ماڵهوه
·
ئێمه کێن
·
چــــاڵاکی
·
بهیاننامه
·
دارایی
·
تاوانباران
·
کهمپین
پێرستی سهرهکی
ماڵهوه
وتارهکان
چــــاڵاکی
بهیاننامه
دیــدار
یادهکان
فرانس ڤان ئهنرات
پهیوهندی
ئهلبومی وێنه
نوسهران
دهفتهری میوان
كؤبونه وه كان ناوه ند
دواین ووتارهکان
لهبیرهو...
كوردبوونى ...
شهڕی قڕکر...
لەفتوای خو...
موكەڕەم بە...
وێنه
بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی فرانس ڤان ئانرات دەدرێ
بەشی هەواڵ:
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی(چاودێری كوردۆساید) كە كۆپییەكی بۆ كوردستان راپۆرت ناردراوە، ئەگەری ئەوە هەیە لە 24/3/2009، بڕیاری كۆتایی لەسەر سزای سەپاو بەسەر بازرگانی چەكی كیمیاوی هۆڵەندی (فرانس ڤان ئانرات) بدرێت. ناوبراو پێشتر لە دادگای شاری لاهای بە تاوانی هاوبەشی لە تاوانی جەنگ، سزای 17 ساڵ زیندانی بۆ بڕابووەوە.
راگەیەندراوەكە ئاشكرای دەكات كە بە گشتی، 15 سكاڵاكەر سكاڵایان لەسەر ناوبراو تۆماركردووە، لەوانە (عەلی رەحیمی، دانیا عەلی هونەرمەند و رێباز قادر) كە ناسنامەی هۆڵەندییان هەیە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "عەلی رەحیمی كەسایەتی ناسراوی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەندامی دامەزرێنەری چاك "چاودێری كوردۆساید" كۆمیتەی رۆژهەڵات، و یەكێك لە سكاڵاكەرانی دۆسیەی فرانس، ڤان ئانرات و قوربانی چەكی كیمیاوی شاری سەردەشت، رایگەیاند كە لە لایەن پارێزەری قوربانیانەوە (لیس بێت زیخفێڵد) نامەی بۆ هاتووە كە لە 24/3/2009 ئامادەی دادگا بێت". راگەیەندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەگەری ئەوە هەیە لە مانگی داهاتوو، بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی ئانرات لە دادگای باڵای هۆڵەندی بدرێت و تێیدا هاتووە "لەم پرۆسەیە تەنها بە سزاكاندا دەچنەوە نەك بە ڕاستییەكان"، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات ئەگەرێكی بچووكیش لە ئارادایە دادگاییەكە لە سەرەتاوە دەستپێبكاتەوە. ئەوەش دەخاتەڕوو كە وەزارەتی دادی هۆڵەندی داوای قەرەبووی بۆ قوربانیان كردووە، لە كاتی سەركەوتنی لەو داخوازییە، پێویستە بۆ ئەو قوربانیانە، دادگای عێراق و ئێران بڕیار لەسەر ئەو قەرەبووكردنەوەیە بدەن. ئانرات پاش چاوپێكەوتنی لە لایەن كەناڵی نێت ڤێركەوە، لە لایەن داواكاری گشتی فرێد تەیفن دۆسیەی بۆ كرایەوە، كە پێشتر لە پەرلەمانی هۆڵەندی خاتوو كریستا پارلەمانتار لە سەر لیستی ئێس پەی بابەتەكەی وروژاندبوو و داوای سزادانی كردبوو، هەردوو داواكاری گشتی (فرێد تەیفن) و (سیمۆن مینكس) لە پرۆسەی دادگاییەكە داكۆكیان لە بە جینۆسایدناسینی تاوانەكان دژ بە كورد و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و سەپاندنی سزای توند بەسەر (ئانرات)دا كردووە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "چاك توانی سكاڵاكەران بۆ دادگا ئامادە بكات، بەشێك لە هەزینەی پارێزەر دابین بكات، شایەدحاڵ بۆ دۆسیەكە بدۆزێتەوە، ژمارەیەكی زۆر دۆكۆمێنت بدات بە دادگا، گرنگترینیان 20 دۆكۆمێنت بوو لەسەر خودی ئانرات، هاوكات كۆمیتەی هەڵەبجە زۆر كاری مەزنی لەو پێوەندەدا بۆ ئەو دۆسیەیە كرد".
چاودێری كوردۆساید ناسراو بە چاك لە 6/1/2002 بە ناوی كەمپینی هەڵەبجە و ئەنفالەوە دەستبەكار بووە، لە 24/1/2009 ناوی لە ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالكردن و جینۆسایدی گەلی كوردەوە گۆڕاوە بۆ چاودێری كوردۆساید، لە كوردستان و لە ژمارەیەكی زۆر وڵاتان لقی هەیە، ساڵی 2008 زیاتر لە 600 چالاكی ئەنجامداوە.
Link
sarkout
له ڕۆژی March 02 2009 09:26:17
0 سهرنج
· ·
سهرنج
هێشتا هیچ سهرنجێک بوونی نییه
سهرنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژوورهوه ههیه ئهگهر ئهتهوێت سهرنجێک زیاد بکهیت
ههڵسهنگاندن
ئهم بهشهی ههڵسهنگاندن تهنها به ئهندامان تایبهته
تکایه یان بچۆ ژوورهوه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا ههڵنهسهنگێندراوه
Languages
کوردی
عهرهبی
فارسی
Türkçe
Nederland
Englisch
german
پانێڵی چوونه ژوورهوه
ناوی بهکارهێنهر
وشهی تێپهڕبوون
ئهگهر هێشتا خۆت تۆمار نهکردووه
کرته لێره بکه
بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپهڕ
ووشهی تێپهڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشهیهکی تێپهڕوونی تریت ئهوا
کرته لێره بکه
.
سهکۆی گفتوگۆ
سهرهتا پێویستت به چوونه ژوورهوه ههیه بۆ ئهوهی پهیامێک بنووسیت
ARYANAA
25/08/2009 18:33
SLAW WAK HAR TAKIKY KWRD XOM BAXOSH HAL DABYNMAWA KALIRADA DASTY MANDW BWNTAN TWND BGWSH ARAZWY AWA DAKAM AMSAKO PAKA LABARAW PISH CHWNDABIT SARKAWTW BN BO BADY HATNE KWRDSTANIKY XAWAN ALLAW SAR BAXO
sarxil
18/08/2009 17:46
شيَخ خاليد مةحمود ئةحمةد غةوارة نامةى تهديد دةنيَريَ بؤ ئةو كةسانةى لةسةرى دةنووسن و دةليت من 40 كورم هةية وات
baram
10/08/2009 22:10
هيوادارم بتوانم به يام ئاراسته بكه م وناوم باريزراوبيَت ده مه ويت شتى حه ساس بوروزينم.
ooooogoogleooooo
28/07/2009 20:57
salam....am malpere zor zor baswda peshkaha bet ba humau berezik www.bzhmer.com
Copyright © 2008
chaknews.com all rights reserved >