| وێنه |
|
 |
| وه‌ڵامیَك كورت بۆ به‌رِیَز محه‌مه‌د ئیحسان |
وه‌ڵامیَك كورت بۆ به‌رِیَز محه‌مه‌د ئیحسان
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له رِۆژنامه‌ی میدیای ژماره 257 ی به‌رواری 12-9-2006 دا , چاوپیَكه‌وتنیَك له‌گه‌ڵ به‌رِیَز محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه دابرِاوه‌كان ئه‌نجامدراوه , ئه‌وه‌ی چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و وه‌زیره به‌رِیَزه بخویَنیَته‌وه , وا تیَناگات به‌رِیَزی وه‌زیری مافی مرۆڤ بووه له حكوومه‌تیَكدا , كه له سایه‌ی كارگیَرِییه‌كه‌یاندا كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان نانی جۆ نه‌بووه بیخۆن , هه‌زاران خیَزانی ئه‌نفالكراو له وڵاتی گومرگ و نه‌وتا , هیچ كۆمه‌ك و ده‌ستگیرۆییه‌ك نه‌كراون , ده‌یان تاوانكاری ئه‌نفال زۆر تاوانبارتر له فرانس ڤان ئانرات , نه‌ك ته‌نها قه‌ڵه‌و كراون بگره گه‌یشتوونه به پله‌ی به‌رپرسیَتیش .
من ده‌ستخۆشی ده‌كه‌م له كاك محه‌مه‌د ئیحسان كه رِوفاتی پیرۆزی سه‌دان بارزانی ئازیزمانی هیَنایه‌وه كوردستان , وه‌لیَ له یادی نه‌چیَت تاوه‌كو ئه‌وانه‌ی دۆزییه‌وه , به‌سه‌ر چه‌ندین گۆرِی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوه‌كاندا بازی دا , خۆڵی خسته‌وه سه‌ر سه‌ریان و له بیابانه‌كانی باشوور به بیَكه‌سی به جیَیانی هیَشت بۆ چاره‌نووسیَكی نادیار , بۆیه مه‌خابن ئه‌و كاره‌ی ئه‌و نه‌ك برینی سارِیَژ نه‌كرده‌وه , به‌ڵكه قه‌ڵه‌شی نیَوان گه‌لی زیاتر كرد , كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی زیاتر له ده‌ریای بیَكه‌سی و بیَهیواییدا غه‌رقی بیَئومیَدی كرد .
به‌رِیَز جه‌نابی وه‌زیر له چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌یدا , له پرسی چاره‌سه‌ری كه‌ركووك و قه‌راج و كه‌ندیناوه‌وه ده‌گاته سه‌ر دادگاییكردنی فرانس ڤان ئانرات , كۆمه‌ڵیَك سه‌رنج و بیرورِا ده‌دات , منیش وه‌ك كه‌سیَك به‌شداربووی سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م دادگا , كه‌م و زۆر پشكدار بوومه له‌یه‌كه‌م چركه ساتی كیَسه‌كه‌وه , له ته‌رحكردنی فكره‌ی به‌شداری چاك له دادگاییه‌كه و په‌یدا كردنی به‌شیَك باش له سكاڵاكه‌ران و به‌شیَك له شایه‌ده‌كان و به‌خشینی دۆكۆمیَنت و به‌خشینی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌نفال به دادگا " بیَشك له‌و بواره كاك شۆرِش حاجی رِۆڵی باشی هه‌بوو " , تاكو رِیَكخستنی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م هۆڵی دادگا و و په‌یداكردنی پشكیَك له بودجه‌ی پاریَزه‌ر و ... , مافی خۆمه چه‌ند سه‌رنجیَك له‌و باره‌یه‌وه بده‌م .
ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبیَتم , له به‌رواری 17-3-2004 , له به‌رنامه‌یه‌كی كوردستان تیڤیدا , به‌رِیَزی به یاوه‌ری وه‌زیری داد , پشكدار بوون له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر دادگایی فرانس ڤان ئانرات , به‌رنامه‌كه له پیَشكه‌شكردنی رِیَزدار عه‌بدوالرِه‌زاق عه‌لی بوو , له‌و به‌رنامه‌یه به دوادا چونیَكی بچووكم كرد , داوام كرد ئانرات وا له هۆڵه‌نده به دادگایی گه‌یه‌نرا , هیوادارم ئیَوه‌ش جاشه‌كانی كوردستان به دادگایی بگه‌یه‌نن , هه‌رچه‌نده كاكی به‌رنامه دانه‌ر پیَشتر زۆر گه‌رِابوو به دوامانا بۆ ئه‌وه‌ی پشكدار بین له به‌رنامه‌كه‌ی , مه‌خابن نه‌مانی دۆزیبوه‌وه , وه‌لیَ دواتر له‌به‌ر خاتری ناوی پیرۆزی جاش , ته‌له‌فۆنی له‌سه‌رم داخست , هیوادارم ئیَستا جاشه ئازیزه‌كانمان ئه‌و قودسیه‌ته‌ی ئه‌وكاتیان نه‌مابیَت , ناوهیَنانیان یاساغ نه‌بیَت له به‌شیَك له رِاگه‌یاندنه كوردییه‌كان .
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كاك محه‌مه‌د ئیحسان ئه‌گه‌ر له یادی بیَت و هه‌ڵه نه‌بم وتی : با ئه‌و دادگاییه رِابگرین , تاكو خۆمان به باشی ئاماده ده‌كه‌ین بۆی .
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وكات به قسه‌ی كاك محه‌مه‌د ئیحسان بكرابایا , ده‌بوایا ستۆپ له‌و دادگاییه بكردرابایا , ئیتر نازانم رِۆڵی جه‌نابی چی هه‌بووه له دادگاییه‌كه ؟ , ئه‌وه‌ی باش بوو كه‌س گویَی لیَنه‌گرت .
ده‌بوایا به‌رِیَزی بیزانیایه رِاگرتنی ئه‌و دادگاییكردنه له توانای كورددا نی‌یه , چونكه هۆڵه‌ندییه‌كان پیَیان نه‌نگییه هاووڵاتییه‌كیان تاوانیَكی دژ به گه‌لیَكی دیكه ئه‌نجام بدات به‌بیَ سزا وازی لیَبیَنن , ئه‌وان بۆ خۆیان ئانراتیان دۆزیه‌وه‌و گرتیان و دادگاییان كرد , ئیَمه‌ی كورده‌كان ته‌نها هه‌ندیَك ئاسانكاریمان بۆیانكرد و كردمان به قه‌زیه له‌ناو كوردستانیان , ئه‌وان به عه‌قلییه‌تی سه‌رانی كورد بیر ناكه‌نه‌وه , له ناوه‌رِاستی ئه‌مساڵ (2006) تاوانكاریَكی هۆڵه‌ندی دیكه‌شیان سزا دا , كه له لیبریا پشكدار بوو له تاوانی كۆمه‌ڵكوژی .
به‌رِیَزی ده‌ڵیَت : له دادگاییكردنی ئانرات رِۆڵم هه‌بووه , په‌یوه‌ندی رِاسته‌وخۆم له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هۆڵه‌ندی هه‌بوو .
هه‌روه‌سا به‌رِیَزی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 3 – 4 جار داواكاری گشی هۆڵه‌ندی , به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پیَوه كردووه , به‌م هۆیه‌شه‌وه رِۆڵی هه‌بووه له دادگاییكردنه‌كه .
سه‌ره‌تا ناو هیَنانه‌كه هه‌ڵه‌یه , داواكاری گشتی هۆڵه‌ندی نی‌یه , داواكاری گشتی وزاره‌تی دادی هۆڵه‌ندییه , هه‌روه‌ها لام رِوونه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ی بزانیبایه ئه‌وا ده‌یهیَنا ( فریَد ته‌یفن ) , سیَیه‌م پیَمان ناڵیَت له‌و ته‌له‌فۆنه باسی چیكراوه , ئه‌م چی به‌خشیووه به دادگا , مه‌رج نی‌یه ئه‌نجامی ئه‌و ته‌له‌فۆنه له به‌رژه‌وه‌ندی دادگا بوبیَت و كه‌ڵكی بۆ كه‌یسه‌كه هه‌بوبیَت ؟, كیَ ده‌ڵیَت لیَی نه‌پارِاوه‌ته‌وه تاكو دادگاییكردنه‌كه رِابگرتریَت ؟ , وامزانی به‌رِیَزی له جیاتی ته‌له‌فۆنكردن , 3-4 ته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌خشیووه به دادگا , نه‌ك 3-4 مه‌رحه‌بای ته‌له‌فۆنی كردووه , ئه‌ویش بۆیكراوه نه‌ك خۆی كردبیَتی . وه‌لیَ له‌چاو هه‌ندیَك له به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی كورده‌وه , ئه‌گه‌رته‌نها وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی دابیَته‌وه شایانی رِیَز و ستایشكردنه , چونكه هه‌ندیَك له ئه‌وانی دی ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه‌و وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه , نا هه‌قیان مه‌گرن ئه‌وه‌نده فایل زۆره , زۆریان له وشه‌ی وزاره‌تی داد ده‌ترسن .
من وه‌ك كه‌سیَك رِاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم به دادگا و پاریَزه‌ره‌وه نه‌بووه له‌و كه‌یسه , به‌هۆی زمان نه‌زانییه‌وه , وه‌لیَ هیَشتا چه‌ندین ئه‌وه‌نده جاره‌ی به‌رِیَزی ئاماژه‌ی پیَده‌دا , له‌هه‌مان شویَنه‌وه ته‌له‌فۆنیان بۆ كردووم , به‌رده‌وام زانیاریم پیَ به‌خشیوون , ته‌نانه‌ت شه‌وی وا هه‌بووه له‌و ژماره‌یه زیاتر ته‌له‌فۆنم بۆ كراوه , كه‌چی ناڵیَم رِۆڵم هه‌بووه , چونكه من و هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی به‌شدارییانكرد , جگه له سكاڵاكه‌ران , هه‌ر نه‌شبوینایا , دادگاكه هه‌ر ده‌رِۆیی به‌رِیَوه , وه‌لیَ كاره‌كانی ئیَمه وایكرد گرنگی زیاتری پیَبدریَت , به‌شداری ئیَمه باوه‌رِ ناكه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته و رِه‌وتی برِیاره‌كانی دادگا هه‌بوبیَت , جگه له به‌خشینی زانیاری و رِاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندیَك ناوی جیَگا و میَژوو , دیاره وه‌رگیَرِه ئازیزه‌كان به تایبه‌ت به‌ختیار عارف جیَی ستایشكردنه له‌و رِوه‌وه .
باوه‌رِ ناكه‌م به‌رِیَزی له رِیَگه‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌وه , پارچه كاغه‌زیَكی بۆ دادگای هۆڵه‌ندی ناردبیَت , یان شكاتكار و شایه‌دیَكی دۆزیبیَته‌وه , یاخود كۆمه‌كی قوربانیانی كردبیَت بۆ دابینكردنی پاریَزه‌ر , بۆیه رِۆڵی به‌رِیَزی له وه‌ڵامدانه‌وه به ته‌له‌فۆن تیَی نه‌په‌رِاندووه , ئه‌گه‌ر خۆشی ته‌له‌فۆنی بكردایا ئه‌وا ده‌ربرِی ئه‌وه بوو كه ده‌یه‌ویَت پشكدار بیَت له دۆزه‌كه , وه‌لیَ كه بۆیكرابیَت ئه‌وا مانایه‌كی دی ده‌به‌خشیَت , هه‌رچه‌نده میَژوو هه‌مووی وا نووسراوه‌ته‌وه , هه‌میشه له كۆتاییدا ده‌سه‌ڵاتداران له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ویَنای ده‌كه‌ن , هه‌موو كات قازانجی باوكی زۆره و زیان هه‌تیووه , وه‌ك كه‌ركووكییه‌كان ده‌ڵیَن با هه‌شته‌ش له‌سه‌ر مشته بیَت , ئه‌میش با بۆ ئو بیَت .
ئه‌و دۆكۆمیَنتانه‌ی یه‌كلا كه‌ره‌وه بوون له دادگاییه‌كه , كه ئانراتیان گه‌یاند به‌زیندان , هه‌موو یان نووسینی رِۆژنامه‌نووسانی هۆڵه‌ندی یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و شایه‌دحاڵی بیَگانه بوون , یه‌ك پارچه كاغه‌زی له كوردیَكه‌وه نه‌به‌خشرا بوون , بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سیَك یان لایه‌نیَك ئه‌و شه‌كره بشكیَنیَت گوایه له ژیَره‌وه رِۆڵی هه‌بووه جیَی باوه‌رِ نی‌یه , بۆ شكاتكار و پاریَزه‌ری قوربانیانیش , باوه‌رِ ناكه‌م كاك محه‌مه‌د ئیحسان ناویانی بیستبیَت , ئه‌وانیش له ژیانیان گویَیان له ئیسمی به‌رِیَزی ئه‌و نه‌بووه , هه‌رچه‌نده به‌رِیَزی جاری دیكه له په‌یوه‌ند به نووسینی په‌رتووك و گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان له رِۆژنامه‌كانه‌وه وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه , ده‌بوایا ئه‌مجاره خۆی بپاراستایه له لیَدوانی له‌م چه‌شنه , پاراستنی متمانه بۆ مرۆڤ گرنگه !.
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه رِۆڵ و به‌شداری به‌رِیَزیشی , وه‌ك رِۆڵی باڵویَزی عیَراقی له لاهای بوبیَت , به‌رِیَزی ده‌ڵیَت : سه‌فیر كاك سیامه‌ند به‌نا له رِیَگه‌ی باڵویَزخانه‌ی عیَراقی ده‌وریَكی باشی هه‌بوو .
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم , به‌رِیَز باڵویَزی عیَراقی یه‌كجار سه‌ریكرد به دادگایا له ماوه‌ی ساڵیَك و 16 رِۆژی دادگاییه‌كه , له به‌رامبه‌ردا هه‌موو رِۆژیَ نویَنه‌رایه‌تی باڵویَزخانه‌ی ئیَران له دادگا ئاماده بوون .
ئه‌و جاره‌ش مه‌خابن له شانسی كاك محه‌مه‌د ئیحسان , رِیَزدار باڵویَزی كۆماری عیَراقی فیدراڵ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له دادگا مایه‌وه , هۆكاری هاتن و كاری سه‌ره‌كی دۆزینه‌وه‌ی من بوو , دیاره نه‌هاتبوو بۆ ده‌ستخۆشلیَكردن, به‌ڵكه گازمده و به دواداچوونی هه‌بوو له‌سه‌ر نووسینیَكم .
ئه‌گه‌ر به‌رِیَزی بیوتایه دوو نه‌گبه‌تی وه‌ك ساسان ده‌رویَش و دیندار كۆچه‌ر , كه ئه‌وانیش سه‌ر به رِیَكخستنی پارتین , رِۆڵییان هه‌بووه له دادگاییه‌كه , له هه‌موو دانیشتنه‌كانی دادگا ئاماده بوونه , ئه‌وه ده‌م وت سه‌ده‌قتو زۆر رِاسته , وه‌لیَ بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه , قه‌تاو قه‌ت به‌و دوعایه ناڵیَم ئامین , چونكه هه‌ر كوردیَك بۆ یه‌كجاریش ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوبیَت , ئه‌وا به ئه‌ندازه‌ی پشكدارییه‌كه‌ی رِۆڵی هه‌بووه , دادگا ئه‌و پشكدارییه‌یان به كاراترین پشكداری كوردان ده‌زانی له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه .
به‌رِیَزی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات كه رِۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له دادگاكه ده‌ڵیَت : خه‌ڵكی دیكه‌ش له رِیَگای په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی و خۆپیشاندان رِۆڵیَكیان هه‌بووه .
یانی شكاتكردن , پاریَزه‌رگرتن , سكاڵاكه‌ر ئاماده‌كردن , شایه‌د دۆزینه‌وه , دۆكۆمیَنت و به‌ڵگه‌نامه و فلیم پیَشكه‌شكردن هه‌مووی به‌رِیَزی بووه , له‌وانه‌یه تاناكاو فینكیش ئه‌و دۆزیبیَتیه‌وه‌و هیَنابیَتی بۆ دادگا , به وته‌ی به‌رِیَزی ته‌نها رِۆڵه لاوه‌كییه‌كان لایه‌نی دیكه ئه‌نجامیان داوه , چه‌ند كه‌سیَك خۆپیشاندانیان كردووه‌و په‌یوه‌ندی دیپلۆماتییان ئه‌نجامداوه . نازانم له پرۆسه‌ی دادگاییكردندا له وڵاتیَكی دیموكراتی وه‌ك هۆڵه‌نده , په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی چ رِۆڵیَكی ده‌بیَت له كه‌یسیَكی وا گرنگ ؟ , په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌پیَش پرۆسه‌ی دادگا گرنگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاریَزه‌ر , شایه‌د , به‌ڵگه‌نامه , دارایی, كردنه‌وه‌ی دۆسییه له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ... وه‌لیَ دوایی رِۆڵی نامیَنیَت , خۆ له ئه‌وروپا سوڵحی عه‌شایه‌ری و مه‌كته‌بی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌هلی دیوه‌خان بوونیان نی‌یه .
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم ئه‌و دادگاییه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو وه‌ك له‌وه‌ی ئیَمه‌ی كورد ده‌یبینین , نهیَنی گه‌وره‌شی زۆر زیاتر تیَدایه وه‌ك له‌وه‌ی ئیَمه هه‌ستی پیَ ده‌كه‌ین , هه‌ركه‌س و لایه‌نیَك بڵیَت 100% من كردوومه به ناوه‌ندی چاكیشه‌وه , كه رِۆڵی باشی تیَدا هه‌بوو , ئه‌وا رِاست نی‌یه , چونكه پشكداری زۆری بۆ خودی هۆڵه‌ندییه‌كان خۆیان به تایبه‌تی رِاگه‌یاندن و دادوه‌ری هۆڵه‌ندی ده‌گه‌رِِیَته‌وه, وه‌لیَ ئه‌وه باش ده‌زانم , كه ئیَوه‌ی به‌رِیَز له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 3 ته‌له‌فۆنه زیاتر هیچ رِۆڵیَكی ترتان تیَیدا نه‌بووه .
ئه‌گه‌ر دادگا پشتی به به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكۆمیَنتی كورد ببه‌ستایه , بۆ سه‌لماندنی تاوانبار بوونی ئانرات , ئه‌وا ئیَستا ئانرات ئازاد بوو , ته‌ناكا و فینك و چه‌ندین پسپۆری نیَونه‌ته‌وه‌یی و عیَراقی چه‌ك و ... له ژیانمان به كورد نادۆزرانه‌وه , ئه‌و بودجه چل ملیۆن ئیرۆییه‌ی له‌و دۆسیه‌كه خه‌رجكرا , قه‌ت كورد بۆ كاری وا ته‌رخانی ناكات .
با بكه‌وینه ناو پرسیاری جدییه‌وه , ئایا جیاوازی چییه بۆ كورد ؟ , ئه‌گه‌ر به‌رِیَزت ئه‌و كاره‌ت ئه‌نجامدابیَت یان هه‌ڵسورِاوانی ناوه‌ندی چاك " هه‌رچه‌نده چاكیش كارئاسانكه‌ر بووه " , ئه‌مه بۆ هه‌ردوو لا چ فه‌زڵیَكی هه‌یه به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه , به برِوای من پاڵه‌وانانی رِاسته‌قینه‌ی ئه‌و دادگاییه خودی قوربانیانن , ئه‌گه‌ر قوربانی چه‌كی كیمیاوی نه‌بونایا له كوردستان , ئه‌گه‌ر هه‌زارانی وه‌ك مام قادر رِه‌شه هه‌رمیَی و دانیا محه‌مه‌د و عه‌لی رِه‌حیمی و رِیَباز بونیان نه‌بوایه له ناومان , ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه و گۆپته‌په‌و شیَخ وه‌سانان و زیَوه كیمیاباران نه‌كربانایا , ئایا كوردیَك ده‌یویَرا ناوی ئه‌نرات به خراپه بهیَنیَت نه‌ك داوای دادگاییكردنیان بكات ؟ , بۆیه خودی قوربانیان پاڵه‌وانانی رِاسته‌قینه‌ی كیَشه‌كه‌ن , ئه‌وانه‌ی به چه‌كی ئانرات له له‌حزه‌یه‌كدا سه‌رتاپای ژیانیان گۆرِا , ئیتر فه‌زڵ نواندن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هه‌ڵایه‌كی پوچ و بیَمانایه .
من پیَشنیار ده‌كه‌م بۆ به‌رِیَزی , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسیَكی زۆر هه‌ستیاره‌وه هه‌یه , هه‌وڵ بدات له داهاتوودا ئامانه‌ت له وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان بپاریَزیَت , له بواری بازرگانی و پیشه‌سازی نه پاراستنی مه‌له‌كیه‌ی فكری گه‌وره‌ترین تاوانی بازرگانییه , بۆ سیاسه‌ت و رِۆشنبیریش هه‌مان شت درووسته .
له كۆتاییدا پرسیاریَك له به‌رِیَزی معالی وه‌زیر ده‌كه‌م , باشه خۆ ناوه‌ندی چاك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دژ نین تاكو له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌هیَڵین خاوه‌ندارییه‌تی لیَ بكه‌ن " هه‌رچه‌نده چاك یارمه‌تیده‌ر وهاوكاریكه‌ر بووه له دادگاییه‌كه نه‌ك زیاتر " , یاخود ئه‌و كاره ئه‌وان كردوییانه خۆ نه‌چۆته گیرفانی داگیركه‌رانه‌وه , مه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوون سه‌رباری رِاونانی نویَنه‌ری باڵویَزخانه‌ی ئیَران , كۆنترۆڵی وته‌ی شایه‌ده‌كانیان ده‌كرد كه له ئیَرانه‌وه هاتبوون , نه‌ك وته‌كانیان له خزمه‌ت كۆماری ئیسلامی ئیَران بیَت ؟ . كه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه , ده‌بوایا به‌رِیَزی ده‌ستخۆشی لیَ بكردنایا , نه‌ك بییه‌ویَت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 3 ته‌له‌فۆنی خۆی , رِه‌نجی 2 ساڵی ئه‌وان به په‌راویَز بكات , ده‌بوایا نه‌ك ته‌نها ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی چاك بكردابایا , بگره له هه‌موو ئه‌وانه‌شی رِۆڵیان هه‌بووه له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه , له دۆسته هۆڵه‌ندییه‌كان " مارتین و كریستا و پارتی سۆسیالست له پیَش هه‌موانیشه‌وه داواكاریگشتی فریَد ته‌یفن كه به‌شی زۆری فه‌زڵه‌كه بۆ ئه‌و ده‌گه‌رِیَته‌وه " , هاوڵاتییه كورده‌كان كه سه‌ر به 3 پارچه‌ی كوردستان بوون , هه‌موو ئه‌وانه‌ی سكاڵاكه‌ر بوون , یان شایه‌دییان دا , یاخود رِۆژیَك له رِۆژان له‌به‌رده‌م هۆڵی دادگا له‌حزه‌یه‌ك ئاماده بوون و ویَنه‌كانیان له ئه‌رشیف پاریَزراوه , هه‌موو ئه‌و به‌رِیَزانه به پیَی به‌شدارییان رِۆڵیان هه‌بووه له پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه , كه به‌رِیَز داواكاری گشتی , له دوا داواكاری خۆیدا رِۆڵیانی به‌رز نرخاند كاتیَك وتی : بۆ كورد ئه‌م دادگاییه گرنگه , چونكه جیَگای بایه‌خ پیَدانه بۆیان .
وه‌لیَ به داخه‌وه و مه‌خابن ئیَوه‌ی به‌رِیَز له‌و كاته‌دا بایه‌خ و گرنگیتان پیَی نادا .
|
| سه‌رنج |
|
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
|
| سه‌رنجێک بنێره |
|
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
|
| هه‌ڵسه‌نگاندن |
|
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
|
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|