| وێنه |
|
 |
| ئه‌وانه‌ی لهشاڵاوهكانی ئه‌نفالدا زیندانیكراون، به‌زیندانی سیاسی ئهژماردهكریَن |
كوردستانی نویَ كامه‌ران عه‌بده ساڵح
بهپیَی برِیاریَكی حكومه‌تی ههریَم، هه‌موو ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا له‌لایه‌ن رژیَمی به‌عسه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانیكراون، وه‌ك زیندانی سیاسی ئهژماردهكریَن.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ بهرِیَوهبهری كاروباری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان و جیَگری سه‌رۆكی كۆمكاری زیندانیانی سیاسیی ههریَم، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: لهچوارچیَوهی ئه‌و میكانیزمه نویَیهی بۆ ریَكخستنی لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی گرتوومانه‌ته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا زیندانیكراون و پاش چهندمانگیَك ئازادكراون، وه‌ك زیندانی سیاسی ناویان تۆمارده‌كه‌ین، وتیشی: پیَشبینیدهكریَت نزیكه‌ی (30) هه‌زار كه‌س له‌و برِیاره سوودمهندبن و هه‌رجۆره مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ زیندانیانی سیاسی جیَبهجیَبكریَت، ئه‌وانیش دهگریَتهوه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: مه‌رجی بوون به‌ئه‌ندام له‌كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كانی ههریَم، بریتییه لهزیندانیكردن له‌سه‌ر كوردایه‌تی و نه‌دركاندنی زانیاری له‌سه‌ر ریَكخستنهكان له‌كاتی ئهشكهنجهداندا، هه‌روه‌ها خیانهتنهكردن له‌نه‌ته‌وه دوای ئازادكردنی. |
| له چله‌ی شه‌هید سۆراندا |
حه‌سیره‌كه 6 عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د – هۆڵه‌ندا
سۆرانهكهمان " بۆ سۆرانی مامه حه‌مه "
له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له كۆرِیَكی شیعر خویَندنهوهی خاتوو كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له هۆڵی رِۆژنامهی ئاسۆ , گهنجیَكی كلیَته له‌سه‌ر به ویَنهی گیڤاراوهم ناسی به ناوی سۆران مامه حه‌مه , دیاره فه‌زڵی ئه‌و یه‌كتر ناسینه بۆ كاكه شیَخ سدیق دهگهرِیَتهوه , یه‌كسه‌ر وتی : ئه‌م گه‌نجه بۆ كار كردن له چاك زۆر باشه, یه‌كسه‌ر وتی : من و تۆ هه‌ردووكمان جیڤارایستین , خۆشه له وڵاتی گهندهڵستاندا دورگه‌یه‌ك له پاكی بدۆزیته‌وه , هه‌ر لهویَدا داوای ئه‌ندامه‌تیم له چاك لیَی كرد و بیَ دوودڵی فۆرمی ئه‌ندامه‌تی پرِ كرده‌وه و وتی : پیَخۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئیَوه كاربكه‌م , له‌و رِۆژهوه من و كاكه سۆران 3 شتی هاوبه‌شمان هه‌بوو : جیفارا , چاك , كه‌ركووك .له‌و كاتانه من سه‌رقاڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌ندیل بووم له گه‌ڵ ئه‌و هاورِیَ خۆشه‌ویستانه‌دا , چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنی كرد بۆ په‌یوه‌ست بوونی به مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه , به رِاستی سۆران سوارچاكی مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م بوو بۆ دهربرِینی رِاستییهكان , بۆیه جیَی خۆیه‌تی براده‌رانی مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م به بهیانیَكی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندامه‌تییه‌ی پیَ ببه‌خشن و ئه‌و شانازییه تۆمار بكه‌ن .
له دوو كۆبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاك له كه‌ركووك پیَكهوه به‌شداریمان كرد , تا بڵیَی به حه‌ماسه‌ت بوو بۆ میتۆدی كاره‌كانی و چاكی خۆش ده‌ویست و ده‌یه‌ویست كاری بۆ بكات .ماوه‌ی ئه‌م 200 رِۆژهی یه‌كترمان ناسی , رِۆژانه له رِیَگای چات و ئیمه‌یله‌وه په‌یوه‌ندیمان به یه‌كه‌وه هه‌بوو ,هه‌ر بۆیه برداریَك وتبووی عه‌لی بۆیه سۆرانی وا خۆشه ویَت چونكه زاوایه‌تی .كاكه سۆران له مانگه‌كانی دوایدا , به ته‌له‌فۆن و پریڤات پیَمی رِاگهیاند كه ژیانی له مه‌ترسیدایه به‌هۆی نووسینه‌كانیه‌وه , وه‌ك دهڵیَن خوا له دڵی ناوه , كاكه سۆران به‌رده‌وام ده‌یووت : وه‌ك شیَخ ستارم لیَدهكهن .چه‌ندین جار پیَم وت : كاكه گیان ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ژیانت له مه‌ترسیدایه له كوردستان مهمیَنه , هه‌موو جاره‌كان وه‌ڵامی ئه‌وه بوو : له به‌ر دایكم ناتوانم ئیَره به جیَبهیَڵم , كه‌چی دوایی بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌موو دایكه‌كانی به جیَ هیَشت و جه‌رگی هه‌موویانی سوتاند (( دایكی خۆی و كه‌ركووك و كوردستان )) .به داخه‌وه لای زۆر كه‌س باسی مه‌ترسییه‌كانی كردبوو , ههندیَك وتبویان بۆ ده‌رچوونیه‌تی بۆ خارج , دوایش ئه‌و رِیَزدارانه ته‌نانه‌ت په‌نجه‌ی په‌شیمانیشیان نه‌گه‌ست و خۆیان به باڵای نه‌مری كاكه سۆرانا هه‌ڵواسی .كاتیَك په‌رتووكی بازرگانی مه‌رگم له سلیَمانی ته‌واو بوو , كاكه سۆران له گه‌ڵ كاكه له‌تیف هیَنایانهوه , چه‌ندین جار وتی : پهرتووكیَكی باش و جوانه و له به‌ر خاتر ئه‌و په‌رتووكه چووم بۆ سلیَمانی .له گه‌ڵ كاكه سۆران ته‌نها 4 جار به دیدار یه‌كتر شاد بووین , ده‌یان جاریش ته‌له‌فۆنمان به یه‌كه‌وه كرد و زۆر زیاتریش نزیك به رِۆژانه چات , وهلیَ خۆشه‌ویستییه‌كی بههیَز به یهكتریمانیهوه ده‌به‌ست .تاكو ئیَستا چه‌ندین هاورِیَی سۆران , فۆرمی ئه‌ندامه‌تی ناوه‌ندی چاكیان پرِ كرده‌وه به‌و هیوایه‌ی جیَگاكهی پرِ بكه‌نه‌وه , ئه‌وانه‌ی تیرۆریان كرد با چاك بزانن , به تیرۆركردنی جیڤارای باوك چۆن رِیَگاكهی به‌رینتر بوه‌وه , به تیرۆركردنی جیڤاراكه‌ی كه‌ركووك كاكه سۆرانیش مه‌رگی تیرۆریستان و گه‌نده‌ڵكاران و بازرگانانی سیاسه‌ت نزیكتر دهبیَتهوه .
ئه‌م وتاره له گۆڤاری رِیَگا بڵاو كراوه‌ته‌وه له كه‌ركووك |
| پشتیوانی چاک - کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات له بانگه وازی حیزبه کانی ڕۆژ هه ڵات بۆ مانگرتنى گشتى |
 پشتیوانی چاک - کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات له بانگه وازی حیزبه کانی ڕۆژ هه ڵات بۆ مانگرتنى گشتى
له شارى مهاباد
ئازادیخوازان !
ڕوناکبیران ، هه ڵسوراوانی مافی مرۆڤ !
حیزب و ڕیکخراوه سیاسیيه کانی کوردستان !
ژنان ، پیاوان ، لاوانی به ئه مه گی کوردستان !
ڕۆڵه خۆشه ویسته کانی گه لی کورد له زیندانه کانی کۆماری ئیسلامی به رده وامن له مانگرتنی خۆیان و گیانیان له مه ترسی دایه ! له بار و دۆخێکی وا هه ستیاردا ، هه مومان به را مبه ر به مێژوو به ر پرسین . بێده نگیمان به را مبه ر به کاره ساتێک که ڕه نگه هه رکات بخۆوڵقێت ، قه ره بو نابێته وه . وه رنه گۆڕه پانی جاردانى هه ڵمه تێکی هه مه لایه نه بو داخوازى ڕاپه ڕينی جه ماوه ر هاوكات له ناوه وه ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستانی خۆشه ویست و له هه نده ران .
چاک ، کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات ،وێرای پشتیوانی ته واوی خۆی له بانگه وازی حیزبه کانی ڕۆژ هه ڵات بۆ مانگرتنی دوکانداران و بازاریيه کان له شاری مه هاباد راده گه يه نيت ، که باشتره خوازیاری مانگرتنی گشتى له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان بین . تێکۆشانی ڕۆڵه به ندکراوه بێتاوانه کان له ئه شکه نجگاکانی کۆماری ئیسلامی ئيران ، ده بێت بیرورای گشتى جیهان بۆ لای خۆ ڕا بکێشیت . مه رجی ئه م سه ر که و تنه ، یه کگرتویی هه مووانه و له سه ر ئيمه يه .
چاک - کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان
7ی گه لاوێژی 2008
www.chaknews.com
www.chak.be |
| ئاگاداری ئاگاداری |
بۆ ئاگاداربوون له چالاكییه‌كانی كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران , ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ردوو ماڵپهرِی خواره‌وه بكه‌ن :
Link
Link |
| ڕێژه ی مانگرتوان ڕو له زیاد بونه |
 هه واڵ / ڕێژه ی مانگرتوان ڕو له زیاد بونه .
ژنانی زیندانی "نسوان " و هه ر وه ها تێکۆشه رانی خۆێندکار ، هاتنه ڕیزی مانگرتوانی زیندانی کورد !
به پێ ئاخرین هه واڵ ، ڕێژه ی زیندانیانی مانگرتو ی کورد ، ڕو له زیاد بوندایه . ڕۆژانی دوه‌م و سێه‌می مانگرتن ژنانی زیندانی له به ندیخا نه ی شاری سنه و هه ر وه ها چالاکوانانی خۆێندکار به ده ر کردنی به ێانێکی فه رمی ، بۆ سه لماندی داخوازیه کانی زیندانیه کان ، پشتیوانی خۆیان ڕا گه ێاندوه و ده ستیان داوه ته مانگرتن .
مانگرتوان داواێان له هه م‌و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته کان ، که سایه تیه کانی هه ڵسور ی مافی مرۆڤ له سه رانسه ری جیهان کردوه که به هاواریانه وه بێن و پشتیوانی له داخوازیه ڕه وا کانیان بکه ن.
هه واڵه که هه ر وه ها جه خت له سه ر ئه وه ده کات که تاقمێک له زیندانیه کانی دیکه که کورد نین ، ئه وانیش هاتونه ته ڕێز مانگرتوان و پشتیوانیان ده ربڕیوه . به پێ سه رچاوه ی باور پێکرای ئه م هه واڵه ، بار‌و دۆخی زیندانیه کان خراپه و به رپرسانی زیندانه کان ، به ئه نقه ست خۆێان بێده نگ کردوه و به هیچ جورێک وه ڵامی داخوازیه کان ناده نه وه .
Link |
| کاک عه لی عابدی ، موزیکوانی ناسراوی گه له که مانه |
 یه ک له و هۆنه ر مه ندانه ی گه لی کورد که کاره ساتی هه ڵه بجه ی تیکه ڵ به ده نگ و نه وای سازی خۆی کرد کاک عه لی عابدی ، موزیکوانی ناسراوی گه له که مانه .
کاک عه لی عابدی ، دانیشتوی شاری خۆشه ویستی سه قز له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستانه . ناوه ندی چاک سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته ی کاک عه لی عابدی ده کات و له داهاتویکی نزیکدا ژیاننامه و به رهه مه کانی ئه و هۆ نه ر مه نده پێش که ش به خۆێنه رانی چاک نیوز ده کات . |
| بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له شاری مهاباد |
تایبه‌ت چاكنیوز- مهاباد
بۆ پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو , پارت و رِیَكخراوهكان بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیان داوه له شاری مهاباد , ناوه‌ندی چاكیش داواكاره له هه‌موو لایه‌ك به دوی بانگه‌وازه‌كه‌وه بچن .
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه :
له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ئێمه ۆه‌ک لاۆانی :
“ PJAK , PDKI , KOMELE , PDK ”
داوا له بازاریانو خه‌لکی شاری مه‌هاباد ده‌که‌ێن که رۆژی شه‌مۆ رێکه‌وتی 9/6/1387 به داخستنی دووکان‌و بازار وه هه‌ر وه‌ها کۆبونه‌وه‌ێکی ئارام‌و هێمنانه وه هه‌ر وه‌ها به شێوازێکی مه‌ده‌نی ،دور له توند‌و تیژی له به‌رامبه‌ر دادگاێ شۆرشی مه‌هاباد پشتگیری خۆیان له رۆله‌کانیان که ئێستا ده مهنگرتن دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن،دهربرن وه گوشاره‌کانی سه‌ر گه‌له‌که‌مان له لایان رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار بکه‌ن. |
| لیَدوانی رِۆژنامهوانی سه‌باره‌ت به مانگرتووانی كوردستانی رِۆژههڵات |
 لیَدوانی رِۆژنامهوانی سه‌باره‌ت به مانگرتووانی كوردستانی رِۆژههڵات
چاكنیوز په‌یوه‌ندی كرد به بهرِیَز كاك ئاریَز داراپوور قسه‌كه‌ری كه‌مپینی پشتگیری له زیندانیانی مانگرتوو و رِیَكخهری ئه‌نجومه‌نی چاك , سه‌باره‌ت به بارودۆخی مانگرتووان, بهریَزی به ماڵپهرِهكهمانی رِاگهیاند : حه‌بیبوڵا له‌تیفی بردراوه‌ته ژوری تاكه كه‌سی , هه‌روه‌ها چه‌ند كچیَك گرتراون و له زینداندان , له‌گه‌ڵ بهرِیَز حه‌بیبوڵا ئه‌شكه‌نجه دراون . مانگرتن له زیندانی 209 ئڤین هه‌ر به‌رده‌وامه , له داهاتوودا سه‌باره‌ت به مانگرتووان له شاره‌كانی دیكه رِاپۆرت رِادهگهیهنین . كه‌مپینی پشتیوانی له مانگرتووان له 8 رِیَكخراوی سڤیلی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ پیَك دیَت , داخوازه رِیَكخراوه سڤیله‌كانی دیكه په‌یوه‌ندییان پیَوه بكه‌ن و له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به خه‌باتی مه‌ده‌نی فشار دروست بكریَت بۆ جیَبهجیَكردنی داخوازه‌كانی زیندانیانی مانگرتوو .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ئاغاى داراپوور :
Darapoor
Tel Nr : 00495112776007
mobil : 004917621632126
arez99@hotmail.de |
| له ده‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ناساندنی دۆزی ئه‌نفال سازده‌كه‌ین |
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا: له ده‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ناساندنی دۆزی ئه‌نفال سازده‌كه‌ین
PNA – ناسر عه‌لی / دهۆك - كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌نفالی بادینان به به‌شداری هه‌زاران هاوڵاتی له كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی بادینان له ده‌ڤه‌ری ئامێدی بهرِێوهچووه و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستانیش له به‌رنامه‌یدایه له وڵاتانی ئه‌وروپا ڤیستڤاڵی تایبه‌ت به دۆزی ئه‌نفاله‌كان ساز بدات.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه دوێنێ به به شداری نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له ژێر چاودێری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئامێدی بهرِێوهچوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چنار سه‌عد عه‌بدوڵا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه بهرزرِاگرتنی یاده‌وه‌ری ئه‌نفالكراوه‌كان بوو و گێرِانهوهی لایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان بوو له رابردوودا و بۆ نه‌وه‌ی ئهمرِۆ زۆر به‌سوود بوو بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی رابردوو له یاد نه‌كه‌ن.گوتیشی: ئێمه له په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و نه‌رویژ و هۆڵه‌ندا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان باسكردووه.روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌ت له به‌رنامه‌یدایه له داهاتوودا كار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات و دۆزی ئه‌نفال بكاته دۆزێكی نێونه‌ته‌وه‌ی .ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌ت به هاوكاری رێكخراوی "جینۆسایدۆچ" برِیاره له ده‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ناساندنی دۆزی ئه‌نفاله‌كان سازبكات. |
| سه‌باره‌ت به مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد |
به‌یاننامه‌ی عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی PAK
سه‌باره‌ت به مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد
له رۆژی دووشه‌ممه 4 خه‌رمانانی 2708 ه‌وه، نزیکه‌ی 100 گیراوی سیاسیی کورد، له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی که‌ره‌ج، تاران، سنه، ورمێ و مهاباد، له‌پێناو وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵێک ئامانجی تایبه‌تی و گشتیدا به‌تێکڕایی مانگرتنێکی بێ‌سنووریان ده‌ستپێکردووه.
هه‌ر له بناخهڕا، گیرانی ئه‌م ژماره‌یه له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنه‌کان و پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ، نا قانوونی، سه‌ره‌ڕۆیانه و دژ به مافه‌کانی مرۆڤه. بۆیه هه‌ر له جێ‌دا مه‌حکومه.
به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه، زیندانیی سیاسیی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک مافه که ئه‌و مافانه‌ش له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامییدا، پێشێلکراون. |
| بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له شاری لاهاى بۆ پشتیوانی له مانگرتووانی زیندانی له رِۆژههڵاتی كوردستان و ئ |
 بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیان , بانگه‌وازی هه‌مووو كوردانی هۆڵه‌ندا و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی رِۆژی هه‌ینی 29-8-2008 له به‌رده‌م دادگای تاوانبارانی نیَو ده‌وڵه‌تی .
رۆژ: رۆژی هه‌ینی 29ی 8ی008 2
کاتژمێر: کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00
شوینی کوبونه‌وه:
Maanweg, 174
2516 AB, The Hague
The Netherlands
کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
توری مافی مروفی کورد
ریکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی ئیرانی له هوله‌ندا
ریکخراوی میدیای کورد
ریکخراوی بیسنور
ریکخراوی کوردی راستان
ناوه‌ندی (چاك)-كؤميته ى رؤزهه لات
www.chaknews.com |
| رِۆژنامهنوسیَكى تر‌ى ههریَمى كوردستان به‌ناوى(مه‌ریوان تۆفیق) |
بۆ" رِاى گشتى.
بۆ"كۆشكى سپى.
بۆ"گشت رِیَكخراوه مرۆییه‌كان.
بهرِیَزان:_
لاى هه‌مووتان رِوون و ئاشكرایه كهههریَمى كوردستان بۆته زیندانیَكى ترسناك بۆ رِۆژنامهنوسان رِۆژانه به‌به‌رده‌وامى رِۆژنامهنوسان رِووبهرِووى گرتن و كوشتن و زیندانیكردن ده‌بنه‌وه لهكاتیَكدا لهههریَمى كوردستان دا سهندیكایهكیش هه‌یه به‌ناوى رِۆژنامهنوسان به‌ڵام هه‌تا ئیَستا نه‌یتوانیوه به‌ئه‌ركى خۆى ههڵبستیَت و تۆزقاڵیَك به‌رگرى لهرِۆژنامهنوسان بكات.گروپى رِۆژنامهنوسانى بآ سنورى كوردستان ده‌ستگیركردنى رِۆژنامهنوسیَكى تر‌ى ههریَمى كوردستان به‌ناوى(مه‌ریوان تۆفیق)له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه زۆر به‌توندى ئیدانه ده‌كات و رِایدهگهیهنیَت ده‌ستگیركردنى ئه‌و رِۆژنامهنوسه نایاساییه و هیچ بهندیَكى یاسایی رِیَگه نادات رِۆژنامهنوس بهمشیَوهیه بآ رِیَزى به‌رامبه‌ر بكریَت.
گروپه‌كه‌مان جاریَكى تر داوا لهكۆشكى سپى و رِیَكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كات كه‌به‌په‌له ته‌ده‌خول بكه‌ن له‌و رِهوه ناهه‌مواره‌ى كه‌بۆ رِۆژنامهنوسان خوڵقاوه چونكه تادیَت رِهوشكه مه‌ترسیدارتر دهبیَت.
چاوهرِوانى وه‌ڵامتانین؟؟؟
گروپى رِۆژنامهنوسانى بآ سنورى كوردستان_باشوور
besnury@yahoo.com |
| له سلێمانی دروشمی"نا بۆئیعدامی ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی به‌رزكرایه‌وه"(وینه) |
سلێمانی ـ تایبه‌ت: ئه‌مرۆ 28/8 له شاری سلێمانی رێپێوانێكی هێمنانه بۆ مهحكوومكردنی حوكمی ئیعدام بۆ ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی زیندانی سیاسی كورد له ئێران به‌رێوه‌چوو. رێپیوانان له جه‌ریانی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی خۆیان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی ئێران، خوازیاری هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه ئیعدام بۆ ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی بوون.
هه‌ر له‌و رێپیوانه‌دا كۆمه‌لێك وێنه‌و دروشمی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی به‌رز كرابۆوه.هه‌ر له‌و رێپیوانه‌دا كۆمه‌لێك له كورده‌كانی ئێرانی نیشته‌جێی كوردستانی عێراق به‌شداریان كردبوو.
شایانی باسه ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی زیندانی سیاسی كورده كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شاری سنه‌و له لایه‌ن داگای ئینقلابی ئیسلامی ئێرانه‌وه حوكمی ئیعدام به سه‌ری دا سه‌پابوو. |
| ناوه‌ندى چاك داواى به دادگاى گه‌یاندنى وه‌فیق سامهرِایى ده‌كات |
ده‌شتى ئه‌نوه‌ر:
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كهناوهندى چاك ئاراسته‌ى خه‌ڵكى پاشماوه‌ى ئه‌نفالء شههیدهكانء لایه‌نه سیاسىء رِۆشنبیریهكانى كوردستانیان كردوه‌وه تێدا داواى ئه‌وه‌یان كردووه كه وه‌فیق سماهرِاشی ده‌ستى هه‌بووه له ئه‌نفالكردنى گه‌لى كورداو پێویسته ئه‌ویش بچێته رِیزى تاوانبارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م دادگادا تۆڵه‌ى لێبكرێته‌وه, له‌و بهانامهیهدا كۆپیه‌كى ده‌ست گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه‌و تێدا هاتووه " له‌به‌روارى 6/12/2006 له لقى هه‌ولێرى دادگاى بالاَى تاوانه‌كان ئێمه وه‌كو ناوه‌ندى چاك به فه‌رمى سكالاَمان له‌سه‌ر وه‌فیق سامهرِای تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته لیستى 423 تاوانبارانى ئهنفالهوهء ناوى به تاوانبار تۆماربكرێت" هه‌روه‌ه لهبهشێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" ئێمه وه‌كو ناوه‌ندى چاك له بریتانیا سكالاَكارین له‌سه‌ر تاوانكار وه‌فیق سامهرِایى رِادهیدهگهیهنین هه‌ڵهاتن دادى وه‌فیق سامهرِاى نادات ء ده‌بێت له‌پاى تاوانى دادگایى بكرێت, هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له لایه‌نه سیاسىء جهماوهرىء رِۆشنبیرء رِهوهندى كوردى ده‌كه‌ین هاوكرى ناوه‌ندى چاك بن له شوێنپێى هه‌ڵگرتنى تاوانكار له ولاَتى به‌ریتانیا بۆ به دادگایى گه‌یاندنى"
له‌لایه‌كى تره‌وه دوو ئه‌ندامى ناوه‌ندى چاك له بریتانیا‌و كوردستان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد" ئێمه ماوه‌یه‌كى زۆره سكالاَمان تۆماركردووه بهلاَم ئێستا هه‌ڵێكى باش هاتووه‌ته رِێگهو له كوردستان ء ده‌ره‌وه‌ش رِیگهى پێویستمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانكاره به سزا بگه‌یه‌نین"
Link |
| قه‌ڵاچۆی كورد |
 كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، كوژراوه سیڤیله‌كان و گولله‌بارانكراوه‌كان
به بۆنه‌ی 11ی خه‌رمانان، ساڵوه‌گه‌ڕی کۆکوژی قاڕنێ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
ئاماده‌كردنی: س. ماكوان
كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ یانێ كوشتنی هه‌موو كه‌سێك واته كاتێك مه‌به‌ست ئه‌وه بێ گه‌لێك قه‌ڵاچۆ بكرێ. كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ یانێ له مه‌ترسی هاویشتنی بوونی كۆمه‌ڵێك له ئینسانه‌كان یان گه‌لێك. ده‌كرێ كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ له تاقه وشه‌یه‌كدا كورت بكرێته‌وه ”سیفر كردن” واته كۆمه‌ڵێك ئینسان له‌گه‌ڵ سیفر به‌رانبه‌ر بكرێن. ئه‌مه پێناسه‌یه‌كه له كۆمه‌ڵكوژی كه Henri R Huttenbach، پڕۆفیسۆری زانستی سیاسه‌ت له زانستگای نیۆیۆركی ئا‌مریكا له كۆمه‌ڵكوژی ده‌یدا. قه‌ڵاچۆی جووله‌كه‌كان وڕۆمهكان له ئوروپا، قه‌ڵاچۆی ئهرمهنيیهكان و كورده‌كان به ده‌ستی ئه‌تاتورك، كوشتنی هه‌شتسه‌د هه‌زار خه‌ڵكی تووسی له ڕوواندا، كوشتوبڕی خێمیری سوور له كامبودجیا و هه‌روه‌ها كوشتنی بۆسنییه‌كان و سهربهكان له یه‌كتری نموونه‌كانی كۆمه‌ڵكوژین له جیهاندا. |
| ژوورى پاریَزهرانى هه‌ڵه‌بجه ئیدانه‌ى ده‌ستگیر كردنى پاریَزهر (خالید حهمهنورى)ده‌كه‌ن |
ناسح عبدالرِهحیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com
له‌به‌یانامه‌یه‌كدا ژوورى پاریَزهرانى هه‌ڵه‌بجه به توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیركردنى ئهندامیَكى ژوورى پاریَزهرانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن ,شیَوازى ده‌ستگیر كردن و ئه‌مرى بیلقهبزه به حوكمیَكى نارِهواى دادهنیَن و كاتى ده‌ستگیر كردنهكهشى كه 2:30 پارشنیوهرِۆیه و كاتى ته‌واوبوونى دهمانى رِهسمیه به كاریَكى نه‌گونجا وه‌سف ده‌كه‌ن ,هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه كۆپیه‌كى ده‌ست ئیَمه كه‌وتووه ,هاتووه داوا له دادوه‌رى لیَكۆڵینهوهى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات كه پیَداچوونهوهى بكات به‌و برِیارهى كه ده‌رى كردووه,له‌كۆتایشدا ئه‌وه رِادهگهنن كه كه به‌دووباره بوونه‌وه‌ى كارى له‌و جۆره‌دا ههڵویَستى تر ده‌گرینه به‌ر.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ده‌قى بهیانامهكهیه: |
| له حكومه‌تى حزبه‌وه بۆ حكومه‌تى كۆمپانیا |
مرۆیه نه‌خۆشه‌كه‌ى كوردستان
له حكومه‌تى حزبه‌وه بۆ حكومه‌تى كۆمپانیا
مه‌سعود عه‌بدولخالق/ ههولیَر
ده‌وڵه‌تى عوسمانى دواى حه‌فت سه‌ده ئینجا پیربوو، یه‌كه‌م كه‌س كه ناوى لیَنا (ده‌وڵه‌تى پیاوه نه‌خۆشه‌كه) قه‌یسه‌ر نیكۆلاى روسیا بوو، به‌ڵام حكومه‌تى خۆمان هه‌ر له رۆژى له‌دایكبونه‌وه نه‌خۆشه، نهخۆشیهكهشى له دوو حیزبى نه‌خۆشى (موزمین)ه‌وه هاتووه، وه‌كو زوحاك بهمیَشك ده‌ژین و نیوه‌ى بودجه‌ى كوردستان بۆ خۆیان ده‌به‌ن و هه‌ر نهخۆشیشن، ئه‌وه‌تا (9) ساڵه پرۆسه‌ى یه‌كگرتنه‌وه بهرِیَوهیه هیَشتا ته‌واو نه‌بووه، كه‌چى هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا یاخود هه‌ردوو یه‌مه‌ن هه‌فته‌یه‌كى نه‌برد دوو ده‌وڵه‌تیان یه‌كخسته‌وه، له یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو حكومه‌ته‌ى كوردستان به شیَوازیَك پیَكهاتون كه هه‌ر جیابونایه چاكتر بوو، ئه‌ویش شیَوازی (ته‌وافوقى دیارشى)یه، ته‌وافوقى هه‌ر خۆى ویَرانكهره، چ جاى (دیارشى)یشى له‌گه‌لڕ بیَت، ئینجا ته‌وافوقى ته‌نها له‌و وڵاتانه پهیرِهوكراوه كه دوو میلله‌تى جیاى لىَ بووه، وه‌ك (چیكۆسلۆفاكیا، قوبرس، لوبنان) و ویَرانیشى كردوون. |
| په‌یامی ناوه‌ندی چاك بۆ كۆبونه‌وه‌ی كورده‌كانی جنوب |
 بهرِیَزان به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌ى كورده‌كانی جنوب
خوشكان برایان
ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه , میوانه خۆشه‌ویسته‌كان
سه‌ره‌تا سڵاوی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ناوه‌ندی چاك بفه‌رموون , هیوادارین كۆبونهكهتان به تۆكمه‌كردنی رِیزهكانتان كۆتایی پیَ بیَت .
یه‌كخستنی ئیَوه رِۆڵیَكی كاریگه‌ر دهگیَرِیَت له گریَدانهوهی بهشیَك گرنگ له خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به كوردستانی دایكه‌وه . بۆیه ئیَمه به گرنگییه‌وه دهرِوانینه كۆبونه‌وه‌ی ئیَوهو به ههنگاویَكی مه‌زنی دهنرخیَنین له پیَناو یهكیَتی نه‌ته‌وه‌یی .ناوه‌ندی چاك شانازی به‌وه‌وه ده‌كات چه‌ندین ئه‌ندامی ئیلامی له رِیزهكانیدان .دیاره ده‌ڤه‌ره‌كانی ئیَوه له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیاتر كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی پاكتاوی نه‌ژادی , بۆیه پیَویسته چاك زۆر گرنگی به‌و ناوچانه بدات , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون به ناوه‌ندی چاكه‌وه , ئه‌م كهلیَنهگهورهیه له رِیزهكانیدا پرِ بكه‌نه‌وه .
ناوه‌ندی چاك رِیَكخراویَكی سه‌ربه‌خۆیه , زۆربه‌ی مه‌یله سیاسییه‌كانی كوردستان , له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان , له رِیزهكانیدا تیَدهكۆشن , له پیَناو كۆتایی هیَنان به جینۆسایدكردنی تاكی كورد و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و به دیهاتنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدیَرن و دیموكرات .
له‌كۆتاییدا هیوادارین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن له كۆبونه‌وه‌كه‌تان و به برِینامهی گرنگ ده‌ربچن .
ناوه‌ندی چاك
26-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com |
| له سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی گیراوه سیاسییه‌كانی كوردستاندا |
رێنێسانس نیوز؛ ژیله‌مۆ: مانگرتنی گشتیی گیراوه كورده‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رۆژی سێهه‌مدا به‌رده‌وامبوو.
به گوێره‌ی دوا ئاماره بڵاوكراوه‌كان له لایه‌ن تۆری مافی مرۆڤی كوردوه، له ئێستادا زیاتر له (100) گیراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد له گرتووخانه‌كانی ورمێ، سنه، رجایی شه‌هر، ئێڤین، مهاباد و شاره‌كانی تر، مانیان له خورادن گرتووه و هه‌روه‌ک ئاماژه‌ش به بێسنووربوونی كاتی مانگرتنه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان دوابه‌دوای ئه‌و مانگرتنه‌ش له زۆربه‌ی گرتوخانه‌كانی ئێران‌دا، ماوه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی گیراوه‌کان كه‌مكراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك گرتووخانه‌ش په‌یوه‌ندیكردنی گیراوه‌کان به ده‌ره‌وه به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش كه ده‌كرێن له ژێر كۆنترۆڵی توندان. |
| ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن ، ئه‌دۆڕێن |
بانگه‌واز بۆ:
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و به‌ئه‌مه‌کی کوردستان
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ، وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌مان ئاگاداره ، له‌م دواییانه‌دا گه‌له‌که‌مان به قۆناخێکی پڕ کاره‌سات و مه‌ترسیداردا تێئه‌په‌ڕێت. قۆناخێک که ده‌ستکه‌وته‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ، به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن و مافه ڕه‌واکانمان دووباره زهوتئهکرێنهوه. ناوچه داگیرکراوه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو ، دووباره داگیرئهکرێنهوه ، کێشه‌ی که‌رکوک ئاڵۆزتر بووه و خه‌ریکه به ته‌واویی و به (ده‌ستوریی) لهدهستئهچێت. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر باشوری خاکی وڵاتمان و بۆمببارانی ئه‌که‌ن و دانیشتووانی سه‌ر سنوره‌کان دهربهدهرئهکهن.
له کاتێکدا که ئه‌م هه‌موو کێشه و گرفته مه‌ترسیدارانه ڕووبه‌ڕووی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان بوونه‌ته‌وه ، |
| خوالێخۆشبوو به‌ڕێز حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح |
به‌ناوى کۆچبه‌رانى کورد و ڕێکخراوه کوردیه‌کانى هۆڵه‌نده‌وه، پرسه و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى که‌سوکار و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو به‌ڕێز حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح ده‌که‌ین. که ده‌کاته باوکى بەڕێزان (کاک کۆچه‌ر،هاوسه‌ر و تێپه‌ڕ و خاتوو ژێنه‌ر).
خوالێخۆشبوو حاجى که‌مال محه‌مه‌د ساڵح ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتى 26/08/2008 له ته‌مه‌نى 69 ساڵیدا، له شاری زۆتهرمیر، به نه‌خۆشی کۆچى دوایى کردەوە.
به ناوى هاوڕێیان دۆستانی خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوهوه سه‌رخۆشى و هاوخه‌مى له سه‌رجه‌م كهسوكارانى ده‌كه‌ین. داواكارین له یه‌زدانى مه‌زن ئه‌م كۆسته، دوا ناخۆشى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات. |
| قایمقامی هه‌ڵه‌بجه : رێگا ناده‌م فڕۆکه خانه له شاره‌که‌م دروست بکرێ کوردستانی |
KOnline - فوئاد ساڵح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه که رێگا نادات فڕۆکه خانه له شاره‌که‌ی دروست بکرێ ، ئاماژه بۆ ئه‌و فرۆکه خانه سه‌ربازییه‌ی که ئه‌مریکا به نیازه له هه‌ڵه‌بجه بیکاته‌وه .
فوئاد ساڵح به ئاژانسی هه‌واڵی فارسی راگه‌یاندووه " شاره‌که‌مان وێرانی ده‌ستی شه‌ڕه و رێگا ناده‌ین جارێکی تر شه‌ڕ وێرانی بکاته‌وه ."فوئاد ساڵح ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که حکومه‌تی هه‌رێم 725 هه‌کتار زه‌وی بۆ ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه ته‌رخان کردووه و ئه‌مریکا ش راسته‌وخۆ پاره‌که‌ی نادات به‌وان ده‌یدات به حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌مانه‌هه‌مووی هه‌یه ، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌کراوه. |
| پیوستن زنان زندان نسوان سنندج وفعالین دانشجویی زندانی به اعتصاب غذای زندانیان سیاسی ومدنی |
 بنابر اطلاعات رسیده ؛ جمعیت زندانیانی که از اغاز این حرکت به اعتصاب غذا پیوسته اند در روز دوم وسوم اعتصاب افزایش پیدا کرده است ،فعالین زنان ودانشجویی طی روز دوم وسوم اعتصاب غذا با انتشار بیانیه ای اعلام داشتند جهت حمایت از تحقق خواسته های برحق زندانیان و همچنین اعتراض نسبت به عملکرد حاکمیت از روز سه شنبه 5/6/86 دست به اعتصاب غذا خواهند زد.
اعتصاب کنندگان در زندانهای مختلف ایران و کردستان خواستار حمایت سازمان ها و اشخاص فعال حقوق بشر در سراسر جهان از اعتصاب غذای سراسری خود شده اند.
گزارشات حاکیست شماری از زندانیان سیاسی غیرکُرد نیز از دومین روز به صفوف اعتصاب کنندگان پیوستند. |
| دژی هاتنی سوپای عێراق، ناوه‌ندی چاك خۆپیشاندان ده‌كات |
 
ئه‌ندامێكی ناوه‌ندی چاك رایگه‌یاند "دژی هاتنی سوپای عێراق‌و بێهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان، رۆژی 31\8 له‌شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق خۆپیشاندانێك ساز ده‌كه‌ین".سوید، ئاوێنه: ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك، قادر نادر له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند، دژی هاتنی سوپای عێراق‌و بێهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان، رۆژی 31\8 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له‌شاری ستۆكهۆڵمی سوید خۆپیشاندانێك ساز ده‌كه‌ن.ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان پێیان باشبووه خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم رێكبخه‌ن‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌سوید یه‌كگرتوو نییه، بۆیه به‌ناچاری خۆپیشاندانه‌كه ده‌به‌ینه به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق".قادر نادر وتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به‌رده‌وام ئه‌فسه‌رانی كورد لادهبرێنو له‌جێگایاندا عه‌ره‌ب دادهنرێنو ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه‌و ناتوانن فشار دروست بكه‌ن، بۆیه ئه‌و خۆپیشاندانه ساز ده‌كه‌ین".ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ناوه‌ندی چاك وتیشی "ئه‌گه‌ر یهكێتیو پارتی ناتوانن به‌رگری بكه‌ن با ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا لهپارتو لایه‌نه سیاسی‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین وه‌ك پارتی‌و یه‌كێتی بێهه‌ڵوێست نهبنو دژی ئه‌و بڕیارانه بوه‌ستنه‌وه". |
| ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌یمونه‌کان دێنێ و کاک نێچیریش که‌ر |
مانگێک پێش ئێستا کاک نێچیر سه‌فه‌رێکی تارانی کرد‌و میدیاکانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتویان له قه‌ڵه‌م دا‌و باسیان له کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ده‌کردو پیرێژنێکی لای حاجی هۆمهرانیش جرتێکی بۆ پڕۆژه‌کانیان لێده‌دا.
بابه‌تێکی خۆشم له سایتی سبه‌ی و رادوێی نه‌وادا خوێنده‌وه‌و باس له‌وه ده‌کات که:
Tuesday, August 26, 2008
ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی پاركێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌خاكی هه‌ردوولادا تاووتوێ ده‌كه‌ن
Linkچۆمان: وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێم داوای یارمه‌تی له ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای یارمه‌تی له ئێران ده‌كات بۆ دروستكردنی ناشناڵ پاركێك له سنوری قه‌زای چۆمان، بهلاَم شوێنی پاركه‌كه جاربه‌جار له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت. وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ژینگه هاتنه هه‌رێمی كوردستان.
Link |
| ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند |
یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی مێژووی کورد له فینلاند ده‌رچوو
ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان بۆ کوردستان، یه‌که‌م کتێبی ده‌نگی له مێژووی کورد بڵاو کرده‌وه.
ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند کتێبێکی ده‌نگی کورته، که له دوو سی دی‌دا تۆمار به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی زانیاری کوردانی دانیشتووی فینلاند له سه‌ر مێژوو، گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری فینلاند و به مه‌به‌ستی خه‌بات دژی هه‌ڵاواردن و خۆ هه‌ڵاواردن بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له پێشه‌کی ده‌سپێکی ژیانێکی نوێ له فینلاند دا هاتووه: "ئه‌و به‌رهه‌مه، به مه‌به‌ستی ئاشنایی زۆرتر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ و وڵاتی نوێی ئه‌و کوردانه‌یه که دێنه فینلاند و ده‌یانهه‌وێ شوێنی ژیانیان فینلاند بێ. مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مه، هێنانی فاکتی زانستی و خستنه رووی باسی قووڵ و لێکدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی پێوه‌ندیدار به ژیانی مشه‌ختی یان په‌نابه‌ری نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست دانی هه‌ندێک زانیاری سه‌ره‌تایی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژیان و ژینگه‌ی نوێ "ذهنی" گوێ‌گران و هاونشتیمانانی کورد له گه‌ڵ ره‌وشی ژیان له فینلاند ئاشنا بکرێن." |
| وەڵامێكی كورت بۆ ڕونكردنەوەكەی تیمی پارێزەرانی كورد |
 عەلی مەحموود محەمەد-هۆڵەندا :
لە ژمارە 449 ی ڕۆژنامەی بەڕێزی هاووڵاتی ڕۆژی 17-8-2008 دا , ڕونكردنەوەیەك بە ناوی بەڕێزان تیمی پارێزەرانی ئەنفال بڵاوكراوەتەوە وەك وەڵامدانەوە بە چاوپێكەوتنێكی كاك مستەفای حەسەن گەورە لە گەڵ ڕۆژنامەوان دڵشاد ئەنوەر , لە وەڵامەكەی بەڕێزیاندا , كۆمەڵێك ڕونكردنەوەیان داوە , كە بەشێكیان داكۆكییە لە سەرۆكی هەرێم و هەندێكی هێرشە بۆ سەر كاكە مستەفا و پشكێكیشی ڕێنماییە بۆ ناوەندەكەمان . ئێمەش مافی خۆمانە وەڵاممان بۆ هێرش و ڕونكردنەوەكان هەبێت و كەڵك لە ڕێنوێنییەكانیان وەربگرین بە سوپاسەوە .
لە خاڵی یەكەمی داكۆكیەكەیان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێن : سەبارەت بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕستەی (بە هیچ شێوەیەك نابێت ناوی جاشەكان ئاشكرا بكەن ) لە دەمی دەرنەچووە , نە لە جاری یەكەم لە كاتی بینینی , نە لە جاری دووەمیش , بەڵكە بەبەردەوامی جەختی لەسەر سەروەری یاسا دەكردەوە باسی گیروگرفتی ئێمەی دەكرد تاوەكو كار ئاسانی بۆ ئێمە بكرێت .
ئەمەی سەرەوە وەڵامی ئەو كۆمەڵە پارێزەرە بەڕێزەیە بۆ كاكە مستەفای حەسەن گەورە , كە ناوەكانیان بەم شێوەیە لە سەر نووسینەكەیان ڕیزبەندی كراوە: (( مستەفا عەسكەری , محەمەد ساڵەح ئامێدی , عەبدالرەحمان زێباری , گۆران ئەدهەم ڕەحیم , هدار زیبار بارزانی , مستەفا عەلی ئەحمەد , ئەیاد ئیسماعیل كاكەیی )) , خۆشبەختانە ناوەكان بە مامۆستا مستەفا عەسكەری دەستپێدەكات , با بزانین ئەم مستەفایەیان ساڵێك لەمەوپێش بەڕێزی چی وتووە سەبارەت بە هەمان پرس , تاكو بەراوردی قسەكانی بكەین بە مستەفاكەی لەمەڕ خۆمان , تاكو لەوێوە حوكەمەكە بدەین و بزانین ئایا ئەم مستەفایەیان قسەی هەڵبەستاوە بە زمانی سەرۆكی هەرێمەوە , یان ڕاستی وتووە : سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی جاشه كورده‌كان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، مسته‌فا عه‌سكه‌ری وتی: "له‌سه‌ر رێنمایی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كاتی شكاتكردن و ناوی ئه‌وانمان به دادگای باڵای تاوانی عیراقی نه‌داوه، جگه له سێ پارێزگاره‌كه‌ی شاره‌كانی كوردستان كه له‌كاتی شاڵاوی ئه‌نفال پارێزگاری شاره‌كان بوون". |
| پشتیوانی له داخوازیه‌کانی زیندانیانبی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان ! |
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌ستپیکی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات دا، ڕومه‌تی ڕه‌شی دژه ئازادیی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر خستۆته ڕوو. ڕژێمی ناوبراو ده‌ستی داوه‌ته کوشتار، ئه‌شکه‌نجه، زیندانی کردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران هاووڵاتی. له‌م راستایه‌دا کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم، خه‌ڵکانی ئێرانیان وه‌ک ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ داپڵۆسین و سه‌رکوتانه‌وه چاو لێکردووه. کاره‌ساتی ده‌ستی ئاخونده‌کان له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، به تایبه‌ت ژنان ، کرێکاران و گشت ئازادیخوازانی ئێران له لایه‌ک و، له به‌رێکی تره‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستاندا شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده وه‌حشیانه‌ی به خۆیه‌وه گرتووه، که مێژووی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست ده‌خاته‌وه بیری مرۆڤ. |
| بۆ پشتیوانی له مانگرتووان , كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووانی زیندانی دامه‌زرا |
 چاكنیوز-تایبه‌ت
بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له مانگرتووانی زیندانی , كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتووان پیَك هیَنرا , بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی زیندانیان به ده‌ره‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له سیَدارهدان و جیَبهجیَكردنی ئه‌و داخوازانه‌ی مانگرتووان له پیَناویدا ده‌ستیان به تیَكۆشان كردووه :
رِیَكخراوه به‌شداربووه‌كانی كه‌مپین بریتین له هه‌ر یه‌ك له :
- ناوه‌ندی چاك www.chaknews.com
- تۆرِی پاریَزگاری له مافی مرۆڤی كورد
- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئازه‌ر میهر
- رِیَكخراوی دانشجویانی ئازادی كوردستان ( خاك)
- ههڵسورِاوانی سه‌ربه‌خۆی ژنان و دانشجویانی كورد
- كه‌مپینی سه‌رانسه‌ری دانشجویانی ده‌ربه‌ندی كورد
- كه‌مپینی ئازادی بۆ رِوناك سه‌فا زاده و هانا عه‌بدی و زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی هاوكات ماڵپهرِیَكیش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی زیندانیان كه‌وته كار
- Link |
| ئه‌وه‌ى بۆ پاریَزگار كرا بۆ كۆڵن پاوڵ نه‌كرا كه‌هاته هه‌ڵه‌بجه |
سه‌ردانه‌كه‌ى پاریَزگارى سلیَمانى بۆ هه‌ڵه‌بجه كیَشهى لیَكهوتهوه
ئه‌وه‌ى بۆ پاریَزگار كرا بۆ كۆڵن پاوڵ نه‌كرا كه‌هاته هه‌ڵه‌بجه
ئا: خه‌بات نه‌وزاد
دواى سه‌ردانى پاریَزگارى سلیَمانى بۆ هه‌ڵه‌بجه، پاریَزهریَكى كۆنى ئه‌و شاره ده‌ستگیر دهكریَتء قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌ش دهلیَت "ئه‌و ده‌ستگیر كردنه داوایه‌كى یاساییه‌و ئه‌و كه‌سه ههندیَك قسه‌ى نابهجیَى كردووه".
پاش نیوهرِۆى رۆژى یه‌ك شه‌ممه پاریَزهر خالید حه‌مه نورى ئه‌ندامى ژورى پاریَزهرانى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر داوایه‌كى فواد ێالح ره‌زا قائیمقامى ئه‌وشاره ده‌ستگیر كرا، "ده‌ستگیر كردنى ناوبراو په‌یوه‌ندى به‌و قسانه‌وه بووه كه له‌ساتى سه‌ردانى پاریَزگارى سلیَمانى دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بۆ هه‌ڵه‌بجه وتویهتى". ئاویَنه زانیویه‌تى پاریَزهرهى ناوبراو بهپیَى ماده‌ى 433 ى یاساى سزادانى عیَراقى "له‌سه‌ر داوهیهكى قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه"ده‌ستگیر كراوه‌ء، هه‌ردوو بهرِیَوهبهرى ناحیه‌ى سیروانء بیاره وه‌ك شاهید له‌ناو كهیسهكهدان.
به‌ره به‌یانى رۆژى 21 ى ئاب، دانا ئه‌حمه‌د مجید پاریَزگارى سلیَمانى هاورِیَ له‌گه‌ڵ چه‌ند بهرِیَوهبهریَكى گشتى گه‌یشتنه هه‌ڵه‌بجه، لهدهروازهى شار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى ئهوشارهء سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیهكانء دامه‌زراوه حیزبیه‌كان پیَشوازیان لیَكرا، كهسیَكى چاودیَر له هه‌ڵه‌بجه كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرابكات به ئاویَنهى وت ئه‌م كاره شتیَكى ئاسایى نیه، "چۆن دهبیَت پاریَزگار سه‌ردانى به‌ختیارىء قالاوه بكات ئاوهاش پاریزگارى ههڵهبجهشهو دهبیَت زوو زوو بیَته ئه‌مشاره، ئه‌وه‌ى كرا زیاده بوو وه مهبهستیَكى سیاسى له‌پشته‌وه‌بوو"، ئه‌و كه‌سه رونكردنه‌وه‌ى زیاترى دا‌و وتى "دوو رۆژ به‌ر له هاتنه‌كه‌ى دار‌و به‌ردى هه‌ڵه‌بجه بووبوه لافیته، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و كرا بۆ پاوڵیش نه‌كرا كه‌هاته ئه‌م شاره"، كاتژمیَر 11 ى پیَشنیوهرۆى هه‌مان رۆژ له هۆڵى ئه‌حمه‌دموختار كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ پیاو ماقوڵانء زانایانى ئاینى ء گه‌نجانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا به‌گوته‌ى شایه‌ت حالیَكى ئاماده بووى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه "له‌كۆتاییه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا روبه‌رو بونه‌وه له‌سه‌ر ههندیَك قسه‌ى به‌شدار بوان دروست بووه"، ناێیح عبدالرحیم یهكیَك لهقسهكهرانى ئه‌و رۆژه بهئاویَنهى وت "دواى ئه‌وه‌ى قسه‌م له‌سه‌ر ههندیَك به‌رپرسى هه‌ڵه‌بجه كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى یهكیَتیهوه وه‌ڵام درامهوهء |
| سۆران نه‌یتوانی دایكی و نیشتمان جێ بهێڵێت ... هه‌ڵمه‌ت هۆشیار |
ملمان له ژێر تیغی رۆژگار
مرۆڤ پڕ به‌هاترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌و بگه‌ره گه‌ردوونیشه، ناكرێ ئێمه له‌خۆڕایی ژیانیان لێ بسێنینه‌وه به‌تایبه‌تی كه‌سانێك كه ژیان چاوه‌ڕوانی شتی زۆر گه‌وره‌یان لێده‌كات، ئێمه زۆر بێ په‌روایانه ئازیزه‌كانی خۆمان ده‌ده‌ینه به‌رنووكی نهشتهرو تیغه ژهنگاوییهكانمان له ملیان گیردهكهین ئه‌وه‌تا ئێمه گه‌نجه پیرۆزه‌كانی خۆمان ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت چیتر ووڵات گه‌نده‌ڵی نوقمی نه‌كات و گه‌نده‌ڵكاران ووڵات دانه‌پۆشن، له به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا ژیانی لێزه‌وت ده‌كه‌ین. |
| راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی (4) حزبی كوردستانی |
كاتژمیَر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی ئیمرِۆ 26/8/2008 سه‌ركرده‌ی (4) حزبه كوردستانیه‌كه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زهحمهتكیَشانی كوردسان له شاری سلیَمانی كۆبونه‌وه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیء پیَشهاته تازه‌كانی ناوچه‌كه‌و عیَراقء كوردستان بهتیَرو ته‌سه‌لی باسیان لیَوهكرا، كۆبوونه‌وه‌كه نیگهرانیء مه‌ترسی خۆی دهربرِی له‌وه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ندى نه‌ك هه‌ر ئه‌و مافانه‌ی كورد كه له‌ده‌ستوردا هاتووه، به‌تایبه‌تیش مادده‌ی (140) كه تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌ركردنی یاسایی كیَشهی كهركوكء ناوچه دابرِاوهكان جیَبهجیَ ناكات، به‌ڵكو ئه‌م حكومه‌ته دهیهویَ به‌هه‌مان شیَوازى پیَشوو مامه‌ڵه له‌گه‌ل كورد‌و داخوازیه‌كانی بكاتء لهرِیَگهی هیَزهوه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوهكانی تردا بگریَتهوه. |
| جه‌ماوه‌رى تورِهى خانه‌قین پاشه‌كشه‌یان به سوپاى عیَراق كرد |
پیَشرِهو حه‌مید: رِۆژنامهى ههولیَر
دواى ئه‌وه‌ى دوفهوجى سوپاى نویَى عیًَراق رِۆژى ( 25/8/2008 ) چونهشارى خانه‌قین رِۆژى ( 26/8/2008 ) له‌به‌رده‌م بینایه‌ى قائیمقامیه‌تى خانه‌قیندا هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانى شاره‌كه به‌هه‌مو چین و تویَژه جیاوازه‌كانه‌وه دژى هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى عیَراقى بۆشاره‌كه‌یان خۆپیشاندانیان كرد‌و به به‌هه‌ڵكردنى ئالاَى كوردستان و به به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى خانه‌قین شاریَكى كوردستانییه و هه‌میشه لهپیَناویدا ده‌جه‌نگین , پهیامیَكیاندایه حكومه‌تى ناوهندو زۆربه‌توندى دژى برِیارى ناردنى سوپا بۆشاره‌كه‌یان وه‌ستانه‌وه ,
مه‌لابه‌ختیار كارگیَرِى ( م . س ) یهكیَتى نیشتمانى كوردستان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رى نارِازى خانه‌قیندا وتى " ههردومهكتهبى سیاسى ( پارتى و یهكیَتى ) ئیَستا لیَرین و بۆشهرِنههاتوین و بۆئهوههاتوین كهبهگفتوگۆ كیَشهكان چاره‌سه‌ربكه‌ین " هه‌وه‌ها ( به‌ختیار ) وتى " ئه‌گه‌ر به‌دانیشتن و گفتوگۆ كیَشهكان چاره‌سه‌رنه‌كرا ئه‌وا هیَز بههیَز وهلاَم ئه‌ده‌ینه‌وه " هه‌روه‌ها لاى خۆیه‌وه وتهپیَژى فه‌رمى سوپاى عیَراقیش ( محمد عه‌سكه‌رى ) ئهمرِۆههرلهدواى خۆپیشاندانه‌كه‌ى شارى خانه‌قین ئه‌وه‌ى رِاگهیاندو وتى " سوپاى عیَراق له‌شارى خانه‌قین دهكشیَتهوه و نایانهویَت توشى هیچ كیَشهیهك ببن له‌گه‌ڵ دانیشتوان و لایه‌نه‌كانى شارى خانه‌قیندا " هه‌روه‌ها بهرپرسیَكى حیزبى له‌شاره‌كه‌وه به رِۆژنامهى ( ههولیَر) ى رِاگهیاندو وتى " ئیَستا سوپاى عیَراق له‌شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه‌و هیچ هیَزیَكیان له‌شاره‌كه‌دا نه ماوه‌و جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قینیش بۆوهلاَم دانه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه‌و بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عیَراق و نه‌یارانى میلله‌تى كورد ته‌واوى شاره‌كه‌یان به ئالاَى كوردستان رِازاندو وته‌وه و له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و باره‌گا حیزبیه‌كاندا ئالاَى كوردستان هه‌ڵكراوه و ئه‌و ماڵهعهرهبانهش كه عه‌ره‌بى رِهسهنى شاره‌كه‌ن وه‌ك كورده‌كان به‌په‌رۆشه‌وه به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد‌و لهسهرماڵهكانیان ئالاَى كوردستانیان بهرزكردو وته‌وه " هه‌روه‌ها ( محمد سمیَدى ) نویَنهرى عه‌ره‌به رِهسهنهكانى شارى خانه‌قین ودهوربهرى یاداشتى جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قینى له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانى رِاگهیاندو جه‌ماوردا خویَنهدهوه كه‌ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له ( سه‌رۆك كۆمارهسهۆرك وه‌زیران ) كرابو وه و لهبهشیَكى یاداشتنامهكهداهاتوه و دهڵیَت " جه‌ماوه‌رى شارى خانه‌قین پیَویستیان به‌سوپا نیه وپیَویستمان به خزموتگوزارى هه‌یه كه دهمیَكه لیَى بیًَبهشن " هه‌روه‌ها دهڵیَت " داواكارین به‌زوترین كات سوپاى عیَراقى فیدراڵ له‌شارى خانه‌قین بكشیَتهوهو چیتر بارگرژى له‌ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌كات " لاى خۆیشییه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یهكیَتى نیشتمانى ئه‌وه‌ى رِاگهیان كه هه‌ردو سه‌رۆك ( مهسهعود بارزانى و جه‌لال تاله‌بانى ) به‌رامبه‌ر به هاتنى سوپاى عیَراق بۆخانه‌قین یه‌ك بۆچونیان هه‌یه و هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى عیَراقى بۆشاره رِهت ده‌كه‌نه‌وه " . |
| له سیاسیه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌وه* به‌ره‌و كۆماری دزه‌كان |
كاتیَك گهلیَك وه‌ها خۆیان رادیَنن , كه له ژیَر دهسهلاَتی حكومهتیَكی دیكتاتۆریدا بژین , ئه‌وا ئازادی بۆ ئه‌وان كاریَكی ئه‌سته‌نگ و دژواره.....جان جاك رۆسۆ
بیستون خه‌له‌كانی
میَژوی گه‌لی ئیَمه سوره , سوریَكی ئه‌رخه‌وانی , پره له هه‌لچون و داچون , پره له به‌رخۆدان و شـــــكهست و هه‌ره‌سی جۆراو جۆر , پره له خه‌یانه‌ت و ئازایه‌تی قوربانی , لیواو لیَوه له چه‌وسانه‌وه‌و گه‌مه‌ی مه‌ترسیداری زلهیَزی ده‌ره‌كی پاشكۆی خۆمالی كۆنه‌په‌رست و دارده‌ستی دوژمن , پره له پلان و فیت و فیَڵی دوژمنان جا له ژیَر هه‌ر ناو‌و ناتۆره‌یه‌ك دابیَت , هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به تراژیدیایه‌كی تازه ته‌واو بوه , هه‌میشه باجی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانمان جه‌ماوه‌ر داویه‌تی , هه‌میشه سه‌ركرده‌كانمان بۆ راكردن ئاماده بوون زیاتر له خۆ راگری و به‌رگری كردن , هه‌میشه پاكانه بۆ نسكۆ‌و هه‌ره‌س و شه‌ره خۆكوژیهكانمان ده‌دۆزینه‌وه , هه‌میشه پاڵه‌وانه بهزیوهكانیشی به نه‌مرو هه‌میشه زیندوو پیَغهمبهر دهخهمڵـــیَندریـَن... |
| تشکیل کمیته ی حمایت و پشتیبانی از اعتصاب غذای سراسری زندانیان سیاسی کُرد |
دو روز از مقاومت واعتصاب غذای زندانیان سیاسی و مدنی کُرد گذ شت .این اعتصاب ،که آشکارا اعتراضی ست ، به وضعیت وخیم حقوق بشر در کردستان واعدام وبازداشت گسترده ی فعالین جنبشهای مسالمت آمیز ،با حمایت گسترده ی زندانیان وفعالین مدنی و تمام احزاب و اپوزیسیون های سیاسی کُرد در شرق کردستان مواجه شده است .
فعالان مدنی وسیاسی کورد در دومین روزاین اعتصاب وبا هدف حمایت هرچه گسترده تراززندانیان اعتصاب کننده اقدام به تشکیل کمیته یی نمودند .این کمیته ضمن دعوت از آحاد مردم برای پشتیبانی از این اعتراض بی سابقه ،اشخاص حقیقی وحقوقی فعال در زمینه حقوق مدنی و سیاسی و فرهنگی را دعوت نموده است ، تا اعلام موضع نمایند؛هم چنین برای گسترده شدن هر چه بیش‌تر اعتراضات مدنی و فشارآوردن بر مقامات جمهوری اسلامی برای پایان دادن به نقض وسیع حقوق بشردرکردستان فورا به این کمیته بپیوندند.
اعتصاب این کمیته اضافه بر خانواده های جمعی از زندانیان سیاسی و مدنی کُرد شامل:
1.چاک (سازمان مقابله با انفال و ژنوسید ملت کُرد)،
2.شبکه حقوق بشر کُرد،
3.انجمن فرهنگی واجتماعی زنان آذرمهر،
4.سازمان دانشجویان آزاد کردستان (خاک)،
5.فعالین مستقل زنان و دانشجویی کُرد،
6.کمپین سراسری دانشجویان در بند کُرد،
7.کمپین آزادی روناک صفازاده وهانا عبدی وزینب بایزیدی . |
| ئه مساليش له ئاڵمان يادى قارنى كرايه وه |
  
له به رواری 24 ی مانگ ، له هؤلی پاویلیون له باژاڕی هانۆڤری ئا‌ڵمانیا ، نۆێنه را یه تی چاک و سه نته ری ئار شیڤ و ڕۆژنامه گه ری کوردستان ، ساڵیادی کۆشتاری به کۆ مه ڵ له ڕۆژ هه ڵاتی کوردستانیان( قارنی ) له ژێر ناوی " شه وی کوردستان " رێز گرت .مه راسمی شکۆ داری قارنی به یه ک ده قه بێده نگی بۆ ڕیز گرتن له هه م‌و گیان به ختکردوانی گه لی کورد ده ستی پێ‌کرد ، پاشان به ڕێز که ریم گه رمیانی ،پاش ڕاگه یاندنی پرؤ گرامی شه وی کوردستان، په یامی هاوده ردی سه نته ری بۆ ئاماده بوان خۆێنده وه .ئارێز داراپور ، به نؤینه رایه تی ناوه ندی چاک په ێامێکی پێش که ش کرد و خۆازیاری ئه وه بو که هه موو کۆڕ و کۆ مه ڵه کان وحیزب و ڕێکخراوه سیاسیيه کان بێده نگ نه بن به را مبه ر به تاوانه له ڕاده به ره کانی کۆماری ئیسلامی و ده بێ به کرده وه ته بایی و برا یه تیان دژ به داگیر که ران بنوێنن .به ڕیز دۆکتۆر ئه سعه د ڕه شیدی ، له سه ر ئه ده بیاتی کوردی و کاردانه وه ی له سه ر خه باتی کورد له ڕۆژ هه ڵات ، وتاڕێکی به نرخی ئاراسته ی ئاماده بوان کرد که سه رنجی ئاماده بوانی ڕا کێشا له پاش حه سانه وه يه کی کۆرت، گروپی موزیکی لاوانی به هه ست و دڵسۆزی کورد له هانۆڤه ر به ده نگی زوڵالى خۆیان ، تێکه ڵ به ئامرازه کانیان ، چه ن پارچه ی موزیکی ڕێک و پێکیان پیش که رد .له لاێه ن نۆێنه رایه تی چاک له شاری هانۆ ڤه ری ئاڵمان ، 4 خه ڵاتی تایبه ت به گروپی موزیک پێش که ش کرا و به شێوه ێێکی مه کتوبیش سپاس و پێزانینی چاک به بۆ هو نه رماندانی هیژا : کاک هاوکار به کر ، کاک ئاری عه لی ، کاک نه وزاد سۆفی ، کاک میران نازێ ڕا گه ێاندرا .سه نته ری کۆلتوری پاویلۆن به خوانترین شێوه هاوکاری کۆمیته ی ئاماده کاری" شه وی کوردستان " کرد که لێره دا ده بێ سپاسی ناوه ندی چاک لێان دوپات بکه ینه وه .
ناوه ندی چآک / كؤميته ى ئالمانیا
25-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|
| رِادیۆی ته‌وار و زاگرۆس چاوپیَكهوتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیان و كۆمیته‌ی كفرییا ده‌كه‌ن |
 چاكنیوز-تایبه‌ت
پاش ئه‌نجامدانی چاوپیَكهوتنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی گه‌رمیان "كه‌لار و كفری " , كه به دهستپیَشخهری ناوه‌ندی چاك ئه‌نجامدران , په‌یتا په‌یتا رِاگهیاندنهكان چاوپیَكهوتن له‌گه‌ڵ ههڵسورِاوانی ناوهندهكهمانهوه ده‌كه‌ن له گه‌رمیان , له‌م چوارچیَوهیهدا رِادیۆی ته‌وار چاوپیَكهوتنیَكی له‌گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی چاك ئه‌نجامدا به یاوه‌ری بهرِیَز شوان محه‌مه‌د له لیژنه‌ی داكۆكی له كه‌سوكاری قوربانیان .
پیَشتریش رِادیۆی زاگرۆس سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس چاوپیَكهوتنی له‌گه‌ڵ رِیَزدار سه‌باح عه‌لی قاره‌مان به‌رپرسی كۆمیته‌ی كفری چاك ئه‌نجامدا . |
| مه‌لا به‌ختیار و كاك مه‌حمود, خانه‌قین ئهگهرِیَننهوه سهرههریَم و سوپاى عیَراقیش شاربه‌ده‌ر ئه |
خالید عه‌بدولكه‌ریم
ئهمرِۆ خه‌ڵكى خانه‌قین ده‌ستى به خۆپیشاندانى خۆى كرد, بۆ نارِهزای دهربرِین به‌رامبه‌ر به‌هاتنى سوپاى عیَراق و هه‌روه‌ها به نارِهزایى به‌رامبه‌ر برِیارى ده‌ركردنى پیَشمهرگه و حیزبه‌كانى كوردى له نیَو خانه‌قینه‌وه , بۆ ئه‌و شۆینهى پیَش پرۆسه لیَیهوه هاتوون.
خه‌ڵكى خۆپیشاندان ئه‌كات و نارِازییه, ئهچیَته سه‌ر شه‌قام و لافیته به‌رز ئه‌كاته‌وه و داوا ده‌كات, كۆ ئهبیَتهوه و به‌حه‌ماسه‌ته‌وه سرود و دروشمى سه‌رده‌مى ماڵویَرانی كور ئهڵیَتهوه, دواتر ماندوو ئهبیَت و ئهگهرِیَتهوه و پاڵى لیَئهیاتهوه, ئه‌وه‌ى بیَئاگایه لیَى و نایزانیَت, ئه‌وه‌یه بۆچى خۆپیشاندان ئه‌كات و داواى چى ئه‌كات و لهكىَ داواى ده‌كات؟
پیَمان سه‌یره, تا رِادهیهكى زۆر, زۆرتر له‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه خۆپیشانده‌ره, كۆ ئهبیَتهوه و داواى نه‌هاتن و ناردنه ده‌روه‌ى سوپاى عیَراق ده‌كات, ئه‌ى نازانیَت ئه‌وه ئیشى ئه‌و نیه, ئه‌و مافه‌ى كاتىَ لیَى َزهوتكراوه ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى كۆ ئه‌كه‌نه‌وه بۆ خۆپیشاندان خۆیان سوپاى عیَراقیان پیَكهوه ناوه, پرسى ئیَوهیان كردووه؟ هۆكه‌ى ئه‌وه نیه سوپاى عیَراق دیتَ و لىَ ئه‌ترسن و بهسوپایهكى خۆیَن رِیَژ و داگیر كه‌رى ئه‌زانن وه‌هاتان بۆ باس ده‌كه‌ن ئیَستا, له رِابردودا نا, بهلاَم ئیَوه نازانن ئه‌گه‌ر ئه‌م هیَز و سوپاى عیَراقه داگیر كه‌ر و مافنهدهر و خۆیَن رِیَژ بیَت, خۆ سه‌رۆكه‌كانى خۆتان, ئه‌ى ئه‌و خۆشباوهرِانهى كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن, ئه‌وان دروستیان كردووه و پیَكهوهیان ناوه, بۆیه ئه‌و سیفه‌ته‌یان پیَوهیه كه داگیر كهربن, |
| سبهینىَ خۆپیشاندانیَكى هیَمنانه له ناحیه‌ى جه‌باره |
مه‌ردان چاوشین لیَپسراوى مه‌ڵبه‌ندى كفرى ( ى ن ك) رِایگهیاند. دوا به‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌ن سیایسیهكان كه نیوهرِۆى ئه‌مرۆ له شارى كفرى ئه‌نجام درا له سه‌ر هاتنى سوپاى عیراقى بۆناوچهكانى قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا وخانه‌قین . به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردن له خۆپیشاندانه‌كه‌ى شارى خانه‌قین برِیارمان دا سبهینىَ خۆپیشاندانیَكى هیَمنانه له ناحیه‌ى جه‌باره سازبده‌ین
|
| سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە. |
کۆمیسیۆنى ئەوروپا وەڵامى داواى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه دەداتەوە
سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە.
لەنامەیەکدا کۆمیسیۆنى ئەوروپا وەڵامى داواى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه دەداتەوە سەبارەت بە کوشتنى سۆران مامە حەمە. کارین گات رۆتەر بەرپرسی بەشى عیراقى کۆمسیۆنى ئەوروپا لەو نامەیەدا خۆشحاڵى دەربڕیوە بەوەڵامدانەوەى نامەیەکى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه کە داواى مەحکومکردنى تاوانى تیرۆرى رۆژنامەنوس سۆران مامە حەمە و لیکۆلینەوەى نیودەولەتى و فشارخستنە سەر یەکێتى و پارتى بۆ خستنەڕووى بەڵگە وڕاستیەکانى ئەم ڕوداوەىکردوە. |
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ئارشیفی په‌یامه‌کان
|
|