| وێنه |
|
 |
| به‌سه‌ر هاتی ئه‌و عومه‌ر خاوه‌ره‌ی له سه‌رده‌شت نه‌مرد |
به‌سه‌ر هاتی ئه‌و عومه‌ر خاوه‌ره‌ی له سه‌رده‌شت نه‌مرد
ناسر له ته‌بریَز و ماڵماڵ له تاران شه‌هید بوون
باوكی تاكه‌كیژه ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی سه‌رده‌شت
سه‌رگوزشته‌ی رِۆژی هه‌شته‌می دادگایی فرانس ڤان ئه‌نرات له 1-12-2005
داخوا سه‌رده‌شت چه‌ند چیرۆكی كپكراوی وه‌ك چیرۆكی به‌سه‌رهاتی قادری مه‌ولان پووری ته‌مه‌ن 59 ساڵه‌ی تیَدا بیَت , هه‌موو ئازاره‌كانی به كپكراوی له سینه‌ی خۆیدا تاكو ئه‌م چركه ساته زیندانی كردبیَت , چاوه‌رِوانی رِۆژیَك بكات هه‌مووی هه‌ڵرِیَژیَت ؟ , ده‌ردی سه‌رده‌شت به بارستایی گیارِه‌نگ و زه‌نزیران به‌رزه , قینیَكی قول له مه‌رگ , ئاخر گیا رِه‌نگ شاخی ژیانه نه‌ك مه‌رگ .
پیاویَكی به‌خۆ , به به‌رگی كوردی و كڵاو جامانه‌وه , به حه‌مه‌دۆكه باڵا به‌رزه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی ده‌كرد , رِاستگۆیی و دڵ پاكی كوردییانه له سیمای ده‌باری , له‌به‌ر ده‌م دادوه‌ری گشتی و دادوه‌ركان دیكه , به دورایی مه‌تریَك له ئانراتی تاوانبار له‌سه‌ركورسییه‌ك دانیشت .
كاتیَك دادوه‌ری گشتی لیَی پرسی : به كوردی قسه ده‌كه‌یت .
له وه‌ڵامدا وتی : له كوردی زیاتر چی دی نازانم .
دادوه‌ری گشتی : كارت هه‌یه.
وه‌لاَم : كارگه‌ری ده‌كه‌م .
رِاوه‌ستایه سه‌ر پیَ و دوو په‌نجه‌ی رِوو له ئاسمان به‌رز كرده‌وه , به دوای دادوه‌ردا وتی: خودا یارمه‌تیم بدات له حه‌قیقه‌ت زیاتر ناڵیَم .
به بیَ سویَند دانیش هه‌ر رِاستی ده‌ووت , ئه‌م جۆره مرۆڤانه درۆ نازانن .
ئه‌و رِۆژه ساماڵه‌ی ئاسمان له‌به‌ر شینایه‌تی خۆی و تیشكی خۆره‌تاو ئاوی چاوی داده‌هیَنا , چاوه تیژه‌كانیش نایانتوانی رِوو له ئاسمان خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه , نیگا بخه‌نه سه‌ر رِوپه‌رِی ئاسمانی شینی بیَگه‌رد , كاك قادر كه یه‌ك مانگ بوو له پیَشمه‌رگایه‌تی گه‌رِابوه‌وه , خه‌ونه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری زینده‌به‌چاڵ كرد ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیَت منداڵه‌كانی بژیَنیَت , هه‌ر له‌و مانگه‌دا برایه‌كی , كه پیَشمه‌رگه‌ی دیموكرات بوو له چیای قۆچی پشت گوندی مارۆغان شه‌هید ببوو , به ناچاری دریَژه‌ی به رِیَبازی براكه‌ی نه‌دا , خۆی ته‌حویل ده‌داته‌وه , بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و 3 منداڵه‌كه‌ی شه‌رافه‌تمه‌ندانه به‌خیَو بكات .
ده‌وروبه‌ری كاتژمیَر 4 ی پاش نیوه‌رِۆ , له به‌رواری 28-6-1987 , له وه‌رزی پرِ به‌ره‌كه‌تی دره‌و , 4 فرِۆكه‌ی عیَراقی له ئاسمانی سه‌رده‌شت وه‌ك ویَشومه‌ی سه‌ره خۆره ده‌رده‌كه‌ون , ده‌نگیَك نزم له گوندی رِه‌شه هه‌رمیَوه دیَت , ئه‌و گونده 22 ماڵییه‌ی ته‌نها 1 كم به‌لای رِۆژئاواوه له شاره‌وه دووره .
منداڵه‌كانی له‌و كاته‌ی له ده‌م چه‌م له‌بن دارگویَزیَك خه‌ریكی شی‌و لیَ نان ده‌بن , ئه‌ویش له گوندی مه‌ره‌غان كاری خۆی ده‌كات , فرِۆكه‌كان به به‌رچاوییه‌وه رِقی فاشیانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر رِه‌شه هه‌رمیَ و شاری سه‌رده‌شتدا داده‌باریَنن , ئه‌و تاوانه‌ی تا ئه‌و كات هیچ چاویَك نه‌یبینیوه ده‌خولقیَنن . تاوانیَك گه‌وره‌تر له سه‌ری برِاوی قارِنیَ و شه‌رِی 3 مانگه‌ی سنه و یَنه‌ی ئیعدام كراوه‌كانی مه‌ریوان و مهاباد .
قادر قه‌ت دڵی بۆ ئه‌وه نه‌چوو بوو ئه‌و زرمه‌یه , كۆتایی هیَنابیَت به هه‌موو خۆشی و ئاوات و ئامانجیَكی , دوا چركه‌ی خۆشی ئه‌و بوو بیَت له هه‌موو ژیانی , ژیانیَك هه‌موو ده‌م كورد بوون هه‌ژاربونه‌كه‌ی رِیَگر بوونه له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به حه‌زه‌كانی , ئای هه‌ژاربوون و كورد بوون چ نه‌گبه‌تییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ئه‌م مرۆڤانه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه ناوی كوردستانه ! .
منداڵه‌كانی به‌ر كیمیاوی ده‌كه‌ون , یه‌كیان بۆ سه‌بوری دلی مام قادر بۆی رِزگاری نابیَت, كویَر بونه‌وه‌ی ماڵ ئه‌مه‌یه , به‌سواری وڵاخ منداڵه‌كانی بۆ ده‌هیَنن بۆ گوندی مه‌راغان , عومه‌ر خاوه‌ر ئاسا په‌لاماریانی دا , وه‌لیَ ئه‌مان نه یه‌ك نه دوو نه سیَ چووار بوون, پرِ به گه‌روی بۆنیانی كرد , ئه‌می هه‌ڵده‌گرت ئه‌وی دی داده‌نایه‌وه , یه‌ك به یه‌ك ده‌یانی نا به هه‌ناسه‌یه‌وه , پرِ به گه‌روی بۆنیانی ده‌كرد , هه‌ناسه‌كه‌یانی هه‌ڵده‌مژی و قووتیانی ده‌دا , تامیَكی خۆشی ده‌دا به جه‌سته په‌ككه‌وته بیَ ئاواته‌كه‌ی , نایه‌زانی چۆن هه‌ناسه‌یان هه‌ڵمژیَت بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی له لوتی و خۆشییه‌كه له جه‌سته‌ی تا دوا چركه‌ی ژیان بمیَنیَت .
ئاخر ئه‌و به‌خته‌وه‌رترین كاری خۆی كه پیَشمه‌رگایه‌تی بوو واز لیَ هیَنا , ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نان بۆ منداڵه‌كانی په‌یدا بكات ( ناسر و ماڵماڵ ی ته‌مه‌ن 8 ساڵانه‌ی جمكانه _ شاهیَنی كچه گه‌وره‌ی 9 ساڵانه , ژنه‌كه‌شی زگی پرِ بوو له‌سه‌ر مانگ و رِۆژی خۆی بوو ) .
دوای یه‌ك مانگ له گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ناو خیَزانه‌كه‌ی , هیَشتا تیَر بۆنیانی نه‌كرد و له باوه‌شی نه‌نان , وا به برینداری ئیَستا له به‌رده‌میدان , بوونه به جه‌سته‌یه‌كی هه‌نجن هه‌نجن كرا‌و , ته‌نها به هه‌ناسه ماون به جه‌سته هه‌موو گۆرِاون , ناسر و ماڵماڵی قوربانی چه‌كه‌كه‌ی ئانرات له كویَ , ئه‌وانه‌ی پیَش كاتژمیَر 4 له كویَ ؟ , ده‌بیَت عومه‌ر خاوه‌ر چیرۆكی كاك قادری نه‌بیستبیَت ؟ , به‌و شیَوه‌یه په‌لاماری زارۆكه‌كه‌ی دابیَت ؟ .
كه ده‌گه‌نه لای ئاوا ده‌یان بینیَت كه بۆی گیَرِاینه‌وه وتی : تووشی (( سه‌ره‌گیَژه , رِشانه‌وه , به‌لادا ده‌هاتن )).
به په‌له ده‌یانبات بۆ سه‌رده‌شت , له‌ویَوه ده‌یانگه‌یه‌نیَته بانه .
له بانه داوای لیَ ده‌كه‌ن له گه‌رماو بیانشوات , ئه‌ویش به ده‌ستی خۆی ده‌یانشوات , به‌هۆی مناڵه‌كانییه‌وه نه‌خۆش ده‌كه‌ویَت , چاوی كه‌وته ئیَشان و گیانیش كه‌وته خوران , به‌ڵام جه‌رگ حه‌ژمانی لیَ برِیبوو , به ناچاری به دوای سه‌فه‌ری چاكبونه‌وه‌ی مناڵه‌كانی دریَژه به‌گه‌شتی ژیان ده‌دات بۆ ته‌بریَز , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاریَكی كوردی نی‌یه شویَنی مرۆڤ چاككردنه‌وه‌ی تیَدا بیَت له كوردستان .
ناسر له ته‌بریَز ده‌مریَت و ژیانی كچیشی كه هه‌ر نه‌یبینی ئه‌نفال ده‌كریَت
كه ده‌گه‌نه ته‌بریَز , ئه‌و شاره خۆشه بۆیان ده‌بیَت به دۆزه‌خ , پیَستی جه‌سته‌یان ئاوی مه‌رگی لیَ ده‌چۆرِایه‌وه , هه‌موو ببون به بڵقی گه‌وره گه‌وره , له‌به‌ر ئیَشی جه‌سته‌و چاویان هاوارو ناڵه ناڵیان بوو .
له ته‌وریَز پزیشكه‌كان دڵیان سار ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵیَن چاریان لیَره نی‌یه !.
مام قادریش تلۆقی سه‌ر ده‌ستی هه‌ر له‌بانه‌وه ده‌ستی كرد به گه‌وره بونه‌وه .
ژنه‌كه‌ی له ته‌وریَز ژان ده‌یگریَت , نازانیَت بۆ ئیَشی جه‌سته‌ی هاوار بكات یان ژانی مناڵه‌كه‌ی , ده‌ڵیَن ژانی ژن دیاری خوایه بۆ ژنان , ئه‌دی دوو ژانی ئه‌م ژنه دیاری كیَیه ؟ پاش ئیَش و ئازاریَكی زۆر منداڵه‌كه له دایك ده‌بیَت .
به ژنه‌كه‌ك ده‌ڵیَت چیمان بوو ؟ .
ئه‌ویش له وه‌ڵامیدا : كچیَكمان بوو .
ناوی ده‌نیَین ژیان !.
كاك قادر هه‌موو ده‌م یاخی له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و نا یه‌كسانی , باوه‌رِ به ژیان , به كریَكاری و رِه‌نجبه‌ری له منداڵییه‌وه شه‌رافه‌تمه‌ندانه ژیاوه , پاروی سه‌ربه‌رزانه نه‌بیَت تامی نه‌كردووه , چۆن فیَری زمانی فارسی ببیَت , جگه له سه‌ركوت و داگیركاری هیچی دیكه‌ی به دیاری نه‌هیَناوه بۆخۆی و گه‌له‌كه‌ی .
ئه‌ویش وه‌ك هاوچین و به‌شی زۆری هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆی , نه زمانی داگیركه‌ران فیَر بووه , نه توانیوییه‌تی بچیَته قوتابخانه و دوو كلاس بخویَنیَت , ئاخر ئه‌و منداڵه‌كانی وا نه‌بونایه , قه‌ت به نیاز نه‌بوو رِیَی بكه‌ویَته ئه‌م ناوه , ئه‌و بن به‌رد و چیای ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌موو شاره‌زایه , ناوی هه‌موو لوتكه‌و دار‌و به‌رده‌كانی ده‌زانیَت , هه‌رچی گیا‌و بنجی سۆسنایه‌تی هه‌یه ده‌ناسیَت , ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كانی هه‌یه , ئه‌و كورِه چیاییه‌كه‌ی مه‌لا ئاواره‌و سلیَمانی مه‌عینییه .
په‌رستیاره‌كان پیَی ده‌ڵیَن : ئیَوه برِۆن بۆ تاران , 10 رِۆژی دیكه منداڵه‌كه‌تان بۆ ده‌نیَرینه‌وه .
ئه‌و منداڵه‌م به‌جیَ هیَشت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌م رِزگار بكه‌م .
چوین بۆ فرِۆدگا بۆ ئه‌وه‌ی بچین بۆ تاران .
دادوه‌ری گشتی لیَی ده‌پرسیَت : قه‌ت منداڵه‌كه‌ت نه بینییه‌وه .
وه‌ڵام : نا نه‌مبینیه‌وه قه‌ت , هه‌ر نه‌مبینی به چاو , دوایی دووجاری دیكه‌ش چوومه‌وه بۆ ته‌بریَز به دوایدا , هه‌ر نه‌متوانی بیدۆزمه‌وه .
له فرِۆدگا ناسر داوای ئاوی كرد , پیَش ئه‌وه‌ی ئاوی بده‌ینی له‌ویَ ته‌واو بوو , منداڵانی كورد ئاوی ساده‌شیان له دوا چركه‌ی ژیان ده‌ست ناكه‌ویَت , ناسرمان له ته‌بریَز له ناو یه‌خچاڵ به جیَ هیَشت .
ده‌ڵیَن مردووان رِۆژیان ته‌واو ده‌بیَت , چاوه‌رِیَ ده‌كه‌ن منداڵیَكی دی شویَنیان بگرنه‌وه , لیَ ناسر كیژۆڵه‌یه‌ك شویَنی گرته‌وه , كه‌چی ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ئه‌نفالكرا , ده‌بیَت ژیان ئیَستا كچی كیَ بیَت ؟ , ئه‌ویش با له پاڵ 18 پاكیزه‌كه‌ی میسر بیَت .
ماڵماڵ و شاهیَن و دایكیان له تاران هه‌موو مردن
كه گه‌یشتینه تاران , به‌منبوایا فرِۆكه‌كه له بان نه‌خۆشخانه‌كه بنیشتایه‌ته‌وه , رِۆژی دواتر له تاران ماڵماڵیش ته‌واو بوو , به‌ڵام ئه‌و به ئاواتی چۆرِه ئاویَك سه‌ری نه‌نایه‌وه .
ئاگام له خۆم نه‌مابوو , نامزانی هانا بۆ كویَ به‌رم , تاكو سورِاینه‌وه هه‌فته‌ی دی شه‌هیَن و دایكیشی هه‌موو مردن , هه‌رسیَ ته‌رمه‌كه‌م هه‌ڵگرت و گه‌رِامه‌وه ته‌بریَز , ژه‌هره‌كه‌ی ئانرات ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوو هیوای ژیانی بۆمان نه‌هیَشته‌وه .
داخوا مام قادر چه‌نده بیری كردبیَته‌وه , ناویَك بۆ ئه‌و دووانه‌یه‌و شه‌هین هه‌ڵبژیَریَت , چه‌نده دڵی به ناسروماڵماڵ خۆش بووبیَت , چ سوارچاك و قاره‌مانیَكی بۆیان له هه‌ستی خۆی ویَنا كردبیَت ؟ , ئیَستا ویَشومه‌ی مه‌رگ به سانایی هه‌موویان برد . فریای ئه‌وه نه‌كه‌وت ژیان بكات به ناوی كچه ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی , ئاخۆ ژیان ئیَستا ده‌زانیَت كچی عومه‌ر خاوه‌ر و حه‌مه‌دۆكه‌كه‌ی سه‌رده‌شته .
ته‌رمه‌كان ده‌هیَنیَته‌وه رِه‌شه هه‌رمیَ
ته‌رمی 2 منداڵ و خیَزانه‌كه‌ی له تارانه‌وه ده‌هیَنیَته‌وه بۆ سه‌رده‌شت , ناسریشی له‌ته‌بریَزه‌وه بۆ رِه‌وان ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رده‌شت , لیَ كچه زیندووه‌كه‌ی لیَ زه‌وته‌كه‌ن و ده‌یشارنه‌وه , مردوی ده‌ده‌نه‌وه , زیندووش بۆ خۆیان ده‌به‌ن .
4 ته‌رمه‌كه ده‌هیَنیَته‌وه له رِه‌شه هه‌رمیَ ده‌یان نیَژیَت , ئیَستاش دوایی 18 ساڵ له‌و كاره‌ساته جه‌رگبرِه , هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك مام قادر غه‌م و ئازاره‌كانی له‌سه‌ر گۆرِی ناسرو ماڵماڵ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه , له گریان زیاتر هیچی دی له ده‌ست نایات .
ئه‌و پیاوه به شه‌هامه‌ته ئازایه , ده‌یان جار له مه‌رگه‌وه به موو دور بووه , له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌ستی كرده گریان , هه‌موو ئاماده‌بوانیش له گه‌ڵیدا به دادوه‌ریشه‌وه , ئاخر ئه‌م ناسر و ماڵماڵه‌ی مام قادر ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نی‌یه , چیرۆكی رِیالیستی دیرۆكی كوردییه , كیَ هه‌یه چیرۆكه رِاستییه‌كانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده بیَكه‌سه ببیستیَت ناگریَت .
له‌و گونده 22 ماڵییه بچوكه‌ی رِه‌شه هه‌رمیَ , كه له‌سه‌ر هیچ نه‌خشه‌یه‌ك دیار نی‌یه , ئه‌و دوا نیوه‌رِۆیه , به چه‌كی ئه‌نرات كه له دووری یه‌ك مه‌ترییه‌وه گویَی قوڵاخ كردبوو بۆ ئه‌م چیرۆكه تراژیدیایه‌ی مام قادر , جگه له 3 منداڵ و خیَزانه‌كه‌ی ئه‌و , 3 قوربانی دیكه‌ش هه‌بوو :
-مه‌وله‌د زینیَ .
-قادر زینیَ .
-مه‌لا حوسه‌ین .
مام قادر چییه‌تی و چۆن ده‌ژیَت
ئه‌م پیاوه سیما كوردی چاو شینه ددان شاش و واشه سه‌روجامانه له‌سه‌ره , له شاری لاهای سیمای كوردییانه‌ی خۆی نه‌گۆرِی , یه‌كه‌م كورد بوو له میَژوودا , به به‌رگی كوردییه‌وه شایه‌دی له سه‌ر تاوانباریَك بدات , تاوانباره به جینۆساید , ئه‌مرِۆ سه‌لماندی ئه‌وانه‌ی به چه‌كی ئه‌نرات كوژراون هه‌موو ئه‌م به‌رگه‌یان له‌به‌ردا بووه , بۆیه دادگایی ئانرات تۆڵه‌ی ئه‌م مرۆڤه بیَكه‌سانه‌یه .
ئیَستا مام قادر ژنی دووه‌می هیَناوه‌ته‌وه و 6 منداڵی هه‌یه . هه‌رچه‌نده ته‌نگه نه‌فه‌سه‌و گیانی ده‌خوریَت ( به وته‌ی خۆی خورشتی هه‌یه) , ده‌ستی به ته‌واوی كاری پیَ ناكریَت , لیَ بۆ په‌یدا كردنی نانی خانه‌واده‌كه‌ی , ده‌بیَت رِۆژانه هیَزی كاری له بازارِدا به هه‌رزانترین نرخ بفرۆشیَت , سه‌ر هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش چه‌ند ساتیَك ته‌رخان بكات بۆ گریان بۆ رِومه‌تی ئاڵ و واڵی ناسر و ماڵماڵ و شاهیَن و خیَزانه‌كه‌ی , ئه‌وه‌شی ئاشقی چیرۆكی ناسر و ماڵماڵه با گویَ له‌و بگریَت , بزانیَت چۆن رِوحی منداڵه‌كانی ده‌كات به به‌ردا .
وتی : كار نه‌كه‌م نان نی‌یه خۆم و ماڵ و منداڵه‌كه‌م بیخۆین , مه‌جبورم هه‌موو رِۆژ بچم بۆ سه‌ر كار ( ئه‌م ژیانه پرِ مه‌رگه ساته‌ی مام قادر , ته‌نها له توانای ماركسدا هه‌یه گوزارشتی لیَ بكات و رِیَگا چاره‌ی بۆ دابنیَت ! ).
ئه‌و شویَنه‌ی كه منداڵه‌كانیتیَیدا به‌ر گازی كیمیاوی كه‌وتن , هیچكه نه سه‌وزایی لیَ رِوایه‌وه , نه قه‌بوڵی ژیانیش ده‌كات , دار گویَزه‌كه‌ش كه ژوانیان له‌گه‌ڵدا هه‌بوو , له خه‌فه‌تی ناسرو ماڵماڵه‌كه‌ی قادر رِه‌شی پۆشیووه و برِیاری داوه نه‌ژیَته‌وه , ده‌بیَت نه‌وه‌كانی داهاتووی گیارِه‌نگ , حه‌ج نه‌هیَننه ئه‌م قه‌د پاڵه‌و لیَره‌وه هه‌موو شه‌یتانه مرۆڤه‌كان رِه‌جم نه‌كه‌ن ؟؟ .
كاتیَك پاریَزه‌ری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه (چاك ) په‌رتووكی قوربانیانی سه‌رده‌شتی بۆ هیَنا , ویَنه‌ی یه‌كیَك له قوربانییانی پیَ نیشان دا وتی : ئه‌مه ناناسیت ؟ .
دای له پرِمه‌ی گریان و وتی : ئه‌مه شاهیَنه چی ده‌كات لیَره ؟.
دادوه‌ری گشتی رِوی له ئاماده بووان كرد و وتی : كه‌س پرسیاری هه‌یه؟.
كه‌س پرسیاری نه‌بوو به پاریَزه‌ری ئه‌نراتیشه‌وه , كه یه‌كه‌مجار بوو یه‌كیَك ئیزن بده‌ن بیَ پرسیار كردن , ئاخر چ شه‌یتانیَك ده‌توانیَت گومان له‌وه بكات ئه‌م چیرۆكه تاوانی جینۆساید نی‌یه , ئه‌مرِۆ ته‌نها عومه‌ر خاوه‌رمان كه‌م بوو له‌دانیشتنه‌كه‌مان .
دادوه‌ر له كۆتاییدا وتی : چی داواكارییه‌كت هه‌یه ؟.
قادر : داواكارم له دادگا تاوانبار به سزای خۆی بگات .
دادوه‌ری گشتی : ئیَمه‌ش ئه‌م داواكارییه‌مان هه‌یه .
ئه‌مه كاره‌سات و سه‌رگوزشته‌ی كه‌سیَك بوو , تاكو پیَش مانگیَك به‌ر له ده‌ستدانی منداڵه‌كانی پیَشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان بوو , به‌ڵام چه‌ند رِۆژه له لاهای كه‌وتووه , تاكه یه‌ك كه‌سی كۆنه پارته‌كه‌ی سه‌ریان به‌و دادگایه‌دا نه‌كرد , حیزب له خه‌یاڵیَك گه‌لیش له‌خه‌یاڵیَك تر . |
| سه‌رنج |
|
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
|
| سه‌رنجێک بنێره |
|
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
|
| هه‌ڵسه‌نگاندن |
|
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
|
|
| پانێڵی چوونه ژووره‌وه |
ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه کرته لێره بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له ماڵپه‌ڕ
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟ خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته لێره بکه.
|
| سه‌کۆی گفتوگۆ |
سه‌ره‌تا پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت
|
|