| وێنه |
|
 |
| برؤكسل - كؤنفرنس مافى مرؤف 29-4-2009 |
 |
| ئه‌نفال و هۆلکۆستی جوله‌که له‌سوێد وه‌ک یه‌کن |
 ئه‌نفال و هۆلکۆستی جوله‌که له‌سوێد وه‌ک یه‌کن
کاوه ئه‌مین له رۆژنامه‌ی روداو نێت ریپۆرتاژێکی له 21 مین سالیادی کۆمه‌لکوژی کوردان له‌و لاتی سوێد نوسیوه که ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید /چاک له‌رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه له هۆلی ABF له‌شاری ستۆکهۆلم له‌گه‌ل کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سوێدی ئه‌نجامی دا بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن
Link |
| چاک داوای دادگاییكردنی ئەو سەركردە و لایەنانە دەكات كە دەستی شاراوەیان لە تاوانى هه‌له‌بجه و ئەنفالدا ھە |
چاک داوای دادگاییكردنی ئەو سەركردە و لایەنانە دەكات كە دەستی شاراوەیان لە تاوانى هه‌له‌بجه و ئەنفالدا ھەبووە
21 ساڵ بە سەر هه ردوو تاوانی ھەڵەبجە و ئەنفالدا تێدەپەڕێت , هيشتا تاوانبارانی شاراوە و ئەوانەی بۆنەتە ھۆكاری شەھیدبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسانی سڤیل لە شاری ھەڵەبجە و ناوچه‌كانی گەرمیان و شوان و شيخ بزينى و ده شتى كؤيه و ده شتى هه ولير و ...تد , ليكؤلينه وه يان له گه لدا ناكريت و دادگایی نەكردنی تاوانبارن و ئه‌وانه‌ی گومانيان له سه ره كه تا هه نووكه لە باشووری كوردستانن و پۆستی بەرزیان لە حكومەتی ھەرێم و حيزبه كاندا وەرگرتووە , بونه‌ته هۆكاركهڵیك بؤبيزارى كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و سزانەدانی ئەو گومانگلێكراوانە بۆتە ھۆی ئەوەی كەسوكاری قوربانیان له‌ئاستی تاكه‌كه‌سیدا داوای مافەكانى خۆیان و دادگاییكردنی گومانگلێكراوان بكەن و دواترین ئه‌و هه‌وله تاك لایه‌نانه‌یش لە لایەن ئەندامی ناوەندەكەمان بەڕێز( فایەق گوڵپی) بو كه به‌نیازی تؤماركردنى داوایه‌كی ياسايى بو له سه‌ر ( جەلال تاله بانى ) وه‌ك سكرتیرو به‌ربرسی یه‌كه‌می یه‌كیتی نيشتمانى , چونكە ھێزی پێشمەرگە بە نه خشه و فه رمانى سەركردەكانی خۆیان ڕیگایان نەدابوو خەڵكی سڤیل لە شاری ھەڵەبجە و ناوچه كانى ئه نفالى 3 و 4 بڕونه ده‌روه‌وه‌ی بازنه‌ی شهركانهوه ؟ جونكه ڕیگه‌نه‌دان به‌خه‌لكی بۆ جولكردنی ناوجهكانیان له‌وكاتانه‌دا ھۆكاری ئه نفالكردنى ده يان هه زار و شەھیدبوونی هه زارانى تربو .
چاك سەبارەت به دادگاییكردنی تاوانبارانباران داوای خۆی ھەیە و بە مافی شەرعی كەسوكاری قوربانیانى دادەنێت داوای سزادانی تاوانباران بكەن و پشتگیری تەواوی ئەو داواكاریيە دەكەین و هه‌میشه ناوەندی چاک له گه‌ل سه‌روه‌ری یاسادایە لە سەرتاسەری كوردستاندا, هه‌ربۆیە داوا دەكەین :
1.دادگایەكێ بێ لایەن و سةربةخؤ لە باشووری كوردستاندا دروست بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ھەموو گومانلێكراوان بە بێ جیاوازی دادگایی بكات و ئەوانەی تاوانبارن سزا بدرين .
2. ناوەندی چاك پێی وایە دادگاکانی ئێستای ھەرێم له‌ژێر کاریگه‌ری حزب و به‌رپرسان دایه ، بۆیه داوا ده‌که‌ین له دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به‌دواداچون بكرێت لەو تاوانبارانەی لە دادگای تاوانەكانی عێراقدا ناویان ھاتووە و دەیان بەڵگەی تر كە ئەوە دەسەلمێنن كە چەندین كەسی تری باڵا دەست لە باشوور دەستیان ھەبووە لە برينى بانكى هەلەبجه و ريگرتن له دەرباز بوونى خەلكى سيفل , به تايبه تى سه رانى ئه و لايه نانه ى ئه و هه له سياسى و سه ربازييه يان كرد له راكيشانى ئيران بؤ كوردستان .
3. پشتگیری ته‌واوی خۆمان له‌و هه‌لوێسته‌ی د فائیق گولپی ده‌رده‌بڕین که هه‌ول ده‌دات به شیوازی یاسایی مافی قوربانیانی بنه‌ماله‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت , هاوكات داواكارين هه موو قوربانيانى ئەنفال و هەلەبجه هەمان ريچكه بگرنه به‌ر .
له کۆتاییدا ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین , ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێشێل کردنی مافی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و هه ره شه كردن لييان و به هه ند وه رنه گرتنى داواكانيان ،له‌جیاتی گويگرتن لييان و خزمه‌ت کردنیان , ئێمه ناچارین له‌ده‌ره‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگه‌یه‌نینه ڕێکخراوه كانی مافی مرۆڤ و تایبتمهند .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| بهرِیَز هه‌ڤاڵى تیَكوَشهر مام جلال تاڵه‌بانى- سهروََك كوَمارى عیَراقى فیدراڵ |
بهرِیَز هه‌ڤاڵى تیَكوَشهر مام جلال تاڵه‌بانى- سهروََك كوَمارى عیَراقى فیدراڵ
سلاَو و رِیَز
بابه‌ت : داواكارى وپیَشنیارى كه‌س و كارى ئه‌نفال كراوه‌كان .
سوپاس و پیَزانینى خوَمان ئاراسته‌ى بهریَزتان ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنى ئه‌م ده‌رفه‌ته كه سه‌ره‌راى سه‌رقاڵى و ماندوبونى بهریَزتان له ئه‌ركه نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌م كاته‌ت بۆ ته‌رخان كردین بۆ ئه‌وه‌ى ئیَمه له نزیكه‌وه داواكارى كه‌سوكارى ئهنفالكراوهكانتان پیَ بگه‌یه‌نین كه ئه‌م خالاَنهى خوواره‌وه له خۆدهگریَت:-
یه‌كه‌م :داواكارین په‌رله‌مانى عیَراق یاسایه‌كى تایبه‌ت ده‌ربكات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیانى مادى و مه‌عنه‌وى كه‌س و كارى ئه‌نفال كراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى به‌ركه‌وتووى شالاوهكانى ئه‌نفال .
دووه‌م: جیَبهجیَكردنى برِیارى دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له عیَراق له سه‌ر ههرسىَ تاوانبار (عه‌لى كیمیاوى و سوڵتان هاشم و حسیَن رِهشید تكریتى).كه جىَ به جىَ نه‌بوونى برِیارهكانى دادگا له‌سه‌ر ئه‌وتاوانبارانه باریَكى ده‌رونى خراپى لاى كه‌س وكارى ئه‌نفال كراوه‌كان دروست كردووه. بوَئهو مه‌به‌سته‌ش كوَمهڵهكهمان 50000 په‌نجا هه‌زار ئیمزاى كوَكردوَتهوه , كه‌له ریَگهى بهریَز د.به‌رهه‌م جیَگرى سهروَك وه‌زیرانى عیَراق ئاراسته‌ى بهریَزتانمان كردوه .
سیَیهم : كاراكردنى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى ههریَم به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى عیَراقى بۆ به جینۆساید ناساندنى تاوانى ئه‌نفال له نیَوهنده ههریَمایهتى و نیَودهوڵهتییهكان به تایبه‌ت رِیَكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان .
چواره‌م :ده‌ستگیركردن و به دادگا گه‌یاندنى سه‌رجه‌م ئه‌و توَمهتبارانهى دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له عیَراق داواى كردوون له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌نفال چ له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ى ولاَتن , لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار له حكومه‌تى ههریَم بوَ ئه‌وانه‌ى كه له ناو ههریَمن به‌تایبه‌ت ئه‌و 264 توَمهتبارهى ناویان له دادگاكانى ههریَمه و زوَربهیان سهروَك جاشه و مستهشارهى خوَفروَشهكانن وه له‌لایه‌نى پوَلیسى ئهنتهرپوَلهوه بوَ ئه‌وانه‌ى له ده‌روه‌ى ههریَمن .
پیَنجهم : حكومه‌تى فیدراڵى عیَراق به‌و پیَیهیى جیَگرهوهى حكومه‌تى پیَش خۆیه‌تى پیَویسته به رِهسمى داواى لیَبوردن له گه‌لى كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر جینۆساید كردنى گه‌له‌كه‌مان له لایه‌ن رِژیَمى به‌عسه‌وه .
شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى عیَراق و وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له حكومه‌تى ههریَم هه‌وڵه‌كانیان چرِتر بكه‌نه‌وه له هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان و گهرِانهوهى ئیسك و پرووسكى ئه‌نفالكراوه‌كانمان بۆ نیشتمان, هه‌روه‌ها بۆپاراستنى گۆرهبهكۆمهلهكان له خوارو و ناوه‌راستى عیَراق بودجه‌ى تایبه‌ت دابینكراوه به مه‌به‌ستى سیاجكردنى به‌لام به گویَرهى زانیاریه‌كان تائیستا سیاج بۆ گۆره بهكۆمهلهكان نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌رى شیَواندن و تیَكچونى ئه‌و گۆرانه له ئارادایه بۆیه داوا له بهریَزتان ده‌كه‌ین لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكریَتهوه بوَ جیَبهجیَكردنى تا هیَنانهوهى روفاته‌كانیان .
حه‌وته‌م : حكومه‌تى ههریَمى كوردستان بریارى داروه 200 ملیون دوَلاَر بوَ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پروَژهى خزمه‌تگوزارى له سنورى گه‌رمیان سه‌رف بكات ,له ئه‌و بره پاره‌یه بریارى دروستكردنى 1000 هه‌زار خانووى دیكه بوَ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان دراوه له كاتیَكدا نزیكه‌ى4057 واریسى ئه‌نفالكراو ماوه‌ته‌وه له سنورى گه‌رمیان ...(چه‌مچه‌ماڵ،دوز،كه‌لار، كفرى ،ده‌ربه‌ندیخان ، رزگارى ، شۆرشَ) بۆیه داوا له بهرریَزتان ده‌كه‌ین ئه‌و ژماره‌یه زیاد كریَ چونكه كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان چاوه‌روانى هیمه‌تى بهریَزتانن , به دروستكردنى خانوو بهشیَك له كیَشهى واریسى ئه‌نفالكراوه‌كان چاره‌سه‌ر دهبیَت .
هه‌شته‌م: كردنه‌وه‌ى په‌یمانگایه‌كى تویَژینهوهى ئه‌كادیمى بوَ جینوسایدى گه‌لى كورد هه‌روه‌ها سهنتهریَكى تویَژینهوه بۆ كیَشه كۆمهلاَیهتى و یاسایى و سایكۆلۆژیهكانى كه‌س وكارى ئه‌نفالكراوه‌كان .
نۆیه‌م :كچ و كورى ئه‌نفالكراوه‌كان ئیستا زۆربه‌یان له قۆناغى خویَندنى زانكۆ و پهیمانگادان (چه‌ند سالیَكى دیكه ئه‌م قۆناغه‌ى خویَندن جیَدههیَلن) داواكارین كورسى خویَندنى بالا و زه‌ماله‌ى خویَندنییان له ده‌ره‌وه‌ى ولات بۆ دابین بكریَت .
ده‌یه‌م :داوكارین له ریَگهى بهریَزتانهوه ههوڵبدریَت بانك یان سندوقیَكى تایبه‌ت به كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان ههبیَت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى پیَویستدا قه‌رز له حكومه‌ت وه‌ربگرن و دواجار حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه له موچه‌كانیان وهربگریَتهوه .
یانزه : لهریَگهى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى ههریَم ئاورى زیاتر له ئه‌و گوندانه‌ى بهرشالاَوى ئه‌نفال كه‌وتوه و له روى خزمه‌تگوزارى و ریَگاوبانهكانیان به‌تایبه‌ت قیرتاوكردنى ریَگاى (ناحیه‌ى سهرقهلاَ بوَ زینانه ) و چه‌ند ریَگایهكى سه‌ره‌كى تر كه هه‌موو گه‌رمیان به‌یه‌كه‌وه دهبهستیَت .
دوانزه :دروست كردنى كارگه‌ى به‌رهه‌م هیَن له ریَگهى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه له ناحیه‌ى رزگارى و شورش و دامه‌زرادنى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان له‌و كارگانه .
سیانزه :داواكارین ئه‌و هاولاَتیانهى له‌ساڵى 1988لهشالاَوهكانى ئه‌نفالدا كه‌سیان ئه‌نفال نه‌كراوه بهلاَم زیندانى كراون و زیانى مادى زۆریان به‌ركه‌وتووه ئامار بكریَن وقهرهبووى زه‌ره‌رو زیانه‌كانیان بكریَتهوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیَراقهوه.
چوارده : داواكارین موچه‌ى واریسى شه‌هیدانى ئه‌نفالكراوه‌كان یه‌كسان بیَت له‌گه‌ڵ موچه‌ى واریسى شه‌هیدانى سه‌نگه‌ر .
پازده : بهریَوهبهرایهتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له گه‌رمیان كه ده‌زگایه‌كى حكومى تایبه‌تمه‌نده به كاروبارى شه‌هید و ئه‌نفال و خزمه‌تى باش به ئه‌و دوچینه ده‌كات سنوریَكى به‌رفراوانى له‌سه‌ره و ریَژهیهكى زوَرى واریسى شه‌هید و ئه‌نفال له خوَ دهگریَت ,داواكارین بكریَته بهریَوهبهرایهتى گشتى و كارمه‌ندى بوَ دابمهزریَت له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان و بینایى بوَ دروست بكریَت و پیَداویستیهكانى بوَ دابین بكریَت .
شازده : داواكارین نویَنهرى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پاریَزگا دیارى بكریَت بوَ راپه‌راندنى ئیش و كاره‌كانیان.
حه‌ڤده : له‌به‌ر زوَرى كیَشه و گرفته یاساییه‌كانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌مى ده‌رامه‌تیان و نه‌بونى هوَشیارى یاسایى ,داواكارین له ئه‌و شوَینانهى كه بهرشالاَوى ئه‌نفال كه‌وتوه پاریَزهریَكى تایبه‌تیان بوَ دابین بكریَت هه‌روه‌ها لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار ئه‌ركى خه‌رج و ماندوبونى ئه‌و پاریَزهره له ئهستوَ بگریَت .
هه‌ژده : داواكارین لهریَگهى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى ههریَمى كوردستان به دروستكردنى شهقامیَكى دوسایدى بوَ سه‌ر مه‌زارگه‌ى ئه‌نفالكراوه‌كان بكریَت كه دریَژیهكهى 2 كیلومهتره .
نوَزده : داوا لهبهریَزتان ده‌كه‌ین كیَشهى 18 كچه گهرمیانیهكهى میێرمان بوَ یه‌كلایى بكه‌ره‌وه كهبهپیَى به‌ڵگه‌نامه‌كانى رژیَمى به‌عس فروَشراونهته ولاَتى میێر سالاَنهش روَژنامه و گوَڤارهكان بازرگانى پیَوهدهكهن و ناوه‌كانیان بلاَودهكهنهوه و برینى كه‌سوكار و خانه‌واده‌كانیان دهكولیَنهوه ,تكایه راستى و دروستى ئه‌و دوَسیهمان بوَ رون بكه‌نه‌وه .
بیست : داواكارین بهریَزتانهوه هاوكار و پشتیوانمان بن بوَ كاراكردن و بههیَزكردن و دابینكردنى بودجه‌ى تایبه‌ت بوَ ئیداره‌ى گه‌رمیان ,له ئیَستادا په‌رله‌مان گفتوگوَ له‌سه‌ر پروَژه یاسایى ئه‌نجومه‌نى پاریَزگاكان ده‌كات بوَیه بهریَزتان لهریَگهى په‌رله‌مانه‌وه ههولیَكى جدیمان بوَ بده‌ن بوَ ئه‌و مه‌به‌سته.
بهریَز مام جه‌لال كۆمه‌له‌ى داكۆكیكار له مافى قوربانیان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان كه‌ماوه‌ى دوو ساله دامه‌زراوه و نویَنهرى زۆربه‌ى كه‌سوكارى كهنفالكراوهكانى سنورى گه‌رمیانه و ئه‌ندامانى كۆمهلهكهش كه‌سى پله یه‌كیان ئه‌نفالكراوه و مۆله‌تى رهسمیشى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان وه‌رگرتوه و رۆلیَكى باشى بینیوه له گه‌یاندنى ده‌نگى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان و بوه‌ته پردى په‌یوه‌ندى نیَوان حكومه‌ت و كه‌سوكارى ئهفالكراوهكان به‌لام تائیستا كۆمه‌له‌كه‌مان بودجه‌و باره‌گاى نیه‌و داواكارین له ریَگهى بهریَزتانهوه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى ههریَم بودجه‌یه‌كمان بۆ دابینبكات , هه‌روه‌ها بیناى باره‌گایه‌كمان بوَ بكردریَت كه برى ته‌نها 40000 دوَلارى تیَدهچیَت .
كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكیكار له مافى قوربانیان وكه‌س وكارى ئه‌نفال كراوه‌كان
19/4/2009 |
| روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه |
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه
له‌لاپه‌ره دووى پاشكۆى (راى گشتى) رِۆژى پیَنج شه‌ممه رِیَكهوتى 16/4/2009 دا كه پاشكۆیه‌كى مانگانه‌یه په‌یمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن KIE به‌هاوكارىNED له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى رۆژنامه دا یلاَو دهكریَتهوه، چاو پیَكهوتنیَك له‌گه‌ڵ بهرِیَز یوسف محمد مامۆستاى زانستى سیاسى له زانكۆى سلیَمانى كراوه‌و له دیمانه‌كه‌یدا هاتووه كه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بوایه له مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرىَ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كۆتایى پىَ هاتووه، هه‌ڵبژاردنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مان له 30/1/2005 ئه‌نجامدراو له ناوهرِاستى مانگى شوبات ئه‌نجامه‌كانى رِاگهینرا و بهپیَى مادده‌ى (46)ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بوایه په‌رله‌مان له دواى 10 رِۆژ له رِاگهیاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن دهستبهكاربوایه. بۆیه ئیَستا ههریَم له بۆشایى شه‌رعیه‌تدایه.
لیَرهدا ئیَمه دهڵیَین كه بۆچوونه‌كانى ئه‌و بهریَزه هیچ بنه‌مایه‌كى ده‌ستوورى و یاسایى نیه، چونكه وادیاره بهرِیَزیان تیَبینى مادده‌ى (51)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان_عیَراق ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو نه‌كردووه، كه تیَیدا هاتووه:
((ماوه‌ى په‌رله‌مان چوار ساڵه، له‌یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه ده‌ست پىَ ده‌كات، وبه كۆتایى ساڵى چواره‌مى كۆتایى پیَدیَت))
هه‌روه‌ها پهیرِهوى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره (1) ساڵى 1992ى هه‌مواركراو له مادده‌ى (8)دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان رِاستى ده‌كات.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له 4/6/2005 ده‌ستى پیَكرد كه‌واته ماوه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان تا 4/6/2009 به‌رده‌وامه و شه‌رعییه.
بۆیه پیَویسته مافپه‌روه‌رو یاساناسان زۆر وورد بین بن له لیَكدانهوهو شرۆڤه‌كردنى ده‌قه یاسایى و ده‌ستووریه‌كان ئه‌گه‌ر نا ده‌كه‌ونه ناو هه‌ڵه‌ى زۆر زه‌ق و ناله‌بار.
سه‌باره‌ت به بۆچوونى بهرِیَزیان كه خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ههڵبژیَردراوه، نازانین بهرِیَزیان ئه‌مه‌ى لهكوىَ هیَناوه، دهبىَ پشتى به به‌ڵگه‌یه‌ك بهستیىَ ئه‌گه‌ر نا چۆن دهبىَ زاتیَكى ئه‌كادیمى وك ئه‌و له خۆیه‌وه ئه‌م شته بڵىَ. له‌گه‌ڵ ریَز دا
لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان
21/4/2009 |
| 5 حیزبی كوردی سه‌ردانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان بۆ سویس مه‌حكوم كرد |
به‌یان: 5 رێكخراوی كوردی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان بۆ سویس به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كونفرانسی ره‌گه‌زپه‌رستی كه له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژنێف به‌رێوه ده‌چێـت مهحكومكردو رایانگه‌یاند:" ئه‌حمه‌دی نژاد که بڕیاره له‌م کۆنفڕانسه‌دا به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات، هه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار باسی سڕێنه‌وه‌ی ئیسرائیلی کردووه و ڕژیمه‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه تا هه‌نووکه دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئیسرائیل ده‌دات. هه‌ر ئه‌م ڕژیمه به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو نائارامییه‌کانی ناوچه‌که‌یه و ڕۆژانه به ده‌یان که‌س ده‌بنه ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری سیاسه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌که‌ی. قسه کردن له وه‌ها کۆنفڕانسێکیدا و له‌سه‌ر وه‌ها ته‌وه‌ره‌یه‌ک شایانی ئه‌و که‌سانه‌یه به ڕاستی له دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خه‌بات ده‌که‌ن و یان قوربانیی ده‌ستی ڕهگهزپهرهستانێکی له چه‌شنی کۆماری ئیسلامی و وه‌ها سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتدارن.
ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژ كردووه بریتین له : حیزبی دیموکڕاتی کوردستان / پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان / کۆمه‌ڵه شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران / ڕێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێران / چاودێری کوردۆساید
ئه‌و به‌یاننامه له كاتێكدایه كه هاوكات حكومه‌تی ئیسرائیلیش سه‌ردانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌ی بو كونفرانسه‌كه مه‌حكوم كرد‌و داوای له سه‌رۆكی سویس كرد له گه‌ل ناوبراو كۆ نه‌بێـته‌وه. ئه‌مریكاش رایگه‌یاندوه به‌شداری كونفرانسه ناكات. |
| سه‌نته‌رى داهیَن DAHEN CENTER |
سه‌نته‌رى داهیَن DAHEN CENTER
له مه‌راسیمى 111 مین ساڵیادى رۆژنامه‌وانى كوردى
پیشاندانى فیلمى دیكۆمیَنتهرى
(كوشتنى رۆژنامه‌وانان له كاتى راپهرِاندنى ئه‌ركه‌كانیاندا)
21 نیسانى 2009 گروپى G22 لهههوارگهى خانزاد
22ى نیسانى 2009 له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان لقى ههولیَر- هۆتیلى هه‌وره‌مان
نوسینى : ستیڤن رۆسینبوم دهرهیَنانى جیم ئاسلیَر
رۆژنامه‌وان و داكۆكیَكارانى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ , لهسهانسهرى گیَتى و نه‌باداش له‌و وڵاتانه‌ى كهشهرِو توندوتیژى تیَدا رووده‌دات, یان سیستمى دیكتاتۆر, تۆتالیتارى و پاشكهوتوویى لیَ پیاده دهكرىَ, رووبه‌روى توند‌و تیژى زیندانى كوشتن ده‌بنه‌وه, ته‌نها له ساڵى رابردوو ( 134 ) ءله ماوه‌ى 12 ساڵى پیَشوش 1100 رۆژنامه‌وان به روداوى جیاجیا گیانیان له ده‌ستداوه یان كوژراون, وڵاتانى ئاسیا ئه‌فریقا و ئه‌مریكاى لاتین و لهنیَوانیشیان ههندىَ وڵاتانى دیار یكراو بهپیَشیَلكهرى سه‌ره‌كى به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادى رادهربرِین, ده‌ستگیر كردنى زانیارى و پیَشیَل كردنى مافه‌كانى تاك دهناسریَن, لهنیَوان كانوونى دووه‌مى 2002 تا نیسانى 2003 سه‌رجه‌م 46 رۆژنامه‌وان كوژراون.
ئه‌م فیلمه دیكۆمیَنتهرییه, كه ئه‌ندرسۆن كۆپر لاپهرِهى ژیانء تراژیدیاى كوشتنى 6 رۆژنامه‌وان لهپیَناو گه‌یشتن به‌راستیه‌كان و راپۆرتى شیكارى هه‌ڵده‌داته‌وه.
*دانیال بیَرل, كهلهولستریت جۆرناڵ ریپۆرتیَر بووه, له‌كاتى ویَنهگرتندا له‌لایه‌ن ئیسلامه
توندرِهوهكانى پاكستان له21ى شوباتى 2002 دهكوژریَت.
* تیم لۆبیز, كهلهتهلهفزیۆنى به‌رازیل ریپۆرتیَر بووه, له‌به‌رامبه‌ر راپۆرته‌كانى له‌سه‌ر گهرِهكه هه‌ژاره‌كانى شارى دیوجانیرۆ خه‌ڵاتى پیَدراوه, له3ى حوزه‌یرانى 2002, دواى بلاَوكردنهوهى راپۆرته‌كانى لهمهرِ گه‌نده‌ڵىء بهدرِهوشتى له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به شیَوهیهكى درِندانه دهكوژریَت.
* رافائیل سیریَلیۆ, رۆژنامهوانیَكى سهرهبهخۆ بووه لهرۆژنامهیهكى ئازادى ئیتالى, له‌كاتى رووداوه‌كانى سه‌ر خاكى فه‌له‌ستین لهرامهڵڵا له13ى ئادارى 2002 گولله‌یه‌ك دهیپیَكیَت.
* تاراس پرۆتسۆك, ویَنهگریَكى ئۆكرانى بووه, لهرۆیتهر كارى ده‌كرد, لهكاتیَك كههیَزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شارى فه‌له‌ستین ئوتیَلیَكى ناو شارى به‌غدا بۆردومان ده‌كه‌ن دهكوژریَت.
* ئیدگار دامالیریۆ, ریَپۆرتاژنوسیَكى فلیپینیه, گه‌نده‌ڵى به‌رپرسه ناوخۆییه‌كانى ئاشكرا ده‌كرد, له لایه‌ن ده‌زگاى پۆلیس له13ىئایارى 2002 دهكوژریَت.
* ده‌یڤید بلوم, پهیامنیَرى NBC بوو, له كاتى هیَرشى هاوپه‌یمانه‌كان بۆ سه‌ر عیَراق, له 6ى نیسانى 2003 دهمریَت. |
| پۆلیسی تورکیا 6 په‌نابه‌ری کوردی ده‌زگیر کرد |
پۆلیسی تورکیا 6 په‌نابه‌ری کوردی ده‌زگیر کرد
6 په‌نابه‌ری کوردی ناسراو به "شومال عێراقی" نیزێک هه‌فته‌یه‌که له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه ده‌زگیر کراون و سه‌ڕه‌ڕای بوونی په‌ساپۆرت و ڤیزه، تورکیا ئیزنی چوونه ده‌ر له‌م وڵاته‌یان پێ نادا.
6په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراو به "شومال عێراق" به ناوه‌کانی "س. ئه‌سلانی، ت. مه‌نبه‌ری، ڕ. سادقی، ه. خیرهدمهند، ک. ئاشیان و ه. سادقی"، نیزێک به هه‌فته‌یه‌ک له لایه‌ن پۆلیسی تورکیا ده‌زگیر و ره‌وانه‌ی گرتووخانه کراون. ئه‌م په‌نابه‌ره کوردانه که زۆربه‌یان بنه‌ماڵه‌یان له وڵاتانی ئه‌رووپی و کانادایه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه که په‌ساپۆرت و ڤیزه‌ی یاساییان بۆ ته‌رکی خاکی تورکیا له ده‌ست دایه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته به هیچ شێوه ئیزنی چوونه ده‌ر له‌م وڵاته‌یان پێنادا.
شایانی باسه، که ئه‌م په‌نابه‌رانه له بنه‌ماڵه و ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتن و پاش نه‌دانی ئیزنی به‌جێهێشتنی یاسایی له تورکیا، هه‌وڵیان داوه خۆیان بگه‌یێننه وڵاتی یۆنان، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه ماوه‌ی نیزێک به یه‌ک هه‌فته‌یه دهزگیرو زیندانی کراون و به گوێره‌ی لێدوانی بنه‌مڵه‌ی یه‌کێک له گیراوان، ئه‌گه‌ڕی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م په‌نابه‌ره کوردانه، ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی بکرێنه‌وه.
|
| پژاک دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەڵوێستی خۆی بە ڕاگەیاندنی پاکەتێکی چارەسەری 14 خاڵە ئاشکرا کرد |
پژاک دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەڵوێستی خۆی بە ڕاگەیاندنی پاکەتێکی چارەسەری 14 خاڵە ئاشکرا کرد
بۆ رای گشتی:
لە مێژ ساڵە کە گەلانی فارس، کورد، ئازەری، بەلووچ و عەرەب لە ئێران‌دا ژیان دەکەن و موزاییکێکی کولتووری ـ کۆمەڵایەتی هاوبەشیان پێک هێناوە. بەڵام هەتا ئێستا لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە یا بە فەرمی نەناسراون و یان لە ئەگەری دان پێدانانیان، گەلان خاوەن مافی هاوڵاتیەکی ئازاد، یەکسان و دیمۆکراتیانە نەبوون. هاوکات دەسەڵاتداران خاوەن پێناسەیەکی بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بوون و گەلان رووبەرووی زولم و زۆری و تەنانەت مەترسی لە ناوچوون و گۆشەگیری هاتوونەوە. ئەم پرۆسە سیاسیە هەتا ئێستاش لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە شێوازی جیاجیا بەردەوامە.
کۆماری ئیسلامی دوا بە دوای شۆرشی جەماوەری لە دژی رژێمی پاشایەتی هاتە سەر کار، بە بێ بە فەرمی ناسینی مافەکانی گەلان و کەمایەتییەکان لە ئێران و بەدیهێنانی دیمۆکراسی و بە زەخت و گوشارێکی بەرفراوان لە دژی باورەی و بیروڕای جیا، رژێمێکیان لە دەرەوەی ئارمانجەکانی شۆرش پێک هێنا.
بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دوای شۆرشی جەماوەری ساڵی 57 نەیتوانی نوێنەرایەتی داخوازی دیمۆکراتیانەی گەلان ـ کە بۆخۆیان لە شۆرشدا بەشداریان کردبوو ـ بکات. لە حالێک‌دا کە شۆرشی ئێران تایبەت نەبوو بە کەمایەتیەک و یان گەل و تاکە مەزەبێک، بەڵکو هەموو گەلان، بزاڤە سیاسیەکان، مەزەبیەکان و توێژە جیاکانی کۆمەڵگا تێدا بەشدار بوون. بەڵام سەرەرای هەمووی ئەوانە، دوای ماوەیەک ئەم شۆرشە کەوتە ژێر رکێفی یەک هزر و کەمایەتیەکی مەزەبی و هێدی هێدی، بە بەرێوەبردنی سیاسەتی سەرکوتکاری، گەلانی تر، هزر سیاسی و باوەرییە مەزەبییەکان، گۆشەگیر کران. سەرەرای تێپەر بوونی چەند خول لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و لە ژێرناوی جیاجیا و بەدروشمەکانی، دەوڵەتی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدان، چاکسازی و ... دیسان ئەم دەوڵەتانە نەیانەتوانی سیاسەتە زاڵەکانی گشتی دەرباز بکەن و ئەوانیش بوون بە پێکهێنەرانی ئەم چەشنە سیاسەتانە. بە تایبەتی لە کوردستاندا لە ژێر دروشمەکانی، تێکۆشان لە دژی کفر و ئاژاوەگێڕی و ... کوردستان لە رەوشێکی ئاسایی و هەمەلایەنە بیـَبەری کراوە، روبەرووی گۆشەگیری کرایەوە و لە هەموو پیلان و پرۆژە دەوڵەتی و حکوومەتیەکان، تەنیا ئەم ئەتیکێتانە بە جێی مان. لە هەموو کاتێکدا حکوومەت و دەوڵەت تەواو کەری یەکتری بوون و هیچکام لە پاڵێوراوەکانی سەرۆک کۆماری توانای چارەسە کردنی ئەم رەوشەیان نەبووە.
|
| ئه‌نفال كێ كردی ؟؟ |
 ئه‌نفال كێ كردی ؟؟
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه , به‌رنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به ڕۆڵی تاوانباران له پرۆسه‌ی ئه‌نفال له ڕادیۆی نه‌وا بۆ به‌ڕێزان عه‌بدالله كه‌ریم مه‌حموود و عه‌لی مه‌حموود لێره‌دا گوێبیستی ببن , به رنامه ى ئاراسته 16-4-2009:
http://nawaradio.net/MainContent.aspx?LinkID=84
Link |
| بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان: موچه‌ی مانگانه بۆ دایكانی كوردستان دابین بكه‌ن |
 بۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان: موچه‌ی مانگانه بۆ دایكانی كوردستان دابین بكه‌ن
راستییه‌كی ساده‌و له‌به‌رچاوه كه ههركهسیَك كاری كۆمه‌ڵایه‌تی بهرههمهیَنهر ئه‌نجام بدا(مامۆستا، كریَكار، جووتیار، فه‌رمانبه‌ر یان شوفیَر...هتد)، له‌به‌رامبه‌ریدا كریَكهی وهردهگریَ. ته‌نها دایكه‌كان گه‌وره‌ترین و سه‌خترین و به‌به‌هاترین كاری كۆمه‌ڵایه‌تی بهرههمهیَنهر(كاری ناوماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به جوانترین و مه‌زنترین و میهره‌بانترین كه‌س له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه وهسفدهكریَ، كه‌چی له‌و مافه بیَبهشن و بهبیَ به‌رامبه‌ر كاری كویَلایهتی شهورِۆژ له ناو چواردیواری ماڵه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌موو شاعیر، هونه‌رمه‌ندو به‌رپرسه‌كانی حزب و حكومه‌ت له‌بۆنه‌ی جیاجیادا دایك به پیرۆز ناودههیَنن یان دهڵیَن"به‌هه‌شت له ژیَرپیَی دایكهكانه"، كه‌چی ملیونان دایك هیَشتا ساكارترین مافیان پیَ رِهوا نابینریَ و دهبیَ چاوهرِوانی ده‌ستی هاوسه‌رو كهسهكارهكانیان ببن.
ئه‌مه دژ به ئه‌قڵ و لۆژیكی مرۆیانه‌یه‌و ئیدی دهبیَ كۆتایی پیَ بهیَنریَت.
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م زوڵمه بهیَنریَت و ههنگاویَكی زیاتر به‌ره‌و بهدیهیَنانی مافی یه‌كسانی ژن و پیاو بنیَین، ئیَمه وه‌ك سه‌رنووسه‌رانی رۆژنامه، گۆڤار، ژنانی ناوماڵ و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سایته ئه‌لكترۆنییه‌كان، داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، موچه بۆ ئه‌و ژن و ئافره‌ت و كچانه ببرِنهوه كه كاری ناوماڵ ده‌كه‌ن.
ناو ئه‌دره‌سی ئه‌لكترۆنی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن
كۆمه‌ڵه‌ی گهشهپیَدانی ئه‌رته‌میتا(خانه‌قین) 07701397835
ریَكخراوی فریاكه‌وتنی مرۆیی(خانه‌قین) fryakauten@yahoo.de 07701507269
رۆژنامه‌ی ئاویَنه
زیره‌ك كه‌مال(رۆژنامه‌نووس)
سۆزان خاڵه شه‌هاب(ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان)
خه‌مان زرار(ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان)
گۆڤاری نیَوهند
رۆژنامه‌ی بۆچوون
هه‌فته‌نامه‌ی به‌رزان
رۆژنامه‌ی هاوبیر
رۆژنامه‌ی ئاڵا
هیام عه‌بدوڵڵا(مامۆستا)
عه‌لی مه‌حموود محمود alimahmud2001@yahoo.com 0031798222331
چاودیَری كوردۆساید-چاك chak_org@yahoo.com
ماڵپهرِی چاكنیوز chak_org@yahoo.com www.chaknews.com
عومه‌ر فارس(كوردستاننیَت)
خدیجه خه‌لیل(ژنی ناوماڵ)
شه‌یما ئیسماعیل(ژن ماڵ)
ته‌نیا غه‌فور ره‌شید(فه‌رمانبه‌ر له نه‌مسا)
شه‌یدا تاله‌بانی(فه‌رمانبه‌ر له نه‌مسا)
ڤان فایه‌ق ره‌سول(خویَنكار له زانكۆی ڤین)
فایه‌ق ره‌سول faekrasul@gmx.at 00436505359867
حه‌سیبه بابۆلی(ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادكۆكیكار له رۆژنامه‌نووسانی میَینه
كیڤار بابۆڵی كارگیَرِی مه‌ڵبه‌ند)
په‌ری عه‌زیز(بهرِیَوبهری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی)
د. سه‌رمه‌د ئیبراهیم(پزیشكی دان)
فوئاد حوسین شاموراد(فه‌رمانبه‌ر)
سه‌لام عه‌بدوڵڵا dwaroj@yahoo.de 07701929872
فه‌رمان خیَڵانی(رۆژنامه‌نووس)
گۆڤاری جیهان
روناك شواني سويد نووسه ر runakshwani@yahoo.com
سوزان كه ريم هؤله ندا suzan1474@hotmail.com به ريوه به رى ريكخراوي زنانى ئيراقى له هوله ندا
نه جيبه مه حموود سويد داكؤكيكه ر له مافى زنان
نياز كه ركووكى ئامه ريكا داكؤكيكه ر له مافى مرؤف nyazkirkuki@hotmail.com
كاروان عومه ر كاكه سوور نووسه ر دانمارك
ئاراس وه‌هاب دانمارك bahawsara@yahoo.com |
| بانگه‌واز بۆ گشت کهرکووکیانی وڵاتی دانمارک: |
بانگه‌واز بۆ گشت کهرکووکیانی وڵاتی دانمارک:
تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت پارێزگای که‌رکووکی دابڕاو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌وا پشتگیری له و هه‌ڵمه‌ته‌ی واژوو کۆکردنه‌وه بکه . بۆ هاوکاری و وه‌رگرتنی فۆرم تکایه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایله‌ی خواره‌وه بکه.
جه‌میل شوانی
دانمارک
Tlf.20140442
jamil.shiwani@gmail.com |
| U.N. World Conference Against Racism, Durban II |
Dear Kurdocide Watch - CHAK,
Dr. Shimon Samuels (Paris), Sergio Widder (Buenos Aires) and I (Los Angeles) have just arrived in Geneva where the U.N. World Conference Against Racism, Durban II opens Tuesday, Holocaust Remembrance Day. Now that Iran has confirmed the attendance of its President, Mahmoud Ahmadinejad, the Center is urging Germany's Chancellor Angela Merkel and other European leaders to boycott Durban II.
Back in 2001, the Simon Wiesenthal Center was there on the ground to report from South Africa as
2001 Durban I degenirated into an ugly anti-Israel and anti-Semitic hatefest.
Here in Geneva, we'll monitor conference sessions and lobby directly with diplomats as the expected push to single out Israel as the world's sole and worst human rights abuser unfolds. We are also bringing experts on human rights in Iran, the special prosecutor for the AMIA bombing from Argentina and a specialist from Africa to ensure that the media and nations reluctant to take on the serial human rights abusers from Iran, Libya, and Cuba cannot do their dirty work behind closed doors.
Center leaders have been at almost every Durban II preparatory meeting where the lead-up to the conference has been so blatantly biased against Israel and so clearly determined to avoid any substantive discussion of global human rights that Canada, Israel and the U.S. have pledged not to attend.
In addition, we will be co-sponsoring a major counter programming seminar with several top human rights NGOs to address the continuing threat of global terrorism and rampant human rights violations in the Middle East and Africa. |
| کمیته ایرانی 24 آوریل برگذار می کند |
کمیته ایرانی 24 آوریل برگذار می کند
24 آوریل هر سال ـ نه تنها برای ارامنه جهان ، بلکه برای همه مدافعین حقوق بشر و فعالان مبارزه با ژنوسید (نسل کشی) ـ یادآور اولین نسل کشی قرن بیستم به وسیله امپراتوری عثمانی است.
جنایتی که در سال های 1915 و 1916 به مرگ فجیع و میلیونی ارامنه در ارمنستان غربی تحت سلطه استعماری امپراتوری عثمانی انجامید. در این نسل کشی، ارمنستان غربی که خود عثمانیان آن را "ارمنی ایالتی" می نامیدند، با ساکنانش از صفحه روزگار و از روی نقشه های جعرافیا، نیست و نابود شد.
در جهان امروزی جنایاتی با هدف نابودی یک ملت، نسل کشی نامیده شده است. کنوانسیون من‌ع و مجازات نسل کشی، که در مجمع عمومی سازمان ملل متحد در سال 1948 تصویب شده، نسل کشی را قابل پیگرد و مجازات می داند.
نسل کشی ارامنه، هولاکاست یهودیان، قتل عام کرد ها توسط رژیم صدام ، قتل عام قوم توتسی در رواندا، قتل عام ها در یوگسلاوی سابق، قتل عام در دارفوی سودان و دیگر جنایت ها از این دست، وجدان بشری را سخت می آزارد. انسان امروزی برای برون رفت از این معضل جهانی و پایان دادن به پدیده نفرت انگیز نسل کشی، به یک اقدام جهانی، نیاز دارد. افشای نسل کشی ها در هر کجای جهان، گامی است در این راستا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کمیته ایرانی 24 آوریل در راستای وظایف خود، به مناسبت نود و چهارمین سالگرد قتل عام ارامنه، برنامه زیر را برای هموطنان و دیگر فارسی زبانان تدارک دیده است:
1 ـ برگذاری نمایشگاه عکس در روزهای سه شنبه 21 الی پنج شنبه 23 آوریل 2009 از ساعت 17.00 الی 22.00
2 ـ برگذاری جلسه گفتگو و سخنرانی با موضوع "ژنوسید ارامنه درامپراتوری عثمانی و بازتاب آن در ایران" و نمایش فیلم مستند جلفا و جلفا نشینان، در روز چهارشنبه 22 آوریل، ساعت 18.30
محل نمایشگاه و سخنرانی:
Cafe Galerie ISOTOP
Pohlstr.64
10785 Berlin
Tel: 47 98 30 66 |
| کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟ |
کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟
گه‌لانی زوڵم لێکراوی بنده‌ستی ئێران یان ئه‌حمه‌دی نژاد؟ 
سبه‌ینێ دووشه‌ممه بیستی ئا‌پریل، له شاری ژێنێف له سوئیس، کۆنفڕانسێک له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵاواردن به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌مه سێهه‌مین جاره له مێژوودا کۆنفڕانسی له‌م چه‌شنه ده‌گیردرێ. بڕیاره مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری نامه‌شرووعی ئێران له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه قسه بکات. به داخه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆکه‌دا ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌کوو مافی مرۆڤ، ئازادی، دێمۆکراسی، ئاشتی و ته‌بایی بۆته گاڵته‌جاری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی دونیا له چه‌شنی ڕژیمی ئێران و هه‌روه‌ک ده‌بینین یه‌کێ له ڕهگهزپهرهستترین مۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی، که ته‌نانه‌ت له ڕابردوودا ده‌ستی به خوێنی ئازادیخوازانی کورد سوور بووه، ژێستی دیموکڕات مه‌نشانه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و به ئاخافتن له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و زیانه‌کانی، مه‌به‌ستیه‌تی تاوانه‌کانی ڕژیمه‌که‌ی له حاست خه‌ڵکی کوردستان، ئێران و ناوچه‌که بشارێته‌وه. له کاتێکدا هه‌موو بیر و ڕای گشتیی جیهان، ئاستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی کۆماری ئیسلامی‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه و هه‌موو ڕۆژێک به دژی پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاندنێکی جیهانی ده‌رده‌کرێ، ئه‌حمه‌دی نژاد له شوێنی رێکخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژێنیف به دژی دیارده و کێشه‌یه‌کی جیهانی قسه ده‌کات که ڕێک یه‌کێ له سیاسه‌ته‌کانی ڕووتین و ڕۆژانه‌ی ڕژیمهکهیهتی. ئالێره‌دا پرسیارێک دێته‌پێشه‌وه، چۆنه که له‌گه‌ڵ ئه‌م زانیاریانه‌ش که جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتی سویسیش له‌مه‌ڕ ئهحمهدینیژاد و ڕژیمه‌که‌ی هه‌یانه که سی ساڵه به خراپترین شێوازه‌کان خه‌ڵکی ناوخۆی ئێران به تایبه‌ت که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان و ژنان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و به ئاشکرا دروشمی کوژاننه‌وه‌ی ئیسڕائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیا ده‌دات، بانگهێشتی وه‌ها ڕێکخراوێک و بۆ وه‌ها ته‌وه‌ره‌ێکی گرنگ ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌م ئیمتیازانه بۆ چی و له‌مه‌ڕ چی به‌و ڕژیمه ده‌ده‌ن؟
هه‌ر ئێستا که ئه‌م که‌سایه‌تییه ناوزڕاوهی ئێران قه‌راره له پشت تریبوونی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئاماده بێت، به سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران له به‌ندیخانه‌کانی ویلایه‌تی فهقیهدا ته‌نیا به هۆی ده‌ربڕینی بیرۆبۆچوونیان له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان. جه‌سته‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌موو ڕۆژێک وه‌به‌ر قامچیی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی ڕژیمه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌که‌وێ. |
| له وڵاتی سویسرا یادی ئه‌نفاله‌کان کرایه‌وه |
له وڵاتی سویسرا یادی ئه‌نفاله‌کان کرایه‌وه 
ڕۆژی شه‌ممه 18/4 به به‌شداریی کۆمیته‌ی سویسرای هه‌ر یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی چاک (چاودێری کوردۆساید)،حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردانی شاری زویرخ، له وڵاتی ناوبراو یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان کرایه‌وه.............................
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا کۆمیته‌ی سویسرای ڕێکخراوی چاک پێشنیازی ئه‌وه‌ی کرد، که دۆسییه‌یه‌کی ته‌واو به به‌ڵگه‌نامه‌ی وێنه‌یی و نوسراوه له‌گه‌ڵ یاداشتێکدا بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانتاران و حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتدارانی سویسرا، هه‌روه‌ها کۆمیته‌یه‌کیش له نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و کاره له‌م وڵاته پێکبهێنرێت، تا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کان له سویسرادا ساز بکرێت. شایه‌نی باسه نوێنه‌رانی حزب و ڕێکخراوه کوردییه‌کان ئاماده‌یی پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشاندا.....................
|
| له‌یادی كارهستی ئه‌نفال و قهڵادزیَدا مهراسیمیَكی تایبه‌ت لههۆڵهندابهریَوهچوو |
  
بۆ به‌رزراگرتنی یادی قوربانیانی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه و یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی شاری قهڵادزیَ، رۆژی یه‌كشه‌ممه 19 ئه‌پریل له‌شاری دیَلفت وله‌هۆڵی ئه‌حمه‌دی خانی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ساتیَك بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و قهڵادزیَ كۆریَكی پرِشكۆو شایسته‌ی بۆ ئه‌و دوو كاره‌ساته گه‌وره‌یه به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورده‌كانی دانیشتوی هۆڵه‌ندا سازكرد. سه‌ره‌تای مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئازاد كاكه‌ره‌ش به‌ناوه‌ی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ساتیَك بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و قهڵادزیَ بهخیَرهاتنی ئاماده‌بوان كرا و به‌وه‌ستانی ساتیك بیَ ده‌نگی ریَز له شه‌هیدانی كاره‌ساتی ئه‌نفال و شه‌هیدانی قهڵادزیَ وتیَكرای شه‌هیدانی كوردستان و به‌داگیرساندنی مۆم و دانانی گولڕ ده‌ستی پیَكرد و په‌یامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ساتیَك بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و قه‌ڵادزی لههۆڵهندا خویَندرایهوه، كه له‌و په‌یامه‌دا ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌نفال چه‌ندین ره‌خنه و داواكاری ئاماژه‌ی پیَكرابوو بۆ باشتر كردنی ژیان وگوزه‌رانی پاشماوه‌كانی ئه‌نفال و دادگایی كردنی تیَكرای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌و پرۆسه بهدناوهیانكردوه و هه‌روه‌ها دادگایی كردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی وهبهرهیَنانیی چه‌كی كیماوی و بازرگانه ناعیَراقیَكانیش بگریَتهوه و به‌رسمی ناساندنی ئه‌و كاره‌ساته وه‌كو جینۆساید. ئه‌و په‌یامه چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆ گرتووه وبریار وایه به‌ناوی ریَكخراوه كوردیَكانی به‌شداربووی ئه‌و مه‌راسیمه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههریَمی كوردستان وحكومه‌تی ههریَمی كوردستان بكریَت.هه‌روه‌ها بهشیَكی ووتاره‌كه تایبه‌ت بوو بهمیَژووی شاری قهڵادزیَ و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌وشاره خۆراگرهداهاتووه. ووتاریَك ده‌رباره‌ی قۆناخه‌كانی ئه‌نفال و ئامانجاكانی ئه‌نفال وجینۆساید و قركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین-ه‌وه پیَشكهشكراو به‌ووردی ئامانجه‌كانی ئه‌و تاوانه‌ی رژیَمی له‌ناوچووی به‌عسی روونكردوه. له‌لایه‌ن كازم كاكهحهمهوه چه‌ند هۆنرایهوهیهكی تایبه‌ت كه بۆ ئه‌نفال نوسرابوو خویَنردایهوه. فیلیمیَكی دیكۆمهتیَری له‌سه‌ر ئه‌نفال نیشاندرا كه باسی گیَرانهوهی چیرۆكه پرلهئازارو ناخۆشه‌كانی نیَو زیندانه‌كانی تۆپزاوه‌و ده‌كرا، كه چۆن رۆژانه هاوڵاتیانی كورد رووبه‌رووی مه‌رگ كراونه‌ته‌وه. ئه‌و چیرۆكانه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوون ههندیَك له‌ئاماده‌بوان نه‌یان ده‌توانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌و چیرۆكاندا رابگرن و فرمیَسكی پر لهئازاریان ده‌رشت. ووتاریَك له‌سه‌ر قهڵادزیَ له‌لایه‌ن خالید ئاسنگهروه پیَشكهش كرا كه باسیَكی میَژووی بوو له سه‌ر رووداوه‌كان و كاره‌ساته‌كانی ئه‌و شاره و وه‌كو خۆی باسی لیَوهكرد یهكیَك بووه له به‌شداربوانی خۆپیشاندهرانیلهساڵی 1982كه به‌شداری ریَپیَوانیانكردوه له شاره‌دا له‌دژی رژیَمی مرۆڤ كوژی سه‌دامی له‌ناوچوو. زۆر به‌ووردی باسی له میَژوو و خۆراگری ئه‌و شاره‌ی كرد كه چۆن هه‌میشه رووبه‌رووی داگیركه‌ران بۆته‌وه.هه‌روه‌ها فیلیمیَك له‌سه‌ر قهڵادزیَ نیشاندرا وچه‌ند لاوهنهیهك بهناویَ دایكه‌وه لیَدرا كه ئه‌ویش بوو هۆی فرمیَسك رشتی بهشیَكی به‌شداربووان. گوڵاڵه پشده‌ری بابهتیَكی له‌سه‌ر قهڵادزیَ پیَشكهشكردو ئه‌ویش باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌كرد كه به‌سه‌ر ئه‌وشاره‌دا هاتووه. باسكردنی چیرۆكه پرلهئازار و ناخۆشه‌كانی ئه‌نفال و بیرهوهریَ تاڵه‌كانی ئه‌و ساته ناخۆشه له‌لایه‌ن كوری ئه‌نفال كراویَكهوه كه ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 5 سالڕ ده‌بوو گیَرایهوه كه ئه‌ویش ناوی مزه‌فه‌ر عه‌ودل-وه بوو كه زۆر بهوروودی و زمانیَكی ساده‌و و بهههستیَكی پره‌وه باسی له گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كرد، كه ئه‌و كاته ماڵیان له‌گوندی سماقه‌ی ناوچه‌ی شوان بووه زۆر به‌وردی باسی له چۆنیَتی جیَبهجیَكردنی ئه‌و پلانی رووخاندنی گونه‌ده‌كه‌یان وناوچه‌كانی تری ده‌كرد و شیَوازی گیَرانهوهكهی وه‌هابوو هه‌موو به‌شداربووانی بردبۆوه بۆ ساتی روودانی كاره‌ساته‌كه‌و باسی له‌وه‌كرد كه باوكی ومامی چه‌ندین خزم و كه‌سی ئه‌نفال كراون ولهگوندهكهی ئه‌وان 65 كه‌سیان ئه‌نفال كراوه.هه‌روه‌ها لهبهشیَكی تر قسه‌كانیدا باسی رۆڵی گرنگ و پیرۆزی دایكی كرد كه توانی به هه‌ژاری و كریَكاری 6 مندالڕ پیَبگهیَنیَت و سۆزی باوكایهتیشیان پیَ ببخهشیَت و هه‌ست نه‌كه‌ن كه باوكیان نییه وه‌كوخۆی ئاماژه‌ی پیَكرد. كاریگه‌ری گیرانه‌وه‌ی بیرهوهریَكانی بهجۆریَك بوو كه ئاماده‌بووان نه‌یان توانی خۆیان رابگرن له به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی ئه‌و كوره ئه‌نفال كراوه‌دا و هه‌موو ده‌ستیان كرد به‌گریان و له‌لایه‌ن دایكیَ دڵسۆز و باوكیَكهوه باوشیان پیَداكردو سوپاسی ئه‌و دایكه ئازا‌و سهربهرزانهیانكرد كه رۆڵه‌ی واپهروهردهدهكهن. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌لی-یش ئه‌و كه دایكی ئه‌نفال كرابوو ئه‌ویش به‌هه‌مان شیَوه چیرۆكه تاڵه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه هه‌رگیز ئازار‌و برینه‌كه‌ی ساریَژنابیَت گیَرایهوه. بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره درندانه‌یه‌ی كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌و مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌یه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شوعی عیراقی بهبروسكهی ماته‌مینی به‌شداری ئه‌و یادكردنهوهیانكرد. ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ساتیَك بۆ
قوربانیانی ئه‌نفال و قه‌ڵادزی لههۆڵهندا له‌چه‌ند كۆمه‌ڵه‌و ریَكخروای كوردی پیَكهاتووه.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلیَمان
  |
| یادی ئه‌نفال له ئه‌سینا , سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پیَهات |
 یادی ئه‌نفال له ئه‌سینا , سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پیَهات
ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه 19-4-2009 كاتژمیَر 3ی ئیَواره له شاری ئه‌سینا یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال كرایه‌وه , به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر له كوردان رِاگهیاندن و كه‌سایه‌تییه یۆنانییه‌كان .
سه‌ره‌تا كاك هاورى ئه حمه د كه ركووكى به‌رپرسی كۆمیته بابهتیَكی چرِی له‌سه‌ر ئه‌نفال پیَشكهشكرد , به دوایدا وتاری پارتی كۆمۆنیستی یۆنان وتاریَكیان پیَشكهشكرد له لايه ن هاورى ديمترى , وتیان تا ئیَستا باسی ئه‌نفال بهمشیَوهیه بۆ ئیَمه نه‌كراوه , ئه‌م تاوانه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتووه . هه روه ها سانديكاى كريكارانى يؤنانيش وتاريكيان هه بوو له ياده كه .
برِیاریاندا له ئیَستا به‌دواوه كار بۆ پرسه‌كانی كورد بكه‌ن .
|
| سوید: خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سویدی، که داکۆکی له مافه‌کانی کورد ده‌که‌ن |
 سوید: خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سویدی، که داکۆکی له مافه‌کانی کورد ده‌که‌ن
(سبه‌ی):
شه‌ممه 18ی نیسان 2009 له شاری ستۆکهۆڵم به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له ره‌وه‌ندی کوردستانی، کوردوساید ۆچ (چاک)، خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سویدی چالاک له پشتگیری له خه‌ڵکی کوردستان و به جینۆساید (بنه‌بڕکردنی نه‌ته‌وایه‌تی) ناساندنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاڵ له جیهاندا.
ئه‌م که‌سایه‌تیانه هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک و له بوارێک‌دا به بێ به‌رامبه‌ر و ته‌نها له هه‌ستکردن و بڕوایبهرزیان به مافی یه‌کسانی مرۆڤایه‌تیان خهباتێکێ بێ‌وچان و پڕبه‌رهه‌میان کردوه.
که‌سایه‌تییه‌کان:
1-هێلێنا سڤانتێسۆن ، دکتۆری منداڵان وخۆی قوربانی جیۆنۆسایدی نازییه‌کانه و به ره‌چه‌ڵک جوه، له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام به دوای خزمه‌تی منداڵی بێ دایک وباوک و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت (ده‌زانم منداڵان چ هه‌ستێکیان هه‌یه کاتێک ده‌بنه قوربانی شه‌ڕو بێ‌دایک و باوک ده‌که‌ون).
2-یۆستا ئێکمان، ئه‌کته‌ری کۆمیدی به‌ناوبانگی سویدی، له دوای رهوهکهوه له رێکخراوی (کۆمیته‌ی سویدی کوردی بۆ مافی مرۆڤ) که خۆی یه‌کێکبوه له دامهزنێرهکانی چالاک بوه‌و ده‌سپێشخه‌ر بوه له کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین پیتاک له کاتی ره‌وه‌که‌دا.
3-ستێفان هێرتین، ئه‌و رۆژنامه نوسهیه که پێنج رۆژ دوای تاوانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به ناو شاره‌که دا گه‌ڕاوه‌و ژماره‌یه‌کی زۆر وێنه‌ی تاوانه‌که‌ی گرتوه، وێنه‌کانی وڵاتی سوید‌و جیهانی هه‌ژاند، نه‌گه‌تیڤی وێنه‌کانی داوه به مۆزه‌خانه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی مێژویی، ئێستاش زوزو سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات و ریپۆرتاژی نوێ ده‌نوسێت له سه‌ر دوای کاره‌ساته‌که وکاریگه‌ری پاشماوه‌کانی.
4-لارش ئولی، سکرتێری پارتی چه‌پی سویدی، کێشه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست ده‌ناسێ و به‌رده‌وام له هه‌مو بۆنه‌یه‌کدا دیخاتهڕو، ده‌ستپێشخه‌ری کردوه له پێناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به جیۆنۆسایدی کورد و ناساندنی 16ی ئازار به رۆژێکی جیهانی دژی جیۆنۆساید و چه‌کی به کۆمه‌ڵکوژ.
5-بودیل سێبالۆس، ئه‌ندامی پارتی سه‌وز له په‌رله‌مانی سوید، چالاک له بواری به‌هێزکردن و داننان به مافی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی باکور، چه‌ند جارێک سه‌ردانی کوردستانی خواروی کردوه‌و شانازی به دۆستایه‌تی گه‌لی کوردستانه‌وه ده‌کات.
6-ئوله هۆفمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، له پارتی چه‌پی سویده‌و دۆستی خه‌ڵکی کوردستانه‌و بێ‌وچان له خه‌باتدایه بۆ ناساندنی گرفتی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له جیهاندا، له کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی سویدا که بۆرژواکان براوه‌بون، ئه‌م به جلوبه‌رگی کوردیه‌وه به‌شداریکرد.
7-موراد ئارتین، ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوی سوید، خه‌ڵکی تورکیایه وچالاکه له ناساندنی جیۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان و گرفتی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له تورکیا.
8-یاکۆب یوهانسۆن، ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید، له پارتی چه‌پی سوید، له ده‌سته‌ی هاوکاری ناو په‌رله‌مانی سویده بۆ ناساندی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌سته‌که‌ی په‌رله‌مان ئێستا 40 ئه‌ندامن و ده‌یانه‌وێت زۆرایتیهک پێکبهێنن تاکوبه بڕیارێکی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی کورد وه‌ک جینۆساید به دنیا بناسێنن.
9- س.هۆ هێرمانسۆن، سه‌رۆکی پێشوی پارتی چه‌پی سویدی، له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه دۆزی کوردی به کۆمه‌ڵگای سوید ناساندوه، به‌رده‌وام له هه‌مو بۆنه‌یه‌کدا وه‌بیری خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، خانه‌نشینه‌و ته‌مه‌نی 90 ساڵه.
10-ئانێ یوهانسۆن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید، له پارتی ناوه‌ندی سوید، ساڵانێکه پشتگیری خه‌ڵکی کوردستانه‌و له هه‌مو بۆنه‌یه‌کدا و له پارته‌که‌ی خۆشی‌دا داواکاری پشتگیریه له مافی خه‌ڵکی کوردستان.
سوید: ئازاد غه‌ریب |
| به‌رنامه‌ى گروپى 22 G رۆژنامه‌وانى |
به‌رنامه‌ى گروپى 22 G رۆژنامه‌وانى
بۆ 111 مین ساڵیادى رۆژنامه‌وانى كوردى
كاتژمیَر 4 ى پاش نیوهرِۆى رۆژى سىَ شه‌ممه ریَكهوتى 21/4/2009 مه‌راسیمه‌كه لهههوارگهى خانزاد بهرِیَوه دهچیَت.
یه‌كه‌م : خویَندنهوهى وتاریَك له‌لایه‌ن لیَژنهى سه‌رپه‌رشتیارى گروپى 22
دووه‌م: ئیدانه‌كردنى تیرۆر و سوكایه‌تى پیَكردن و زیندانى كردنى به‌رۆژنامه‌نووسان
سیَههم: خویَندنهوه و بڵاوكردنه‌وه‌ى تیرۆرى رۆژنامه‌نووسى له‌ئاستى دونیا و عیَرِاق و كوردستان.
چواره‌م: پیَشنیار و داواكارى رۆژنامه‌نووسان بۆ ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌رى له‌كوردستان
پیَنجهم: داگیرساندنى 22 شوعله بۆ ریَزلیَنان له‌شه‌هیدانى رۆژنامه‌نووسى.
شه‌شه‌م: دانانى به‌ردى بناغه‌ى مینۆمیَنتى رۆژنامه‌وانى ون به‌كه‌ڵه‌كه به‌رد و بۆیاغ كردنى.
حه‌وته‌م: دانانى گوڵ له‌سه‌ر مینۆمیَنتهكه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه.
هه‌شته‌م: پیشاندانى فیلمیَكى دیكۆمیَنتهرى لهمهرِ كوشتنى رۆژنامه‌وانان.
نۆیه‌م: نوسینى لافیته‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌راسیم.
لیَژنهى ئاماده‌كارى مه‌راسیم |
| په‌یامى گروپى G 22 |
ئازادى رۆژنامه‌وانى ئازادى كۆمه‌ڵگه‌یه
په‌یامى گروپى G 22
له111 ساڵیادى رۆژنامه‌وانى كوردى
111 ساڵ به‌ر لهئهمرِۆ رۆژنامه‌وانانى كوردى باكور له‌خانه‌واده‌ى بهدرخانیهكانى, یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردی‌یان له‌تاراوگه‌و بهنیَوى( كوردستان ) به‌دنیاى رۆژنامه‌وانى كوردى ئاشنا كرد, له‌و رۆژه‌وه تابهئهمرِۆ ده‌گات, ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى قۆناغى جیاجیاى برِیوهو گۆرِانء پیَشوهچونى به خۆیه‌وه بینیوه, قۆناغى شاخ و قۆناغى دواى به‌یاننامه‌ى ئادارى ساڵى 1970, دواتر جاریَكى تر بۆ شاخ له‌گه‌ڵ شۆرِشهكاندا, قۆناغى سایه‌ى دیكتاتۆرى, پاشان دواى راپهرِین وه‌ك دیارترین قۆناغ دیَته پیَشهوه, ئه‌م قۆناغانه شاهیدى ئه‌وه‌ن كه رۆژنامه‌وانى كوردى خاوه‌ن ههڵویَست ء خۆرِاگر هه‌میشه له‌په‌نا شۆرِشهكاندا خه‌باتى كردووه‌ء له‌گه‌ڵ ئازارء خه‌ونه‌كانى گه‌له‌كه‌ى خۆى ژیاوه, رۆژنامه‌وانان له‌م مه‌یدانه‌دا, وه‌كو سه‌ربازى ون گیانیان به‌خت كردووه.
ئیَمه گروپى G 22 ئه‌م مه‌راسیمه‌ى 111مین ساڵه‌ى رۆژنامه‌وانى كوردى به‌رزو بهریَز راده‌گرین, هه‌روا ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌مرۆ به‌رز دهنرخیَنین, ویَرِاى ئه‌و هه‌موو بیَسهرو بهریء بۆشاییه‌ى كه له بوارى میدیاى كوردى دهبینرىَ, له لایه‌كى دیكه‌وه, هه‌بوونى یاسایه‌ك بۆ كارى رۆژنامه‌وانى, هاتنه مه‌یدانى ده‌یان رۆژنامه‌وانى لاوى كچ و كورِ, سه‌رهه‌ڵدانى ژماره‌یه‌كى زۆر له رۆژنامه و كه‌ناڵى میدیا وپهیمانگاء كۆلیَژى رۆژنامه‌وانى, رۆژنامه, گۆڤارء كه‌ناڵى ههمهرِنگ ء.. هتد, ئه‌وانه هه‌مووى گۆرِان و پیَشووه چوونى باشن, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه‌ى خۆمان به‌راورد بكه‌ین, له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پیَشكهوتنهى له‌دونیاى میدیاء به‌رپاكراوه, به هۆى پرِۆسیَسى جیهانگیرى, پیَشكهوتنى تهكنهلۆژیاء شۆرِشى زانیارییه‌كان, ته‌ماشا ده‌كه‌ین, هیَشتان ئیَمه له‌هه‌نگاوه‌كانى سه‌ره‌تاییداین, بۆیه له‌ئاست ژماره‌یه‌ك له ئاستهنگء كهموكورِى بوارى میدیاء رۆژنامه‌وانى هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین, پوخته‌ى پیَنشیارهكانمان له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆ ده‌كه‌ینه‌وه:
1: ته‌حریم كردنى ئه‌شكه‌نجه و سوكایه‌تى و زیندانى كردنى رۆژنامه‌وانان بهبیانۆى ئه‌خلاقیاتى رۆژنامه‌نووسیه‌وه, هه‌روه‌ها ریَگه گرتن لهدانانهوهى به‌ندى دابونه‌ریت له‌یاساى كارى رۆژنامه‌نوسى له ههریَمى كوردستان. |
| ( موحسین ئەدیب)..دیسانەوە فڕۆكەوانەكە |
ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە تاوانێكە بەهەموو مانایەكی تاوان تاوانە و لە هەر رووانگەیەكەوە سەیری دەكەیت شەرمهێن و بەهەر جۆرێك دەیخوێنێتەوە و هەر چەمكێكی دەگریت بۆ خۆی سەربەخۆ تاوانێكی جیایە لە خودی تاوانەكە. بۆیە لێرەوە دەپرسین و وەڵامیش بۆ ئێوە، ئایا تاوانی ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە گەورەتر نییە لە خودی تاوانی فڕۆكەوانەكە؟ ئایا خودی تاوانی ئازادكردنی ئەو فڕۆكەوانە گەورەترە لە تاوانی چۆنییەتی ئازادكردنی (بە تەلەفونێك)؟ ئایا ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە تاوانێكی گەورەیە یان ئەو كەسەی فڕۆكەوانەكەی ئازاكردووە، تاوانەكە گەورەتر دەكات؟ ئایا ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە گەورەترە لە تاوانی بێدەنگ بوونی خەڵك لەو تاوانە؟ ئایا تاوانی بێهەڵوێستی سەرانی سیاسی كورد و پارتەكان و كۆی دامودەزگاكان لە تاوانی ئازاكردنی فرۆكەوانەكە گەورەترە نییە؟ ئایا هەوڵی لەبیربردنەوەی ئەو تاوانە لە ئازادكردنی فڕۆكەوانەكە گەورەتر نییە؟ ئایا هەوڵی لەبیربردنەوەو لەبیرچوونەوەی كۆی كۆمەڵگە و هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و جێگری داواكاری گشتی و كۆی پارتە سیاسییەكان ناكاتە تاوانبار (واتە كۆمەڵگەیەكی تێكڕا تاوانبار)؟ ئایا ئەمە واناكات كە بەدگومان بین لە هەموو شتێك و متمانە نە بە سەرۆكایەتی هەرێم و نە بەحكومەت و نە بە پارلەمان و نە بە دادگا و نە بەكۆمەڵگای مەدەنی و تەنانەت نە بە میدیای ئەهلی و لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگاش نەكەین؟ لەوانەیە بكرێت ئەوە بە ئاسایی لە قەڵەم بدەین، كە سەركردەیەك لەسەركردەكان هەڵە بكات و بۆشێك بەدەستەوە بدات، بەڵام لەبیربردنەوە و لە بیرچوونەوەی تاوانێكی وا گەورە لە لایەن كۆی میللەتێكەوە بە تاكەكان و دامودەزگا جیاوازەكانییەوە، هەرگیز نە ئاساییە و نە مایەی قەبوڵكردنیشە. ئایا پاككردنەوەی كۆی میللەتێك لە تاوانێك ئەوە ناهێنێت كە غیرەتێك بەخۆمان بدەین و لێكۆڵینەوەیەك لەو مەسەلەیە بكەین و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە بدەینە دەست یاسا و دادگا؟ جۆری تاوانەكە و كەیسی تاوانبار و تاوانەكەی و گەورەیی كەیسی هەڵەبجە و كیمیابارانكردن و دەنگدانەوەی ئەو تاوانانە لە جیهاندا و بوون بە ناسنامەی مەزڵومییەت و ناساندنی مەسەلەی كورد بە هەموو لایەك و كەس و پۆستی ئازادكەر و چۆنیەتی ئازادكردنەكە، مەسەلەگەلێكن نە قابیلی لەبیرچوونەوەن و نەدەشبێت لەبیر ببرێنەوە، بۆیە پرسیارەكە ئەوەیە لە روانگەی ئەم چەمكەوە دەكرێت چۆن كەسایەتی كوردی بخوێنینەوە؟ چ تەسەوراتێكی لەسەر بونیات دەنرێت؟ ئایا ئەگەر لێكۆلەرێكی بیانی لە روانگەی ئەو چەمكەوە خوێندنەوەیەك بۆ تاكی كوردی بكات، دەگاتە چ دەرئەنجامێكی كارەساتاوی و دواجار چۆنمان هەڵدەسەنگێنێت؟ ئەی ئەگەر خۆشبەختانە ئەو لێكۆلەرە بیانییە كاتی ئەوەی نەبوو ئەو كارە ئەنجام بدات، بەڵام نەوەكانی داهاتوو چۆن ئەم تاوانە هەڵدەسەنگێنن؟ چ خوێندنەوەیەكیان بۆمان دەبێـت؟ ئایا ئەو تاوانە و لەبیرچوونەوەی لای دۆستەكانمان شەرمەزارمان ناكات، دوژمنەكانمان زیاتر لێهارناكات؟ من بۆخۆم نازانم لاوازی زاكیرەمان ئەو تاوانەی لەبیربردینەوە یان بەپێچەوانەوە ئەو تاوانە تووشی شۆكی كردین و لە حەپەساوی خۆماندا دەستەوسانین؟ یان پەیوەندی بە لاوازیی تاكی كوردەوە هەیە كە نەك ئامادە نییە سەركردەكانی دادگایی بكات، بەڵكو ناشتوانێت بڕوا بە خۆیی بهێنێت كە سەركردەكانی تاوان ئەنجام بدەن و پێیوایە ئەوان مەعسومن و لە باشترین حاڵەتیشدا رایان وایە كە ئەوان هەر كارێك بكەن بێ حیكمەت نییە.
هەرچۆنێك بێت و هەر خوێندنەوەیەك لە ئارادابێت و وەڵامەكان هەرچۆنێك بن، كەس لەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئینسانی و مێژووییە قوتاری نابێت و هەمووان تاوانبارن، بۆیە پرسە جەوەهەرییەكە ئەوەیە ئەوە كێیە و ئەوە چ دەزگایەكە ئەو تاوانە لە كۆڵ خۆی دەكاتەوە و ئەستۆپاكی رادەگەیەنێت و شەفاعەتێكیش بۆ ئێمە دەكات؟
Link |
| ناوه‌ندی جاك لقی كه‌ركوك |
 روزی 14/4 له ریورهسمیكدا كهریكخراوهكانی ناوه‌ندی جاك لقی كه‌ركوك به‌هاوكاری له‌كه‌ل یه‌كیتی زنان لقی كه‌ركوك‌و ریكخراوی ئهتیافی زنان وكوبهندی كه‌نجانی كه‌ركوك ریكیان خستبو ریورهسمیك به ئاماده‌بونی زوریك لهكهناله ئاسمانی و ناوخوییه‌كان ئه‌نجام درا شایانی باسه له‌و ری‌و رهسمهدابههیج شیوه‌یه‌ك ده‌زكا حیزبیه‌كانی یه‌كیتی و بارتی ئاماده نه‌بون ویرای ئه‌وه‌ی بانك هیشت كرابون كه ئه‌مه توره بون‌و ناره‌زاییه‌كی زوری لیكه‌وته‌وه له‌و باره‌وه لاوه زهنكهنه كه بیشكه‌ش كاری مراسیمهكهبوو به ئاماده‌بووانی راكه‌یاند كهئهكهر ئه‌م مه‌راسیمه ئاههنكیكی قوتابخانه‌یه‌كی كجان بوایه به‌ربرسه حیزبیه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون ئه‌هاتن و دوایه‌مین كه‌س دهرویشتنهوهههروهها له‌و مه‌راسیمه‌دا زیاتر له سی ودوو ریكخراو به‌شداریان كرد لهوازو كردنی یاداشت نامه‌یه‌ك كه بو هه‌رسی سهروكایهتیكهی حكومه‌تی عیراق و كوردستان به‌رز كرابۆوه له‌كوتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا نوینه‌ری هه‌ر جوار ریكخراوه‌كه سه‌ردانی باریزكاری كه‌ركوكیان كرد تالههوی ئاماده نه‌بونی نوینه‌ری باریزكار ببرسنهوه كه بریار بوو ئاماده بیت
|
| به‌تۆمه‌تى سیخورِى بۆ ئه‌مریكا كچه رِۆژنامهنووسیَك به هه‌شت ساڵ زندانى سزا دهدریَت |
به‌تۆمه‌تى سیخورِى بۆ ئه‌مریكا كچه رِۆژنامهنووسیَك به هه‌شت ساڵ زندانى سزا دهدریَت
ئا : محه‌مه‌دچاوشین
رِیَكخراوى ههواڵنیَرانى بیَسنور له به‌یاننامه‌یه‌كدا ههڵویَستى دادگاى بالاَى كۆمارى ئیسلامى ئیَران سه‌باره‌ت به برِینهوهى هه‌شت ساڵ زیندانى بۆ رِۆژنامهنووسى ئه‌مریكایى به رِهچهڵهك ئیَرانى رِهكسانا ێابرى به‌توندى ئیدانه ده‌كات و هاوكات سه‌رۆكى ئه‌مریكاش "نیگه‌رانى قوڵ"ى خۆى سه‌باره‌ت به‌و سزایه دهردهبرِىَ.
وته بیژى كۆشكى سپى له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهوانیدا رِایگهیاند كه بارك ئۆباما به سزادانى رِۆژنامهنووس رِهكسانا ێابرى به هه‌شت ساڵ زیندانى كردن نیگه‌رانه‌و له‌و پیَناوهشدا له رِیَگهى حكومه‌تى سویسراِوه كه پاریَزهرى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكایه له ئیَران,نیگه‌رانى ولاَتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا به‌و ولاَته دهگهیهنیَت.
رِیَكخراوى ههواڵنیَرانى بیَسنور خوازیارى ئازاد كردنى خیَراى ئه‌و كچه رِۆژنامهنووسهیهو له‌وباره‌یه‌شه‌وه رِایدهگهیهنیَت"ئه‌و سزایه ته‌نانه‌ت له چوارچیَوهى یاساكانى كۆمارى ئیسلامیش قورس و نادادپه‌روه‌رانه‌یه,رهكسانا ێابرى له‌پشتى ده‌رگا داخراوه‌كان و بهبىَ ئاماده‌بوونى پاریَزهرهكهى له دادگاى كۆمارى ئیسلامى ئیَران دادگایى كراوه.كابهدهستانى ئیَران له تۆمه‌تى (سیخورِى) خراپ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن تا له‌و رِیَگهیهوه رِۆژنامهنووسان زیندانى و ئازادى رِادهربرِینیش بهرتهسكتربكهنهوه.له‌هه‌مان كاتدا ده‌ركردنى سزایه‌كى له‌م چه‌شنه له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئیَراندا, هۆشدارى دانه به پهیامنیَرانى بیانى له‌و ولاَتهدا".
هه‌ر له‌و چوارچیَوهیهدا هیلارى كلنتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و چه‌ندین گرۆپ و رِیَكخراوو پاریَزهرانى مافه‌كانى مرۆڤ و ناوهندهرِۆژنامهوانیهكان ههڵویَستى دادگاى بالاَى ئیَرانیان لهمهرِ سزادانى ئه‌و كچه رِۆژنامهنووسه ئیدانه‌كردووه و نیگه‌رانى خۆیان له‌و رِوهوه دهربرِیوه.
رِهكسانا ێابرى ته‌مه‌نى 31 ساڵ له باوكیَكى ئیَرانى و دایكیَكى ژاپۆنى له ئه‌مریكا له‌دایك بووه.ناوبراو له گه‌ڵ تۆرِى هه‌واڵى بى بى سى و رِادیۆى (n p r) و فاكس نیوز وه‌ك ههواڵنیَر كارى كردووه و نزیكه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى كۆمارى ئیسلامى ئیَرانهوه به‌بیانوى نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردنى رِۆژنامهنووسى ده‌ستگیر كرابهلاَم پاشان به‌رپرسانى ئیَران تۆمه‌تى"سیخورِى كردن بۆ ئه‌مریكا"یان دایه پاڵ ئه‌و كچه رِۆژنامهنووسهو له "به‌ناو دادگایكردنیَكدا" له‌پشتى ده‌رگا داخراوه‌كان و بهبىَ ئاماده‌بوونى پاریَزهرهكهى رِۆژى (18-4-2009) به‌هه‌شت ساڵ زیندانى كردن سزادرا. |
| سلاووريزم بو يه كه يه كه ى ئه ندامانتان |
سلاووريزم بو يه كه يه كه ى ئه ندامانتان ده مه وى رونكردنه وه يه ك بخه مه به رجاوى به ريزتان و
خوينه رانتان به ريزينه هه واليك له سايته كه تاندا بلاو كرايه وه له سه ر هه ره شه كردن له سه روكى كومه له ى قوربانيانى كيميابارانى هه له بجه له كوتايي هه واله كه دا باس له وه كراوه كه فروكه وانه
هه لها تووه كه يه كيك بووه له و شه ش فروكه يه ى كه كيميابارانى هه له بجه ى كردووه ئه مه وى ئه وه بو به ريزتان رونبكه مه وه ئه و فروكانه ى كه كيميا بارانى هه له بجه يان كردووه له نيوان 36 بو40 فروكه بوون كه له 3 فروكه خانه ى سه ره كيه وه فريون 1/قاعده ى حرية له كركوك. 2/ قاعده ى بكر له نزيك قه زاى بلد.3/قاعده ى كياره له م‌و صل كه قاعده ى صداميشى بى ده وتريت. وه ئه م زانياريانه له ريكه ى فروكه وان ومراقبي راداراته وه وه رم كرتوه. وه له دانيشتنه كانى داهاتوى دادكادا ئه م زانياريانه ساغ ده بيته وه له
كه ل ريزمدا.
باريزه ر كوران أدهم سه روكى ده سته ى باريزه ران له كه يسى كيميا بارانى هه له بجه |
| بۆ ڕایگشتی : فه‌تاح به‌گی جاف یه‌كێتی ده‌یپارێزێت , حه‌سه‌ن كوڕیشی ئه‌فسه‌ری پارتییه |
 بۆ ڕایگشتی : فه‌تاح به‌گی جاف یه‌كێتی ده‌یپارێزێت , حه‌سه‌ن كوڕیشی ئه‌فسه‌ری پارتییه
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان
هاوونیشتمانیانی خۆشه‌ویست
به پێی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراو , حه‌سه‌ن كوڕی فه‌تاح به‌گ خائینی میری ئه‌نفالچیه‌كان , كه تا ڕوخانی به‌عس له ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ باوكی له به‌غدا به‌عسی بوو, پاش ڕوخانی به‌عس گه‌ڕایه‌وه كه‌لار ناو جه‌رگه‌ی ئهنفالاوه , ئێستا ئه‌م تاوانكاره كراوه به ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان , باوكیشی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ده‌پارێزرێت و پاڵپشتی لێده‌كرێت .
ئێمه لێره‌وه وێڕای ده‌ستخۆشیمان بۆ كه‌سوكاره‌كانمان له گه‌رمیان , كه له 14-4 هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یان نواند , داوا ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه له ئهنفالكهرانی كه‌سوكاره‌كانمان و به دادگاییگهیاندنیان .
كه‌سوكاری قوربانیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه تاوانكاران بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بچن به دواوهیانین تاكو جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و دادگاییكردنیان .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| پشتیوانی له داخواز و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كه‌ین |
 پشتیوانی له داخواز و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كه‌ین
بهرِیَزان
ئه‌و داواكارییانه‌ی ئیَوه به‌رزتان كردۆته‌وه له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفال , وه‌كو خۆتان ئاگادارن كه چالاكڤانانی ئیَمه زیاتر له 17 ساڵه شه‌و بۆ ده‌ده‌نه ده‌م رِۆژهوه و داخواز و داواكاری ئیَمهش بووه .
ئیَمه پیَمان وایه ئیَوه نویَنهریَكی بویَر و رِاستگۆ و شیَلگیری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوانن , بۆیه له‌م داخوازانه‌و له هه‌ر داواكارییه‌كی دیكه‌دا , ئیَمه له پشتانین , وه بۆ هه‌ر كاریَك به ئیَمهی بسپیَرن له خزمه‌تتانداین .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| ئه‌نفال ... زامى بهسویَى نه‌ته‌وه‌یه‌ك |
چیا یاسین
ئه‌وده‌مه من نه‌مده‌زانى ئه‌نفال جیه؟ءكى ده‌یكات؟, بۆچى ده‌یكات؟, هه‌ر ئه‌ونده ئه‌زانم لهناوخیَزان و دراوسىَ ءكهسوكارء هه‌موو خه‌لك به چپه قسه‌یان ده‌كرد, كه ووشه‌ى ئه‌نفال ده‌هات هه‌موو حه‌سره‌ت و تاسه‌یان ههڵدهكیشا, منیش ئه‌وكات دركم به خه‌ته‌رى ئه‌و پرۆسه‌یه له‌سه‌ر كیانى كوردى نه‌ده‌كرد,ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌زانى ێه‌دام هه‌موو كاریَكى درِندانه ئه‌نجامده‌دات به‌رامبه‌ر به تاك ءگروپى كورد, ئه‌وه‌نیه هه‌موو شهویَكیش جه‌ندین لاوى ئه‌مشاره دهگریَت راپیَچى كونجى زیندانیان ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌ى نامرۆڤانه‌یان ده‌دات, یهكیَك له‌وانه براكه‌ى خوم بوو, كه له‌سیداره درا!!! .
هه‌رده‌م ده‌مووت ئیَمه كوردین ئهبیَت چاوهریَى خراپتریش بین, چونكه ئیَمهقهد رِۆژیَك نه‌ده‌هاته به‌رچاومان كه وه‌ك نه‌ته‌وه به‌مافى خۆمان بگه‌ین و ئه‌و هه‌موو خویَنهى ده‌درا له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نج ولاوانهوه كه هه‌موو پرِ دڵیان بووله هیواو خۆشه‌ویستى و ئاوات ,بهلاَم دوارِءژمان تاریك بوو, قه‌د ئیَستامان لهپیَشچاو نه‌بوو .
سال دهرِۆیشت و ئیمه‌ش هه‌ر ده‌ژیاین گورِانكارى رِویدهداو ئیَمهش سه‌یرمان ده‌كرد, پاش ئه‌و ته‌مه‌نه ئینجا ئیستا د‌رك به‌وه ده‌كه‌م نه‌ته‌وه‌ى كورد چى لیبهسهرهات, چ كاره‌ساتیك خوڵقا ؟؟؟ چ گه‌نجیك له‌ناو چوو؟؟؟؟؟چ هیَزیَكى میلله‌ت خه‌سا؟؟؟, چه‌ند ئاواتى دڵ له گۆرِنرا؟؟؟ .
پاش تیپهراندنى ته‌مه‌نى گهنجیتى, هه‌ستكردن به جۆش و خرۆش و هیواى گهنجیتى ئیستا دهزانرى ئیمه چ سهرمایهكمان له‌ده‌ستدا, چ گهنجیَك فه‌نا بوو, چ گورِو تین و بههرهیك له‌ناوچوو . |
| ره‌حیم زه‌بیحی فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئهسووتیَم" به‌رهه‌مهێنا |
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ناوداری كوردستان و ئێران "ره‌حیم زه‌بیحی" له ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی ئه‌نفال فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم" به‌رهه‌مهێنا.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم"، هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری لاوی كورد "ره‌حیم زه‌بیحی" دوای به‌رهه‌مهێنانی دوو فیلمی سینه‌مایی، "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" كه باسی كاریگه‌ری كاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، هه‌روه‌ها فیلمی دیكۆمێنتی "ئه‌و دار هه‌ناره‌ی به با نه‌خنكا" له ساڵرِۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له فیستیڤاڵی ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هاوكات له چوارده كه‌ناڵی ئاسمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌رده‌وام نمایش كراوه و بووه جێی سه‌رنجی بینه‌ران، له ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی ئه‌نفال، فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم" له ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌رهه‌مهێنا.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما "ره‌حیم زه‌بیحی" له لێدوانێكی تایبه‌ت گوتی: "وه‌كوو سینه‌ماكارێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌و ناوچه‌ی گه‌رمیان بهرِێ كه‌وتم تا وه‌كوو ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی خۆم به نیسبه‌ت (182000) ئه‌نفال كراوی كورد و كه‌س و كاره‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌م. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم"، به هاتنی ستافێكی پرۆفیشناڵ له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هاوكاری مه‌عنه‌وی كه‌س و كاری ئه‌نفال كراوه‌كان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بووم كه له رۆژی 14/4/2009 له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال له میدیاكان و هه‌روه‌ها له شاری چه‌مچه‌ماڵ و له چه‌ند شارێكی دیكه له فیستیڤاڵ و بۆنه و یاده‌كانی ئه‌نفال نمایش كرا."
هونه‌رمه‌ند ره‌حیم زه‌بیحی كه سینه‌ماكارێكی سه‌ربه‌خۆیه و تا ئێستا به‌شداری له چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگی سینه‌مایی له ئاستی جیهان و ئێران كردووه، هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك كورد زۆر به كه‌می كارمان له سه‌ر جینۆسایدێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نفال كردووه و ئه‌مه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هونه‌رمه‌ندان و رِۆشنبیرانی ئه‌م میلله‌ته بوو، بۆیه پێی وایه و به‌رده‌وام له خۆی ده‌پرسێت چیمان كرد؟ ئه‌گه‌ر ئه‌نفال كراوه‌كانمان به موعجیزه‌یه‌ك زیندوو ببنه‌وه و بێنه‌وه كوردستان، ده‌توانن به نیگایه‌كی سێ چركه‌یی شه‌رمه‌زارمان بكه‌ن. هه‌وڵی من و ستافه‌كه‌م ده‌رباز بوونه له‌و شه‌رمه‌زارییه؛ یه‌كه‌م وه‌ك ئینسان و دووه‌م وه‌ك
سینه‌ماكار.
فیلمی ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم باس له كاره‌ساته‌كه و كاریگه‌ری كاره‌ساته‌كه له
سه‌ر پاشماوه‌كانی ئه‌م شاڵاوه ده‌كات كه به ناوی دینه‌وه دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام درا.
فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم" له فۆرمه‌تی فیلمی دیجیتاڵ و ماوه‌كه‌ی 26 خوله‌كه، له ساڵی 2009 له هه‌رێمی كوردستان هاتۆته به‌رهه‌م. هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئه‌سووتێم" بریتین له:
سیناریۆ و ده‌رهێنان: ره‌حیم زه‌بیحی.
ده‌ورگێڕان: مامۆستا شێركۆ بێكه‌س، عاسی مسته‌فا، سیروان مسته‌فا، سه‌عوود سه‌نگاوی، شوان ره‌حیم، رِێبوار مسته‌فا، ئاریان فازل، هاوار سابیر.
وێنه‌گر: محه‌مه‌د فه‌كووری.
ده‌نگهه‌ڵگر: عابدین عه‌لی وه‌یسی.
یاریده‌دره‌ی كامێرا: عه‌لی ره‌زا هاروویان.
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕشتن: بورهان ئه‌حمه‌دی.
بهرٍِێوهبهری به‌رهه‌م: دانا رِهشید.
مۆنتاژ: ره‌حیم زه‌بیحی.
فۆتۆگرافه‌ر:سوله‌یمان مه‌حموودی، فه‌ریق فه‌ره‌ج مه‌حموود.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نووچێهر جیهانی، مه‌نسوور جیهانی.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: ره‌حیم زه‌بیحی.
له لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "ئه‌وه‌ته‌ی گرِ هه‌یه ئهسووتیَم". |
| زه‌بر له‌دیموكراسی |
زه‌بر له‌دیموكراسی
ستاره عارف
Stare_arif@hotmail.com
ته‌نیا تروسكاییه‌كی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌م ههریَمه رۆژنامه‌ء میدیا ئه‌هلیه‌كانن، كه به‌تامه‌زرۆییه‌وه خه‌ڵك چاودیَرییان ده‌كاتء بهشویَن زانیاری شاراوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناشهفافء گه‌نده‌ڵه‌دا دهگهرِیَنء تیزماڵیَك رۆشنایی به‌ده‌ست دههیَنن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵات به‌چه‌ندین شیَوازء ریَگای جیا هه‌وڵی خامۆشكردنی ئه‌م رۆشناییهش ده‌دات، وه‌ك چۆن خه‌ڵكی بیَ خزمهتء بیَ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كردوه، كار بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆشناییهش ده‌كات، تاههرگیز خه‌ڵك به‌رچاو روون نه‌بن لهكرداریانء بیَ ئاگا بن له‌چۆنیه‌تی ره‌فتارء بهفیرِۆدانی سامانء به‌های ئه‌م خه‌ڵكه.
به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نج كه‌رۆژی27/3 له‌كوردسات پیَشكهشكرا ههنگاویَكی تر بوو له‌و پیلانه دارِیَژراوه بۆ زه‌بر وه‌شاندن له‌میدیای ئه‌هلیء چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بۆ جیانه‌كردنه‌وه‌ی چه‌پء راستی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی ههریَمی كوردستان له‌هه‌موو كایه‌كاندا لهقهیراندایهء توشی بنبه‌ست بونیَكی جیدی بوه لهكاتیَكدا لهپرِۆسهیهكی نویَی هه‌ڵبژارن نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ دواخستنی یان په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنء سنورداخستن به‌رووی هه‌ر لیستیَكی جیاوازدا خستۆته كارء ریَگه له‌هه‌ر ههوڵیَك دهگریَت كه‌مه‌به‌ستی زانیاری دانه گه‌لء ئاگاداركردنه‌وه‌ی بیَت له‌وانه ده‌مكوتكردنی میدیا ئه‌هلیه‌كان بهشیَوهی سزادانء غه‌رامه‌كردنی قورس، دارِشتنی به‌رنامه‌ی به‌پیلان بۆ ناشیرین نیشاندانی میدیای ئه‌هلی به‌رنامه‌كه‌ی ره‌نج ههنگاویَكی سه‌ره‌تایی ئه‌م پیلانه‌یه كه له‌ناویدا رۆژنامه‌نوسی بهسیخورِی ئه‌م حیزبء ئه‌و حیزب یان ئه‌م وڵاتء ئه‌و وڵات ناوهیَنا كهپهیامهكهیان ئاشكرا ده‌كه‌وته‌وه خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌وانه‌یه كهسانیَك هه‌بن ئه‌م جۆره كاره بكه‌ن، به‌ڵام كیَ ئه‌م كلتوره‌ی له‌ناو رۆژنامه‌نوساندا رهواكردوه له‌غه‌یری ده‌سه‌ڵات؟ كه‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات ئه‌م كۆمپلیَكسهی لههیَزی به‌رامبه‌ری هه‌یه‌ء مه‌گه‌ر هه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وان به‌م كاره هه‌ستابن، كیَ هه‌موو پرِهنسیبء به‌هاكانی ئه‌م گه‌له‌ی وه‌ك ئامرِازیَك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیء خۆیی بهكارهیَناوه؟ له‌ده‌سه‌ڵات زیاتر كیَ دهتوانیَت ریَگه بهسیخورِی هه‌ر وڵاتیَك بدات، كه له‌م ههریَمهدا به‌ئاسانی كاری خۆیان بهرِیَوه به‌رن.
ده‌بو به‌شداربوانی به‌رنامه‌كه ریَگهیان به‌خۆیان نه‌دایه به‌م شیَوهیه له‌م پیلانه بگلانایهء به‌هه‌موو باییه‌ك شه‌نیان نه‌كردایه، ئه‌و كه‌یسانه‌ی به‌نمونه هیَنرایهوه كهئاسایش باس لهرۆژنامهنوسی سیخورِ ده‌كات گه‌ره‌نتی چیه بۆ راستیان؟ لهكاتیَكدا هه‌ر كه‌سء لایهنیَك له‌گه‌ڵ داخوازیء رای ئاسایشء ده‌سه‌ڵاتدا یهكنهگریَتهوه زۆر زانایانه توانای ناو زرِاندنیان هه‌یه‌ء ناوی لیَدهنیَن.
ده‌سه‌ڵات هیَنده كورتبینء بیَ ئیراده‌یه كه‌هه‌ر گهمهء پیلانیَكی دهرهكیء ناوچه‌یی نایههژیَنیَتء خویَندنهوهی وردء راستگۆیانه‌ی بۆ ناكات، كه‌چی له‌كرانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ كه‌خزمه‌ت بهخهڵكء دۆزه‌كه‌ی ده‌كات لهشیَوهی به‌ره‌و پیَشچونی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆء نوخبه‌یه‌كی ئاگادار دهترسیَتء خۆی ده‌كاته قاره‌مانی گۆرِهپانهكهء كپی ده‌كات.
لهرۆژگاریَكدا په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌نگ به‌لیستی داخراو ده‌داتء پیرۆزی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی دامهزراءء دهستكهوتیَكی راپهرِین دهشكیَنیَتء پیَشیَلی ده‌كاتء هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی دوا دهخهنء برِی263ملیار دینار له‌بودجه‌ی ساڵی2008ی ههریَم دهوتریَت حكومه‌تی ناوه‌ندی ره‌وانه‌ی ناكاتء بیَجگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌ك ترلیۆن دینار له‌بودجه‌ی ههریَم، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری ئه‌م برِه نیه‌ء حكومه‌تی ههریَم به‌ئاره‌زوی خۆی مامه‌ڵه‌ی پیَوهدهكات كه‌س نازانیَت كیَ لیَی به‌رپرسیاره، كه ئه‌مه هیَشتا مشتیَكه لهخهرواریَك لهگهندهڵیهكانی ههریَمی كوردستان، ئایا ره‌خنه‌گرتنء وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه خزمه‌ته به‌دوژمنان، یان ئاماده‌كردنی گهلیَكه بۆ ئاگاداربون له‌پراتیكی دهسهڵاتیَك كه‌خۆی بهنویَنهری دهزانیَت؟ راگه‌یاندنكاره حیزبیه‌كان لهپیلانیَكدا به‌شدارن كهزهبره لهدیموكراسیء پاشهرِۆژی گهلیَكء راسته‌وخۆ پیَكهیَنانی داوایه‌كی ناحه‌زانی بهرهوپیَش بردنی دۆزی گه‌لی كورده.
دهبیَت رۆژنامه‌ی هاوڵاتی غه‌رامه‌ی قورس بكریَتء سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتو بیَتء پرِۆژهی 10په‌رله‌مانتار بۆ په‌سندكردنی لیستی كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن بكریَن به‌قوربانی زۆرینه‌ی حیزبی په‌رله‌مانء سهرنهكهویَتء هه‌ر رۆژنامهنوسیَكی كاراء سه‌ربه‌خۆ شه‌رم بكات له‌پیشه‌كه‌ی چونكه ده‌سه‌ڵات به‌ناوو ده‌سته‌واژه‌ی نویَء ناشیاو تاوانباریان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا به‌رنامه‌ی به‌پیلان بۆ هیَرش بۆ سه‌ر میدیای ئه‌هلی له‌بره‌ودا بیَت، ئه‌گه‌ر میدیای ئه‌هلی نهبیَت، دهبیَت سازشی هه‌میشه‌یی سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چارهنوسسازهكانء شكستیانء بیَ مافیء بیَ بهرنامهییء بهكارهیَنانی پۆستء ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیء خیَزانی به‌هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتو باس بكریَن.
ئه‌گه‌ر هه‌بونی سیخورِیء پیَشیَلكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان لامه‌به‌سته بۆ میتء ئیتلاعاتء سیخورِی سه‌رجه‌م وڵاتان له‌م وڵاته‌دا بونه‌ته خاوه‌ن ماڵ؟ ئایا سیخورٍِ ئه‌وانه‌ن كه‌داوا ده‌كه‌ن یاسای مافی بهدهستهیَنانی زانیاری ههبیَتء بهرِونی زانیاریه‌كان بۆ خه‌ڵك بگویَزنهوهء میلله‌ت ئاگادار بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی به‌ملیۆنان لاپهرِه زانیاری‌یان داوه‌ته دوژمنانء ئیَستا لیَیان خۆش بونء له‌ناو حیزبه‌كاندا سهركردهنء له‌سایه‌ی حیزب‌دا كار بۆ دوژمنانی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌نء ده‌زگای چاودیَریء سیخورٍِی له‌سه‌ر خهباتگیَرِانی پارچه‌كانی تر لهههریَمدا ده‌كه‌نه‌وه؟ بۆیه لیَدانی میدیای ئه‌هلیء كپكردنی ئه‌و دهنگانهء ده‌ستگیركردنی رۆژنامهنوسانء سازكردنی ئه‌م به‌رنامانه پیلانیَكی دهرهكییهء بهجیَگهیاندنی داخوازییهكانیانهء زهنگیَكی مه‌ترسیداره له‌به‌رده‌م پرِۆسهی دیموكراسیء پیَشكهوتنی كۆمهڵیَكی مه‌ده‌نیء كه‌سانی وای بۆ ده‌خه‌نه كار كهخۆش به‌ده‌سته‌وه بیَنء به‌رامبه‌ر ههندیَك ئیمتیازی مادی زوو قایل دهكریَن. |
| ساڵ111 |
ساڵ111
رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
نوسینی مسته‌فا رابه‌ر
سه‌ره‌تایه‌كی كورت ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری:
داهێنانی ئامێری چاپ له سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌می زاینی دا له‌سه‌رده‌ستی مسگه‌رێكی ئه‌ڵمانی - یوحه‌نان گۆته‌نبه‌رگ داهێنراوه
گۆته‌نبرگ (١٣٩٨ - ١٤٦٨) له‌و داهێنانهیدا هیچ سودو ده‌سكه‌وتێكی پێنه‌بڕاوه له‌به‌ر سه‌رقاڵی و ده‌ستكورتی كاتی كتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی له چاپ داوه ته‌نانه‌ت بیری چوه ناوی خۆشی له‌سه‌ر تۆمار بكات به‌ر له گۆته‌نبرگ هه‌وڵێكی تریش له لایه‌ن بازرگانێكی چاینی به‌ناوی بی شینگ (٠٩٩٠ _ ١٠٥١) هه‌بوه به‌و داهێنانه‌ی گۆته‌نبرگ شۆڕشیكی مه‌زن له هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا دروست بوو چاپ و چوپ رۆلێكی ئێجگار گرینگی بینی له به‌ره‌و پێشوه‌چونی شارستانیه‌ت له سه‌رانسه‌ری دونیادا. ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌و داهینانه گۆڤار و رۆژنامه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك چاپ و بلاو كرانه‌وه ،
له‌ساڵی ١٩٣٨ لێكۆله‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی ئۆتۆگروت ئه‌م پێنج مه‌رجه‌ی داناوه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له هۆیه‌كانی تری پێوه‌ندیه‌كان
٭ - به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری لای كه‌می هه‌فته‌ی جارێك ده‌ربچیت. ٭ - چاره‌سه‌ری كێشه هه‌نوكه‌یه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بكات |
| چاک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سوێدی( سیاسی ، ڕۆژنامه‌نوس ، هونه‌رمه‌ند ) یادی 21مین سالرۆژی کۆمه‌لکوژ |
چاک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سوێدی( سیاسی ، ڕۆژنامه‌نوس ، هونه‌رمه‌ند ) یادی 21مین سالرۆژی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌کاته‌وه
سه‌ره‌تای کۆره‌که به پانێلێک بۆ 3 دۆست و خه‌بات که‌ری ناساندنی کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به ولاتی سوێد و جیهان ده‌ست پێ ده‌کات که‌هه‌ر یه‌ک له
(هێلینا سڤانتسۆن) یه‌کێک له‌و ئافره‌ته تێکۆشه‌ره جولهکانهیه که‌ماوه‌ی 55 ساله خه‌بات بۆ ناساندنی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ولاتی سوێد ده‌کات و 16 سالیشه 60 مناڵی ئه‌نفالی کورد گرتۆته ئه‌ستۆ .
(ستێفان یێرتن ) رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سوێدی و یه‌کێک له شاهید حاله‌کانی تاوانی هه‌له‌بجه‌یه و که‌له‌رۆژانی سه‌ره‌تای تاوانه‌که به خۆی کامیره‌که‌ی ده‌یان وێنه‌ی گرتوه
(موراد ئارتین) ، تێکۆشه‌ری ئه‌رمه‌ن و دۆستی 21 ساله‌ی به‌رده‌وامی گه‌لی کورد به گشتی و تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی به‌تایبه‌تی .
دوای ئه‌م پانێله کۆمیته‌ی سویدی چاودێری کوردۆساید وه‌ک ڕێز گرتن له پۆلێک له خه‌بات که‌رانی ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌ولاتی سوێد دیاریه‌کی ره‌مزی پێشکه‌ش به
1. لارش ئۆهلێ . سه‌رۆکی پارتی چه‌پ و که‌سایه‌تی سوێدی
2. ئوله هۆفمان . ئه‌ندامی پێشوی ، په‌رله‌مان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کوردی له‌پارتی چه‌پ
3. یۆسته ئاکمان . ئه‌کته‌ری ناسراوی کۆمیدی سوێدی .
4. بۆدیل سیبلۆس . ئه‌ندامی په‌رله‌مان و به‌رپرسی به شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی پارتی ژینگه‌ی سوێد.
5. یاکوب یۆنسۆن . ئه‌ندامی په‌رله‌مان و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌پارتی چه‌پی سوێدی
6. ئانیا یۆهانسۆن . ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپی و سوێدی له پارتی سه‌نته‌ری سویدی
7. H.C هه‌رمانسۆن . سه‌رۆکی پێشوی پارتی چه‌پی سوید
8. هێلینا سڤانتنسۆن . خه‌باتکه‌ری دژ به کۆمه‌لکوژی
9. ستێڤان یێرتن . ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سویدی
10.موراد ئارتین . ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشوو
|
| کۆمیته‌ی سویسرای چاک سبه‌ینێ یادی ئه‌نفاله‌کان ده‌کاته‌وه |
ئاگادارییه‌ک بۆ/ کوردستانیانی دانیشتوی سویسرا
بۆ به‌رز راگرتنی یادی182 هه‌زار قوربانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی ئه‌نفال و بیره‌وه‌ری ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه، به به‌شداری کۆمیته‌ی سویسرای هه‌ر یه‌ک له ڕێکخراوی چاک (چاودێری کوردۆساید)،حزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له شاری زویرخ له وڵاتی سویسرا یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان ده‌کرێته‌وه.
یاده‌که له هۆڵی (کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردان) له سه‌نته‌ری شاری زویرخ له رێکه‌وتی شه‌ممه 18/4 سه‌عات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ سازده‌کرێت، که تێیدا جگه له په‌یام و وتاری لایه‌نه‌کان و هه‌ندێ بابه‌تی دیکه، فیلمی دۆکیومێنتیش له سه‌ر کاره‌ساته‌که نیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت...
ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی هه‌ستی مرۆڤدۆستی و نه‌ته‌وایه‌تیی و ڕێز و وه‌فایه‌کیشه بۆ گیانی په‌پوله ئاسای ئه‌و قوربانییانه...
ناونیشان: کۆمه‌له‌ی کولتوری کوردان، Hohlstrasse 192، قاتی دووه‌م
به ترامی ژماره (8) یان پاسی ژماره (31) له بانهۆفی سه‌ره‌کی شاره‌وه تا وێسته‌گه‌ی (Güterbahnhof
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بکه‌ن: 0763691971, 0763095317
لیژنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کان له سویسرا:
حزبی دیموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویس
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێرانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران / کۆمیته‌ی سویس
چاودێری کوردۆساید - چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران / کۆمیته‌ی سویس
12/4/2009
|
| ناوه‌ندی چاك داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی چنار سه‌عد ده‌كات |
 ناوه‌ندی چاك داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی چنار سه‌عد ده‌كات
ئا / سوپا و سالم
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ندی چاك چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر (چنار سه‌عد) وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌خه‌نه‌روو، هاوكات داوای ده‌ست له‌كار كێشانهوهشی لێده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه (علی محمود) سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاك له هۆڵه‌ندا له لێدوانێكی تایبه‌تدا به نه‌وای راگه‌یاند:" جه‌نابی وه‌زیر باسی ئه‌وه ده‌كات بۆ وهلاَمدانهوهكهی بۆ ناوه‌ندی چاك من نه‌خۆشم بۆ نه‌خۆشی چومه‌ته ده‌ره‌وه منیش وهلاَمێكی كورتم بۆ هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ نه‌خۆشی چۆته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر به‌رێزی نه‌خۆشه وه ناتوانێ ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه ببات پێویسته به‌زووترین كات هه‌ر له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌شی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه یانی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێك 2 مانگ غایب بێت كه نه‌توانێ ئاماده بێت له كوردستان یانی حه‌قی وایه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بكات ".
رادیۆی نه‌وا هه‌وڵێكی زۆری‌دا په‌یوه‌ندی به (چنار سه‌عد) وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه بكات بهلاَم به‌رده‌ست نه‌بو، هاوكات ناوبراو له رونكردنهوهیهكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی كوردستان وێرای ره‌ت كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ گه‌لێكی له‌و چه‌شنه،باسی له‌وه‌شكردووه كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كردووه.
Link |
| سبه‌ینێ كۆمیته‌ی دانماركی چاودێری كوردۆساید –چاك یادی ئه‌نفال ده‌كاته‌وه |
 سبه‌ینێ كۆمیته‌ی دانماركی چاودێری كوردۆساید –چاك یادی ئه‌نفال ده‌كاته‌وه
سبه‌ینێ شه‌ممه 18-4-2009 له 21 همین سالگه‌ردی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالدا , كۆمیته‌ی دانماركی چاك له شاری ئاغوز یادی ئه‌نفال به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌نه‌وه :
1- كاتژمێر 1 بۆ 3 ی دوانیوه‌ڕۆ له گۆڕه‌پانی شار بۆ دانماركییهكان یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه به پیشانگای وێنه‌یی و دابه‌شكردنی به‌یاننامه و به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشم .
2- كاتژمێر 3 بۆ 6 سمینارێك بۆ كورده‌كانی شاره‌كه ساز ده‌كرێت كه دوو ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت .
- باسی كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی چاك .
- باسی ئه‌نفال . |
| جاسوسێکی ده‌مامک ئاسنین |
{رافی ئیتان که‌ڵه‌پیاوی مۆساد.. سه‌رکرده‌ی نازی‌و به‌رپرسێکی هۆلۆکۆست ئه‌دۆلف ئایخمان له ئه‌رجه‌نتینه‌وه دهڕفێنرێته ئیسڕائیل.. دادپه‌روه‌ری دوای زیاتر له 20 ساڵان.. ده‌سته‌ی ئه‌یلولی ڕه‌ش.. عه‌لی حه‌سه‌ن سه‌لامه(سوره میر-الامیر الاحمر-).. دزینی زیاتر له 2000 نه‌خشه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی میراجی فه‌ڕه‌نسی..ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای هێزه چه‌کداره‌کانی ئامریکا له لوبنان.. سه‌ره‌تای چیڕۆکه وروژێنه‌ره‌که‌ی پۆلاردی ئاژان..}
ئاکنجییه خواپێداوه‌کانی به‌شه شاری Afeka له که‌رتی باکوری شاری ته‌لئه‌بیب، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتبوون نیگاکانی ڕافائیل ئیتان، ئه‌و پیره پیاوه تایبه‌تمه‌نده تێکسمڕاوه سنگ پانه، ببینن. ئه‌و کاته‌ی له شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆخوازی1948دا ده‌جه‌نگی، خه‌ریک بوو سه‌ری تیابچێ، له دواییشدا گوێی ڕاستی به ته‌واوی له ده‌ستدا. ئه‌و به‌رده‌وام به‌خۆی و بۆڕی و زنجیره ژهنگرتووهکانی پایسکل ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه. هه‌رزانترین پانتۆڵی کاوبۆ و کراسی له‌به‌رده‌کرد، ده‌م و چاویشی به چاویلکه‌یه‌کی له‌حیمکردن داپۆشیبوو، دیمه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌لوپه‌له‌کانی تابلۆیه‌کی سوریالی ده‌نه‌خشاند.
هه‌ندێک له دراوسێکانی وایانده‌زانی ئه‌و شێوه‌ژیانه‌ی ئه‌و بۆ له بیربردنهوی ڕابردووهکهیهتی. ئه‌وان ده‌یانزانی ئه‌و پیاوه بۆ وڵاته‌که‌ی خه‌ڵکی کوشتووه، به‌ڵام نه‌وه‌ک کوشتنێکی ئاشکرا و ڕوبه‌ڕو وه‌ک له‌به‌ره‌دا ده‌کرێ، به‌ڵکو ژێربه ژێر به نهێنی له ڕێگای ده‌زگا هه‌واڵگرییه نهێنییه‌کان، به‌تایبه‌تیش له‌و دیداره نهێنیانه‌ی کاتی شه‌ڕ، که به ئاشکرا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانی سازنهدهکران. که‌س نه‌یده‌زانی ئێتان ته‌نانه‌ت به له‌په پانه‌کانی چه‌ند که‌سی کوشتون. ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆی ئاشکرا ده‌کردن ئه‌وه‌بوو كه ده‌یگوت" هه‌میشه کاتێک من که‌سێک ده‌کوژم ده‌بێ ته‌ماشای چاوی بکه‌م. سپیلکه‌ی چاوی، ئه‌وسا هێوردهبمهوه و له کاره‌که‌م وریا ده‌بم، ته‌نها بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌رکه‌که‌م چییه، ئنجا کاره‌که‌م ده‌که‌م، هه‌رئاواش بووه".
ئه‌و په‌یڤانه له بۆره پیاوێکه‌وه ده‌رچوون که له ناخه‌وه‌ی هه‌ڵده‌قوڵان، به‌تایبه‌تیش که پیاوه به‌هێزه‌کان بیانه‌وێ په‌سندنامه‌ی که‌سانی له‌خۆ لاوازتریان پێ وه‌ربگرن. |
| ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و به‌ڵگه‌نامه‌ی کایرۆس |
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و به‌ڵگه‌نامه‌ی کایرۆس
شه‌فیقی حاجی خدر
Shafiq68@gmail.com
رژێمی عێراقی پێش‌و ناوی له‌و هه‌شت شاڵاوه تاوانکارییه به‌ربڵاوه‌ی که‌له ساڵی 1988 کرده سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی کوردستان نا شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال–حملات الانفال-. دوای بڕیاری دادگای ئه‌نفال پیواژۆی دادی هه‌له‌بجه له‌ئارادایه.
جیگه‌ی خۆیه‌تی به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌وڵبده‌ین، لایی له ناوی تاوانه‌کان که‌به به‌ئه‌نفال ناوبراون بکه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ دۆکیۆمهنتێک که‌له ساڵی 1985 له که‌نیسه‌کانی کۆماری باشوری ئافریقیا دژی رژێمی ئاپارتایدی سپی پێسته‌کان ده‌رجون، به‌راورد بکه‌ین. به‌راوردکردنه‌که‌ش به‌مه‌به‌ستی په‌ند لێوه‌رگرتن و پيشه‌نگی شوێنپێهه‌ڵگرتن بێ.
مه‌به‌ستی ئێمه له‌و نوسینه به‌راوردکاریه، باسکردنه ده‌رباره‌ی پرسێکی زۆر گرنگ‌و وروژێنه‌ر و چاره‌نوسساز تاکو زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ؛ به‌ڵکو دواتر ئه‌و پیشنیازه وه‌ک ده‌ره‌نجامێکی نوسینه‌که جێی خۆی بگرێ.
جارێ له‌پێشه‌وه لایه‌نه خوازراوه دینیه‌که‌ی که رژێم وه‌ک پهردهپۆشیکی ره‌وایه‌تی به‌کاری ده‌هێنا باس ده‌که‌م, ئه‌نجا ده‌چمه سه‌ر باسکردنی دۆکیۆمهنتی کایرۆسو لایه‌نه بهراوردکاریهکهو پاشان ده‌ره‌نجام.
هه‌ر هه‌شت شاڵاوه‌کان له‌ژێر ناوی ئه‌نفاله‌وه بوون. له‌دیرۆکی داپڵۆسێنهرو سه‌رکوتکه‌رانی سوپای عێڕاقیشدا بووته نه‌ریتیان بوو ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ون و هۆڤییانه، بخه‌نه ژێر په‌رده‌یه‌کی دینیی. شهڕهکاولکهریهکانیش هه‌روا ناوده‌نا. ناوی ئاینیی زیاتر له شه‌ڕی عێیڕاق -ئیران‌دا ره‌نگی دایه‌وه. هه‌ردو لای شه‌ڕکه‌ر درێخیان له‌به‌کارهێنانی ئه‌و ناوانه نه‌کرده‌وه. |
| مام جه‌لال ڕاستی فه‌رموو |
موحسين جوامێر
له لێدوانێکیدا به‌ر له‌وه‌ی بگاته تورکیا، مام جه‌لال وتی : ده‌وڵه‌تی کوردی، خه‌ياڵه.. پاشان له تورکیا به ڕۆژنامه‌ی ( سه‌باح ) ی تورکیی ڕاگه‌ياند : ئێمه‌مانان ناتوانین له خه‌ونگه‌لی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا به‌رده‌وام بین.. واقيع پێمان ده‌ڵێ : تورکیا، عێراق و ئێران هه‌رگیز دابه‌ش نابن.
هه‌ڵبه‌ت قسه‌کانی مام جه‌لال تازه نین، نه له ئه‌نقه‌ره و نه له هیران و نازه‌نین، به‌ڵکوو چه‌ند باره‌ن چ بۆ مهم ياخود زين، چه‌ندين جار له‌لايه‌ن خه‌ڵکی و نووسه‌رانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بووه‌ته‌وه. پياو نازانێ ئايا که‌سێ پێی ڕاگه‌ياندووه، ياخود پێشتر پرسی به‌هیچ ڕاوێژکارێک کردووه، به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م قسانه ئه‌گه‌ر بیانکات هیچ بهروبۆيهکیان بۆ کورد و هیچ زيانێکیان بۆ نه‌ياران هه‌يه، يان به‌پێچه‌وانه‌وه.! ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته هه‌ڵوێسته‌کانی مام جه‌لال، پێ ناچێت نه پرسێکی ئه‌وتۆ بکا و نه ڕهخنهيهکی ئه‌وتۆی لێ بگیرێت، به‌تايبه‌تی له‌و ژینگهيهی ئه‌و تێیدا ده‌خولێته‌وه. |
| به‌شداری PAK له رێوره‌سمی یادی هه‌ڵه‌بجه |
به‌شداری PAK له رێوره‌سمی یادی هه‌ڵه‌بجه
کاتژمێر 4:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه 23 خاکه‌لێوه‌ی 2709 (12 ئاپریلی 2009) شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزعه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی PAK و به‌شداریی هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی و رزگار عه‌باس زاده ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی PAK، له شاری هه‌ولێر به‌شداریی کرد له رێوره‌سمی یاد کردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه که له لایان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێکخرابوو.
مه‌راسیمه‌که فیلمێکی دیکۆمێنتی له ژێر ناوی "بۆنی سێ‌و"ی ده‌رهێنه‌ر رێڤین عه‌سافی پێشکه‌ش کرد که نیشانده‌ری خه‌م و ئازاراکانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له دوای شیمیابارانه‌که ده‌کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
23 خاکه‌لێوه‌ی 2709
12 ئاپریلی 2009 |
| كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له‌مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی هه‌ریه |
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له‌مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كات
ئا/ ئاسۆ شه‌یدا
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی (21) ساڵ بهسهركارهساتی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له‌مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كرد.
له‌وباره‌یه‌وه (پێشڕه‌و ڕه‌شید)سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له‌مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بهنهوا ڕاگه‌یاند"له‌ئێستادا چاوه‌ڕێی وهلاَمی ئه‌و یاداشتهلهحكومهتی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كه‌ین كه‌ئیمزای (50)هه‌زار له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی پێوه‌یه." له مانگی 3 ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 14/4 هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنهوهمان جێبه‌جێكرد بۆ پشتگیری له جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان زیاتر له‌سه‌ر گه‌رمیان و به‌شێكی زۆری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرته‌وه كه هه‌ر له‌گه‌رمیان 30000 هه‌زار واژۆمان كركردهوه وه سه‌رانسه‌ری 65000 هه‌زارمان كۆكرده‌وه وه ئامانجام له‌م ئیمزا كركردنهوهیه زیاتر بۆ جێه‌بجێكردنی بریاره‌كانی دادگا‌و مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌نفاله‌كان و وه داوامان كرد به زووی جێبه‌جێ بكرێت ".
Link |
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ئارشیفی په‌یامه‌کان
|
|