| وێنه |
|
 |
| ئه‌گه‌ر كوردی واژوو بكه بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالچییه‌كان |
ئه‌گه‌ر كوردی واژوو بكه بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالچییه‌كان
ئێمه وه‌كو خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال داوا له هه‌موو كوردپهروهرێك ده‌كه‌ین له هه‌موو دونیا كه ده‌نگی خۆی بخاته پاڵ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌ینه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان سوربووه به خوێنی كورد، ئه‌وانه‌ی كه به‌شداربوونه له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بدرێنه دادگا، چونكه رۆژانه ئه‌م ئه‌نفالچیانه ده‌بینین و بهبهرچاومانن و خاوه‌ن پێگه و بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی جارانیانن، له میدیاكان ده‌یانبینین كه چۆن خۆیان به پێشمه‌رگه و كوردپه‌روه‌ر ده‌ناسێنن وه‌ك ئه‌و دیمانه‌یه‌ی خالیدی خوله سو�
�ی غه‌واره له‌گه‌ڵ گۆڤاری هۆنیا ژماره 29، بۆیه تكایه‌كی كوردانه له هه‌موو كوڕ و كچه شه‌هیدێك و داوا له هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌ین كه هاوده‌نگمان بن تاوه‌كو چیتر كه‌سانی ئه‌نفالچی وه‌ك خالیدی خوله سور هه‌ست و نه‌ستمان بریندار نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده نه‌بنه‌وه بڕیار به‌ده‌ست با هه‌وڵ بده‌ین واژوویان له‌سه‌ر كۆ بكه‌ینه‌وه و پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خه‌مخۆرانی كورد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانبارانه بدرێنه دادگا و ئه‌و ماڵ و موڵكه‌ی كه ئه‌وان به خوێنی كه‌س و كاری ئێمه به‌ده‌ستیان هێناوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، دادگ
اش سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ.
تكایه به ناو و ته‌مه‌ن و پیشه و شوێنی دانیشتن و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت هاوده‌نگمان به
بژی كورد..... نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان ....... رووڕه‌شی و ریسوایی بۆ ئه‌نفالچی و خۆفرۆشان
خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستان
باشووری كوردستان/ گه‌رمیان
23/7/2009
Kurkchishahid@gmail.com |
| له‌مه‌راسیمی یه‌كه‌مین ساڵ رۆژی تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه |
 "به‌ڵێن ئه‌ده‌م گه‌ر ئێمهسهرۆكایهتی به‌ده‌ست بهێنین رۆژی شه‌هید بونی سۆران مامه‌حه‌مه ئه‌كه‌ینه رۆژی ئازادی قه‌ڵه‌م". د.كه‌مال میراوده‌لی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.
"رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی و پارتی رێگره له‌ئاشكراكردنی بكوژانی سۆرانی رۆژنامه‌نووس،بۆیه من خه‌ون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه ئه‌بینم" ئه‌حمه‌د میره.
"تێرۆركردنی سۆرانی رۆژنامه نووس لیژنه‌یه‌كی ئیغتیالاتی حیزبێكی كوردی له‌پشته" . ئه‌حمه‌د میره.
"ئێمه كۆڵناده‌ین له‌خوێنی سۆران " دایكی سۆران.
ئاماده‌كرنی راپۆرته هه‌واڵ : ئاكۆ خه‌لیل زاده
21/7/2009 له‌مه‌راسیمی یه‌كه‌مین ساڵ رۆژی تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه له‌گۆره‌پانی ئازادی سه‌رای سلێمانی د.كه‌مال میراوده‌لی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه بهڵێنیدا ئه‌گه‌ر له‌م َ هه‌ڵبژاردنانه‌دا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ده‌ست رۆژی تێرۆركردنی سۆران ئه‌كاته رۆژی ئازادی قه‌ڵه‌م.
رۆژنامه نووس سۆران مامه‌حه‌مه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری لڤین پارساڵ له‌رۆژی 21-7-2008 به‌ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كی خۆی له‌شاری كه‌ركوك تێرۆركرا.
دوێنێ21 -7- 2009 به‌ئاماده بونی خانه‌واده‌ی سۆرانی رۆژنامه‌نوس و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و هاوڵاتیانبهئامادهبوونی مه‌راسیمی ئیدانه‌كردن و ساڵ یادی تێرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه بهرێپێوانێك له باخچه‌ی نالییه‌وه بۆ گۆره‌پانی ئازادی سه‌رای به‌رێوه چوو.
به خۆێندنه‌وه‌ی وتار‌و به‌یاننامه و شیعر له‌لایه‌ن چه‌ند نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه، تێرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه‌حه‌مه ئیدانهكراو داوای هه‌رچی زوتری ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سۆران كرا.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی یه‌كێتی و پارتی له‌شاری كه‌ركوك به‌تاوان بارزانی له تێرۆركردنی سۆران وتی "تێرۆركردنی سۆرانی رۆژنامه نووس لیژنه‌یه‌كی ئیغتیالاتی حیزبێكی كوردی له‌پشته" .
ئه‌حمه‌د میره باسی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان هه‌وڵی تێرۆركردنی من و تێرۆركردنی سۆران،به‌مه‌ش دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی بكوژان كارێكی ئاسانه گه‌ر ده‌سه‌لات داران بیانه‌وێت،چونكه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه چه‌ند مانگ له‌مه‌و به‌ر هه‌ڵی تێرۆركردنی منییاندا ئێستا لهزینداندانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دان و دادگای ئه‌كرێن،به‌ڵام رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی و پارتی رێگره له‌ئاشكراكردنی بكوژانی سۆرانی رۆژنامه‌نووس،بۆیه من خه‌ون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه ئه‌بینم.
كه‌مال میراوده‌لی وتی " دوای 18 ساڵ ده‌سه‌ڵات ویستی له‌رێی تێرۆركردنی رۆژنامه نوسێكهوه و به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه و له‌به‌رده‌مه ماڵی خۆیان ره‌وره‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرین بۆدواوه بگه‌رێنێته‌وه" .
میراوده‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵات تائێستا یه‌ك هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوان باران ئاشكرا بكرێن و سزابدرێن وه به‌ڵێنی دا كه هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتیه‌وه كه‌یسی تێرۆركردنی سۆران بكه‌نه‌وه و وتی " تاوه‌كو تاوان باران سزانه‌درێن ئێمه له‌م كاره خۆشنابین".
وهلهبهڵێنێكی تری‌دا وتی" به‌یاسای رۆژنامه‌گه‌ریدا ئه‌چینه‌وه.ئه‌بێت رۆژنامه‌گه‌ری ئازادبێت،لای من ئازادی ده‌ربرین هیچ سنورێكی نیه" له‌كۆتای قسه‌كانیدا كه‌مال میراوده‌لی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هیوای خواست تا له‌ئاینده‌دا خه‌ڵاتی سۆران مامه‌حه‌مه بكه‌نه خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان.
.
هه‌ر له‌ومه‌راسیمه‌دا ئه‌حمه‌د میره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو ئهمنستیهوه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دروست بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی سۆران.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه: لهكلتێكدا كه مه‌سعود بارزانی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا باس له ده‌وڵه‌تی قانون و سه‌روه‌ری یاسا ئه‌كات ئایا تاچه‌ند له‌هه‌وڵی ئاشكراكردنی بكوژانی سۆرانهوهبوون ئه‌حه‌مد میره وتی " قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌س قسه‌ی سهركاغهزه و قسه‌ی كرداری نیه،ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌جدی بێت ئه‌توانێت له‌ماوه‌ی شه‌ورۆژێكدا بكوژانی سۆران ئاشكرا بكات.
شازاده حسێنی دایكی سۆران كه‌جلی ره‌شی پۆشی بوو له‌ناو ئاپۆره‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌دا كه‌بۆ ساڵیادی تێرۆركردنی سۆرانی رۆژنامه‌نووس هاتبونهگۆرهپانی ئازادی سه‌را له‌سلێمانی به‌چاوی پر له‌گریانه‌وه وتی" بكوژان فێڵیان له سۆران كرد‌و وه‌ك میوان دایان له‌ده‌رگاو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆماندا شه‌هیدیان كرد".
دایكی سۆران وتی " من دووكوری ترم شه‌هیده به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك تائێستا نه‌هاتوه له‌كوشتنی سۆران پرسێك بكات و هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر كوشتنی سۆران نه‌بووه،ته‌نها هاورێكانی و رۆژنامه‌نوسه‌كان هه‌وڵی ئاشكراكردنی بكوژه‌كانیان داوه" .
" نه‌یه‌كێتی و نه‌پارتی هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه!،بنه‌ماڵه‌كه‌مان خاوه‌ن 16 شه‌هیدین هێشتا پشتمان له یه‌كێتی نه‌كردوه ،به‌س ئه‌گه‌ر هیچمان بۆنه‌كه‌ن بۆ ئاشكرا كردنی سۆران ئه‌وا عه‌شیره‌ت جه‌باره هه‌موومان ئه‌رۆین بۆلای لیستی گۆران" ئه‌مه دواین وته‌ی دایكی رۆژنامه‌نوسه تێرۆركراوهكهبوو.
Khalil_zada@yahoo.com |
| وشه مرۆڤ له‌كۆت ئازاد ده‌كات نه‌ك گولله |
 وشه مرۆڤ له‌كۆت ئازاد ده‌كات نه‌ك گولله
له ساڵیادی شه‌هید كردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه
پێش ساڵێك له‌مه و به‌ر، ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر و تیرۆرستانی دژ به ئازادی و دیموكراسی و بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌نوسی، له‌م شاره و بێشه‌رمانه و زۆر دڕندانه، گه‌شته گیانی لاوی به ئه‌زموون له كاری ڕۆژنامه‌نوسی و ئه‌ندامی كاری ناوه‌ندی (كوردۆ ساید / چاك ) و چرای ڕووناكی و مۆمی ته‌مه‌نی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی كوژانده‌وه. به تیرۆركردنی سۆرانی بوێر‌و ئازا‌و چاونه‌ترس، شاری كه‌ركوك مامهتهمێكی گشتگیر دای پۆشی و كۆچه و كۆڵان و خیابانه‌كانی شار ، ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌نگ و دڵته‌زێنه دایگرتن.
سۆرانی مامه‌حه‌مه ئه‌گه‌ر چی لاوێكی تازه هه‌ڵچوو بوو له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام به كردار‌و گفتارو سه‌لیقه‌ی كاركردن، مرۆڤێكی كامڵ و ژیر‌و وریا و و چاو نه‌ترس بوو، به‌رده‌وام وه‌ك خه‌مخۆرێكی گه‌وره و بوێر، ڕوو به ڕووی گه‌نده‌ڵی و كاری یاساشكێنی ده‌بوه‌وه و هاوكات له هه‌رجێگایه‌ك گرفت و كێشه ی هاوڵاتیان هه‌بوایه ئه‌و به خۆیی و زوومی كامیراكهیهوه، لهوێدهبوو..ئه‌و وه‌گ لاوێكی به‌رپرسیار له ئاست مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له ستهمدهكهی هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كرد و به‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو، به پێنوسه‌كه‌ی ئازار‌و خه‌م و كێشه و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌ی بخاته پێش چاو.. ئه‌و جگه له قه‌ڵه‌م و كاغه‌زو نوسین هیچی تری شك نه‌ده‌برد... به‌ڵام تیرۆرستان وه‌ك چۆن هه‌میشه شه‌مشه‌مه كۆێرهی دژی ئازادی ئینسانه‌كانن و چاویان به قه‌ڵه‌م و ئازادی قه‌ڵه‌م و نوسین هه‌ڵنایه، ئاوهاو له ساتێكی چاوه‌ڕوانكراودا، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر سۆران و خه‌ڵتانی خوێنیان كرد و بۆهه‌تایه مۆمی ته‌مه‌نیان كوژانده‌وه.
ئێمه له ناوه‌ندی چاك له ساڵ ڕۆژی تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی كارای ناوه‌نده‌كه‌مان، جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: تاوانباران و تیرۆرستانی كرده‌ی تیرۆر كردنی كاكه سۆران ده‌ست گیر بكرێن و له دادگایه‌كی سهربهخۆو داپهروهردا، دادگایی بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
دووه‌م: سه‌رچاوه‌ی پاڵپشت و هاوكاری تیرۆرستانی كرده‌وه‌كه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن و بڵاو بكرێنه‌وه.
سێیه‌م: ئێمه له ناوه‌ندی چاك بانگێشتی ته‌واوی مۆرڤ دۆستان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان و لایه‌نه پێشكه‌وتنخوازه‌كان ده‌كه‌ین، به هه‌موو توانایان پشتگیری له كه‌مپین و هه‌ڵمه‌تی ئاشكرا كردنی تیرۆركارانی سۆرانی مامه‌حه‌مه بكه‌ن.
دروود بۆ گیانی پاكی تیرۆری قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه‌حه‌مه
ڕوو ڕه‌شی بۆ تیرۆرستان
نه‌مری بۆ سۆرانی تیرۆركرا‌و
ناوه‌ندی كوردۆ ساید (چاك)
نوسینگه‌ی باشووری كوردستان
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| له زاگرۆس دیزاین |
له زاگرۆس دیزاین
ماڵپه‌ڕی زاگرۆس دیزاین ئاماده‌یه بۆ دیزاین ، داڕشتنی هه‌ر ماڵپه‌ڕێک
نرخی دیزاینی ماڵپه‌ڕێک ته‌نها له
100$
زاگرۆس دیزاین |
| که‌یسی سۆران مامه حه‌مه به وه‌ڵامنه‌دراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه |
که‌یسی سۆران مامه حه‌مه به وه‌ڵامنه‌دراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه
کوا بکوژه‌کانی؟

بۆ: کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
پاش ساڵێک له تیرۆرکردنی سۆران مامه حه‌مه، رۆژنامه‌نووسی کورد که به‌رپرسی نووسینگه‌ی لڤین بوو له که‌رکوک، هێشتا که‌یسه‌که‌ی به وه‌ڵامنه‌دراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی که‌رکوک و هێزه‌کانی ئاساییش له‌و شاره جدیی نه‌بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌یسه، ئه‌وان ئه‌و به‌ڵگانه‌یان شاردۆته‌وه که ئه‌و ده‌سته ئاشکراده‌کات که له پشت کوشتنی سۆران مامه حهمهوهیه.
ئێمه، وه‌ک گروپی میدیای سه‌ربه‌خۆ و رێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی کوردستان، ئیدانه‌ی دادگا ناوخۆییه‌کان له عێڕاق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین. بڕوامان وایه ئه‌و دادگایانه له‌ژێر کاریگه‌ریی هێزه سیاسییه‌کاندان و نه‌یانتووانی به‌داوی ئه‌م که‌یسه‌وه بن.
21ی ته‌موزی ساڵی رابردو، سۆران مامه حه‌مه له‌ڕێی گروپێکی چه‌کداریی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆرکرا که له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه له که‌رکوک پشتیوانیی لێده‌کرا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو ئه‌وان (یه‌کێتی و پارتی) له‌مپه‌ریان له‌به‌رده‌م پرۆسێسی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌که دروستده‌که‌ن.
ئێمه هیوادارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌موو رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌و که‌یسه بخه‌نه نێو دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
ئێمه وا بیرده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌یسه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی بمێنێته‌وه، میدیای سه‌ربه‌خۆ له کوردستاندا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناک ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارێتیی کوردییه‌وه. تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆکان له‌گه‌ڵ سیسته‌مێکی دیموکڕاتییدا هه‌ڵناکات که ده‌سته‌ڵاتدارێتیی کوردی ئاماژه‌یان بۆ کردووه که هه‌رێمه‌که‌یان نمونه‌یه‌که بۆ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی عێڕاق. ئێمه پێمان وایه رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌یانتووانی و ده‌تووانن ئه‌م که‌یسه بخه‌نه نێو دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بکوژه‌کانیش ده‌ستگیربکه‌ن.
ئه‌مه‌ش ناوی میدیا سه‌ربه‌خۆکانی کوردستانه که پشتیوانیی له‌م که‌یسه ده‌که‌ن:
رۆژنامه‌ی هاووڵاتی www.Hawlati.info
رۆژنامه‌ی ئاوێنه www.awene.com
گۆڤاری لڤین www.lvinpress.com
رۆژنامه‌ی رۆژنامه www.sbeiy.com
رۆژنامه‌ی ئاسۆ
چاودێری کوردۆساید (چاک) www.chaknews.com |
| ژماره یه‌كی تۆپزاوه ده‌رچوو |
 ژماره یه‌كی تۆپزاوه ده‌رچوو
تۆپزاوه ئه‌و سه‌ربازگه نه‌گریسه‌یه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی دوبزه‌وه ,تیایدا دایك له كۆرپه‌كه‌ی,ژن له پیاوه‌كه‌ی,مناڵ له كه‌س و كاری جیاكرانه‌وه, له‌وێوه به‌ره‌و مه‌رگ بردران.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌مان له بیر نه‌چێته‌وه,بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو چركهیهكمان نه‌فره‌ت بێت له تاوانكاران,ئه‌و تاوانكارانه‌ی ئه‌مڕۆ بونه‌ته قاره‌مانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كڕینی ئینتمایان به‌ر ناكه‌وێت ,گۆڤاری تۆپزاوه له دایك بوو,هیوادارین به‌شداری له ده‌ركردنی ژماره‌كانی داهاتوویدا بكه‌ن ,لێره‌دا ژماره یه‌ك ببینن و بخوێننه‌وه:
Link |
| نامه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال |
 نامه‌یه‌كی زۆر به‌په‌له بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال
سڵاو:
به‌ڕێز سه‌رۆكی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌ی كورد تۆ هه‌میشه پشت و په‌نای كوردی سته‌مدیده بوویته، هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوی بڕیوه‌ته هه‌وڵ و كۆششه بێ وچانه‌كانی به‌ڕێزتان بۆ ئایندهی كورد، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی رۆژگاره‌كانی به‌ر گرتن له شاڵاوه‌كانی كوردقڕان و ئه‌نفال، ئێمه‌ی كۆمه‌ڵێك زیندانی سیاسی رۆژه تاریكه‌كانی بێكه‌سی كورد، ئه‌و رۆژانه‌ی كه ته‌نها دیواره‌كانی زیندان و لووتكه‌ی شاخه‌كان پشت و په‌نامان بوون، ئێمه له میحوه‌ری سلێمانیه‌وه له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاره‌كه‌ی شێخ، ئه‌و شاره‌ی كه كیمیاباران و ئه‌نفالیش نه‌یانتوانی رێگه‌ی رقی كوردایه‌تی لێ‌بگرن... ئه‌و رۆژگارانه‌ی كه خۆمان ده‌گه‌یانده ناو شار بۆ لێدانی جاش و موسته‌شار و ئه‌ڵقه لهگوێیانی به‌عس، ئه‌و رۆژگارانه‌ی كه كوردبوون تاوانێكی گه‌وره‌بوو، ئێمه پیاوی ئه‌و رۆژانه‌ین و ئه‌مڕۆش وا هاتووین به‌م نامه‌یه ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵبژاردن له‌لای به‌ڕێزتان هه‌ر نرخ و به‌هایه‌كی هه‌بێت نابێت پێیه‌وه هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی ئێمه‌ی پێ بریندار بكرێت و بازرگانی به ئێمه‌وه بكرێت و فوو له چرای كار و خه‌بات و قوربانیه‌كانی ئێمه بكرێت، زۆر ئاساییه به ئێمه‌وه بنازن، بهدایكانی شه‌هید رێكلام بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵمان نییه كه‌سانی ئه‌نفالچی و كوردفرۆش و جاش و موسته‌شار مێژووی ئێمه بكه‌نه مێژووی خۆیان و گۆڕه‌پانه‌كه به ئێمه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گینا ئه‌زموونی ساڵانی هه‌شتاكان له قڕكردن و لێدان و سهگتۆپ كردنیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆك و پێشه‌وای ئێمه، ئێمه به‌تۆوه سه‌ربه‌رزین، به تۆوه وجودمان هه‌یه، بۆیه نابێت تۆش قه‌بوڵت بێت ئه‌م زوڵمه له ئێمه بكرێت، چۆن رێگا به‌و جۆره كه‌سانه‌ی نموونه‌ی وه‌ك(خاله‌ی خوله سور) ده‌ده‌ن بێته سه‌ر ته‌ختی شانۆی سیاسی و خۆی به دامه‌زرێنه‌ری مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بناسێنێت..؟ چۆن قهبوڵتانه ئهنفالچیهكی بێ ئابڕووی وه‌ك خالی خوله سور له دیمانه‌كانی له‌گه‌ڵ میدیای كوردی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خاوه‌ن قوربانی و كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ به خائین و خۆفرۆش ناوببات به به‌ڕێزیشتانه‌وه، خۆیشی به قاره‌مان و كوردپه‌روه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی عه‌یار 21 ناوببات، به‌ڕێزتان له‌بیرتانه كه ئه‌م نه‌فره‌تیه‌ی شۆڕشی كورد چه‌ندجار پێشمه‌رگه‌ی ئێمه و لایه‌نه‌كانی تری ته‌سلیم به به‌عسی فاشی كردۆته‌وه چ به زیندوویی و چ به برینداری، باش له‌بیرتانه ئه‌م خالی خوله سوره چ ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی ته‌نزیماتی شار بوو، شوانهكانیشی به پێشمه‌رگه ده‌فرۆشته‌وه مه‌كته‌بی ته‌نزیماتی شیمالی و له‌وێوه‌ش بۆ په‌تی سێداره، مامی كوردان مام جه‌لالی بیلبیله‌ی چاوی هه‌موو كوردپهروهرێك ته‌نها یه‌ك تكامان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئابڕووچوونه راده‌گری ئه‌وا تۆ هه‌میشه سه‌رۆك و پێشه‌وا و سه‌رداری ئێمه‌ی ئه‌گینا خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین كه چۆن مێژووی پڕ له سه‌روه‌ریمان به پاكی رابگرین و نه‌هێڵین ده‌می سه‌گی شێوه‌ی خالی خوله سور گڵاوی بكات. تۆڵه‌مان به‌سه‌بر و به زه‌بره...................... نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن
واژووی
45 پێشمه‌رگه‌ی دێرینی میحوه‌ری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری و 30 زیندانی سیاسی و خانه‌واده‌ی زیاتر له 50 شه‌هیدی رێگای سه‌رفرازی و رزگاری كورد و كوردستان
سوله‌یمانی/ ته‌موزی ساڵی 2009
تێبینی/ دیمانه‌ی گۆڤاری هۆنیا ژماره 29ی خالیدی ئه‌نفالچی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بخوێننه‌وه. |
| یهكێتیو پارتی نزار خه‌زره‌جی به نیشتمانپه‌روه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن |
ل هسێ نامه‌دا
یهكێتیو پارتی نزار خه‌زره‌جی به نیشتمانپه‌روه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
(سبه‌ی):
له‌چه‌ند نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری دادی دانیمارك، یهكێتیو پارتی نزار خه‌زره‌جی گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی پێشوی به‌عس، كه به‌شداری له ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا كردوه به نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆمه‌تی ئه‌نفال دادگایی نه‌كرێت.
له‌نوسراوێكی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، كه ساڵی (2001) به ئیمزای فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی ئه‌و كاتی مهكتهبهكهوه ئاراسته‌ی وه‌زیری دادی دانیمارك كراوه هاتوه: «"فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م نزار خه‌زره‌جی، لای ئێمه كه‌سایه‌تییه‌كی سهربازیو نیشتمانیی ناسراوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ده‌ستی نه‌بوه له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا جێگه‌ی رێز‌و پێزانینه".
هه‌روه‌ها له‌نوسراوێكی دیكه‌ی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری (2001)دا‌و به ئیمزای دڵشاد میرانی به‌رپرسی پهیوهندییههكانی پارتی‌و به مه‌له‌فی نهێنی ئاراسته‌ی وه‌زیری دادی دانیمارك كراوه هاتوه: "ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نین كه فه‌ریق نزار ئه‌لخه‌زره‌جی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشوی به‌ناوبانگی سوپای عێراقه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی دانپێدانراوی سیاسییه له عێراق‌و ئێمه به ته‌واوی بڕوامان وایه ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆ لاوازكردنی نێوبانگی جه‌نه‌راڵ خه‌زره‌جییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی له مانگی تشرینی دوه‌می (2002) له نوسراوێكدا بۆ وه‌زیری دادی دانیمارك رایدهگهیهنێتو شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه هه‌ر له لاوێتییه‌وه، جه‌نه‌راڵ نزار ئه‌لخه‌زره‌جی عێراقییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر بوه‌و شه‌خسی خۆی به‌شداریی نه‌كردوه له فه‌رماندان به به‌جێگه‌یاندنی پرۆسه‌كانی ئهنفالو رشتنی چه‌كی كیمیایی، ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباركردنی ناوبراویش تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: «بڕوای شه‌خسی خۆم وایه، رژێمی عێراق په‌كه‌كه‌و چه‌ند كوردێكی عێراقی دیكه كه چه‌كی كیمیایی كاریگه‌ریی له سه‌ریان هه‌بوه‌و ئاگادار نین له په‌یوه‌ندی نهێنی ئێمه‌و خه‌زره‌جی، هانداوه بۆ به‌ڕێخستنی ئه‌و كه‌مپه‌ینانه دژی خه‌زره‌جی. ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ماو به‌ڵگه دروستكراون به‌تایبه‌ت دوای ناسراوی خه‌زره‌جی وه‌ك سه‌ركرده‌ی داهاتوی عێراق".
جێی ئاماژه‌یه، ساڵی 1998 خه‌زره‌جی هاته هه‌رێمی كوردستان‌و دواتر له وڵاتی دانیمارك گیرسایه‌وه. له‌وێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ندی كورده‌وه كه‌مپینێك بۆ دهستگیركردنو دادگاییكردنی به‌تاوانی جینۆسایدكردنی كوردستان ده‌ستیپێكرد. دواتر له‌ترسی دهستیگركردنی ئه‌و وڵاته‌ی بهجێهێشتو روی له‌ئیمارات كرد.
خه‌زره‌جی له‌ماوه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كی تایبه‌ت بو كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی‌و گه‌وره‌ی گێڕا لهشاڵاوهكانی ئه‌نفالدا.
Link |
| سهکرادایهتی قیهراناوی |
سهکرادایهتی قیهراناوی کورد شایانی موتمانه‌ی جه‌ماوه‌ر نییه
دکتۆر محه‌مه‌د که‌یانی
چاره‌نووسی جه‌ماوه‌ر، مه‌سیری نه‌ته‌وه و خودی مێژووش تا راده‌یێکی گه‌لێک زۆر به‌نده به بڕیاری سیاسی سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه له ئانوساتێکی تایبه‌تدا. کاتێک که کاتی ده‌نگدان دێت تاکی ده‌نگده‌ر ، ئه‌گه‌ر به هوشیاریه‌وه ده‌نگ بدات، ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م رابردووی که‌سه‌کانی کاندیدکراو، به‌تایبه‌تی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆکی لیسته‌کان، که‌سایه‌تی ئه‌م که‌سانه، هه‌ڵوێسته‌کانیان، ئه‌و رووداوانه‌ی رۆلیان تێیدا گێراوه و ئه‌نجامه‌کانیان، ئاراسته‌ی بۆچوونه‌کانیان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیایسیان له رابردوو و تێستادا، بڕیاره‌که‌ی بنیات بنێت بێ گوێدانه ئه‌و وێنایه‌ی میدیاکان یان ویناکهری ( image makers ) پڕۆفیشنال بۆیان دورست ده‌که‌ن یان ئه‌و وه‌عد و وعوودانهی له کاتی هه‌ڵبژاردن به جه‌ماوه‌ری ده‌ده‌ن. جونکه ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه ئه‌م وێنایه موزه‌یه‌ف بێت و له‌گه‌ڵ مه‌عده‌نی راسته‌قینه‌یاندا نه‌گونجێت، جا پۆزهتیڤبێت یان نێگه‌تیڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند رووداوێک یان کردارێک بینا کراوون. ئه‌و سه‌رکردایه‌ی ئێستا کوردستان هه‌مان سه‌رکردایه‌تیه که له پێشه‌وه‌ی رووداوه‌کانه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵی ربردوو، جا کاری سیاسی، بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری یان حوکمرانی بێت. ناکرێت ئه‌و مێژووه بسرینه‌وه و ته‌نها گوێ بۆ به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مرۆ رابگرین. ئاوڕدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه رۆلی له دهرستکردنیا بینیووه و ئه‌دای حه‌کمڕانی ئێستایان، ده‌بێت به پێوه‌ری که‌سایه‌تی که‌سانی سیاسه‌تمه‌دار بپێورێن که ئه‌مانه‌ن، حیکمه‌ت یان عه‌قلانیه‌ت ( Rationality )، خاوه‌ن قه‌رار و ئیراده ( Authoritativeness )، مغامهرهچیاتی ( Adventurousness ) و ئیلهامبه‌خش یان قدوه بوون ( Inspiration ) .
مه‌رام لێره شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌کته‌رانه نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قهڵمرهوانی ئه‌مرۆمان نه‌بێت. بۆ لایه‌نی بێ حیکمه‌تی و نا عه‌قلانیه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد و نه‌بوونی ئیراده و خه‌ساوی له قه‌رار دان و یهکالاکردنهوهی پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، ته‌نها ئاماژه به چه‌ند مه‌سه‌له‌یێک ده‌که‌م. یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی سنووری کوردستان: گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌تێک سه‌رکردایه‌تی کورد کردی، ئه‌وه بوو که رازی بوون به ماده‌ی 58 له 'قانوونی ئیداره‌ی موهقهق'، دوایی گۆڕا به ماده‌ی 140 له ده‌ستووری ئێراقی، که تایبه‌تن به که‌رکوک و هه‌موو ناوچه داگیکراوهکانی تری کوردستان. ئه‌مه چه‌سپاندن و شه‌عیه‌ت دان بوو به سیاسه‌تی ته‌عریب به به‌شداری کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له پایی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی شه‌خسی و رازی کردنی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌ددام نه‌یتوانی به ئاگروئاسن و کیمیایی بیسه‌پێنێ به سه‌ر خۆیان و گه‌له‌که‌یان. كه‌رکوک و هه‌موو ناوچه ته‌عریب کراوه‌کانی تری کوردستان به قه‌راری سیاسی، نه‌ک به قانوون، ته‌عریب کراوون، هه‌ربۆیێ سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تیێکی حه‌کیم و عه‌قلانی خاوه‌ن قه‌رار و پلان بووایێ دهبایێ ته‌نها به‌وه رازیبان که به قه‌راری سیاسیش ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته بسردرێته‌وه و ئه‌نجامه‌کانی پشتهوشاربکردرێتهوه. له‌و کات، کورد هێزێکی به‌رجه‌سته بوو و حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌کرا. ئه‌مه‌ریکا نه‌یده‌تووانی کوردیش بتۆرێنێ له‌هه‌مان کات که سونه‌کان و شیعه‌کان به هه‌موو لایێکا چه‌پۆکیان ده‌هاویشت و به‌ره‌نگاری یه‌کتر و ئه‌مه‌ریکا و له ناو خوودی خۆشیان ببوونه‌وه. کورد ده‌یتوانی فه‌ڕزی ئیراده‌ی خۆی بکا و قه‌رارێکی، له جۆری حه‌لکردنی سوپای ئێراقی و قه‌ده‌غه‌کردنی به‌عس، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاکی داگیرکراوی کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر پۆل برێمه‌ر فه‌ڕز کردبا. له ساڵی 2004، نووسینێکم له‌م باره‌یه‌وه له سایته‌کان و رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بلآو کرده‌وه، ئاماژه‌م به‌وه کردووه که "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببرێته به‌ر دادگا و به قانوون مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، چه‌نکه ئه‌و کات مه‌سه‌له ئاساییکردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌که‌وێته به‌ر ته‌ئویل کردن و لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی شه‌خسی. له ئه‌نجامدا به حه‌وت پشتی تریش چاره‌سه‌ر ناکرێ و نابڕێته‌وه و ئهجامهکهشی به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ته‌واو نابێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر عه‌ره‌بێک ده‌ستی هه‌بێت ساددامێکه و به‌لانسی هێزیش له قازانجی کورددا نابێت له داهاتوو. ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له خۆێدا مانای چاره‌سه‌ر نه‌کردن و خۆلێدزینهوه و چه‌سپاندنی سیاسه‌تی پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی و ته‌عریبه به بشهداری فیعلی نوێنه‌ره‌کانی گه‌لی کورد. له هه‌موو جیهاندا ئه‌م جۆره مه‌سه‌له و کرداره سیاسیه ناڕه‌وایانه به په‌رچه قه‌راری سیاسی له‌بار چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ده‌بێ ئێمه ئه‌زموون له كێشه‌ی ئێڕلهندای باکوور و حوکمه‌تی به‌ریتانی وه‌ربگرین و نه‌هێلین له ئه‌نجامدا چۆن ئێرله‌ندیه‌کان، |
| سالیادی كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه حه‌مه به‌رێپێوان ده‌ستیپێكرد |
سالیادی كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه حه‌مه به‌رێپێوان ده‌ستیپێكرد
سلێمانی/ئه‌سوات ئه‌لعیراق: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه) له‌پاركی نالی شاری سلێمانییه‌وه رێپێوانێكی ناره‌زایی دژی كوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه ده‌ستیپێكردوو، بریاره چه‌ند چالاكییه‌كی تریش به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌وه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌رێوه بچێت.
سه‌ره‌تا به‌شدارانی رێپێوانه‌كه كه‌له زیاتر له 500 رۆژنامهنوسو رۆشنبیر‌و كهسو كاری سۆرانی مامه حه‌مه پێكهاتبوو له‌پاركی نالی شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌و چه‌ندین لافیته‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو دژی كوشتنی ناوبراو بهرزیانكردبۆوه. په‌یامنێری ئه‌سوات ئاماده‌ی رێپێوانه‌كه بوو.
شوان محمه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه یه‌كێك بوو له‌ئاماده‌بووانی رێپێوانه‌كه رونیكرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه ئیدانه‌كردنی كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه حه‌مه‌و ده‌ستگیرنه‌كردنی بكوژانێتی.
پاشان رێپێوانه‌كه بۆ به‌رده‌م ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی بهرێكهوتو له‌وێ چه‌ندین وتاری رۆشنبیران‌و شیعر‌و په‌خشان‌و وتاری بنه‌ماڵه خوێندرایه‌وه تیایدا ئیدانه‌ی كوشتنه‌كه‌یان دهكردو داوایان ده‌كرد به‌ڵێنه‌كانی حكومهتو پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سۆرانی مامه حه‌مه به‌جدی كاری بۆ بكرێت‌و جێ به‌جێ بكرێت.
ساَڵێك لهمهوبهرو له‌ئێواره‌ی 21/7/2008، به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین، رۆژنامه‌نوس سۆرانی مامه‌حه‌مه، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا تیرۆركرا. زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پاش روداوه‌كه باسیان له‌وه‌كرد چوار كه‌س كهئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیوی ره‌شیان پێبوه‌و ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه. ئه‌و كه‌سانه، له‌كاتێكدا سۆرانیان بانگكردۆته به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان، چه‌ند فشهكێكیان پێوه ناوه‌و پاشتر هه‌ڵهاتون. به‌ڵام تائێستا پۆلیسی كه‌ركوك هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه رانه‌گه‌یاندوه.
س غ (خ) – ا س ا |
| یاداشتی پشتگیری رابوونی خوێندكارولاوانی كوردستان |
یاداشتی پشتگیری رابوونی خوێندكارولاوانی كوردستان
بۆ لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی
هاوڵاتیانی به‌رێز
خوێندكاران و گه‌نجانی خۆشه‌ویست
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستانی به قۆناغێكی نوێ و مێژویدا تێده‌په‌رێت، كه ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه به‌به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو به ئومێده‌وه له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه و په‌رله‌مانی نوێدان تا چاكسازی له سیستمی سیاسی و حكومرانی و ئیداری كوردستان بكرێت , تا پێداویستی و خواسته‌كان و باری گوزه‌ران و ژیانیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و باشتر بگوزه‌رێ.
رابوونی خوێندكارولاوانی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهاتنی خۆری نوێ ده‌كه‌ین بۆ كۆمه‌ڵگا و نیشتمانه‌كه‌مان ، لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین له دوای تێروانین له به‌رنامه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی پاڵپشتی ته‌واو له‌م لیسته ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌م لیسته هه‌ڵگری په‌یامی چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كوردستانه، چوار پارتهكوردستانیهكه كه لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازیان پێكهێناوه خاوه‌ن مێژووی خه‌بات و قوربانیدانن وله رابردوو چه‌ندین پرۆژه‌ی جدیان داوه‌ته په‌رله‌مان و حكومه‌ت ودواتر بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ رایگشتی به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌ی تایبه‌ت به گه‌نجان و خوێندكاران به مه‌به‌ستی بنه‌بركردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم, لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی هه‌ڵگری دروشمه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسین .لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی پێكهاته‌ی خه‌باتی شاخ و شار و قبوڵكردنی بیر‌ورا جیاوازكانن وهه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه ژیانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان , به‌رنامه‌ی كار كردنیان بۆ به دامه‌زراوه‌یكردنی دام ده‌زگاكانی هه‌رێم و لێكجیاكردنه‌وه‌ی چوار ده‌سه‌ڵاته هه‌ستیاره‌كه‌ی سیستمی سیاسی وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌ڕه‌می دیموكراسی كۆمه‌ڵگای كوردی گرنگی پێده‌ده‌ن .
وه‌ك رابوونی خوێندكارولاوانی كوردستان وێرای پشگیری ته‌واومان بۆ لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی داواكارین له سه‌رجه‌م هاورێیانمان ده‌نگ بده‌نه ئه‌و لیسته و هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی بده‌ین .
داواكاریشین كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دوور له توند‌و تیژ و ساخته‌كاری بێت تا رووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستان پیشانی هه‌موو دنیا بده‌ین و ئه‌زمونه‌كه‌مان به‌هێزتر بێت .
سڵاو بۆ خۆراگری و شۆرشگیری خه‌ڵكی كوردستان
سڵاو بۆ رووحی پاكی شه‌هیدان
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی مه‌ده‌نیانه له كوردستان
رابوونی خوێندكارولاوانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
20/7/2009 |
| گولله‌ى لیژنه‌كانى كوشتن ئه‌مجاره‌كام قه‌ڵه‌م خویَناوى ده‌كه‌ن |
گولله‌ى لیژنه‌كانى كوشتن ئه‌مجاره‌كام قه‌ڵه‌م خویَناوى ده‌كه‌ن
پیَشرِهو حه‌مید
عه‌بدول خالق مه‌عروف و به‌كر عه‌لى و كۆمۆنیسته‌كان و عه‌بدول ستارشهریف و سۆرانى مامه حه‌مه , قوربانى ده‌ستى كام جه‌هلن , قوربانى ده‌ستى كام بیركۆڵى ترسا‌و له وشه‌ى ئازادن ؟
له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى شیَخ مه‌حمودى مه‌لیكدا ته‌نها كوشتنیَك یان تیرۆركردنیَك له‌سه‌ر بیرورِاى جیاواز , میَژوى بۆمانى بگیَرِیَتهوه تیرۆركردنى ( جه‌مال عیرفان ) بوه وكوشتنهكهى ( عیرفان ) یش له‌و سه‌رده‌مه‌دا چیى بهرههمیَكى به‌خشیه بیر ته‌سكى ئه‌وانه‌ى له ووشه ده‌ترسان ؟ ئایا تیرۆركردنى وشه له‌و كاته‌دا نابیَته سه‌ره‌تایه‌ك بۆكوشتنى به‌رده‌وامى هیَزى ( وشه‌ى ئازا‌و ئازاد ) لهئیَستاماندا ؟ ئایا باگراوندى كوشتنى وشه‌ى ئازاد له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته جیاوازه‌كاندا لهگۆرِهپانى سیاسى و كۆمهلاَیهتى كوردیدا سه‌ره‌تاى ستنویَكى دریَژخایهن نیه بۆپهرهپیَدانى بیرى كوشتن و تیرۆركردنى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى هیَزهبالاَدهستهكانهوه , كۆمهڵگاو كایهجیاوازهكانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ترده‌به‌ن كه دهخوازیَت له‌بازنه‌ى بیرتهسكى و ئه‌جنداى دهسهلاَتهوه بیانكاتهدهرهوه و رِیَرِهوهى ئاینده‌ى هاولاَتى بون و دروستكردنى تاكى ئازاد سه‌ربه‌ستانه له پانتایى یه‌كى تردا دروست بكات و كه‌رامه‌ت بۆئه‌و مرۆڤانه بگهرِیَنیَتهوه كه جهبهروتیهتى دهسهلاَتى پاوه‌نخواز , ته‌واوى بونهورهكانى لهپیَكهاتهیهكى ته‌واو ته‌ندروسته‌وه تیَكشكاندو وهو بۆمه‌به‌ستى سه‌رخستنى پرۆژه جهههنمیهكانى خۆى مۆنۆپۆلیان ده‌كات ؟ ئایا كوشتنى مرۆڤ له‌سه‌ر فیكر‌و دهربرِینى جیاواز, یان ئه‌و پرسیارانه‌ى كه ده‌سته‌واژه‌ى ( بڤه ) ى بۆ داداشراهوه له‌لایه‌ن دهسهلاَتهوه چی مانایه‌ك دهبهخشیَت ئه‌گه‌ر ئیَمهتهنها ماناى دیكتاتۆربون و مرۆڤ كوژ و ژیان كوژى نهبهخشینه خودى ئه‌و دهسهلاَته ؟
بهرلهرِاپهریَن و له‌دواى تیرۆركردنى ( عه‌بدولخالق مه‌عروف ) ه‌وه به‌ده‌ستى بیرتاركهكان و كوشتنى ( به‌كر عه‌لى ) و كۆمه‌نیسته‌كان له‌دواى رِاپهریَنهوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى كوشتنه‌وه و ته‌واوى ئهوكهسانهى تر كه ( لیژنه‌ى ئیغتیالات ) ى حیزبه‌كوردیه‌كان له‌سه‌ر دهربرِینى بیرورِاى جیاواز, قیزه‌ونانه ئه‌نجامیاندا و به‌ده‌یان كه‌سى تریان بریندار‌و كه‌م ئه‌ندام كرد‌و به‌سه‌دان كه‌سى تریش له‌ترسى ( گولله‌ى لیژنه‌كانى كوشتن ) ولاَتیان بهجیَهیَشت , ههوڵیَكى جدیى ئاراسته‌كراوى لیژنه‌كانى كوشتن نه‌بو بۆسرِینهوهى ئه‌و ده‌نگانه‌ى ده‌یخواست كه له‌برى هیَزى گولله زمانى گوڵ رِوكارانه گوتارى سیاسى و ئیدارى لهولاَتدا به‌رجه‌سته‌بكات ؟ئایا بهدهرلهوهى شهرِهى ناوخۆ ئه‌گه‌ر بهدیویَكدا ئاكارى یه‌كتر قبوڵكردن نه‌بو له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه , ههوڵیََكى تر‌ى جدى ئه‌و حیزبه بهشهرِهاتوانه نه‌بو بۆ فراوانكردنى كارى لیژنه‌كانى ئیغتیالات بۆكوشتن و سرِینهوهى نه‌یارو دژه بیروباوهرِهكانیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كوردستان له نائاماده‌ى هیَمنى و پاشكۆبونى یاسادا گوزه‌رى ده‌كرد ؟
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیَراق و یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو ئیداره‌ى سلیَمانى و ههولیَر, ئه‌و هه‌مو سوكایه‌تى پیَكردنه به‌رامبه‌ر به گه‌نجانى كورد‌و ماناكانى دیموكراسیه‌ت و حكومكردن ده‌رئه‌نجامى كام له‌و هۆكاره‌كانه بو , لهكاتیَكدا كوردستان پیَى خسته قۆناغیَكى جیاوازتره‌وه و لیژنه‌كانى كوشتنى حیزهكوردیهكان به‌ئاشكرا بوارى ئه‌وه‌یان بۆنه‌مایه‌وه كه نه‌یاره‌كانى خۆیان له‌سندوقى ئۆتۆمبیلى مه‌رگدا قایم بكه‌ن و لهشویَنیَكى نادیاردا وه‌ك ده‌یان كه‌سى شویَن بزر به‌روه چارهنوسیَكى نادیارى ببه‌ن ؟ ئایاكوشتنى ( سۆرانى مامه‌حه‌مه ) و ( عهبدولستارتاهیر شه‌ریف ) له‌سه‌ر دركاندنى حه‌قیه‌ت و ئازادكردنى وشه پهنگخواردوكانى گه‌رویان , بانگه‌شه‌كانى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد بۆ ئازادى و دیموكراتیزه‌كردنى سه‌رجه‌م كایهجیاجیانى كۆمه‌ڵگاى كوردى دهخاتهژیَركام له‌و پرسیارانه‌وه كه خودى دهسهلاَتهكهى پىَ قهڵسدهبیَت ؟ ئایا كوشتنى سۆرانى تازه پیَگهیشتو گومانیَكى وه‌ها دروست ناكات كه ئه‌و ئازادیه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆدهكریَت جگه‌له حیكایهتیَك هیچ مانایه‌كى تر بۆخۆى ههڵبگریَت ؟ كوشتنى رِۆژنامهنوسیَك له‌سه‌ر دهربرِینى جیاواز و هه‌ڵدانه‌وه‌ى نهیَنى ناخى به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ و شههوهتبازهكانى ناو كایهجیاجیاكانى دهسهلاَت له‌بن ده‌ستى دوو ئاسایش و ئه‌و هه‌مو هیَزهكوردیهدا له شاریَكى وه كو كه‌ركوكدا چیى دهبهخشیَت جگه‌له زیندوكردنه‌وه‌ى هه‌ناسه‌كانى لیژنه‌ى ئیغتیالات نه‌بیت ؟
له‌دواى یه‌ك ساڵ له تیرۆركردنى سۆرانى مامه‌حه‌مه ده‌پرسم , كام لیژنه‌ى ئیغتیالاتى حیزبه‌كوردیه‌كان ( سۆران ) یان كوشت ؟ كام له‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌ناوه‌كانیان لاى سۆرانه و له‌گه‌ڵ سۆزانیهكانى كه‌ركوكدا ده‌ستیان تیَكهڵ كردبو ( سۆران ) یان بهوشیَوه ترسنۆكانه‌یه له‌ژیانى گهنجیَتى بیَبهشكرد؟ كوشتنى سۆران چیى مانایه‌كى دهبهخشیَت به ئه‌جنداى كارى بكوژه‌كانى ؟ ئایا له‌بیركردنه‌وه‌ى ئه‌واندا كوشتنى سۆران بیَدهنگ كردنى ته‌واوى خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كانه ؟ یان كوشتنى سۆران سه‌ره‌تاى هه‌ره‌س هیَنانى ئه‌و پانتایه ئازاده‌یه كه سه‌ركردایه‌تى كورد لهخهیاڵدانى خۆیدا ویَناى كردوه و لهرِاگهیاندن و گوتاره‌كانیاندا بانگه‌شه‌ى بۆده‌كات و له‌حه‌قیقه‌تدا هیچ بونیَكى نیه ؟ یان بكوژان و جه‌لادان له رِیَگهى كوشتنى ( سۆران ) ه وه پیَمان دهڵیَن ( گه‌نده‌ڵى و چهتگهرایى و شه‌هه‌وه‌ت بازیى و خیانه‌تكردن ) پرۆژهمانه و كه‌س ناتوانیَت رِیَگرمان بیَت و هه‌ر هاورِیَ یه‌كى ( سۆران ) یش وه‌ك سۆران ( ووشه یه‌ك ) دورلهخواستى ئیَمه بكاتهههویَنى نوسینى ( وتاریَك ) وه‌ك سۆران لهجامهتاریكهكانى ئۆتۆمبیلهكانمانهوه ( گولله ) بارانى ده‌كه‌ین ؟
له‌دواى یه‌ك ساڵ له‌كوشتنى سۆرانى مامه‌حه‌مه , حكومه‌تى ههریَم و ده‌زگا ئهمنهیهكانى
تاچهندكاریان لهدۆسیهكهیداكراوه وبكوژهكانیان سه‌ربه‌كام به‌رى لیژنه‌كانى كوشتنن ؟ له‌ساڵ یادى تیرۆركردنى سۆرانى مامهحهحهمدا ئایا ته‌نها یادكردنه‌وه‌و ئه‌نجام دانى مه‌راسیم و ده‌ركردنى چه‌ند به‌یاننامه یه‌ك دهبیَته رِیَگر له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانى كوشتندا تابۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بیرورِاى جیا‌و چه‌ند قهڵمیَكى تر خویَناوى نه‌كه‌ن ؟ كامه‌ن ئهوگرنتیانهى حكومه‌تى ههریَمى كوردستان , بۆپارستنى كه‌رامه‌ت و سه‌لامه‌تى ژیانى نوسه‌ران و رِۆشنبیرانى ئازادى خواز له‌به‌رامبه‌ر گولله‌ى لیژنه‌كانى ئیغتیالاته‌وه, لهكاتیَكدا هیَشتا بكوژانى سۆران و هاورِیَكانى یاسایان به‌سه‌ردا جیَبهجیَنهكراوه ؟.
تیَبینى " ئه‌م وتاره له رِۆژنامهى ( هاولاَتى ) ژماره ( 544 ) بلاَو كراوه‌ته‌وه . |
| با تاوانبارانی كیمیاباران و ئه‌نفالچییه كورده‌كان بدرێنه دادگا |
با تاوانبارانی كیمیاباران و ئه‌نفالچییه كورده‌كان بدرێنه دادگا
به‌كر ته‌یفور
د. هادی مه‌حمود: پێویسته هه‌موو رێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر، ته‌نانه‌ت رێگای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپۆل)یش هه‌تا ئه‌و تاوانبارانه بدرێنه دادگا
شه‌پۆل فه‌تحی كه‌ریم: به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی و پاوانخوازی‌و كێبڕكێی ناته‌ندروست تاوانباره كورده‌كانی خزانده‌وه ناو حزبه‌كان
یه‌كێ له‌و كێشانه‌ی تا ئه‌مڕۆكه‌مان قسه‌و ساغكردنه‌وه‌ی جیدی هه‌ڵده‌گرێ، كێشه‌ی ئه‌و تاوانباره كوردانه‌یه كه شانبه‌شانی جه‌لاده‌كانی به‌عس خه‌ڵكی بێتاوانی كوردیان كیمیاباران و ئه‌نفال كرد و به‌شێكیان تائێستاش له په‌نای هه‌ندێ له حزبه كوردستانییه‌كان داڵده‌دراون و دادگایی نه‌كراون، رێگای كوردستان په‌یوه‌ست به‌و كێشه‌یه تێڕوانینی لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته‌ڕوو.
دیمانه و فۆتۆ: به‌كر ته‌یفور
سه‌رپه‌رشتی: محه‌مه‌دی مشیر
سه‌ره‌تا د.هادی مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان وتی:
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كهبهرپرس بوونه له‌مه‌سه‌له‌ی كیمیاباران كردن وئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه‌له سنوری دادگا ده‌رچوونه‌و توانیویانه خۆیان ده‌رباز كه‌ن, هه‌ڵبه‌ته حزبی شیوعی كورستان‌و جگه له‌حزبی شیوعی كوردستانیش، ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بلێم پێكهاته‌ی لیسته‌كه‌مان لیستی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره 55 به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه له‌به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه‌به‌دواداچوون هه‌بێ بۆ دۆسێی ئه‌و تاوانبارانه, به‌شێكی ئه‌و تاوانبارانه كه‌سانێكی كوردیشیان تێدایه، به‌شێكی دیكه‌یان خاوه‌ن كۆمپانیای بیانین كه كاتی خۆی چه‌كی كیمیاویان فرۆشتووه به‌رژێمی دیكتاتۆری شۆڤێنی به‌غدا ، بۆچوونی لیسته‌كه‌مان له‌وه‌دایه كه‌ئێمه رێگای یاسایی بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه پێشكه‌ش به‌دادگا بكرێن به‌شێوازێكی ئاشكرایی چونكه تاوانه‌كان بریتین له‌ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ, تاوانی جه‌نگ ئه‌و تاوانه‌یه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا مافی گشتی ده‌یان گرێته‌وه و یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و جۆره تاوانانه‌یان ده‌ست نیشان كردووه، چونكه به‌شێكه له‌تاوانی كۆمه‌ڵكوژی (جینوساید) كردنی خه‌ڵكی بێ گوناهو سڤیل كه زۆرربه‌یان ژن‌و منداڵ‌و خه‌ڵكی مهددهنین. ئێمه له‌به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان به‌و خاڵه كردووه و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ده‌بێ ئێمه چۆن بایه‌خ بده‌ین به قوربانیانی ئه‌نفال, خێزان‌و پاشماوه‌كانیان ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ژیاندا ماوون, قوربانیانی كیمیاوی, هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دۆسیه‌ی ئه‌وانیش كه ماوه‌ته‌وه ئه‌م برینه تائێستاش سارێژ نه‌كراوه ، سارێژ كردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كهبایهخ بدرێت به‌باری ده‌رونیان، جگه‌له‌وه‌ش كه‌هه‌موو رێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر ته‌نانه‌ت رێگای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپۆل)یش هه‌تا ئه‌و تاوانبارانه بدرێنه دادگا. دوا وته‌م ئه‌وه‌یه گه‌ر هاووڵاتیانی شه‌ره‌ف مه‌ندو ئازادایخوازو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی 55 كه كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه‌ن كه‌خاوه‌ن بهڵێنو وته‌ی خۆیانن‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌پێشینه‌ی كارنامه‌كانیاندا ده‌بێ له‌پاڵ خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌یاندا.
هه‌روه‌ها هاوڕێ شه‌پۆل فه‌تحی كه‌ریم وتی:
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كێشه‌ی تاوانباره كورده‌كان (ئه‌وانه‌ی به‌عسی بوون‌و مسته‌شارو جاش‌و كاسهلیس بوون) لهئهنفالهكانو كوشت‌و بڕی گه‌له‌كه‌مان‌و راوه‌دونانی پێشمه‌رگه‌و شههیدكردنیاندا له‌پێشه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان بوون دۆسیه‌یه‌كی گرنگ بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه (به‌ره‌ی كوردستانی) ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كرد‌و لێبوردنی گشتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركرد، به‌مه‌ش چه‌كداره جاشه‌كانی له‌حكومه‌ت دورخستنه‌وه‌و توانی ئه‌و هێزه زۆره په‌راوێز بكات‌و جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه به‌خێرایی ته‌واوی شاره‌كان له به‌عسیه كورد كوژه‌كان پاككه‌نه‌وه، مه‌خابن، زۆری نه‌خایاند به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی و پاوانخوازی‌و كێبڕكێی ناته‌ندروست تاوانباره كورده‌كانی خزانده‌وه ناو حزبه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له‌ناو ئه‌و حزبانه‌دا و له‌ناو حكومه‌ت پێگه‌ی ئیداری‌و له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بهرپرساریهتیان پێ درا، به‌مه سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك هاته ئارا‌و به‌ها شۆڕشگێڕه‌كانی سه‌رده‌می شاخ كاڵ بوونه‌وه، له‌جیاتی درێژه‌دان به‌و گیانه شۆڕگێڕیه له‌ناو حكومه‌ت و ده‌زگا ئیداری‌و پۆسته حزبییهكانو راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به‌گیانی پێشمه‌رگایه‌تی، دیارده‌كانی مشه‌خۆری گه‌نده‌ڵی، تایه‌فه‌گه‌ری، پشت له‌جه‌ماوه‌ر كردن و چاپۆشین له‌و تاوانبارانه ته‌شه‌نه‌یان كرد .
ئێمه له‌لیستی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو تاكتاكی حزبه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی جددی‌و راشكاوانهمان هه‌بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و تاوانباره گه‌وره‌و بچووكانهمان له‌ریزه‌كانی خۆمان وه‌رنه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌یش نه‌بووین ئه‌و تاوانبارانه‌یان له‌په‌نای حزبه‌كانیان داڵده‌داوه، ئه‌گه‌ر ههستكرابێ ئه‌ندامێكی ساده‌ش بۆره په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌عسه‌وه بوبێ، له‌هه‌موو ئۆرگانه حزبییه‌كان رێگه‌ی پێ نه‌دراوه بچووكترین به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت، بۆیه به‌رنامه‌ی ئێمه روون‌و ئاشكرایه لهریزهكانماندا جێگه‌یان نابێته‌وه، به‌گرنگیشی ده‌زانم ئاماژه به‌و راستیه بده‌م كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی چه‌كیان بۆ رژێم هه‌ڵگرتبوو له‌ژێر فشاری جۆراوجۆری دیكتاتۆری خوێن رێژدا به‌ناچاری په‌یوه‌ندییان به‌ریزه‌كانی جاشه‌كانه‌وه كردبوو وه هیچ پاڵه‌په‌ستۆو فشارێكیشیان له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و جیابكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جاشانه‌ی ده‌ستیان سووره به‌خوێنی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه داواكارین بۆ پهرلهمانو حكومه‌تی داهاتوو ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
-رێگه‌گرتن به‌پێی یاسا‌و جێگركردنی له‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تاوانباران له‌پۆسته حكومی‌و ئیداری‌و حزبیه‌كان، سزادانی ئه‌و حزب‌و كهسو لایه‌نانه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه ده‌به‌زێنن.
-دادگایكردنی هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی رۆڵه بێ خه‌تاكانی گه‌له‌كه‌مان سووره سزای یاسایی بدرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئهنفالو كیمیاباران‌و راوه‌دونانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌و شه‌هیدیان كردوون یان گوێ له‌مستی به‌عس بوون.
-سزادانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان سووره‌و بڕیار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و تاوانبارانه‌وه بدرێت. |
| کۆمیته‌ی سویسرای چاک کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا |
 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19/7/2009 سه‌عات 5 ی ئێواره کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید- چاک
کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری (ئارا‌و) ئه‌نجامدا.
پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، سه‌ره‌تا هیوا ناسیح باسێکی کار و چالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی سویسرای چاکی کرد له ماوه‌ی ساڵێکدا، به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ حزب و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کانی تردا ئه‌نجامی داوه، که به‌شانازییه‌وه کۆمیته‌که‌مان یه‌که‌م ڕێکخراوی کوردی بووه له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا باسی له کۆمه‌ڵکوژی ئهنفالکردوه و داوای له ئه‌ندامانه په‌رله‌مان کردوه که به‌جینۆساید بییانناسن. جگه له‌مه یه‌که‌م ڕێکخراویش بووه که یادی ئه‌نفاله‌کان و کیمیابارانی سه‌رده‌شتی کردۆته‌وه. پاشان باس له به‌رنامه و نه‌خشه بۆ چالاکی و کاری داهاتوو کرا، هه‌روه‌ها باس له‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ش کرا که روبه‌روی چاک بۆته‌وه،
دواتر هه‌ڵوێستی ڕێکخراوی چاک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی باشوری کوردستاندا باسی لێوه کرا. هه‌ره‌وه‌ها قسه له په‌یوه‌ندی نێوان چاک و لایه‌نه کوردییه‌کان له سویسرا و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لایه‌نه بیانییه‌کان و چۆنێتی به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانیان کرا. دواتر یه‌ک به یه‌کی ئه‌ندامان قسه‌وباسی خۆیان کرد و هه‌ر پرسیار و ره‌خنه و پێشنیازێکیان هه‌بوو ئازادانه هاتنهدوان.
پاشان باس له کرانه‌وه‌ی کۆنتۆیه‌کی ڕه‌سمی به ناوی چاکه‌وه کرا، که ئه‌نجامدراوه و هه‌واڵی ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا که له‌م نزیکانه مۆڵه‌تی ڕه‌سمی رێکخراوه‌که‌مان له لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه ته‌واو ده‌بێت.
دواتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنی لێپرسراوی کۆمیته‌که ئه‌نجام درا و به تێکرای ده‌نگ کاک (کاردۆ سه‌رباز) بوو به لێپرسراوی کۆمیته بۆ ماوه‌ی ساڵێک. له لایه‌ن بهشداربوانیشهوه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له کاک کاردۆ کرا.
پاش نزیکه‌ی دوو سه‌عات کۆبونه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات...
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نه‌یانتوانی ئاماده بن:
هێمن عه‌لی، جه‌عفه‌ر جامعی، کشتمه‌ند قادری، عوسمان تازیک، ناسر ئازه‌غ
ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون:
کاردۆ سه‌رباز، هیواناسیح، تالیب به‌رزانی، ڕه‌حمه‌ت ئیبراهیمزاده، د. کارزان ناسیح، ئازاد حوسێنزاده، ناسیح عه‌بدولکه‌ریم، دلێر یاسین.
چاودێری کوردۆساید – چاک
کۆمیته‌ی سویسرا
20.7.2009
www.chaknews.com
chak.swiss@hotmail.com
|
| هاژه شیَخ سلیمان |
هاژه شیَخ سلیمان(كاندیدی حزبی شیوعی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی) پشتیوانی خۆی و لیسته‌كه‌ی بۆ كه‌مپینی(موچه بۆ دایكان)راگه‌یاند
سه‌لام عه‌بدوڵا ئیبراهیم
ئیمرِۆ هاژه شیَخ سلیمان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، وتی: ئیَمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م مافه ره‌وایه بۆ دایكان و كچانی ماڵه‌وه دابین بكه‌ین. ئه‌وه شیوعییهكانن كه بهدریَژایی میَژووی خۆیان كاریان كردووه بۆ رزگاری ژنان له هه‌موو جۆره‌كانی چه‌وسانه‌وه‌و به‌دڵنیاییه‌وه له‌م باره‌یه‌وه هه‌موو توانایه‌كمان بهكاردههیَنین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مافه تا دوا ژن و كچ له كاری ناوماڵ رزگاریان دهبیَ |
| مه‌هاباد |
ماوه‌یه‌که کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاو ترسێن کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌ستی داوه‌ته گرتنی که‌سانی ناسراو و ره‌وانه‌یان بو زیندانهکهان، به پێی زانیاریه‌کان له شاری مه‌هاباد له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردۆوه چه‌ندین که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه که تا ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی خواره‌وه له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دان:
دوکتور حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی، ده‌رمانساز، نووسه‌ر، کاریکاتۆریست، چالاکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی
جه‌عفه‌ر وه‌هاب پور سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئۆمه‌نای شاره‌کی سینفیی
که‌ریم سۆفی مه‌ولودی نووسه‌ر و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کاروباره سه‌ندیکاییه‌کان
تاهیر فه‌رامه‌رزی به‌رپرسی سه‌ندیکای که‌ل و په‌لی ماشێن،
سوله‌یمان په‌رویزخانی
حه‌سه‌ن ئاته‌ش پووش کاسبکار
ناوه ندى چاک داوا له هه‌موو رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌کات تا به زووترین کات هه‌وڵی خۆیان بدن تا گیراوانی ناوبراو به بێ مه‌رج له زیندان ئازاد بکرێن |
| له ولاِتی فینلاندا ساڵیادی شه‌هید سۆران مامه حه‌مه به‌رز راگێرا |
  له ولاِتی فینلاندا ساڵیادی شه‌هید سۆران مامه حه‌مه به‌رز راگێرا
راگه‌یاندنی بنكه‌ی(چاك)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 7.30ی ئێواره، له هۆڵی ئازادی كه‌مپی ئیماترای وڵاتی فینلاند، بنكه‌ی ئیماترای ناوه‌ندی چاك(كوردۆساید)، له ساڵیادی شه‌هیدی رۆژناهنوس و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك (سۆران مامه حه‌مه)، كۆرێكی ماته‌می ئه‌نجامدا كه ژماره‌یه‌كی ژۆر له په‌نابه‌رانی كه‌مپی ناوبراو ئاماده‌ی بوون.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان به‌پێوه راوه‌ستان، وتاری بنكه‌ی چاك له لایه‌ن جه‌مال ئیبراهیمه‌وه خوێندرایه‌وه، دواتر وتاری پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن سالار حه‌مه ئه‌مینه‌وه پێشكه‌شكرا، پاشان بروسكه‌ی (پارتی ژیانی ئازاد و پشتیوانانی لیستی گۆڕان و لایه‌نه‌كان و چه‌ند شیعر و په‌خشانێك خوێندرایه‌وه، له كۆتایدا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس ئیدریس حاجی سه‌عید بیره‌وه‌ریه‌ك و وته‌ی بنه‌ماڵه خوێندرایه‌وه، كاتژمێر 8.30ی ئێواره ههمانكاتی تیرۆركردنی كاكه سۆران به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هید سۆران كۆتایی به كۆڕه‌كه هات.
شایانی باسه كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن كاروان عه‌ربه‌تی هاوڕێی سۆرانه‌وه به‌رێوه‌برا. |
| ده‌زگایه‌كی ئه‌منی حیزبێكی كوردستانی سۆرانی تیرۆركردووه" |
 ده‌زگایه‌كی ئه‌منی حیزبێكی كوردستانی سۆرانی تیرۆركردووه"
هاوڵاتی
له‌ساڵیادی كوشتنی سۆران مامه‌حه‌مه‌دا، رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی رێپێوانێكیان له‌سلێمانی ئه‌نجامداو، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤینیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كهدهزگایهكی ئه‌منی حیزبێكی كوردستانی سۆرانی تیرۆركردووه.
دوای ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوس سۆران مامه حه‌مه‌دا، هێشتا ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركوك و حكومه‌تی هه‌رێم بكوژانی ئه‌و رۆژنامهنوسهیان ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی" ده‌زگایه‌كی ئه‌منی حیزبێكی سیاسی گه‌وره‌ی كوردستانی له پشت ئه‌و تیرۆركردنهوهیه، یهكێتیو پارتی ده‌زانن تیرۆركار كێیه، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیان ده‌یپۆشن".
لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكدا به هاوڵاتی وتی"تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی گروپهكانمانهوه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێكی له‌وجۆره‌مان بۆ رووننهبووتهوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێك ده‌كه‌ین".
فه‌رمان محه‌مه‌د برا سۆرانی مامه حه‌مه له لێداونێكدا بۆ هاوڵاتی وتی"دوای ساڵێك تێپه‌ڕین به‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆراندا، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی تا ئێستا جگه له درۆ و ونكردنی دۆسیه‌كه هیچ شتێكیان نه‌كردووه".
ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی له‌ساڵیادی كوشتنی سۆران مامه حه‌مه‌دا رێپێوانێكی هێمنانه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی سلێمانییه‌وه ئه‌نجامدراو تیایدا داوا كرا ده‌سه‌ڵاتی كوردی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌كوشتنی سۆران مامه حه‌مه ئاشكرا بكات. |
| کۆبوونه‌وه‌ی ئیسلامیی و عه‌لمانییه‌کان له یه‌ک لیستدا دیاره‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه |
کۆبوونه‌وه‌ی ئیسلامیی و عه‌لمانییه‌کان له یه‌ک لیستدا دیاره‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه
ئینته‌رڤیو: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دیدارێكی تایبه‌تدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن‌و سه‌نگی لیسته‌كان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، نوسه‌رو شاعیر هه‌ندرێن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی داینه‌وه
شه‌نكار عه‌بدوڵا/ بوونی لیستی سه‌ربه‌خۆ چ گرنگییه‌كی هه‌یه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا؟ ئایا لیستی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت ده‌نگه نارازییه‌كان له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌و ببێته هێزێك ركه‌به‌ری لیسته‌كانی تر بكات؟
هه‌ندرێن: دیاره له هه‌موو جڤاکه دیمۆکراتیی یان مه‌یله و ئازاده‌کاندا بوونی لیستی سه‌ربه‌خۆ و به‌رهه‌ڵستکاره جیاوازه‌کان له هه‌ڵبژاردن و ململانێیه سیاسییه‌کاندا، سه‌ره‌تاییترین مافه له نه‌ریت دیمۆکراتیدا. ئه‌گه‌ر له بواری سیاسیی‌دا بواری کێبه‌رکێ بۆ هێزه جیاواز و سه‌ربه‌خۆکان نه‌بێت، ئیتر ژیان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا نه گۆڕانکاریی تێدا رووده‌دات و نه به‌رهه‌مداریش ده‌بێت. له‌و دیده‌وه، به لای که‌مییه‌وه، گرنگی"بوونی لیستی سه‌ربه‌خۆ" مانای بوونی فره‌ڕه‌نگی بۆ ژیانی دیمۆکراتیی و قبووڵکردنی دید و هێزه جیاوازه‌کانی ناو جڤاکی کوردییه‌وه هه‌یه. که‌واته گرنگی "لیستی سه‌ربه‌خۆ" و هێزگه‌له جیاوازه‌کانی تر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا له‌وه‌دایه که، توێژێک له جڤاکی ئێمه‌دا ده‌توانن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه خولیای خۆیان ده‌رببڕن و ئه‌مه‌ش بوار بۆ هاندان و جۆش له ژیانی سیاسیی له کوردستاندا ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه به مانای وشه بخوازین پرۆسه‌ی دیمۆکراتی وه‌ک خۆی بکه‌وێته گه‌ڕ، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و هێزه جیاوازانه‌ی که مه‌یلی گۆڕان و گه‌شه‌کردنی جڤاکی کوردی‌یان هه‌یه مافی تاقیکردنه‌وه و به‌شدارییکردنیان له ده‌سه‌ڵات هه‌بێت. |
| هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و سه‌رنجه‌کان |
هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و سه‌رنجه‌کان
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌گه‌رچی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا زۆر هه‌لی زێڕین بۆ کوردان هاته پێشه‌وه تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئه‌نجام بدرێت و کوردان بتوانن له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵببژێرن و په‌ڕله‌مان ببێته بڕیارده‌ر له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ده‌سه‌ڵاتی تاک حیزبی و ته‌که که‌سی لاواز بکرێت و ڕه‌وایه‌تی زیاتریش بدرێته دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بنه‌بڕی ئاژاوه‌ی نێوخۆیش بکرێت . به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تی و سه‌ره‌ڕۆیی و تاکڕه‌وێتی و ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانه‌وه هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیان فه‌رامۆش کردووه و ته‌نانه‌ت کوردیشیان نامۆ کردووه به‌و دیارده شارستانییه که ئه‌ویش دیارده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و په‌ڕله‌مانییه .
خۆ ئه‌گه‌ر دیارده‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانی پیادهبکرایه ئه‌وا هه‌م ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی دیاری ده‌کرا و هه‌م ده‌ستوورێکی هه‌میشه‌ییش بۆ کوردان هه‌موار ده‌کرا و یاساش شوێنی بڕیاردانی نادروستی سه‌رکردایه‌تی سات و سه‌وداکه‌ری ده‌گرته‌وه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که زۆر له مێژه زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ڕه‌خساوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی له‌بار بردووه بریتی بووه له خودی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ، که ئه‌و سه‌رکردانه‌ش یاخود خۆیان به گه‌وره‌تر و کاریگه‌رتر له په‌ڕله‌مان زانیووه یاخود سه‌ره‌ڕۆیی و دیکتاتۆریه‌کانیان گه‌یشتۆته ئاستێک که هیچ ده‌نگێکی جیاوازیان بۆ قبووڵ نه‌کراوه . |
| خالیدی خوله سور كاندیدی لیستی گۆڕان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم توخوا ده‌نگی پێ بده‌ن |
 خالیدی خوله سور كاندیدی لیستی گۆڕان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم توخوا ده‌نگی پێ بده‌ن
(( به‌شی یه‌كه‌م ))سه‌رخێڵ غه‌واره/ sarxil1961@gmail.com
هه‌ڵبژاردن به هه‌موو جوانیه‌كانیه‌وه به هه‌موو ململانێ و بهرژهوهندیهكانیهوه پێویسته ره‌چاوی كۆمه‌ڵێك شتی تێدا بكرێت وه‌ك پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی و ئابڕوی نه‌ته‌وه و..هتد.
دیاره دوای چه‌ند رۆژی تر هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات و گه‌لی كوردستان دوای ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی شه‌ره‌كانی ناوه‌خۆ ئه‌مڕۆ دێت نوێنه‌رانی خۆی بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ئاسایی و شارستانییه، كه ده‌ڵێین پێویسته له هه‌ڵبژاردن ره‌چاوی ئه‌منی قه‌ومی بكرێت پێویست ناكات كه‌سانێكی جاش و خۆفرۆش و كوردفرۆش ببنه لایه‌ن له‌نێوان ململانێی كه‌سه خۆكاندیدكراوهكان، قۆستنه‌وه‌ی كه‌سانی له‌مجۆره ده‌قا و ده‌ق هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1992وه‌بیر ده‌خاته‌وه كه دواتر چ باجێكی قورسمان دا له‌پێناو گلدانه‌وه‌ی موسته‌شار و كه‌سانی جاش و خۆفرۆش و ئه‌نفالچی، بینیمان كه ئه‌م كه‌سانه چۆن ببوونه ئاگرخۆشكهری ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه، بینیمان كه ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌هاوكاری ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی به‌عس چۆن بره‌ویان به‌و شه‌ڕه ده‌دا، ئه‌م كه‌سانه بوون به هه‌موو پۆخڵه‌واته‌كانی شه‌ڕی براكوژی، دیاره هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌و حزبانه‌یش كه هاوپه‌یمانی شه‌ڕه‌كان بوون توانیان بێ شه‌رمانه بایه‌خ و گرنگی به‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن كه ببن به بڕیار به‌ده‌ست و ببن جێگره‌وه‌ی كوردپه‌روه‌ر و خه‌ڵكانی قوربانیده‌ر و شۆڕشگێڕ.
ئه‌مڕۆ كه گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه وا پێده‌چێت جارێكی تر مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه و ئه‌زموون له رابردووه تاڵهكهمان وه‌رنه‌گرین به‌وه‌ی كه كه‌سانێك خۆیان خزاندۆته نێو ململانێی و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون له ساڵی 1992 سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی بڕیاری لێبوردنی بۆ ده‌ركردن و دواتر بوونه كه‌ناڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆیان به‌م حزب و به‌و حزب فرۆشته‌وه به‌رامبه‌ر به وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێك و ژێرپێ خستنی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه‌ناوی ئه‌منی قه‌ومی كوردییه.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌م رۆژانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی ببینێ راسته‌وخۆ ئه‌و فلیمانه‌ی پێشووتری دێته‌وه زه‌ین، به‌تایبه‌ت كه‌سێكی وه‌ك خالیدی خوله‌سور كه له هه‌موو به‌ها كوردییه‌كان و له هه‌موو وشه‌یه‌كی ئینسان داماڵدراوه و له‌وه ناسراوتره له سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری تا من لێره پێتانی بناسێنم، ناسراوه به پێشمه‌رگه فرۆش، ناسراوه به ده‌ستدرێژیكار بۆ سه‌ر نامووسی هاوڵاتیان له ساڵانی هه‌شتاكان، ناسراوه به كوردفرۆشی ئه‌نفالچی، ناسراوه به‌و به‌عسیه‌ی كه له كوردستان چه‌ندین مه‌دالیای قاره‌مانێتی ئه‌نفالكردنی كوردی پێ به‌خشرا كه تاوه‌كو ئێستا وێنه‌كه‌ی خۆی به هه‌ر شه‌ش میدالیای ئه‌نفال له ماڵه‌كه‌ی گه‌وره‌كردووه و هه‌ڵیواسیوه و له یه‌كه‌م په‌رتووكی یاخود باشتر بڵێین له یه‌كه‌م ئیعترافنامهی به‌ناوی(كاتی ئه‌وه هاتووه راستییه‌كان بدركێنم) شانازی به‌و(نوت شجاع)انه ده‌كات و پێی وابووه كه ئه‌م دیاریه‌ی له وه‌ته‌نی بوونی خۆیه‌وه پێ به‌خشراوه.
هه‌ر كوردێك یاخود هه‌ر مرۆڤێك له هه‌ر بیر و را و ئایدیۆلۆژیایه‌ك بێت و ئه‌و چه‌ند كتێبه‌ی خاله‌ی خوله جاش بخوێنێته‌وه و ئه‌و دیمانه تایبه‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستان ئه‌نجامی داوه كۆی بكاته‌وه پێم وایه(تف) ده‌كاته چاره‌ی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه له پشت گه‌وره‌كردنی خالیدی بچووكن، خالید پیاوێكی بچووكه، بچووكایهتیهكهی له‌وه‌دایه كه سه‌رده‌مانێك و تا ئێستاش سه‌پانی به‌ر ده‌رگای عه‌لی كیمیاوی و دایه‌ره‌ی ئه‌منی سوله‌یمانی و مه‌كته‌بی ته‌نزیماتی شیمال بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خالیدی ئه‌نفالچی ده‌خوازێت له رێگای براده‌رانی گرده‌كه رابردووی خۆی پاك بكاته‌وه ئه‌وا دڵنیام بۆی ناچێته سه‌ر خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان ئه‌م ئه‌زموونه‌ی 1992ی مستهشارهكان دووباره بكه‌نه‌وه ئه‌وا پێم وایه له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بۆ گۆڕان ده‌یكه‌ن ده‌دۆڕێن.
ئایا ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌نده كاڵفام بێت نه‌زانێ خالی خوله جاش كێیه كه ئه‌مڕۆ بانگه‌شه و رێكلام بۆ لیسته‌كه‌ی ده‌كات..؟ تۆ بڵێی كوردپهروهرانی سلێمانی، پێشمه‌رگه دێرینه شۆڕشگێڕه‌كانی سنوری سلێمانی به هه‌موو ئایدیاكانه‌وه ئه‌وه‌نده بێ خه‌به‌ر و ئه‌وه‌نده نه‌زان و ترسنۆك بن نه‌توانن رێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌كان بگرن، وا به ئاسانی گۆڕهپانتان بۆ كوردفرۆشێكی وه‌كو خالی خوله جاش چۆڵ كرد.
ئه‌گه‌ر حزبه كوردیه‌كان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و زیندانیانی سیاسی و هه‌موو كوردپهروهرانی سلێمانی دوایین چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری (هۆنیا) ژماره(29)ی ته‌موزی 2009 له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نفالچیه‌ی رێكلامچیهی لیستی گۆڕان بخوێننه‌وه ئه‌وسا ده‌زانن كه ئێمه‌ی كورد هه‌رگیز په‌ند له رابردوومان وه‌رناگرین، بزانن چۆن ئهنفالچیهك خۆی به‌سه‌ر كورددا ده‌كاته شۆڕشگێڕی عه‌یار 21 و خۆی به دامه‌زرێنه‌ری مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ده‌زانێت، گریمان قسه‌كه‌ی راسته، لێره‌وه پرسیار له نه‌وشیروان و هه‌موو كۆنه كادیره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ده‌كه‌م" ئایا قوتابخانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران خوێندكارێكی ئه‌نفالچی وه‌ك خالیدی پێگه‌یاندووه بۆ كوردفرۆشی و پێشمه‌رگه تهسلیمكردنهوه به به‌عس و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ی به‌برینداری گیراو..؟ ئایا ئێوه ئه‌مه له‌سه‌ر خۆتان قه‌بوڵ ده‌كه‌ن وه‌كو باڵی كۆمه‌ڵه..؟
له دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری هۆنیا كه پێده‌چێت په‌یامنێره‌كه باش ده‌می چهوركرابێت بۆیه به پێشه‌كیه‌ك هاتۆته ناو بابه‌ته‌كه كه سه‌ره‌تا وام زانی دیمانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه، چونكه هه‌ر زانیومه خاله‌ی خوله جاش و كوردفرۆش بووبێت نه‌ك ئه‌و پێشه‌كیه، دواتر به‌و پرسیاره ده‌ست پێده‌كات(سه‌ره‌تای تهشكیلتان چۆن بوو و كه‌ی ده‌ستی پێكرد..؟!!!) مه‌هزه‌له‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات ده‌بوایه ئه‌م پرسیاره بۆ مام رۆسته‌م یان نه‌وشیروان یان مام جه‌لال بووایه، سه‌ره‌تا وام زانی په‌یامنێره‌كه باس له ته‌شكیلاتی ئه‌فواج وه‌ته‌نی یان ئه‌فواج خه‌فیفه ده‌كات كه به‌عس چۆن ئه‌م ئهفواجانهی ته‌شكیل ده‌كرد، به‌ڵام له وه‌ڵامه‌كانی خالید بۆم رۆن بۆوه ئه‌و پیاوه بچووكه خۆی زۆر لێ گۆڕاوه و یه‌كسه‌ر به شۆڕشگێڕ دێته گۆ، پێم وایه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان ئه‌م دیمانه‌یه بخوێنێته‌وه هه‌ر زوو ئیستیقاله له لیستی گۆڕان ده‌دات..!!
هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ش ته‌نها له ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فادا نییه به‌ڵكو به پله‌ی یه‌ك له ئه‌ستۆی ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره كه تا شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ PUK خالیدی كردبووه قاره‌مانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ، دواتریش كه PUK ئیشی پێی نه‌ما ئیتر زوو تڕ‌ۆ كرا و وه‌لا نرا چونكه ئه‌م پیاوه هه‌میشه داشی دامهبووه بۆیه PDK ئه‌و هه‌ڵه ده‌قۆزێته‌وه و ژێر به‌ژێر په‌یوه‌نده ده‌كات به خاله‌ی خوله جاش و شه‌ڕی ساردی ساڵانی شه‌ڕ وه‌ستانی به‌ره‌كانی جه‌نگ به خالی خوله جاش ده‌كه‌ن كه گوایه سه‌رۆك عه‌شره‌تی غه‌واره‌یه، بۆیه له هه‌لێكدا ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ئه‌و حیزبه ئه‌و ئه‌نفالچیه ده‌به‌نه خزمه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم و دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاله‌ی خوله جاش ده‌به‌نه لای مه‌سعود بارزانی راستی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌یان پێ نه‌گوتبوو بۆیه مه‌سعود بارزانیش كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی دوا مۆدێل و پاره و ده‌فته‌ره دۆلار به‌سه‌ر ئه‌و جاشه‌دا ده‌بارێنێت، چونكه به مه‌سعود بارزانیان گوتبوو ئه‌و پیاوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه مولازمێكی ئه‌منی له‌ناو سلێمانیدا كوشتووه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی كه گوتبووی من بووم بارزانیهكانم ئه‌نفال كرد، خاله‌ی خوله جاشیش له كتێبه‌كه‌ی ببورن(ئیعترافنامهكهی) ئه‌م درۆ شاخداره‌ی باس كردووه، مه‌سعود بارزانیش كه پیاوێكی نه‌ته‌وه‌یی و عاتفی و دڵ سافه بۆیه خه‌ڵاتی ده‌كات و به‌ڵێنی كۆمه‌ڵێك شتیشی پێ ده‌دات له‌وانه چاپ كردنی به‌رگی یه‌كه‌می ئیعترافنامهی(كاتی ئه‌وه هاتووه راستییه‌كان بدركێنم). كتێب له هه‌ولێر چاپ كرا به تیراژی 5000دانه بۆ قوڵتر كردنه‌وه‌ی ململانێیه خێڵهكیهكان و حزبیه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی بۆگه‌نی ژیانی خۆی، یه‌كێتی ئه‌م كتابه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد چونكه له‌وه هۆشیارتر بوو كه ئه‌م خۆفرۆشه ده‌یه‌وێت ماڵی كورد لێك بترازێنێت.
له به‌شی دووه‌مدا گرده‌كه به‌هانای چاپ كردنیه‌وه دێت و 5000 دانه‌ی بۆ چاپ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م بخوێنیته‌وه ده‌زانی ئه‌م پیاوه بچووكه چه‌نده زه‌لیل و ماستاوچیه ده‌زانی كه چ رۆڵێكی شێوه قه‌حپه‌ی مهكربازی خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌گێڕێت له‌نێوان ململانێیه سیاسیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌لایه‌ك و گرده‌كه و یه‌كێتی له‌لایه‌كی تره‌وه، له به‌شی یه‌كه‌م پارتی كردۆته فریشته و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردۆته ئه‌ستێره هه‌ره به‌رزه‌كانی گه‌ردوون، له به‌شی دووه‌م ئه‌م نووسینانه‌ی له‌بیر ده‌كات و نه‌وشیروان و گرده‌كه ده‌كاته تاجه گوڵینه‌ی سه‌ر كه‌لاكی بۆگه‌نی خۆی و میلله‌تی كورد. خاله‌ی خوله جاش هه‌ر به‌وه‌ش ناوه‌ستێ له هه‌وڵی نه‌زۆكی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌چاپ گه‌یاندنی به‌شی سێیه‌می كتابه‌كه‌ی، به‌ڵام پێش له‌چاپدانی رووی ره‌شی خالی خوله جاش به‌ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له به‌شی دووه‌م خالی ئابڕوی خۆی(كه نیه‌تی) ده‌بات له‌گه‌ڵ ئابڕوی گجردهكهش بۆیه نه‌وشیروان جورئه‌ت ناكات به‌شی سێیه‌می بۆ چاپ بكات، له‌م سه‌رو به‌نده‌دا خالی وا ده‌زانێت كه پارتی و یه‌كێتی رێگر بوونه له به‌چاپگه‌یاندنی كتێبه‌كه‌ی بۆیه هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌وه‌ڕێت و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ده‌كاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی رووی ره‌شی خۆی لای نه‌وشیروان سپی بكاته‌وه و بڵێت ئه‌نوه‌ر له پشت ئه‌و شتانه‌یه، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداو ژماره(121 ) ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان له رێگای خۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری له ماڵی خاله‌ی خوله جاش ده‌ست ده‌كه‌وێت كه خالی ده‌یه‌وێت له چاپی سێیه‌میدا فایلێكی ساخته‌ی موخابه‌راتی به‌عس له‌سه‌ر ئه‌نوه‌ر بڵاو بكاته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شتی تری هه‌ڵبه‌ستراو، ئه‌نوه‌ر پێش خالی فایله ساخته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌و دیمانه‌یه ده‌مامكه سیخوڕیهكهی خالی خوله جاش ده‌كه‌وێت و هه‌موو راستیه‌كان ئاشكرا ده‌بن و خالیدیش به‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زاریه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌ش گرده‌كه.......... |
| قەرەیلان: ئێمە پشتگیری هیچ لیست و کاندیدێک نین |
قەرەیلان: ئێمە پشتگیری هیچ لیست و کاندیدێک نین
سەبارەت بەو ریپۆرتاژەی کەرۆژنامەوان کەمال چۆمان سازی کردبوو لەرۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکرایەوە، گوایە موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان وتوویەتی مسعود بارزانی کاندیدی لیستی کوردستانی شیاودەبینێت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەپەیوەندیەکی ماڵپەڕی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بە بەڕێز قەرەیلانەوە گووتی، من لێدوانێکی بەوشێوەیەم نەداوە، ئەوەی من گووتوومە ئەوەیە؛ لەو کاندیدانەی بۆ سەرۆکی هەرێم بارزانی دەرفەتی سەرکەوتنی لەهەموویان زیاترە لەبەر ئەو هەموو ئیمکانەی چ لەلایەنی رێکخستنی و چ لەلایەنی راگەیاندنی کەلەبەردەستی دایە، هەروەها گووتی ئێمە هەلوێستمان لەهەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستاندا بێلایەنە بۆ ئێمە هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان هەموو لیست و کاندیدەکانی سەرۆکایەتی هەرێم. ئێمە تەنها رەخنەمان لەسەر ئەو هەڵوێستە نادیموکراتیەی کەلەبەرامبەر لیستی هیوا وەرگیرا هەبوو ئەویش لەبەر ئەوەی بەهەڵەیەکی جدیمان بینی لەدیموکراسیەتی کورد لەباشووری کوردستان. وەکوتر هەڵوێستی ئێمە بێلایەنە. |
| ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نیه |
ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نیه سیناریۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه
به‌شداری تێدا مه‌که‌ن!
جه‌لال سۆفی که‌سایه‌تی سیاسی چهپو کۆمۆنیست
19تهمموز2009
کرێکاران، ئازادیخوازان، خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و سته‌مدیده‌ی کوردستان،
ڕووی قسه‌م له ئێوه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵی کوردستان له ئێوه پێکهاتووه، خواستی ئێوه بۆ نه‌هێشتنی گهندهڵیو به‌ده‌سهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌کانی ترتان له هه‌ژده ساڵی ڕابردوو له ژێر چنگی ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا ئێجگار به‌رهه‌ق‌و ڕه‌وایه‌و شایانی هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌که. ئێوه خه‌ڵکی کوردستان شایسته‌ی کۆمه‌ڵگاو دهسهڵاتو حکومه‌تێکی وان که یهکسانیو دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌راربکات، نه‌ک حکومه‌تێک که گه‌نده‌ڵی ئاژین بووبێته هه‌موو گیانیهوهو خۆی بووبێته کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی، وه بۆ سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تی ئێوه‌ش سڵنه‌کاته‌وه له تهقهکردنو خوێنڕشتنی خۆپیشاندهرانو هاوڵاتیان. ئێوه هه‌ژده ساڵه له پێناوی گۆڕانکاری‌و به‌دیهاتنی خواسته ئینسانیهکانتاندا خه‌باتتان کردووه‌و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یهکێتیو پارتیتان گرتووه، به‌وانه‌شه‌وه که ئێستا له یه‌کێتی جیابوونه‌ته‌وه‌و لیستی سه‌ربه‌خۆیان پێکهێناوه. ئێوه شایسته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌د به‌رامبه‌ر ئینسانی ترن، ئێوه لایه‌قی ژیانێکی سه‌د هێنده باشترن!
بۆیه ئێوه ده‌بێ ووشیار بن‌و فریوی ئه‌م کایه‌یه‌ی ئێستا نه‌خۆن، فریوی بانگه‌شه‌و پهیمانو به‌ڵێنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌خۆن، که له‌لایه‌ن ئه‌و لیست‌و قهوارانهوه که خۆیان له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا ئه‌م حکومهتو ده‌سه‌لاته گهندهڵو پڕ ساختهکاریهیان پێکه‌وه‌ناوه‌و به‌شداربوون له مێژووی شکڵپێدانیدا، به‌رپایان کردووه. سه‌رکردایه‌تی لیستی گۆڕان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیان له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی‌دا له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا به‌شێک بوون له کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌و ته‌نانه‌ت سه‌رکوتگه‌ری ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، چۆن ئێستا ئه‌گۆڕێن بۆ خه‌مخۆری خهڵکو به کام شێوه ئه‌توانن ببنه نوێنه‌ری خواستی سه‌رتاسه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی ووڵات! ئه‌م ڕه‌وته تازه‌یه هێنده‌ی بۆ مه‌به‌سته که به فریوکاری خۆی بخاته سه‌ر پشتی جووڵانه‌وه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌سه‌ڵات، پاشان که هه‌ڵبژاردن کۆتایی هاتو چه‌ند کورسیه‌کیان پێ‌بڕا له پارله‌ماندا، پشتئهکهنه خه‌ڵك‌و ئه‌چن به‌لای کاری تایبه‌تی خۆیانه‌وه. باوه‌ڕیان پێ مهکهنو گوێ بۆ بانگه‌شه‌کانیان مه‌گرن.
به‌ڕێزان، ئه‌م هاتو هاواری هه‌ڵبژاردنه کۆتایی دێت، خۆتان وه‌کو دوو ته‌جروبه‌ی پارله‌مانی ڕابردووی کوردی به‌چاوی خۆتان ده‌بینن که به خێرایی دروشمه بریقه‌داره‌کان ئهپووکێنهوهو بهڵێنو په‌یمانه‌کان ئه‌بن به تۆز‌و که‌س باسیان لێوه ناکات، ئێوه دیسانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ترین خواستی خۆتان به‌ده‌سبێنن ناچارن یه‌خه‌ی پارله‌مان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێش بگرنه‌وه. ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌تان بۆ ده‌مێنێته‌وه که هه‌ژده ساڵه به خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیتان ژیانی خۆتان له ژێر ده‌ستی ئه‌م حیزبانه‌دا ده‌رهێناوه. چونکه ئه‌م حیزبانه‌و حکومه‌تیان دیسانه‌وه قه‌وانی ئه‌وه‌تان بۆ لێئه‌ده‌نه‌وه که به په‌له کار ناکرێ‌و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بن حکومه‌ت میکانیزم بدۆزێته‌وه. سه‌دو یه‌ک بڕوبیانووی نوێتان بۆ دێننه‌وه که ئێوه ده‌بێ له زهجرکێشاندا پشووتان درێژ بێت، هاوکاری حکومهتو ئه‌م حیزبانه بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی به‌رده‌م سیاسهتو مه‌رامه تایبه‌ته‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ناوهندو چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر که په‌یوه‌ندیان به ژیانی ئێوه‌وه نیه.
خه‌ڵکینه، ئێمه ساڵی 991 ڕاپهڕینو گیانبازیمان کرد‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسیمان ڕاماڵی به هاودڵیهکی زۆره‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆمان پێکنه‌هێنابوو جوولانه‌وه‌ی کوردایه‌تی سواری شه‌پۆلی راپه‌ڕینی ئێمه بوون‌و گه‌یشتنه دهسهڵاتو ئه‌م ڕۆژه‌یان پێشهێنا که گهندهڵیو نابه‌سامانی ژیانی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی تاڵ کرد. بۆیه ئه‌مجاره‌ش نابێت هه‌مان هه‌ڵه دووباره بکه‌ینه‌وه‌و ببینه پردی په‌ڕینه‌وه‌ی لیستی گۆڕان بۆ ده‌سه‌لات. ئێمه پێویسته بیر له هێنانه‌مه‌یدانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به ده‌ستی خۆمان چاره‌نووسی خۆمان دیاری بکه‌ین. پارله‌مان شوێن‌و جێگای بڕیاردانی ئه‌م حیزبانه‌و بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیه، شوێنی بڕیاری ئێمه‌ی خه‌ڵک نیه. بۆیه له‌پێناو هه‌نگاونان بۆ هێنانه‌مه‌یدانی ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆمان، یه‌که‌مین کارێکمان به‌شداری نه‌کردنه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌داو نه‌چوونه بۆ ده‌نگدان. داواکارم له خه‌ڵکی کوردستان، وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی من دهناسنو منیان خۆش ئه‌وێت به‌شداری له‌م سیناریۆیه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه‌که‌ن.
سه‌رکه‌وتنتان ئاواتی به‌رزی منه!
19/7/2009 |
| به‌ناوی دیموكراسی وئازادی ویه‌كسانی .. |
به‌ڕیزان/ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
به‌ڕێز / سه‌رۆك كۆماری عێراق
به‌ڕێز / سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق
به‌ڕێز / په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان/ نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق
به‌ڕێز / پارێزگاری كه‌ركوك
به‌ڕێزان / ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
به‌ڕێزان / رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز / UN Assistance Mission for Iraq (UNAMI)
به‌ڕێزان / سه‌رجه‌م لایه‌ن په‌وه‌ندیداره‌كان
به‌ڕێزان / سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
به‌ناوی دیموكراسی وئازادی ویه‌كسانی ..
ئێمه ڕۆڵه‌كانی كه‌ركوكین، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووماندا به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان چوین، له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی كوردستانی بۆ یه‌كه‌مین جار به‌هه‌موو پێكهاته‌كانمان ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقمان په‌سه‌ند كرد، پێمان داگرد له‌سه‌ر بنیادنانی ده‌وڵه‌تی یاسا ورێزگرتن له رێساكانی یاسا، وهێنانه كایه‌ی داد ویه‌كسانی، بڕوامان وابوو ئایینده‌یه‌كی گه‌ش ڕوومان تێده‌كات ومافهكانمان به زایه ناچێت ، ئه‌مڕۆ و پاش هه‌موو ئه‌و چهشتنانهی ئێمه‌ی كه‌ركوكی له ئاكامی سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردنمان وبه زۆر كۆچپێكردنمان وئه‌نفالكردنی پیاوان وژنان وگه‌نجان ومنداڵانمان وخاپوور كردنی گونده‌كانمان وگۆڕانكاری دیموگرافی له سنووری جوگرافی پارێزگاكه‌مان له سایه‌ی رژێمی به‌عس، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگایه‌تیمان بۆ هه‌موو خاكی كوردستان وسووربونمان له‌سه‌ر كوردستانی بوونمان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه ، وا دیار نییه كه پرۆسه‌ی دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق وكوردستان جێگیربوونی سروشتی بنێت بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به هۆی بوونی سته‌م له به‌رامبه‌ر گه‌لی كه‌ركوك، جارێك له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق كه مافی هه‌ڵبژاردنی له هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركوك سه‌نده‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامدرا ، وه ئه‌م جاره‌ش په‌رله‌مانی كوردستان بێ به‌شمان ده‌كات له دنگ دان به یه‌كه‌م ده‌ستووری كوردستانی له كاتێك دا ئێمه به‌شێكین له گه‌لی كوردستان .
ئه‌وه‌نه‌ی وادیاره كه پوستهكان سیخوڕ ده‌كرێن، و ڕاكان فه‌رز ده‌كرێن، و پێشیلكاری مافه مهدهنیو سیاسیه‌كانی تاك له نێوانیاندا مافی ده‌نگدان به ده‌ستووری خۆی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆی وخۆكاندید كردن پێشێل ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه راپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌نجام ده‌درێت وخه‌ڵكی كه‌ركوك بێ به‌ش ده‌كرێت له‌و راپرسیه، سست بوون ولاوازبوون له چوارچێوه‌ی نزاعی سلمی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌ویی وده‌بێته هۆی گرفتی سیاسی قوڵ ودوا رۆژێكی ڕه‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
بۆیه ئێمه‌ی ڕۆڵه‌كانی كه‌ركوك، گروپی داكۆكی له كه‌ركوكمان راگه‌یاندووه كه له چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی رۆشنبیر وسیاسی ویاساییی ورێكخراوه‌یی پێكهاتوون، له‌یه‌كه‌م سیمیناردا كه له ئێواره‌ی رۆژی 6/7/2009 له شاری كه‌ركوك سازمان كرد وجه‌ماوه‌ره خه‌مخۆره‌كه‌ی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بخه‌ینه به‌رده‌ستی ڕای گشتی ولایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق وكوردستان وجیهان به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێ وشوێنی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه ، لای خواره‌وه ده‌قی خاڵه‌كانه:-
1. به‌شداری كردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك له راپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق مافێكی مه‌ده‌نی وسیاسی خه‌ڵكی كه‌ركوكه بۆیه داوا ده‌كه‌ین به هێنانی سندووقی ده‌نگ دان بۆ پارێزگای كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك وه‌كو كۆمه‌ڵانی دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌شداربێت له‌و راپرسیه.
2. دوا خستنی راپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان-عێراق چاره‌نووسیان دیاری ده‌كرێت ومافی به‌شداربوونیان له‌و راپرسیه مسۆگه‌ر ده‌كرێت .
3. داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان-عێراق ده‌كه‌ین له كاتی ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق بێ به‌شداربوونی هاوڵاتیانی كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان-عێراق ده‌نگ به نه‌خێر بده‌ن بۆ ده‌ستوور .
4. هه‌موو ئاماده‌بووانی سیمینار ئه‌م خاڵانه‌مان پێ په‌سه‌ند بووه ورێزگرتن له ڕای ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك رێزگرتنه له سووربوون له‌سه‌ر كوردستانی بوونی كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان-عێراق.
5. ئێمه به هه‌موو توانا‌مان هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌نگاوی دیموكراسی دیكه بگرینه‌به‌ر له‌كاتی نا گوێ بیستن له داواكانمان ودوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین له پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان پشتیوانمان ببن .
با كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان-عێراق بێ به‌ش نه‌بن له یه‌كه‌م ده‌ستووری كوردستانی
گروپی داكۆكی له كه‌ركوك
dakokilekirkuk@hotmail.com |
| سوَران مامه حه مه |
 به ریَزانی نا وه ندی چاک وبرای خوَشه ویست کاک( عه لی مه حموود )ویَرای سلاو . به داخه وه هه ر چه نده سالیَک به سه رتیرورَی نوسه ری ئا زیز( سوَران مامه حه مه) به ده ستی ده سه لاتدا رانی با شووره وه تیَده په ریَ که چی تاوانکاران نه دراونه ته دادگا و سزا نه دراون هه رئه مه ش شاهیَدیَکی زیندووه بوَئه م را ستیه ی که ته واوی د م وده زگای حوکومه تی هه ریَم به داد گاکه شیه وه له ژیَر کوَنتروَلی دو حیزبی ده سه لا تدا ره وعه داله ت ودیموکراسی له و هه ریمه گه نده له سیَبه رکه ی به تیر ئه پیَکن هه ربوَیه وه ک هو نه رمه ندیَک داوام له نا وه ندی چاک وجه نابت وویژدانه زیندووه کان ئه ویه مه هیَلن خویَنی ئه م که سانه ون بیَت وتا وانکاران په لکیَشی دادگا یه ی نیَو نه ته وه یی بکه ن.
به سپا سه وه عه لی عابدی
|
| موسته‌شار، به‌ختیار وخزمانی ئالانی، كوردستانپۆست و گۆڕان |
 موسته‌شار، به‌ختیار وخزمانی ئالانی، كوردستانپۆست و گۆڕان
ئیمڕۆ(19/7/2009)دوو مه‌سه‌له‌ی تر لابهلابووهوه:خزمانی ئالانی شارباژێڕ‌و"رۆشنبیره‌كانی"هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر( به‌ختیار عه‌لی و مریوان قانع)به‌یعه‌تی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان راگهیاندو ته‌نانه‌ت خۆیان به باوكی "فكری" بزووتنه‌وه‌كه ده‌زانن و كاك(نه‌وشیروان)یش دووباره وتی: (پشتیوان به خوا، ده‌یگۆڕین)، به‌لام هێشتا له‌ئاستی هه‌واڵ داڕشتن، نه‌گۆڕاون. بۆ به‌راوردكردن بڕوانن بۆ ئه‌م هه‌واڵه كه له سایتی(پ.ی‌و.كه‌ی میدا)بلاوكراوه‌ته‌وه: 19/7، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مام جه‌لال...له‌گه‌ل خزمانی عه‌شره‌تی كهڵهوڕدا كۆبووه‌وه. چه‌ندین ساڵه ئه‌م سۆسیالدیموكراته عه‌یار24رانه ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵ له میدیاكانیانه‌وه، به‌و شێوه عهشارییه داڕشتووه!
به‌بێ گوێدان به زمان و خیتابی سیاسه‌تی دیموكراسیانه، شێوازی زمان و خیتابی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له راگه‌یاندنه‌كانیان به‌كارده‌هێنن و"رۆشنبیره‌كانیان" كه به‌وپه‌ڕی بێویژدانی و نه‌زانییه‌كی ئاشكرا، مه‌رگی شیوعییه‌تیان راگه‌یاند، ناو و بوون و رۆڵی ئیمڕۆیشیان به به‌ره‌ی(چه‌پ)یشه‌وه، دهسڕنهوهو به موجامه‌له‌ش بێت، لای لێ ناكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك وه‌ك مه‌ریوان قانع ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی درووستی(لینین)یش به‌كاربهێنێت، به‌گرنگی ده‌زانێت پێشتر بڵێ(من لینینم خۆشناوێ)!
باڵێك له سه‌رۆك عه‌شره‌ت، شێخ، موسته‌شار، به‌عسی و پیاوماقوڵ و رێژه‌یه‌كی له‌به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌كێتی كه دیاره به‌باشی خزمه‌ت نه‌كراون و موچه‌كانیان به‌شی بژێویان ناكات، له مامیان عاجزبوون و چوونه‌ته به‌ره‌ی جێگره‌كه‌ی كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و به‌ختیار عه‌لی"موسهقهفهكهیانه"، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌دڵی سایته"ئازاد و بێلایه‌ن"ه‌كه‌یان، واته كوردستانپۆست، نییه كه زۆری نه‌خایه‌ند، ده‌ركه‌وت بێلایهنییهكهی و زانیارییه نهێنییه‌كان كه به‌ناوی نهێنی بڵاوده‌كرده‌وه، درۆیه‌كی شاخدار بوو. ئێستا به‌م شێوه‌وه‌ی خواره‌وه، گله‌یی له كۆمپانییهكهیان ده‌كه‌ن(نوسەرمان هەیە لەدوای راپەڕینەوە هەشت نۆ کتێبی نوسیوە، کەچی هەشت نۆ دێری بۆ چاپ نەکراوە، بەختیار هێشتا دێرێکی نەنوسیوە چەندین رۆژ و هەفتە ئاهەنگی ریکلامکردنی بۆ دەگێڕن، ئەوەی هەژدە ساڵە یەکێتی بۆ بەختیار و هاوەڵەکانی دەکات، وا خەریکە کۆمپانیای وشە بەڵێنی هەژدە ساڵی تریان بۆ تازە دەکاتەوە، ئەمە غەدرێکی گەورەیە...)ئه‌وه‌ی له‌ئێستاوه دیاره: كۆمپانیای وشه ره‌نج و ماندووبوونی كوردستانپۆست ده‌كات به قوربانی"بلیمه‌ته‌كانی"! ... به‌ختیار عه‌لی ته‌نها به‌رهه‌می پشتیوانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و پارتی نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می هاوپه‌یمانییه‌كی ناموقه‌ده‌س و ناشرینه له‌گه‌ل ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش كه خۆی به سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ: چه‌ندین ساڵه له‌به‌ر هۆ وبیانوی گاڵته‌جاڕانه كه هیچ په‌یوه‌ندی به كار‌و ره‌وشتی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نه‌بوو، تاقه یه‌ك وتاری ره‌خنه‌گرانه‌ی به‌نده كه پڕاوپڕن له به‌ڵگه له‌باره‌ی"موهرجهكهیان"بڵاونه‌كرده‌وه(له‌م خاڵه چ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ل به‌دترین راگه‌یاندن هه‌یه؟) و به‌و شێوه‌یه پیشه‌سازی رۆشبیری گه‌مژه‌ییان درووستكرد. سوپاس بۆ سایته‌كانی ئینته‌رنێت كه ئه‌و مۆنۆپڵكردنه. من به‌بێ دوو دڵی به‌و رۆژنامانه ده‌ڵێم: مافی گه‌یاندنی راستییهكانتان شكاند‌و بڵاونهكردنی ده‌یان وتار له‌باره‌ی سه‌دان هه‌ڵه‌ی كوشنده‌و نه‌زانی بێوێنه‌و قسه‌ی قۆڵ و بێماناكانی به‌ختیار و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی، هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بوو له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتكردنی به‌عسییه‌كان بۆ بیروڕاكانی تر‌و تازه پاش ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه، هیچ پاساوێك له هیچ یه‌كێكتان قبووڵ ناكه‌م.
ئێستا"بیرمه‌نده‌كانی تاونكاری سه‌رمایه، شانبه‌شانی موسته‌شارو ئامر سرییه‌كان، وه‌ك(ره‌ئوف زه‌ڕایه‌نی، شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د له كفری، محه‌مه‌د عه‌لی چوكانی له قه‌ڵادزێ، سه‌ردار سالار، عومه‌ر حه‌مه حوسین له ده‌ربه‌ندیخان، خالد خوله سوور، شێخ برایم شێخ نه‌سه له شاره‌زوور و شێخ ته‌یب و زۆری تر)و به ماچكردنی قورئان و به‌رماڵ وه‌ك هێماو چاوهڕوانییهكیش بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل"برا موسڵمانه‌كانی ته‌یب ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان)تا ته‌قڵه له براكانی دوێنێیان بده‌ن، به‌ڵام كه‌سانی خاوه‌ن مروه‌ت و به‌ڕێز وه‌ك(د.هه‌ژار)یشیان له‌گه‌لدایه. دیاره ئه‌و كادره كۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ناو گۆڕان، بهجهختكردن له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ئاینی، رۆڵێ خۆیان ده‌گێڕن و دووباره ده‌یڵێمه‌وه: له‌پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به‌رپرسه‌كانی(گۆڕان)، هه‌موو ئامرازێكی دیماگۆگیانه به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ره پشتگوێخراوه‌كان له‌لایه‌ن هاوده‌سه‌ڵات وخه‌بات و پاره‌وپول و گردو تهلارنشینهكانیان، كار بۆ به‌دیهێنانی"گۆڕان"ده‌كه‌ن!
كاك نه‌وشیروان به‌خۆی وتی(با په‌ڕه‌كانی رابردوو هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه)، كه‌چی به‌خۆی له20/7/2009 وه‌ك له سایتی سبه‌ی بلاوكرایه‌وه، له‌پێشوازی شاندێك له هه‌ولێره‌وه، وتی(من ئه‌و كه‌سه نه‌بووم، كه ده‌بابه‌م هێنایه سه‌ر هه‌ولێر)، قسه‌كه‌ی خۆیی شكاند. كه‌س نه‌ما ئیدانه‌ی هێنانی ئه‌و ده‌بابانه نه‌كات، به‌ڵام زیندووكردنی هه‌ڵه و تاوان و كرداره نامرۆییه‌كان، خزمه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكات.
هه‌روا ئیمڕۆ باس (له نیازی چاككردن و خۆشكردنی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك)كرد، به‌ڵام له‌بری ئه‌و قسه گشتیانه، ده‌بێ كۆنكریت پێمان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌نگی هێنا، چی به كه‌رته تایبه‌ته‌كان و بازاڕی ئازاد ده‌كات و چ سیاسه‌تێكی ئابووری هه‌ڵده‌بژێرێ؟ 18ساڵه پارتی و یه‌كێتی به‌زمانی لوس و به‌ڵێنی گه‌وره گه‌وره باسی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین 54كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی و فهقیانهكهیهتی و به‌رنامه‌كه‌ی نه‌وشیروان تهماوییهو هیچ له‌م باره‌یه‌وه نه‌دركاندووه!
ئایا سیاسه‌تی لیبڕاڵی و دامه‌زراندنی كه‌رته تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه، زانكۆ، بانق، دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز و بیناسازی...هتد چ رۆڵێكیان بینیوه له بێزاركردن و ره‌نگ زه‌ردكردنی خه‌ڵك و گرانی و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری و له‌پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی چه‌ند سه‌د كه‌سێك؟
"رۆشنبیر‌و فه‌یله‌سوف"ه كاسهلێسهكانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، به سه‌فسه‌ته‌و فكره(غیبییهكان)ی ناو مێشكیان وه‌ك به‌ختیار له گفتوگۆكه‌ی(كه‌ی.ئێن. ئێن)، وتی، بۆ جارێكیش ئاماژه‌یان بۆ ناو‌و هۆو ناوه‌ڕۆكی ئه‌م قه‌یرانه، نه‌كرد! وه‌ك چۆن سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی به‌سه‌ر سنگی ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌كانی هه‌ڵده‌واسی، به‌هه‌مان شێوه ناسنامه‌ی رووناكبیرو رۆشنبیر له‌لایه‌ن ئه‌م رۆژنامه‌و ئه‌و ده‌زگا، به‌م و به‌و ده‌به‌خشرێ.
رۆشنبیرێك به روونی هه‌ڵویست له‌و واقیعه وه‌رنه‌گرێ و به‌شداری جددی له پیشاندانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ممكن نه‌كات، وا باشه خه‌ریكی گوڵه‌به‌ڕۆژه خواردن ببێ؛ هه‌ندێ هه‌ن جارێك رۆڵی رۆشنبیر له سیاسه‌ت دووردهخهن، گوایه رۆشنبیر ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وی تر به‌رنامه‌ی كار له ئیدۆلۆژیا جیاده‌كاته‌وه یان له‌خۆیانه‌وه ده‌نووسن(دیموكراسی هیچ ئیدۆلۆژیاو بیروڕایه‌كی سیاسی قه‌ده‌غه ناكات)، ئه‌ی ئه‌وه نییه بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا حزبی ناسیونال سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیا به گوێ،ره‌ی یاسا، قه‌ده‌غه‌یه؟ ئه‌وه نییه هه‌ر كه‌سێك، ئاوسیشڤیتس به درۆبخاته‌وه، به گوێره‌ی یاسا سزاده‌درێ؟
له‌ولاوه شۆڕه‌سوارێكی ره‌هه‌ند(فاروق ره‌فیق)یش له گفتوگۆكه‌یدا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌م رۆژانه، ده‌ڵێ: (چاوه‌ڕوانكردنی ئێمه له‌رۆشنبیر ئه‌مه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا وای ده‌بینم رۆشبیر له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبدایه)، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، نه گابرریل گارسیا ماركیز و نه لۆركا و نه مه‌كسیم گۆركی و نه گرامشی، سارته‌ر و نه ئه‌حسان ته‌به‌ری و نه گولسورخ و نه موزه‌فه‌ر نه‌واب و غه‌سان كهنهفانی و نه بلڵهند حه‌یده‌ری و نه به‌در شاكر سه‌یاب و عه‌بدولره‌حمان مونیف و حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر و نه هایده‌گه‌ر وه‌ك رۆشنبیرانی شیوعی یان چه‌پ یان ناسیونالیست و نازی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانیان نه‌بوون. فاروق ره‌فیق له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه، به‌ڵام له بۆچوونه‌كانیدا له‌ناو بۆگه‌نی ئه‌قڵ و فكری لیبڕالیزم به هه‌موو تاوان و كرده‌وه خوێناوییه‌كانی له حزبی حزبیترهو له‌م پێناوه‌دا وه‌ك"هه‌ڤاڵه‌كانی"سه‌ری رمه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ماركسیست لینینیست(دوژمن سه‌رسه‌خته‌كه‌ی)و بزووتنه‌وه‌ی شیوعی ده‌كات. ئه‌مه په‌یامی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه.
گه‌رچی به‌خۆم له ماوه‌ی 20ساڵ ژیانم له ئه‌ڵمانیا، چه‌ند جارێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن كردووه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌هه‌لێك ده‌زانم و له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌زموونی وه‌ڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، چه‌په‌كان بتوانن ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، بۆیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژێرده‌سته‌كانه، به‌شداری تێدابكه‌ن و ده‌نگنه‌دان به خزمه‌ت كردن به ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زانم. له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵویستی ماركس/ئه‌نگلس و لینین ئاشكرایه!
ئێستا ترسی ئه‌وه هه‌یه، له غیابی هێزو به‌ره‌ی چه‌پڕه‌و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان، و پێشه‌نگی ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ست و راستڕه‌وه له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره حه‌قدارو پشتگوێخراوانه كه چیتر به كه‌س كۆنتڕۆڵ ناكرێ و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌ناسیوه‌و، ترس و شه‌ڵه‌ژانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ئه‌م بارودۆخه‌كه گرژه به‌ره‌و توندوتیژی بباتّ و له‌دواییدا بیر‌و ره‌فتاری فاشیستانه باڵاده‌ست ببێت.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا dwaroj@yahoo.de 07701929872 |
| به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ بهپاوهنكردنی (فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) بڵاوده‌كرێته‌وه. |
به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ بهپاوهنكردنی (فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) بڵاوده‌كرێته‌وه.
فه‌رهاد / كه‌ركوك 14/7/2009
پاش ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كه‌ركوك به‌ناو كۆنگره‌یی (پشتگیری كردن له ڕه‌ش نووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كورستان) ساز كرابوو. كه‌به ته‌نها رووخساری كۆنگره‌ی پێوه دیار نه‌بوو. چونكه له كۆنگره‌دا ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه وپشنیار و خوێدنه‌وه بكرێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له پێناوی كۆنگره‌كه به‌ستراوه، كه‌چی له‌م باره‌وه هیچ شتێك بهدینهكرا ئه‌وه‌نه‌بێت كه به‌شان وباڵی لیستی ژماره 54ی كوردستانی و ژماره‌ی 12ی كاند یدی لیستی كوردستانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌كاك مه‌سعود بارزانیه و بۆ جوانكردنی ڕه‌ش نووسی دهستوورههرێمی كوردستان بوو .
له هه‌موو ئه‌مانه سه‌یرو سه‌مه‌ره تر ئه‌وه بوو. كه به‌یاننامه‌یه‌كیان به ناوی (124) ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی شاری كه‌ركوكه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌و ڕێخكراوانه سه‌ر به لایه‌نی سیاسی ترن وخاوه‌نی لیستی خۆیانن یاخود سه‌ر به‌خۆن و به‌بێ ئاگاداری و به‌بێ واژو كردن له سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه به ناوی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه كانه‌وه به‌سه‌ر میوانانی هۆڵی (لایف ستی) دا دابه‌شكرا . له‌پێناو زیاتر رۆشنایی خستنه سه‌ر بابهتهكهبهپێویستم زانی ده‌قی به‌یاننامه‌كه لای خواره‌وه وه‌ك خۆی بنووسمه‌وه
بهیــــــانـــنامه
فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمهڵــــــــگای مه‌ده‌نی له پارێزگای كــــــــــــهركوك كــه لــــه 124 كۆمه‌ڵه و رێكخراو وسه‌ندیكا و سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری وه له هه‌موو پێك هاته‌كانی شاری كه‌ركوك له خۆی ده‌گرێت پشتگیری خۆمان بۆ جه‌نابی (سه‌رۆك مهســـــــعود بارزانی ) و (لیســـتی كوردستانی ژماره 54 ) ده‌رده‌برین و داوا ده‌كه‌ین له جه‌ماوه‌ری كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وپهرلـــــــــــهمانی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و دهنـــــگ به جه‌نابی ســهرۆك (بــــــارزانی ) و (لیستی كوردستانی بده‌ن ژماره 54 ), هه‌رچه‌نده به هۆی بارودۆخی تـــــــایبهتی ئێمــه نا‌توانیین به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكــهین بــــــــــهڵام هه‌میشه خۆمـــان بــه بهشــــــــــــێكی جیا نــــــــهكراوه له هه‌رێمی كوردستان ده‌زانیین و هـــــــــهردهم ( ســـــهرۆك بــــارزانی) و په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێم به مهرجهعـــــــیهتی خۆمان ده‌زانیین و دهنــــــــــگ دان به‌سه‌رۆك (بـــــــــــارزانی ) و (لیستی كوردســـــــــــــتان ژماره54 ) دهنــــــــــــگ دان به گه‌رانه‌وه‌ی كــــــهركوك و ناوچه دابــــــــــــراوهكانی تره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
فیدراســـــــــێونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پارێزگای كه‌ركوك 7/ته‌موزی/2009
ئه‌گه‌ر ئه‌مه پاوه‌نخوازی نه‌بێت ده‌بێت چ ناوێكی تری شایسته‌بێت و ئه‌و هه‌موو حیزب و ڕێكخراوانه له‌م بابه‌ته قسه‌یان نه‌بێت ده‌بێت له‌پێناوی چ كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی كاربكه‌ن. |
| ئیفلاسی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی و پارتی و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر |
ئیفلاسی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی و پارتی و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر
كاروان سالار
ئه‌و بێسه‌ر و به‌ره‌یی و پشت كردنه جه‌ماوه‌ر و حساب بۆ نه‌كردنه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا یه‌كێتی و پارتی پیاده‌یان كردووه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌چی گه‌یشتووه و له ئاینده‌شدا به‌چی ده‌گات؟! ئایا ده‌كرێت تاسه‌ر ئه‌م بێمنه‌ت بوونه‌یان له جه‌ماوه‌ر بۆبچێته سه‌ر؟ گه‌ر دوور نه‌گه‌ڕێینه‌وه دواوه و ته‌نها دوو سێ مانگێك بچینه‌وه دوواوه، ئه‌وا به‌ڕوونی ئه‌و بێمنهتیهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌ل ده‌یان نواند‌و زۆر بێ باكانه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ گه‌ل بكه‌ن ده‌یانووت: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك لێمان ناڕازییه با له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگمان پێ نه‌دات...!؟" به‌ڵێ، ئه‌م نیوه‌دێڕه له ده‌می سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه ڕۆژانه گوێكانمانیان ڕاده‌چه‌نی و توڕه و بێزاری ده‌كردین، له‌مه‌ش زیاتر بگره كاتێك ئێمه به‌نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند ڕێكخرا و ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد هه‌مان بێمنهتیمان له زاری په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌و دوو حیزبه بیست...
ئێستا به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تابێت نزیك ده‌بێته‌وه چه‌رخی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری یه‌كێتی و پارتی زوو زوو سوڕ ده‌خوات و ڕۆژانه و بگره به‌پێی سه‌عاتیش له گۆڕاندایه، به‌شێوه‌یه‌ك نازانن چۆن بێ ویژدانی نواندنی خۆیان به‌رامبه‌ر به میلله‌ت له چوار ساڵی ڕابردوودا بشارنه‌وه...! دیاره هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كانی په‌رله‌مان و پاش ئه‌وه‌ی كهگوێبیستی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر بوون و له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتن كه چیدی میلله‌ت پاشاگه‌ردانی ئه‌م دوو حزبه قبوڵ ناكات و ڕازیی نین به‌وه‌ی كه چیدی یاری به پیرۆزیه‌كانیان بكرێت، هه‌ر بۆیه ئێستا به‌ڕوونی له یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه چۆن ده‌یانه‌وێ به بانگه‌شه سواو و په‌یمانه پوچه‌كانیان و پێدانی به‌رتیل جارێكی دی میلله‌ت بخه‌نه‌وه به‌رده‌م ژه‌هری بێویژدانی و گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی به‌رده‌م دوو تاقم كه هیچ خهمخۆرییهكیان بۆ بنه‌ما ئینسانی و نهتهوایهتییهكانیان نییه...
ئێَستا ئه‌م دوو تاقمه له‌ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه ئیفلاسێكی وایان كردووه كه ته‌نانه‌ت به زۆری زۆرداریش ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه كۆی ده‌كه‌نه‌وه هیچ مۆراڵ و مهعنهویاتێك له نێوچاوانیاندا به‌دی ناكرێت و گه‌ر تۆزێك به‌وردی چاو به هه‌وادارانی به‌رژه‌وه‌ند خوازیی ئه‌م دوو تاقمه‌دا بگێڕیت به‌و پیرێژنهشهوه كه زۆر جار له‌كه‌ناڵه‌كانی ئه‌م دوو تاقمه‌دا ده‌یبینین بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌یان ده‌كات ئه‌وا هیچ گه‌شبینیه‌ك له ڕوویاندا به‌دی ناكرێت...!! ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌وانه‌ی ئێستاش دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت كه‌وتوون له‌و لیسته‌دا، من دڵنیام كه هیچ ڕۆژێك له خه‌می ئاواره‌كانی هه‌نوكه‌ی بناری قه‌ندیلیان نه‌پرسیوه و ناپرسن، وه هیچ كاتێكیش پرسیاری ئه‌وه‌یان له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو تاقمه نه‌كردووه، كه بۆچی له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆبباران و ده‌ست درێژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران بێده‌نگن و هیچ كڕڕهیهكتان نایه‌ت...؟؟!!
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی چه‌ندمانگێك له‌مه‌و به‌ری باكووری كوردستان و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كه ده‌وڵه‌تی توركیا ویستی له ڕێگه‌ی به‌رتیل و شت دابه‌شكردنه‌وه گه‌لی كورد كۆنتڕۆڵ بكات، ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ یه‌كێتی و پارتی بێگومان ڕوون كردۆته‌وه كه ڕه‌شوه و به‌رتیل دان به گه‌لێك كه سته‌م و گه‌نده‌ڵی به‌رامبه‌ر بكرێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر نابێت و گه‌ل خۆی ده‌زانێت چۆن توڕه‌یی و بێزاری خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارا ده‌ڕژێنێت... بۆیه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پارتی و یه‌كێتی له‌وه دڵنیاده‌بن كه‌چۆن له ڕووی جه‌ماوه‌ره‌وه ئیفلاسیان كردووه و ئه‌وه‌شیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه چۆن توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له به‌رتیل و بێمنه‌تی ئه‌وان به هێزتره.
Salar_karwan@yahoo.com |
| عینكاوه: هه‌ڵه‌بجه |
عینكاوه:
نه‌جیب ششتا جومعه، كاری سه‌ربه‌خۆ، 07504780457، لیلیان نه‌جیب شیشا ، قوتابی زانكۆ ، 07504787135، روناك یوسف بوگرس، مامۆستا ،07504611858، غازی مرۆك مه‌نسور،خانه‌نشین، 07504759790، فه‌یروز عه‌زیز بۆیا، فه‌رمانبه‌ر،راین غازی مردك، قوتابی، راندی غازی مردك، قوتابی، غه‌یدان مه‌حه‌مه‌د،كاسب، 07507948616 ، قرداغ یلدا، خانه‌نشین، شكریه عودیش براجی، بوترس گۆگا شون، خانه‌نشین، نه‌جیبه بۆیا عه‌تۆ، ژنی ماڵه‌وه، ئه‌نوه‌ر نهلدا بوترس، خانه‌نشین،2250107، حه‌یات بوترس سه‌مۆ، ژنی ماڵه‌وه، غه‌سان یوسف نیشان، له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان، كاسب،2250031، جه‌میل بۆیا مه‌تا، خانه‌نشین، 07504981012، باسیمه یوسف ، ژنی ماڵه‌وه، جه‌میل مه‌تا غۆدیس، خانه‌نشین، 2456997 |
| رۆژی 3 خرمانان ، له 52 پایته ختی جیان ، دژ به کۆماری ئیسلامی ڕیپێوان ده کرێت ! |
له سه ر بانگه وازی ئه منێستی ئینتر ناتیونال ، هیو مه ن ڕایت واچ ،و چه ن ڕیکخراوی مافی مرۆڤ له ءێران ،به ڵین وایه له زۆر به ی پاێته خته کانی جیهاندا ، دژ به حکومه تی ئیسلامی ئێران خۆ پیشاندان به ڕیوه بچیت . ئه م هه ڵویسته ی ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته کان بێگۆمان دیرۆکیه و پشتیوانی زۆر خه ڵکی بیانی به دواوه ده بێت . چاودێری کورد‌و ساید ( چاک ) ، که پشتیوانی له هه م‌و هه ڵویستێکی له م جوره ده کات ، ئه م پرسیارته یش ئاراسته ی ڕیکخراوه کانی مرۆڤ دۆستی جیهانی ده کات ، که بۆ به رامبه ر به و هه م‌و کاره ساته ی که حکومه ته کانی تورک و ئیران و به غدا و شام ، دژ به کوردی ده که ن، هیچ کات و ساتێک بڕیاری ئه وتۆیان نه دا و ناێده ن؟ کاره ساتی ئه نفال و حه له بجه و قاڕنێ و قه ڵاتان و قامیشلو ، ژنۆ ساید نیه ؟ |
| هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان- پارتی چه‌پی کوردستان |
هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان- پارتی چه‌پی کوردستان
هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌کی شارستانییه و یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی دیموکراتیی. هاونیشتمانییانی کوردستان مافی ڕه‌وای خۆیانه که به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌شداریی پروسێسه‌که بکه‌ن و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان هه‌ڵببژێرن.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و به‌رله لایه‌نی تر ، داوامان له ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ کردووه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆیاندا بکرێن و هاونیشتمانییان ئه‌و مافه بنچینه‌یی و ڕه‌وایه‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و له‌و ڕووه‌شه‌وه جه‌ماوه‌رمان له‌وه ئاگادارکرده‌وه که ده‌سه‌ڵات له‌پێناوی مانه‌وه‌یدا پهنائهباتهبهر هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی ناشایسته. ئه‌وه‌بوو که یه‌که‌م هه‌نگاو ، هه‌ڵبژاردنه‌کانیان چه‌ند جارێک دواخست و ده‌نگی سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانیی کوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، پشتگوێخست. دواتر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکیان به کت‌وپڕ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای سه‌پاند ، یه‌که‌م ده‌ستوری کوردستانیان به‌و شێوه قێزاوییهی تێپه‌ڕاند. ئه‌وانه له لای ڕۆڵه هۆشیاره‌کانی گه‌له‌که‌مان شتێکی نوێ نه‌بوون و ئێمه به‌رله هه‌ڵبژاردن و به به‌یان و ڕاگه‌یاندن ، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکمان له‌و کرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاگادارکردووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی دوو خێڵ و بنه‌ماڵه‌ش ، چاوه‌ڕێی له‌وه زیادتری لێناکرێت!
|
| ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21-7 له هۆڵه‌ندا و فینله‌ند و كه‌ركووك و سلێمانی یادی تیرۆركردنی سۆران مامه حه‌مه ده |
 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21-7 له هۆڵه‌ندا و فینله‌ند و كه‌ركووك و سلێمانی یادی تیرۆركردنی سۆران مامه حه‌مه ده‌كرێته‌وه
كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی به نه‌مری ده‌مێننه‌وه‌و یادیان ده‌كرێته‌وه.
سۆران مامه حه‌مه شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ویژدان ,وه‌ك كه‌سێكی نه‌مر و پاڵه‌وانی بهگژاچوهی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی یادی ده‌كرێته‌وه. وه‌ك وێنه‌كه‌ی ملی جیفارا ئاسا له ویژدان و دڵی هه‌ژاران و ئازادیخوازاندا هه‌رده‌م زیندووه .
له هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامدانی ناڕه‌زایه‌تی یادی یه‌كساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه ده‌كرێته‌وه
ئازادیخوازان ,داكۆكیكه‌ران له مافی مرۆڤ له هۆڵه‌ندا
به بۆنه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كه‌مان و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نگره سه‌لمان و گۆڤاری لڤین,ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له به‌رده‌م دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له شاری لاهای ڕێك ده‌خرێت ,كه تیاییدا :
-ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه حه‌مه ده‌درێته دادگای ناوبراو.
-ناوی ژماره‌یه‌ك له بێسه‌روشوێنانی كورد پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژ: سێشه‌ممه .
بهروار:21-7-2009
كاتژمێر:14:30 بۆ 17:00.
شوێن:هۆڵه‌ند-شاری لاهای
Maanweg 174, 2516 Den Haag
له ستاسیۆنی فۆربۆخهوه " Station Voorburg" ته‌نها 600 مه‌تر دووره.
داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین دڵیان بۆ ئازادی لێده‌دات به‌شداری له‌م یاداوه‌رییه بكه‌ن .
چاودێری كوردۆساید-چاك-كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
كركوك
به‌ڕێز.........................................................
بانگهێشت كراون بۆ ئاماده‌بوون له ساڵیادی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سۆران مامه حه‌مه)
شوێن: هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی خاك له ڕه‌حیماوا
كات: ده‌مژمێر (4)ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 21/7/2009
لیژنه‌ی ئاماده‌كار
چاودێری كوردۆساید كۆمیته‌ی باشوور (چاك)
ڕێكخراوی نیشتمان
فينله ند
فینلاندا. كۆڕێك بۆ شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك سۆران مامه حه‌مه
بۆ رێزگرتن له یادی یه‌ك ساڵه‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كه‌مان و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ساڵنامه‌ی (نوگره سه‌لمان) شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس (سۆران مامه حه‌مه)، بنكه‌ی ئیماترای ناوه‌ندی چاك(چاودێری كوردۆساید) له وڵاتی فینلاندا كۆرێكی یاد و رێزگرتن سازده‌كات.
رۆژ: سێشه‌ممه 21.7.2007
كات: 7.30 ی ئێواره
شوێن: كه‌مپی په‌نابه‌ران/ ئیماترا
Joutsenon vastaanottokesus
Tiuruniementie 250
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایل و ژمارانه‌وه بكه‌ن
Chak_fin@yahoo.com
+358 466 468 400
+358 466 270 011
سليمانى
ئه‌مڕۆ لڤین مه‌راسیمێك بۆ سۆرانی مامه حه‌مه سازده‌كات
ئه‌مڕۆ 21 ى تةمموز بۆ به‌رز راگرتنی ساَلیادی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه‌مه گۆڤاری لڤین رێپێوانێكی هێمنانه له كاتژمێر 5ی ئێواره له باخچه‌ی نالیه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را رێكده‌خات، ئامادهبونت رێزگرتنه له قه‌ڵه‌می ئازاد و ئازا |
| دیمه‌نی ڕووداوێک ده‌گێرمه‌وه که شه‌هید سۆران تیا به‌شداربوو. |
جه‌لال قادر:
قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی که‌رکوک حهزوخهونهکانیان بێسنووره. یاده‌وه‌رییم له‌گه‌لیاندا کۆتایی نایه‌ت.
دیمه‌نی ڕووداوێک ده‌گێرمه‌وه که شه‌هید سۆران تیا به‌شداربوو.
ملوانکه‌ی گیڤارا ئێستاش له ئه‌ورووپا و کوردستان له ناو چه‌ند گه‌نجێکدا مۆدیلیهتی. شه‌هید سۆران چه‌ند قوتابیتر له ملیان ده‌کرد. له لایه‌کیتر چه‌ند قوتابییه‌کی به‌شی شانۆ پرسیاریان ده‌کرد ئایه خوا هه‌یه یان نییه؟ چه‌ند قوتابییهکیتر خه‌ریکی قژ جوانکردن و دلداری بوون!
مرۆڤه شه‌ڕ خوازه‌کان ئه‌م بابه‌ته‌یان کرده گرفتێ بۆ په‌یمانگا. په‌یمانگا بڕیاری ده‌رکرد:
- که چیتر نابێ باسی خوا بکرێ به بوون و نه بوون.
- نابێ قژدرێژ و خۆشه‌ویستی هه‌بێ.
- نابێ هیچ جۆره میلوانکهیهک ببینرێ به تایبه‌ت وێنه‌ی گیڤارا.
-هتد... ... ... ... ... ... ..
چه‌ند ڕۆژیکی کورت دووای بڕیاره‌که:
- قوتابیانی به‌شی شانۆ چیتر باسی خوایان نه‌کرد چونکه گه‌یشتنه وه‌لام!
- قژدرێژه‌کان سه‌ریان که‌چه‌ل کرد بۆ خۆشهیستهکانیان.
- بێ ملوانکه‌کان له کافیتریاکه دانشتبوون پۆسته‌ری گیڤارایان به دیواره‌کانه‌وه ههلواسیبوو.
(له سهرمێزێکدا سۆرانم بیینی شیعری بۆ نیشتیمان ده‌خوێنده‌وه!) |
| هانۆ ڤه ر , دۆکتۆر " هه ژار مه عروف " داوای سزادانی بکۆژانی سۆرانی مام حه مه ی کرد ! |
هانۆ ڤه ر , دۆکتۆر " هه ژار مه عروف " داوای سزادانی بکۆژانی سۆرانی مام حه مه ی کرد !
تایبه ت به چاک نیوز : سه ر له ئێواره ی ، ڕێکه وتی 17 ی مانگ ( هه ینی ) ، له سه ر بانگه وازی " کۆمیته ی پشتگیری له لیستی گۆڕان " ، سمینارێک به ڕیوه چو که ژماره ییکی زۆر له هاوڵاتیانی ئه و شاره تێدا به شدار بون .
کۆڕه که به خۆلێک بێ ده نگی بۆ ڕیز گرتن له گیانبه ختکردوانی گه لی کورد کرایه وه و ڕیزدار شوانه که ریم به خه یر هاتنی ئاماده بوانی کرد . به ڕیز فه ر هاد که ئه ندامی ئه و کۆمیته یه ، په خشانیکی ئاراسته ی حازر بوان کرد و پاشان به ڕیز جوتیار خه فاف ، یه ک له ئه ندامانی دا مه زرێنه ری کۆمیته ی پشتگیری له لیستی گۆڕان ، ئا ما ژه ی به وه کرد که ئا مانجی به رپا کردنی سمینار چیه و به خه یر هاتنی دۆکتۆر " هه ژار مه عروفی " کرد بۆ ئه و سمیناره .
دۆکتۆر " هه ژار مه عروف " که که سایه تێکی نیشتمان په روه ر و نوسه ره ، به تێر و ته سه ل باسی پڕۆگرامی لیستی گۆڕانی له 9 خاڵدا کرد که بۆ ئاماده بوان جێگای سه رنج بون .
له کاتی پرسیاره کاندا ، چه ن خاڵێکی گرنگ ، له وانه جیا بونی ده زگای حکومه ت له دین ( سکولاریزم ) ، دیپلوماسی له گه ڵ دراوسیه کانی داگیر که ری به شه کانی دیکه ی کوردستان ، مکانیسمی داهاتوی " گۆڕان " بۆ نه مانه گه نده ڵی و هه ندێک بابه تی دیکه خرایه به باس .
ناو براو چه ن جار له ڕوداوی تیروری هاوڕی نه مر و به ئه مه گی چاک . سۆرانی مام حه مه ، وه ک دیارده ییکی ناحه ز و ترسنوکانه باسی کرد و خوازیاری ئه وه بو که له ئه گه ری وه رگرتنی ده سه ڵات له لاێه ن " لیستی گۆڕان " وه ، دۆسیه ی تیروری سۆران ده بی بخرێته به ر باس و بکۆژانی له دادگاێیکی کراوه دا سزا بدرێن .
پێویسته بگۆتریت که ڕیزدار دۆکتور " هه ژار مه عروف " وه ک نۆێنه ری لیستی گۆڕان به شدار نه بو .
كه‌رتی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ها نۆ ڤه ر له ولاتی ئه‌ڵمانیا که وه ڤدێکیان به شداری سمیناره که بون ، ده‌نگی خۆی خسته‌پاڵ لیستی گۆڕان.
له راگه‌یاندنێكی تایبه ت دا له سمیناری دوێنێ لا باژاڕی هانۆ ڤه ر، به ڕیز هوشیار به رپرسی ئه و که رته ووتی:
" به‌هه‌ستکردن بهبهرپرسیارێتیمان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا . . . ، پشگیری خۆمان بۆ لیستی گۆڕان ڕا ده گه ینین و ڕێژه ی ئه ندامانمان که 70 که سه ، هه مومان ده نگ بۆ لیستی گۆڕان ده ده ین " ئاریز داراپور
|
| وتووێژی به‌رێز خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ رادیۆ به‌شی کوردی ئه‌مریک |

خالید عه‌زیزی وته‌بێژی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له گفتوگۆیه‌کی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێ که هه‌ر دوو دێموکرات ره‌نگه له ژیانی ئیستا و له فه‌عالیه‌تی رۆژانه‌ی خۆیاندا پێویستیان به یه‌ک نه‌بێ به‌ڵام بۆ پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستاندا ئه‌م دوو حیزبه ئیحتیاجیان به یه‌کتر هه‌یه.
|
| ژماره 3 ی نگره سه‌لمان بخوێننه‌وه |
 ژماره 3 ی نگره سه‌لمان بخوێننه‌وه
به بۆنه‌ی یادی یه‌كساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه,لقی كه‌ركووكی چاودێری كوردۆساید ژماره سێی نگره سه‌لمانی ده‌ركرد,لێره بیخوێننه‌وه:
Link |
| له یادی یه‌ك ساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه‌دا |
 له یادی یه‌ك ساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه‌دا
پارساڵ و له ڕۆژێكی ڕه‌شدا و له به‌رواری 21-7 كاتژمێر 8,30 ی ئێواره له گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركووك,ڕۆژنامه‌نووسی ڕه‌خنه‌گر,قه‌ڵه‌می بوێر كاكه سۆرانی مامه حه‌مه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی تیرۆر ده‌كرێت.
له‌وساوه بۆ ئێستا هه‌زاران خاوه‌ند قه‌ڵه‌م و ده‌یان پارله‌مانتاری بیانی و ده‌زگا و ناوه‌ندی جیهانی و سه‌دان پارت و ڕێكخراوی كوردی ئه‌مكاره تیۆریستیهیان شه‌رمه‌زار كردووه,ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵێنی دادگایی و ئاشكرا كردنی تاوانه‌كه‌ی دابوو,كه‌چی مخابن تاكو ئێستا هیچ نه‌كراوه و له بیری خۆیانی ده‌به‌نه‌وه .
پاش ساڵێك له تیرۆركردنی ئه‌م هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌مان " ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌مان و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نگره سه‌لمان" نه‌ك هیچ سه‌ره‌داوێكی تاوانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه بگره ته‌واو خۆیانی لێ بێده‌نگ ده‌كه‌ن.
ئێمه له ساڵیادی تاوانی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حامه داوا له ڕایگشتی ده‌كه‌ین فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ئاشكرا بكرێن و دادگایی بكرێن,ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاشكرابكرێن ئه‌گه‌ر كراوه؟.
نه‌مری بۆ شه‌هید سۆران شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
7-7-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com |
| ساڵیادی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سۆران مامه حه‌مه) |
 بۆ به‌ڕێز.........................................................
بانگهێشت كراون بۆ ئاماده‌بوون له ساڵیادی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م (سۆران مامه حه‌مه)
شوێن: هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی خاك له ڕه‌حیماوا
كات: ده‌مژمێر (4)ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 21/7/2009
لیژنه‌ی ئاماده‌كار
چاودێری كوردۆساید كۆمیته‌ی باشوور (چاك)
ڕێكخراوی نیشتمان |
| فینلاندا. كۆڕێك بۆ شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك سۆران مامه حه‌مه |
 فینلاندا. كۆڕێك بۆ شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك سۆران مامه حه‌مه
بۆ رێزگرتن له یادی یه‌ك ساڵه‌ی تیرۆركردنی ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كه‌مان و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ساڵنامه‌ی (نوگره سه‌لمان) شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس (سۆران مامه حه‌مه)، بنكه‌ی ئیماترای ناوه‌ندی چاك(چاودێری كوردۆساید) له وڵاتی فینلاندا كۆرێكی یاد و رێزگرتن سازده‌كات.
رۆژ: سێشه‌ممه 21.7.2007
كات: 7.30 ی ئێواره
شوێن: كه‌مپی په‌نابه‌ران/ ئیماترا
Joutsenon vastaanottokesus
Tiuruniementie 250
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایل و ژمارانه‌وه بكه‌ن
Chak_fin@yahoo.com
+358 466 468 400
+358 466 270 011 |
| هه‌ڵبژاردن نوێبونه‌وه‌یه |
مــهلائهحمهدی قامــیشــی
a_qamishi@yahoo.com
هه‌ڵبژاردن نوێبونه‌وه‌یه
سه‌ره‌تا وه‌ك ڕێخۆشكه‌رێك بۆچونهناوتهوهرهیباسهكه ووڵات بێدهستوروسهركردهنابێ و سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌بێ به‌هه‌ڵبژاردن وڕایجهماوهربێت،وهدهمهوێ ئه‌وه‌تان بیرخه‌مه‌وه كه هه‌ڵبژاردن مۆركی ئیسلامه نه‌ك سونبلی دیموكراسی،چونكه كاتێپێغهمبهر(د.خ)كۆچی دوایی كرد پێش به خاك سپاردنی،موسڵمانان به‌هه‌ڵبژاردن ئهبوبهكریان كرد به‌خه‌لیفه و پێشهوایخۆیان ،ئاماده‌نه‌بون تهنهاڕۆژێ بێ سهركردهوپێشهوابژین!ته‌نانه‌ت له‌فه‌رموده‌یه‌كدا خۆشویستمان فه‌رموویه‌تی:(ئهگهرسێ كه‌ستان له‌سه‌فه‌رێكدا بوون یه‌كێكتان بكه‌ن به ئهمیروگهورهی خۆتان)وهههرچوار خهلیفهكهش به‌هه‌ڵبژاردن دیاری كراون، دیاره شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گۆڕێ هه‌روه‌ك ناوی دهزگاوئۆرگانهكانیش ده‌گۆڕێ به‌پێی سه‌رده‌م وڕۆژگار، وه‌ك چۆن كاتێ خۆی له‌جیاتی ناوی په‌رله‌مانی ئێستائهنجومهنی ڕاوێژبوو((مجلس الشوری)) كه‌واته:هه‌ڵبژاردن وپه‌رله‌مان سیستمیئیسلامین لهژێرناووبهرگێكیتازهدا پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه ( بچاعتنا ردّت الینا...) به‌ڵام گرنگ ناوهڕۆك ومه‌به‌ستی شته‌كانه نه‌ك دیكۆروڕوخسار{العبره بالمقاصِدوالمعانیلا بالالفاڤِ والمبانی}،دوایئهم پێشهكیهكورتهدێمه سهرمهبهستی نوسینه كه به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردن نوێبونه‌وه‌یه له‌سه‌رجه‌م بوارهكانیژیاندا،خۆزگهساڵیجارێك بوایه نه‌ك چوارساڵ جارێ كهبهداخهوهلای ئێمهچونكهبڕوایان به‌ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نییهوتاپۆی ڕه‌شه له‌سه‌رچه‌ند ده‌م وچاوێك وههرگیزبڕیاریخانهنشینیش نایان گرێتهوهدوای هه‌شتا ساڵیش،و جاریوایه (10) ساڵیش به‌سه‌ری دا تێده‌په‌ڕێ هه‌ڵبژاردن ناكرێ ئهگهرئهنجامیش بدرێ خاڵی نابێ له فشاروتهزویر!بێینهوهسهرنوێبونهوهلهههڵبژاردندا له‌سه‌رجه‌م بوارهكانیژیاندابۆنمونه: حكومه‌ت وپه‌رله‌مان هه‌ندێ گۆڕان ونوێبونهوهی به‌سه‌ردێت به‌تایبه‌ت ئه‌مجاره‌یان ئومێدوایه كه خه‌ڵكانی پڕۆفیشناڵ وپسپۆڕوشایسته بچنه په‌رله‌مان،وه‌له‌بواری سیاسی‌دا حیزبه‌كان به خۆیاندا دهچنهوهودهكهونهجوڵهوپێك هێنانیهاوپهیمانیوخستنهڕویخهباتی ڕابردویان ، وه‌له‌بواری ڕاگه‌یاندنه‌وه میدیاكان ڕیزی به‌رنامه‌كانیان ڕاده‌گرن وتایبه‌تی ده‌كه‌ن به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك گه‌رم وگوڕی ده‌كه‌ن به‌م گه‌رمای هاوینهههردهڵێی سه‌ره‌تای شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه! چیتۆزوخۆڵیكۆن وژهنگاویه لهسهرخۆیانیلادهبهن وسرودی حه‌ماسی وڕه‌خنه‌گرتن لهبهرانبهروهك وتراوه(ههركهسهبهیاری خۆی داههڵدهڵێ)وههرلایهنهبهگهرمی بانگه‌شه بۆ ژماره‌كه‌ی خۆی ده‌كات وخهریكهژماره(99) یان له‌بیرده‌چێته‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌هه‌ردوكیان ئاماژه‌ن بۆناوی خودا! له‌بواری خزمه‌تگوزاریه‌وه،به‌ڵێنی زۆردراوهئهگهر(20%) یشیان جێ به جێ بكرێن ههرخزمهته وله‌هیچ باشتره!زۆرێك له‌ڕێگاوبان وكۆڵانه‌كان نوێبونه‌وه،قیری ڕه‌ش و جوان، به‌گه‌ڕخستنی هه‌ندێ له‌پڕۆژه‌كان،كردنه‌وه‌ی تونێلی شاخه‌كان،دامه‌زراندنی هه‌ندێ له گه‌نجان...به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردن نوێبونه‌وه‌یه... به‌خۆداچونه‌وه‌یه زیندوبونه‌وه‌یه...خۆزگه ساڵی جارێ بوایه . |
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ئارشیفی په‌یامه‌کان
|
|