ماڵه‌وه · ئێمه‌ ‌کێن · چــــاڵاکی · به‌یاننامه‌ · دارایی · تاوانباران · که‌مپین
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه
وتاره‌کان
چــــاڵاکی
به‌یاننامه‌
دیــدار
یاده‌کان
فرانس ڤان ئه‌نرات
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومی وێنه
نوسه‌ران
ده‌فته‌ری میوان
كؤبونه وه كان ناوه ند
دواین ووتاره‌کان
له‌بیره‌و...
كوردبوونى ...
شه‌ڕی قڕکر...
لەفتوای خو...
موكەڕەم بە...
وێنه



چه​ندین جاش كراونه​ته​ زیندانی سیاسی
تاوانبارانرزگار سیان


رێكخراوی زیندانییه​ سیاسییه​كان داوای 78 ملیۆن دینار بودجه​ی مانگانه​ ده​كات

كۆمكاری زیندانیه​ سیایه​كانی كورستان له​ ئه​نجامی یه​كگرتنه​وه​ی دوو رێكخراوی زیندانیه​ سیاسیه​كان دروستبوو، به​ڵام له​دوای یه​كگرتنه​وه​یاندا گله​ییه​كی زۆر له​لایه​ن زیندانیانی سیاسی به​رامبه​ر ئه​و كۆمكاره​ و وه​ك پێویست نه​یتوانیووه​ داخوازیه​كانیان بهێنێته​دی. له​چاوپێكه​وتنێكی تایبه​ت به​بارزان، سلێمان خالید ئاژگه​یی سه​رۆكی كۆمكاری زیندانه​ سیاسیه​كانی كوردستان، گوتی: له​سه​ره​تای ده​ست یپێكردنی رێكخراو و كۆمه​ڵه​كه​ له​ سلێمانی و هه​ولێر خه​ڵكی زۆر هه​بوو به​ته​له​فۆن و براده​رایه​تی بوو بوونه​ زیندانی سیاسی له​ 7/2/2007 پاش یه​كگرتنه​وه​ی كۆمه​ڵه​و رێكخراو كه​ كۆمكاری زیندانه​ سیاسیه​كانی لێ هاته​ به​رهه​م و هه​روه​ها له​ كۆبوونه​وه​یه​كی فراوان كه​ زۆر له​نوێنه​رانی حكوومه​ت و په​رله​مان و نوێنه​ری سه​رۆكی هه​رێم و سه​ر كۆماری عێراق به​شداربوون، یه​كمان گرته​وه​. دوای ئه​وه​ش هه​وڵمان داوه​ بزانین كه​ ئه​وه​ی زیندانی سیاسی نیه​ و ئه​و شاهیدانه​ی كه​ شاهێدیان به​ ناهه​ق داوه​، ئه​وه​ له​ قۆناغێكی تردا لێكۆڵینه​وه​یان له​گه​ڵ ده​كه​ین و ده​یده​ینه​ دادگا بۆ ئه​وه​ی سزای یاسایی خۆی وه​ربگرێ و ئێمه​ هه​وڵمان داوه​ كه​ هه​ر له​ رێگه​ی كۆمكاره​وه​ چاومان به​ سه​رۆكی هه​رێم بكه​وێ بۆ ئه​وه​ی داخوازییه​كانی زیندانیانی سیاسی بگه​نه​ به​رده​م حكوومه​ت و جگه​ له​وه​ش داوای بودجه​یه​كی پێشنیاركراومان كردووه​ كه​ له​لایه​ن ده​سته​ی باڵاوه​ ئاماده​ كراوه​ به​بڕی 87 ملیۆن دینار،
به‌بۆنه‌ى بوونى جه‌نابى مام جه‌لال به‌جیَگرى سكرتیَرى رِیَكخراوى سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆنال.
به‌بۆنه‌ى بوونى یه‌كیَتى نیشتیمانى كوردستان به‌ ئه‌ندامى كار له‌گه‌وره‌ترین رِیَكخراوى جیهانى سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆنال وه‌ بوونى جه‌نابى (مام جه‌لال ) به‌ جیَگرى سكرتیَرى ئه‌و رِیَكخراوه‌ به‌ناوى سه‌رجه‌م هه‌ڤالاَن وئه‌ندامان ودۆست ولایه‌نگرانى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ به‌رِیَز (مام جه‌لال) وسه‌رجه‌م هه‌ڤالاَنى یه‌كیَتى ده‌كه‌ین .به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ست هیَنانى ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌ . خه‌بات وماندووبون وشه‌ونووخونى په‌نجا ساڵه‌ى جه‌نابى (مام جه‌لال) ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمیَنیَت له‌ ناو سه‌ركرده‌ى ده‌یان رِیَكخراوى جیهانى .ئه‌و پۆسته‌ به‌بىَ هیچ رِكابه‌ریَك به‌ر جه‌نابى سه‌رۆك كۆمارى عیراق بكه‌ویَت .
سەبعاوی ئیبراهیم: ئێران هەوڵیدا سەرانی بەرهەڵستكاری عێراقیمان تەسلیم بكاتەوە
تایبه‌ت به‌روناكی‌/................................... دوێنێ چوارشەممە جارێكی دیكە دادگایی كردنی سەرانی رژێمی پێشوو لەسەر دۆسییەی سەركوتكردنی راپەڕینەكەی خوارووی ساڵی 1991 دەستی پێكردەوە، ئەمەو لەدانیشتنی دوێنەكەدا تاوانبار سەبعاوی ئیبراهیم حەسەن بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سەردەمی رژێم ئاشكرای كرد لەكۆتاییەكانی ساڵی 1990 حكومەتی ئێران پێشنیاری بەدەست دانەوەی سەرانی لایەنە بەر هەڵستكارەكانی حكومەتی عێراقی پێشكەش بە حكومەتی عێراق كرد لە بڕی بەدەستەوەدانی سەرانی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق، ئەوەشی روونكردەوە ئەو كات حكومەتی عێراق رەتی ئەو داوایەی ئێرانی كردۆتەوە بەوپێیەی ئەمە داوایەك بووە دژ بەهەموو پێوەرە ئایینەكان و بەها مرۆڤایەتیەكان و عەشائیریەكان چونكە هەریەك لە بەرهەڵستكارانی ئێرانی و عێراقی ئەوان میوانی ئەوی دیكەن.
راگه‌یاندراوێک له‌ حزبی رزگاریی کوردستانه‌وه‌
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4-7-2008 هه‌واڵێک بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ حزبی رزگاریی کوردستان بۆته‌ ئه‌ندام له‌ به‌ره‌ی کاری هاوبه‌ش!! به‌ڵام ئێمه‌ سه‌رسوڕمانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، چونکه‌ سکرتێری حزب و کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و سێ ئه‌ندامی دیکه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هیچ ئاگایان له‌م هه‌نگاوه‌ نیه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش له‌به‌رنامه‌ی حزبی رزگاریی کوردستان دا نه‌بووه‌ که‌ به‌شداری له‌ به‌ره‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌دا بکات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی رزگاری ئه‌م داوایه‌مان لێکراوه‌و ئێمه‌ش ره‌تمان کردۆته‌وه‌، ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین که‌ �ئه‌مه‌ بۆ ویست و رازیکردنی که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی رزگاریی کوردستان و بۆ گێرانه‌وه‌ی بودجه‌ ئه‌نجام دراوه‌، بۆیه‌ روونی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ لادانه‌ له‌ پێڕه‌وی ناوه‌خۆ و رامانی رزگاری و ره‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌به‌ره‌ی کاری هاوبه‌ش پێبه‌ند نابین. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ وه‌ک ئێمه‌ ئاگادارین که‌ کاک سامان عه‌لا سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموکراسیخوازن که‌ ئه‌ندامی به‌ره‌ی کاری هاوبه‌شه‌ ئاگای لێنه‌بووه‌و ره‌زامه‌ندی خۆی پێشان نه‌داوه‌.
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رای گشتی و هه‌ڤاڵانی حزبی رزگاریی کوردستان
رۆژی 28-6-2008 به‌یانۆکه‌یه‌ک به‌ناوی راگه‌یاندراوی کۆتایی کۆنفرانسی حزبی رزگاریی کوردستان بڵاکراوه‌ته‌وه‌، لێره‌دا من وه‌ک سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان روونی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ :
1- ئه‌وه‌ی ناوی نراوه‌ کۆنفرانس به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کۆنفرانس نه‌بووه‌، چونکه‌ کادیره‌ ئه‌ساسیه‌کانی حزب به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌یه‌که‌مین رۆژی راگه‌یاندنی حزب له‌ 15-8-1993 به‌شداریان کردبوو، بانگ نه‌کرابوون، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی حزب بانگ نه‌کرابوون، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میش له‌ ئه‌ندامانی دووه‌مین کۆنگره‌ به‌ بیانۆی ئه‌وه‌ی که‌ مووچه‌ ده‌درێ بۆ باره‌گا بانگ کرابوون و باسی کۆنفرانسیان له‌گه‌ڵ دا نه‌کرابوو.
2- رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 26-6-2008 من به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ هۆشیارو هه‌ڤاڵ فه‌همی کردووه‌ که‌ هه‌ردووکیان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسین، به‌ڵام له‌ دوورو نزیکه‌وه‌ باسی به‌ستی کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یان نه‌کردووه‌.
ئۆسلۆش یادی تاوانى سه‌رده‌شت ده‌كاته‌وه‌
چالــاکیوه‌كو ساڵانی رِابردوو , كۆمیته‌ی چاك له‌ وڵاتی نه‌رویج و كۆمه‌ڵیَك له‌ هه‌ڵسورِاوانی شاری سه‌رده‌شت له‌ نه‌رویج , هه‌ڵده‌ستن به‌ یادكردنه‌وه‌ی 21 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت , له‌ یاده‌كه‌دا , فلیم له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ نمایش ده‌كریَت , شایه‌دحاڵه‌كان ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆیان بینیویانه‌ بۆ ئاماده‌بووانی ده‌گیَرِنه‌وه‌ , رِۆشنبیران و لیَكۆڵه‌ران به‌ وردی له‌سه‌ری ده‌دویَن .
له‌م مه‌راسیمه‌ پرِ شكۆیه‌ " مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ر و لیَكۆڵه‌ر , فه‌رهاد رِه‌حیمی شایه‌دحاڵی تاوانه‌كه‌ " بابه‌ت پیَشكه‌ش ده‌كه‌ن , چه‌ند شایه‌دحاڵیَكی دیكه‌ش به‌ گیَرِانه‌وه‌ی حكایه‌تی كوشت و برِكردنی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌شدارده‌بن له‌ یاده‌كه‌ .
شویَن :
Odvarsulbergsvei
2-46 romsos
0970 Oslo
هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كا
به‌یاننامه‌بـــــانــگـــــــــــــــــــــــــــــــه‌واز"
هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كان

بۆ به‌رده‌م ڕای گشتی
هه‌موو كورده به‌ڕێزه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا

ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا وه‌كو هه‌وڵ و كۆششه هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆی، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێ ئیمزاكۆكردنه‌وه كردووه له ناو په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا. ئێستاش پڕۆسه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیون و داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌كه و په‌یوه‌ندی كردنی هه‌رچی زیاتره به په‌رله‌مانتاره‌كان و ڕازیكردنیان بۆ چوونه ڕیزی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه واژۆیان كردووه.

لێره‌دا داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- نا‌مه‌ی پاشكۆ كه به‌زمانی ئینگلیزیه بیخوێننه‌وه.
2- ژماره‌ی (EDM)ه‌كه‌ی كه (1805) و (1807) له نامه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی پێگه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، www.parliament.uk، بتوانن ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ببینن كه واژۆیان كردووه.

3- بۆ ئه‌وه‌ی بزانن داخۆ په‌رله‌مانتاری ناوچه‌ی ئێوه واژۆی كردووه یان نا. ئه‌گه‌ر ژماره‌كه له (Search) بنوسن یه‌كسه‌ر ده‌تانبات بۆ سه‌ر لینكه‌كه‌، كه یه‌كه‌میان به‌و جۆره‌یه: http://edmi.parliament.uk/EDMi/EDMDetails.aspx?EDMID=36109&SESSION=891
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سایتی ره‌واپۆست-ه‌وه‌
وه‌كو خوێنه‌رانمان ئاگادارن كاتێ ڕه‌واپۆست ده‌ستی به‌ وه‌شانی خۆی كرد، چه‌ند ئامانجی جیاوازی رۆژنامه‌وانی مه‌به‌ست بوو، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ كاره‌كانمان تاوه‌كو ئێستا دوا كه‌وت، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ڕه‌واپۆست به‌ دیزاین و ستراتیژه‌وه‌ مینبه‌رێكی ئازادی هه‌موو رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌.

www.rewapost.com
rewapost@yahoo.com

ڕه‌واپۆست
3\7\2008
روپیَویَكى ژینگه‌یى بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجام ده‌دریَت
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ ژینگه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستانء وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراق لیَژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پیَكده‌هیَنن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ریَدار ئه‌حمه‌د به‌رِیَوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كى زۆره‌ قسه‌ءباس له‌سه‌ر پیسى ژینگه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌كریَت كه‌ كاریگه‌رى چه‌كى كیمیاوى له‌سه‌ر مابیَت كه‌ساڵى 1988 له‌لایه‌ن رژیَمى به‌عسه‌وه‌ كیمیاوى بارانكرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانء وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراقیش برِیارى چرِكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كیَشه‌یه‌ء نه‌هیَشتنى دڵه‌راوكىَ ءمه‌ترسى لاى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیَراق پاش ئه‌وه‌ى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیَراقدا ئه‌و باسه‌یان خستبووه‌ روو، به‌رِیَز نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران داواى پیَكهیَنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى كردبوو به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رووپیَویَكى ژینگه‌یى كه‌ پشكنینى ئاوء هه‌واء خاكء تیشكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌خۆده‌گریَت.
بۆ رزگاری‌ گیانی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ تێ‌ بكۆشین
كه‌مپینبۆرۆژهه‌ڵات: وه‌ك ئاگادارن رۆژی‌ 25.06.2008 رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی‌ سیاسی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز ده‌كه‌وێـته‌ به‌ر په‌لاماری‌ هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ وه‌حشیانه‌ قۆلبه‌ست ده‌كرێت‌و پاشان ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێت‌و ئێستاش له‌ ژێر قۆرسترین ئه‌شكه‌نجه‌ داگیانی له‌ مه‌ترسی‌ دایه‌.
ئێمه‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ ئه‌م كه‌مپێنه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ رزگاری‌ گیانی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ هه‌نگاوی‌ جیددیی‌ هه‌لبگیردرێ‌‌و له‌ هه‌مان كات داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌و كۆرو كۆمه‌له‌ جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین به‌ ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ بێن.

بۆ ناردنی پشتیوانی خۆتان تکایه‌ به‌ ئیمایلی kampein@gmail.com یان له‌په‌نجه‌ره‌ی خواره‌وه‌ که‌ڵک وه‌ربگرن و ناو و ناسناو و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆتان بنووسن.
-------------------------------------------------------
ئیمزاکان:

1. خالید محه‌ممه‌دزاده‌، رۆژنامه‌نووس
2. دڵشاد جه‌مشیدی، رۆژنامه‌نووس - فینلاند
3. تاهیر قاسمی - فینلاند
گه‌ریلاکانی PJAK له‌ مه‌ریوان شه‌ش پاسداری ڕه‌ژیمی ئێرانیان به‌ سزا گه‌یاند
به‌ پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کاناڵی ڕادیۆ ده‌نگی مێزۆپۆتامیا و کاناڵی NEWROZ TV بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK له‌ شه‌ڕ و پێکدادانێک دا له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان شه‌ش پاسداڕی ڕه‌ژیمی ئێرانیان کووشتووه‌...
ده‌گووترێ که‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ نێوان جاده‌ی مه‌ریوان و شارۆچکه‌ی دزڵی له‌ هه‌ورامان پێک هاتووه‌ و ماشێنێکی ڕه‌ژیمی ئێرانیش به‌ ته‌واوی له‌ لایه‌ن گه‌ریلاکانی HRK ( هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان - باسکی چه‌کداری PJAK ) ئیمحا کراوه‌ و تێکشکێندراوه‌.
میسال ئالوسی‌:داوای‌ له‌ تاران‌و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات،واز له‌ بۆردومانكردنی‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ هه‌
میسال ئالوسی‌،سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئومه‌ی‌ عێراقی‌ و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ عێراق حكومه‌تانی‌ ئێران وتوركیا به‌ موماره‌سه‌كردنی‌ جه‌نگێكی‌ ناراگه‌یه‌نراو له‌دژی‌ عێراق تاوانبارده‌كات.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئاكی‌ ئیتاڵیا له‌زاری‌ ئالوسییه‌وه‌ بلاَویكرده‌وه‌:داوای‌ له‌ تاران و ئه‌نقه‌ره‌ كردوه‌،واز له‌ بۆردومانكردنی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بهێنن وقه‌ره‌بووی‌ زیان لێكه‌وتوه‌كان بكه‌نه‌وه‌.
میسال ئالوسی‌،سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئومه‌ی‌ عێراقی‌ و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق راسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانی‌ هه‌ردوو حكومه‌تی‌ ئێران وتوركیا له‌ناوچه‌ سنووریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بخاته‌ به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عه‌ره‌ب بۆئه‌وه‌ی‌ له‌خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ بالاَی‌ عه‌ره‌بدا باس بكرێت كه‌بڕیاره‌ له‌كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌دیمه‌شق ببه‌سرێت.

شه‌هیدانی رِاپه‌رِینی خانه‌قین به‌ خاك سپیَردران
چاكنیوز- تایبه‌ت خانه‌قین سه‌لام عه‌بدوڵا

ئه‌مرِۆ پیَنج شه‌ممه‌ 3-7-2008 له‌ رِیَو رِه‌سمیَكی شایسته‌ و به‌ ئاماده‌ بوونی جه‌ماوه‌ریَكی زۆر و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی رِِوفاتی 33 شه‌هیدی رِاپه‌رِینی ساڵی 1991 ی شاری خانه‌قین , له‌ گۆرِستانی خدر زنده‌ی شاره‌كه‌ به‌ خاكسپیَردران .
ئه‌م گۆرِه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ زیاتر له‌ 14 مانگه‌ له‌ مه‌له‌ك شاه دۆزراوه‌ته‌وه‌ , رِوفاته‌كان پیَشتر بردرابوون بۆ سلیَمانی , بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان له‌سه‌ر بكریَت تاكو بناسریَنه‌وه‌ , له‌ ئاكامدا ته‌نها دووان له‌و شه‌هیدانه‌ به‌ ناوه‌كانی : محه‌مه‌د رِه‌شید و نوره‌دین ناسران .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه‌ شینی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ نه‌وه‌كانیان به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو , ده‌تووت هه‌ر ئیَستا شه‌هید كراون .
چنار سه‌عد: هه‌وڵی‌ باشتكردنی‌ گوزه‌رانی‌ پاشماوه‌ی‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ده‌ین
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ كه‌سانی‌ پسپۆر كه‌ بۆ سێ گروپی دابه‌شكراون گروپی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ و خزمه‌تگوزاری پێك هاتون كه‌ له‌ دوای‌ نیوه‌رۆ هه‌ریه‌ك له‌و گروپانه‌ راپۆرتی‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ چۆنیه‌تی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ به‌ر شالاَوی‌ جینۆسایدكه‌وتون و چۆنیه‌تی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌ویان له‌ رووی‌ ده‌ورونی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و دیاریكردنی‌ كیشه‌كانیان و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان له‌ خۆ ده‌گرێت.
شاندێكی‌ هۆلیوود به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ فیلمێك سه‌ردانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
له‌مباره‌یه‌وه‌ جۆرج برینستی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ شانده‌كه‌‌و پارێزه‌ر‌و ده‌رهێنه‌ری‌ سینه‌مایی‌ له‌ كۆمپانیای‌ لیرا ماكس به‌ ئاژانسی‌(ده‌نگه‌كانی‌ عێراق)ی‌ وت "مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌م شاره‌ وه‌رگرتنی‌ ئینتباعی‌ گشتییه‌ له‌سه‌ر كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تاكو بتوانین فیلمێك به‌رهه‌مبهێنین‌و هاوكات ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ له‌م كاره‌ی‌ ئێمه‌ ئاگاداربن."
وتیشی‌ "ئامانجی‌ سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه‌ به‌ جیهان رابگه‌یه‌نین كه‌ هاتنی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌ڵه‌ نه‌بووه‌."
شانده‌كه‌ له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ قائیمقام‌و لێپرسراوانی‌ تری‌ شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
وۆركشۆپێك بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ كه‌لار ده‌ستیپێكرد
تاوانبارانوتیشی‌ "هۆكاری سیاسی له‌ پشت جێبه‌جێنه‌كردنی‌ بریاره‌كانی‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ عیراقه‌ له‌مه‌رتاوانبارانی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌نفال‌و پشتگیری ته‌واو له‌گه‌ڵ‌ به‌ سزاگه‌یاندنی‌ هه‌موو ئه‌و مسته‌شارانه‌شین كه‌ ده‌ستیان له‌ ئه‌نفالكردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانن".
هه فته ى خه بات بؤ ڕۆژتیڤی له ئه لمانيا
چالــاکیله‌ لایه‌کی تر کوردانی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا خۆیان بۆ چالاکی پرۆتستۆیی ئاماده‌ ده‌که‌ن.فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردیيه‌کان له‌ئه‌لمانیا یه‌ک کۆم و مونته‌دای ئه‌فریقیا ، ده‌زگای که‌ره‌ڤان که‌ کار بۆ په‌نابه‌ران ده‌کا ، بۆ شه‌رمه‌زار کردنی بڕیاره‌که‌ چالاکی ڕێکده‌خه‌ن.ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که‌ بۆ ڕۆژتیڤی رێکخراوه‌ سبه‌ینێ له‌ بره‌مه‌ن ده‌ست پێده‌کات.به‌درێژایی هه‌فته‌ له‌ شاره‌کانی دوسله‌دۆرف ، به‌رلین ، کیل ، هانۆڤه‌ر ، هامبۆرگ ، کاسل و هاله‌ ، چالاکی پرۆتستۆیی سازده‌کرێ.کوردستانیان له‌به‌رده‌م باره‌گای په‌رله‌مانی ئه‌یاله‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.ئيمه ش داوا له هاونيشتمانيانمان ده كه ين به شدارى ئه و ناره زايه تيانه بكه ن .
بەڵێ بۆ ئازاد کردنى کەمال شەریفى وسەرجەم ڕۆژنامەنووسانى زیندانى لەئێران
کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆکە بەئاشکرا بۆتە زیندانێکى گەورەى ڕۆژنامەنووسان وهەمووئەوڕوناکبیرانەى کەهاوشێوەى بەڕێوەبەرانى سیستەمى دەسەڵاتى هەنووکەیى ئێران بیرناکەنەوە. ڕۆژنامەوانان وجودابیران لەسایەى ئەودەسەڵاتەدا دوچارى ڕاوەدونان وگرتن وزیندانى کردن دەبنەوە،تەنانەت بەشێکى زۆریان بەشێوەیەکى ناداد پەروەرانەمامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت وسزاى توندى لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت. بەگوێرەى ئەوڕاپۆرتەنێودەوڵەتیانەى کە لەسەر ڕەوشى مافى مرۆڤ وبارودۆخى ڕۆژنامەوانانى ئێران بڵاو دەکرێنەوە ، کۆمارى ئیسلامى ئێران لەتەواوى خۆرهەڵاتى ناڤیندا گەورەترین زیندانى ڕۆژنامەنووسانە . بەسەرنج دان بەوبارودۆخەى کەئێستا ئێران پێیدا گوزەردەکات و بەوردبونەوە لەوهەڵسوکەوت ومامەڵە توندەى دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى لەهەمبەر ڕۆژنامەنووسان
جارێکی دیکە خەڵکى جافتیەتی داوای دادگایی برایماغای سەنگەسەر دەکەنەوە
چاک نیوز- تایبەت

دوێنێ لە میانی دانانی بەردی بناغەی مۆنمێنتی ئەنفال لە دوکان ، کەسوکاری ئەنفالکراوانی دۆڵی جافایەتی جارێکی دیکە داوای دادگایی سەرجەم تاوانکارانیان کردەوە ، بە تایبەت ئەو جاشانەی ڕۆڵی پێشەنگانەیان هەبوو لە ئەنفالکردنی خەڵکدا ، کە بەشی زۆری ڕۆڵەکانی ئەوان لە لایەن برایما ئاغای سەنگەسەرەوە ئەنفال کران .
دۆسیه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌درێته‌ نوری مالیكی
هه‌ڵه‌بجه‌- سالم حه‌مه‌خان، زانا ئه‌حمه‌د
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ داوای بینینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ زاری ڕاوێژكاره‌كه‌ی مالیكییه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مالیكی له‌ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یاندا وتویه‌تی ده‌مه‌وێت بچمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ببمه‌ میوانی ئه‌وان.
ئاراس عابد جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاسۆ وتی: "دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، داوایه‌كمان پێشكه‌ش كرد كه‌ ده‌مانه‌وێت سه‌ردانی بكه‌ین و داواكارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدانی شاره‌كه‌مانی ئاڕاسته‌ بكه‌ین، به‌ڵام ڕاوێژكاره‌كه‌ی مالیكی وه‌ڵامی داینه‌وه‌ كه‌ خودی مالیكی وتوویه‌تی ده‌مه‌وێت بچمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ببمه‌ میوانی ئه‌وان، به‌ڵام له‌ كات و ساتی گونجاودا".وتیشی: "دواكه‌وتنی ئه‌و سه‌ردانه‌ تائێستا په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ سه‌رقاڵبوونی مالیكی به‌ پڕۆسه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور دژی له‌یاسا ده‌رچووه‌كان".
وتیشی: "پڕۆژه‌یه‌كمان گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا پێشكه‌شی بكه‌ین و تیایدا جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كاندا و له‌ دادگاییكردنی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس كارا بكرێت و كاری پێویستی بۆ بكرێت".
مۆنۆمێنت بۆ ئه‌نفالكراوانی‌ دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ دروست ده‌كرێت
دیـــدارله‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌ یاداشتێكدا كه‌ ناوه‌ندی چاك بڵاوی كردۆته‌وه‌ وێنه‌یه‌كیشی بۆ ئاسۆ نێرداوه‌، زیاتر له‌ (20) په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ كه‌ دۆزی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسن و پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و داوایه‌ ده‌ربڕیووه‌، هه‌رله‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "كه‌مپینی ناوه‌ندی چاك له‌ وڵاتی به‌ریتانیا بۆ ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا (21) په‌رله‌مانتار ئه‌نفالیان به‌ جینۆساید ناسیووه‌، ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ لیسته‌ جیاجیاكانی ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانین و واژۆی خۆیان خستۆته‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی چاك".
عه‌دنان كۆچه‌ر به‌رپرسی لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ بیانییه‌كانی چاك ڕایگه‌یاند؛ "پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا ژماره‌ی واژۆكه‌ران زۆر بێت"، هه‌روه‌ها وتیان: "له‌ داهاتووی نزیكدا ناوی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌". له‌ به‌ریتانیا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌نگاوی وا بنرێت، پێشتر ناوه‌ندی چاك له‌ وڵاتانی سوید و نه‌رویج و دانیمارك و هۆڵه‌ندا پشتیوانی ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ په‌رله‌مانتار و پارتی سیاسیان ڕاكێشا بۆ ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید.
ئەو گەنجانەی كە گلەیی دەكەن، قسەكانیان بێبنەمان
بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوودا، ئێستا شاری هەڵەبجە گۆڕانێكی بەخۆوە بینیوە، لە زۆربەی گەڕەكەكان و شوێنە گشتییەكاندا كاری ئاوەدانكردنەوە بەردەوامە، دانیشتووانی هەڵەبجە 52 هەزار كەسن، سەرەڕای ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی شار، هاووڵاتییان گلەییان لە بەرێوەبەران و بەرپرسانی كارگێڕیی ئەم سنوورە هەیە ( فوئاد ساڵح ) قایمقامی هەڵەبجەی شەهید لە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ (بارزان)ـد،ا تیشك دەخاتە سەر كاری ئاوەدانكردنەوە و گلەیی و داواكارییەكانی هاوڵاتیان و بەم شێوەیە وەڵامی (بارزان)ـی دایەوە...


ئه‌مرِۆ له‌كه‌لار وۆركشۆپێك ده‌به‌سترێت
ئه‌مرِۆ له‌كه‌لار وۆركشۆپێك ده‌به‌سترێت
به‌ردی بناغه‌ی مۆنیومێنتی شه‌هیدانی دۆڵی جافایه‌تی له‌دوكان دانرا


دوكان- هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌
دوێنێ 1/7، له‌رِێورِه‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی مۆنیومێنتی شه‌هیدانی دۆڵی جافایه‌تی له‌دوكان دانرا.
له‌رِێورِه‌سمه‌كه‌دا كه‌ چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو قایمقامی دوكان و عه‌بدولكه‌ریم هه‌ڵه‌دنی و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ئاماده‌یبوون.
قایمقامی دوكان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو پاشان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌ریَم و وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانییه‌كانی دیكه‌ بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش له‌به‌رنامه‌ماندایه‌ قۆناغ به‌قۆناغ خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ین و هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی دروستكردنی موزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانیمان هه‌یه‌ بۆ تاوانی جینۆسایدو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كانه‌شی تیَدا داده‌نیَین كه‌ له‌گۆرِه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن و هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌رشیفیَكیان لایه‌ بۆمانی بنیَرن.
نامه‌یێکی هێمن بۆ به‌ڕێز کاک جمال عبدڵڵا
ناسرعه‌زیز هه‌ورامی* :

شه‌و دره‌نگانێک، بوو هاتمه‌ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م، بزانم له‌م دنیایه‌دا چ له‌گۆڕێدا هه‌یه. ڕاسته‌و خۆ له‌ کۆردستانپۆست،ئه‌م بابه‌ته‌ی کاک جه‌مالم که‌وته‌ به‌رچاو، له‌گه‌ڵ چاکدا ڕوویداوه‌،له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عه‌لی که‌ ئه‌و به‌رێزه‌ شه‌رمه‌زاریان ده‌کات،باسی جۆری قسه‌کانوو{فۆنه‌تیکی}هه‌ردوو براده‌ر، ناکه‌م به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه‌، ووته‌ بێژێکی حکوومه‌ت به‌و جۆره‌ قسه‌ کات، هیواداره‌م ئه‌م به‌ڕێزه‌ کاک جه‌مال، چاوێک به‌ قسه‌کانی خۆیدا بگێڕێته‌وه‌، تۆزێک ووتووێژ له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیدا بکاتوو شتێک نه‌ڵێت که‌خودی خۆی باوه‌ری پێی نییه‌ چوونکه‌ سۆقرات ئه‌ڵێت:-{قسه‌بکه‌ با بتناسم}به‌راستی کاک جه‌مال به‌قسه‌کانت شخسیه‌تی به‌ڕێزت زه‌ره‌رێکی زۆری لێکه‌وت. داوای لێبوردنیشت لێ ئه‌که‌م، که‌وات بۆ ئه‌نووسم، چوونکه‌ ئه‌وه‌ ڕاستییه‌که‌یه.‌
له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌مپێنی‌ پشتیوانی‌ له‌ رزگاری‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ به‌رنامه‌كانی‌ ده‌ست پێ‌ كرد
كه‌مپینئه‌مرۆ‌و دوێنێ‌ له‌ دوو ده‌سته‌ی‌ كاریی‌ جیاوازدا ئه‌ندامانی‌ كه‌مپێنی‌ پشتیوانی‌ له‌ رزگاركردنی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیان كرد به‌ وروژاندنی‌ ئه‌م پرسه‌‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی‌ 22 رێكخراوی‌ سه‌ر به‌كۆمه‌لگای‌ مه‌ده‌نیان له‌و شاره‌ كرد. هاوكات له‌ گه‌ل ئه‌م سه‌ردانانه‌ش وێنه‌كانی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان ‌و له‌ ناو خه‌لكی‌ كوچه‌‌و بازاردا بلاو كرایه‌وه‌.
هاوكات ده‌سته‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كه‌مپێن سه‌ردانی‌ كۆمه‌لێك رۆژنامه‌‌و بلاوكراوه‌و‌و میدیای‌ كوردی‌(حیزبی‌‌و ئازاد)یان كرد‌و باسیان له‌ چونیه‌تی‌ قۆلبه‌ست كردنی‌ رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفیان له‌ شاری‌ سه‌قز كرد.
هه‌ر له‌م دیدارانه‌ ئه‌و داوایه‌ خرایه‌ به‌رده‌ست كه‌ ده‌بێ‌ رێكخراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌لگای‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ رێگای‌ خۆیانه‌وه‌ پرسی‌ گیرانی‌ كه‌مال شریفی‌ بهێننه‌ به‌ر باس‌و له‌ میدیاكان دا باسی‌ لێوه‌ بكه‌ن.
یادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له وڵاتی سویسرا کرایه‌وه
چالــاکیڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 29/6 بۆ یه‌که‌م جار له‌ وڵاتی سویسرادا یادێکی پڕشکۆ بۆ بیست‌ویه‌کساڵه‌ی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری له‌ شاری (بێرن) ی پایته‌ختی سویسرا، کرایه‌وه‌. ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ که‌ له‌ 28/6/1987 ڕویدا و سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێکه‌وته‌وه‌، یه‌کێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کی تر ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ کۆمیته‌ی سویسرای (حیزبی دیموکراتی کوردستان، ناوه‌ندی چاک و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێرانی کوردستان/ ره‌وتی ریفۆرم و گه‌شه) وه‌ ساز کرابوو...
هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كا
كه‌مپینبۆ به‌رده‌م ڕای گشتی
هه‌موو كورده به‌ڕێزه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا

ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا وه‌كو هه‌وڵ و كۆششه هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆی، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێ ئیمزاكۆكردنه‌وه كردووه له ناو په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا. ئێستاش پڕۆسه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیون و داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌كه و په‌یوه‌ندی كردنی هه‌رچی زیاتره به په‌رله‌مانتاره‌كان و ڕازیكردنیان بۆ چوونه ڕیزی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه واژۆیان كردووه.

لێره‌دا داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- نا‌مه‌ی پاشكۆ كه به‌زمانی ئینگلیزیه بیخوێننه‌وه.
2- ژماره‌ی (EDM)ه‌كه‌ی كه (1805) له نامه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی پێگه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، www.parliament.uk، بتوانن ناوه‌كان بدۆزنه‌وه.

له‌به‌ر نه‌زانی، (هه‌ولیَر پۆست)ئاژاوه‌ ده‌نیَته‌وه‌
له‌پیَناو ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردی بگاته‌ خانه‌قین وخویَنه‌ری زیادببیَت وله‌هه‌مان كات كارئاسانی بۆ مه‌كته‌بی 140و ئه‌وانه‌ی قه‌ره‌بوو ده‌كریَن، بكه‌م، هه‌وڵم دا ناوی قه‌ره‌بووكراوان له‌ رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوبكریَنه‌وه‌و كاره‌كه‌ به‌باشی سه‌ریگرت.
دویَنیَ(30/6/2008) بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ رۆژنامه‌ی(هه‌ولیَر پۆست)یش هه‌ستاوه‌ به‌ هه‌مان كارو لیستی نویَی به‌ناوی قه‌ره‌بووكراوانی(خانه‌قین)یشی بڵاوكردووه‌. به‌بیَ ریاكاری ده‌ڵیَم(هه‌زار جار ده‌ستیان خۆش بیَت)، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌زانیان وه‌ك كورد ده‌ڵیَ( ویستی چاوی برِیَژیَ، كویَری كرد-عه‌ره‌بیش ئه‌م په‌نده‌ به‌كارده‌هیَنن)، ویستیان كارئاسانی بكه‌ن بۆ خه‌ڵك، ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ یه‌ك(ێه‌ك)نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ مه‌كته‌بی 140 له‌ خانه‌قین و به‌رپرسه‌كه‌یشی (ئاگای له‌ بڵاوكردنی ناوه‌كان له‌ هه‌ولیَر پۆست، نییه‌) وه‌ك كاك عه‌دنان مه‌نسوور له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پیَرِاگه‌یاندم.
عیَراقیبوون له‌سه‌ر شیَوازى به‌ره‌ى توركمانی
گۆران فه‌تحی
برِوا ناكه‌م له‌هه‌موو سه‌رده‌می به‌عسدا دوو توركمان چه‌كیان دژى حكومه‌تی عیَراقی هه‌ڵگرتبیَت بۆ داواى كردنی مافه‌كانیان، لیَره‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌و برا توركمانانه‌ نیه‌ كه‌هاتنه‌ نیَو شۆرِشی كورده‌وه‌و له‌پاڵ برا كورده‌كانیان شان به‌شان ده‌جه‌نگین دژى رژیَم، كه‌ ئه‌وان ئیَستاش به‌شیَكى زۆریان دیارنء تا ئیَستاش په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردا له‌جاران باشتره‌.
مه‌به‌ستم له‌و هه‌موو پارته‌ توركمانیانه‌یه‌ كه‌ له‌كون فه‌یكونیَكدا له‌سه‌ر گۆرِه‌پانی سیاسه‌تدا خۆیان ئیعلان كرد، به‌شیَكی زۆریشیان به‌ئیعازی توركیا نه‌بیَت بستیَك ناجۆڵیَنه‌وه‌.
ته‌نها كاریشیان له‌نیَو عیَراقدا دژایه‌تى كوردو مافه‌كانیَتى، ئه‌گه‌ر ئه‌و مافانه‌ قازانجی خۆشیانی تیَا بیَت نایه‌ویَ، ئیَمه‌ زۆر جار له‌لیَدوانه‌كانیانداو هه‌روه‌ها له‌بڵاوكراوه‌كانیان له‌رۆژنامه‌و گۆڤارو میدیاكانیان كه‌ له‌سه‌ر سستمی ئیسته‌مبوڵى بۆیان دروست كراوه‌ ده‌بینین باس له‌عیَراقیبوون ده‌كه‌ن به‌شیَوه‌یه‌ك خودی عه‌ره‌ب شتی وا ناڵیَت، ئه‌وان هه‌ر بۆ لیَدانى كوردو له‌ده‌ستده‌رهیَنانى ناوچه‌ كوردیه‌ ته‌عریبه‌كراوه‌كان له‌ده‌ست كورد زوو زوو ده‌ڵیَن كه‌ركوك شاریَكى عیَراقیه‌و كه‌ركوك عیَراقیَكی بچوكه‌.
ناوچه‌كانى ململانیَ یان ناوچه‌كانى ته‌عریب
گۆران فه‌تحی
ووته‌ یان په‌ندیَكى عه‌ره‌بی هه‌یه‌ ده‌ڵیَت (لایچیع حق وراءه مگالب)، ئه‌و قسه‌یه‌ش میَژووی رووداوه‌كانء هه‌روه‌ها له‌ژیانی رۆژانه‌ى مرۆڤه‌كاندا راستیه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ هه‌قیَكت له‌سه‌ر یه‌كیَك هه‌بیَتء به‌ڵام داواى نه‌كه‌یت ئه‌وه‌ بیَگومان ده‌فه‌وتیَتء له‌ده‌ستى ده‌ده‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سی به‌رامبه‌ر واده‌زانى كه‌ تۆ یان ناته‌ویَ یان گویَی پیَ ناده‌یت بۆیه‌ ئه‌ویش ناگه‌رِیَنیَته‌وه‌.
وه‌كو كوردیش واته‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام مافمان خوراوه‌و خاكمان داگیر كراوه‌و سه‌رو ماڵمان به‌رده‌وام دوژمنان خواردوویانه‌و ئه‌وه‌ى نه‌شیان خواردبیَت بۆیان سوتاندووین، مافی ژیانء زمانیان لیَ زه‌وت كردووین، شارو شارۆچكه‌و گونده‌كانیان لیَ داگیر كردووین ناسنامه‌ى خاكه‌كه‌مانیان گۆرِیوه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یان لیَ ده‌ركردووه‌و ئاواره‌ى ئه‌ملاو لایان كردوون.
سه‌ردانى ( پیته‌ر) نویَنه‌رى دیمیستۆر كرا
مه‌ردان چاوشین لیَپسراوى مه‌ڵبه‌ندى كفرى (ى ن ك) رِایگه‌یاند . سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرِۆ وه‌فدیَكى حزبى وحكومى به‌سه‌ر په‌رشتى مه‌ڵبه‌ندى 26لى رِیَكخستنى كفرى وئه‌ندامیَتى قائیمقام وئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى كفرى وپیاوماقولاَنى كفرى وبه‌رِیوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ وئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى قه‌ره‌ ته‌په‌ وشیَخ وكه‌سایه‌تیه‌ عه‌ره‌به‌كانى ئه‌وناوچانه‌و ناوچه‌ى ( پ د ك ) و حزبى شوعى . سه‌ردانى ( پیته‌ر) نویَنه‌رى دیمیستۆرایان كرد له‌شارى خانه‌قین و له‌گه‌ڵى كۆبوونه‌وه‌ و.. هه‌وره‌ها ئه‌وكه‌سایه‌تیانه‌ ته‌واوى ئه‌و به‌ڵگانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو كه‌ئه‌وه‌یان ده‌سه‌لماند كه‌ ناحیه‌ى قه‌ره‌تپه‌ كوردستانیه‌ . نۆیَنه‌ره‌كه‌ى دیمستۆراش گویَى له‌بۆچوونه‌كانیان گرت وهه‌روه‌ها كه‌ساتیه‌ه‌ عه‌ره‌به‌كان وئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى قه‌ره‌تپه‌ . سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ قه‌ره‌تپه‌ كوردستانیه‌ وئه‌بیَتیش بگه‌رِیَته‌وه‌ سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان .
به‌شداری له‌ کۆری سالیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌ ڤانکوڤه‌ری کانادا
ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ رێکه‌وتی 7ی پوشپه‌ر له‌سه‌ر بانگێشتی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری سالیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت کۆریک به‌به‌شداری کۆمه‌لێک له‌ کوردستانیانی دانیشتوی ڤانکوڤه‌ر و به‌ به‌شداری حیزب و ریکخراوه‌سیاسیه‌کانی کوردستان و ریکخراوه‌ مه‌ده‌نی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌م شاره‌ به‌رێوه‌چو .کۆره‌که‌ به‌ ده‌قیکه‌یه‌ک بێده‌نگی بو قوربانیانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت و گشت شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکرد. پاش بلاوکردنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وه‌ئی ،په‌یامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆره‌که‌ پێشکه‌ش کرا و پاشان حیزب و لایه‌نه‌سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان په‌یامه‌کانی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد که‌ بریتی بوون له‌ په‌یامی :
ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له ئێواره كۆڕێكدا ده‌ست له‌ملان بوون"
چالــاکیبه سه‌رپه‌رستی هه‌ردوو ڕێكخراوی"كۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی كوردی ڕۆژهه‌ڵات" و "ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا"
به‌بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی كیمبارانی سه‌رده‌شت، له‌ڕۆژی هه‌ینی 27 ی جونی 2008، كاتژمێری شه‌ش تا نۆی ئێواره له زانكۆی (SOAS)، سیمینارێك ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی سه‌رده‌شت، بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام درا:
1- شۆڕش حاجی
2- عه‌لی ڕه‌حیمی
3- د. سه‌عیدی شه‌مس
ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته كرا، شانۆنامه‌یه‌كی لاوانی سه‌رده‌شتیش پیشانی ئاماده‌بووان درا.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
www.chak.be
www.chaknews.com

1-7-2008
سه‌باره‌ت به دانانی به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوانی دۆڵی جافایه‌تی
چالــاکیدوا به‌دوای سه‌ردانی نوێنه‌ری چاك/ به‌ریتانیا بۆ كوردستان كه بریتی بوون له به‌ڕێزان ئیبراهیم مه‌لازاده و عه‌دنان كۆچه‌ر، به یاوه‌ری سه‌رۆكی چاودێری جینۆساید دكتۆر گریگۆری ستانتۆن، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردان و چالاكی، له‌وانه‌ش سه‌ردانی گۆڕی قوربانیه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی له شارۆچكه‌ی دۆكان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیه‌كان، نوێنه‌ری چاك هه‌وڵی دا هه‌رچی زووه داواكاریه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه جێبه‌جێ بكرێت و مۆنۆمێنتێكیش بۆ شه‌هیدان دروست بكرێت، هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌شه‌وه نوێنه‌ری چاك له‌گه‌ڵ قائیمقامی دۆكان گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باس كرا و داواكرا هه‌رچی زووه كار له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی دۆڵی جافایه‌تی بكرێت.
ئه‌نفالكراوان ناڕازین له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ وه‌ریده‌گرن
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ ناحیه‌ی‌ ڕزگاری‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی‌ گرانیی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ خانووه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌درێت بۆ دروستكردنی‌ خانووه‌كان به‌ش ناكات.
به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ زۆرێك له‌و ماڵانه‌ی‌ كه‌ زه‌وی‌ ئه‌نفاله‌كان ده‌كه‌ن به‌خانوو له‌ناحیه‌ی‌ ڕزگاری‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ بۆیان دانراوه‌ به‌شیان ناكات و خانووه‌كانیان پێ ته‌واو ناكرێت، چونكه‌ وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن كه‌ره‌سته‌ و ئامێری خانووبه‌ره‌ نرخی‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێگای‌ نیگه‌رانی‌ ئه‌و ماڵانه‌، ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ ناحیه‌ی‌ ڕزگاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ ده‌درێته‌ هاوڵاتیان به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت بۆیانی‌ داناوه‌ به‌شیان ده‌كات، شێرزاد داودی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌فالكراوه‌كان له‌ ناحیه‌ی‌ ڕزگاری‌ به‌ئاسۆی‌ ڕاگه‌یاند؛ "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ هاوڵاتیان. به‌نه‌خشه‌یه‌كی‌ دیاریكراو بووه‌ و پێموایه‌ پاره‌كه‌ به‌شیان ده‌كات".
شه‌هیدانی ساخته‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه
به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانییانى چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌،ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ نووسینی راپۆرتی نادروست و كردنیان به‌ شه‌هید تۆمه‌تبار ده‌كات و، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش ده‌ڵێ" هه‌موو خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ش ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان قوربانى چه‌كى كیمیایین".
لوقمان عه‌بدولقادر به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى چه‌كى كیمیایى له‌هه‌ڵه‌بجه‌، به‌تووندى ره‌خنه‌ى له‌دكتۆر فوئاد بابانی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان گرت ،له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا به‌ راپۆرتى پزیشكى چه‌ند هاووڵاتییه‌كى مردووى هه‌ڵه‌بجه‌یى كردووه‌ته‌ شه‌هیدی چه‌كى كیمیایى. گوتیشی دكتۆر فوئاد له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ چونكه‌"ئه‌وانه‌ خزم و ناسیاوى خۆین". د.فوئاد بابان ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی راپۆرتی بۆ نووسیون خزمی ئه‌و بووبن و گوتیشی راپۆرته‌كانی ئیلزامی نین و ده‌كرێ ره‌تبكرێنه‌وه‌.
کۆڕێکی سیاسی جه‌ماوه‌ری بۆ هاوڕێ عه‌لی زه‌نگه‌نه له سويسرا ‌
30 ی حوزه‌یرانی 1993 له‌ ڕۆژه‌ پرشنگدار و پرشانازیه‌کانی مێژووی شیوعیه‌کانی کوردستان و، په‌ره‌پێدانی ئه‌وتێکۆشانه‌ نیشتمانی دیموکراسی و چینایه‌تییه‌ی که‌بێ وچان له‌ ناوه‌راستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ ئه‌نجامیانداوه‌، له‌م ڕۆژه‌دا وه‌رچه‌رخانێکی چلۆنایه‌تیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شێواز و جۆره‌کانی کاری رێکخستنیان، وه‌ك درێژه‌پێدانی ڕێکخراوی هه‌رێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق، ئه‌نجام داو، حزبی شیوعی کوردستان-عێراقیان ڕاگه‌یاند.
به‌وبۆنه‌ییه‌وه‌ که‌ پانزه‌ هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی کوردستانه‌‌، ڕێکخراوی سوسرای حزب هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی کۆڕێکی سیاسی جه‌ماوه‌ری بۆ هاوڕێ عه‌لی زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.بۆ تیشکخستنه‌ سه‌ر کۆنگره‌ی چواره‌می حزب و تێڕوانینه‌کانی حزبی شیوعی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی کوردستان و عیراق.
به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفالكراوانی‌ دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ دانرا
دیـــدارقایمقامی‌ قه‌زای‌ دوكان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند"سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفالكراوانی‌ دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ شه‌هیدان‌و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان دانرا".
ره‌حمان غه‌ریب، عه‌باس دوكانی‌، سلێمانی‌: ره‌زا محمه‌د ئیسماعیل قایمقامی‌ قه‌زای‌ دوكان، له‌كاتی‌ رێوره‌سمی‌ دانانی‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ مۆنۆمێنته‌كه‌ به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند"هیوادارم چی‌ كراوه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ گه‌رمیان ئاواش بۆ دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ بكرێت".
هه‌روه‌ها هه‌وڵی‌ ناوه‌ندی‌ "چاك"ی‌ به‌رزنرخاند بۆ هه‌وڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ناسینی‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفال به‌جیهان‌و ده‌ستخۆشی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ كردن.ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌سه‌ر قه‌بری‌ ئه‌و 358 ئه‌نفالكراوه‌ به‌رێوه‌چوو كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ قوربانیانی‌ دانیشتووی‌ دۆڵی‌ جافه‌یه‌تی‌‌و دۆڵی‌ سورداش‌و شارباژێر پێكهاتوون‌و، له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌نفال ڕاپێچ كرابوون له‌ساڵی‌ 2005 له‌دوو گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌حه‌زه‌رو شاری‌ سه‌ماوه‌ی‌ باشوری‌ عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌ پاشان له‌ 17/1 /2008 هێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ قه‌زای‌ دوكان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌مه‌راسیمێكدا نێژران.
نامه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنی كه‌مپینی كه‌ماڵی شه‌ریفی و رِوناهی
به‌یاننامه‌نامه‌یه‌ك بۆ یه‌كخستنی كه‌مپینی كه‌ماڵی شه‌ریفی و رِوناهی

چاكنیوز-تایبه‌ت

ماوه‌یه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی رِه‌شی كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌ هه‌موو شیَوه‌یه‌ك په‌ره‌ به‌ سه‌ركوتی رِۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌دات , هیواو عه‌دنان هه‌روا له‌ زیندانن , مامۆستا فه‌رزاد قوتابییه‌كانی شه‌و رِۆژ خه‌و به‌ ژیانی مامۆستاكه‌یانه‌وه‌ ده‌بینن , كچه‌ گه‌ریلای په‌ژاك له‌ چالاكییه‌كی بیَویَنه‌ له‌ تاران به‌ دیلی كه‌وتۆته‌ ده‌ست هیَزه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران ,دیلكردنی پیَشمه‌رگه‌ی رِۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی له‌ شاری سه‌قز , بۆ هه‌ریه‌كیَك له‌ مانه‌ به‌جیا كه‌مپین ده‌كریَته‌وه‌ , ئیَمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی چاك داواكارین :
- كه‌مپینیَكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی دروستبكریَت و ده‌ست به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بكریَت , نه‌ك پچرِ پچرِ نارِه‌زایه‌تییه‌كان بچوك بكریَنه‌وه‌ .
- دۆزی رِوناهی و كه‌مالی شه‌ریفی وه‌ك یه‌كه‌ , هه‌ردوكیان دیلی جه‌نگن , پیَویسته‌ كه‌مپینی داكۆكیكردن لیَیان یه‌كخریَت , بۆیه‌ داوا له‌ هه‌ردوو كه‌مپین ده‌كه‌ین كاره‌كانیان یه‌كخه‌ن .
چاوه‌رِوانی وه‌ڵامی ئیَوه‌ین .
ئاگاداری - كۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد-ئوروپا
كه‌مپینڕۆژی 26ی مای ساڵی 2008ی زاینی، گریلایه‌کی په‌ژاک به‌ ناوی شیرین عەلەم هولو ناسراو به‌ رووناهی روکه‌ن له‌ دایکبوی ساڵی 1986ی زاینی له‌ ناوچه‌ی دامقشڵاقی ماکۆ ، پاش جێ به‌ جێ کردنی چالاکیه‌کی نیزامی دژی هێزی ئاسمانی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری تاران، ئه‌سیر ده‌که‌وێته‌ ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی و هه‌ر ئێستاکه‌ له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ و چاره‌نوسی نادیار‌ دایه‌.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کور/ ئوروپا، به‌م شێوه‌یه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نی که‌ ڕووناهی ئه‌سیری شه‌ڕه‌ و ده‌بێ به‌ پێوه‌ری یاساکانی شه‌ڕ هه‌ڵس و که‌وتی له‌ گه‌ڵ بکرێت و نه‌دانی زانیاری له‌ سه‌ر بارودۆخی رووناهی وه‌ یا هه‌ر چه‌شنه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ و بزرکردنی رووناهی تاوانی شه‌ڕ له‌ سه‌ر حکومه‌تی ئێران تۆمار ده‌کرێت ، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد/ئوروپا وه‌کو پارێزه‌ری ئه‌م دیله‌ داوا له‌ هه‌مو ئه‌و ڕێکخراوا‌نه‌ی که‌ بۆ مافی مرۆڤ تێده‌کۆشن ده‌کا که‌ هه‌ولی خۆیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن له‌ ناو ئێران و له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێران تا رووناهی له‌ بێده‌نگی دا بێسه‌ر و شوێن نه‌کریت وبه‌ شێوه‌ی یاساکانی ناو نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
په‌ڕه‌ی 103 له 151 << < 100 101 102 103 104 105 106 > >>
Languages
پانێڵی چوونه‌ ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر

وشه‌ی تێپه‌ڕبوون



ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه
کرته‌ لێره‌ بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له‌ ماڵپه‌ڕ

ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته‌ لێره‌ بکه.
سه‌کۆی گفتوگۆ
سه‌ره‌تا پێویستت به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت

boxsmith
13/11/2013 00:35
[url=http://lanasjewelry.
com/cli/index.html]Replic
a Rolex Watches[/url] The Wilsdorf & Davis company moved out of your United kingdom in 1912. Wilsdorf desired his watches to become economical


boxsmith
04/07/2013 15:13
Diversity which is observed in Indian style designs are not able to be found anywhere [url=http://www.marianne.
com/replica-cartier.htm]w
omens replica cartier watches[/url] . [url=http://www.bc


boxsmith
03/07/2013 16:37
Recent tendencies in Indian women trend show skirts [url=http://blog.chicbook
.com/wp-content/uploads/b
reitling.php]replica breitling[/url] , [url=http://www.marianne.
com/replica-cartier.ht


boxsmith
11/04/2013 23:26
Opt something with a bronze base for a more harmonic look. Additionally, designs like this bohemian-inspired pearl necklace work well with other necklaces. These modern wedding jewelry designs are ava

boxsmith
10/02/2013 20:31
[url=http://www.robedesho
es.net]louboutin shoes discount[/url] [url=http://www.robedesho
es.net]the red heels[/url] Key phrase viewpoint is really harmful that will fitness. [url=http://www.ro


boxsmith
10/02/2013 09:37
Specialists that the dresses come with some other unique ideas, [url=http://www.lovestdre
sses.net/wedding-dresses-
plus-size-wedding-dresses
.html]wedding dress plus size[/url] Colourings a


boxsmith
07/02/2013 20:24
[url=http://www.lovest
dresses.net]cheap wedding guest dresses[/url] Recently [url=http://www.lovestdre
sses.net]party wedding dresses[/url] , Oriental bridal dresses would be light, Even if


boxsmith
17/01/2013 17:31
[url=http://www.robdresse
s.net/wedding-dresses-bal
l-gown-wedding-dresses.ht
ml]ball gown wedding dresses[/url] dressale [url=http://www.robdresse
s.net]cheap evening dresses[/url]


boxsmith
15/01/2013 08:03
[url=http://www.sizedress
es.org/wedding-dresses-ma
ternity-wedding-dresses.h
tml]maternity wedding dresses uk[/url]


boxsmith
12/01/2013 01:51
[url=http://www.sizedress
es.org/wedding-dresses-a-
line-wedding-dresses.html
]simple dresses for weddings[/url]


ئارشیفی په‌یامه‌کان