یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت له شاری تاران كرایه‌وه(وینه)
یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت له شاری تاران كرایه‌وه(وینه)
2008 03 03 - 16:05
هه‌والنیری بۆرۆژهه‌ڵات: له بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانی کوردی زانکۆی ته‌ربیه‌ت مهعهللیمی تاران (به‌شی په‌ردیسی که‌ره‌ج) به کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ک له وێنه‌ی شه‌هیدان و برینداربوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت ، یادی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یان کرده‌وه .
له‌و پێشانگایه‌دا پتر له 200 وێنه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و نووسراوه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌کان له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و به گشتی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد به کار هێنراوه.
له یه‌که‌م رۆژی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه‌دا ، کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ پێشوازی گه‌رمیان لێ کرد.
ئه‌م پێشانگایه 13 تا 20ی ره‌شه‌ممه به ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له زانکۆی ته‌ربیه‌ت مه‌عه‌للیم دایره.