| وێنه |
|
 |
| ئه‌و پیاوه‌ی هه‌موو قه‌رزارین |
ئه‌و پیاوه‌ی هه‌موو قه‌رزارین
داواكاری گشتی دۆزی دادگاییكردنی فرانس ڤان ئانرات و په‌رله‌مانتاری ئیَستای هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر لیستی پارتی VVD فریَد ته‌یفن .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د .
ئه‌م چاوپیَكه‌وتنه به هاوكاری كاك یونس گۆران ئه‌نجامدراوه . " تایبه‌ت به ئاویَنه "
سه‌ره‌تا ده‌بیَت ئه‌وه باس بكه‌م , ئیَمه وه‌ك كورد , به تایبه‌ت وه‌ك ناوه‌ندی چاك ( سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه ) , هیچ كات ناتوانین ئه‌و دڵسۆزییه‌ی به‌رِیَزت نواندت بۆ كورد , له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی فرانس ڤان ئانرات له یادی بكه‌ین , بۆیه ئیَستا له‌به‌رده‌م كه‌سیَكی زۆر دڵسۆزداین و سوجده‌ی وه‌فاداریت بۆ ده‌به‌م .
" ئه‌و رِۆژه‌ی داواكاری گشتی داوای خۆی خویَنده‌وه , داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ ئانرات كرد به تاوانی هاوبه‌شیكردن له ئه‌نجامدانی ژینۆساید , ناوه‌ندی چاك " پیَشنیاری خۆم بوو " نامه‌یه‌كی كراوه‌ی نووسی , تیایدا وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و پیاوه داوایكرد , شه‌قامیَك له شاری هه‌ڵه‌بجه به ناوییه‌وه ناو بنریَت , به‌رِیَز نویَنه‌ری حكوومه‌تی كوردستان له‌وكات مامۆستا شاهۆ رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربرِی , وه‌لیَ به‌داخه‌وه كه‌سیَك نه‌بوو به جدی دوای بكه‌ویَت و داواكارییه‌كه بگه‌یه‌نیَت به ئه‌نجام " , وه‌لیَ هیَشتا دره‌نگ نی‌یه بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌فادارییه .
پرسیار: به‌رِیَزت وه‌ك داواكاری گشتی دۆزی فرانس ڤان ئانرات , زۆر به په‌رۆش بوویت , بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌پیَنرابوو به‌سه‌ر ئانراتدا , ئه‌و په‌رۆشیه‌ت له كویَوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ؟ , ئایا له‌وه‌وه بوو كه پیَت قه‌بوڵ ناكرا هاووڵاتیه‌كی هۆڵه‌ندی له دووری زیاتر له 4000 كم تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌لیَكی بیَ ده‌وڵه‌تی وه‌ك كورد بكات , یان هه‌ستیَكی مرۆڤ دۆستانه‌ی گشتی بوو !.
وه‌ڵام : به‌ڵیَ , له 6-11-2004 كاتیَك ئانرات له به‌رنامه‌ی نیَت ڤیَرك چاوپیَكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كرا .
پ : پیَش ئه‌و میَژووه سكاڵای لیَكرابوو ؟
وه‌ڵام : له 6-11-2004 ده‌ست به سكاڵا كردن كرا , پیَش ئه‌و میَژووه رِۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ریان نووسی , ده‌یان وت بازرگانی به چه‌كی كیمیاوییه‌وه كردووه , وه‌لیَ له 6-11 ئیَمه وه‌ك پۆلیس كردمان به قه‌زییه پاش ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له ته‌له‌فزیۆن نیشان درا , لیَكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پیَكرد , خۆم چووم بۆ كوردستان , ئه‌و هه‌موو برینداره‌ی چه‌كی كیمیاویم بینی كه له نه‌خۆشخانه‌كان بوون , ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی گه‌لی كورد هه‌یبوو , له ساڵی 1985-1986 ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو چه‌كی كیمیاوی داوه به عیَراق .
پرسیار : تا له ته‌له‌فزیۆن چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی په‌خش نه‌كرا , نه‌بوو به قه‌زییه ؟ هه‌رچه‌نده له‌سه‌ریان نووسیبوو ؟.
وه‌ڵام : نا هیچ قه‌زییه‌یه‌ك بوونی نه‌بوو , جگه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه گرتی , له ئیتاڵیا هه‌ڵات چوو بۆ عیَراق , به‌ڵیَ له‌ویَوه ده‌ستی پیَكرد و گرترا .
پ: تاوانباری دیكه زۆرن , له كۆمپانیاكان , له تاوانبارانی كوردستان , سه‌دان كه‌سی تاوانكارتر هه‌یه له ئانرات , كه‌س لیَیان ناپرسیَته‌وه , به‌مه چی ده‌ڵیَن ؟ .
وه‌ڵام : میَژوییه‌ك هه‌یه پیَویسته باش ئاگاداری بین , ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاكو ئۆكتۆبه‌ری 1985مه‌وادی كیمیاوی یاساغ نه‌بووه فرۆشتنی به عیَراق ,چونكه عیَراق ده‌یووت له پیشه‌سازی نه‌وت به‌كاری ده‌هیَنم , دوای ئه‌و میَژووه ,به برِیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان برِیاردرا ئه‌و مادانه هیچكه نه‌دریَت به عیَراق , چونكه له شه‌رِدا به‌كار ده‌هیَنرا .
كۆمپانیای عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی هه‌ن له دوای ئه‌و میَژووه چه‌كیان داوه به عیَراق , ئیَمه وه‌ك هۆڵه‌ندی ناتوانین محاسه‌به‌یان بكه‌ین , ده‌بیَت وڵاته‌كان خۆیان محاسه‌به‌یان بكه‌ن .
پرسیار : ته‌نها ئه‌و كۆمپایانه نا , به‌ڵكه ئه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كرد , خۆت له دادگا باسی گوندی تۆپخانه‌ت كرد ؟.
وه‌ڵام :یه‌كه‌م شت ده‌مه‌ویَت ئه‌وه بڵیَم , ئه‌وه كیَشه‌یه‌كی ناوخۆییه , ده‌بوو كورد خۆی ئه‌وه بكات , له به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته كوردییه ناوخۆییه‌كه جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی تیَدایه , ئیَستا ئه‌و قه‌زیه‌یه بوروژیَنریَت كیَشه دیَنیَته پیَشه‌وه , به‌ڵام وه‌كو بیرورِای من ئه‌وه‌ی به‌شداریكردووه له ئه‌نفال ده‌بیَت دادگایی بكریَت , به‌ڵام ئایا ده‌توانین پاش 20 ساڵ ئیَستا سزای ئه‌وانه بده‌ین ؟.
پرسیار : وه‌كو خۆت وتت له دادگا ژینۆساید كۆن نابیَت .
وه‌ڵام : به پیَكه‌نینه‌وه , به‌ڵیَ وایه .
پ: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌به‌رده‌م هۆڵی دادگا له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ده‌كرا , رِۆڵی چی هه‌بوو له سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه ؟.
وه‌ڵام : باوه‌رِ ناكه‌م كاریگه‌ری له دادوه‌ر كردبیَت , بۆ ئه‌وه‌ی برِیاری دیكه بدات , وه‌لیَ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر میدیای هۆڵه‌ندی , كاریگه‌ری له‌سه‌ر ویَنه‌ی كورد دانا , نارِاسته‌وخۆ كاریگه‌ری كرده سه‌ر دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی برِیاری خۆی بدات .
پ: كه داواكاری گشتی بوویت , ده‌ته‌ویست بیسه‌لمیَنیت ئانرات هاوبه‌شی كه‌ره له پرۆسه‌ی ژینۆسایدكردنی گه‌لی كورد , ئیَستا تۆ په‌رله‌مانتاری , له پارتیَكی سیاسی‌دا كه خاوه‌ند نفوزیَكی گه‌وره‌ی ئابووری سیاسییه له‌م وڵاته گرنگه كه ناوی هۆڵه‌ندایه , ئاماده‌یت هه‌یه , ئیَستاش له په‌رله‌ماندا شه‌رِی به به فه‌رمی ناسینی جینۆسایدی كورد بكه‌یت , واتا به ژینۆساید ناسینی كورد ببه‌یته ناو په‌رله‌مانه‌وه , چۆن پارته‌كه‌ت ئیَستا ئه‌و شه‌رِه بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات , با بۆ كوردی بیَ دۆست و بیَكه‌سیشی بكات ؟ .
وه‌ڵام : كورد له ناو حكوومه‌تی عیَراقدا پیَگه‌یه‌كی به‌هیَزی هه‌یه , گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه سه‌رۆك كۆماری عیَراق كورده " سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی " , ئیَمه پشتگیری كورد ده‌كه‌ین له پرۆسه‌ی دیموكراتی ناوخۆیی خۆیان , پشتگیری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ین له ئیَران هه‌یه , هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له كوردستانی سوریا هه‌یه , به‌ڵام پشتگیری ئه‌و شیَوازه ناكه‌ین په‌كه‌كه ده‌یكات له توركیا , ئیَمه باوه‌رِمان وایه ده‌بیَت به شیَوازیَكی دیكه بیَت تیَكۆشان , وه‌لیَ پشتگیری ئه‌وه ده‌كه‌ین كورد له توركیا ئۆتۆنۆمی هه‌بیَت , وه‌ك پارچه‌كانی دیكه , به‌ڵام ده‌بیَت به شیَوازیَكی دیكه هه‌وڵی بۆ بده‌ن .
ئه‌وه‌ی شتیَكی گرنگه ئه‌وه‌یه , ئه‌و جیَگه‌یه‌ی كورد له كوردستانی عیَراق گرتویه‌تی , ئه‌بیَت ینك و پدك بیسه‌لمیَنن بۆ جیهانی ده‌ره‌وه كه جاریَكی دیكه شه‌رِ ناكه‌نه‌وه و ئاسایش و ئارامی ده‌پاریَزن , ده‌توانن پیَكه‌وه حكوومه‌ت دابمه‌زریَنن و به‌رِیَوه‌ی به‌رن , تاكو ئیَمه‌ش له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا زیاتر پشتگیری كیَشه‌ی كورد بكه‌ین .
پرسیار : له بیرت نه‌چیَت په‌كه‌كه له توركیا ده‌یه‌ویَت چه‌ك دابنیَت , وه‌لیَ حكوومه‌تی توركیا لیَی قه‌بوڵ ناكات .
وه‌ڵام : باسی ئه‌وه ناكه‌م .
پرسیار : پیَت وایه ئه‌نفال ژینۆسایده ؟
وه‌ڵام :به‌ڵی من به ژینۆسایدی ده‌ژمیَرم , له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش فرانس ڤان ئانرات سزا درا به هاوبه‌شیكردن له ژینۆساید , ئیَمه داوای ئه‌وه‌مان كردووه , وه‌لیَ كیَشه‌كه هیَشتا برِیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه , من به‌شیَوه‌ی یاسایی به ژینۆسایدی ده‌بینم .
پ: ئه‌گه‌ر وایا , ئایا ئاماده‌یت هه‌یه نامه‌یه‌ك بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كان له عیَراق بنووسیت , تیایدا داوا بكه‌یت ئه‌نفال به ژینۆساید بناسریَت ؟
وه‌ڵام : ئه‌مه په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه , له مانگی یۆنی برِیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆزه‌كه ده‌دریَت , ئیَمه وه‌ك وزاره‌ت به ژینۆسایدی ده‌ناسین , وه‌لیَ له مانگی یۆنی برِیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌دریَت , كه وزاره‌تیَكی هۆڵه‌ندی – ئه‌وروپی برِیاری له‌سه‌ردا كه ژینۆسایده , قه‌ت باوه‌رِ ناكه‌م وڵاتیَكی وه‌ك عیَراق به ژینۆسایدی نه‌ناسیَت , ئه‌مه باشترین پشتگیرییه بۆ ئیَوه .
پ : ئه‌مه هه‌ڵویَستی پارته‌كه‌شته ؟
وه‌ڵام : سروشتی ئه‌مه هه‌ڵویَستی پارته‌كه‌شمه ( ڤه‌ی ڤه‌ی دی) , هه‌ر پارته‌كه‌ی ئیَمه بوو , داوایكرد ئه‌و گروپه‌ی ئه‌و جۆره لیَكۆڵینه‌وانه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی یارمه‌تی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ست بكه‌ویَت , ژماره‌یان له 20 كه‌سه‌وه بكریَت به 30 كه‌س , واتا گروپه‌كه گه‌وره بكه‌نه‌وه .
پ: ئایا له‌و برِوادا هه‌یت رِۆژیَك بیَت له‌م وڵاته , ئه‌وه‌ی ژینۆساید كردنی كورد رِه‌تبكاته‌وه سزا بدریَت ؟
وه‌ڵام : تاكید وایه , ئه‌گه‌ر وزاره‌تی هۆڵه‌ندی ئه‌وه‌ی به ژینۆساید ناسی , ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش نی‌یه ته‌نها له هۆڵه‌نده وا ده‌بیَت , به‌ڵكه له‌ناو هه‌موو یه‌كیَتی ئه‌وروپا به ژینۆساید ده‌ژمیَردریَت .
پ : بۆ ئه‌رمه‌ن زۆرتان پیَیه ,كه‌چی هه‌ر له توركیا , زیاتر له 20 ملیۆن كورد له مافی هاووڵاتی بوون بیَبه‌رین, چیتان پیَیه بۆ سه‌قامگیری ئاشتی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان , هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی هیَنان به شه‌رِ و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی په‌یامتان چییه ؟
وه‌ڵام : ئه‌مه پرسیاریَكی زۆر سیاسییه , نامه‌ویَت زۆر تیایدا قول ببمه‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی دیكه‌ی زۆر له دوایه , ئیَمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كورد له توركیا جیاببیَته‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1990 سه‌ربازه‌كان برِیاری ئه‌وه‌یان داوه , ئیَمه چاره‌سه‌ری كیَشه‌ی كورد له‌وه‌دا ده‌بینینه‌وه , ناوچه‌ی كورده‌كان ببیَته ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی , نه‌ك جیا ببیَته‌وه , باوه‌رِمان وایه كیَشه‌ی كورد له توركیا به‌شیَوه‌ی دیموكراسی له چوارچیَوه‌ی سنووری توركیا چاره‌سه‌ر بكریَت , ئیَستا كیَشه‌یه باسی كوردستانی گه‌وره بكریَت , بۆیه باشتره باس نه‌كریَت .
پرسیار : ئه‌وان ئه‌مرِۆ داوای ئۆتۆنۆمیش ناكه‌ن , به‌ڵكه ته‌نها ده‌یانه‌ویَت به كوردی قسه بكه‌ن و كولتووری خۆیان بپاریَزن و جل و به‌رگی نه‌ته‌وایه‌تی بپۆشن .
وه‌ڵام :كورد له توركیا جیایه , كورد له هه‌موو جیَگه‌یه‌ك هه‌یه له ناو حكوومه‌تی توركیا , زۆر كورد هه‌یه نایانه‌ویَت كورد له توركیا جیاببیَته‌وه , كورد له هه‌موو ده‌زگایه‌كدا هه‌ن له توركیا .
پرسیار : ئه‌وانه وه‌ك كورد بونیان نی‌یه له‌و جیَگایانه , به‌ڵكه ناتوانن به كوردی قسه‌ش بكه‌ن .
وه‌ڵام : من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام مافی كورد هه‌بیَت له توركیا وه‌ك پۆشینی جل و به‌رگ و زمان , وه‌لیَ به رِوونی ده‌ڵیَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ا نیم كورد جیاببیَته‌وه له توركیا , ئه‌گه‌ر كورد جیاببیَته‌وه ئه‌وا ده‌بیَت نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه هه‌مووی بگۆرِدریَت , وه‌كو دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م .
پرسیار : بیَینه‌وه سه‌ر ئانرات ,ئایا له به‌رواری 6-12 ئانرات له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك گیرا .
وه‌ڵام : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرابوو و گویَمان لیَی ده‌گرت , له ژیَر چاودیَریدا بوو , زانیمان ئاگاداره لیَكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه .
پرسیار : كیَ ئه‌و لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كردبوو .
وه‌ڵام : ئیَمه وه‌ك وزاره‌ت , به نیاز بوو هه‌ڵیَت بۆ بۆسنه و مه‌نتگیرنۆ , بۆیه یه‌كسه‌ر گیرا .
پرسیار : گرتنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به وزاره‌ته‌وه هه‌بوو , یان به سكاڵاكه‌رانه‌وه .
وه‌ڵام : به‌ڵیَ له‌و كاته‌ی ئیَمه خه‌ریكی كیَشه‌كه بووین , به دوایدا زۆر سكاڵای لیَكرا , له لایه‌ن هاووڵاتیانی عیَراقی و ئیَرانی , كوردی ئیَران و كوردی عیَراق , له دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه , سه‌رده‌شت , گۆپته‌په , فه‌رجینی .
له‌و كاته گویَمان لیَی بوو ده‌یه‌ویست رِابكات , ویستمان نه‌هیَڵین رِابكات , وه‌ك چۆن 13 ساڵ رِایكرد و له عیَراق خۆی شارده‌وه , بۆیه وای لیَمان كرد بیگرین , له‌و كاته‌ی داندرابوو .
پرسیار : باشه ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیۆن چاوپیَكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا نه‌كردیا , وریا نابوونه‌وه لیَكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ؟.
وه‌ڵام : حكوومه‌تی هۆڵه‌ندی به‌رِاستی ئاگای له‌م كه‌سه نه‌بوو تا نه‌هاته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن , كه بینیم وتم ئه‌مه چییه وا ده‌ڵیَت , یه‌كیَك بووم له‌وانه‌ی وتم با ده‌ستی پیَبكه‌ین .
.
Gunau Mahud, an Iraqi Kurd girl, protests outside the court in The Hague, Netherlands, holding pictures of poison gas victims
|
| سه‌رنج |
|
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
|
| سه‌رنجێک بنێره |
|
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
|
| هه‌ڵسه‌نگاندن |
|
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
|
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|