ماڵه‌وه
·
ئێمه کێن
·
چــــاڵاکی
·
به‌یاننامه
·
دارایی
·
تاوانباران
·
که‌مپین
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه
وتاره‌کان
چــــاڵاکی
به‌یاننامه
دیــدار
یاده‌کان
فرانس ڤان ئه‌نرات
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومی وێنه
نوسه‌ران
ده‌فته‌ری میوان
كؤبونه وه كان ناوه ند
دواین ووتاره‌کان
له‌بیره‌و...
كوردبوونى ...
شه‌ڕی قڕکر...
لەفتوای خو...
موكەڕەم بە...
وێنه
دادگای شاری ده‌نهاخ (لاهای)
دادگای شاری ده‌نهاخ (لاهای)
برِیاری ژماره : 04-751003\09
رِۆژی بریار : 2005-12-23
رِۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی : 2005-12-23
به‌شی دادوه‌ری : تاوان و سزا
جۆری په‌روانه : دادگاییكردنی سه‌ره‌تایی– فره دادوه‌ری
كورته‌ی ناوه‌رِۆك : دادگا ئه‌م برِیاره‌ی داوه به گویَره‌ی مادده‌كانی 48 وه57 له یاساكانی تاوان و سزا، وه مادده‌ی 8 له یاساكانی سزای جه‌نگ. ئه‌وه ئاشكرا بووه كه كه‌سی گومانلیَكراو به شیَوه‌یه‌كی هۆشیاری وه ته‌نها له‌به‌ر قازانجی خۆی هاوبه‌شییه‌كی زۆری كردوه له هیَنانه‌كایه‌ی پرۆگرامی چه‌كی كیمیاوی له عیَراق، له ساڵه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رِابووردوو. هاوبه‌شیكردنه‌كانی كه‌سی گومانلیَكراو بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانریَت ژماره‌یه‌كی زۆر هیَرش به گازی خه‌رده‌ل بكریَته سه‌ر هاووڵاتیانی بیَ ده‌سه‌لاَت. ئه‌م هیَرشانه به قوورسترین تاوانه‌كانی جه‌نگ داده‌نریَن.
بریاری دادگای شاری ده‌نهاخ، (لاهای)
به‌شی دادگای تاوان
دادگای فره دادوه‌ری
(حوكم)
ژماره‌ی دۆسیه : 04-751003\09
ده‌نهاخ (لاهای)، 23 كانوونی یه‌كه‌م 2005
دادگای شاری ده‌نهاخ، به‌شی دادگای تاوان، ئه‌م بریاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركردووه، له كیَشه‌ی داواكاری گشتی له دژی كه‌سی گومانلیَكراو:
ناوی كه‌سی گومانلیَكراو: --
به‌رواری له دایكبوون: --، شویَنی له‌دایكبوون: --
بیَ ناوونیشان له هوله‌ندا، ئیستا گیراوه له سجنی: --
1. دانیشتنه‌كانی دادگا
لیَكۆلینه‌وه‌كانی دادگا به‌جیَ هیَنراون له دانیشتنه‌كانی دادگادا له‌م رِۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا:
18 مارت 2005، 10 حوزه‌یران 2005، 02 ئه‌یلول 2005، 21 تشرینی دووه‌م 2005، 22 تشرینی دووه‌م 2005، 23 تشرینی دووه‌م 2005، 24 تشرینی دووه‌م 2005، 25 تشرینی دووه‌م 2005، 28 تشرینی دووه‌م 2005، 30 تشرینی دووه‌م 2005، 01 كانونی یه‌كه‌م 2005، 02 كانونی یه‌كه‌م 2005، 05 كانونی یه‌كه‌م 2005، 07 كانونی یه‌كه‌م 2005، 09 كانونی یه‌كه‌م 2005، 23 كانونی یه‌كه‌م 2005.
كه‌سی گومانلیَكراو، ئاماده بووه له دانیشته‌نه‌كانی دادگا و لیَكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل كراوه، بیَجگه له‌م رِۆژانه: 10 حوزه‌یران 2005، 02 ئه‌یلول وه 23 كانونی یه‌كه‌م. كه‌سی گومانلیَكراو به‌رگری لیَكراوه له‌لایه‌ن پاریَزه‌ران: یاساناس ی.پ.ڕ. فان شخایك J.P.A. van Schaik، پاریَزه‌ر له شاری فه‌ینه‌نداڵ؛ وه پاریَزه‌ر: یاساناس ر. خایسن،R. Gijsen پاریَزه‌ر له شاری ماستریخت.
15 كه‌س خۆیان ناونووس كردووه وه‌ك كه‌سانی زه‌ره‌رمه‌ند: (ناوه‌كان).
داواكارانی گشتی ئه‌مانه‌ن: یاساناس: ف. ته‌یفن وه یاساناس: ت. پۆلیَسچوك.
له‌سه‌ر بناغه‌ی بانگهیَشتنی گومانلیَكراو بۆ دادگا و تاوانبار كردنی به تاوانی سه‌ره‌كی، وه‌ك له خاڵی 1 و 2 ئاماژه‌یان پیَدراوه، داوایان كردوه كه‌سی گومانلیَكراو حوكم بدریَت به 15 ساڵ زیندانی . ئه‌و ماوه‌یه‌ی گومانلیَكراو له ته‌وقیفدا ( رِاگرتن ) به‌سه‌ری بردووه له حوكمه‌كه‌ی كه‌م بكریَته‌وه.
هه‌روه‌ها داواكارانی گشتی داوایان كردوه ئه‌و شتومه‌كو كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه (فۆتوكۆپی لیسته‌كه وه‌ك هاوپیَچ له‌گه‌ل ئه‌م بریاره‌دایه) ژماره‌یان دراوه‌تیَ، ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه بگه‌رِیَنریَته‌وه بۆ كه‌سی گومان لیَكراو: ژماره: 4 تاوه‌كو 10، 13 تاوه‌كو 15، 18 تاوه‌كو 20، 23، 24، 27، 28، 29 (بیَجگه له گۆڤاره‌كان). ئه‌و شتومه‌كانه‌ی له لیسته‌كه‌دا ئه‌م ژماره‌یه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان دراوه‌تیَ ده‌پاریَزریَن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مافیان له‌سه‌ری هه‌یه. ژماره‌كان: 1 تاوه‌كو 3، 11، 12، 16، 17، 21، 22، 25، 26، 30 تاوه‌كو 36.
داواكارانی گشتی گه‌یشتونه‌ته ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ، به رِاده‌ی یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی كه كه‌سانی زه‌ره‌رمه‌ند داوایان كردووه، ناوه‌كانیان له سه‌ره‌وه نووسراون، هه‌موویان پیَبدریَت، به گویَره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كاریان پیَكراوه پیَش كاركردن به یاسای تیَرڤه‌ی ((Terwee (ئه‌م یاسایه بلاوكراوه‌ته‌وه له رِۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌ت، ژماره 29، 1993)، كه بریتییه له مه‌بله‌غی: 1500 خلدن، واته: 680.67 ئورۆ (شه‌شسه‌دو هه‌شتا ئورۆ، شه‌ست و حه‌وت سیَنت). داواكارانی گشتی گه‌یشتونه‌ته ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه، به رِاده‌ی دووه‌م: هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی كه‌سانی زه‌ره‌رمه‌ند (ناوه‌كان نووسراون) داوایان كردووه، پیَیان بدریَت، ئه‌و كه‌سانه‌ی تریان (ناوه‌كانیان نووسراون) داواكانیان رِه‌ت بكریَته‌وه.
داواكارانی گشتی ئه‌وه‌یان رِاگه‌یاند كه ئه‌وان نیازیان وایه له كاتیَكی داهاتوودا پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی موڵك‌و ماڵی گومانلیَكراو ده‌ست پیَبكه‌ن، به گویَره‌ی مادده‌ی 36e له یاساكانی تاوان و سزادان.
2. تۆمه‌ته‌كانی خراونه‌ته پاڵ گومانلیَكراو
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ گومانلیَكراو ئه‌مانه‌ن: لیستی تۆمه‌ته‌كان كه له دانیشتنی رِۆژی 10 حوزه‌یران 2005 رِاگه‌یه‌ندراون و زیاتر رِوونكراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بناغه‌ی مادده‌ی 314a له كتیَبی یاساكانی لیَپرسینه‌وه‌ی تاوانكاری . لیستی تۆمه‌ته‌كان له بانگهیَشتی دادگایدا ناونراوه به A. داواكاری ئه‌وه كراوه گۆرِانكاری له لیستی تۆمه‌ته‌كان بكریَت، له كاتی دانیشتنی دادگا له 21 تشرینی دووه‌م 2005. فۆتۆكۆپیه‌كه‌ی له‌ناو فایله‌كه‌دا هه‌یه. رِوونكردنه‌وه‌كان ناونراون به: A1. داواكردنی گۆرِانكاریه‌كان له لیستی تۆمه‌ته‌كان ناونراوه به: A2.
3. نارِه‌زاییه‌كان به‌رامبه‌ر ناشه‌رعیه‌تی بانگهیَشتی دادگایی
3.1 له كاتی دانیشتنه‌كانی دادگا ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایانگه‌یاند كه گوایا بانگهیَشتی گومانلیَكراو بۆ دادگا ده‌بیَت پوچه‌ڵ بكریَته‌وه، به تایبه‌تی به نسبه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رِووداوكان رِوویانداوه هه‌روه‌ك له خاله‌كانی 1 وه 2 دا ناوبراون ، چونكه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه تیایدا رِووداوه‌كان ئه‌نجامدراون به‌م شیَوه‌یه نووسراوه: "به‌هه‌رحاڵ له یه‌ك كاتدا یان له چه‌ند كاتیَكی جیاوازدا، له ساله‌كانی 1986 وه/یان 1987 وه/یان 1988 له عیَراق". ئه‌مه ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده دریَژو به‌رفراوانه كه ده‌سته‌ی به‌رگری (پاریَزه‌ران) ناتوانن تیَیبگه‌ن مه‌به‌ست له‌مه چییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وان ناتوانن به‌رگری بكه‌ن له دژی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ كه‌سی گومانلیَكراو. كه ئه‌مه‌ش ده‌بیَته هۆی پیَشیَل كردنی ئه‌و مافانه‌ی نووسراون له مادده‌ی 6 برِگه‌ی 3 به‌شی a له په‌یمانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ پاریَزگاریكردنی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان (EVRM)
دادگا وا ده‌بینیَت كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی ناوبراوه له دۆسیه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده دریَژه، كه بۆ كه‌سی گومانلیَكراو زۆر ئاشكرا نی یه له دژی چی به‌رگری له خۆی بكات. دادگا وا بیر ده‌كاته‌وه كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ كه‌سی گومانلیَكراو، له‌و ماوه‌ی ناوبراودا، به تایبه‌تی رِووداوه‌كانی خاڵی 1 وه 2 ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌یان تیَدا نی‌یه وه‌ك پیَویست، به‌گویَره‌ی مادده‌ی 261 له یاساكانی لیَپرسینه‌وه‌ی یاسایی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دادگا ئه‌و به‌شه‌ی بانگهیَش كردنی دادگایی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
3.2 هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له كاتی دانیشتنه‌كانی دادگا رِایانگه‌یاند كه گوایا به نسبه‌ت خاڵی 1 ی رِووداوی سه‌ره‌كی، به هۆی به‌كارهیَنانی ووشه‌ی "به‌هه‌رحال هاوكاریكردنی له تاوانه‌كه" زه‌حمه‌ته تیَگه‌یشتنی و له ناوه‌رۆكدا رِیَك ناكه‌ویَت و ماناكانی دژ به یه‌كترن، چونكه له لایه‌ك له‌وه ده‌چیَت ماناكه‌ی ئه‌وه بیَت كه گوایا تاوانی سه‌ره‌كی (جینۆساید)، پیَكه‌وه‌و به كۆمه‌ل ئه‌نجام درابیَت؛ له لایه‌كی تره‌وه مانای ئه‌وه ده‌به‌خشیَت: بۆ رِووداوی 1 ی سه‌ره‌كی هاوكاری كردنی خۆ ئاماده‌كردنی خرابیَته پاڵ.
دادگا برِوای وایه له‌و تۆمه‌ته‌كانی خراونه‌ته پال گومانلیَكراو سه‌باره‌ت به‌و وشانه: "به‌هه‌رحال هاوكاریكردنی له تاوانه‌كه" هیچ نارِیَكییه‌كی تیَدا نی‌یه، چونكه ده‌بیَت به‌م شیَوه‌یه ببینریَت: واته وه‌ك (التهمه البدیله) بۆ تاوانی سه‌ره‌كی. به كورتی ماناكه‌ی ئه‌مه‌یه: (چه‌ند) جاریَك ئه‌نجامدانی تاوانی جینوساید له لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ین التكریتی وه/یان علی حسن المجید التكریتی وه/یان حسین كامیل حسن المجید وه/یان كه‌سانیَكی تر كه تا ئیَستا ئاشكرا نه‌بوون…، واته "پیَكه‌وه وه به كۆمه‌ڵ تاوانه‌كان كراون له‌گه‌ڵ كه‌سانیَكی تر"، واته: ئه‌مه‌ش ده‌بیَته به‌شی سه‌ره‌كی هاوبه‌شی كردن له تاوانه‌كاندا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌م نارِه‌زاییه‌ی ده‌سته‌ی به‌رگری رِه‌ت ده‌كریَته‌وه.
4. نارِه‌زاییه‌كان له‌باره‌ی ده‌سه‌لاتی یاسایی ئه‌م دادگایه
4.1 ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له‌كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا ئه‌وه‌یان رِاگه‌یاند، كه گوایا هاوبه‌شی كردن له تاوانی جینوساید و تاوانه‌كانی جه‌نگ دووشتن پیَكه‌وه به‌ستراوون و به‌دوای یه‌كدا دیَن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دادگایه‌ی شاری ده‌نهاخ ده‌سه‌ڵاتی نی‌یه برِیارده‌ربكات سه‌باره‌ت به تاوانه بنچینه‌ییه‌كه (واته: جینۆساید)، ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌شی نی‌یه برِیار بدات به سه‌ر ئه‌م رِووداوانه‌دا.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پاریَزه‌ران ده‌یڵیَن رِاست و درووست بیَت، ئه‌وا ده‌بیَته هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی داواكاریه‌كه‌ی داواكاری گشتی.
هاوبه‌شی كردن له تاوانیَكدا، ئه‌گه‌ر بیَتو ئه‌و تاوانه جینۆساید یان تاوانی جه‌نگیش بیَت، به گویَره‌ی یاساكای هۆله‌ندا، تاوانیَكی سه‌ربه‌خۆیه و سزا ده‌دریَت. بۆ نموونه: كات و شویَنی دیاری كراوی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه.
ئه‌گه‌ر كه‌سیَكی گومانلیَكراو له سه‌رخاكی هوله‌ندا بژی و هه‌لگری ره‌گه‌زنامه‌ی هوله‌ندی بیَت، ده‌توانریَت بۆ ئه‌م رِووداوانه، واته هاوبه‌شی كردن له‌م تاوانانه‌دا، دادگایی بكریَت له هوَله‌ندا، به گویَره‌ی مادده‌ی 5 له یاساكانی تاوان و سزادان. وه به گویَره‌ی مادده‌ی 2 ی لیَپرسینه‌وه‌ی یاسایی , هه‌روه‌ها به گویَره‌ی ده‌سه‌لاتی تایبه‌تی یاساكانی تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی، نه‌ك ته‌نها دادوه‌ری هوڵه‌ندی به‌لكو دادوه‌ری شاری ده‌نهاخیش ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی پیَدراوه زانیاری له‌م باره‌یه‌وه هه‌بیَت.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایانگه‌یاند به هیچ شیَوه‌یه‌ك پشتگیری لیَ ناكریت له لایه‌ن یاساكانی نیَوده‌وله‌تی یه‌وه. به‌تایبه‌تی به گویَره‌ی تاوانه‌كانی نیَوده‌وڵه‌تییه‌وه كه‌سانیَكی زۆر و چه‌ند رِیكخراویَكی جیاواز به‌شداری تیَدا ده‌كه‌ن. له به‌ر ئه‌مه‌یه هه‌میشه دادگایكردنی ئه‌م حاڵه‌تانه له چه‌ند جیَگایه‌كی جیاواز ده‌كریَت. ئه‌گه‌ر به‌م شیَوه‌یه كار نه‌كریَت ئه‌وا چه‌نده‌ها كه‌سی گومانلیَكراو له سزادان ده‌رباز ده‌بن. ئه‌مه به هیچ شیَوه‌یه‌ك ناكریَت ببیَته هۆی ئه‌وه‌ی واز له ئه‌ركه‌كانی سه‌رشان بهیَنریَت له باره‌ی سزادانی تاوانه نیَو ده‌وله‌تیه‌كان. له‌به‌ر سه‌نگینی ئه‌م تاوانانه ئه‌ركی ئه‌وه‌شمان له سه‌رشانه كه نابیَت هیچ جیاوازییه‌ك بكریَت له نیَوان شیَوه‌كانی به‌شدار بوون له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كاندا.
4.2 ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران بیر‌و بۆچوونیان وایه كه ده‌ڵیَن: گوایا له‌م كیَشه‌یه‌ی له به‌رده‌ستماندایه داوا له دادگا ده‌كریَت رِاده‌ی سزادانی حوكمه‌تی ولاتیَكی تر هه‌ڵبسه‌نگیَنیَت، كه گویا عیَراق له هه‌موو ولاَتیَكی تر ده‌سه‌لاتی زیاتره بۆ دادگا كردنی ئه‌م رِووداوانه‌ی به‌رده‌ستمان , بۆیه حوكمدان به سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كاریَكی نابه‌جیَیه به گویَره‌ی یاساكانی نیَوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م نارِه‌زاییه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشیَت. ولاتی هۆله‌ندا له‌م حاڵه‌ته‌دا حوكمی كه‌سیَك نادات كه به گویَره‌ی یاساكانی نیَوده‌وله‌تی پاریَزراو بیَت (حێانه‌ی قانونی هه‌بیَت). هه‌رچه‌نده پیَویسته له‌سه‌ر دادگا له‌م كیَشه‌یه‌ی به‌رده‌ستیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی ئاشكرا بكات سه‌باره‌ت به تاوانه بنچینه‌ییه‌كان (واته: جینوساید)، كه له لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه ئه‌نجام دراون كه له بانگه‌وازی دادگادا ناویان براوه، به‌لام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیَت كه دادگا حوكمی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات، چونكه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه نابیَته هۆی حوكم دانیان یان سه‌پاندنی لیَپرسینه‌وه‌ی یاسایی به سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌دا.
دادگا هه‌لسه‌نگاندنی خۆی ده‌رده‌برِیَت به‌رامبه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی له بانگه‌وازی دادگادا ناویان براوه وه‌ك ئه‌نجام ده‌ری سه‌ره‌كی جینوساید. دادگا ده‌ڵیت ئه‌م كه‌سانه حاڵی حازر هیچ پله‌یه‌كی فه‌رمیان نه‌ماوه و هیچ (حێانه‌یه‌كی) نیَوده‌وله‌تی نایان گریَته‌وه و یاساكانی نیَوده‌وڵه‌تی دژ به‌وه نی‌یه ئه‌م كه‌سانه حوكم بدریَن به‌رامبه‌ر تاوانانه‌ی كردویانه له كاتیَكدا ده‌سه‌لاتدار بوونه .
ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی نیه به‌و پرسیاره‌وه , ئایا حوكم دانی ئه‌م كه‌سانه ئیَستا كاریَكی مه‌حاڵه یان نابه‌جیَ یه.
سه‌باره‌ت به‌و خاڵه‌ی گوایا عیَراق ولاتیَكه له هه‌موو ولاتانی تر زیاتر ده‌سه‌لاتی یاسایی هه‌یه بۆ دادگاكردنی ئه‌م كیَشه‌یه، دادگا ده‌ڵیَت: به گویَره‌ی یاساكانی نیَوده‌وڵه‌تی، چ تاوانه سه‌ره‌كیه‌كان، ( واته جینوساید)، چ هاوبه‌شی كردنی كه‌سی گومانلیَكراو له‌م تاوانانه‌دا كاریَك نین تایبه‌ت بن به ده‌زگایه‌كی یاسایی دیاریكراو.
5. نارِه‌زاییه‌كان سه‌باره‌ت به قه‌بوول نه‌كردنی داوای داواكاری گشتی
5.1 كۆن بوونی تاوانه‌كان له رِووی یاساییه‌وه، دژایه‌تی دیارده‌ی باوه‌رِپیَكردن، دژایه‌تی ناوه‌رۆكی مادده‌ی 55 برگه‌ی 2 ی یاساكانی تاوان و سزا:
له‌كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایان گه‌یاند: ئه‌م كیَشه‌یه‌ی داواكاری گشتی دایمه‌زراندووه له دژی گومانلیَكراو ده‌بیَت په‌سه‌ند نه‌كریَت، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه گویا ئه‌و كارانه‌ی گومانلیَكراو پیَی هه‌لساوه كۆن بوون له رِووی یاساییه‌وه و كاتیَكی زۆری به‌سه‌ردا چووه، به‌تایبه‌تیش چونكه ئه‌و كارانه‌ی گومانلیَكراو پیَی هه‌لساوه ته‌نها بریتین له سه‌رپیَچی كردنی یاساكانی هیَنانه ژووره‌وه و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شتومه‌كی بازرگانی - (مخالفه القوانین الإستیراد و التێدیر).
له رِۆژی 5 تشرینی یه‌كه‌می 2003 بریاری ئه‌وه دراوه گومانلیَكراو له‌و باره‌یه‌وه ئازاد بكریَت و دادگایی نه‌كریَت.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌تده‌كاته‌وه به‌م شیَوه‌یه‌ی خواره‌وه:
داواكاری گشتی كه‌سیَكه كه ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه شیَوه‌یه‌ك هه‌ڵبژیَریَت بۆ تاوان خستنه پاڵی گومانلیَكراویَك. سه‌رپیَچی كردنی یاساكانی ئابووری لیَره‌دا له ئارادا نی یه. بۆیه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پالڕ كه‌سی گومانلیَكراو به گونجاو داده‌نریَن و پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه به رِیَكوپیَك داده‌نریَت.
5.2 پیَشیَل كردنی پرۆتۆكۆلی شه‌شه‌می یاساكانی ئه‌ورپا بۆ مافی مرۆڤ EVRM
له‌كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایان گه‌یاند: ئه‌م كیَشه‌یه‌ی داواكاری گشتی دایمه‌زراندووه له دژی گومانلیَكراو ده‌بیَت قبوول نه‌كریَت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایی كردنی كه‌سی گومانلیَكراو، لیَره، وه ئاشكرا كردنی ناو‌و نازناوی چه‌ند كه‌سانیَكی تر له كاتی دادگاییكردنه‌كه ده‌بیَته هۆی درووست بوونی ترسیَكی زۆر بۆ دادگایی كردندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تیَیدا ناویان ئاشكرا ده‌بیَت و حوكمدانیان به كوشتن، یان دووچاربوونه‌وه‌یان بۆ كوشتن به‌بیَ دادگایی كردن. ئه‌مه‌ش پیَشیَل كردنی پرۆتۆكۆلی شه‌شه‌می یاساكانی ئه‌وروپا یه بۆ مافی مرۆڤ EVRM.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه. دادگا ئه‌وه ده‌خاته لاوه تا چ رِاده‌یه‌ك مافی مرۆڤ پیَشیَل ده‌كریَت له‌م حاڵه‌ته‌دا. به‌ڵام هه‌ڵسان به دادگاییكردنیَكی بیَلایه‌نی سه‌ربه‌خۆ نابیَت دابنریَت به هۆكاری ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته دادگایی كردنیَكی تر رِووده‌دات و تیَیدا مافه‌كانی مرۆڤ پیَشیَل ده‌كریَت. هیچ بۆچوونیَكی تر رِاست نی‌یه ئه‌وه نه‌بیَت كه وڵاتی هۆله‌ندا ئه‌ركی سه‌ربه‌خۆی سه‌رشانی خۆی به‌جیَبهیَنی له دادگایی كردنی تاوانه نیَوده‌وله‌تیه‌كان.
5.3 پیَشیَل كردنی مادده‌ی 2 وه 3 ی یاساكانی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ EVRM
له دانیشتنه‌كانی دادگادا ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایان گه‌یاند: گوایا مادده‌ی 2 وه 3 یاساكانی مافی مرۆڤ پیَشیَل ده‌كریَت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، به هه رشیَوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌م دادگایی كردنه‌ی ئیَره دوایی پیَبیَت، كه‌سی گومانلیَكراو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا، به تایبه‌تی له عیَراق یان له ئیَران یان له وڵاتیَكی تر دادگایی بكریَته‌وه‌و سزا وه‌ربگریَت. دادگا وا له‌م باسه‌ی ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران تیَگه‌یشتوه كه گوایا: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه وه‌زاره‌تی داواكاری گشتی به‌ده‌ستی هیَناوه، یان پاش ئه‌وه‌ی دادگا ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه وه‌ك به‌ڵگه‌ی سه‌لمیَنراو داده‌نیَت بۆ سزادانی ئه‌م تاوانانه، وڵاتانی تریش ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له دژی كه‌سی گومانلیَكراو به‌كار ده‌هیَننه‌وه.
دادگا ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه له به‌ر ئه‌م هۆیه: پیَشیَلكردنی مه‌بده‌ئی: “ne bis in idem” واته: (دووجار نابیَت كه‌سیَك سزا بدریَت بۆ هه‌مان تاوان)، له كاتیَكی داهاتوودا له لایه‌ن وڵاتیَكی تر، رِیَگه‌گر نی‌یه بۆ وڵاتی هۆله‌ندا بۆ به دادگادانی گومانلیَكراو.
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایانگه‌یاند كه گویا ئه‌م ترسه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌م دادگایی كردنه‌دا وه گومانلیَكراو دادگایی ناكریَن.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه له به‌ر ئه‌م هۆیه: ئه‌مه كاریَك نی‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بیَت به كه‌سی گومانلیَكراوه‌وه. ئه‌مه نارِه‌زاییه‌تییه‌كه كه ده‌بیَت ئه‌و كه‌سانه‌ی تر له كیَشه‌كانی خویاندا ده‌ریببرِن.
5.4 پیَشیَلكردنی مه‌بده‌ئی: به توانایی یه‌كسان (مادده‌ی 6 برِگه‌ی 3b له یاساكانی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ EVRM)
ده‌ستیه‌ی پاریَزه‌ران رِایانگه‌یاند گویا مه‌بده‌ئی "به‌توانایی هاووتا " له‌م كیشه‌ی تاوانه‌دا پیَشیَل كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بیَته هۆی ئه‌وه‌ی پیَشیَل كردنی مافی پرۆسه‌ی دادگاییكردنیَكی ماف په‌روه‌رانه ، به گویَره‌ی مادده‌ی 6 یاساكانی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ.
به گشتی دادگا به‌م شیَوه‌یه ته‌ماشای مه‌بده‌ئی " به‌توانایی هاووتا" ده‌كات:
هاووتایی له نیَوان شكاتكه‌ر و پاریَزه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌یه به شیَوه‌ی پرۆسه‌كه‌وه. بیَگومان نابیَت پاریَزه‌ره‌كان بخریَنه حاڵه‌تیَكی ناهاووتای نا مه‌عقوله‌وه ئه‌گه‌ر به‌راوورد بكریَن له‌گه‌ڵ لایه‌نی شكاتكه‌ر. "به‌توانایی هاووتا " له دادوه‌ریَتی تاوانی نیَوده‌وڵه‌تیشدا پاریَزراوه. سه‌یری كیَشه‌یه‌ی "تادیچ" له دادگای نیَوده‌وله‌تی یوغوسلاڤیا بكه: (ICTY, Tadic, no. IT-94-1-A) ، بریاری دادگای تیَهه‌لچوونه‌وه (محكمه الإستئناف) له 15 ته‌موزی 1999، برگه‌ی 52). هه‌روه‌ك كیَشه‌كه‌ی تادیچ له داگای نیَوده‌وله‌تی یوغۆسلاڤیا، دادگای ئیَمه‌ش دان به‌وه‌دا ده‌نیَت كه پاریَزه‌ران دووچاری ته‌نگوچه‌له‌مه ده‌بنه‌وه له‌م كیَشه‌ی تاوانه‌دا، چونكه ئه‌وه‌نده چرِ و گه‌وره‌یه له پله‌ی كیَشه نیَوده‌وله‌تییه‌كان ده‌ژمیَردریت. هه‌رچه‌نده ده‌بیَت حسابی ئه‌وه بكریَت كه داداگای تاوانی نیَوده‌له‌تی شتیَكی جیاوازه له دادگای تاوانی هۆله‌ندی. به‌ڵام دادگا هه‌رده‌م ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ جیَبه‌جیَكردنی داواكاریه‌كانی ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران به گویَره‌ی توانا. بۆ نموونه: دانانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له یه‌ك پاریَزه‌ر و ته‌رخانكردنی برِآ پاره بۆ ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رِاویَژی پسپۆران له‌م باره‌یه‌وه.
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا رِایان گه‌یاند كه مه‌بده‌ئی "به توانایی هاووتا" پیَشیَل كراوه، چونكه ئه‌وان رِیَگه‌یان پیَنه‌دراوه به هه‌مان شیَوه‌ی داواكاری گشتی، سه‌رچاوه‌یان ده‌ست بكه‌ویَت یان سه‌رچاوه‌كان كۆبكه‌نه‌وه.
داواكاری گشتی هه‌ندیَك دۆكیومیَنتی هه‌لبژاردووه، كه له ریَكخراوی Human Rights Watch وه هه‌ره‌ها له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌رگیرابوون. ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران ده‌ڵیَن كه گوایا ئه‌وان نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ریان هه‌بیَت له هه‌لبژاردنی ئه‌م دۆكیومیَنتانه‌و نه‌یان توانیوه بزانن ئایا هیچ دۆكیومیَنتیَك خراوه‌ته لاوه كه تۆمه‌ته‌كانی گومانلیَكراو سووكتر بكه‌ن.
دادگا ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆیه: دادگا به رِاده‌یه‌كی ماقوول بۆی ده‌رنه‌كه‌وتوه ئایا ئه‌و دۆكیومیَنتانه كاریگه‌ریه‌كیان ده‌بیَت له سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی كه دادگا ده‌یه‌ویَت بیدات.
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا رِایان گه‌یاند كه مه‌بده‌ئی "به توانایی هاووتا" پیَشیَل كراوه، چونكه خۆیان نه‌یانتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا لیَكولینه‌وه بكه‌ن، بۆ نموونه له ولاتانی رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست. هه‌روه‌ها: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پاریَزه‌رانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دانراون بۆ كه‌سی گومانلیَكراو، توانایه‌كی دارایی وا گه‌وره‌یان نی‌یه خۆیان لیَكۆلینه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر رِاستی رِووداوه‌كان یان بگه‌رِیَن به‌دوای هه‌ندیَك شایه‌ددا كه بتوانن تۆمه‌ته‌كان سووكتر بكه‌ن.
دادگا له‌گه‌ل ئه‌و بۆچوونه‌دا نی‌یه، كه گوایا پاریَزه‌ران خۆیان نه‌یانتوانیوه لیَكۆلینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بكه‌ن. ئاشكرایه كه ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران ده‌توانن خۆیان بچن بۆ وڵاتان. ده‌توانن داواكاری پیَشكه‌ش بكه‌ن به دادوه‌ری لیَكۆلینه‌وه (حاكم ته‌حقیق) و داواكاری گشتی بۆ دامه‌زراندنی لیَكۆلینه‌وه. ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران خۆیان له توانایاندا هه‌بوو كه‌سانی پسپۆر بخه‌نه كار. له كاتی نه‌بوونی پاره بۆ به‌جیَهیَنانی ئه‌م كارانه، پاریَزه‌ران ده‌یانتوانی داوای هاوكاری دارایی بكه‌ن، به گویَره‌ی یاسای دابینكردنی خه‌رجیه‌كان له كیَشه‌ی تاواندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران، وه‌ك پیَشه‌كییه‌ك، پاره‌یان دراوه‌تیَ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌سانی پسپۆر بخه‌نه كار.
5.5 پیَشیَل كردنی مافی لیَدوان وه‌رگرتن له شایه‌ده‌كان، چ ئه‌و شایه‌دانه‌ی سه‌لمیَنه‌رن بۆ رِووداوه‌كان، چ ئه‌وانه‌ش سه‌لمیَنه‌رن بۆ رِه‌تكردنه‌وه‌ی رِووداوه‌كان (مادده‌ی 6 برِگه‌ی 3d له یاساكانی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ، EVRM)
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا رِایان گه‌یاند كه گوایا كه‌سی گومانلیَكراو مافی ئه‌وه‌ی ده‌بیَ بدریَتی لیَدوان وه‌ربگیریَت له شایه‌ده‌كان، چ ئه‌وانه‌ی سه‌لمیَنه‌رن بۆ رِووداوه‌كان، چ ئه‌وانه‌ش سه‌لمیَنه‌رن بۆ رِه‌تكردنه‌وه‌ی رِووداوه‌كان. ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِایانگه‌یاند گوایا مافی لیَدوان وه‌رگرتن به‌وه‌ش پیَشیَل ده‌كریَت ئه‌گه‌ر بیَتو ئه‌وان هه‌لیان بۆ نه‌رِه‌خسیَت لیَدوان وه‌ربگرن له‌و شایه‌دانه‌ی كه سه‌لمیَنه‌رن بۆ رِووداوه‌كان، به‌ڵام لیَدوانه‌كانیان پیَچه‌وانه‌ی رِووداوه‌كان ده‌سه‌لمیَنن. به‌م شیَوه‌یه گوایا ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران رِیَگه‌یان لیَ گیراوه به‌ڵگه‌نامه كۆبكه‌نه‌وه بۆ سووك كردنی كیَشه‌كه، یان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسانه‌ی پشتگیری ده‌كه‌ن له بیر‌و بۆچوونه‌كانی كه‌سی گومانلیَكراو، یان ئه‌م بیر‌و بۆچوونانه زیاتر رِوون ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵین كه گوایا مافی دادگایی كردنیَكی رِه‌وا پیَشیَل كراوه. ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران ده‌لیَن ئه‌مه رِووی داوه له كاتیَكدا: شایه‌ده‌كان له ژیَر ناوی: X و Y و [….]، شایه‌ده‌كانی تر (بریتین له: [….], [….]، كه ئه‌مانه كارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری هۆله‌ندی بوون، AIVD). ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران ئه‌و تیَبینیه‌ش ده‌ده‌ن لیَدوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی لیَره‌دا مه‌به‌ستیانه به دوور‌و دریَژی له لایه‌ن دادگاوه خویَندراوه‌ته‌وه.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه ره‌ت ده‌كاته‌وه له حاڵه‌تی شایه‌ته‌كان به ناوی X و Y ، چونكه لیَدوانه‌كانیان به نووسراوی به‌شیَكن له دوسیه‌ی ئه‌م كیَشه تاوانییه. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش هه‌وڵی زۆر درا بۆ لیَدوان وه‌رگرتنی زیاتر لیَیان، به‌ڵام ئه‌م كاره جیَبه‌جیَ نه‌كرا.
به‌نسبه‌ت دانپیَنانی شایه‌د [.…]، دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه دادگا دانپیَنانه‌كانی ئه‌م شایه‌ته وه‌ك به‌لگه‌نامه هه‌رگیز به‌كارناهیَنیَت. به‌نسبه‌ت شایه‌ت به‌ناوی Munninghoff، نارِه‌زاییه‌كه‌كانی پاریَزه‌ران رِه‌ت ده‌كریَته‌وه چونكه ئه‌م كه‌سه له دانیشتنه‌كانی دادگا وه‌ك شایه‌تیَك دانپیَنانی لیَ وه‌رگیرا.
به‌نسبه‌ت هه‌موو شایه‌ته‌كانی تره‌وه ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه ره‌ت ده‌كریَته‌وه، چونكه یان نه‌توانراوه لیَدوانی زیاتریان لیَوه‌ربگیریَت یان لیَدوانه‌كانیان گرنگیه‌كیان نه‌بووه بۆ كیَشه‌كه. خۆیَندنه‌وه‌ی لیَدوانی شایه‌ده‌كان له دانیشته‌كانی دادگادا له‌به‌ر ئه‌وه بووه، چونكه كاریَكی پیَویسته ناوه‌رۆكی دۆسیه‌كه به كورتی له دانیشتنه‌كانی دادگادا ئاشكرا بكریَت.
5.6 پیَشیَل كردنی مه‌بده‌ئی "بیَ گوناهی، پیَش سه‌لماندنی تاوان"، مادده‌ی 6 برگه‌ی 2 ی EVRM:
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنانه‌كانی دادگادا رِایانگه‌یاند كه گوایا داواكاری گشتی به‌شیَكی نووسراوه‌كه‌ی خۆی بۆ تاوانباركردنی كه‌سی گومانلیَكراو داوه به رِۆژنامه‌نووسه‌كان. ئه‌م به‌شه بریتی بووه له پیشاندانیَك به ئامیَره‌كانی مولتیمیدیا. به‌م كاره‌ش كه‌سی گومانلیَكراو به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به ئاشكرا وه‌ك تاوانبار له‌قه‌له‌م دراوه نه‌ك وه‌ك گومانلیَكراو. ئه‌مه‌ش پیَچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئی: "بیَ گوناهی، پیَش سه‌لماندنی تاوانه" .
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه به‌م شیَوه‌یه:
به هیچ شیَوه‌یه‌ك ئاشكرا نی‌یه بۆچی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی داواكاری گشتی ده‌بیَت ببیَته هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی شكاته‌كه‌ی له‌لای دادگا. ئه‌م به‌شه‌ی كه به‌م شیَوه‌یه نیشاندراوه به‌شیَكه له‌و نووسراوه‌یه‌ی داواكاری گشتی بۆ تاوانباركردنی گومانلیَكراو. داواكار ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌لگه‌كانی خۆی ، پاش ته‌واو كردنی لیَكۆلینه‌وه‌كانی، به شیَوه‌یه‌ك پیَشكه‌ش به دادگا بكات و بیسه‌لمیَنیَت كه گومانلیَكراو هه‌ڵساوه به كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پاریَزه‌رانیش هه‌مان ئامیَرو كه‌لوپه‌لیان خراوه‌ته به‌ر ده‌ست بۆ پیَشكه‌ش كردنی به‌رگری نامه‌كه‌یان .
سه‌ره‌رِای قه‌ده‌غه‌كردن و رِیكه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی نابیَت ویَنه‌و فلیم بگیریَت، ویَنه‌ی پشتی سه‌ری گومانلیَكراو له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌لفزیونیدا بلاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه جیَی داخه. پاشان دادگا هه‌ڵساوه به وه‌رگرتنی لیَپرسینه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره دووباره رِوونه‌داته‌وه.
5.7 پیَشیَل كردنی مه‌بده‌ئی مامه‌ڵه كردنی یه‌كسانی
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا رِایانگه‌یاند , گوایا داواكاری گشتی له حاڵه‌تی چه‌ند كه‌سیَكی گومانلیَكراوی تردا , مه‌بده‌ئی یه‌كسانی و مه‌بده‌ئی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌لسوكه‌وتی به‌ئاره‌زوو و بیَ سه‌روشویَنی پیَشیَل كردوه. هه‌روه‌ها بایه‌خه‌كانی كه‌سی گومانلیَكراوی پیَشیَل كردوه، چونكه كه‌سی گومانلیَكراو دادگایی ده‌كریَت ، به‌ڵام وازی له […..], [….]َهیَناوه. كه‌سیَكی تر [….] دوای گرتنی و لیَكۆلینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵی ئازاد كراوه، زانراویشه ئه‌و كه‌سه‌ی دوای ئازادكردنی یه‌كسه‌ر وڵات به‌جیَ ده‌هیَلیَت و ئیتر ئاماده نابیَت له حاڵه‌تی داواكردنیدا.
دادگا له پیَش هه‌موو شتیَكدا باوه‌رِی وایه كه ئه‌م بۆچوونانه هیچ بناغه‌یه‌كیان نی‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی له دانیشتنی دادگای 21 تشرینی دووه‌می 2005 رِایگه‌یاند كه ئه‌و شایه‌ده، به ناوی [….]، تاوه‌كو ئیَستاش وه‌ك گومانلیَكراو له قه‌له‌م ده‌دریَت. واته له‌م كاته‌دا رِوون نه‌بۆته‌وه كه [….] نادریَت به دادگا. پیَشیَل كردنی مه‌بده‌ئی یه‌كسانی له حالی حازردا له ئارادا نی‌یه. ئه‌گه‌ر له حاله‌تیَكیشدا مه‌بده‌ئی یه‌كسانی پیَشیَل كرابیَت، دادگا باوه‌رِی وا نی‌یه ئه‌مه ئه‌بیَته هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی شكاته‌كه‌ی داواكاری گشتی، یان كه‌م كردنه‌وه‌ی سزا بو گومانلیَكراو. بناغه‌ی نارِه‌زاییه‌كانی ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له‌م حاله‌ته‌دا ده‌خریَته قه‌واره‌ی دادوه‌ری نیَوده‌وله‌تی و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشان بۆ به دادگاییدانی ئه‌نجامده‌رانی تاوه‌انه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان.
دادگا ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات كه داواكاری گشتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گومانلیَكراویَك بدات به دادگا و یه‌كیَكی دیكه واز لیَبهیَنیَت. له پاڵ ئه‌وه‌شدا دادگا ده‌ڵیَت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی [….], [….]، له سه‌ر خاكی هۆله‌ندا ناژین و رِه‌گه‌زنامه‌ی هۆله‌ندیان نی‌یه، ناتوانریَت له هۆله‌ندا دادگایی بكریَن. هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌سانه له داوای ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران، سوور بونی ئه‌وان له سه‌ر ئه‌م داوایه، توانرا له كاتی دانیشتنه‌كانی دادگا بهیَنریَن و ئیفاده‌یان لیَ وه‌ربگیریَت. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی شایه‌ده‌كان له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه دڵنیا كرابوون له‌وه‌ی پاش ئه‌وه‌ی شایه‌دی ده‌ده‌ن، ئازادن.
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا ناره‌زاییان ده‌ربرِی كه گوایا به شیوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه كراوه له‌گه‌ل كه‌سی گومانلیَكراو ئه‌گه‌ر به‌راوورد بكریَت به كۆمپانیای KBS و كۆمپانیای Melchemie و كۆمپانیاكانی تری ده‌ره‌وه‌ی ولات كه تاوه‌كو ساڵی 1987 مادده سه‌ره‌كیه‌كانیان فرۆشتوه بۆ درووست كردنی گازی خه‌رده‌ل و گازی ده‌مار (گازی ئه‌عساب). ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران داوای ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌م شیَوه‌ی مامه‌ڵه‌یه ببیَته هۆی قبوول نه‌كردنی شكاتی داواكاری گشتی له‌لایه‌ن دادگاوه، چونكه گوایا ئه‌مه پیَشیَل كردنی مه‌بده‌ئی یه‌كسانی و مه‌بده‌ئی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوكوتی به ئاره‌زووی بآ سه‌رو شویَنه.
دادگا ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و دوو حاله‌ته‌ی كه ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران ناویان بردوون ناتوانریَت به چاویَكی هاووتا ببینریَن له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ گومانلیَكراو. به نسبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی و ولاتن، وڵاتی هۆله‌ندا ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه بۆ به دادگادانیان.
5.8 پیَشیَل كردنی مه‌بده‌ئی "هاوكاری نه‌كردن بۆ تاوانباركردنی خۆیی"
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران له دانیشتنه‌كانی دادگادا ناره‌زاییان ده‌ربرِی كه گوایا ده‌سه‌لاتدارانی ده‌وڵه‌ت به پیَچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئی "هاوكاری نه‌كردن بۆ تاوانباركردنی خۆیی" هه‌ڵسو كه‌وتیان كردووه. ئه‌مه‌ش یه‌كیَكه له مافه‌كانی دادگایی كردنیَكی رِه‌وایانه، له چوارچیَوه‌ی مادده‌ی 6 یاساكانی ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ EVRM. گوایا كه‌سانیَكی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری هۆله‌ندا AIVD په‌یوه‌ندیان كردوه به گومانلیَكراوه‌وه و ئامۆژگاری و رِاویَژی نا رِاستیان داوه‌تیَ و سه‌رلیَشیَویَنه‌ر بوون، به شیَوه‌یه‌ك كه كه‌سی گومانلیَكراویان وا لیَكردوه خۆی بداته به‌ر ته‌وژمی ئه‌م دادگایی كردنه.
دادگا ئه‌م نارِه‌زاییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه ده‌زگای داواكاری گشتی هیچ شتیَكیان رِا نه‌گه‌یاندووه له باره‌ی دادگایی كردنه‌وه. حالی حازر وته‌كانی گومانلیَكراو كه له رِۆژی 6 تشرینی دووه‌می 2003 بلاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كارنه‌هیَنراوه بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پیَویست ناكات مه‌بده‌ئی "هاوكاری نه‌كردن بۆ تاوانبار كردنی خۆیی" باسی لیَوه بكریَت. به هیچ شیَوه‌یه‌ك رِوون نه‌بۆته‌وه بۆ دادگا كه داواكاری گشتی به شیَوه‌یه‌كی هوشیارانه ئه‌م مه‌بده‌ئانه‌ی پیَشیَل كردبیَت، كاتیَك ئه‌م مه‌بده‌ئانه مه‌رجن بۆ پرۆسه‌ی دادگایی كردنیَكی ره‌وایانه.
5.9 دادگایی كردنی گومانلیَكراو به پیچه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌یه‌كی رِیَكو پیَكه
ده‌سته‌ی پاریَزه‌ران نارِه‌زاییان ده‌ربرِی كه گوایا: دادوه‌ری گشتی ئاگاداری ئه‌وه هه‌یه رِووداوو تاوانه‌كانی گومانلیَكراو وه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه وه‌ك به‌ر پرسیاری سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م دراون بۆ تاوانی (جینوساید) له چه‌ند وڵاتیَكی جیاواز لیَكۆلینه‌وه‌ی تاوانكاری له‌سه‌ر ده‌كریَت. گوایا دادوه‌ری گشتی ئه‌و كاره‌ی پشتگوآ خستووه په‌یوه‌ندی بكات به‌و وڵاتانه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م تاوانانه له یه‌ك شویَن كۆ بكریَنه‌وه. پشتگوآ خستنی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن داواكاری گشتی سه‌رپیچی كردنی مه‌بده‌ئی دادپه‌روه‌ریه‌كی رِیَكو پیَكه.
دادگا ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه رِه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵیَت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیَتو دادپه‌روه‌ری رِیَكو پیَك له‌وه‌دا بیَت كه گومانلیَكراوه سه‌ره‌كیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوبه‌ش و به‌شداریان كردوون له‌به‌رده‌م هه‌مان دادگا دادگایی بكریَن بۆ تۆمه‌ته‌كانیان، ئه‌م نارِه‌زایه‌تییه به هه‌مان شیَوه رِه‌ت ده‌كریَته‌وه، گوایا ئه‌م دادگایی كردنه به پیَچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئی دادپه‌روه‌ریه‌كی رِیَكو پیَكه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه له هیچ شویَنیَكی تری سه‌ر رِووی ئه‌م زه‌مینه ئه‌م رِووداوانه‌ی به‌رده‌ستمان نه‌دراون به دادگا وه‌ك تاوانیَكی نیَوده‌وله‌تی دادگایی نه‌كراون.
7. تاوتویَكردن سه‌باره‌ت به تاوانی سه‌ره‌كی خاڵی 1 (جینۆساید)، كه گومانلیَكراو تۆمه‌تبار كراوه.
7.1 سه‌لماندنی ئه‌و رِاستییه‌ی ئایا تاوانی كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید) رِوویداوه یان نا، ته‌نها گرنگ نی‌یه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا خاڵی 1 ی تۆمه‌ته‌كان، (جینۆساید)، سه‌لمیَنراوه به‌سه‌ر گومانلیَكراودا یان نا.
سه‌لماندنی ئه‌و رِاستییه گرنگه، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تیَكیشدا گومانلیَكراو ئازاد بكریَت له تۆمه‌تی خاڵی 1 (جینۆساید). ئه‌مه گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی سه‌لماندنی جینۆسایددا ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمیَنریَت كه تۆمه‌تی جیَگر (التهمه البدیله، لیَره‌دا بریتییه له تۆمه‌تی تاوانه‌كانی جه‌نگ) رِوویانداوه له هه‌لو مه‌رجیَكدا كه ناو ده‌بریَت به "رِووداوه‌كان رِوویانداوه له حاڵه‌تی تیرۆركردنیَكی به‌رده‌وام یان مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌ت كردنیَكی دژ به یاسا، له دژی كۆمه‌ڵیَكی خه‌ڵكی دیاریكراو". ئه‌مه‌ش ده‌بیَته هۆی قورس‌تر كردنی تۆمه‌ته‌كانی گومانلیَكراو.
7.2 به‌گویَره‌ی یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی جینۆساید و یاساكانی تری نیَوده‌وڵه‌تی، دادگاش ده‌ڵیَت: پیَویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی سه‌ره‌كی، جینۆساید، هه‌ر هه‌موویان به‌سه‌ریه‌كه‌وه بسه‌لمیَنریَن، پیَش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و پرسیاره: ئایا كه‌سی گومانلیَكراو هاوبه‌شی تیا كردوه یان نا. خاڵه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی تۆمه‌ته‌كاندا ناوبراون به "ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی"، ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست یه‌ك یان چه‌ند جاریَك ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجام داوه، وه‌ك له مادده‌ی 1 برِگه‌ی 1 تا 5 له یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی جینۆساید نووسراون،
2. ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی تۆمه‌ته‌كاندا ناوبراون به "ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی"، ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه له دژی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گروپیَك له هاوولاتیان، یان به‌شیَك له‌وان.
3. ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیستی تۆمه‌ته‌كاندا ناو براون به "ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی"، ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه به‌نیازی ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه هه‌ر هه‌مووی یان به‌شیَك له‌وان له‌ناوبه‌رن.
خاڵی 1:
دادگا ئه‌وه دیاری ده‌كات: شیَوه‌ی مامه‌ڵه كردن، هه‌روه‌ك له لیستی تۆمه‌ته‌كاندا رِیز كراون، له لایه‌ن "ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی" به‌و كارانه ده‌ژیَردریَن كه ناویان براوه له مادده‌ی 1، برِگه‌ی 1 و 2 له یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی جینۆساید، واته: كوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه وه بریندار كردنی گیانی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه به‌قورسی.
خاڵی 2:
ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا جینۆساید له ئارادایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رِووداوانه‌ی ئه‌نجامدراون پیَی هه‌لساون وه ئه‌و نیازه‌ی هه‌یان بووه بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر هه‌موو یان به‌شیَك له‌و گروپه، ئه‌نجامدرابن له دژی گروپیَكی پاریَزراو. ]پاریَزراون به گویَره‌ی په‌یمانه‌كانی جینۆساید[.
ده‌بآ ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بدریَته‌وه: هه‌روه‌ك له لیستی تۆمه‌ته‌كاندا نووسراون، ئایا تا چ رِاده‌یه‌ك گروپی هاووڵاتیانی كورد (له ناوچه دیَهاته‌كان یان له شاری هه‌ڵه‌بجه)، له ژووروی عیَراق، داده‌نریَن وه‌ك گروپیَكی نه‌ته‌وه‌یی یان وه‌ك گروپیَك هاووڵاتیان، له چوارچیَوه‌ی ئه‌و پیَناسه‌یه‌دا كه كراوه له یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی جینۆساید وه هه‌روه‌ها خودی په‌یمانه‌كانی جینۆساید خۆیشی.
دادگا وای داده‌نیَت كه به شیَوه‌یه‌كی یاسایی و به قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌وه نه‌سه‌لمیَنراوه كورده‌كان له ژووروی عیَراق وه‌ك كۆمه‌لیَك هاوونیشتیمانی ده‌بینریَن، هه‌روه‌ك پیَناسكراوه له یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی جینۆساید.
به نسبه‌ت پیَناس كردنیان وه‌كو گروپیَكی نه‌ته‌وه‌یی، به گویَره‌ی یاساكانی مامه‌ڵه‌كردن له په‌یمانه‌كانی جینۆساید، دادگا له‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ك ئه‌لته‌رنه‌تیڤ داناوه:
- ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه زمان و كلتوریَكی هاوبه‌شیان هه‌یه، یان
- ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه خۆیان به گروپیَكی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نیَن، یان
- كه‌سانیَكی تر، كه ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی جینۆسایدیش ده‌گریَته‌وه، گروپه‌كه به گروپیَكی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نیَن.
(دادگای نیَوده‌ڵه‌تی بۆ وڵاتی رِوه‌ندا (Kayishema, Ruzindana, ICTR، كیَشه‌ی ژماره: ICTR-95-1-T، یه‌كه‌مین پله‌ی دادگا، له 21 مایس 1999، په‌ره‌گرافی 98).
دادگا وای داده‌نیَت كه به شیَوه‌یه‌كی یاسایی و به قه‌ناعه‌ته‌وه سه‌لمیَنراوه كه گروپی نه‌ته‌وه‌یی كورد، وه‌ك نه‌ته‌وه، به گویَره‌ی پیَناسی په‌یمانه‌كانی جینۆساید، ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپیَت وه‌ك له سه‌ره‌وه باسكراون. بۆ ده‌ركردنی ئه‌م بریاره، دادگا ئه‌م به‌لگانه‌ی خواره‌وه‌ی به‌كارهیَناوه:
[….]
خاڵی 3:
ئه‌وه‌ی جینۆساید جیائه‌كاته‌وه ئه‌و نیازه تایبه‌ته‌ییه كه له ئارادایه بۆ قه‌لاچۆ كردنی گروپیَك به ته‌واوی یان به‌شیَكی گروپه‌كه. به‌بیَ هه‌بوونی به‌لگه‌یه‌كی راسته‌وخۆش، بۆ نموونه: دانپیانانه‌كانی (ئیعترافاتی) كه‌سیَك له‌م باره‌یه‌وه، ده‌توانریَت ئه‌م نیازه تایبه‌ته ده‌ست نیشان بكریَت كه ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كی هه‌یانبووه، به هۆی چه‌ند حاڵه‌تیَكه‌وه، وه‌ك له خواره‌وه هاتووه:
به گویَره‌ی برِیاره‌كانی دادگای تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رِۆلیَكی گرنگیان هه‌یه له دیاری كردنی به نیازبوونی ئه‌نجامدانی جینۆساید:
- ئه‌و چوارچیَوه گشتیه كه رِووداوه‌كانی تیَدا ئه‌نجامدراوه؛
- ئه‌و بارودۆخه‌ی كه گروپه پاریَزراوه‌كانی ]پاریَزراون، به گویَره‌ی په‌یمانه‌كانی جینۆساید[ به شیَوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تیایدا بونه‌ته قوربانی، به‌هۆی هه‌لسوكه‌وتی دژ به یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا؛
- قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامدراون؛
- به به‌رده‌وامی لیَدانی ئه‌و قوربانیانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌ندامی گروپیَكی دیاریكراون؛
- دووباره بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی قه‌لاچۆكردن و جیاوازی كردنی رِه‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ئه‌وان؛
- ژماره‌ی قوربانیه‌كان؛
- ئه‌و شیَوه‌یه‌ی تاوانه‌كانی تیَدا ئه‌نجامدراوه؛
- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌نجامده‌ارن تیَیدا چالاك بوون؛
- بیَگومانی له‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست قوربانیه‌كیان قه‌لاچۆ كردوه؛
- رِاده‌ی دڵته‌زیَنی ئه‌و كارانه‌ی جینۆسایدی پیَ ئه‌نجامدراوه؛
- ژماره‌ی جاره‌كانی دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی جینۆسایدی پیَ ئه‌نجامدراوه، له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا؛
- ئه‌و چوارچیَوه سیاسییه گشتییه‌ی كه تیَیدا ئه‌م تاوانانه ئه‌نجامدراون؛
- ئه‌نجامده‌ران رِاگه‌یاندنیان ئاشكرا كردوه له باره‌ی وه‌زعو حاڵه‌تو یان چاره‌نووسی
sarkout
له ڕۆژی March 01 2009 13:39:00
0 سه‌رنج
· ·
سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
Languages
کوردی
عه‌ره‌بی
فارسی
Türkçe
Nederland
Englisch
german
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه
کرته لێره بکه
بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
سه‌کۆی گفتوگۆ
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ARYANAA
25/08/2009 18:33
SLAW WAK HAR TAKIKY KWRD XOM BAXOSH HAL DABYNMAWA KALIRADA DASTY MANDW BWNTAN TWND BGWSH ARAZWY AWA DAKAM AMSAKO PAKA LABARAW PISH CHWNDABIT SARKAWTW BN BO BADY HATNE KWRDSTANIKY XAWAN ALLAW SAR BAXO
sarxil
18/08/2009 17:46
شيَخ خاليد مةحمود ئةحمةد غةوارة نامةى تهديد دةنيَريَ بؤ ئةو كةسانةى لةسةرى دةنووسن و دةليت من 40 كورم هةية وات
baram
10/08/2009 22:10
هيوادارم بتوانم به يام ئاراسته بكه م وناوم باريزراوبيَت ده مه ويت شتى حه ساس بوروزينم.
ooooogoogleooooo
28/07/2009 20:57
salam....am malpere zor zor baswda peshkaha bet ba humau berezik www.bzhmer.com
Copyright © 2008
chaknews.com all rights reserved >