| وێنه |
|
 |
| ئانرات له ئه‌نجامی چاوپیَكه‌وتنیَكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه‌و چاره‌نووسی گه‌یشته |
ئانرات له ئه‌نجامی چاوپیَكه‌وتنیَكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه‌و چاره‌نووسی گه‌یشته زیندان
که‌سی تاوانکار له هه‌ر شوێنێک تاوانی ئه‌نجام دابێت ،تاوانه‌که بسه‌لمێنرێت ئه‌وا ده‌درێته دادگا
سازدانی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د به هاوكاری عه‌دنان جه‌باری
www.anfal.be
ئیَمه‌ی كورد تاكو مانگی سیَپته‌مبه‌ری ساڵی 2003 به دگمه‌ن نه‌بیَت , ده‌نا فرانس ڤان ئانراتمان نه‌ناسیووه و گویَبیستی ناوه‌كه‌ی نه‌بوینه , نه‌شمانزانیووه ئانرات تاوانی له‌م چه‌شنه‌ی به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامداوه , به‌و چه‌كانه‌ی ئه‌و دابینی كردووه بۆ رِژیَمی گۆرِبه‌گۆرِ , خۆشه‌ویستانمان به درِندانه‌ترین شیَوه به به‌رچاومانه‌وه كۆمه‌ڵكوژی كراون , لیَ ئه‌وه ده‌زانین سه‌دان ئانراتی دیكه هه‌یه له‌م جیهانه پان و به‌رینه , هه‌موو تاوانبارن به هاوبه‌شیكردنی كوشتنی كه‌س و كاری ئیَمه , گرنگ ئه‌وه‌یه وزاره‌تی دادی هۆڵه‌ندی یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا بۆ دادگاییكردنی تاوانكاریَك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری , له‌مه‌دا هه‌موو كورد قه‌رزارباری ئه‌وانه . یه‌كیَك له‌وانه‌ی كه قه‌رزارباریانین ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌مانه كه ئه‌وكاره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌وان كردویانه بۆمان خۆمان نه‌مانكردووه .
سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی فرانس ڤان ئانرات , بۆ رِونكردنه‌وه‌ی هه‌ندیَك رِاستی و بۆ هه‌مووان , چاوپیَكه‌وتنیَكمان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ به‌رِیَزان "به‌رِیَز mr.S.A.Minks داواكاری گشتی دۆزی ئه‌نرات له قۆناغی پیَداچونه‌وه , كه داوا به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ دادگا بۆ سزادان .خاتوو Thea .M. Tjeerdema وته بیَژی به‌شی رِاگه‌یاندن له به‌شی سزادانی وزاره‌ت " .
ئانرات بازرگانیَكی هۆڵه‌ندییه تاوانباره به‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهیَنانی چه‌كی كیمیاوی فرۆشتووه به رِژیَمی عیَراقی , ئه‌و زانیوییه‌تی ئه‌و كه‌ره‌سانه به‌كارده‌هیَنریَن بۆ درووستكردنی چه‌كی كیمیاوی , ئه‌م چه‌كانه به‌كارهیَنراوه دژ به ئیَران له جه‌نگی ئیَران-عیَراق و كورده‌كان له كوردستان .
له رِیَكه‌وتی 23-12-2005 برِیاردرا 15 ساڵ زیندانی بكریَت به تاوانی هاوبه‌شیكردن له تاوانی جه‌نگ , وه‌لیَ برِیاری ئه‌وه درا ده‌ستی نه‌بووه له ئه‌نجامدانی جینۆساید .
دادگای پیَداچونه‌وه بۆ هه‌ردوولایه‌نی قه‌زییه‌كه‌ی ئیستئناف كرده‌وه " ئانرات و وزاره‌ت " , وزاره‌ت داوای ئه‌وه‌ی كرد كه ئانرات پشكداره له ئه‌نجامدانی ژینۆساید .
پرسی ژینۆساید پیَیستی به‌وه‌بوو وزاره‌ت له ئاستیَكی به‌رزتر له رِوی یاساییه‌وه لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاساییان بكردایه له‌سه‌ر ژینۆساید , پیَش ئه‌وه‌ی حوكم بدریَت به به‌شداری له ژینۆساید .
بۆچی له ده‌نهاخ دادگاییكرا .
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا , به‌مه‌رجیَك كه‌سی تاوانبار له هۆڵه‌ندا بژیَت , ئه‌وا به پیَی ئارتكڵی 15 له یاسای تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی د , ه‌توانریَت له هۆڵه‌ندا تاوانبار دادگایی بكریَت .
هه‌موو كه‌سیَك كه گومانی ئه‌وه‌ی لیَبكریَت به‌شداری تاوانی نیَونه‌ته‌وه‌یی كردبیَت و پیَی بنیَته سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته , بۆی هه‌یه دوای بكه‌ون و لیَكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكریَت .
هۆڵه‌ندا بۆته شویَنی خۆشاردنه‌وه‌ی كه‌سانی له‌م چه‌شنه ( مه‌به‌ست ته‌نها ئهۆڵه‌ندا نییه ) , تا ئیَستا 3 ئه‌فغانی دادگاییكراون , 2 له به‌رده‌ستدان , یه‌كیش له رِوانداوه . جگه له‌مانه‌ش دوو كه‌سی دیكه هه‌ن هۆڵه‌ندین "Van A, Guus K " به‌شدارن له تاوانی ناردنی چاك بۆ لیبریا له نیَوان ساڵه‌كانی (2000-2003) .
هه‌وڵدرا ئانرات به به‌شداری له ئه‌نجامدانی جینۆساید سزا بدریَت , مخابن سه‌ری نه‌گرت , لیَره‌دا ده‌توانرا له پیَناسی به‌شداری ئانراته‌وه له پرۆسه‌ی جینۆساید , جینۆسایدی كورد به فه‌رمی له دادگایه‌كی ئه‌وروپی بناسریَت .
پ 1: چۆن فرانس ڤان ئانراتتان ده‌ستنیشان كرد بۆ دادگاییكردن , رِونتر بڵیَین كه‌ی و بۆ و چۆن دۆسیه‌تان بۆی كرده‌وه ؟. له سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ئانرات تۆمه‌ت بار كرا , ئه‌و به‌ڵگانه چیبوون به ده‌ستته‌وه ؟.
وه‌ڵام : هیَشتا دادگاییكردنه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه , هیَشتا شیَوه‌ی یاساییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه , ئیَمه داومانه به دادگای باڵا, هیَشتا دادگای باڵا برِیاری كۆتاییان نه‌داوه .ئیَستا دۆسیه‌كه له دادگای باڵایه , تا ئیَستا مه‌وزوعه‌كه كۆتایی پیَ نه‌هاتووه ,برِیاره‌كان له‌سه‌ر رِاستییه‌كان برِاونه‌ته‌وه , برِیاره‌كانی دادگای باڵا له سه‌ر ئه‌ساسی واقیعه‌كان نییه , به‌ڵكه له سه‌ر به‌شی یاساییه‌كه‌یه . له‌سه‌ر جۆری تاوانه‌كه برِاونه‌ته‌وه , به‌سه‌ر حوكمه‌كه‌دا ده‌چنه‌وه .قانونیه‌ن ته‌واو نه‌بووه , گریمانه هه‌یه ئه‌و دادگایه رِه‌خنه‌بگرن له‌وه‌ی باش نه‌بردراوه‌ته پیَشه‌وه ئه‌وجا بیگه‌رِیَننه‌وه بۆ لای ئیَمه .له‌وانه‌یه له دادگای باڵا ده‌ستكاری حوكمه‌كه‌ی بكه‌ن .
ده‌مه‌ویَت ئه‌وه باس بكه‌م ئه‌م قه‌زیه‌یه له لایه‌ن پاریَزه‌ره‌كانه‌وه نیَردراوه بۆ دادگای باڵا , له‌ویَ له رِوی سزاوه لیَی ده‌كۆڵنه‌وه نه‌ك له بواری به‌شداریكردنی له تاوانه‌كه , له هه‌قیقه‌تی به‌شداری له تاوانه‌كه ناكۆڵنه‌وه ئه‌وه ته‌واو بوو , ته‌نها له بواری سزاكه ده‌كۆڵنه‌وه .
ئانرات یه‌كه‌مجار چاوپیَكه‌وتنی كرد له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نیَت ڤیَرك ئه‌نجامدا ئه‌وجا وزاره‌ت دوای كه‌وت , بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌یه .
پ .پیَشتر ئانرات له ئیتاڵیا گرترابوو , ئایا پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی , په‌یوه‌ست نه‌بوو به گرتنی یه‌كه‌مجارییه‌وه له ئیتاڵیا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ؟.
وه‌ڵام : ئه‌مه‌ریكا لیَكۆڵینه‌وه‌ی كرد له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی عیَراق له بواری چه‌كه‌وه , له ئه‌نجامی ئه‌و لیَكۆڵینه‌وانه ناوی ئانرات ده‌ركه‌وتوو هاتۆته پیَشه‌وه . ئه‌مه‌ریكا داوای له ئیتاڵیا كرد و گرتی , كاتیَك ئازادكرا , كه‌سانیَك هه‌بوون نارِازی بوون و پیَیان ناخۆش بوو به‌ردراوه , پاریَزه‌ره‌كه‌ی داوای لیَكرد وڵات به‌جیَبهیَڵیَت و برِوات بۆ عیَراق .
ئه‌مه‌ریكا داوایكرد , بینیَرن بۆ ئامه‌ریكا , وه‌لیَ دادگای ئیتاڵی ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كانیان رِه‌تكرده‌وه , هه‌رچه‌نده یه‌كیَك له ئه‌ندامانی دادگا داوای كرد ته‌سلیم بكریَت به ئه‌مه‌ریكییه‌كان , بۆیه پاریَزه‌ره‌كه‌ی رِیَنویَنی كرد و پیَی وت رِابكه نه‌وه‌ك بتده‌نه ئامه‌ریكا .
پ . له دادگا باستان له‌وه كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له ته‌له‌فزیۆنی نیَت ڤیَرك له رِیَكه‌وتی 6-12-2003 بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه له‌سه‌ر ئانرات بكریَته‌وه , لیَره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا له پشت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه نه‌بوو ؟ , له خولی یه‌كه‌می دادگا ئاماده‌كاری ئه‌و به‌رنامه‌یه هیَنرایه دادگا , ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنجت بدایه‌ته لیَپرسینه‌وه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت لیَڵییه‌ك پرِ ته‌مومژاوی له ئارادایه ؟ , ئاماده‌كار نایتوانی به رِونی وه‌ڵام ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه به‌ره‌ورِوی ده‌كرانه‌وه , لایه‌نی ته‌م و مژاوی به ئاماده‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه دیار بوو, ئیَوه بۆ هه‌موو ئه‌مانه چی ده‌ڵیَن ؟.
وه‌ڵام : نازانم ! , وه‌لیَ كه له دۆسیه‌ی ئانراتم كۆڵییه‌وه شتی وام به‌رچاو نه‌كه‌وت ئه‌وه ده‌ربخات حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌ستی له‌و چاوپیَكه‌وتنه‌دا هه‌بوبیَت , لیَره رِۆژنامه‌نووسان بیَلایه‌نن به‌ڵام به جدیش نازانم , رِۆژنامه‌نووسان به رِیَنویَنی ده‌وڵه‌ت كارناكه‌ن .
ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه‌ی بانگكرا بۆ دادگا بۆ رِۆژنامه‌ی هاخ كرانت چاوپیَكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كردبوو , چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و پیَش نیَت ڤیَرك بوو , ئه‌و چاوپیَكه‌وتنه بووه بنچینه‌ی چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی نیَت ڤیَرك .
پ : ئانرات له به‌رواری 6-12-2004 گرترا , هۆی گرتنه‌كه‌ی له‌م میَژووه چی بوو ؟, بۆ پاش زیاتر له ساڵ و نیویَك له هاتنه‌وه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا ئه‌وجا گیرا ؟ .
وه‌ڵام : ده‌مه‌ویَت ئه‌وه‌ت پیَبڵیَم كه وزاره‌ته‌كه‌مان له چه‌ندین به‌ش پیَك دیَت , ئه‌و به‌شانه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه به‌دوای قه‌زییه‌كان ده‌گه‌رِیَن و بۆ دادگا ئاماده‌یان ده‌كه‌ن , پاشان قه‌زییه‌كان به كۆمه‌ڵیَك قۆناغدا تیَده‌په‌رِیَت به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی پیَداچونه‌وه ده‌ست پیَده‌كات ئه‌وجا ئیَمه دیَینه ناو قه‌زیه‌كه‌وه .
پ : ویستی رِابكات , بۆیه گیرا ".
وه‌ڵام : یه‌كه‌مجار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا " پۆلیسی ته‌حقیقی نیشتمانی " , له سه‌ر داواكاری ئۆ ئیَم " وزاره‌ت " دراوه‌ته دادگا و به 15 ساڵ زیندانی سزا دراوه .پاشان هیچ كاملا به برِیاره‌كه رِازی نه‌بوون ئیَمه و ئه‌ویش ئه‌وجا هاتۆته دادگای ئیستئناف , ئیَستاش دۆسییه‌كه له دادگای باڵایه .
پ : هاوكاری كورده‌كان بۆ ئه‌م دادگایه , حكوومه‌ت , حیزب , رِیَكخراو , كه‌سه‌كان چۆن بوو ؟ , چ هاوكارییه‌كی گرنگیان به دادگاكه‌تان كرد ؟, ئه‌ی هیچ پارتیَكی هۆڵه‌ندی له پشت ئه‌م دادگاییه‌وه نه‌بوو ؟.
وه‌ڵام : به‌ڵیَ كورده‌كان رِۆڵیَكی باشیان بینی , رِۆڵیَكی جدیان بینیوه .
بیرمان كرده‌وه عه‌لی كیمیاوی بهیَنین بۆ هۆڵه‌ندا , ئه‌م بیورمانه " مه‌به‌ستی عه‌لییه " ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی دادگای عیَراقی داپیَم و به ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی خۆی قسه‌یكرد له‌گه‌ڵیدا . هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی تیَكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه رِۆڵیَكی باشیان بینی له یارمه‌تیدانی دادگا , یه‌كیَك له‌وانه خۆتیت , نموونه‌ی كۆنكریتیشت بده‌میَ كاتیَك ویستمان عه‌لی كیمیاوی بهیَنین بۆ شایه‌دیدان , خۆی ته‌له‌فۆنی كرد بۆ سه‌رۆكی داگای عیَراقی , په‌یوه‌ندیمان پیَیانه‌وه به‌ست و زانیاریمان وه‌رگرت , خه‌ڵكانیَك زۆر له كورده‌كان زانیاریمان لیَیان وه‌رگرت ئه‌وانه‌ش رِۆڵیَكی باشیان بینی .
پ : حكوومه‌تی كوردستان رِۆڵی چی بوو ؟.
وه‌ڵام : هیچم له یاد نییه , له‌وانه‌یه ئیَوه باشتر بزانن , من له‌گه‌ڵ زۆر كوردی ئیَره پیَكه‌وه كارمانكرد له‌گه‌ڵ دادگای عیَراقی , ئه‌مه‌ریكیه‌كان , ته‌عاملمان كرد بۆ هیَنانی عه‌لی كیمیاوی بۆ هۆڵه‌ندا , پاشان گه‌یشتین به‌وه‌ی پیَویست ناكات عه‌لی كیمیاوی بهیَنین بۆ ئیَره .سیامه‌ند به‌نا باڵویَزی عیَراقی زۆر یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ كه‌یسه‌كه , پیَم وایه كۆنتاكتی كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كوردستان . گرنگ ئه‌وه‌یه شتی هیَناوه وه‌لیَ نازانم به ته‌ئكید له كویَوه هیَناویه‌تی .
پ :له خولی پیَداچونه‌وه سزای سه‌ر ئانرات زیادی كرد , له به‌رامبه‌ردا پاشه كشه به قه‌ره‌بوو و هاوبه‌شی له ژینۆساید كرا , ده‌توانن له‌و باره‌یه‌وه رِونكردنه‌وه بده‌ن ؟ , له كاتیَكدا كورد پیَویستی به دووانه‌كه‌ی دوایی هه‌یه نه‌ك یه‌كه‌م . ئایا ئێوه ڵیتان وایه تاوانی ئه‌نفال ژینۆسایده؟.
وه‌ڵام : ئیَمه وه‌ك وزاره‌ت باوه‌رِمان وایه‌و داوامان كردووه له‌سه‌ر به‌شداری له جینۆساید سزا بدریَت و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكه‌كه‌ش بكریَته‌وه , وه‌لیَ دادگا باوه‌رِی وابوو زۆر ئاماژه بۆ ئه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌نجامدراوه ژینۆسایده , به‌ڵام زانیارییه‌كان به‌س نه‌بوون بۆ سه‌لماندنی .كۆمه‌ڵیَك پرسیار پیَویستیان به رونكردنه‌وه‌یه , باشیش بوو ئه‌م پرسیاره‌ت كرد , سه‌ره‌تا باوه‌رِی ئیَمه وه‌ك وزاره‌تت پیَده‌ڵیَم .ئیَمه پیَداچونه‌وه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه وه‌ك ژینۆساید بناسریَت , هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی قوربانیانیش بكریَته‌وه .
دادگای پیَداچونه‌وه پیَیان وایه زیاده‌رِه‌وییه به ژینۆساید بناسریَت , ئه‌وان ته‌رددیان هه‌یه , لیَ پیَیان وایه ئاماژه‌ی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی ژینۆساید هه‌بیَت , به‌ڵام ئیَستا پیَیان وایه زۆر رِۆیشتوون بڵیَن ژینۆسایده .
دادگا پیَیان وایه ئاماژه زۆر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ژینۆساید , به‌ڵام ئه‌م ئاماژانه به‌س نیین بۆ ئه‌وه‌ی دادگا برِیار بدات ژینۆساید رِویداوه , ئه‌له‌میَنته‌كان به‌س نین ,به‌ڵام وه‌ك وزاره‌ت باوه‌رِمان وایه ژینۆساید رِویداوه . دادگا ئیَستا له‌سه‌ر رِاستییه‌كان برِیار نادات , به‌ڵكه له‌سه‌ر سزا یاساییه‌كان برِیار ده‌دات .
پرسیار : شانس هه‌یه به ژینۆساید بناسریَت ؟.
وه‌ڵام :ناتوانم ئیَستا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه , ئیَمه دڵمان خۆش نییه به برِیاره‌كه و رِه‌خنه‌شمان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی به ژینۆساید بناسریَت , به هه‌مان شیَوه قوربانییه‌كانیش قه‌ره‌بووبكریَنه‌وه .
ئه‌گه‌ر دادگای باڵا بگاته ئه‌و برِوایه‌ی بگه‌رِیَته‌وه دادگای پیَداچونه‌وه , ئه‌وجا شانسیَك ده‌بیَت , هه‌ندیَك جار له هۆڵه‌ندا ئه‌مه رِویداوه , دۆسییه‌یه‌ك هیَنراوه‌ته‌وه دادگای پیَداچونه‌وه .ئیَستا ئه‌وان ئیستئنافیان كردووه .
رِاستی له‌به‌رده‌ستدایه ئانرات تاكو عه‌مانی ئه‌رده‌ن ماده‌ی كییاوی گه‌یاندووه , به‌ڵام ده‌بیَت ئه‌وه‌ش بسه‌لیَنین له عه‌مانه‌وه بردویَتییه عیَراق .هه‌روه‌ها ده‌بیَت ئه‌وه‌ش بسه‌لمیَنین كه‌ره‌سته‌كانی ئانرات له درووستكردنی ئه‌و چه‌كه به‌كارهیَنرابیَت له هه‌ڵه‌بجه‌ی پیَدراوه .دیاره خه‌ڵكی دیكه زۆرن چه‌كیان داوه به عیَراق , ئه‌وه‌ی گرنگه بیسه‌لمیَنین به‌و ماده‌یه‌ی ئانرات ئه‌و چه‌كه درووستكراوه له هه‌ڵه‌بجه‌ی پیَدراوه .
پ : ئایا به پیَی دادگا كۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌كان كه گازی كیمیاویان به‌رهه‌م هیَناوه و داوه به عیَراق تاوانبار نین ؟ ئایا وازهیَنان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌م خاڵه‌وه .
وه‌ڵام : ئه‌وه‌ی له لام رِون بیَت و له یادم بیَت 2 كۆمپانیای هۆڵه‌ندی له دۆسییه‌كه ناویان هه‌یه . به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان برِیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌كی كیمیاویدا به عیَراق , ئه‌و 2 كۆمپانیایه هیچكه چه‌كیان نه‌فرۆشته‌وه به عیَراق . پۆلیسی هۆڵه‌ندی لیَكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كیَك له‌و كۆمپانیانه كرد له شاری ئارِنهیَم , ئه‌وه‌ی پیَش برِیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئانرات بوو .ئه‌وه‌ی ئیَمه بزانین ئه‌وان دوای ئه‌و میَژووه رِاوه‌ستاون له ناردنی چه‌كی كیمیاوی بۆ عیَراق .دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان هیچ زانیارییه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه‌ره‌سه‌ی كیمیاویان ناردبیَت بۆ عیَراق .
پرسیار : یانی ناتوانریَت دۆزیان له‌سه‌ر بكریَته‌وه ؟.
وه‌ڵام : لیَكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م كه‌یسه‌وه نه‌بووه , ئه‌وان سه‌رپیَچی دیكه‌یان هه‌بووه , ئه‌وه‌ش پیَش ساڵی 1985 بووه . له دوای ئه‌وه‌ی ناردنی چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراوه بنیَردریَ بۆ عیَراق نه‌یان ناردووه , زانیاریمان نییه ناردبیَتیان , ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به كه‌یسی ئانراته‌وه نییه .
پ : ئه‌م دادگاییه مه‌سروفاتیَكی زۆری بۆكرا , ده‌توانریَت ئه‌و ژماره‌یه‌مان پیَ بووتریَت , چونكه چه‌نده ئه‌و ژماره‌یه به‌رز بیَت ئه‌وه ده‌لاله‌ت ده‌كات له به ته‌نگه‌وه هاتنی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندی له جیَبه‌جیَكردنی عه‌داله‌ت .
وه‌ڵام : زۆر زۆر زۆر .ئه‌م كه‌یسه بۆ هۆڵه‌ندا گرنگ بووه , سنووریَك دانه‌نراوه بۆ خه‌رجی , چونكه دادگاكه گرنگ بوو , بایه‌خی زۆری پیَدرا .
پ : ئایا بودجه‌ی پاریَزه‌ری قوربانیان كیَ دابینی كرد ؟.
وه‌ڵام : نازانم , وه‌لیَ له هۆڵه‌ندا سسته‌میَك هه‌یه , ئه‌وه‌ی داهاتی كه‌مبیَت ده‌وڵه‌ت پاره‌ی پاریَزه‌ری بۆ ده‌دات , من ته‌سه‌ور ده‌كه‌م و بۆی ده‌چم له‌و باره‌یه‌وه ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی دابیَت .
پ : كورده‌كان كه‌ی و چۆن ده‌توانن كه‌ڵك له ئه‌رشیفی دادگایی ئانرات وه‌ربگرن بۆ به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مه‌رگیان به‌رهه‌م هیَناوه بۆیان ؟, یانی به نیاز نین ئه‌م ئارشیفه بخه‌نه خزمه‌ت ده‌زگا كوردییه‌كانه‌وه ؟ . که‌ی ده‌توانن ناوه‌ڕۆکی ده‌کومێنته‌کان ببینن؟.
وه‌ڵام : ئه‌و دۆسییه‌یه كراوه نییه بۆ كه‌س , ده‌شیَت له هه‌ندیَك كاتدا ئه‌وانه‌ی قوربانین ده‌ستیان بگاته به‌شیَك له‌م دۆسیه‌یه له رِیَگای پاریَزه‌ره‌كانیانه‌وه , ئه‌وه‌ش گرانه و كاریَكی سانا نییه .
به‌شیَك له دۆسیه‌كه كراوه بوو له كاتی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه , هه‌ندیَك به‌ش له دۆسییه‌كه كراوه نییه , به‌شی سزادانه‌كه كراوه نییه بۆ خه‌ڵك , دۆسییه‌ی سزا كراوه نییه .
ڵ : ناوی ئه‌و کۆڵمانیایانه‌تان لایه که به‌جۆرێ له جۆره‌کان له بازرگانی ماده و مه‌تریالی ڵه‌یوه‌ستدا به ژاری کیمیاوی ڵشکداریان هه‌بووه؟ ئه‌گه‌ر ئا، بۆ ئاشکرایان ناکه‌ن؟ .
وه‌ڵام :ئه‌توانم شتی گشتی بڵیَم كه له دۆسیه‌كه‌دا هه‌بیَت , ته‌نها ئه‌گه‌ری بوونی یه‌ك كۆمپانیای ئینگلیزی ده‌كریَت , ئه‌ویش به‌ڵگه له سه‌ری نییه , به نیسبه‌ت كۆمپانیا ئینگلیزییه‌كه‌وه ئه‌ویش هیچم نییه له‌سه‌ری كه ده‌ستی هه‌بیَت , ئانرات تاكه كه‌س نه‌بووه ئه‌م بازرگانیه‌ی كردووه .
پ : ئه‌گه‌ر كه‌سانیَك هه‌بن رِه‌گه‌زیان بیانی بیَت ئیَستا له هۆڵه‌ندا بژیَن , به‌شداربن له ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی وه‌كو فرانس ڤان ئانرات , ئاماده‌ن دادگاییان بكه‌ن به هه‌مان شیَوه‌ی ئانرات ؟.
وه‌ڵام : پیَویسته به جوانی گویَبگرین و به وردی سه‌رنج بده‌ین , ئه‌م مه‌وزوعه زۆر لایه‌نی هه‌یه پیَویسته لیَكی جیابكه‌ینه‌وه .
یه‌كه‌مجار پیَویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌مانه‌ویَت دادگاییبكریَت ده‌بیَت گومانلیَكراو بیَت , پیَویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریمان هه‌بیَت له‌و باره‌یه‌وه هه‌نگاو بنیَین . ناكریَت كه‌سیَك له رِواندا كاریَكی كردبیَت لیَره بیگرین , وه‌لیَ ده‌توانین ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریمان له‌سه‌ری هه‌بیَت بۆ ته‌داخولكردن یاخود ئه‌م كاره په‌یوه‌ست بیَت به به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵه‌نداوه , نموونه كه‌سیَك له رِواندا به‌شداری ئه‌نجامدانی ژینۆسایدی كردبیَت و لیَره بژیَت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رِواندایا په‌یماننامه‌مان نییه له‌و باره‌یه‌وه ناتوانین دادگایی بكه‌ین , نموونه هه‌فته‌ی رِابردوو كه‌سیَكی رِواندی له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگ و جینۆساید دادگاییكرا , نه‌مانتوانی له‌سه‌ر جینۆسایده‌كه دادگایی بكه‌ین , چونكه ئیَمه په‌یماننامه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ رِواندا له‌و باره‌یه‌وه . رِاسته ئه‌و كه‌سه لیَره ده‌ژیَت , ده‌توانین له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگ دادگایی بكه‌ین , به‌ڵام له‌سه‌ر تاوانی جینۆساید ناتوانین , چونكه ئه‌و كاره پیَویستی به په‌یماننامه هه‌یه له نیَوان هه‌ردوو وڵات , ئیَمه‌ش نیمانه له گه‌ڵ رِواندایا , ئه‌مه‌ش زۆر قانونییه .دوو ژه‌نه‌راڵی ئه‌فغانیمان به 9 ساڵ و 12 ساڵ زیندانی سزا داوه , كه له هه‌شتاكان خه‌ڵكیان ئه‌شكه‌نجه داوه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان , لیَره‌یا قوه‌تی قه‌زائیمان هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره .
پ : ئایا ده‌زانن كۆماری ئیسلامی ئیَران , له تاوانی هه‌ڵه‌بجه 72 كوردی رِۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی كوشت و چه‌ند كه‌سیَكی دیكه‌شی به دیلی ئیعدام كرد , ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رناخات كۆماری ئیسلامی ئیَران هاوبه‌شه له تاوانی هه‌ڵه‌بجه ؟.
وه‌ڵام : حه‌زه‌كه‌م له‌ناو دۆسیه‌كه‌ی خۆمان بمیَنینه‌وه و ده‌رنه‌چینه ده‌ره‌وه .
پ : ئاماده بوونی چالاكی كۆماری ئیسلامی ئیَران له دادگا , كه بۆخۆی به‌هه‌مان شیَوه‌ی به‌عس تاوانی به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجانداوه , نارِه‌حه‌تی بۆ كورده‌كان درووست ده‌كرد ؟.
وه‌ڵام : ئیَران لایه‌نیَك نه‌بوو له پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه , ئیَران و عیَراق ئاماده بوون له پرۆسه‌كه به‌ڵام لایه‌ن نه‌بوون , هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه . ئه‌وانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه به‌شداربوون بریتی بوون له " قوربانیان , پاریَزه‌ره‌كان , وزاره‌ت " ئیَمه دادگایه‌كی بیَلایه‌نین كه‌س رِۆڵی نییه به‌سه‌رمانه‌وه .
پ : حكوومه‌تی عیَراقی دانیان نا به‌وه‌ی ئه‌نفال ژینۆسایده , ئایا ده‌توانین كه‌ڵك له‌مب رِیاره وه‌ربگرین بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانه له جیهاندا ؟.
وه‌ڵام : ئه‌وان لیَكدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه , هاوكات زانیاری خۆیان هه‌یه , وه‌لیَ ئیَمه به‌و زانیاری و مه‌تریاڵانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمان هه‌یه .
دادگای ئیَره هیچ كاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر نه‌بووه , ته‌نها له رِوی یاساییه‌وه لیَكدراوه‌ته‌وه كه ئانرات به‌شدار نییه له جینۆساید , دارفۆر جینۆسایده , به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌نی سیاسی له پشتیه‌وه‌یه , ناهیَڵیَت به جینۆساید بناسریَت وه‌لیَ بۆ خۆی جینۆسایده .
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه‌ن :
http://www.anfal.be/php/?p=20
http://www.anfal.be/php/?p=21
|
| سه‌رنج |
له ڕۆژی May 26 2010 08:12:03
Last week Jeremy Clark from Adobe and I unveiled the first glimpse of the Wired Reader at TED. Replica Watches Above, you’ll see a video, narrated by Jeremy and Wired Creative Director Scott Dadich, who led our tablet team, that shows more. It explains why the tablet is such a groundbreaking opportunity for magazines such as ours. tiffany jewelry What Jeremy and I showed was not a CGI demo or concept — it was running live code with real copy. The content was created in Adobe InDesign, as is the case for the print magazine, with the same designers adding interactive elements, from photo galleries and video to animations, wow gold along with adapting the designs so it looks great in both portrait and landscape orientation. This is a departure from the usual web model, where a different team repurposes magazine content into HTML, unavoidably losing much of the visual context in the process.buy mbt online Wired.com is not a re-purposed version of the magazine, but rather an separately-produced news service. Although the Wired Reader starts as an AIR app, Adobe has created tools that allow us to easily convert it for major tablet and mobile platforms. mbt shoes for women In Barcelona this week, Adobe announced that AIR would run on Android,women's mbt shoes and Adobe has already announced its Packager for iPhone tool that will allow Flash apps (including AIR) to run on Apple mobile platforms. And AIR already runs natively on Mac, Windows and Linux operating systems. |
|
| سه‌رنجێک بنێره |
|
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
|
| هه‌ڵسه‌نگاندن |
|
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
|
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|