شۆڕشێكی ئاشتیخواز‌و پێشكه‌وتنخواز له ناو هه‌ناوی داگیركه‌ران‌و ده‌سه‌ڵاتداره ئه‌ڵقه له گوێ‌كانی به‌ریتانیا‌و امریكا هاته سه‌ر حوكم له عێراقدا . ئه‌وه بوو له ڕۆژی یاد كردنه‌وه‌كه‌دا ( 14/7/1959) دوای ئه‌وه‌ی شۆڤینیه‌تاریك په‌رسته‌كان له موصل شكستیان خوار . كاره‌ساتێكیان بۆ شاری كه‌ركوك خوڵقاند‌و خه‌ڵكێكی بێ تاوان له هه‌موو لایه‌ك بوه سوته‌مه‌نی ئه‌و داخ له دڵانه .به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هه‌میشه له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی‌و دروست كردنی ئاژاوه‌دا بون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه براكانی ئه‌و شاره هه‌رده‌م ڕقیان له یه‌كتری بێت‌و ئه‌و متمانه‌و خۆشه‌ویستی‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی هه‌یه له نێوانیاندا نه‌مێنێت .
یاساوڵه‌كانی كۆمپانیانی نه‌وتی عێراق (IPC )و ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره توانیان به پیلانگێڕی خۆیان بگه‌نه لای
( عبدالكریم قاسم)و ناوی ئه‌و (28) ڕۆڵه به وه‌فایه‌ی شاری كه‌ركوك بخه‌نه به‌رده‌ستی‌و تاوانباریان كردن‌و هه‌رچی تاوانی خۆشیانه خستیانه ئه‌ستۆی ئه‌و (28) كه‌سه‌و توانیان عبدالكریم فریوبده‌ن . دوا جار خزێنرانه به‌ندیخانه‌كانه‌وه‌و دوای كوده‌تا شومه‌كه‌ی به‌عسیه خوێنڕێژه‌كان له(8/ی شوباتی 1963)دا كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست‌و( حرس ناقه‌ومیه‌كان ) شۆڕشی 14ی تموز‌و گه‌لانی عێراقیان خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و كه‌وتنه قڕكردن‌و له ناوبردنی كه‌سایه‌تی‌و خه‌ڵكانی پێشكه‌وتنخواز‌و نیشتمان په‌روه‌ر دوا جار حوكمی قه‌ره‌قوشیانه‌ی خۆیان به سه‌ر ئه‌م ڕۆڵه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی شاری كه‌ركوكدا سه‌پاند‌و به به‌یانی ژماره ( 30) له ڕۆژی 23/6/1963دا‌و به ئیمزای تاوانبار زه‌عیم روكن ( سعید فتحی الصقلی ) له سێداره دران‌و چونه كاروانی شه‌هیدانی حزب‌و گه‌له‌وه .
به‌م بۆنه‌یه‌وه جێ‌ی خۆیه‌تی داوا له جه‌نابی سه‌رۆك[ مام جه‌لال ]بكه‌ین كه چۆن ( رد الاعتبار)ی بۆ كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی لایه‌نه عێراقیه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌و مووچه‌ی خانه‌نشینی تایبه‌تی بۆ دابین كردن‌وپێشنیاری زیاد كردنی مووچه‌ش بۆ كه‌سانی وه‌ك
عدنان حسین الحمدانی‌و حسن بلبله ده‌كات ئاواش به مه‌رسومێكی كۆماری ( رد الاعتبار ) بۆ ئه‌م شه‌هیدانه نیشتمان په‌روه‌رانه
بگێڕیته‌وه . چونكه تا ئێستا له نوسراوه فه‌رمیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حكومه‌تی عێراقی گۆڕكراودابه ( الخونه)و( المجرمین ) ناوبراون . جه‌نابی سه‌رۆكیش ئه‌گه‌ر زاكیره‌ی بگێڕێته‌وه بۆ ساڵی (1963 ) ورده‌كاری ئه‌و پیلان‌و شه‌ره‌نگێزیه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له جه‌نابیان وون نیه . بۆیه ئه‌م داوایه له مامی گه‌وره‌مان به ڕه‌وا ده‌زانین‌و له‌م ساته‌شدا كه به‌ڕێزیان ئه‌و پۆسته سیادیه باڵایه‌یان هه‌یه كارێكی قورس‌و گران نیه .
یادتان هه‌میشه زیندوه‌و له دڵا‌و ده‌رونی هه‌موو ئاشتی خواز‌و نیشتمان په‌روه‌رێكدایه
سه‌ربه‌رزی بۆ ئێوه‌و گشت شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان .
ناوی شه‌هیده‌كان /
1/ محمد حسن عزیز 2/ نجم ا‌لدین نادر 3/ عبدالرحمن محمد 4/ فتاح صاڵح 5/ احسان حسێن 6/ نوری سه‌ید وه‌لی 7/ محمود علی بسته 8/ خلیل ابراهیم عه‌جه‌م 9/ مختار بلخش 10/ عادل حسێن 11/ خورشید محمود 12/ شێخ معروف به‌رزنجی13 / عبدالجبار پیرۆز خان 14/ شێخ حسێن به‌رزنجی 15/ عبدالمجید حسن 16/ فاتح مه‌لا داود 17/ نوری مه‌لا عه‌بدوڵا 18/ عبدالحافڤ شه‌ریف 19/ نعید عنبر 20 / عه‌تا جه‌میل 21/ كریم خلف 22/ كریم ره‌مه‌زان 23/ محمود مجید ( ابوشوارب ) 24/ رحیم سعید25/ مه‌هدی مه‌ردان 26/ گالب عمر 27/ احمد محمد امین 28/ حسێن خورشید .
*كوڕی شه‌هید / نوری سه‌ید وه‌لی |
| به‌رێز دڵشاد پرونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، |
به‌رێز دڵشاد پرونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. (www.serbexo.com)
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به‌ڕێز دڵشاد پرونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. (www.serbexo.com)
کاک دڵشاد له کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ٢٠/١/٢٠٠٨ وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هه‌روه‌ها ناوبراو له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کار بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، ئه‌رکی به‌رپرسی گشتی ماڵپه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پ.س.ک پێ سپێردراوه، و زۆر سه‌رکه‌وتووانه له‌و بواره‌دا ئه‌رکه‌کانی خۆی به جێگه‌یاندوه، ناوبراو خوێندکاری زانکۆیه له‌به‌شی (ئینفورمه‌یشن تێکنه‌لۆگی(یه، واته زانیاری له‌به‌شی ته‌کنۆلۆژیایی سیسته‌می. له زانکۆی شاری لینشۆپینگ.
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ هه‌روه‌ک له ئاگادری بۆ میوانانی پێشووتریشدا ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که هه‌ر جاره‌و میوانێکی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان، هاوکات چاوه‌روانی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌که‌ین، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پرسی کورد له گشت بوارێک‌دا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.
سێشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕی ٢٧٠٩ ی کوردی،٣٠/٦/٢٠٠٩
www.serbexo.com serbexo4@gmail.com |
| په‌رله‌مانی دارادوداری دی...قادر نادر |
په‌رله‌مانی دارادوداری دی...قادر نادر
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ، بریاری په‌سه‌ند کردنی ده‌ستور درا ، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاریه‌که ( هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن ) له شه‌ر‌ی نێوان به‌ره‌ی نه‌خێری ده‌ستور له‌گه‌ل به‌ڵێ یه‌کان قولتر و خه‌ستر کرده‌وه . که ئه‌گه‌ر به‌تێپه‌راندنی ده‌ستور له‌په‌رله‌مان ، گۆلێکی گه‌وره‌یان له له‌به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن کرد ، به‌لام ئه‌مه سه‌ره‌تای یاریه‌که‌یه ، نه‌وه‌ک کۆتایه‌که‌ی ؟ که‌لێره‌دا ناتوانین ئاماژه به بێهه‌لوێستی 4 حزبه‌که، وه‌ک درێژه‌دان به‌میتۆدی کۆنیان نه‌که‌ین و نه‌لێین هیشتا زۆرتان ماوه له‌به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانی گه‌ل ببنه خاوه‌ن هه‌لوێست . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردانی کردنیان بۆسه‌رگۆڕی جه‌لاد‌ی برا کورده‌کانمان (خومه‌ینی) ، گۆلیكی سیاسیان له‌خۆ کرد . ئه‌وا به سه‌ره‌تا ی ( دژه‌ده‌ستور و کۆتایه‌که‌شی به‌ڵێ بۆی) گۆلێکی تریان له خۆ کرد . به‌تایبه‌تی له‌چرکه ساتێکی زۆر هه‌ستیار ، بێ باوه‌ڕی خه‌لکتان توشی خۆ کرد !؟ ، ئای چ سه‌یره دوێنی ئه‌ندامه یاسایه‌که‌ی کۆمه‌لی ئیسلامی به‌یان دژ به ده‌ستور ده‌رده‌کا ، ئه‌مڕۆش ده‌سته راسته‌که‌ی بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه !؟ ئه‌گه‌ر یه‌کگرتو کۆمه‌ل به به‌رتیلدانی 2 خالی ئیسلام ، ره‌خنه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌ستور ، وه‌ک هه‌لم بو به‌بوخار . ئه‌ی قادر عه‌زیز و حه‌مه ی حاجی مه‌حمود ، به‌کام بڕگه‌ی سۆسیالستی وا بێده‌نگ کران!؟ یان ئه‌ونمونه‌یه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ره‌ی تازه 2 پارتی خۆ به چه‌پ زان ، ده‌بنه پاشکۆی 2 حزبی ئیسلامی ؟ئه‌مه باس له‌و لیست وقه‌واره سیاسیانه‌ی تر ناکه‌ین ، گه‌رچی به‌رنامه‌که‌یان پڕه له وشه‌ی بریقه‌داره ، به‌لام به‌رده‌وام له‌هه‌ڵویسته چاره‌نوسازه‌کان زه‌لیلانه ره‌فتار ده‌که‌ن .
سۆزان شه‌هاب ده‌لێت ، ئێمه %75 کاری په‌رله‌مانیمان جێ به‌جێ کردوه . راست ده‌کات ، به‌لام کام کار ئازاره‌کانی خه‌لک ، یان مه‌سه‌له لاوه‌کیه‌کان !؟. |
| (%10)ی مووچه تایبه‌ته‌كان ده‌بڕدرێت بۆ سندووقى هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان |
(%10)ی مووچه تایبه‌ته‌كان ده‌بڕدرێت بۆ سندووقى هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
سلێمانی- هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه بۆ بڕینى (10%)ى مووچه تایبه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سندوقی پشتیوانی و هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
د.چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سندوقی پشتیوانی و هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر بڕینی (10%) له‌مووچه تایبه‌ته‌كان و بۆ جێبه‌جێكردنیشی بڕیاره ئێمه‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سستمێك دابنێین بۆئه‌وه‌ی به‌زوویی ئه‌و ره‌زامه‌ندییه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی: له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تمان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا سالانه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی (5) كورسی خوێندنی بالا له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ خوێندكاران و قوتابیانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ته‌رخانبكات و له‌دوا كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنرێت.
د.چنار سه‌عد راشیگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ زیندانییه سیاسییه‌كاندا كۆببێته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و بڕیاریشه له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا ، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كاندا كۆببێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ زیاتركردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیابارانكراوه‌كان و قوربانییه‌كانی دیكه و وتیشی: كه‌سوكاری هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ى كه زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه، سوودمه‌ندده‌بن له‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا. |
| بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان |
بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان
وه‌ك ده‌زانن دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی وه‌ك روناكبیرێكی سه‌ربه‌خۆ‌و بێلایه‌ن كه كاندیدی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی دیموكراتی‌و ده‌ستوری‌و دادپه‌روه‌ری‌و نیشتمان په‌روه‌ر بۆ خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پشتگری بێوێنه‌ی جه‌ماوه‌ر رۆژ به‌رۆژ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال له‌زیادبووندایه، له‌به‌رئه‌وه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونبكه‌ینه‌وه:
1- دكتۆر كه‌مال بۆ سه‌ركه‌وتنێكی ره‌مزی یان ته‌حه‌دای هیچ كه‌س خۆی كاندید نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌واو‌و به‌ده‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تا بتوانێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو گه‌لی كوردستان پاشارۆژی ئازاد‌و دیموكراسی‌و عه‌داله‌ت بۆ گه‌لی كوردستان دابینبكات.
2- چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دكتۆر كه‌مال له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌فین شێخ محه‌مه‌د‌و حسێن گه‌رمیانی داوای لێكراوه بۆ دانیشتنێك بۆ مانه‌وه‌ی یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ڵامی به‌رێزیان ئه‌وه‌بووه ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ كاندیده‌ی تر ئاماده‌ن خۆ بكشێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی دكتۆر كه‌مال كاندیدی سه‌ره‌كی بێت ئه‌گه‌رنا ئاماده نی‌یه هیچ قسه‌یه‌كی تر له‌و باره‌یه‌وه بكات‌و لێره‌دا باسه‌كه كۆتایی پێهات.
3- ئێمه هه‌ستده‌كه‌ین كه گه‌مه‌یه‌كی گوماناوی له پشت هاروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه له‌كاتێكدا كه‌ناڵی KNN چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌فین شێخ محه‌مه‌د كردووه ئه‌ویش باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌زگاكانی سه‌ر به دوو حیزبه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ته‌له‌فۆنكردن‌و دیعایه‌یان ده‌ستپێكردووه له‌ناو خه‌ڵكدا كه گوایا دكتۆر كه‌مال خۆی كێشاوه‌ته‌وه.
4- ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌توندی ئه‌و هه‌نگاوه گوماناوی‌و نهێنی گه‌رانه ئیدانه بكه‌ین‌و ده‌زانین خه‌ڵكی كوردستان هۆشیارترن له‌وه‌ی ئه‌مه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێت، ئێمه ئاگادارین كه دوو له‌كاندیده‌كانی تر سه‌ودایانكردووه بۆ خۆكێشانه‌وه بۆ كاندیدێكی تر كه دكتۆر كه‌مال نی‌یه، بۆئه‌وه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات بیكاته هه‌راو هوریا ئه‌و وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بناسێنێت تا ئه‌و ته‌وژمه جه‌ماوه‌رییه كه له‌پشت كاندیدی گه‌ل به‌ڕێز دكتۆر كه‌مال میراوده‌لییه‌وه هه‌یه به‌هه‌ڵه‌دا ببه‌ن، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووتان هۆشیاربن.
لیژنه‌ی راگه‌یاندنی كه‌مپینی سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی
28/6/2009 |
| ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین |
 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-6-2009له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا له گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركووك 33 هاووڵاتی شاره‌كه شه‌هید و 93ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی تازه خورماتوو و هاوكات بوو له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێراقی.
به هۆی دزه كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له تیرۆریستان بۆ ناو ده‌زگاكانی ئه‌منی له ئێراق به تایبه‌ت له شاری كه‌ركووك و شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ری دوباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی جه‌رگبڕی دیكه ده‌كرێت به تایبه‌ت دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێراقییه‌وه.
ئێمه له كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه نوێیه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین و داوا له به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و سزادانی قورسیان .
له كۆتاییدا پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆمان له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كه‌ركووك به تایبه‌تی دانیشتوانی گه‌ره‌كی شۆریجه ده‌كه‌ین و له كۆست و خه‌مه‌دا هاوبه‌شیان ده‌كه‌ین و هیوا چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
30-6-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| له سه‌رۆک ئه‌پرسین |
له سه‌رۆک ئه‌پرسین
له‌سه‌رۆک ئه‌پرسین ، گریمان تۆ وه‌کو ئێمه هاووڵاتییه‌کی ئاسایی کوردستانیت و سه‌رۆک نیت
تکات لێئه‌که‌ین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان بده‌ره‌وه
یه‌که‌م
ده‌ستور
سه‌رۆکێک به‌پێی ده‌ستور ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و له ڕاپه‌ڕاندنی ده‌زگای هه‌رێم و جاڕدانی باری نائاسایی و فرماندان به جوڵاندنی سوپا‌و پێشمه‌رگه‌وهێنانی سوپای ده‌ره‌کی و بڕیاری جه‌نگ و ئاشتی و فرماندان به هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ، ئایا به ڕه‌وای ئه‌بینیت ؟ ئایا مه‌ترسی دروستبوونی ده‌ساڵاتێکی خۆسه‌پێنه‌ر ناکه‌یت ؟
دووه‌م
ده‌ستور
ده‌ستورێک سنوری نیشتمانێک به مادده‌یه‌کی نادیاری وه‌ک 140 ببه‌سترێته‌وه جێ‌ی دڵنیایی وخۆشبه‌ختی نی‌یه به‌ڵک و جێ‌ی گومانه
سێیه‌م
ده‌ستور
ده‌ستورێک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانێکی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌وه په‌سه‌ندکرابێت ، ئه‌چێته بازنه‌ی ناڕه‌وایه‌تییه‌وه‌و شایانی ده‌نگپێدان نی‌یه
چواره‌م
ده‌ستور
ده‌ستورێک له پێشه‌کییه‌که‌یدا پاڵشت به دێکۆمێنتی نێه‌ده‌وڵه‌تی نه‌بێت وه‌ک په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له ساڵی 1922 که دان به مافی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ئه‌نێت بۆ نووسینه چاره‌نووسی خۆی ،یان بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ساڵی 1992 بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر بۆنمونه‌باسم کرد،ئه‌مه به ده‌ستورێکی لاوازوپڕکه‌موکوڕی دائه‌نرێت بۆیه ناڕه‌وایه ده‌نگی پێبدرێت
پێنجه‌م
ده‌ستور
بڕگه‌ی یه‌که‌می ماده‌ی شه‌ش نووسراوه هیچ یاسایه‌ک په‌سه‌ند ناکرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌نده نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلامدا کۆک نه‌بن وواته ده‌ست له مافی ژنان بشۆن ، فره ژنی حه‌ڵاله ، لێدانی ژنان حه‌ڵاله، دوو ژن یه‌ک پیاوه، دوو ژن به یه‌ک شاهد یان شایه‌ت دائه‌نرێن میراتی نیوه‌ی پیاویان به‌رئه‌که‌وێت وئه‌گه‌ر سه‌ریان دانه‌پۆشن و نوێژ نه‌که‌ن پیاوان بۆیان هه‌یه لێیان بده‌ن چه‌نینی تریش به‌کورتی و به کۆنکرێتی ده‌ستوره‌که‌مان به فه‌لسه‌فه‌ی 1432 ساڵ به‌ر له‌ئێستا داڕێژراوه ئه‌مه شایانی ڕه‌تکردنه‌وه‌یه نه‌ک په‌سه‌ندکردنی هیواخوازم و تکا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌م ده‌نگی پێنه‌ده‌ن
شه‌شه‌م
ده‌ستور
ئاشکرایه له سه‌دا په‌نجاویه‌کی %51 ڕووبه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستانی باشوور هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی نیشتمان که‌واته نیوه‌ی زیاتر له هاووڵاتیانی کورد مافی ده‌نگدانیان نی‌یه ئه‌م بێجگه‌له کورده‌کانی تاراوگه که نزیکه‌ی نیو ملیۆنێک ئه‌بن بۆیه به‌م پێوه‌ره به‌ته‌واوی ده‌نگدان به‌م ده‌ستوره ناڕه‌وایه‌و سته‌مێکی مێژووییه له نه‌وه‌کانمان ئه‌یکه‌ین
حه‌وته‌م
تۆ ئه ی سه‌رۆک
ئه‌گه‌ر بینیت سه‌رۆکێک سه‌رۆکایه‌تی له باوکییه‌وه بۆ مابێته‌وه‌و 63 ساڵ هه‌ر ئه‌وان سه‌رۆکی پارتێک بن ، چی‌یان پێ ئه‌ڵێیت؟
ئه‌گه‌ر بینیت سه‌رۆکێک جیاوازی نێوان خێزان و خێڵ و ناوچه وده‌ڤه‌ره‌کانی کرد‌و به‌یه‌ک چاوی باوکه‌وه هاووڵاتیان نه‌بینێت ، چی پێئه‌ڵێیت؟
هیواخوازم سه‌رۆکی ئێمه باوکێکی نمونه‌یی بێت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسۆکورد
به‌رلین
2009.06.30
asokurd@web.de |
| وەفدێكى پەرلەمانى عێراق سەردانى قەزاى چەمچەماڵ دەكەن |
وەفدێكى پەرلەمانى عێراق سەردانى قەزاى چەمچەماڵ دەكەن
رۆژى 30/6 وەفدێكى پەرلەمانى عێراق سەردانى قەزاى چەم چەماڵیانكرد و لەلایەن قایم قایمى قەزاى چەمچەماڵ و نوێنەرانى دام و دەزگا حكومى و رێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى و كەسوكارانى قوربانیانى ئەنفال پێشوازیان لێكرا ، وەفدەكە لە هۆڵى رۆشنبیرى چەم چەماڵ لەگەڵ سەرچەم چین و توێژەكانى قەزاى چەمچەماڵ كۆبونەوەیەكى ئەنجامدا ،سەرەتا كەسوكارى قوربانیانى ئەنفالكراوان سەرجەم كێشەو داواكاریەكانیان لەرێگەى یاداشتێكەوە خستە بەردەم وەفدى پەرلەمانى عێراق كەتیایدا داوادەكەن قەرەبوى كەسوكارى قوربانیانى ئەنفال بكەنەوە و حكومەتى عێراقى داواى لێبوردن لە گەلى كوردستان بكات و سەرجەم روفاتەكان بگەرێنەوە خاك و نیشتمانیان ، لە بەشێكى تر‌ى یاداشتاكە داوادەكەن كەسانى پاشماوەى ئەنفال رەوانەى دەرەوەى ووڵات بكرێن كە توشى نەخۆشى دەرونى بون ، وەفدەكەى پەرلەمانى عێراق ئەوەى راگەیاند كە سەرجەم داواكانیان دەگەیەننە شوێنى خۆى بۆ جێبەجێكردنى داواكەیان ، دواتر وەفدەكە سەردانى ناحیەى شۆرشى كرد كەزۆربەى كەسوكارانى ئەنفالى تیادا دەژین .
ئارام شێخ عەزیز _ چەمچەماڵ
Link |
| عه‌لی ڕه‌حیمی : ئه‌و پیاوه‌ی سه‌كته‌ی دڵ ته‌نها ڕۆژێك له دادگای ئانرات دووری خسته‌وه |
 عه‌لی ڕه‌حیمی : ئه‌و پیاوه‌ی سه‌كته‌ی دڵ ته‌نها ڕۆژێك له دادگای ئانرات دووری خسته‌وه
سازدانی عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د- هۆڵه‌ندا
عه‌لی ڕه‌حیمی كه‌سایه‌تی شاری سه‌رده‌شت , هه‌ڵسوڕاوی دیاری چاودێری كوردۆساید –چاك , كه ماوه‌ی 7 ساڵه له كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ڕێكخراوه دڵسۆزانه كارده‌كات , یه‌كێك له‌وانه‌ی له چركه یه‌كه‌مه‌كانی دادگایی فرانس ڤان ئانرات و سكاڵاكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانكاره چالاكانه به‌شداری دادگاییه‌كه‌ی كردووه, هاوكات به‌ڕێزی كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی ناساندنی دۆسیه‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت بووه ,مخابن ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشی دڵ ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه و له چالاكی خستووه , به پێویستمان زانی ئه‌م هه‌ڤ په‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ین , سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دادگایی بازرگانی چه‌كی كیمیاوی فرانس ڤان ئانرات .
پرسیار : به‌ڕێزت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانرات به‌شداریت كرد , وه له یه‌كه‌م چركه ساته‌كانه‌وه له هه‌وڵه‌كاندا بووی تا ناوه‌ندی چاك به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كرد , ئێستا وه‌ك بیستمان ڕۆژی 21-12-2008 پرۆسه‌ی دادگایی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد , دیاره ئه‌زمونی پرۆسه‌ی دادگایی فرانس ڤان ئانرات گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرترێت وه‌ك ئه‌زموونێك یان وه‌ك كه خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و دوو دادگاییه هه‌یه, ئه‌ویش چه‌كی كیمیاوی بازرگانیكردنه به‌و چه‌كه مه‌رگ هێنه‌ره‌وه , به تایبه‌تیش له‌و لایه‌نه‌وه‌ی كه فرانس ڤان ئانرات یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ساغبوه‌وه هاوبه‌شیكردنی ئه‌وبوو له بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه , سه‌رده‌شت , گۆپته‌په , زه‌رده , ئاڵۆتان , فرجینی , شاخه‌سێن , ....., ئه‌مانه بزانین ئه‌م پرۆسه‌یه ئێوه چۆن به‌شداریتان تێیدا كرد ؟ , ورده‌كارییه‌كانی ڕونبكه‌نه‌وه ؟. |
| فرانس ڤان ئانرات به 16ساڵ و نیو حوكم درایه‌وه |
 فرانس ڤان ئانرات به 16ساڵ و نیو حوكم درایه‌وه
مرۆڤ چه‌ك به‌كار نه‌هێنێت ,چه‌ك به ته‌نیا هیچی پێ ناكرێت
تایبه‌ت -چاكنیوز
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12 ی پاشنیوه‌ڕۆ له شاری لاهای هۆڵه‌ندا, به ئاماده بوونی هه‌ر 3 قوربانی سكاڵاكه‌ر " عه‌لی ڕه‌حیمی,دانیا عه‌لی,ڕێباز قادر" و خاتوو زێخفێڵفد پارێزه‌ری قوربانیان و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسیه‌ی ئانرات له كورد و هۆڵه‌ندی ,ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه كارێكی زۆریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌نجامدا,دادگای ئانرات به‌ڕێوه‌چوو و دوا بڕیار له‌سه‌ر سزای سه‌ر ئانرات درا .ناوبراو تاوانبار كراوه به هاوبه‌شیكردن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ.
سزای سه‌ر ئانرات له 17 ساڵه‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ 16,5 ساڵ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش له دادگای سڤیل به‌ڕێوه ده‌چێت,ئه‌م بڕیاره‌ش له‌م به‌رواره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه,بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش پارێزه‌ری قوربانیان له دادگای سڤیل بۆ قوربانییه‌كانی داوای ده‌كات.
ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه, لێره‌وه پیرۆز بایی له قوربانیان و سكاڵاكه‌ران و شایه‌دحاڵه‌كان و له خۆمان ناوه‌ندی چاك"چاودێری كوردۆساید-چاك" و ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسییه‌كه ده‌كه‌ین,بێشك چاك كارێكی باش و به به‌رهه‌می له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌نجامدا له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه, له پاڵ پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی و هه‌ردوو داواكاری گشتی فرێد ته‌یفن و مینكس و ڕۆژنامه‌نووس ئارنۆڵد و كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان ئاماده‌ی دادگاییه‌كه بوون .
ده‌قی بڕیاره‌كه به زمانی هۆڵه‌ندی :
Veroordeling Frans van A. voor leveranties TDG aan regime Saddam Hoessein definitief
Den Haag, 30 juni 2009 - De kern van de uitspraak: Van A. heeft grondstoffen voor mosterdgas geleverd aan het regime van Saddam Hoessein. Hij heeft zich schuldig gemaakt aan opzettelijke handelen in strijd met de wet Oorlogsstrafrecht. Hij was dus betrokken bij schending van wetten en gebruiken van de oorlog, met de dood of zwaar lichamelijk letsel als gevolg. De Hoge Raad laat dit oordeel van het hof in stand.
De Hoge Raad oordeelt dat de Nederlandse strafrechter rechtsmacht heeft om deze zaak te berechten.
Achtergrond
De verdachte Frans van A. heeft ten tijde van het regime van Saddam Hoessein aan de Iraakse militaire industrie zeer grote hoeveelheden TDG geleverd, een grondstof voor de productie van mosterdgas. Het hiermee gemaakte gifgas is door het Iraakse regime vanaf halverwege de jaren tachtig ingezet tegen strijders en burgers in de oorlog tegen Iran en in een binnenlandse campagne gericht tegen de hoofdzakelijk Koerdische bevolking in het noorden van Irak.
Aan de verdachte is tenlastegelegd dat hij zich heeft schuldig gemaakt aan betrokkenheid bij schending van wetten en gebruiken van de oorlog, met de dood of zwaar lichamelijk letsel als gevolg. Dat was ten tijde van het plegen van de feiten strafbaar gesteld in art. 8 van de Wet Oorlogsstrafrecht (WOS).
De rechtbank s-Gravenhage heeft de verdachte op 23 december 2005 veroordeeld tot vijftien jaar gevangenisstraf (zie LJN AV6353). De verdachte en de officier van justitie hebben hoger beroep ingesteld bij het gerechtshof s-Gravenhage. Het hof heeft de verdachte op 9 mei 2007 veroordeeld tot zeventien jaar gevangenisstraf. Het hof heeft de vorderingen tot schadevergoeding die slachtoffers in deze strafprocedure hebben ingesteld niet-ontvankelijk verklaard, omdat deze vorderingen te ingewikkeld zijn voor behandeling in het kader van de strafzaak (zie LJN BA4676).
De procedure bij de Hoge Raad
De verdachte heeft beroep in cassatie bij de Hoge Raad ingesteld. De advocaat van de verdachte is mr. G. Spong, advocaat in Amsterdam. In cassatie heeft hij onder meer aangevoerd dat de Nederlandse rechter geen rechtsmacht heeft om over de strafbare feiten van art. 8 WOS te oordelen en dat de inhoud van deze strafbepaling te vaag is. Ook meent hij dat het hof ten onrechte heeft bewezen dat de verdachte de strafbare feiten opzettelijk heeft begaan. Hij klaagt verder over andere onderdelen van het bewijs en over de opgelegde straf.
Volgens de advocaten van de slachtoffers, mr. A.A. Franken en mr. L. Zegveld, advocaten in Amsterdam, heeft het hof de slachtoffers ten onrechte geen schadevergoeding toegekend.
De advocaat-generaal mr. A.J.M. Machielse heeft in zijn conclusie van 18 november 2008 de Hoge Raad geadviseerd de klachten van de verdachte te verwerpen. Hij is van mening dat de klacht van de slachtoffers wel slaagt.
De uitspraak van de Hoge Raad
De Hoge Raad laat het oordeel van het hof in stand dat de verdachte zich heeft schuldig gemaakt aan betrokkenheid bij schending van wetten en gebruiken van de oorlog, met de dood of zwaar lichamelijk letsel als gevolg.
De Nederlandse strafrechter heeft rechtsmacht om te oordelen over de in art. 8 WOS bedoelde strafbare feiten. Dit artikel maakt voldoende concreet welke gedragingen strafbaar zijn, zodat deze strafbepaling niet te vaag is, zoals door de verdachte is gesteld.
Het hof heeft bewezenverklaard dat de verdachte opzettelijk de strafbare feiten heeft begaan. De feiten die het hof heeft vastgesteld laten de conclusie toe dat de verdachte met opzet heeft gehandeld.
Op basis van de bewijsmiddelen in het dossier heeft het hof onder meer het volgende vastgesteld:
- de verdachte wist in ieder geval vanaf 1986 dat de door hem geleverde TDG zou dienen voor de productie van gif- of mosterdgas in Irak, welk land in een langdurige oorlog was verwikkeld met Iran en de verdachte wist dat het gifgas gebruikt zou worden in die oorlog;
- de verdachte wist door zijn welbewuste bijdrage aan de productie van mosterdgas in een oorlogvoerend land dat hij gelegenheid en middelen verschafte voor het daadwerkelijk gebruik van dat gas;
- de door de verdachte geleverde TDG is daadwerkelijk gebruikt voor het vervaardigen van mosterdgas, dat verwerkt is in munitie die bij de in de tenlastelegging omschreven aanvallen is gebruikt;
- het regime in Irak was vanaf 1985 voor de productie van mosterdgas geheel afhankelijk van de TDG-leveranties van de verdachte, zodat de voortgezette uitvoering van het beleid van dit regime, dat vanaf 1984 jaarlijks honderden tonnen van dit gifgas in de strijd gebruikte, dus in beslissende mate, zo niet geheel, afhankelijk was van die leveranties.
Ook de overige klachten over het bewijs zijn door de Hoge Raad verworpen, evenals de klacht over de strafoplegging. Omdat de behandeling in cassatie onredelijk lang heeft geduurd wordt de straf verminderd van zeventien jaar tot zestien jaar en zes maanden.
Uitspraak in de zaak van de slachtoffers
Het hof heeft de vorderingen tot schadevergoeding van de slachtoffers buiten behandeling gelaten omdat zij te ingewikkeld zijn voor behandeling in het kader van de strafzaak. Volgens de Hoge Raad kon het hof dat doen. (De oude wettelijke regeling, die hier nog van toepassing is, liet dat toe, net als de huidige wet). Ook op dit punt blijft de beslissing van het hof dus in stand.
Gevolg van de uitspraak
De uitspraak van het hof Den Haag van 9 mei 2007 is definitief geworden, met uitzondering van de opgelegde straf. Die straf is door de Hoge Raad definitief vastgesteld op zestien jaar en zes maanden.
Dit is een samenvatting van de uitspraak van de Hoge Raad van 30 juni 2009. Bij verschil tussen deze samenvatting en de volledige uitspraak is laatstgenoemde bindend.
Den Haag, 30 juni 2009
mw. mr. E. Hartogs, griffier
Tel: 070-3611236
ده‌قی بڕیاره‌كانی پێشوو كه له 23-12-2005 و 9-5-2007 ده‌رچوونه :
http://zoeken.rechtspraak.nl/resultpage.aspx?snelzoeken=true&searchtype=ljn&ljn=AV6353&u_ljn=AV6353
http://zoeken.rechtspraak.nl/resultpage.aspx?snelzoeken=true&searchtype=ljn&ljn=BA4676&u_ljn=BA4676
بۆ وه‌رگێڕانی ده‌قی بڕیاره‌كه بۆ زمانی عه‌ره‌بی :
http://translate.google.com.sa/?hl=ar&tab=wT# |
| ئه‌مرِۆ له شاری لاهای دوا برِیار له‌سه‌ر سزای فرانس ڤان ئانرات ده‌دریَت |
 ئه‌مرِۆ له شاری لاهای دوا برِیار له‌سه‌ر سزای فرانس ڤان ئانرات ده‌دریَت
تایبه‌ت به‌چاكنیوز
ئه‌مرِۆ 30-6-2009 كاتژمیَر 12 ی پاش نیوه‌رِۆ به كاتی ئه‌وروپا, دوا برِیار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بازرگانی چه‌كی كیمیاوی فرانس ڤان ئانرات ده‌دریَت به ئاماده بوونی هه‌ر 3 سكاڵاكه‌ری سه‌ره‌كی دۆسیه‌كه مام عه‌لی رِه‌حیمی و دانیا عه‌لی و رِیَباز قادر,ناوبراو له قۆناغی پیَداچونه‌وه‌دا به 17 ساڵ زیندانی حوكم درا.
له پرۆسه‌ی ئه‌مرِۆدا چاو به سزاكاندا ده‌خشیَنریَته‌وه نه‌ك به حه‌قیقه‌ته‌كان,واته ئه‌و برِیارانه‌ی سه‌باره‌ت به هاوبه‌شیكردنی له جۆری تاوانه‌كه وه‌ك خۆی ده‌میَنیَته‌وه.
پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه به شیَوه‌ی فه‌رمی له 6-12-2004 ه‌وه ده‌ستی پیَكرد پاش ئه‌وه‌ی ویستی هه‌ڵیَت ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
ئادره‌سی دادگاییه‌كه :
Karzrne straat52
له نزیك ویَستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌نتراله به ئاراسته‌ی مانفیَڵد. |
| دوای (15) مانگ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه |
دوای (15) مانگ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
ده‌نگوباس - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر واده‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام دواجار ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كاره‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا به‌ڕه‌سمی كاری تێدا ده‌كرێت.
دكتۆر ئاكۆ سه‌عید عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور له‌لێدوانێكدا بۆ ئاسۆ ڕایگه‌یاند؛ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی و نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه وه‌ستابوو، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پرۆژه‌كه به‌ڕه‌سمی كه‌وتووه‌ته كار".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی له هه‌ڵه‌بجه به‌كارێكی گرنگ و بایه‌خدار وه‌سفكرد و وتیشی: "نه‌خۆشخانه‌كه به‌دیزاین و نه‌خشه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو دروست ده‌كرێت و یه‌كێكه له‌پرۆژه گرنگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه".
ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی دروستكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌ئارادا بێت وتی: "گه‌ر بكرێت زیاد بكرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مبكرێته‌وه".
له 16/3/2008 و له‌یادی 20ه‌مین ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا جێگری ئه‌و كاتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه دانا، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند گرفتێك و به‌تایبه‌ت كێشه له دیزاینه‌كه‌یدا تائێستا نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شاره‌زوور ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كاركردن تیایدا ده‌ستی پێكردووه و بڕی 12 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه.
هه‌ڵه‌بجه- سالم حه‌مه‌خان، زانا ئه‌حمه‌د |
| به‌سه فویان لی مه‌كه‌ن!!!! |
به‌سه فویان لی مه‌كه‌ن!!!!
عه‌تا قاجری
هه‌ندێك جار هزری وابه‌میشكمدا گوزه‌ر ئه‌كات خه‌ریكه بڵیم دیكتاتۆریه‌ت باشتره له دیمكراتیه‌ت بۆ گه‌لێك كه‌خاوه‌ن ئه‌و هۆشیاریه نه‌بێت تا ئه‌و توانایه‌ی پێ ببخشێ به‌بێ هه‌ڵچون دور له سۆز و به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه بڕیاربده‌ن و ته‌نها عه‌قڵیان چاویان نه‌بێت و له‌سه‌ر بینینی به‌شێكی كه‌می دیمه‌نه‌كان داوه‌ری نه‌كه‌ن له پڕێك نه‌گۆڕێن وه‌ك بڵیت سیحریان لێ كرابێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره ئه‌وه‌یه كه‌دیمكراتیش وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تر ده‌كرێت بۆ مه‌به سته باش و خراپ به‌كار بهێنرێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ چونه‌ی زانا ئادام له‌به‌ر چاو گرت كه‌ده‌ڵێت(( وه‌سفی مرۆڤی دیمكرات هه‌روه‌كو بونه‌وه‌رێكی گوڵه به‌ڕۆژه سیفه‌تی یان مارمێلكه ئاسا كۆمه‌ڵگای مرۆیی تا ئه‌به‌د ڕه‌نگی ئه‌و دیارده‌كات)).
زۆر زه‌حمه‌ته‌و ئاسان نی یه بۆ گه لێكی وه‌كو كورد كه خاوه‌نی فه‌رهه‌نگیك ئه‌و تۆ نی یه تا ئه‌و ده‌سته‌واژه و زاراوه گران و فره ڕه‌هه‌ندانه‌ی تیا بدۆزینه‌وه كه‌نه‌ك هه‌ر بۆ تاكی ئاسای گرفتن به‌ڵكو بۆ تۆێژی ڕۆشنبیرانیش جێگه‌ی قسه‌و باسن و ته‌نانه‌ت له و كۆمه‌ڵگانه‌شی كه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگیكی ده‌وڵه‌مه‌ندن و خاوه‌ن شارستانیه‌تن كه‌ئیستا قسه‌و باس له‌سه‌ر مۆدیرنیته‌و پۆست مۆدیرنیته‌ش ده‌كه‌ن.به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ چونه‌مان تۆخ كرده‌وه كه پێ ی وایه دیمكراتی له ژیر سیبه‌رو سایه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پر نفوز و جه‌ماوه‌ری ده‌بێته جۆرێك له دیكتاتۆریه‌ت.
به‌ڵام بۆ میلله تی هۆشیار زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌مه هه‌ڵ ده‌كه‌وێت كه كه سێك ببێته خاوه‌نی ئه‌م هێزه جه‌ماوه‌رییه چونكه دیدێكی عه‌قڵانی بڕیارده‌ره و ئه‌و دیده‌ش پێ ی وایه هیچ مرۆڤێك مرۆڤی هه‌ڵبژارده نی یه و هه‌موو مرۆڤه‌كانیش خاڵی نین له‌هه‌ڵه.به‌ڵام ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه بۆ گه‌لانێك كه له جێگه‌ی ئه‌م دیده عه‌قڵانیه مرۆڤی پیرۆز هه‌یه.
له پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و كاته‌ی كه‌ته‌نها قسه‌و باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كرا ئێمه جه‌نگی ناشرین كردنی و سوككردنی یه‌كترمان ده‌ست پێكردو و قه‌ڵه‌می سوری زه‌رب كردنی یه‌كترمان به‌ده‌سته‌وه‌گرت به‌ئاسانی هه‌ممو شتێكمان زه‌رب ئه‌كرد ئه‌گه‌ر تۆڕه‌ی بكردینایه و به بێ ئه‌وه‌ی ئارگۆمێنتێك هه‌بێت بۆ ئه‌وی كه ده‌مانكرد.
دواتر هه‌روه‌ك ئاو به‌ئاگردابكه‌یت خامۆش بووین له‌سه‌ره‌تا ئه‌م خامۆشیه دڵخۆشكه‌ر بوو چونكه پێمان وابوو كه دیاره دانمان به‌هه‌ڵه‌ی خۆمان دا ناوه‌و پێمان وابووه‌كه تیژ ڕه‌وبوین به‌ڵام ئه‌مه‌ش خه‌و ده‌رچوو له‌وكاته‌ی كه بانگه‌شه‌ی فه‌رمی ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێكردوه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بینم كه توتی ئاسا چه‌ند قسه‌یه‌كی جواو ئه جوێته‌و به‌بێ ئه‌وی ته‌پی لێ بپێكێ بووه به‌فریاد ڕه‌س و وه‌ك بڵیت تازه له خه‌و هه‌لسابێت من نامه‌وێ وام تێ بگه‌ن كه خاوه‌ن دیدێكی خۆپه‌رستانه‌م ئه‌و مافی به‌یانكردنی بیروڕایه‌ش له‌كه‌س داگیرناكه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه‌كه جدی بێت و باسه‌كه سیاسه‌ت و هاوڵاتی بێت گۆناحه ئه‌وانه به هاوڵاتی بێنه هه‌ژماركردن چونكه ئه‌گه‌ر زۆر وردی بكه‌ینه‌وه قشقه‌ڕه‌كه‌ی كۆیه زۆر له وجۆره مرۆڤانه نه‌فسی پێكه‌وه ژیان و ڕیزگرتن و گفتوگۆكردنی درێژتره.
خه‌ریكه هه‌موو شته‌كان وه‌ك ریس ده‌كه‌نه‌وه به خوری و هیچ شتێك نی یه پێوه‌ی په‌یوه‌ست بین ته‌نها ئه‌وی ئه‌وان نه‌بێت.ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ئه‌مانه به چه‌قه‌نه‌یه‌ك زوڕنالیده‌رن و به چه‌قه‌نه‌یه‌كیش شیوه‌ن گێڕن.بۆیه له‌م ڕسته‌یه جوانترم ده‌ست ناكه‌وێ تا پێان بڵیم ئێوه
( به فویه‌ك گه‌رمن و به فو یه‌كیش سارد).
ataqajri@yahoo.com |
| گۆڕان شه‌قامی سالم كۆنترۆڵ ده‌كات |
گۆڕان شه‌قامی سالم كۆنترۆڵ ده‌كات
ژاندار مه‌حمود
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕان وه‌ك چه‌مكێكی فره ڕه‌هه‌ند و فره ئایدیا و فره كلتور ئه‌همیه‌ت و گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوه و هه‌ر ده‌شبێت، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، تاك و ئازادی، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌رله‌مان، په‌روه‌رده، جیاكردنه‌وه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵات...، به شێوه‌یه‌كی گشتی و بنه‌ڕه‌تی ڕیفۆرم و گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی گشتی كۆمه‌ڵگا و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س، له‌سه‌ر دوو فاكت و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كورت ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌میان: گۆڕانه له فه‌زای گشتی و بابه‌تی ناو كۆمه‌ڵگا واته له‌سه‌ر ئاستی كلتوردا.
دووه‌میان: له‌سه‌ر ئاستی گۆڕان و ڕیفۆرم و بیركردنه‌وه و زهنیه‌ت و عه‌قڵیه‌تی تاكه‌كان.
ده‌توانین بڵێین گۆڕان به‌رهه‌می بیری ئازاده، تاكی ئازاد، ئازادی سیاسی و مۆدێلێكی نوێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌كا یه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گرنگییه‌كی زۆر به لیبرالیزمی تاكه كه‌سی ئازاد ده‌دات. سه‌ربه‌ستی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد ده‌بێته بنه‌مای ڕیفۆرم و چاكسازی به‌گشتی له بواره‌كانی ژیاندا، ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه بزه‌و خه‌نده له چاوانیان تۆرابوو به‌هاتنه كایه‌ی قۆناغی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بزه‌و خه‌نده‌یه بۆ سیمای جوانی لاوان و گه‌نجان، ئه‌و توێژه هه‌ژاره‌ی گاسنی سته‌م و سته‌م كاری پشتی شكاندبوو ئه‌مڕۆ به‌ئازادانه به‌ده‌سته چرچ و قڵَیشاوه‌كانی به‌گاسنی خه‌م ناخی زه‌وی خۆی ده‌كێڵَێ و دروشمی گۆڕان به‌رز ده‌كاته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا و ئاواته‌كانی گه‌نجان و یه‌كسانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ئه‌وه‌تا دیمه‌نه واقعیه‌كان به چاوی خۆت ببینه كه چۆن گۆڕانخوازان شه‌وانه شه‌قامی سالم كۆنترۆڵ ده‌كات... خۆشی و بزه‌و خه‌نده به ئیراده‌ی ئازادی خۆی كه چۆن موماره‌سه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات ده‌ر ده‌بڕێ و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانیه‌ت بنیاتی بنێت، ئه‌مئێستا شه‌قامی سالم هێنده‌ی سیمایه‌كی جوانی و خۆشی و هه‌م فرمێسك و گریانێكی خۆشیش به‌دی ده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆته بنكه‌یه‌كی ڕێكخستنی و جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و زوڵم و زۆری و سته‌م كاریه‌ی كه له‌لایه‌ن حزبی قاعید و ده‌سه‌ڵاتی كاپیتالیزمی تۆتالیتاری و ناداد په‌روه‌رییه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی له هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا سته‌م دیده‌و به‌ش مه‌ینه‌ته‌ی لێ تۆراندبوو ژیان و گوزه‌رانیانی لێ كردبوونه دۆزه‌خ چه‌مك و ڕێڕه‌وی ژیانی به ئاراسته‌ی بژی بۆ مردن نه‌ك بژی بۆ ژیان كردبووه فه‌لسه‌فه‌ی ژیان ئه‌و تاكه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ڕێڕه‌وێك ده‌گه‌ڕا كه وه‌ك بوركانێكی په‌نگ خواردوو ته‌قیه‌وه كه هیچ هێزێك ناتوانێت توڕه‌یی ئه‌و بوركانه هێواش بكاته‌وه. شه‌قامی سالم بۆته شه‌قامی ڕیفۆرم و شه‌قامی ئازادی، شه‌قامی ڕاپرسی و ناڕه‌زاییه دژ به سته‌م و سته‌م كارییه‌كان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگی نا بۆ ده‌ستورێك كه په‌رله‌مانێكی ماوه به‌سه‌رچوو به دیكتاتۆری بیسه‌پێنێت. |
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|