ماڵه‌وه
·
ئێمه کێن
·
چــــاڵاکی
·
به‌یاننامه
·
دارایی
·
تاوانباران
·
که‌مپین
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه
وتاره‌کان
چــــاڵاکی
به‌یاننامه
دیــدار
یاده‌کان
فرانس ڤان ئه‌نرات
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومی وێنه
نوسه‌ران
ده‌فته‌ری میوان
كؤبونه وه كان ناوه ند
دواین ووتاره‌کان
له‌بیره‌و...
كوردبوونى ...
شه‌ڕی قڕکر...
لەفتوای خو...
موكەڕەم بە...
وێنه
سوپاسنامه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك بۆ سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه (چاك)
سوپاسنامه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك بۆ سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه (چاك)
دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی
زۆر ده‌میَكه به ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه لیَره‌و له‌ویَ، شین و شه‌پۆر ئه‌گیَرن، توره‌كه‌ی سواڵ راِئه‌خریَت و بازرگانی پیَوه ئه‌كریَت. ده‌میَكه هه‌ڵه‌بجه ئه‌كریَته ترش وخویَی نوسینی نوسه‌رانی ماستاوچی و گوتاری سیاسه‌تبازنی دوورِوو.
جاران كه ناوی هه‌ڵه‌بجه‌مان ئه‌برد ،كه‌سانیَكی زۆر بوون كه ئه‌یانووت ( ناوچه‌گه‌رییه‌تی عه‌یبه بۆكه‌سیَكی كوردستانی) .
هه‌نوكه‌ش كه شاره‌كه‌م بووه‌ته تایتلی ده‌می ته‌قیوی دیبلۆماسیی سه‌فیر و وه‌زیره ورگ زله‌كان، له زام كولانه‌وه زیاتر ، هیچیان به هه‌ڵه‌بجه پیَشكه‌ش نه‌كرد.
بۆ یه‌كه‌م جار كه وه‌ك مرۆڤیَك ئاسوده بوم ، ئه‌و كاته بوو كه سه‌دام گیرا، ئه‌مرۆ كه وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك له شادی‌دا گریام، ئه‌و كاته بوو كه دادوه‌ری دادگای لاهای داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و پیاوه كرد، كه چه‌كی كیمیایی به سه‌دام فرۆشبوو.
لیَره‌وه پرِ به دڵ سوپاسی كاك ئه‌میر قادر و كاك عه‌لی مه‌حمود ئه‌كه‌م، ده‌ستی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌ڵسوریَنه‌رانی سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه (چاك) ئه‌گوشم. به‌راستی دڵی هه‌ڵه‌بجه تان خۆش كرد ، بۆ یه‌كه‌م جار جینوسایدی كوردتان خسته ناو یاسای سزای نیَونه‌ته‌وه‌یی.
به هیلاكی و شه‌ونخونی ئیَوه بوو ، به هه‌ڵله‌رزینی ئیَوه ، له شه‌قام و مه‌یدانه سارده‌كانی ئه‌ورپا بوو، به دڵسۆزی و بیَگه‌ردی خه‌باتی مرۆڤدۆستانه‌تان بوو، كه دادگا ئه‌و برِیاره‌ی خوڵقاند.
دالیا عه‌لی، ئه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه به سۆزی ده‌نگت، به گیَرِانه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌ی كیمیاخورده‌ت ، گریانی دایكانی هه‌ڵه‌بجه‌ت گه‌یانده دادگای جینۆسایدی كورد، سه‌لماندت كه ده‌نگت نویَنه‌رایه‌تی هه‌ڵه‌بجه ئه‌كات.
چی شك نابه‌م كه پیَشكه‌شتان كه‌م، له ریَز و سه‌رنه‌ویكردن نه‌بیَ بۆتان. به‌لاَم دڵنیام له‌وه‌ى كه ئیَوه سه‌ربه‌رزیتان بۆ خۆتان له دڵی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان ، تۆمار كرد. ئیَوه سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتی به دنیا ناساندنی جینوسایدی كورد بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دادگای لاهای جینوسایدی كورد سه‌لمیَندرا، ئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌ره‌بیش ببیَته پاریَزه‌ری سه‌دام، ناتوانی له سزاى مه‌رگ قوتاری بكات.
هه‌ر خۆش مژده بن خه‌باتكارانی (چاك).
ده با ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومانیان له دڵسۆزی ئیَوه هه‌یه، با له باتی رِاپۆرت نوسین بۆ ئاغاكانیان، با
به‌شیَك له كۆمپانیای حوته‌كانی كوردستان بگویَزنه‌وه بۆ ئه‌وروپا بۆیان ، چونكه به‌رمیله بۆشه‌كان وا خه‌ریكه سه‌ر ئاو ئه‌كه‌ون له كه‌شتییه گه‌نده‌ڵه‌كانیان.
دیسان سوپاس، ده‌ستان ئه‌گوشم
07-12-2005 لاهای
ئانرات كیَیه ؟
ئانرات ناوی ته‌واوی فرانسیسكۆس كۆرنه‌لیس ئه‌دریانۆس ڤان ئانراته له 9ی ئۆگستی 1942 له شاری ده‌نهه‌ڵده‌ری هۆڵه‌ندا له دایك بووه , له ساڵی 1973 چۆته ژنیَفی سویسرا , ژنیَكی پۆڵۆنی هیَناوه‌و كورِیَكی 35 ساڵی لیَ هه‌یه .
له حه‌فتاكان بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی به‌غدای كردووه , بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بۆ نووسینگه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری سویسری – ئیتاڵی به ناوی Ingeco كاری كردووه , له سه‌ره‌تای ده‌ستپیَكی شه‌رِی ئیَران- عیَراق ئه‌و نووسینگه‌یه كاره‌كانی رِاگرتووه .
ئانرات بازرگانیَكی هۆڵه‌ندییه تاوانباره به‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهیَنانی چه‌كی كیمیاوی فرۆشتووه به رِژیَمی عیَراقی , ئه‌و زانیوییه‌تی ئه‌و كه‌ره‌سانه به‌كارده‌هیَنریَن بۆ درووستكردنی چه‌كی كیمیاوی , ئه‌م چه‌كانه به‌كارهیَنراوه دژ به ئیَران له جه‌نگی ئیَران-عیَراق و كورده‌كان له كوردستان .
له رِیَكه‌وتی 23-12-2005 برِیاردرا 15 ساڵ زیندانی بكریَت به تاوانی هاوبه‌شیكردن له تاوانی جه‌نگ , وه‌لیَ برِیاری ئه‌وه درا ده‌ستی نه‌بووه له ئه‌نجامدانی جینۆساید .
دادگای پیَداچونه‌وه بۆ هه‌ردوولایه‌نی قه‌زییه‌كه‌ی ئیستئناف كرده‌وه " ئانرات و وزاره‌ت " , وزاره‌ت داوای ئه‌وه‌ی كرد كه ئانرات پشكداره له ئه‌نجامدانی ژینۆساید .
پرسی ژینۆساید پیَیستی به‌وه‌بوو وزاره‌ت له ئاستیَكی به‌رزتر له رِوی یاساییه‌وه لیَكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاساییان بكردایه له‌سه‌ر ژینۆساید , پیَش ئه‌وه‌ی حوكم بدریَت به به‌شداری له ژینۆساید .
بۆچی له ده‌نهاخ دادگاییكرا .
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا , به‌مه‌رجیَك كه‌سی تاوانبار له هۆڵه‌ندا بژیَت , ئه‌وا به پیَی ئارتكڵی 15 له یاسای تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی د , ه‌توانریَت له هۆڵه‌ندا تاوانبار دادگایی بكریَت .
هه‌موو كه‌سیَك كه گومانی ئه‌وه‌ی لیَبكریَت به‌شداری تاوانی نیَونه‌ته‌وه‌یی كردبیَت و پیَی بنیَته سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته , بۆی هه‌یه دوای بكه‌ون و لیَكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكریَت .
هۆڵه‌ندا بۆته شویَنی خۆشاردنه‌وه‌ی كه‌سانی له‌م چه‌شنه ( مه‌به‌ست ته‌نها ئهۆڵه‌ندا نی‌یه ) , تا ئیَستا 3 ئه‌فغانی دادگاییكراون , 2 له به‌رده‌ستدان , یه‌كیش له رِوانداوه . جگه له‌مانه‌ش دوو كه‌سی دیكه هه‌ن هۆڵه‌ندین "Van A, Guus K " به‌شدارن له تاوانی ناردنی چاك بۆ لیبریا له نیَوان ساڵه‌كانی (2000-2003) .
هه‌وڵدرا ئانرات به به‌شداری له ئه‌نجامدانی جینۆساید سزا بدریَت , مخابن سه‌ری نه‌گرت , لیَره‌دا ده‌توانرا له پیَناسی به‌شداری ئانراته‌وه له پرۆسه‌ی جینۆساید , جینۆسایدی كورد به فه‌رمی له دادگایه‌كی ئه‌وروپی بناسریَت .
sarkout
له ڕۆژی February 22 2008 11:08:06
0 سه‌رنج
· ·
سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
Languages
کوردی
عه‌ره‌بی
فارسی
Türkçe
Nederland
Englisch
german
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
وشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه
کرته لێره بکه
بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
سه‌کۆی گفتوگۆ
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
ARYANAA
25/08/2009 18:33
SLAW WAK HAR TAKIKY KWRD XOM BAXOSH HAL DABYNMAWA KALIRADA DASTY MANDW BWNTAN TWND BGWSH ARAZWY AWA DAKAM AMSAKO PAKA LABARAW PISH CHWNDABIT SARKAWTW BN BO BADY HATNE KWRDSTANIKY XAWAN ALLAW SAR BAXO
sarxil
18/08/2009 17:46
شيَخ خاليد مةحمود ئةحمةد غةوارة نامةى تهديد دةنيَريَ بؤ ئةو كةسانةى لةسةرى دةنووسن و دةليت من 40 كورم هةية وات
baram
10/08/2009 22:10
هيوادارم بتوانم به يام ئاراسته بكه م وناوم باريزراوبيَت ده مه ويت شتى حه ساس بوروزينم.
ooooogoogleooooo
28/07/2009 20:57
salam....am malpere zor zor baswda peshkaha bet ba humau berezik www.bzhmer.com
Copyright © 2008
chaknews.com all rights reserved >