| وێنه |
|
 |
| هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌کان له تورکیا |
گونار کوێنه
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح 
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 48 ملیۆن ده‌نگده‌ر له نێوان ته‌نگه‌ی بسفۆڕ و ئاراراتدا له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆژه بۆ پارته ئاینییه کۆنه‌پارێزه‌که‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ته‌یب ئه‌ردۆگان (ئاکه‌په) تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی هه‌ڵبژاردنه، که ناوبراو شێلگیرانه کار بۆ ده‌سخستنی ده‌نگه‌کانی کورده‌کانی تورکیا ده‌کات.
به پێشوازییه‌کی گهرموگورهوه، عوسمان بایده‌میر له کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدایه له نێو شاری دیاربه‌کر.ئه‌و ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاستی په‌نجاکانه و که‌سێکی له‌شولار لاوازه، پارته‌که‌ی (پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی) ده‌ته‌په نزیکه‌ی هه‌موو شاره گه‌وره‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای له ژێرده‌ستدایه، که نزیکه‌ی ده ساڵه به ناوی جۆراوجۆره‌وه هه‌میشه و دیسان قه‌ده‌غه ده‌کرێته‌وه.
ده‌ته‌په به باڵی یاسایی میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ناسرێت، بۆیه هه‌ر جاره و راده‌کێشرێته پای پرۆسه‌یه‌کی دادگایی و سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت. پێش چوار ساڵ ئه‌م حزبه 41 له سه‌دی ده‌نگه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی برده‌وه و بایده‌میر دڵنیایه که ئه‌م جاره‌ش ده‌یبه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت ((ئه‌مه هه‌لبژاردنێکی گرنگه له مێژووی ئه‌م شاره‌دا، له‌م پرۆسه‌یه‌دا هاوڵاتییان ده‌نگ ده‌ده‌دن، که ئایا پشتگیری له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن یان پارته‌که‌ی ئه‌ویان ده‌وێت، که بۆ کورد خه‌بات ده‌کات و سیاسه‌تێکی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانییه‌کان په‌یره‌و ده‌کات)). |
| ڕۆژی سێشه‌ممه 31-3 كۆبونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆنفرانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان له شاری لاهای |
 ڕۆژی سێشه‌ممه 31-3 كۆبونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆنفرانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان له شاری لاهای
رِۆژی 31-3 به به‌شداری سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامه‌ریكا , به به‌شداری 60 وڵات و سه‌دان كه‌ناڵی به ناوبانگی رِاگهیاندنی جیهانی , گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی نیَو نه‌ته‌وه‌یی له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه له هۆڵه‌ندا دهبهستریَت , سه‌باره‌ت به كیَشهی ئه‌فغانستان .
له‌و كۆنفراسه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی داگیر كه‌ری كوردستانیش ئاماده ده‌بن و رِۆڵیان دهبیَت .
بۆ له قاو دانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به كورد , بۆ داواكردنی به‌ستنی كۆنفرانسیَكی نیَو نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به شیَوهی ئاشتیانه , بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌وانه‌ی برِیاری ئیعدامیان به‌سه‌ردا دراوه و چاوهرِوانی مه‌رگه كه‌ن له زیندانه‌كان , هه‌موو با به ویَنهی قوربانیانه‌وه به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه بكه‌ن , كه ناوه‌نده‌كه‌مان هه‌مان رِۆژ له كاتژمیَر 9:30 بۆ 17:00 ئیَواره بهرِیَوهی ده‌بات له‌به‌رده‌م كۆنفرانسه‌كه .
تكایه له گه‌ڵ خۆتان ته‌نها ویَنهی تاوانی داگیركه‌ران و ئاڵای كوردستان بهیَنن , هه‌موومان ئه‌و رِۆژه با ته‌نها له ژیَر ویَنهی قوربانیان كۆببینه‌وه .
كۆبونه‌وه‌كه له میوانخانه‌ی بال ئه‌نجامه دریَت , له ته‌نیشت رِیَكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی (OPCW) , كه چه‌ند سه‌ت مهتریَك له باڵویَزخانهی ئیَراقهوه دووره .
Johan de Wittlaan
بۆ زانیاری زیاتر فه‌رمون :
: سيشه ممه 31-3-2009
كاتژمیَر 9:30 بۆ 17:00 ئیَواره
Den Haag
Johan de Wittlaan
نزيك باڵویَزخانهی ئیَراق يان مؤزه خانه
Link
بۆ ئاگاداریتان : بۆ ئه‌و ڕۆژه هه‌زاران پۆلیس ئاماده كراوه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه , وه سه‌دان كه‌سایه‌تی گرنگی جیهانی و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن , ئێمه‌ش بۆ كۆبونه‌وه‌كه ئیجازه‌مان وه‌رگرتووه , هه‌موو لایه‌ك به وێنه‌ی قوربانیان و ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن .
چاودێری كوردۆساید-چاك-كؤميته ى هؤله ندا
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| له شاری هانۆ ڤه ری ئا‌ڵمانیا ، يادى 21 ساله ى هه ردوو تاوانى ئه نفال و هه ڵه بجه كرايه وه |
له شاری هانۆ ڤه ری ئا‌ڵمانیا ، يادى 21 ساله ى هه ردوو تاوانى ئه نفال و هه ڵه بجه كرايه وه
دۆێنی رێکه وتی 28 ی مارس ، له هؤڵی سه نته ری که لتوری پاویلۆن باژاری هانۆڤه ری ئا‌ڵمانیا ، یادی هه ردوو تاوانى هه له بجه و ئه نفال کرایه وه . ئه م مه راسمه له لایه ن سه نته ری لێکۆڵینه وه و ڕۆژنامه گه ری کوردی و ڕیکخراوی چاودیری کورد و ساید ( کۆمیته ی ئا‌ڵمانیا) وه به ڕیوه چو و ژماره يه ك به ر چاو له هاووڵاتیانی کوردی نیشته جێى هانۆ ڤه ریبه شدار بوون .
سه ره تا به ڕیز که ریم گه ر میانی ، ئه ندامی به ڕیو به ری سه نته ری ناو براو ، ڕۆژه ڤی به رنامه که ی ڕا گه ێاند و به دوایدا به یه ک ده قه بێده نگی ، ڕیز له هه م‌و گیانبه ختکردوانی کورد به تایبه ت
هه ڵه بجه و ئه نفال گیرا .
دواتر نۆێنه ری چاک له باژاڕی هانۆ ڤه ر ئارێز داراپور ، به خه ێر هاتنی ئا ماده بوانی کرد و به چه ند دێڕێک ، سیاسه تی حکو مه تی هه رێمی كوردستانى به رامبه ر قوربانيان و دؤزه كه ى پرۆتستۆ کرد و وتی :
" حکو مه تی هه رێم داڵده ی جاش و تاوانباران ده دات ، گه نده ڵی دام و ده زگای ئیداری ، خه ڵکی بی هیوا کردووه . ئه وا نه ی فڕۆ که وانی تاوانبار ئازاد ده که ن ، خه ڵک نایان بورێت . ئه ندا مانی به شه ره ف و نیشتمان په روه ری ڕیزه کانی یه کیه تی نابی ئیزن بده ن خۆێنی شه هاب و دۆکتور ئارامه کان به فێڕۆ بڕوات . ده بێ نیشتمان په روه ری خۆیان به کرده وه بۆ خه ڵک بسه لمێنن " .
پاشان ، به ڕیز دۆکتۆر ڕ ئه سعه د ڕه شیدی ، سه باره ت به ژنۆ ساید با به تێکی به نرخی پێشکه ش کرد و شیوازی ژنۆ سایدی گه لانی بن ده ستی جیهانی بۆ ئاماده بوان به ئامار و ئه نفۆرماتیکی ڕیک و پێک ڕا گه یاند . به ڕیز جه ماڵ خه زنه دار ، به رپرسی سه نته ری ئارشیو و لێکۆڵینه وه ی ڕۆژ نامه گه ری کوردی ، مێژوی گۆڤار و ڕۆژنامه کانی باشوور و هه نده ران که سه باره ت به ئه نفال و هه ڵه بجه تا ئیستا بڵاوه بونه ته وه ، بۆ ئاماده بوان به کۆرتی باس کرد . پێویسته بگۆترێت ، له باسی ڕۆژ نامه ی نۆگره سه لمان دا ، جاڕیکی دیکه ، ڕیز له سۆرانی مامه حه مه ، شه هیدی قه ڵه م گیرا و کاره ساتی تێروری ناوبراو بو حازر بوان باس کرا .
به ڕیز که ریم گه رمیانی ، وتاریکی سه باره ت به دیمۆگرافی و ئه ده بی هه ڵه بجه ئاماده کردبوو ، پێشکه ش کرد‌و تیادا به نه بونی پڕۆژه یه ک که شایسته ی هه ڵه بجه ی شه هید بێت ، ڕه خنه ی ئاراسته ی حکو مه تی هه ریم کرد .
به ڕیز ژوان سورچی ، و خالید شه ی‌دا و ڕیز دار عه لی قادر ، هه ر یه که به هۆنراوه يه کی به سۆز ، بۆ هه ڵه بجه ماته می خۆیان ده ربڕی .
ڕیزدار دۆکتور شوان عۆ مه ر پزشک له بواری ده رون ناسی و ئه ندامی کۆمیته ی ئاڵمانیای چاودیری کورد و ساید ، لێکدانه وه يه کی زانستی پێشکه ش به ئاماده بوان کرد و شوينه وارى کاره ساته کانی ئه نفالی بۆ گه لی کورد ، به شیوه يه کی زانستیانه و پسپۆرانه خسته به ر باس .که ئاماده بووانى کۆڕه که هه موویان ده ستخۆشیان لێ کرد.
دوا به شی پڕۆگرامی یاد کردنه وه ی هه ڵه بجه له هانۆڤه ر ، به وتاری به ڕیز ڕزگار قۆربانی ، سه باره ت به دۆزی ژنۆ ساید و شیوازی تێکۆشانی چالاکوانانی دۆزی ژنۆ ساید بوو . و چه ن پێشنیاریکی ئاراسته ی حیزب و ڕیکخراوه کوردیيه کان کرد .
پێویسته بڵین له مه راسمی ساڵوه گه ری کاره ساتی ئه نفال و هه ڵه بجه ، وه فدێکی یه کیه تی نیشتمانی و کۆ مه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستان ، نؤنه رایه تی حێزبی شیوعی کوردستان و نۆێنه ری سه نته ری پشتیوانی زیندانیيه سیاسيیه کانی کۆردستان ، به بروسکه ، ها و خه می و ماته مینی خۆیان ده ڕبڕی . کاتژمێری 20:30 ، کۆڕه که دوایی پێهات . |
| كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی كۆیه داوای یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ن |
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی كۆیه داوای یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ن
كۆیه- هه‌ڵمه‌ت ئه‌حمه‌د - ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی كۆیه داوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌وهۆیه‌وه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی سنووره‌كه ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه و ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
كرمانج ئیسماعیل لێپرسراوی به‌شی ئه‌نفالكراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدانی كۆیه وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌ی به ئاسۆ وت: "ماوه‌ی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوای داواكارییه‌كی زۆری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی كۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی ده‌شتی كۆیه دا كه ژماره‌یان (620) وارسه".
ئاشكراشیكرد دواتر لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون پێكهێنراو له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تی كۆیه‌وه زه‌وی بۆ ئه‌و خانووانه دیاری كرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه تائێستا بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كۆیه جێبه‌جێكراو به‌هۆیه‌وه (2600) كه‌سی ئه‌نفال كرد و تائێستا كه‌سوكاریان خانوویان بۆ دروست نه‌كراوه |
| كۆبونه‌وه‌ی به‌شی رِاگهیاندن يه كشه‌ممه 29-3-2009 |
كۆبونه‌وه‌ی به‌شی رِاگهیاندن يه كشه‌ممه 29-3-2009
لیَرهوه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی چاك و ههڵسورِاوانی به‌شی رِاگهیاندن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه , رِۆژی يه كشه‌ممه 29-3 كاتژمیَر 8 بۆ 11 ی شه‌و كۆبونه‌وه‌ی به‌شی رِاگهیاندن ئه‌نجامه دریَت .
هه‌ر ئهندامیَكی چاودیَری كوردۆساید خوازیاره چالاك بیَت له‌به‌شی رِاگهیاندن دهتوانیَت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكات .
پالتاك - nawandi halabja chak
به‌شی رِاگهیاندن
چاودیَری كوردۆساید-چاك |
| بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو پارت و ڕێکخراوه کورییه‌کان له سویسرا |
بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو پارت و ڕێکخراوه کورییه‌کان له سویسرا

وه‌ک ئاشکرایه کاره‌ساتی ئه‌نفال گه‌وره‌ترین و تراژیدیترین کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژییه له مێژووی کۆن و نوێی گه‌له‌که‌ماندا، که به داخه‌وه زۆربه‌مان گه‌له‌که‌مان هێشتا وه‌ک پێویست له گه‌وره‌یی و مه‌زنی ئه‌م ڕوداوه نه‌گه‌یشتوین و کاری باشمان بۆ نه‌کردوه تا له ئاستی جیهاندا وه‌ک جینۆساید بناسرێت. یادکرنه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته ساڵانه به‌زیندو هێشتنه‌وه‌یه‌تی له بیر و یادی تاکی گه‌له‌که‌مان و مرۆڤدۆستانی جیهاندا.
وا ڕۆژی 14/4 که وه‌ک ڕۆژی ئه‌نفال ناسراوه، نزیک بۆته‌وه. پارساڵ کۆمیته‌ی سویسرای ناوه‌ندی چاک بۆ یه‌که‌م جار له‌م وڵاته به هاوکاری چه‌ند حزب و لایه‌نێکی تری تێکۆشه‌ری کوردستانی، یادی ئه‌م کاره‌ساته‌مان کرده‌وه. ئه‌مساڵیش به‌نیازین یادی قوربانییه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به‌رز رابگرین، هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی ته‌واوی حزب و ڕێکخراوه کوردییه‌کان له وڵاتی سویسرا ده‌که‌ین، که هه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت له‌م بۆنه‌یه‌دا، با په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات.
بۆ زانیاریشتان یاده‌که له یه‌کێک له شاره‌گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا کۆمه‌ڵێک فیلمی دۆکیومێنتی له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که پیشانی ئاماده‌بووان ده‌درێت، که چرکه ساته‌کانی ئه‌و روداوه ده‌گێڕێته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندی: سامان 0763050879 ، هیوا 0763691971
یان : chak.swiss@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید – چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
29/3/2009
www.chaknews.com
|
| هه‌ستانه‌وه |
ژاك پرێ ڤه‌ر و. له فارسیه‌وه: هه‌ژێن
من ده‌مه‌وێ بمرم
من ده‌مه‌وێ ملیاردێ جار بمرم و
له دونیایه‌كا زیندوو ببمه‌وه،
كه هاوسێكان به‌یه‌ك ئاشنا بن و
خه‌ڵكیش
گشت ڕه‌نگه‌كانیان خوش بوێن.
ده‌مه‌وێ له جیهانێكا زیندوو ببمه‌وه
كه عیشق، به نرخی خه‌نده بێ
پیاوان، نه‌مرن
ژنان، نه‌گرین
مناڵان گشت باوكی خۆیان ناز بكه‌ن.
دادپه‌روه‌ری باخێ بێ،
خه‌ڵك تێیدا سێوی یه‌كسان بخۆن
یه‌كسان بژین و
یه‌كسان بمرن.
من ده‌مه‌وێ له جیهانێكا
هه‌ستمه‌وه
كه‌س له جارێك زیاتر نه‌مرێ
* له‌په‌رتووكی (" همچون كوچه‌ای بی انتها" ترجمه : احمد شاملو) وه‌رگیراوه
پێشتر له ژماره (9)ی پاییزی 1999ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێك چاکسازی له دارشتن و ڕێنووسدا دووباره بڵاوی ده‌که‌مه‌وه. |
| دادگای باڵای تاوانه‌كان دانیشتنه‌كانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه و كوردهفهیلیهك |
دادگای باڵای تاوانه‌كان دانیشتنه‌كانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه و كوردهفهیلیهكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
PUKmedia هه‌ولێر- سه‌عید عه‌بدوڵـڵا
وابڕیاره دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق له‌سه‌ره‌تای مانگی چوار دانیشتنه‌كانی خۆی له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به له‌ناوبردن و جینۆساید كردنی كورد ده‌ست پێبكاته‌وه.
هه‌ڤاڵ ره‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كان له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و دۆسیانه‌ی كه له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقی فیدراڵ هه‌یه بریتین له دۆسیه‌ی بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه و فه‌یلیه‌كان و پاكتاوی ره‌گه‌زی و راپه‌ڕین و كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991، كه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دوا داچوونی دۆسیه‌كان ئاماده سازی بۆ كراوه و وابڕیاره له‌مانگی چوار ده‌ست بكرێت به‌دانیشتنه‌كانی دادگا له‌باره‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ك رونیشی كرده‌وه وا بڕیاره له 12/4 دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی بارزانیه‌كان و 19/4 سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی كوردهفهیلیهكان و له 26/4 سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی راپه‌ڕین و كۆڕه‌ویش له‌رێگه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانه‌وه پارێزه‌رمان بۆ ئه‌م دۆسیانه ئاماده‌كردووه، كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م پارێزه‌رانه كار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیانه ده‌كه‌ن و ئێستاش ئه‌و پارێزه‌رانه له ئاماده باشیدان بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقی ده‌ستبكات به‌دانیشتنه‌كانی ساباره‌ت به‌و دۆسیه‌یه كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كان وتیشی: دۆسیه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی وه‌ك خودی دۆسیه‌كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌غدا كاری تێدا ده‌كرێت هه‌ركاتێكیش ئه‌م دۆسیه‌یه ته‌واو بوو كاتی بۆ دیاركرا وه‌كو دۆسیه‌كانی تر پارێزه‌ری بۆ ئاماده ده‌كه‌ین. |
| کوردستان تیڤی چ شیوه‌نێکی بۆ حه‌مه‌خانی حاجی دارا کرد |
 ڕێباز ده‌ربه‌ندیخانی :ساڵێك پێش ئێستا‌و له یه‌كێك له ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌هاردا هه‌واڵی کوژرانی حه‌مه‌خانی حاجی دارا بڵاو بویه‌وه هه‌رچی خه‌ڵکی شهریفوو ئازادی خواز هه‌بوو وه‌کو موژدانه هه‌واڵه‌که‌یان به‌یه‌کتر ده‌گه‌یاند ،خۆشیوو شادیه‌کی زۆر به ناوچه‌وانی خه‌ڵکییه‌وه به ئاشکرا ده‌بینرا هۆکاری دڵخۆشی خه‌ڵکیش زیاتر له مێژووی ره‌شوو پڕتاوانیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ،براده‌رێك قسه‌یه‌کی جوانی کرد که ووتی ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌کان ئه‌مه‌ی کردبێت هه‌زار جار بژی تیرۆریست.مێژووی حه‌مه‌خانی حاجی دارا لێوان لێوه له تاوانوو کورد کوشتن مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌حسین شاوهیسوو عاسی ڕه‌ووفی گۆڕ به‌گۆڕ شانیان له شانی دابێت .ئه‌وه‌ی که من زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌و شینوو واوهیلێیهبوو که دۆێنێ کوردوستان تیڤی له ساڵیادیدا بۆیان بهڕێخستبوو که ئه‌م تاوانباره خۆێن مژهیان لێکردینه چ پاڵه‌وانێك وه‌کوو ئه‌وه‌ی سه‌ر تاپای ژیانی بۆ کورد‌و کوردوستان سه‌رف کردبێت .ئه‌فسوس سه‌د ئه‌فسوس بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان که چون مێژوه‌کان ده‌شێونن و لنگاوو قوچ ڕوداوه‌کان ده‌گه‌یه‌نن .به‌ڕاستی هه‌ڤاڵانی پارتی ڕوتان قایمه تۆبڵێی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن که تێکوشهروو قاره‌مانێکی وه‌کوو(سیروان تاڵه‌بانی)که له داوی ههرهسوو له لوتکه‌ی نائومێدی گه‌له‌که‌ماندا شێر ئاسا به‌عسی هێنایه لهرزینوو مژده‌ی شۆڕشی نوێێ ده‌گه‌یانده گوند بهگوندوو شار به‌شار ،تۆبڵێی ئاگادار نه‌بن ئه‌م قاره‌مانه دوژمن به‌زێنه له‌گه‌ڵ سیان له هاوڕێکانیدا به‌ناوی(حه‌سه‌ن خاوێیوو عه‌لی چهلهبیوو حاجی چاوشین) له گوندی زێڕینجۆی شاره‌زوور که‌وتنه که‌مینی حه‌مه‌خان و جاشولکهکانی و به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدیان کردن ،
به‌ڕاستی ڕوتان قایمه ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م گۆڕبه‌گۆڕه نه‌بوو هه‌رله گوندی سۆیله‌میش سێ پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی به‌ده‌ستی خۆی گوله‌باران کرد که یه‌کێکیان (یوسف عه‌ره‌ب)بوو جا به‌هه‌موو عه‌قڵێکی خۆی پێش کوشتنه‌که‌ی ویستبووی ته‌نه‌زولی پێ‌بکات به‌ڵام یوسفیش پڕبه‌ده‌می تفێکی خه‌ستی کردبووه ده‌موچاویدا .ئه‌ی مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م خۆێن مژهنهبوو گوند به گوند ده‌که‌وته پێش سوپای بهعسیهکانوو گوند نشینه‌کانی ئه‌نفال ده‌کرد که هه‌تاوه‌کوو ئێستاش ئێسکوو پروسکهکانیشیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ،ئه‌و ئه‌نفالانه‌ی که خانه‌واده‌کانیان هه‌تاوه‌کوو ئیستاش له‌و په‌ڕی کوله‌مه‌رگیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ،به‌ڕاستی هه‌ڤاڵانی پارتیوو بارزانی ڕوتان قایمه ئه‌ی باشه له‌خۆتان ناپرسن جیاوازی چییه له نێوان باشوو خراپ چهلادو قوربانی شۆڕشگێروو دژه شۆڕش ،من زۆر دڵنیام ئێستا موچه‌ی تۆپیوانه‌ی حه‌مه‌خان چه‌ند قات زیاتره له‌موچه‌ی شه‌هیدانه‌که‌ی سیروان تاڵه‌بانی و ئه‌وه باسی ئه‌و شیوعیه داماوانه هه‌ر مه‌که .
به‌ڕاستی کوردستان تیڤی ڕوتان قایمه باشه منوو هه‌زاره‌های وه‌ك من که له‌نزیکه‌وه ئاگاداری مێژووی پڕ خیانه‌تی حهمهخانیین چۆج چۆنی جاریکی دیکه سیقه‌مان بۆ په‌یدا بێته‌وه له ڕاستوو دروستی کاره‌کانتان ؟ من له ڕابردودا سۆزێکی باشم هه‌بووه بۆ مه‌لا موسته‌فا به ڵام له‌مه‌ولا هه‌ر ڕیپۆرتاژێکیش له سه‌ر ئه‌ویش بڵاوو بکه‌نه‌وه به گومانه‌وه سه‌یری ده‌که‌م.من دوێنی ئه‌و یاد کردنه‌وه‌م بینی به‌نج بووم له سه‌ره‌تاوه ووتم تۆ بڵێی چاوم ڕه شکهو بێشکه‌ی کردبێت ،ئه‌گه‌ر خۆم نهم دیبایه هه‌رگیز باوه‌ڕم نه ده‌کرد جا له هه‌مووی سه‌یر تر چه‌ند که‌سێکی ههرچیوو پهرچیشیان هێنابوو باسیان له تێکۆشانوو خه‌باتی حهمهخانیان ده‌کرد به‌ڵام یه‌کێ له‌وانه که بۆمن جێگای داخ بوو (خه‌سره‌و جاف)بوو چونکه شوێنوو ڕیگه‌ی لای من جۆرێکی تر بوو هه‌رگیز پێم وانه‌بوو ئه‌وه‌نده له و ئاسته سوک‌و نزمه‌دا بێت ،به‌شیوه‌یه‌ك به شانوو باڵیدا هه‌ڵی ده‌دا مرۆڤ بێزی له مرۆڤ بونیش ده‌کرده‌وه .به‌ڕاستی دڵم زۆر پڕه شتی تریش زۆره بینوسم به‌ڵام له کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ده‌ك کوردوستان تیڤی جهجاڵهت بن که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی جهلادێکمان لێده‌که‌نه قاره‌مان که بناخه‌ی جاشی ئه‌و له شاره‌زوردا دای مه‌زراند .....
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وشه‌هیدانه‌ی که به ده‌ستی ئه‌م جه‌لاده شه‌هید کراون ده‌ست خۆشیش بۆ ئه‌و تیرۆرستانهشی که حهمهخانیان بۆ دۆزه‌خی ئه‌به‌دی نارد. |
| ژماره‌یه‌ك گه‌نجی چه‌مچه‌ماڵ، بڕیاریانداوه له‌سه‌رحسابی خۆیان مۆنیومێنتێك بۆ ئه‌نفال دروست بكه‌ن |
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی چه‌مچه‌ماڵ، بڕیاریانداوه له‌سه‌رحسابی خۆیان مۆنیومێنتێك بۆ ئه‌نفال دروست بكه‌ن
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كه‌سوكار ئه‌نفالكراو چه‌ند رێكخراوێكی سنوری چه‌مچه‌ماڵ، لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا بۆ رێكخستن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال.
ئاریان فازیل یه‌كێك له‌و گه‌نجانه كه‌باوكی ئه‌نفالكراوه به‌سبه‌ی وت: گرنگترین كاری لیژنه‌كه له‌و یاده‌دا دانانی مۆنیۆمێنتێكه له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ، كه دیزاینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی ئیتاڵییه‌وه ئاماده‌كراوه‌و شوێنه‌كه‌یشی بۆ دیاریكراوه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت ئه‌و كاره نه‌كردوه‌و ناشزانین بۆچی نایكات، بۆیه خۆمان بڕیاریانمانداوه مۆنیومێنته‌كه دروست بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌كه‌ی دابین نه‌كات، ئه‌وا له‌ڕێی مزگه‌وته‌كانه‌وه سواڵی بۆ ده‌كه‌ین‌و ته‌واوی ده‌كه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، ساڵانه له‌سنوری چهمچهماڵو ناوچه‌ی گه‌رمیان یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال بهڕێوهدهچێتو چه‌ند چالاكییه‌ك له‌خۆده‌گرێت.
-رانكۆ ئه‌بوبه‌كر له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه به‌شداریی له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه |
| یک خبر از سردشت: |
یک خبر از سردشت:کشته و زخمی شدن دو نفر بر اثر انفجار مین در روستای " قلعه رش " سردشت
بر اثر انفجار مین در روستای " قلعه رش " سردشت یک نفر کشته و یک نفر بشدت مجروح شد، روز شنبه مورخ 8/1/88 در منطقه " باژار" روستای " قلعه رش " شهرستان سردشت بر اثر انفجار مین دو برادر به نامهای "علی درویشی" 43 ساله کشته و " عزیز درویشی " 40 ساله مجروح شد . لازم به ذکر است که سالانه تعداد زیادی از مردم بی گناه بر اثر انفجار مین، کشته یا مجروح می شوند و در این راستا هیچ گونه برنامه ای برای پاکسازی این مین ها از سوی دولت صورت نگرفته است و حتی در سالهای گذشته رژیم به بهانه حضور احزاب اقدام به کارگذاشتن مین های جدیدی نموده است . |
| تضامن مع معتقلي سوريا وضمنهم معتقلي (البارتي) |
 وإدانةً وإستنكاراً لهذه الانتهاكات الأمنية في ملفات حقوق الانسان في سوريا فإننا نحن الموقعين أدناه من كتاب ومثقفين وناشطين حقوقيين وسياسيين وشخصيات مستقلة ورجال دين وأعمال، نعلن عن تضامننا مع معتقلي الرأي في سوريا ومنهم معتقلي البارتي وهم السادة: (نصر الدين برهك، فيصل نعسو وفنر جميل) وإننا ندين بشدة هذه الممارسات القمعية بحق مناضلي الشعب الكردي والسوري عموماً وندعوا كافة القوى الوطنية والديمقراطية ومنظمات المجتمع المدني وحقوق الانسان للتضامن معنا من أجل الضغط على النظام السوري وأجهزته القمعية للكف عن هذه الممارسات وإطلاق سراح كافة السجناء السياسيين – ضمنهم قيادي البارتي – في السجون السورية وطي ملف الاعتقال السياسي. كما نطالب السلطات السورية وأجهزتها الأمنية بالكف عن ملاحقة الناشطين من أبناء شعبنا السوري من كورد وعرب وغيرهم من المكونات السورية وإطلاق الحريات الديمقراطية وحل القضايا الوطنية العالقة وفي مقدمتها القضية الكوردية.
الموقعون:
1- بير روسته م: العضو الاحتياط للجنة المركزية للحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (البارتي).
2- د. محمد رشيد: مسؤول منظمة الخارج لحزب الاتحاد الشعبي الكردي في سورية- استاذ جامعي
3- أحمد حسيني. شاعر واعلامي كوردي. السويد
4- علي محمود محمد - كاتب وناشط سياسي - هولندا. مركز جاك (Kurdocide Watch)
5- جوان محمد - رئيس تحرير القسم العربي في نشرة سوبارو
6- جوان امين محمد
7- عزيز عيسى - اكاديمي في القانون الدولي
8- سيروان قجو - صحفي و ناشط حقوقي
9- مسعود حامد - صحفي و ناشط حقوقي
10- رجب عصام الدين رجب
11- زين العابدين علي |
| كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نوسراوێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن |
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نوسراوێك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
(سبه‌ی):
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له رێكه‌وتی 26/3/2009 نوسراوێكیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه كه تێیدا داواكراوه كه په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئاگادر بكاته‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت له باره‌ی دیارنه‌مانی فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه.
له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا هاتوه: "به‌ڕێزان وه‌ك ئاگادارن لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی دیارنه‌مانی فڕۆكه‌وانه‌كه (تارق ره‌مه‌زان عه‌زاوی) راپۆرتی تایبه‌تی خۆمان پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م راپۆرته كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات، داواكارین كه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له رۆژی ههڵسهنگاندنهكهوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت له كۆبونه‌وه‌كاندا، چونكه ئێمه له رێكه‌وتی 5/1/2009 مانگرتنمان كرد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و دواتر له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ڕێزتان مانگرتنه‌كه‌مان شكاند تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته".
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه لوقمان عه‌بدولقادر محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌م نوسراوه كردوه.
ئارام نه‌جیم به‌شداری له ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه |
| سوپاسنامه |
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاسنامه
به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م بنهمالهکهمانهوه زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی و رێکخراوه کوردی و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان له هۆڵندا ئه‌که‌ین که به‌سه‌ردان یان به ته‌له‌فون به‌شداریان له پرسه‌ی خوالێخۆشبووی دایکمان کرد ،داواکارین له په‌روه‌ردگار خوالێخۆشبو و گشت کۆچ‌کردوی هه‌موو لایه‌ک بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی و به بهههشهتی شادیان بکات.
دکتۆر مجید و رزگار حه‌مه‌ساڵح
به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو |
| ڕاپه‌ڕین و ئامانجه‌کانی |
جه‌لال چوارتایی
26-03-2009هۆڵاند
به‌شی یه‌که‌م - سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین
هێشتا ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستانی داگرتبوو – هه‌زاره‌ها گوند و شار و شارۆچکه‌ی باشوور له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌خت کرابوو ، هه‌ڵه‌بجه نوقمی خوێن ببوو و سه‌دان هه‌زار کورد ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کرابوو ، له هه‌مان کاتدا کۆتاییهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق بوو ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که سه‌دان ملیار دۆلار خه‌رجی بوو و عێراقی خستبوویه ژێر باری قه‌رزێکی بێبڕانهوهوه ، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه‌ش داگیرکه‌ری عێراقی مرخی له قوتدانی کوێت خۆشکردبوو و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتبوو ، له ئه‌نجامی ئه‌و ههڵوێستگرتنهدا سوپا دڕنده‌که‌ی عێراق له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شابوو و کۆنترۆڵی عێراق له‌سه‌ر باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت خودی عێراقیش ته‌واو لاواز ببوو ، له ئه‌نجامی ئه‌و لاوازیه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌کان ده‌ست پێده‌کات و ته‌واوی باشووری عێراق له به‌عسی خوێن‌ڕێژ پاک ده‌که‌نه‌وه .
هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان ، چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کوردستانیان له به‌رواری 4-3-1991 زاینی‌دا له شارۆچکه‌ی خه‌باته‌وه ده‌ستپێده‌کات ، چه‌خماخه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ده‌گاته شاره‌کانی ڕانیه و بازیان و سلێمانی و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان .
ڕاپه‌ڕینی کوردان زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی ده‌کرد و باسی میدیاکانی جیهانیش هه‌ر له‌سه‌ر باشووری کوردستان بوو ، که‌چی لایه‌نه به‌ناو کوردیه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌ک هه‌ر ئاگاداری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نه‌بوون ته‌نانه‌ت ئاگاداری میدیای جیهانیش نه‌بوون و له زاری قاچاخچیه‌کانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌ندێک هه‌واڵیان ده‌بیست ، بۆ نموونه ده‌نگی گه‌لی کوردستان که زمانحاڵی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی بوو له ئێواره‌ی 6-3-1991زاینی‌دا واته له سێیه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕیندا هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه و گوتی "له زاری چه‌ند قاچاخچییه‌کی سه‌ر سنووره‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه که له ڕانیه و ده‌وروبه‌ریدا ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێکردووه" . به مه‌رجێک کاتێک یه‌کێتی باسی له ڕانیه و ده‌وروبه‌ری ده‌کرد که نه‌ک هه‌ر ڕانیه و ده‌وروبه‌ری به‌ڵکو بازیان و باینجان و ته‌یناڵ و گۆپاڵه‌ش ئازادکرابوون و شاری سلێمانیش له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوو بۆ ڕاپه‌ڕین . |
| به‌رماڵه جادوویه‌که‌ی داپیره |
به‌رماڵه جادوویه‌که‌ی داپیره
هه‌ژێن
جونی 1998*
پاش چوار ساڵ ئابڵۆقه‌ی ئابووری، ناو ماڵه‌که‌م ده‌توت بنهبارگهی دهوارنشینهکانه، ڕاخهڕێك و سێ کۆنه لێفه و دوو لباد و شه‌ش سه‌ر خێزان. له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا ئه‌وه‌ی هه‌م بوو، فرۆشتم. پاش ئه‌وه که‌وتمه کۆکردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی به‌جێماوی دوای ده‌ڕاسه و کۆڵکێشی سه‌ر سنووره‌کان. شارمان لێ بووبووه لادێ و له هه‌موو شت بێبه‌ش بووین، مناڵه‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی پۆشاك و پێداویستی خوێندن و کرێی هاتوچۆ، وازیان له خوێندن هێنا. ناچار له به‌هار و هاویندا گیاوگۆڵیان بۆ خواردن کۆده‌کرده‌وه و پاییز و زستانیش عه‌لاگه‌یان ده‌فرۆشت، خۆشم هه‌ر ڕۆژه‌ی له شوێنێك، به‌دوای ناندا ڕاکهڕاکهم بوو، باش بوو زوو به‌ئاگا هاتم و نهم هێشت، چیتر مناڵه‌کان ده‌ستفرۆشی بکه‌ن.
زستان وه‌ك هه‌میشه بێ به‌ره‌که‌ت، له ده‌رگه‌ی داین و ئه‌وه‌ی مابوو فرۆشتمان. کچه چکۆله‌که‌م «خوناو» ڕۆژ له دوای ڕۆژ لاواز ده‌بوو، هه‌ر که‌س ده‌یدیت، دیوت ئه‌وه چییه‌تی، ده‌ڵێی نان نییه بیخوات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵماندا نان هێنده زۆربێ، که‌ڕوو بکات!
له‌تاو ئه‌و قسانه، خه‌ریك بوو، شاخ ده‌رکه‌م، هه‌زار و ئه‌وه‌نده جنێوم له یه‌ك جێ‌دا ده‌دا. ئاخر سه‌گبابینه، مه‌گه‌ر له بێنانی و برسییه‌تی زیاتر، کیژۆڵه‌که‌م چییه‌تی؟ مه‌گه‌ر چ هه‌ژارێك هه‌یه نانی هه‌بێت و نه‌یخوات، ها؟
وه‌ك هه‌موو ڕۆژێك چووم به دوای بارهه‌ڵگریدا، به‌ڵام وه‌ك دوێنێ و پێرێ، دیسانه‌وه به‌ده‌ستی خاڵی گه‌ڕامه‌وه ماڵ. مناڵه‌کان لێم خڕبوونه‌وه، به‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه که به‌ڵکو ئه‌وڕۆ، چه‌رخی ڕۆژگار پێچه‌وانه گهرابێ و چه‌ند بیسکویت و چوکلێت له گیرفانه‌کانمدا په‌یدا بکه‌ن. به‌ڵام له چاتروکانێکدا ئه‌و هیوایه‌یان وه‌ك هه‌وری به‌هاران ڕه‌وییه‌وه. |
| قاوه‌چی |
قاوه‌چی
وه‌رگێر: مسته‌فا رابه‌ر
كاكه لاس تازه خه‌تی سمێلی دانابوو له كارامه‌یی و سوارچاكی و نیشان شكاندن چی له كوڕه ئاغا‌كان كه‌متر نه‌بوو له سه‌رو مێزه‌ر پێچانه‌وه پاك وخاوینی ئه‌وی نه‌یده‌ناسی وای ده‌زانی به‌گ زاده‌یه. هه‌تا باوكی له‌ژیاندا مابوو لاس به‌رده‌ستی باوكی ده‌كرد سه‌ر له‌ئێواران مهقهلهو ده‌زگای قاوه‌ی ئاماده دكرد ، جزوه و فنجانهكانی پاك ده‌كردنه‌وه هه‌ندێ جار قاوه‌ی ده‌برژاند و دهیكوتا ، ده‌مه‌و عه‌سرانی هاوینانیش سه‌كۆی به‌رده‌می دیوه‌خانی ئاوڕشین ده‌كرد ، وولاغی له‌سه‌ر ئاخورهكان ده‌به‌سته‌وه پێلاوی میوانه‌كانی جوت ده‌كردن. چرا و لۆكسی دیوه‌خانی داده‌گیرساند به مه‌سینه ئاوی به ده‌ستی ئاغادا ده‌كرد به‌ته‌مای ئه‌وه‌ش بو رۆژێك له‌رۆژان شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وی له‌دیوه‌خان قاوه بگێری باوكی دڵی پێی خۆش بوو كه ووجاغ كوێر نیه ، زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌شدا بوو له‌به‌ر ده‌ست كورتی و هه‌ژاری نهیتواوه پیداویستیه‌كانی ژیانی دابین بكات بۆیه هه‌میشه له‌په‌نا گوێی ده‌خوێند ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ وه‌كو من ژیانت به‌فیڕۆ بڕوات و به قاوهچیهتی سه‌ر بنێی ته‌وه ده‌بی گه‌وره و بچوكی بزانی ئهشهدو بیلات له‌سه‌ر زمان بیت ئه‌گه‌ر ئاغاكه‌ت خۆی جولاند بزانه كوێی ده‌خوری بزانه ڕقی له كێه‌و دڵی به‌كێ خۆشه به مه‌زه‌نده‌ی خۆی مسكێنهكان كۆیله‌ن له‌باوكیه‌وه به میرات بۆی به‌جێماون! كاتێ خه‌ریكی تێكه‌و لێكه‌و پاره‌وپۆل لێكدانه‌وه بوو ته‌ماشای دهستو پڵی مه‌كه ئه‌وان زۆر ته‌نگاو ده‌بن ئه‌گه‌ر كه‌سێ به سڕ‌و تڕیان بزانێت! ئه‌شێ تۆ له‌سه‌ری خۆت به‌كوشت بده‌ی به‌لام نابی ئه‌وه‌نده گه‌مژه بیت پشتی پێ به‌ستیت له‌كاتی ته‌نگانه‌دا به‌هانات بێت ! لهبیرشت نه‌چی مرۆڤی بێ ئیراده حه‌ز له به‌رده‌ستی زاڵم ده‌كات ؟ هه‌رچه‌ند به‌گوێره‌ی فه‌رموده‌ی مه‌لا خودا ئاغا‌و میرو گزیر و مسكینی له‌یه‌ك قوڕ دروست كردوه به‌لام ٍشانس و ٌڕێكهوت هه‌ندی جار مسكێن ده‌كاته ئاغا و ئاغاش له‌ڕیخی به‌هار دا نقوم كات. لاسه گیان له‌مێژه نهێنیه‌ك لهمێشكمایه ناوه ناوه وه‌بیرم دێته‌وه و ئازارم ئه‌دات دونیا مه‌رگ و مردنه حه‌زناكه‌م له‌گه‌ل خۆما بچیته ژێر گڵ ، وه‌ختی خۆی له‌ترسی سه‌ربازی و شه‌ڕۆ شۆر من و ئه‌و هه‌مزه به‌د به‌خته سه‌ری خۆمان به‌دوای كاری ره‌نجبه‌ری و نان په‌یداكردن هه‌ڵگرت و گه‌ڕاین سوڕاین لێره گیر ساینه‌وه سه‌ر له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ به‌ره و ئه‌م گونده ههڵدهكشاین له‌دووره‌وه خانوه به‌رزه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌م یاڵهمان بینی زانیمان دیوه‌خانی ئاغایه برسی بوین له رێگه‌وه هه‌مزه پێمی گۆت ئاغا‌كان به‌رله‌وه‌ی نان بده‌نه میوان زۆر پرسیاری لی ده‌كه‌ن لهڕهچهلهك و خێل و عه‌شره‌تی دهكۆلنهوه مه‌لێ كوڕه مسكێنین به‌دوای ره‌نجبه‌ری ده‌گه‌ڕێ ین به‌لكو ژهمهنانێكی گه‌رممان ئه‌ده‌نێ به‌داخه‌وه گوێم لێنه‌گرت ، ده‌ته‌وێ بۆ تیكه نانێك درۆت بۆ بكه‌م گۆتی باشه ئاره‌زوی خۆته با هه‌ریه‌كه‌مان باسی خۆی بكات كه گه‌یشتینه ئه‌وێ سه‌لاممان كرد هه‌مزه له‌من پتر به‌ره‌و ژور هه‌ڵكشاو منێش له‌لای خوارێ ڕونیشتم ئاغا ئانیشكی له‌سه‌ر بالیفیكی گۆڵدار دابۆوه جارجاره مژی لهقهڵنهكهی ئه‌دا ، |
| کۆبوونه‌وه‌ى پارته‌کانى ڕۆژهه‌ڵات، بۆ وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش |
له سه‌روبه‌ندى نزیکبوونه‌وه له‌خولى ده‌یه‌مى "هه‌ڵبژاردن"ـه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له ئێران، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان سه‌رقاڵى دانیشتن و ئاڵوگۆڕى بیروڕان، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه. هاوکات به‌رپرسی یه‌کێک له پارته‌کان بۆ ڕێنێسانس نیوزى ڕوونکرده‌وه که کۆبوونه‌وه‌کان تائێستا هه‌ڵویستێکى هاوبه‌شیان لێ نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام گفتوگۆکان به‌رده‌وامن. ...
---------------------------------
ڕێنێسانس نیوز، محه‌مه‌د چاوشین
-----------------------------------
له‌ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى ڕابردوودا چه‌ندین دانیشتن و کۆبوونه‌وه له نێوان پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئه‌نجامدراوه، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئێران که وابڕیاره به‌و نزیکانه به‌ڕێوه بچێ.
له‌و باره‌وه شه‌ماڵ پیران، ئه‌ندامى کۆردیناتۆرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى ئازادیى کوردستان له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس نیوز گوتى: "دانیشتن له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌بووه، ئه‌و دانیشتنانه‌ش ته‌نها له ئاستى گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕادابووه، باسمان له‌وه کردووه که هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به چ شێوازێک هه‌ڵوێست وه‌ربگرین به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار له ئێران، به‌ڵام تا ئێستا ساغنهبووینهتهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چ بڕیارێک ده‌ده‌ین به‌ڵام گفتوگۆکان درێژه‌یان ده‌بێت".
گوتیشى"هه‌موو لایه‌نه‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که یه‌ک هه‌ڵوێستى هاوبه‌شیان هه‌بێ، ئه‌و ههڵویستوهرگرتنهش ته‌نها هه‌ڵوێست نه‌بێ بۆهه‌ڵوێست، به‌ڵکو هه‌ڵوێستێک بێ کاریگه‌ریى و ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێ له‌ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و له هه‌مانکاتدا زهربهیهکى گه‌وره بێ بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران".
شه‌ماڵ پیران ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێران پڕۆسه‌یه‌کى کۆنتڕۆڵکراوه به سێ قۆناغى جیاواز، یه‌که‌میان بوونى شوراى نیگابان و دووه‌میان ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو و سێهه‌میان ئه‌و سیسته‌مه‌ى که کۆمارى ئیسلامى ئێرانى له‌سه‌ر بنیات نراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئازادى گوتى: "له سیسته‌مى کۆمارى ئیسلامىدا جێگایه‌ک بۆ بیر‌و ڕاى جیاواز نییه، ته‌نها سیسته‌مى ئایدۆلۆژیا و ویلایه‌تى فیقهه وهیچ چه‌شنه نیزامێکى دیکه قبوڵ ناکات، ئه‌و سیسته‌مه له سه‌روى هه‌موو داموده‌زگایه‌کى یاسایى و به‌ڕێوه‌به‌رى و دادوه‌رییه".
ناوبراوجهختیشى کرده‌وه که شوراى نیگابان به‌ربه‌ستێکى گه‌وره‌یه له به‌رده‌م کاندیده‌کان، چونکه ئه‌و شورایه بۆى هه‌یه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى گونجاو نین له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیاى سیاسى و خزمه‌تکارى ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ى ئێران نین (رد صلاحیات)ى بکات.
هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌خات که نه‌ک له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى به‌ڵکو له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تریشدا هه‌تا ئێستا گۆڕانێک به ئاقارى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى و چه‌سپاندنى دیموکراسى له‌و وڵاته‌دا ڕووینه‌داوه، به‌ڵکو هه‌رئه‌و سیسته‌مه‌یه که له ساڵى 1979 هاتۆته سه‌رکار، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ش نین هه‌ڵبژاردنى ئه‌وجاره‌ش ئازاد و دیموکراتیک بێ، به‌ومانایه‌ى که‌سه‌کان ئازاد بن له خۆهه‌ڵبژاردن و خه‌ڵکیش ئازادبن له هه‌ڵبژاردنى کادندیدى دڵ� �وازى خۆیان". |
| ئاگاداری |
ئاگاداری
له رۆژی چوارشه‌مه 01.04.2009 کاتژمێر 15:30 ئێواره به کاتی ئه‌وروپا کێشه‌ی زیندانییه سیاسیه‌کان له کوردستان، پێشینه و گۆڕانکاریه هه‌نووکه‌یییه‌کانی ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی (ئێواره‌باش)ی که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نه‌ورۆز (سوید)، که تیایدا به‌رێز (فوئاد غه‌فور) یه‌ک له به‌شداربووان و رێکخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی دوایی زیندانیانی سیاسی له هه‌ولێر تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
|
| كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی شۆڕش به‌جیا یادی كاره‌ساته‌كه ده‌كه‌نه‌وه |
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی شۆڕش به‌جیا یادی كاره‌ساته‌كه ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر
به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌رمیان، داوا له‌كه‌سوكاره‌كانیان كرا یادی ئه‌نفال له‌ڕۆژی 14/4دا دوابخه‌ن، به‌لام كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی شۆڕش داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
رێبوار قادر نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال، به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی سنووری شۆڕش له‌ڕۆژی 14/4دا به‌بێ هاوكاریی حكومه‌ت و حزب یادی ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه، وتیشی: داوامانلێكراوه یاده‌كه دوابخه‌ین بۆ رۆژی 15/4، به‌لام ته‌واوی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی سنووره‌كه‌مان رازینابن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانین شه‌هیدانیان لهیادبكهن و ئه‌و رێوڕه‌سمه رێكنه‌خه‌ن.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان یاده‌كه رێكده‌خه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رپرسانیش بهشدارینهكهن، وتیشی: به‌نیازین هه‌ر له‌و رۆژه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك بلاوبكهینهوهو چه‌ندین خاڵی تێدا بخه‌ینه‌ڕوو وه‌ك دروستكردنی مۆنیومێنتی ئه‌نفال لهچهمچهمالا و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ده‌روونی تایبه‌ت به‌پاشماوه‌ی ئه‌نفال و به‌خشینی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌باجی حكومه‌ت و چه‌ند خاڵێكی دیكه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان پشتگوێنه‌خرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستمانكهوتوون، رۆژی 26/3 قایمقامی چهمچهمالا له‌گه‌لا ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نووسانی چهمچهمالا و نوێنه‌ری ئه‌نفالكراوه‌كان كۆبووه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌ی لێ‌كردن كه‌یادی ئه‌نفال له‌قه‌زای چهمچهمالا دوابخرێت بۆ رۆژێكی دیكه، ئه‌ویش به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ گه‌رمیان، لهكۆبوونهوهكهیشدا به‌ڵێنی هاوكاریی ته‌واوی به‌وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان دا، به‌لام وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه. |
| په‌ڕه‌گرافێکی زیادکراو له‌مه‌ڕ دۆخی کورد له به‌رنامه‌ی سیاسی پارتی سوسیالیستی چه‌پ نۆروێژ |
The Socialist Left Party of Norway
ئاگاداریه‌کی گرینگ له‌مه‌ڕ:
په‌ڕه‌گرافێکی زیادکراو له‌مه‌ڕ دۆخی کورد له به‌رنامه‌ی سیاسی پارتی سوسیالیستی چه‌پ نۆروێژ
18 مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ نۆروێژ، که له نێوان ڕۆژه‌کانی 19- 22 ی مانگی مارسی 2009 ی زایینی له شاری "به‌رگن" به‌ڕێوه چوو. په‌ڕه‌گرافێک له‌مه‌ڕ دۆخی کورد به به‌رنامه‌ی سیاسی پارتی سوسیالیستی چه‌پ نۆروێژ زیادکرا.
ده‌قی په‌ره‌گرافه‌که:
کورده‌کانی عێراق ساڵیانێکه خاوه‌نی چه‌شنێک له ئۆتۆنۆمی سنووردارن، که به‌تایبه‌ت بووه‌ته هۆی هاندانی خولیای تورکیا و ئیران، بۆ به‌رده‌وامبوونیان له پێشێلکردنی مافی یاسایی کورده‌کانی نیشه‌جێی ئه‌م وڵاتانه له بواره‌کانی مافی کولتووری و مه‌ده‌نی. پارتی سوسیالیستی چه‌پ پشتگیری له داخوازی کورده‌کان له‌مه‌ڕ پاریزگاری له‌وان له‌هه‌مبه‌ر ڕاوه‌دوونانیان له لایه‌ن ئه‌م وه‌ڵاتانه‌وه ده‌کات. هه‌روه‌ها پارتی سوسیالیستی چه‌پ داوا له نۆروێژ ده‌کات که گووشار بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که که‌مایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی کوردی لێ ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی مافه مه‌ده‌نی و کولتووریه‌کانیان به‌ڕه‌سمی بناسرێت. به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ، که تورکیا ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر کورده‌کانی تورکیا و باکوری عێراق ده‌کات نابێت بێده‌نگی لێبکرێت.
چاودێری کوردۆساید ـ چاک
نه‌رویج
|
| له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا |
 له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا : چاودێری كوردۆساید داوای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوانكاری ئه‌نفال فه‌تاح به‌گی جاف و تاهیر عوسمان و سه‌رجه‌م ئه‌نفالچییه‌كان ده‌كات له گه‌رمیان
بهرِیَز سه‌رۆكی ههریَمی كوردستان
بهرِیَز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بهرِیَز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بهرِیَز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
بهرِیَزان مه‌كته‌بی سیاسی پدك و ینك
به‌ڕێزان مه‌ڵبه‌ند و لقی ینك و پدك له گه‌رمیان
بهرِیَزان سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی كوردستان
بهرِیَزان رِیَكخراوهكانی داكۆكیكه‌ر له مافی مرۆڤ
بهرِیَزان به پیَی ئه‌و داواكارییه‌ی له لایه‌ن ههندیَك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیانه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستمان , بوونی ناوبراوان له گه‌رمیان "كه‌لار" , كه زیاتر له 25 سال له خزمه‌تی به‌عسی تاوانبار بوون و تاكو چركه ساتی رِوخانی به‌عس به دڵ و به گیان خزمه‌تیان به‌و رِژیَمه فاشييه كردووه , نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای جه‌ماوه‌ری گه‌رمیان درووستكردووه , یهكیَكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تورِهیی خه‌ڵكه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی .
میری ئه‌نفال فه‌تاح به‌گی جاف كه هه‌زاران رِۆڵهی گه‌رمیانی له رِۆژی 14-4-1988 ته‌سلیم به رِژیَمكرده وه , ئه‌و 14-4 ى كرده میَژووی تاوان , بوونی له‌ناو له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه گه‌وره‌ترین سوكایه‌تییه به رِوحی پاكی ئه‌نفالكراوان دهكریَت . تاهیر عوسمانیش له‌و كه‌متر نییه له ساڵی 1988 دا‌و له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا كه‌می به گهرمیانیيهكان نه‌كرد , ته‌نها له یه‌ك رِۆژدا ده‌یان پیَشمهرگهی ته‌سلیم به ئه‌منی كه‌لار كرده‌وه . ئه‌م دوو ئه‌نفالچییه ئیَستا له شاری كه‌لار نیشتهجیَن و له په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانیان به‌رده‌وامن و هه ميشه ش سه‌ردانی سوریا ده‌كه‌ن , له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ڕێزی شایسته‌یان لێده‌گیرێت , تانانه‌ت سزای كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ستی خۆشیان ده‌ده‌ن .
هه‌ر له چوارچیَوهی په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانی ئه‌م دوو تاوانكاره به يه كه وه , فه‌تاح به‌گ پارساڵ1000 مه‌تر زه‌وی به‌خشیی به تاهیر عوسمان , ئه‌ویش ڤیلایه‌كی له‌سه‌ر قیتكردۆتهوه.هه‌ر بۆیه داوا لهدهسهلاَت دارانى كوردستان ده‌كه‌ین بۆحورمهت گرتنى كه‌س وكارى ئه‌نفال كراوه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ى غه‌م وپه‌ژاره‌یان و رِیَزگرتن له قوربانیان 14-4-1988 ههردووتاوان بار ته‌سلیم به دادگاى بالاَى تاوانه‌كان بكات(كهداواكراون له‌لایه‌ن دادگاوه)یان ئه‌گه‌ر گویَ له داخوازی خه‌ڵك ناگرن و پشتیوانی له بڕیاره‌كانی باڵای تاوانه‌كان له كه‌یسی ئه‌نفال ناكه‌ن ,به‌لانی كه‌م به‌زوترین كات له‌گه‌رمیان دووریان بخه‌نه‌وه , ئاخر چۆن خه‌ڵك بتوانن یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه , قاره‌مانی سه‌ره‌كی تاوانی 14-4 و بكوژ و ئهنفالكهری كه‌سوكاریان له ناویان بیَت , ته نانه ت سزاشيان بده ن .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
26-3-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| <پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا ساخته له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ده‌کات> |
ئا/ هیوا ناسیح 
لقی سویسرای رێکخراوی داکۆکی له گه‌له ههرهشهلێکراوهکان (گێ ئێف بێ فاو) رۆژی 25/3 به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردوه، که ساخته‌کاری پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا (ئاکه‌په) به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد له هه‌ڵمه‌ت و ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌قاو ده‌دات. شایه‌نی باسه ئه‌م رێکخراوه داکۆکی له‌گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان ده‌کات و له زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا لقی هه‌یه، له به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی وا من لێره‌دا ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یان به‌که‌مێک ده‌سکارییه‌وه وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر کوردی:
پارتی ده‌سته‌ڵاتداری حکومه‌تی تورکیا (ئاکه‌په) ڕاشکاوانه هه‌وڵ ده‌دات که هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان، که یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت به قازانجی خۆی و به زه‌ره‌ری حزبه کوردییه‌کان ته‌واو ببێت. له‌م هه‌لبژاردنه‌دا کێبه‌رکێ له نێوان 19 پارتی سیاسیدایه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی 81 سه‌رۆک و پۆسته‌کانی تری شاره‌وانیه‌کان، 200 هه‌زار کاندیدیش هه‌یه بۆ ئه‌و پۆستانه.
به پێی ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، پۆلیس و سوپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگرییه‌کی زۆر بۆ پارته‌کوردییه‌کانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا دروست بکه‌ن، سوپا و پۆلیس کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان به توندی قه‌ده‌غه ده‌که‌ن، پۆسته‌ر و وێنه‌کان ده‌دڕێنرێن، ئه‌و مێردمناڵانهی که پروپاگه‌نده بۆ حزبه کوردییه‌کان ده‌که‌ن لێیان ده‌درێت و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. له بنکه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه واته‌وات و دهنگوباسی وا بڵاوده‌کرێته‌وه، که به‌زیانی ئه‌و پارتانه ته‌واو بێت، بۆ نمونه ده‌ڵێن (له‌و شارانه‌ی پارتی (ده‌ته‌په) بیباته‌وه ئه‌وا له هه‌موو یارمه‌تییه حکومییه‌کان و سه‌رمایه‌داری و پرۆژه‌کان ده‌وه‌ستێنرێت). جگه له‌مه ناکۆکی و گومانێکی زۆر له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش هه‌یه، چونکه وه‌ک له کاتی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ساڵی 2007 ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌وکات ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 42 ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌س بوون، که‌چی ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاندوه ژماره‌که گه‌یشتۆته 48 ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار، ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی ژماره‌که 5 ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌سه له لایه‌ن که‌سایه‌تییه سیاسییه کوردییه‌کانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت، که وه‌ک ده‌بیسترێت ساخته له لیستی ده‌نگده‌راندا کراوه و بۆ نمونه ناوی وه‌همییان بۆ زیادکراوه، ناوی سه‌ربازه‌کان له شاره‌وانی تریش تۆمارکراون بۆ ده‌نگدان.
له دوو پارته کوردییه‌که‌ی به‌شدارن، (ده‌ته‌په و هه‌ک پار) ن، ده‌ته‌په واته پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات جه‌ماوه‌رێکی زۆرتری هه‌یه، دروشمه‌که‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بریتییه له (لێمانگه‌ڕێن با 2009 بکه‌ینه ساڵی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد). له‌به‌رنامه‌ی خۆیدا ده‌یه‌وێت به رێبازێکی دیموکراتیییانه مافه‌کانی که‌مینه‌ی کورد به‌ده‌ست بهێنێت، ململانێی راستینه‌ی پارتی ده‌سته‌ڵاتدار (ئاکه‌په) له ناوچه کوردییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته‌دایه.
پارتی ده‌سته‌ڵاتدار ده‌یه‌وێت به پشتیوانی سوپا و کهناڵهكانی میدیا، هه‌ڵبژاردنه‌که له ناوچه کوردییه‌کاندا به هه‌ر نرخێک بووه بباته‌وه. هه‌رچه‌نده توشی هاودژیی بووه له گوتاریدا، چونکه له لایه‌که‌وه قهیدوبهندهکان له‌سه‌ر کولتور و زمانی کوردی سوک ده‌کات، له لایه‌کی تره‌وه لێدوانه‌کانی ئاردۆگان سه‌رۆکی حزبه‌که خزمه‌ت به ناسیۆنالیسته توندره‌وه‌کان ده‌کات، بۆ نمونه کاتێک ده‌ڵێت (یه‌ک گه‌ل. یه‌ک زمان، یه‌ک ئاڵا)، ئه‌مه‌ش درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی باوی چه‌وساندنه‌وه‌ی کورده.
له‌مه‌ش زیاتر ئاکه‌په دادگاش به‌کارده‌هێنی بۆ ململانێکه‌ی له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا، کاتێک به لێشاو سکاڵا له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه سیاسییه کوردییه‌کان تۆمار ده‌که‌ن، هه‌ر بۆ نمونه که‌سایه‌تییه‌کی دیار و به‌رچاو ی وه‌ك له‌یلا زانا، که چانسێکی باشی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، که‌چی به سکاڵا تۆمارکردن له‌سه‌ری ڕێگیری خۆکاندیدکردنی لێده‌کرێت.
سه‌رچاوه/
http://www.gfbv.ch/index1.html
|
| دوو ڕۆژه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له نزیك دوز دۆزراوته‌وه و حكومه‌تی كوردستانیش خۆی ناكات به خاوه‌ندی |
 دوو ڕۆژه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له نزیك دوز دۆزراوته‌وه و حكومه‌تی كوردستانیش خۆی ناكات به خاوه‌ندی
چاكنیوز-تایبه‌ت
www.chaknews.com
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی بوونی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی جه‌به‌ل حه‌مرین بڵاو بۆته‌وه , تا له ئاكامدا دوێنێ چوارشه‌ممه 25-3-2009 توانرا چه‌ند گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له‌و گۆڕانه هه‌ڵبدرێته‌وه , به پێی هه‌واڵه‌كان كه گه‌یشتۆته ده‌ستمان تاكو ئێستا وزاره‌تی شه‌هیدان و لایه‌نه به‌رپرسه كوردییه‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه له په‌یوه‌ند به‌و گۆڕانه , هاوكات كه‌سوكاری قوربانیان به باشی ده‌زانن گۆڕه‌كان به شێوه‌ی زانستی هه‌ڵبدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری خۆیان بناسنه‌وه . |
| 500هه‌زار ئیمزا ده‌درێته پارله‌مانی ئه‌وروپا |
500هه‌زار ئیمزا ده‌درێته پارله‌مانی ئه‌وروپا
سایتی چاو‌دێر: فه‌له‌كناس ئوجا ئه‌ندامی كورد له پارله‌مانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پی ئه‌لمانیا ته‌ئكیدی كرده‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و سنوره ده‌ستكردانه‌ی بۆ كوردستان دانراون له ناو پارله‌مانی ئه‌وروپاوه هه‌ڵبگرێت..
فه‌له‌كناس ئوجا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی روداو وتی له پارله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر بته‌وێت به كوردی قسه بكه‌یت ئه‌بێت خۆت وهرگێڕلهگهڵ خۆت بێنیت چونكه له‌و پارله‌مانه وهرگێری كورد نی یه به‌و پێیه‌ی كوردستان هێشتا به‌شێك نی یه له پارله‌مانی ئه‌وروپا.
وتیشی هه‌ر كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به كورد ببه‌سترێت گرنگه چونكه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده و هه‌ر كۆنفرانسێكیش هه‌نگاو به‌دوای خۆی دا دێنێت .
ئاشكراشی كرد كه پێنج سه‌د هه‌زار ئیمزای داوه‌ته پارله‌مانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژی كیمیابارانی هه‌له‌بجه به فه‌رمی و ساڵانه له پارله‌مانی ئه‌وروپا یاد بكرێته‌وه واته بخرێـه به‌رنامه‌ی كاره‌وه. |
| چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بە شێوەی زانستی تاوتوێ كرا |
Peyamner PNA-, 
بە مەبەستی چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بەشێوەی زانستی، د. محەممەد ئیحسان پێشوازی لە رێكخەری كۆمسیونی نێودەوڵەتی ونبووەكان لە عێراقی فیدراڵ كرد.
ئه‌مڕۆ د.محەمەد ئیحسان وەزیری كاروباری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم پێشوازی لە خاتوو سینیا كارین ست ویكا رێكخەری كاروباری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە كۆمسیۆنی نێو دەوڵەتی سەبارەت بە ونبووەكان ICMP لە عێراقدا كرد.
لەسەرەتای دیدارەكەدا خاتوو سینیا كارین ستویكا باسی لە ئامانجی سەفەرەكەی كرد بەمەبەستی ئەكتیڤ كردنی ئەو یادداشتنامەی لێك تێگەیشتنەی كە لەساڵی 2004دا سەبارەت ڕاهێنانی كردنی فەرمانبەر و كادیران كورد لەسەر چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەشێوەی زانستی كرد.
هەروەها باسی لە چۆنیەتی و هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی نێو دەوڵەتی ونبووەكان لە جیهاندا لەسەر بنەمای ئەو یادداشتنامەیە خستەڕوو كە تاكو ئێستاش بەباشترین یادداشتی لێك تێگەیشتن لەسەر مەسەلەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان ناوزەد دەكرێت و پشتی پێوە دەبەسترێت.
جێی بەبیر هێنانەوەی خاتوو سینیا كارین لەسەر بنەمای ئەرك و ماندووبوونی لەبواری گۆڕی بە كۆمەڵەكان لە ماوەی دوو ساڵی كاركردنی لە كوردستان لە مەراسیمی 8 مارسی 2005ی وەزارەتی مافی مرۆڤ لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەڵاتی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا. |
| "حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا" |
"حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مسارده له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا"
ئا :سوپا سه‌لام
ساڵێك لهمهوبهرو له یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه حكومه‌تی عێراقی چه‌ند به لێنێكی دا به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و ئاوهدانكردهوهی ئه‌و شاره بهلاَم هه‌تا ئێستا ئه‌و به‌لێنانه نهبراونهتهسهر.
له‌و باره‌یه‌وه ( لوقمان عه‌بدولقادر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به نه‌وای راگه‌یاند: له‌كوردستاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك ده‌ربچێت ئه‌گه‌ر به‌دواداچوونی بۆ نه‌كرێ ئه‌و چینه‌ی كه‌ئه‌و بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه خۆزیان نه‌كه‌ونه دوای ئه‌و ئیشه دڵهنیابه ئیشه‌كان جێبه‌جێ ناكرێ، نه‌خوازه‌ڵا لهعیراقێكدا كه پڕه له‌گرفتی جۆراوجۆر به‌بۆچوونی من ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كهدران، وه‌كو سكاڵای هه‌ڵه‌بجه شتێكی جوان بوو وه ته‌نها یه‌كێ له‌و بڕیارانه جێبه‌جێ كراوه ئه‌ویش دروست كردنی ئه‌و شه‌شسه‌د خانووه‌یه كه هه‌وڵێكی زۆری بۆ دراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌بوونی بڕیاره‌كانی تر له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌زانم.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ( لوقمان عه‌بدولقادر) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی ئه‌و شاره‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و خه‌مسارده له چاره‌سه‌ركردنیدا.
( لوقمان عه‌بدولقادر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه درێژه بهلێدوانهكهی دهداتو ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر هه‌مومان له‌خه‌می كێشه‌یه‌ك بین كه‌كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مانه مه‌سه‌له‌ی كیمیاباران‌و ئه‌نفال ناسراوه گه‌ر ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ههرێمو په‌رله‌مان گه‌ر به‌خه‌می خۆی ده‌زانێ ده‌بێ پلان‌و به‌دواداچوونی هه‌بێ، گه‌ر بڕیارێك له‌قازانجی ئه‌مڕۆدا هه‌بێ ده‌بێ به‌هه‌موو لایه‌ك چ په‌رله‌مان چ حكومه‌ت ئیشی بۆ بكات به‌هاوكاری ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه له‌كوێ گرفت دروست بوو كاری بۆ بكات‌و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه له 16ی 3ی 2008 دا به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حكومی حیزبی ناوچه‌كه و به‌رپرسانی بالاَی حكومه‌تی عێراق یادی 20 ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه كه چه‌ندان به ڵێن درا به هاولاَتیانی ئه‌و شاره،بهلاَم وه‌ك پێویست ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌براونه‌ته سه‌ر. |
| وه‌زاره‌تى رِۆشنبیریى (بیست وچوار ملیۆن و سىَ سه‌د وشه‌ست هه‌زار) دینارمان قه‌رزاره‌و |
وه‌زاره‌تى رِۆشنبیریى (بیست وچوار ملیۆن و سىَ سه‌د وشه‌ست هه‌زار) دینارمان قه‌رزاره‌و ناچارین له‌جه‌ژنى جیهانى شانۆدا، تیپى شانۆى ئه‌زموونگه‌رى كه‌ركوك ههڵوهشیَنینهوه
شانۆكاران.. جه‌ژنى جیهانى شانۆتان پیرۆز.. ئهمرِۆ وه‌ك نه‌ریتى سالاَنهمان شانۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوكارانمان له‌ته‌واوى جیهان كۆمان ده‌كاته‌وه، ئیَمهى شانۆكارانى كوردیش ئهمرِۆ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین یادى شانۆ بیَنازهكهمان بكه‌ینه‌وه، ئه‌و شانۆیه‌ى كه ته‌نیا شانۆكارانى جدى لهخهمیدانه، ئه‌و شانۆیه‌ى مۆمهكانى بۆى دهسووتیَن و كه‌س پشتگیریان ناكات، له‌هه‌مان كاتدا بودجه‌ى خه‌یاڵى دهخریَته به‌رده‌ستى مناڵه گرگنهكانهوه به‌ناوى شانۆكار، لهدنیایهكى وه‌كو ئه‌وه‌ى ئیَمه تیَیكهوتووینه بۆ ئه‌وه‌ى پرِۆژهكان پشتگیریى بكریَن دهبىَ ئه‌ندامه‌كانت له‌منداڵدانى حزبه‌وه به فیشه‌كى سه‌نگه‌ره‌كانى ئایدیۆلۆژیا گۆش كرابن، ئه‌گه‌ر نا ته‌واوى خهونهكان له‌بار ده‌چن، ئیَمه رِۆژى 16 ى ئادارى 2006 وه‌ك گروپیَكى شانۆیى له شارى كه‌ركوك خۆمان رِاگهیاند، لهرِۆژگاریَكدا شار یه‌ك پارچه خویَن بوو، بۆنى ته‌قینه‌وه‌و باروود خه‌مى مانه‌وه گرفتى سه‌ره‌كى بوو، له‌ولاشه‌وه ئه‌وه‌ى به‌ناوى شانۆ ده‌ووترایه‌وه بریتى بوو له دیمه‌نى ساده‌ى ختووكه ئامیَز به‌ناوى شانۆ، له‌م رِۆژگارهدا تا ئه‌و ساته‌ى ئه‌و رِاگهیاندنهى تیا دهنووسریَت، ئیَمه ویستمان پرِۆژهیهكى ئه‌زموونكارى له شانۆى ئه‌م شاره بنیات بنیَین، ئه‌وه بوو له‌ماوه‌ى ئه‌و سىَ ساڵه‌ى ته‌مه‌نمان دوو پرِۆژهمان خسته رِوو، پرِۆژهى یه‌كه‌م كه ناومان نابوو (ئه‌نترۆپۆلۆژیاى شانۆ) تیایدا ده‌مانوویست لهرِیَگهى جه‌سته‌وه ئه‌زموون له شویَنه جیاوازه‌كانى وه‌كو قهلاَو قشڵه‌و ژوور ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه بوو پیَنج ئه‌زموونى شانۆیمان به‌رهه‌م هیَنا كه بریتى بوون له (پرِۆڤهیهكى شانۆیى بۆ چاوهرِوانى گۆدۆ، خاچ، سه‌گ وده‌ف، زولیَخا له‌خه‌ونى یوسف‌دا، هاملیَتى كه‌ركوك) لهپرِۆژهى دووه‌مان كه ناومان نا (سۆسیۆلۆژیاى شانۆ: میتۆدى ده‌نگ میتا حیكایه‌ت) ئه‌و پرِۆژهیه بریتى بوو له رِهتكردنهوهى ده‌ق و ئاماده‌بوونى ده‌نگ له‌پاڵ جه‌سته وه‌ك پرِۆژهیهكى ئه‌لته‌رناتیڤ، توانیمان ئه‌م ئه‌زموونانه به‌رهه‌م بیَنین (یاده‌وه‌رى ده‌نگ، ئۆدیبى زه‌رده‌شت، حیكایه‌تى لم، ئهنتیگۆناى قهلاَ ) هه‌روه‌ها لهشارهكانى تر دریَژهمان به‌و پرِۆژهیهدا ئه‌وه‌بوو له قشڵه‌ى كۆیه نمایشى (یاده‌وه‌رى ده‌نگ/2) له رِانیه (جوانترین مردن) له هه‌ڵه‌بجه (شه‌رابى سیَو) جگه لهدهركردنى (3) ژماره له‌گۆڤارى شانۆكار، كه ئیَستا ژماره (4/5) ى لهژیَر چاپدایه‌و لهرِۆژانى داهاتوو دهكهویَته به‌رده‌ستى شانۆكاران، هه‌موو ئه‌و پرِۆژانه بهبىَ تواناى دارایى به‌رهه‌م هاتووه، چونكه ئیَمه ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تا به‌بیانووى جۆراو جۆر مۆڵه‌تى رِهسمیمان له‌لایان وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى پىَ نه‌درا، |
| 18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری به‌رگێن له مانگی مارس 2009 ی زایینی کۆتایی پێهات |
18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری به‌رگێن له مانگی مارس 2009 ی زایینی کۆتایی پێهات
ڕۆژه‌کانی 19 هه‌تا 22 ی مانگی مارسی 2009 ی زایینی، 18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری "به‌رگێن" به به‌شداری زیاتر له 300-350 که‌س به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنگره نوێنه‌رانی هه‌موو پارێزگاکانی نۆروێژ، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و وه‌ڵات، ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت له پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ، کۆمه‌ڵێک میوانی ناسراوی وه‌ڵات و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی نۆروێژ وه‌ک، "ئاکادێمیه‌کان"، "ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان"، "ئه‌نه‌ستیتۆی زانست"، "مۆسیقا"، "سروشت و لاوان"، "نا بۆ ناتۆ"، "پۆست و تێلگراف"، "ترانسپۆرت"، "فێرگه"، "خوێندکاران"، "پاڕله‌مانی لاوان"، و پارتییه‌کانی وه‌ڵاتانی دیکه‌ی دنیا وه‌ک "پارتی کۆمۆنیستی فه‌رانسه"، "پارتی چه‌پ"/ سوید، "پارتی سوسیالیستی گه‌ل"/ دانمارک، باڵوێژی "ئه‌فریقای باشوور" و "موزامبیک"، و تی ڤی و مێدیا و ڕۆژنامه‌کانی نێوخۆیی وه‌ک "وێ گێ"، "داگبلاده"، "ئافتن پۆستن"، "داگس ئاویسن"، "کلاسهکامپی"ن و "ئێنارکۆ تی ڤی"، "تی ڤی 2" به‌شدار بوون. له‌م کۆنگره نزیکه 60 باس و پێشنیار بۆ په‌سندکران له کۆنگره، و له‌وانه گووتارێک له‌مه‌ڕ: کۆمه‌ڵکوژی کورد ده‌بێ به‌شیوه‌ی فه‌رمیی سیاسی دانی پێدابنرێت. له ده‌وری یه‌که‌می باسه‌کانی کۆنگره ته‌نیا له‌مه‌ڕ 18 باسیی پێشنیاری بڕیار درا، به‌ڵام له ده‌وری دوایی به‌هۆی گرینگی باسه، درایه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. "ئینگرید فیسکا" به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری برێاڕکانی کۆنگره له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه ئاوای ووت: کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌م باسه ده‌چێته کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌ڵات و له‌وێ بڕیاری نیهایی له‌سه‌ر ده‌درێت. ئه‌م باسه له لایه‌ن 5 که‌س که 4 که‌سیان ئه‌ندامی کۆنگره بوون، پێشکه‌ش به کۆنگره کرابوو. ئه‌م پێشنیاره له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به پارتی سوسیالیستی چه‌پ بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له لایه‌ن "هۆکۆن ئاریلد گولبرانسن"، سکرتاریاتی ده‌فته‌ری وه‌زاره‌تی پارێزگاری له ژینگه باسی زیادکردنی یارمه‌تی "بیستاند" به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به یه‌کسانی مافی ژن و پیاو له وه‌ڵاتانی لهحاڵیپێشکهوتن کرا. له نامه‌یه‌کدا که له نێوکۆنگرهدا پێشکه‌ش به "ئێریک سولهایم"، وه‌زیری پارێزگاری له ژینگه له پارتی سوسیالیستی چه‌پ کرا، له‌وێ داوا کرا یارمه‌تی بکرێت به پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ژنانی کورد، به‌تایبه‌ت له بواری دابینکردنی خانه‌ی پاراستن بۆ ژنان، دابینکردنی باغچه‌ی مناڵان، و هه‌روه‌ها دانی یارمه‌تی به‌و ژنانه‌ی که له کوردستان له‌گه‌ڵ تووندوتیژی به‌ره‌ڕوو ده‌بن. ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌توانێت خزمه‌ت بکات به کردنه‌وه‌ی کارگه و فێرگه‌ی تایبه‌ت به ژنان له کاروژیانی ڕۆژانه‌یان به به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆنگره کۆمه‌ڵێک له موفه‌کان(کۆمه‌ڵێکی 200 که‌سی له په‌نابه‌رانی کوردی عێراق که له ساڵی 1999 به‌ملاوه ته‌نیا مۆڵه‌تی کاتیی مانه‌وه‌یان له نۆروێژ وهرگروتوه) هاتن بۆ ساڵۆنی کۆنگره و خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌ڕ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆزه‌کانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌ربڕی. ڕویا، کچێکی لاو به نوێنه‌رایه‌تی له موفه‌کان ووتارێکی له کۆنگره‌دا خوینده‌وه، پاشان چه‌پکه گوڵێک له لایه‌ن ووته‌بێژی موفه‌کان پێشکه‌ش به "کریستین هاڵورشێن" لێدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ، کرا.
کاتژمێر 8،5 ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه جێژنی کۆتایی کۆنگره له هوتێلی "ساندیک" به‌ڕێوه چوو، و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22 ی مارس، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سوسیالیستی چه‌پ به‌ڕێوه چوو. "تورا ئۆسلاند" وه‌زیر په‌روه‌رده و بارهێنان له پارتی سوسیالیستی چه‌پ له جێژنی کۆتاییدا باسێکی سه‌باره‌ت به مێژووی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرد، "ئێدێله" سکرتاریاتی پارتی که ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاری پێشووی خۆی، ووتارێکی بۆ ماڵئاوایی وه‌ک سکرتاریاتی پارتی پێشکه‌ش کرد. "هاڵگهیر لانگێلاند" ئه‌ندامی پاڕلهمانیش هه‌رله‌وێ قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد.له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پیامی پیرۆزبایی به 18 مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرا، له پێشوازی زۆی لێ‌کرا.
کریستین هاڵورسێن، لیدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ و وه‌زیری دارایی نۆروێژ |
| بانگه‌وازێك بۆ كوردستانیانی شاری زوتهرمیر له وڵاتی هۆڵه‌ندا |
بانگه‌وازێك بۆ كوردستانیانی شاری زوتهرمیر له وڵاتی هۆڵه‌ندا
ئاگاداری سه‌رجه‌م كورده‌كانی شاری زوتهرمیر و ده‌وروبه‌ری له وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ینه‌وه , كه شه‌وێكی تایبه‌تی له ناوه‌نده‌كه‌مان ڕێك ده‌خه‌ین به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه , یاری و خواردن و خواردنه‌وه ئاماده كراوه بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووان بێ به‌رامبه‌ر .
ڕۆژ : شه‌ممه 28-3-2009
كاتژمێر : 19:00 بۆ 23,00 ی شه‌و
له‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه :
Hodenpijlstraat 10
2729 EA
Zoetermeer
Tel;0649309763
ئاماده‌بووان بۆ هه‌مووانه به سوپاس و ڕێزه‌وه
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
ناوه‌ندی كوردی زوتهرمیر |
| خه‌ڵكی شاری دوز گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه |
 سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25-3 , خه‌ڵكی شاری دوز گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه , كه بریتی بوون له ڕوفاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌نفالكراوانی ژن و مناڵی ناوچه‌ی داوێ .
به پێی وته‌ی هاوڕێ ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی چاودێری كوردۆساید – چاك كه‌سوكاری ئه‌ویش ( خوشك و برا) له‌ناو قوربانییه‌كانه , ناوبراو داوای له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كات به زووترین كات فریای ئه‌و ڕوفاتانه بكه‌ون كه ئێستا له لایه‌ن پۆلیسی دوزه‌وه ده‌پارێزرێن .
|
| 18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری به‌رگێن کۆتایی پێهات |
25-3-2009
رێگای کوردستان/ نه‌رویج
ڕۆژه‌کانی 19 هه‌تا 22 ی مانگی مارسی 2009 ی زایینی، 18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری "به‌رگێن" به به‌شداری زیاتر له 300-350 که‌س به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنگره
کریستین هاڵورسێن، لیدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ و وه‌زیری دارایی نۆروێژ
نوێنه‌رانی هه‌موو پارێزگاکانی نۆروێژ، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و وه‌ڵات، ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت له پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ، کۆمه‌ڵێک میوانی ناسراوی وه‌ڵات و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی نۆروێژ وه‌ک، "ئاکادێمیه‌کان"، "ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان"، "ئه‌نه‌ستیتۆی زانست"، "مۆسیقا"، "سروشت و لاوان"، "نا بۆ ناتۆ"، "پۆست و تێلگراف"، "ترانسپۆرت"، "فێرگه"، "خوێندکاران"، "پاڕله‌مانی لاوان"، و پارتییه‌کانی وه‌ڵاتانی دیکه‌ی دنیا وه‌ک "پارتی کۆمۆنیستی فه‌رانسه"، "پارتی چه‌پ"/ سوید، "پارتی سوسیالیستی گه‌ل"/ دانمارک، باڵوێژی "ئه‌فریقای باشوور" و "موزامبیک"، و تی ڤی و مێدیا و ڕۆژنامه‌کانی نێوخۆیی وه‌ک "وێ گێ"، "داگبلاده"، "ئافتن پۆستن"، "داگس ئاویسن"، "کلاسهکامپی"ن و "ئێنارکۆ تی ڤی"، "تی ڤی 2" به‌شدار بوون. له‌م کۆنگره نزیکه 60 باس و پێشنیار بۆ په‌سندکران له کۆنگره، و له‌وانه گووتارێک له‌مه‌ڕ: کۆمه‌ڵکوژی کورد ده‌بێ به‌شیوه‌ی فه‌رمیی سیاسی دانی پێدابنرێت. له ده‌وری یه‌که‌می باسه‌کانی کۆنگره ته‌نیا له‌مه‌ڕ 18 باسیی پێشنیاری بڕیار درا، به‌ڵام له ده‌وری دوایی به‌هۆی گرینگی باسه، درایه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. "ئینگرید فیسکا" به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری برێاڕکانی کۆنگره له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه ئاوای ووت: کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌م باسه ده‌چێته کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌ڵات و له‌وێ بڕیاری نیهایی له‌سه‌ر ده‌درێت. ئه‌م باسه له لایه‌ن 5 که‌س که 4 که‌سیان ئه‌ندامی کۆنگره بوون، پێشکه‌ش به کۆنگره کرابوو. ئه‌م پێشنیاره له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به پارتی سوسیالیستی چه‌پ بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له لایه‌ن "هۆکۆن ئاریلد گولبرانسن"، سکرتاریاتی ده‌فته‌ری وه‌زاره‌تی پارێزگاری له ژینگه باسی زیادکردنی یارمه‌تی "بیستاند" به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به یه‌کسانی مافی ژن و پیاو له وڵاتانی له‌حاڵی پێشکه‌وتن کرا. له نامه‌یه‌کدا که له نێوکۆنگرهدا پێشکه‌ش به "ئێریک سولهایم"، وه‌زیری پارێزگاری له ژینگه له پارتی سوسیالیستی چه‌پ کرا، له‌وێ داوا کرا یارمه‌تی بکرێت به پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ژنانی کورد، به‌تایبه‌ت له بواری دابینکردنی خانه‌ی پاراستن بۆ ژنان، دابینکردنی باغچه‌ی مناڵان، و هه‌روه‌ها دانی یارمه‌تی به‌و ژنانه‌ی که له کوردستان له‌گه‌ڵ تووندوتیژی به‌ره‌ڕوو ده‌بن. ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌توانێت خزمه‌ت بکات به کردنه‌وه‌ی کارگه و فێرگه‌ی تایبه‌ت به ژنان له کاروژیانی ڕۆژانه‌یان به به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆنگره کۆمه‌ڵێک له موفه‌کان(کۆمه‌ڵێکی 200 که‌سی له په‌نابه‌رانی کوردی عێراق که له ساڵی 1999 به‌ملاوه ته‌نیا مۆڵه‌تی کاتیی مانه‌وه‌یان له نۆروێژ وهرگروتوه) هاتن بۆ ساڵۆنی کۆنگره و خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌ڕ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆزه‌کانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌ربڕی. ڕویا، کچێکی لاو به نوێنه‌رایه‌تی له موفه‌کان ووتارێکی له کۆنگره‌دا خوینده‌وه، پاشان چه‌پکه گوڵێک له لایه‌ن ووته‌بێژی موفه‌کان پێشکه‌ش به "کریستین هاڵورشێن" لێدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ، کرا.
کاتژمێر 8،5 ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه جێژنی کۆتایی کۆنگره له هوتێلی "ساندیک" به‌ڕێوه چوو، و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22 ی مارس، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سوسیالیستی چه‌پ به‌ڕێوه چوو. "تورا ئۆسلاند" وه‌زیر په‌روه‌رده و بارهێنان له پارتی سوسیالیستی چه‌پ له جێژنی کۆتاییدا باسێکی سه‌باره‌ت به مێژووی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرد، "ئێدێله" سکرتاریاتی پارتی که ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاری پێشووی خۆی، ووتارێکی بۆ ماڵئاوایی وه‌ک سکرتاریاتی پارتی پێشکه‌ش کرد. "هاڵگهیر لانگێلاند" ئه‌ندامی پاڕلهمانیش هه‌رله‌وێ قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد.له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان په‌یامی پیرۆزبایی به 18 مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرا،که پێشوازیه‌کی زۆی لێ‌کرا.
نامه‌ی ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژ که له لایه‌ن نالی ئازاد، چاودێری کوردۆساید ـ چاک/ کۆمیته‌ی نه‌رویج بڵاو کرایه‌وه
کۆمه‌ڵکوژی کورد ئه‌بێ به‌شیوه‌یه‌کی سیاسی فه‌رمی دانی پێدابنرێت
له 16ی ئازاری 1988دا بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا شارێک به چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی ولاتی خۆیه‌وه بۆردومانکرا. فرۆکه عێراقیه‌کان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان به چه‌کی کیمایی و گازی ژاراوی بۆردومان کرد ، 5000 مرۆڤ مردن وههزارانیش بریندار‌و زیانپێکه‌وتوو بوون و دواتریش زۆریان به‌هۆی کاریگه‌ری ماده کیمیاییه‌کانه‌وه مردن. له 1970 و 1980 کانیشدا گه‌لێل شارۆچکه‌و گوندی کورد به‌ر هێرشی بۆمبی ناپاڵم که‌وتن. ههێرشکردنه سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نیه‌کان به‌شێک له ره‌وتی ئه‌و شه‌ره بوو که رژێمی سه‌دام حسێن دژی کورده‌کان به‌رپای کردبوو، هه‌ر ئه‌ویش له‌پشت ئه‌و شاڵاوانهوهبوو که به ئه‌نفال ناویان ده‌رکردوه‌و، وا له‌قه‌له‌م ئه‌درێت که له ئه‌نجامی ئه‌م شاڵاوانه‌و ته‌نیا له ساڵه‌کانی 1987 و 1988 دا 182000 که‌س له‌ناوچووبن. هێرشه‌کانی ئه‌نفال به‌پێی ستراتیژیه‌کی درێژخایه‌ن داڕێژرابوون وئامانج تیایاندا << دوا چاره‌سه‌ر >> بوو بۆ کێشه‌ی کورد. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له ساڵی 1993 و له راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراواندا دانی به‌وه‌دانا که ئه‌و هێرشانه ئه‌بێ به جینۆساید بناسێنرێن، به‌پێی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1951دا که باس له‌و هه‌وڵانه ئه‌کات ( به هۆشیارییه‌وه و به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو یا به‌شێکی گه‌لێک،گروپێکی ئیتنی، ره‌گه‌زیی یا ئاینی به‌ڕیوه ئه‌چێت ).
کوردستان له‌نێوان سنووره‌کانی چوار ولاتدا هه‌ڵکه‌وتووه، تورکیا‌و ئێران و عێراق و سوریا. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاسته‌نگی که تا ئێستا ده‌وڵه‌تێکی سه‌به‌خۆی کوردی پێک نه‌یه‌ت. سه‌ڕای ئه‌وه‌ش که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵکی دنیا وه‌ک پره‌نسیپێک له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ورده ورده به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، به‌ڵام خه‌باتی کورده‌کان بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووس زۆر به توندی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمانه‌وه سه‌رکوتکراوه.
کورده‌کان له‌ساڵی 2002 ه‌وه هه‌ڵمه‌تێکیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ناساندنی ئه‌و هێرشانه وه‌ک جینۆساید دژ به گه‌لی کورد. " ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد " له مانگی ژانویه‌ی 2002 ه‌وه ئه‌م کامپینه‌ی به‌ڕێخستوه. ئێستا رێكخراوهکه ناوی ( چاودێری کوردۆساید ـ چاك )ه له هه‌موو ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئوسترالیا‌و ئه‌مه‌ریکا و کوردستاندا چالاکه. چاک ئه‌ندامی چه‌ند رێکخراوێکی جیهانییه وه‌ک رێکخراوی چاودێری جینۆساید،رێکخراوی ئاشتی و هاوکاریی.پارتی چه‌پی سۆشیالیست SV و لاوانی سۆشیالیست SUو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارت له په‌رله‌مان پشتگیری ئه‌م کامپینه ئه‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک رێکخراوو گروپ و که‌سایه‌تی چه‌ند ساڵێکه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته خه‌ریکن. رۆژنامه‌ی" خه‌باتی چینایه‌تی " Klassekampen چه‌ند ساڵیکه خه‌ریکی به‌دۆکۆمێنت کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانیه‌تی. ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی چه‌پی سۆشیالیست به تایبه‌ت ئۆگۆت ڤالا لای کورده‌کانی نه‌رویج و له‌م باره‌یه‌وه ناسراوه. ئه‌و له‌نێوان ئه‌و یه‌که‌م که‌سانه‌دا بوو که پشتگیری سیاسی و مۆراڵی بۆ ئه‌م کامپینه ده‌ربڕی و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و سیمیناره بوو که له 13 ی ئازاری 2008دا له‌ڕێی گروپی سۆشیالیستی چه‌په‌وه له په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانج له‌م کامپینه له نه‌رویج ئه‌وه‌یه که ئه‌م شاڵاوانه له جیهاندا به كۆمه‌ڵکوژی بناسێنرێن. دوای ئه‌وه‌ی که پشتگیری ته‌واو له نه‌رویجه‌وه به‌ده‌ست دێت هه‌وڵ ئه‌درێت که بگه‌یه‌نرێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان. هه‌وڵیش ئه‌درێت که بابه‌ته‌که بگه‌یه‌نرێته په‌رله‌مه‌نی ئه‌وروپا به‌هۆی پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپاوه.
پارتی سۆشیالیست هه‌وڵ ئه‌دات به‌یارمه‌تی کورده‌کان ئه‌م بابه‌ته بکاته بابه‌تی سیاسی رۆژلهخولی داهاتووی په‌رله‌ماندا.
پارتی چه‌پی سۆشیالیست کار بۆ ئه‌وه ئه‌کات که حکومه‌تی نه‌رویج به ره‌سمی دان به‌و کۆمهڵکوژیهدابنێت.
گروپی پارتی سۆشیالیستی چه‌پ پێڕه‌وی کاره‌کانی ئۆگۆت ڤاڵا له‌م بواره‌داو له‌بواری تردا که په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه ، ئه‌کات.
Link |
| (أغد و دیمقراطي و حتی حرمان شعب من حق الحلم؟) |
(أغد و دیمقراطي و حتی حرمان شعب من حق الحلم؟)
جلال الطالباني
له‌وانه‌یه خوێنه‌ران به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه بتاسێن ، چونکه ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له سیاسه‌تی ئه‌و چل ساڵه‌ی ڕابوردووی کوردستان و ناوچه‌که‌دا نه‌بێت ، به ئاسانیی که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی کورد و ناوچه‌که و سیاسه‌ته‌کانیان بۆ ده‌رناکه‌وێت.
لێره‌دا ئه‌بێت سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ ئه‌وه ڕابکێشم که ئه‌م نوسینه‌م ته‌نیا وه‌ک هاونیشتمانییه‌ک نوسیوه ، نه‌ک وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کوردستان ، ڕای خۆمه و ناکرێت وه‌ک هاونیشتمانییه‌ک دهرینهبڕم ، جگه له‌وه ته‌نیا باسکردنی ڕووداوێکی مێژوویه و به‌راوردکردنێکه له سیاسه‌تی دوێنێ و ئه‌مڕۆی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی ناو زیادتر له نیو سه‌ده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی گه‌له‌که‌ماندا.
ئه‌و دێڕه عه‌ره‌بییه‌ی سه‌ره‌وه ، ناوی کتێبێکه که جه‌لال تاڵه‌بانیی له نیوه‌ی دوایی هه‌شتاکاندا نوسیویه‌تی و به کوردیی ئه‌بێت به (ئایا ئه‌وه دواڕۆژ و دیموکراتییه که گه‌لێک بێبه‌ش بکرێت ته‌نانه‌ت له مافی خه‌وبینینیش؟).
له ساڵی 1986 دا ، نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر تورکیا باشوری کوردستان داگیربکات ، ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی کورده! چونکه ئه‌و کاته دوو پارچه‌ی کوردستان ئه‌که‌وێته ژێر ده‌ستی یه‌ک داگیرکه‌ره‌وه! |
| هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن کاک عه‌لی عابدی |
 ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن کاک عه‌لی عابدی سیما و په‌نجه‌یه‌کی ناسراوی مۆسیقای کوردی له شاری سه‌قزه که له ماوه‌ی ٢٦ ساڵ ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا ده‌یان سروود و گۆرانی نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ گۆرانیبێژان تۆمار كردووه، كه زۆربه‌یان بڵاو بوونه‌ته‌وه و لێره‌دا ئه‌توانین ئاماژه به سروودی "به‌ته‌نیا جێم
مه‌هێلن"ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بکه‌ین.
به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئێستا له رۆژه‌کانی نه‌ورۆزدا له ژووره بچکۆله هونه‌ریه‌که‌ی له گه‌ره‌کی ته‌په‌ی شافێعی شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا دانیشتوه و به به‌رچاوی هه‌موو به ناو خه‌مخۆرانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردیه‌وه به ده‌ست نه‌خۆشینێکی نه‌ناسراوی قوڕگه‌وه ده‌ناڵێنێ و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌داخه‌وه بێ ره‌حمانه ته‌نگی پێ ههڵدچنێ و رۆژانه ده‌ست و په‌نجه‌ی له کار ده‌خات و له‌شی زۆرجار هه‌ر له‌جێدایه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر وشیاره خه‌وی لێده‌که‌وێ، به
ڵام به‌خۆشیه‌وه باری رۆحی و وره‌ی زۆر به‌رزه و به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌فته‌رچه‌یه‌کی بیمهیشی هه‌بێت به‌ربه‌ره‌کانێی له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا ده‌کا و سروودی به‌رخۆدان ده‌چڕێت.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا ماوه‌ی مانگێکه پتر له ٩ کیلۆ قورسایی له‌شی دابه‌زیوه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی تاقیکردنه‌وه‌ی خوێنه و هه‌ر راسپارده‌یه‌ک که پزشکه‌کان بۆی پێشنیار ده‌که‌ن جێبه‌جێی ده‌كات، که لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی سپاسی تایبه‌تی به‌رێز کاک دوکتور دیاکۆ حامیدی بکه‌ین که لێبڕاوانه و به بێ به‌رانبه‌ر له وڵاتی نوروێژه‌وه هه‌ر به ته‌له‌یفوون تاقیکاریه‌کانی له ژێر چاوه‌دێری ده‌گرێت.
هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی هه‌ر ئێستایش وازی له مۆسیقا نه‌هێناوه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی چالاکی هونه‌ری خۆیه‌تی و رۆژانه به قوتابیه‌کانی وانه‌ی مۆسیقا ده‌ڵیته‌وه و هه‌روه‌ها ئاهه‌نگیش بۆ گۆرانیبێژان سازده‌کات. ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز هیوای له‌ش ساخی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی ده‌خوازێت و ئاواته‌خوازین هه‌رچی زووتر نه‌خۆشینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت |
| گه‌لی كورد له باكوور : به یه‌كگرتووی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29-3 پیلانی پاكتاوكهرانهی داگیركه‌ران |
 گه‌لی كورد له باكوور : به یه‌كگرتووی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29-3 پیلانی پاكتاوكهرانهی داگیركه‌ران و سازشكاران تێكبشكێنن
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
لايه نه سياسى و جه ماوه رييه كان
كوردستانيان له باكوورى كوردستان
تێکۆشانی گه‌لی کورد له هه‌رچواربه‌شی کوردستان گه‌یشتۆته ئاستێکی هه‌ستیار و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌کاندا، زۆری و زه‌حمه‌تیش دێنه پێشه‌وه .
تێکۆشانی دیمۆکراسی و په‌رله‌مانی له باکووری کوردستان که له نه وه ده كانه‌وه تا ئێستا چه‌ندین قۆناغی سه‌ختی بڕیوه‌و، ده‌ستکه‌وتی گرینگی به‌ده‌ست هێناوه‌و زۆر جاران سه‌رنجی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی جیهانی ڕاکێشاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که وه‌ک کێشه‌ی میله‌تێکی چه‌وساوه‌و زؤرلێکراو , نه ته وه يه ك که له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیادا چه‌ندین جار دووچاری کۆمه‌ڵکوژی سور و دوای ئه‌وه‌ی دووچاری کۆمه‌ڵکوژی سپی و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی بۆته‌وه .ده‌وڵه‌تی تورکیا که به هزری شۆڤێنی تؤرانى و وه‌ک کێشه‌ی ئاسایش له کورد ئه‌ڕوانێ له به‌رانبه‌ر تێکۆشانی گه‌له‌که‌ماندا نه‌ک به‌ته‌نیا له باکوور له باشوور‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش زۆر نیگه‌رانه .
بڕیاره له 29-3-2009 دا ، له تورکیا و باکووری کوردستان هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌نجام بدرێت، ده‌وڵه‌تی تورکیا له لایه‌ک هه‌وڵ ئه‌دات له ژێرناوی هه‌ڵبژاردن شیوه‌یه‌کی دیموکراسیانه نیشانی ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه بدات و له لایه‌که‌ی دیکه کاتێ ئه‌م مێتۆده په‌یڕه‌و ده‌کات به‌هۆی ترس له کێشه‌ی کورد هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک ئه‌دا تاکو به‌رده‌وام چاره‌نووسی دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ کورد به‌جێبێڵێ, له مبواره دا ده ستى له هيچ نه پاراستووه .
ئێمه وه‌ک ناوه ندى چاک داوا له خه‌ڵکی کورد و لایه‌نه سیاسيیه‌کان ده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژه مێژووییه‌دا هۆشیار بن و به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. بۆ ئه‌وه پێویسته ناکۆکی سیاسی و ئایدیۆلۆجیانه به‌لاوه بنرێت و سه‌ره‌تا هه‌ردوو لیستی DTP و HAK-PAR هه‌وڵ بده‌ن ناکۆکیيهکانیان به‌لاوه بنێن و له‌پێناوی به‌شداری کردن به‌یه‌ک لیست یان ده‌نگدان به كاندیده‌كانی یه‌كتر , چونكه بردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان به تایبه‌ت دیاربه‌كر گرنگییه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بؤ كورد هه‌یه .هه‌وڵی ريككه وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتری بده‌ن و نه هيلن تاقه يه ك ده نگى كوردان به فيرؤ بروات , بؤ ئه وه ى ته واوى شاره وانييه كان كوردستان له نؤكه ران پاكبكرينه وه .
وه داوا له حیزب، ڕێکخراو و که‌سه‌یه‌تیه‌کانی هه‌رچواربه‌شی کوردستان ده‌که‌ین به هه‌مان شێوه هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان بپارێزن و خۆیان له‌و لێدوان و موجامه‌له ى سیاسیانه به‌دووربگرن که ئه‌که‌ونه خزمه‌تی پارتی ده‌سته‌ڵاتداری تورکیا AKP و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن کوردانی باکووری کوردستان ڕازی بکه‌ن تاکو به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوانه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن .
سه‌رکه‌وتنی لیست و پارتیيه کورديیه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کاندا، هێزو وزه‌یه‌کی ماددی و ڕوحی به چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌به‌خشێ.
بؤيه هه ر بانگه شه و ليدوانيك له قازانجى AKP و لايه نه توركييه كان دى , ده چيته خانه ى خيانه تى نه ته وايه تييه وه .هاوكات بردنه‌وه‌ی كوردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 29-3 تاكه وه‌ڵامی به‌جێیه به‌و پیلانانه‌ی له‌سه‌ر كوردی باكووره , كه خه‌ریكه هه‌ندێك لایه‌نی كوردی بخزێنه ناوییه‌وه, كه خۆی له كۆنفرانسی به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێردا چڕ كردۆته‌وه كه زیاتر بۆنی په‌یماننامه‌ی شومی جه‌زائیری لێدێت .هه موو تواناكان بؤ يه كريزى كوردان و سه ركه وتنى ليستى كوردان له هه‌ڵبژاردنه كانى باكوور .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
25-3-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| حكومه‌تی هه‌رێم وتووێژی له‌باره‌ی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌وه كردووه |
حكومه‌تی هه‌رێم وتووێژی له‌باره‌ی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌وه كردووه
حكومه‌تی عێراق ئاشكرایده‌كات، رێوشوێنه‌كانی نه‌هێشتنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ستی پێكردووه.
شیروان ئه‌لوائیلی وه‌زیری كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌شیر ئاتالای وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكرد، به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، هه‌نگاوه‌كانیان بۆ كۆتایی پێهێنانی وجودی په‌كه‌كه له عێراق ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌لوائیلی جه‌ختی كرده‌وه، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی عێراق ئاڵوگۆڕی زانیاریی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له عێراق.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ته‌ئكیدی كرده‌وه، وتووێژه ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیدا، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمیشی له‌خۆگرتووه، كه به وته‌ی ئه‌و ده‌توانن رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕن له له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌دا |
| DTP هه‌شتا شاره‌وانی ده‌باته‌وه |
رووداونێت - رۆژنامه‌یTARAF
له‌كاتێكدا ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له توركیا و باكووری كوردستان له 29/3/2009دا ، ئاهه‌نگه به‌رفراوانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی نه‌ورۆز پارته توركییه‌كانی ناچاركرد به حیساباته‌كانی خۆیاندا بچنه‌وه.
له‌كاتێكدا كه هه‌ردوو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان AKPی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی سه‌عاده‌ت SP له پێشبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران ، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی DTPی كورد، له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان سوود له‌و پێشبڕكێیه ده‌بینێت و بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌كات.
هه‌رچه‌نده گومان له به‌هێزی و مسۆگه‌ری سه‌ركه‌وتنی DTP له شاره‌كانی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ، شرنا‌خ و باتمان ناكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا DTP چاوی له‌سه‌ركه‌وتنی زیاتره. DTP شاری هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران( سێرت) و شاری وه‌زیری په‌روه‌رده حوسێن چهلیكی كردووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی و، هه‌وڵده‌دات سوود له ناكۆكی و ركابه‌ری AKP و SP وه‌ربگرێ و هه‌ڵمه‌تی به‌هێزتر ده‌كاته سه‌ر كاندیدی هه‌ردوو پارته‌كه. له‌لایه‌ك كه په‌رله‌مانتاری پێشووی DEP سه‌لیم ساداك پاڵێوراوی DTPیه له‌سێرت كه بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزی هه‌یه به‌هۆی رابردووی سیاسی خۆیه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌ندامانی DTP قاسم جه‌یلان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لهمهوپێش بۆ پارتی بزووتنه‌وه‌ی میللی (ره‌گه‌زپه‌رست) MHP و پارتی رێگای راست DYP كاریكردووه‌و به‌مه‌ش هه‌وڵده‌دا ده‌نگی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و شاره پارچه بكات و متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به كاندیده‌كه‌یان زیاتر بكات.
له به‌تلیس كه به‌م دواییه AKP كاندیده‌كه‌ی خۆی گۆڕی، DTP هه‌وڵده‌دات ئه‌وه بقۆزێته‌وه‌و راپرسییهكان نیشانده‌ده‌ن كه ده‌نگی DTPله‌و هه‌فته‌یه‌ی دوایی زیاتر بووه.
ره‌وشی روحا (ئورفا)ش له شاره‌كانی دیكه جیاواز نییه، له‌نێوان هه‌ردوو كاندیدی AKP و SP پێشبڕكێیه‌كی به‌هێز هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ده‌نگانه‌ی AKP له هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌ده‌ستیهێنابوون په‌رت ببن به قازانجی سه‌مه‌د ئاتابای بشكێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر كاغه‌ز پێشبڕكێ له نێوان AKP و SP دایه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره‌ش بۆ هه‌موومان چاوه‌ڕوان نهكراوبن.
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له‌ناوچه‌كانی باكووری كوردستان كراوه، DTP له 10شاری گه‌وره و 70 شارۆچكه سه‌رده‌كه‌وێت. به‌پێی رای چاودێرانی سیاسی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ DTP ، كه پارتێكی یاسایی لایه‌نگری PKK یه زۆر چاره‌نووسسازه، چونكه به‌بردنه‌وه‌ی ده‌توانێ خۆی به‌سه‌ر هه‌موو پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد دا بسه‌پێنێ و وابكات له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و رۆژئاواوه چیتر پشتگوێنه‌خرێت ، ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌كه‌وێت ئه‌وا پرۆژه‌كان دوور له به‌شداری و خواستی ئه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چن. |
| ئه‌و حیزبانه‌ى دویَنىَ بۆكوردستان تیَدهكۆشان, ئهمرِۆ كاولی ده‌كه‌ن |
ئه‌و حیزبانه‌ى دویَنىَ بۆكوردستان تیَدهكۆشان, ئهمرِۆ كاولی ده‌كه‌ن
پیَشرِهو حه‌مید
به‌هۆى سیاسه‌تى چه‌واشه‌كارى و دهسهلاَتخوازى سیاسییه‌كانى ئیَمهوهله ماوه‌ى هه‌ژده ساڵى رِابردواد و به‌هۆى دوباره‌كردنه‌وه‌ى چه‌ندین هه‌ڵه‌ى سیاسى و ئیدارى پارتى و یهكیَتیهوه , كاردانه‌وه‌یه‌كى نیَگهتیڤى لاى مرۆڤى كوردى دروستكرد‌و گیانى نیشتمان پهروهرییانى به‌ره‌و ههڵدیَربرد و نه‌مانى ئهورِۆحیهتهش هۆكاریَك بو خاوبونه‌وه‌ى قوربانى دان لهپیَناوى نیشتماندا و له‌برى نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆقوربانى دان ته‌نها چه‌ند كهسیَك ئاماده‌بون لهپیَناو نیشتمان بمرن ؟ چونكهكوردستان له‌ماڵى میلله‌ته‌وه بووهماڵى حیزب و ئیَستاش ( حیزب ) خاوه‌نى یه‌كه‌مى نیشتمانه ؟! ئه‌وه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌خه‌ڵكى كوردستان هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌رى لهرِۆحیاندانهبوهو بیَباكانه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ژیاون , به‌ڵكوئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌هه‌میشه قوربانى ده‌ستى سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى حیزبى كوردى بوون له‌دواى رِاپهرِین و شهرِى نه‌گریسى ناوخۆوه , به‌وه‌یان ده‌زانى كه كوردستانى ئه‌وان بوه‌ته نیشتمانى حیزبه‌كان و نیشتمانى گه‌نده‌ڵكاران كوردستانى پرِلــهناعهدالهتى كۆمهلاَیهتى و سایسى و دیوه‌خانى بازرگانه‌كانى شهرِو چه‌ته‌و له‌یاسا گه‌وره‌تره‌كان و... تد . |
| ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی:به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی 2390 له‌سێداره‌دان له جیهاندا. |
جه‌بار حه‌مه‌د
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودهرڵهتی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا، بۆ له‌سێداره‌دان،بڵاوی کرده‌وه.که له ساڵی ڕابردوو 2400 که‌س له‌سێداره دراون،1700 که‌سیان به‌ته‌نها له چین بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و لابردنی ئه‌م سزایه ناوه، ئه‌م ڕێکخراوه له راپۆرته‌که‌یدا که رۆژی سێ شه‌ممه ده‌ری کرد، ئاماژه‌ی دا که له کۆی 2390 که‌س که سزای له‌سێداره‌دان له 25 وڵات‌دا،به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ کراوه،%93یان له‌م پێنج وڵاته بووه(چین،ئه‌مه‌ریکا، پاکستان ،سعودیه‌و ئێران)
ئه‌م رێکخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،که رێژه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، له ساڵی 2008،به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه، له‌چاو ساڵی 2007 که 1252 که‌س له به‌ینی 3347که‌سی سزادراو بووه ،به‌رامبه‌ر به 8864 له 2008 دا .
ئه‌مینداری ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه( ئیرین خان) ڕایگه‌یاند که‌سزای به‌رد باران کردن و سه‌ر به شمشێر په‌ڕاند و لێدانی ته‌زووی کاره‌با له‌م سه‌ده‌ی بیستوو یه‌که‌دا ئه‌بێ نه‌مێنێ.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆجاری دووه‌م ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ستاندنی ئه‌م سزایه داوه‌و به پێی راپۆرته‌که وا ده‌ر ئه‌که‌وێت که پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو هه‌بێت. له جیهاندا هیوای ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م سزای له‌سێداره‌دانه نه‌مێنێت
ئه‌م رێكخراوه بۆی ده‌رکه‌وتووه، له نێوان59 ده‌وڵه‌تی که هێشتا له‌سێداره‌دان له دهستووریاندایه، له25 وڵاتیان سزای له‌سێداره‌دانیان په‌یڕه‌و کراوه.
ئه‌م ڕێکخراوه ڕایگه‌یاند که خۆڕێکخستن و پێشکه‌وتنێکی زۆر هه‌یه، بۆ بنه‌بڕ کردنی ئه‌م سزایه له کیشوه‌ری ئاسیا که له ساڵی ڕابردوو نیوه زۆرتری تیا ڕوو داوه .
ته‌نها له چین 1718 که‌س له سێداره دراون، که به پله‌ی یه‌که‌م دێت،دوای ئه‌و ئێران که346 که‌س و به پله‌ی دووهه‌م دێت،ئه‌نجا سعوودیه که102 که‌سی له‌سێداره داوه و پله‌ی سێیه‌می هه‌یه دوای ئه‌و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 37 که‌س و پله‌ی چواره‌م، ئێراق 34 پله‌ی پێنجه‌م. هه‌رچه‌نده رێژه‌ی له‌سێداره‌دان له ئه‌مه‌ریکا له چاو ساڵی1995 که‌متر بووه.
وا بڵاوه که ته‌نها ئه‌مه‌ریکا به فه‌ڕمی ناو‌و ڕێژه‌ی له‌سێداره دراوه‌کان بڵاو ئه‌کاته‌وه،ئه‌گینا ده‌وڵه‌تانی تر مه‌گه‌ر له‌ڕیگه‌ی میدیا‌و په‌یامنێره‌کان و ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان هه‌ندێکیان بزانرێت.که بێگومان زۆر له‌مه زیاتره.
هه‌روا ئه‌م ڕێکخراوه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به ئێران،که زۆرێک له‌گه‌نجانی ژێر هه‌ژده ساڵ له سێداره ئه‌دات،که دژی پێوه‌ره‌کانی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه.
تاکه وڵاتی ئه‌وروپا که سزای له سێداره‌دان هێشتا تیا ماوه،وڵاتی بهلارووسه،که 4 که‌سی له سێداره داوه.
Link
عه‌ره‌بی به هه‌ندێک ده‌سکاریه‌وه وه‌رگێڕاوه. BBCئه‌م بابه‌ته له
Link. |
| وه‌فدێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له عیراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات |
وه‌فدێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له عیراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
ئۆلیڤه‌ر باركلوت جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسنیگه‌ی به‌غدای نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی مافی مرۆڤ له عیراق ، به "ئه‌سوات عیراق"ی راگه‌یاند: بۆیه‌كه‌مین جاره له ئۆفیسی مافی مرۆڤی سه‌ر به نهتهوهگرتووهكان، سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكهنو له‌نزیكه‌وه بارودۆخی ژیانی قوربانیانی پاشماوه‌ی كیمیابارانی ئه‌و شاره بزانن.
وتیشی: به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌م سه‌ردانه به‌شێكه له چالاكییه‌كانمان، كه رێگه‌مان پێده‌دات سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ تۆمار بكه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه مهدهنیو دیموكراته‌كانی هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له بارودۆخه‌كه تێبگه‌ن
|
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ئارشیفی په‌یامه‌کان
|
|