ماڵه‌وه · ئێمه‌ ‌کێن · چــــاڵاکی · به‌یاننامه‌ · دارایی · تاوانباران · که‌مپین
پێرستی سه‌ره‌کی
ماڵه‌وه
وتاره‌کان
چــــاڵاکی
به‌یاننامه‌
دیــدار
یاده‌کان
فرانس ڤان ئه‌نرات
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومی وێنه
نوسه‌ران
ده‌فته‌ری میوان
كؤبونه وه كان ناوه ند
دواین ووتاره‌کان
له‌بیره‌و...
كوردبوونى ...
شه‌ڕی قڕکر...
لەفتوای خو...
موكەڕەم بە...
وێنه



ئێران و توركیا لە سەر سنووری خواكورك هێزەكانی خۆیان كۆدەكەنەوە

توركیا هێزەكانی خۆیان لە سەر سنووری خواكورك كۆ دەكەنەوەو سەرچاوەیەكی بەرپرسیش لە ناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، ئەمە بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر گوندەكانی سەر سنووری كوردستان دەزانێت. ئێران و توركیا بە چەكی قورسەوە هێزەكانی خویان لە سێكوچكەی سنووری هەرێمی كوردستان كۆ دەكەنەوەو هێزەكانی پێشمەرگەش رێگا بە چەكدارانی پەكەكە نادەن بێنە نێو گوندە سنوورییەكانەوە. سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبەت بە كوردستان راپورتی راگەیاند كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئێران ژمارەیەكی زۆر لە پاسدارانی خۆی كە ژمارەیان لە (2000) پاسدار تێپەڕدەكات،
سبه‌ی ئه‌مینه‌ کاکه‌ باوه‌ له‌په‌ڕله‌مان دیباتێک له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات
سبه‌ی ئه‌مینه‌ کاکه‌ باوه‌ دیباتێک له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات

بڕیار وایه‌ رۆژی هه‌ینی کاتژمێر 10ی به‌یانی ،‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد و ناوه‌ندی چاک( ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌) دیباتێک له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد(کاڕل بیلد) له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ ، مه‌سه‌لی ژنان له‌ ئێران ئه‌نجام بدات ، که‌ماوه‌یه‌که‌ بریاری له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئازادی سیاسی له‌ زیاد بوندایه‌ و ره‌وشی ژنان و خه‌لکی کوردستان و ئازادیخوازانی ئێران له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌م حکومه‌ته‌ ڕۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتربون ده‌چێت . (ئامینه‌ کاکه‌ باوه)‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کدا ،به‌ مالپه‌ری چاک نیوز ی راگه‌یاند که‌ ئامانجم له‌م دیباته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگی خه‌لکی کوردستان و
نوێنه‌رانی ئامه‌د له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان به‌شه‌ر دێن
نوێنه‌رانی ئامه‌د له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان به‌شه‌ر دێن
ئه‌مڕۆ 20080409 شاندێکی نوێنه‌رانی 17 ڕێکخراوی ئامه‌د سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایان کردبوو و ڕاپۆڕتێکیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئابوری خه‌لکی ئامه‌د دابو به‌ئه‌ردۆگان ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ک پیشه‌ی کۆنی ئاخافتنی کردبوو که‌ کورد بۆی هه‌یه‌ له‌تورکیا زمانی کوردی کۆرش بخوێنی نه‌وه‌ک له‌ قوتابخانه‌کان و دانشگاکان ،نوینه‌رانی ئامه‌د له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌رپرسي لقي ئامه‌دي رێكخراوي مافپه‌روه‌ران "سزگين تانرۆك كۆلۆ" له‌ كاتي راده‌ربڕينه‌كانيدا به‌ ئه‌ردۆگاني گوتووه‌ كه‌ كێشه‌ي هه‌رێمه‌ كوردنشينه‌كان ته‌نها ئابووري نيه‌، به‌لکو سیاسیشه‌ و وه‌پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت ڕیگا چاره‌یه‌کی تر بدۆزێته‌وه‌ ، وه‌ڕه‌خنه‌یان گرتبوو که‌ پۆلیس له‌نه‌ورۆزی ئه‌مسال زۆر لاوبه‌پێي هه‌واڵي "ئاژانسي ئه‌نكا"ي توركيی دیداره‌که‌ی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ل کوردان به‌هۆی شه‌ره‌ قسه‌وه‌ دوای 20 ده‌قیقه‌ کۆتایی هاتوه‌
گرووپێکی ڕادیکاڵی ئیسلامی له‌ سه‌قز سه‌ری لاوێکی کوردیان بڕی .
گرووپێکی ڕادیکاڵی ئیسلامی له‌ سه‌قز سه‌ری لاوێکی کوردیان بڕی .
ڕۆژهه‌لات نیوز

به‌ پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که‌ له‌ شاری سه‌قز و له‌ هێندێک سه‌رچاوه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، گرووپێکی ئیسلامی که‌ خۆیان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی ئیسلام و که‌سانێک که‌ فه‌رمانی جیهاد له‌ دژی کوفر به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ناساندووه‌، سه‌ری لاوێکی ئه‌و شاره‌یان بڕیوه‌ ...
به‌م پێیه‌ لاوێک به‌ ناوی " شۆڕش سه‌لیمی فه‌ڕ " له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ ئیسلامییه‌ ڕادیکاڵه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ گۆیا له‌ دژی ئیسلام بووه‌ و کوفری کردووه‌، به‌ ده‌ستی یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ڕادیکاڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ به‌ ناوی " ئه‌رسه‌ڵان ڕه‌زایی " له‌ ناوچه‌ی " ساڵح ئاوا " ی شاری سه‌قز سه‌ری بڕدراوه‌ و له‌ له‌شی جیا کراوه‌ته‌وه‌‌
به‌ره‌و 108مین ساڵڤه‌گه‌ری له‌دایک بوونی پێشه‌وای نه‌مری کوردان قازی محه‌ممه‌د
یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشه‌وای گه‌لی کورد، قازی محه‌ممه‌د رۆژی 1ی مای 1900 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایک بووه‌. هه‌ل و مه‌رجی مێژوویی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌دایک بوون، په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌ کردنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و شوێنی ئه‌و له‌ گه‌شه‌ کردنی ره‌وتی خه‌باتی گه‌لی کورد له‌ کوردستان به‌ گشتی و له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی ئه‌و باسانه‌ن که‌ پێویست به‌ لێکۆلینه‌وه‌ و له‌سه‌ر دوان ده‌که‌ن.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هاوکات له‌ گه‌ڵ گاندی و نێلسۆن مه‌ندێلا پێی نایه‌ مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و هه‌رکامیان له‌ شوێنی ژیانی خۆیاندا به‌ به‌رزترین پله‌کانی گه‌یشتن. خاڵی هاوبه‌شی هه‌رسێک ئه‌و رێبه‌رانه‌ دژایه‌تیان له‌ گه‌ڵ توندو تیژی و لایه‌نگری له‌ ئاشتی و دێموکراسی و دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی مرۆڤ به‌ ده‌ستی مرۆڤ بوو. هه‌م گاندی و هه‌میش نێلسۆن ماندێلا له‌ ئه‌فریقای باشووری خوێندیان ته‌واو کردبوو، به‌ڵام پێشه‌وا له‌ کوردستان و له‌ دورگه‌ی دوور له‌ پێوه‌ندیه‌کانی به‌رینی ناونه‌ته‌وایه‌تی بوو به‌ خاوه‌نی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی که‌ ئه‌مرۆ نه‌ته‌نیا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بگره‌ هه‌موو گه‌لی کورد به‌ پێشه‌وای خۆی ده‌زانێ. پێشه‌وا له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتره‌کاندا و له‌ تاریکی دیکتاتۆری ئێراندا بانگه‌وازی دێموکراسی، ئاشتی و خه‌بات دژی فاشیسم و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی به‌رز کرده‌وه‌.
شاندی پارت و رِیَكخراوه‌ كوردییه‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی ده‌كه‌ن
چالــاکیچاكنیوز –تایبه‌ت

به‌ پیَی رِاپۆرتی رِۆژنامه‌ی ویفاقی دیموكراتی كوردی له‌ هۆڵه‌ندا , دویَنیَ سیَشه‌ممه‌ 8-4-2008 شاندیَكی پارت و رِیَكخراوه‌ كوردییه‌كان كه‌ پیَكهاتبوون له‌ به‌رِیَزان رِیاز حه‌مۆ نویَنه‌ری پارتی یه‌كیَتی كورد له‌ هۆڵه‌ندا , نه‌دیم یوسف نویَنه‌ری پارتی وفاقی دیموكراتی كورد له‌ سوریا,لقمان مه‌جید پارتی یه‌كیَتی كورد , یاسر له‌ پارتی ئازادی , سیدار بنگۆل له‌ پارتی سۆسیالست و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و شاعیر و نووسه‌ر حه‌نیف یوسف , هه‌روه‌ها عه‌لی مه‌حمود له‌ ناوه‌ندی چاك – كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا , سه‌ردانی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایان كرد , له‌ په‌رله‌مان به‌شیَوه‌ی فه‌رمی له‌ لایه‌ن به‌رِیَز هاك جان ئۆرمل سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان , هاری فان بۆمڵ به‌رپرسی دۆسییه‌ی مافی مرۆف هه‌روه‌ها سكرتیَره‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان پیَشوازییان لیَكرا .شانده‌كه‌ نامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ سوریا به‌ گشتی وه‌ تاوانه‌كان به‌عس له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به‌ تایبه‌تی پیَشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد , جگه‌ له‌م پارت و رِیَكخراوانه‌ ژماره‌یه‌ك دیكه‌ له‌ پارت و لایه‌نی دیش واژۆیان له‌سه‌ر كردبوو , تیایدا داوا له‌ په‌رله‌مان كرابوو هه‌ڵویَستی وه‌ربگرن له‌ ئاست تاوانه‌كانی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد , هه‌روه‌ها داوا كرابوو تاوانكاران پیَویسته‌ بدریَنه‌ دادگا , ئه‌مه‌و په‌رله‌مانتارانی هۆڵه‌ندی به‌ڵیَنیان دا ناوه‌رِۆكی نامه‌كه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ژنده‌ی گفتوگۆی ئاینده‌یانه‌وه‌ .
سبه‌ی له‌ چه‌مچه‌ماڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت 601 خانوو بۆ ئه‌نفالكراوان دروست ده‌كات
چاكنیوز

سبه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان ( نیَچیرڤان بارزانی) به‌ردی بناغه‌ی 601 خانوو ب خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان داده‌نیێت . ماڵپه‌رِی په‌یامنیَر نووسیویه‌تی " له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ (ئاژانسی ڵه‌یامنێر)ی راگه‌یاند:
" ڵرۆژه‌كه‌ 3 هه‌زار خانوو له‌خۆی ده‌گرێت، به‌لاَم به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا كه‌ سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت وابڕیاره‌ له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی 601 خانوو دابنرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیاریه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ بۆخانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان".
ئیَمه‌ش ده‌پرسین به‌رِیَز بارزانی ئه‌م دیارییه‌ی له‌ كویَ بوو ؟, ئایا له‌ گیرفانی خۆیه‌تی یان له‌ سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ته‌ ؟, ئه‌گه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ته‌ ئیتر دیاری چی ؟, پیَویسته‌ نیَچیروان سبه‌ی داوای لیَبوردن له‌ ئه‌نفالكراوان بكات , و په‌یمان بدات ئیتر پاریَزگاری له‌ ئه‌نفالچییه‌كان نه‌كات , كه‌ هه‌ر ئیَستا سه‌دان مۆره‌ی گرنگ له‌ باوه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان پاریَزراوه‌ .
له‌ رِیَگه‌ی مام عه‌لی رِه‌حیمییه‌وه‌ , ئه‌مجاره‌ش ویَنه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر چووه‌ ناو كۆنگره‌ی جیهانی چ
چالــاکیچاكنیوز-تایبه‌ت

له‌ رِۆژانی 8 بۆ 18 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری لاهای هۆڵه‌ندا كۆنفرانسی دووه‌می نیَونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی (OPCW ) به‌سترا , نویَنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌شداربوون كه‌ په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوییان واژۆ كردووه‌ , له‌ كۆنگره‌كه‌دا وه‌ك كورد ته‌نها سه‌رده‌شتییه‌كان پشكدار بوون , دویَنیَ ده‌نگیَك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانیترین شاری جیهان نه‌بوو , ئه‌و شاره‌ی گه‌وره‌ترین قوربانی چه‌كی كیمیاویه‌و ناوی چۆته‌ گینزه‌وه‌ , ئه‌مرِۆ مام عه‌لی رِه‌حیمی نه‌یهیَشت هه‌ڵه‌بجه‌ بیَكه‌س بیَت , ئه‌مرِۆ به‌ خۆی و ویَنه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ خۆی كرد به‌ ناو هۆڵی كۆنگره‌كه‌یا .
له‌ كاتیَكدا كوردستان چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی وه‌ك " هه‌ڵه‌بجه‌ , گۆپته‌په‌ , شیَخ وه‌سانان ..... هه‌یه‌ " هه‌موو ده‌یانتوانی نویَنه‌رایه‌تیان له‌و كۆنگره‌یه‌ هه‌بیَت , كه‌چی كه‌سیَك نه‌بوو خه‌میَكیان لیَبخوات , هه‌ر مام عه‌لی رِه‌حیمی بوو ئه‌و هه‌موو خه‌مه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ دڵیَكی نه‌خۆشه‌وه‌ , بووه‌ ده‌نگ و رِه‌نگی هه‌موویان , نازانین كورد چ كه‌ڵكیَكی له‌ باڵویَزخانه‌ و وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌م هه‌موو پۆسته‌ بینیووه‌ , ئه‌گه‌ر نه‌توانیَت كاریَك بۆ قوربانیان بكات ده‌نگیان له‌و كۆنگره‌و كۆنفرانسانه‌ هه‌بیَت , قوربانیترین نه‌ته‌وه‌ی چه‌كی كیمیاوی له‌و كۆنگره‌یه‌ بیَده‌نگ و رِه‌نگ بوو , ده‌ست خۆش خاڵه‌ عه‌لی رِه‌حیمی , پیاوه‌ جوامیَره‌كه‌ی سه‌رده‌شت , ده‌نگ و رِه‌نگه‌كه‌ی قوربانیان .
سمينارى دکتۆر فایه‌ق گوڵپی له شارى ئه مستردام
چالــاکیده‌رباره‌ی هێرشه‌کانی تورکیاو ئێران بۆ سه‌ر کوردستان و ئاڵوگۆره‌ سیاسيیه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که ،‌‌ له‌ کاتژمێر 14،00 رۆژی شه‌ممه‌ 12. 04. 2008، له‌شاری ئه مستردام هؤله ندا ، فيد كؤم به هاوكارى ناوه‌ندی چاک کۆڕێک بۆ به‌رێز دکتۆر فایه‌ق گوڵپی سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی کوردستان (پچدک) ساز ده كه ن . زۆرخۆشحاڵ ده‌بین گه‌ر به‌شداری کۆڕه‌که‌ بکه‌ن و له‌نزیکه‌وه‌ راووبۆچوونه‌کانی خۆتان ده‌رببڕن و، ئێواره‌کۆڕه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن.
شوێنی کۆڕه‌که:
ٍSloterkade 10
1058HD
Amsterdam
كات :
كاتزمير 2ى دوا نيوه رؤ, شه ممه 12-4-2008


ناوه‌ندی چاک - کۆمیته‌ی هؤله ندا
www.chak.be
www.chaknews.com
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان نارِازین
چاكنیوز-تایبه‌ت

له‌ كاتیَكدا ته‌نها چه‌ند رِۆژیَك ماوه‌ بۆ 14-4 , ساڵرِۆژی گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر به‌ كورد , و حكوومه‌ت بانگه‌شه‌ی جیَبه‌جیَكردنی زۆر داخواز ده‌كات , وه‌لیَ جه‌ماوه‌ر متمانه‌یان به‌ حكوومه‌ت نه‌ماوه‌ و به‌ڵیَنه‌كانیان به‌ هه‌ند ناگرن , نارِازین تا ئیَستا جه‌لادانی ئه‌نفال له‌ لایه‌ن پدك و ینك ه‌وه‌ معه‌زه‌ز و مكورِه‌م ده‌پاریَزریَن و پشتیوانی ده‌كریَن .
خه‌ڵك به‌وه‌ رِازی نییه‌ سوكایه‌تیان پیَبكریَت و پیَخۆشحاڵ نین به‌ سه‌ردانی رِیَزدارنیَچیرڤان بارزانی بۆ گه‌رمیان , داوا ده‌كه‌ن هیچ به‌رپرسیَك له‌ 14-4 سه‌ردانی گه‌رمیان نه‌كه‌ن .

(1100) خانوو بۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان دروست ده‌کرێت
له‌ فه‌رمانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا كه‌ بۆ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان نێردراوه‌ و وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ئاسۆ كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "كۆی‌ گشتی‌ بڕه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ و كارگێڕییه‌وه‌ بیست و دوو ملیۆن و سێ‌ سه‌د و سی‌ هه‌زار دۆلاره‌".
له‌ به‌شێكی‌ تری‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌م بڕه‌ش حسابێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌ بانك بۆ بكرێته‌وه‌ و بخرێته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ و له‌ژێر ڕۆشنایی‌ ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانیش خه‌رج بكرێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ پێدراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كه‌".
سميناريك بؤ روخؤش غه ريب له رؤته ردام له سه ر ئه نفال
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزتان و به‌شداری کردنتان به‌ ڕا گۆڕینه‌وه‌ کۆڕه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و سوودمه‌ندتر ده‌بێت.

رۆژ: یه‌ک شه‌ممه‌ 13 / 04 / 2008
کاتژمێر: 13.30 پێشوازی کردن به‌ چا و قاوه‌ و شیرینی.

شوێن: یانه‌ی کوردی میدیا له‌ رۆتردام
‘s – Gravendijkwal 28
3014 EC Rotterdam

هاتن بۆ هه‌مووانه‌
به‌پێ ی ئه‌و زانیاریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پارتی ویه‌کیتی مافیان؟
به‌پێ ی ئه‌و زانیاریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا پارتی ویه‌کیتی مافیان؟

`قادر نادر
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی ‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ری ده‌نوسێت به‌ناوی حزب و حوکم وئه‌زمونی کوردستانه‌ . ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام یه‌کێک له‌و دوکۆمێنته‌ گرنگانه‌یه‌ که‌ له‌به‌شی دوه‌می وتاره‌که‌یدابلاوی کردۆته‌وه‌ ، که‌ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ی ده‌رچونی هه‌لبژاردنی 1992ده‌کات بۆ په‌رله‌مانی کوردستان‌ . وه‌‌له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی کوردستان له‌مانگی 10 ی 1992 دا 86 ملیۆن دیناری سویسری بووه‌ ، که‌چی له‌هه‌مان مانگدا بردنی داهاتی خه‌لکی کوردستان بۆ هه‌ردو حزب 80 ملیۆن دیناری سویسڕی بووه‌ !؟پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ فه‌رهود وتاڵانکردنی نیشتمانێک نیه‌ که‌ 2 حزب وه‌ک مافیا پاره‌ی خه‌لکیان خواردوه‌؟ به‌چ یاساو پیوه‌رێک ئه‌و پاره‌ خه‌یاڵیه‌یان بۆ خۆیان بردوه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ تاوانی مه‌زن و ناپاکی سه‌رکردایه‌تی بریاربه‌ده‌ستی پارتی ویه‌کێتی نه‌بێت چیتر ده‌گه‌یه‌نێ ،که‌ به‌ئاستی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی کوردستان پاره‌ی خه‌لک بۆ خۆیان ببه‌ن ؟ ،سه‌رباری ده‌یان ملیۆنی تر که‌ له‌هه‌مان مانگا، ژێراو ژێر و نهێنی بردراوه‌ !؟
ئه‌ی که‌ی قه‌ره‌بوی خه‌لکی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌ ؟
ئه‌ی که‌ی قه‌ره‌بوی خه‌لکی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌ ؟ چاودێرێک
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق که‌به‌ناو وه‌زیره‌که‌ی کورده‌ داوا ده‌کات بری داهاتی نه‌وت له‌ 5% بۆ 1% بۆ قه‌ره‌بوی کوێتیه‌کان که‌م بکرێته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ڕێکه‌وتنی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراکه‌که‌ له‌ سالی 1995 ده‌درێته‌ حکومه‌تی کوێت له‌پای ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌دام و سوپاکه‌ی له‌کوێت کردویان له‌ بێسه‌روشوێنکردنی 600 کوێتی و تێکدانی ژێر خانی ئابوری کوێت ته‌قاندنه‌وه‌ چالگه‌ نه‌وتیه‌کانی .که‌چی ئێمه‌ ی کورد سه‌د به‌ ئاستی کوێت له‌ مرۆڤ، سروشت ، ژێر خانی ئابوریمان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی هه‌مان رژێم له‌ناوچووه‌ ،که‌چی هیچ قه‌ره‌بویه‌ک وه‌رناگرینه‌وه‌؟ . پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌دادگا بڕیاردرابێت ئه‌نفال جینۆسایده‌ ئه‌ی هۆی چیه‌ قه‌ره‌بوی بنه‌ماله‌ی ئه‌نفاله‌کان ناکرێته‌وه‌ !؟؟
راسته‌ شوێن جوگرافیای کوێت و نه‌وته‌که‌ی و ده‌وله‌ت بونی هۆکاره‌ بۆ ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ سیاسی و ئابوریه‌ بۆی ، به‌لام له‌یادیشمان نه‌چێت ئه‌وان سه‌رکرده‌ی خاوه‌ن که‌رامه‌تیان هه‌یه؟‌ .
سه‌دام له‌گه‌رمه‌ی داگیرکردنی کوێت عه‌لا ناوێکی کرده‌ ‌ به‌رپرسی کوێت , یه‌که‌م کاری گه‌رانه‌وه‌ی کوێتیه‌کانیش ، له‌سێداره‌یان دا.، که‌چی ئێمه‌ وا یادی ئه‌نفال نزیک بۆته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌ژی فالدارو ئه‌نفالچی له‌چورده‌وری پارتی زه‌ردو سه‌وزن وه‌‌ 3 جه‌لادی ئه‌نفال بریاری دادگایان به‌سه‌را چه‌سپاوه‌ ، تاله‌بانی داکۆکی لێده‌کات و بارزانی و سه‌رۆکی هه‌ریم و حکومه‌تیش بێ هه‌لوێستن و وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌رامبه‌ر خه‌لکی مه‌قادیشۆ کرابێت ؟
5ساڵ دوای رِوخانی سه‌دام , سه‌دامۆكه‌كان هیَشتا له‌ناومانن

چاكنیوز

ئه‌و رِۆژه‌ی په‌یكه‌ره‌ نه‌گریسه‌كه‌ی سه‌دام هیَنرایه‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌غدا, نه‌عله‌كه‌ی ئه‌بوو ته‌حسین رِسواو شه‌رمه‌زاریكرد , له‌و رِۆژه‌ سه‌دامی رِاستی مرد , سه‌دامیَكی كۆمیدی له‌ زیندان مایه‌وه‌ , سه‌دامۆچكه‌كانی دیكه‌ش , ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی تاوان به‌رده‌وام بوون , ئه‌وانه‌ی هه‌زاران هه‌زاریان بۆ سه‌دام كوشت و زینده‌به‌چاڵ كرد , هیَشتا بیَ دادگایكردن و لیَپرسینه‌وه‌ له‌ ناومانن , له‌ سه‌روه‌مانن , ده‌سه‌ڵاتدارن ! .
که‌رکوک داگیر کراوه‌ نه‌ک تۆراوه‌ ـ ـ ئه‌گه‌رنا کێ(...) به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ؟
که‌رکوک داگیر کراوه‌ نه‌ک تۆراوه‌ ـ ـ ئه‌گه‌رنا کێ(...) به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ؟
نجم الدین احمد شوان
،ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای حوکمی ئینتقالیدا بۆئیداره‌ی عیراق واته‌ له‌کاتی فه‌رمانره‌وای(پرێمه‌ر)دا کورد رازی نه‌بووایه‌ به‌سه‌رژمێری و رێفراندۆم له‌سه‌رکه‌رکوک ئه‌وا ئێستا توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌ده‌هاتین به‌ده‌ست تۆرانی وعه‌ره‌به شۆفینێکانه‌وه‌ که‌ده‌ڵێن سه‌رژمێری وریفراندۆم خه‌ونی کورده‌.
تکا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌هیچ پرۆژه‌یه‌کی سه‌پێندراو رازی نه‌بن چونکه هه‌ر‌ سازشکردنێک له‌سه‌ر که‌رکوک شکاندنی وه‌سێتی بارزانی و دۆراندنی ‌ئه‌و شاره‌یه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.
ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان بێسڵکردنه‌وه‌ دروشمی که‌رکوک یانه‌مان به‌رزبکرێته‌وه‌ به‌رووی عه‌ره‌ب وتۆرانێکاندا تاکار له‌کار نه‌ترازاوه‌.
ئه‌گه‌ر ئێران په‌لاماری ئیسرائیلبدات خؤى كؤتايى ديت
بنیامین بن ئه‌لیزر، وزیری کارو باری ژێر خانی نه‌ته‌وه‌ێی ئیسرائیل وتی: هه‌ر هێرشێک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بکرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وا ئیسرائیل دژکردنه‌وه‌یه‌کی وای ده‌بێ که‌ ‌ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ناو چوونی خه‌ڵکی ئێرانه‌. به‌پێ هه‌وڵده‌ری فه‌رانسا ،ناوبراو که‌ له‌ وه‌زاره‌ت خانه‌که‌یدا قسه‌ی ده‌کرد وتی: ئێرانیيه‌کان له ‌هێز و تووانای ئێمه‌ ئاگادارن به‌ڵام به‌ پڕ چه‌ک کردنی سوریه‌ و حزبوڵا هه‌وڵی کاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌ده‌ن.
سنوورێک بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دانه‌نراوه‌
زۆر جار باس له‌ گه‌رانه‌وه‌ یان دیاریکردنی کات ده‌کرێ که‌ هیزه‌کانی ئامریکا عێراق به‌ جی بێلن به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌و هێزانه‌ ده‌توانن جالاکيیه‌ سه‌ربازی و ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجام بده‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ دابنرێت. به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان سوپای ئامریکا ده‌بوو ئه‌مساڵ عیراق به‌ جى بێلی و ئه‌وه‌ش له‌و ڕیکه‌وتنه‌وه‌ دێت له‌ نێوان ئامریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندا.
رۆژنامه‌ی (گاردیان) له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرد‌وه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ رێكه‌وتی 7/مارس/2008 له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا مۆركراوه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا شوێنی
گرتنی جالاکوانانی مه‌ده‌نی و خۆێندکاری له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وا
فوئاد مه‌رزه‌بان‌ و عه‌بدوڵا ئه‌مینی دوو چالاکی سیاسی خه‌ڵکی بانه‌، 6ی مارس ‌له‌لایه‌ن هوبه‌ی یه‌کی دادگای سه‌قزه‌وه، ‌به‌ تاوانی هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ل پارتکیی ‌‌کورددا دادگایی کران. ئه‌و دوو چالاکوانه‌ پێشتریش به‌ هه‌مان تاوان ده‌ستگیر کرابوون و به‌دانانی بارمته‌ ئازاد کرابوون. به‌ڵام تا ئیستا له‌ ئاکامی دواین
دادگاییه‌که‌یان، هیچ زانیاری به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌‌.له‌لایه‌کی تره وه دوێنێ دوو چالاکی خوێندکاری به‌ ناوه‌کانی سه‌باح ناسری و هیدایه‌ت غه‌زالی، سه‌رله‌نوێ بۆ لێپیرسینه‌وه‌ بانگهێشتی دادگای تاران کران. له‌ دادگایه‌که‌دا پارێزه‌رانی ئه‌و چالاکوانانه‌ داوای ئازادکردنی ناوبراوانیان به‌ دانانی بارمته کرد به‌ڵام دادگا له‌م باره‌وه‌ هیچ وه‌ڵامێکی نه‌داوه‌ته‌وه‌.له‌لایه‌کیتره‌وه‌ له‌ دیوانده‌ره‌،
خه‌لیل ئویساڵ ناسراو به‌ خه‌لیل داغه‌یه‌‌ له‌ شه‌ری به‌ستا ژیانی له‌ده‌ستدا
خه‌لیل ئیبراهیم ناسراو به‌ خه‌لیل داغ یان وه‌ک له‌ چیا ناویان لێ نابوو خه‌لیل چیا، له‌ ساڵی 1973 له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایک بووه.له‌ ساڵی 1995 ‎ڕووی له‌ چیاکانی کوردستان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بمێنێته‌وه‌.
به‌ڵام خه‌لیل ئیبراهیم هۆگری ژیانی ئازادی چیا بوو و له‌ۆێ مایه‌وه‌ پاشناوی خۆی کرده‌ چیایی، خه‌لیل ته‌نیا گریلا نه‌بوو به‌ڵکو ڕۆژنامه‌وان و کامێرامانێکی تایبه‌تێش بوو ده‌ستی کرده‌ وێنه‌گرتنی ژیانی رۆژانه‌ی گه‌ریلاکان و له‌ هه‌ل و مه‌رجه‌ سه‌خت و دژواره‌کاندا خه‌لیل وێنه‌ی گرت و دیمه‌نی تۆمار کرد و هه‌والی نووسی.ئه‌و وێنانه‌ی که‌ به‌ چاوی کامێراکه‌ی خه‌لیل گیران له‌ ڕۆژنامه‌کان دا بڵاو کرانه‌وه‌.پاشان له‌ نێو ژیانی گه‌ریلا دا ده‌ستی به‌ وتار نووسین کرد و به‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ژیان و به‌سه‌رهاتی گه‌ریلای ده‌گێرایه‌وه‌.خه‌لیل بیروه‌ریه‌کانی له‌ نێو گه‌ریلادا له‌ دوو توێی کتێبێک دا کۆکرده‌وه‌ و ناوی نا نیگای خه‌لیل،که‌ له‌ سالێ 1998 دا چاپ و بڵاو کرایه‌وه‌.<
په‌رله‌مانی‌ سوید ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید ده‌ناسێنێت
چالــاکیوا بڕیاره‌ رۆژی‌ 11/6 په‌رله‌مانی‌ سوید دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت بۆ ناساندنی‌ ئه‌نفال وه‌كو جینۆساید ساز بكات.
سوید، ئاوێنه‌: ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپی‌‌و سوید له‌سه‌ر لیستی‌ پارتی‌ چه‌پی‌ سویدی‌، یاكوب یونسون له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند كه‌ ساڵی‌ رابردوو پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ سوید له‌پێنج حیزب پێشنیاریان كرد كه‌ ئه‌نفال وه‌كو جینۆساید بناسێنرێت.ناوبراو وتی‌ «وا بڕیاره‌ رۆژی‌ 11/6 له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ بكرێت كه‌ تائێستا پارته‌كانی‌ چه‌پ‌و ژینگه‌‌و گه‌ل ئیمزایان كردووه‌».له‌سه‌ردانێكی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیاش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ سوید، باڵیۆزی‌ توركیا له‌سوید، نه‌جیب ئۆز هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌نوێنه‌ری‌ پارتی‌ چه‌پ، هانس لیندا كردووه‌‌و پێیڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ توركیا به‌وردی‌ چاودێری‌ پارته‌كه‌یان ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنن‌و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان به‌رده‌وام بن، حكومه‌تی‌ توركیا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. په‌رله‌مانی‌ سوید له‌ 345 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ سه‌ر به‌پارتی‌ سۆشیال دیموكراتن‌و بڕیار وایه‌ زۆربه‌یان ده‌نگ بۆ ناساندنی‌ ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بده‌ن.له‌ساڵی‌ 2006 ناوه‌ندی‌ چاك له‌و وڵاته‌ چه‌ندان چالاكی‌ ئه‌نجامداوه‌ بۆ ناساندنی‌ ئه‌نفال وه‌ك تاوانی‌ جینۆساید.
په‌یامی محمه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێکی چوواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی چالاکیڕێکخراووی پاراست
‌‌له‌ ده‌ست پێکی په‌یامه‌که‌دا هاتووه‌، حکوومه‌ته‌ پێشلکه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئه‌منیه‌تی مرۆڤ، په‌یا‌مه‌که‌ له‌ سێ به‌شدا به‌ تێرو ته‌سه‌لی ده‌ست پێ ده‌کات که‌ کورته‌ی نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یامه‌ی ‌که‌ له‌ زیندانی ئه‌وینی کۆماری ئیسلامی دا بڵاوی کردۆته‌وه باس له‌وه‌ ده‌کات که ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ حکوومه‌ت و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی پروپاگه‌نده‌ له‌ دژی ده‌سه‌لات ده‌ژمێرێ رێژه‌ی زیندانیان به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زیاد بووندایه‌ و ڕه‌خنه‌گران به‌ هاوکاری دوژمنان ده‌ناسرێن و روبه‌روی سزا ده‌بنه‌وه‌. له‌م وڵاته‌دا هیچ چه‌شنه‌ میدیایه‌ک سه‌ربه‌خۆ نيیه‌ میدیاکان ده‌وله‌تینو وه‌ک هیزێک بۆ سیاسه‌ت و ئیدۆلۆژیکی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی کار ده‌که‌ن.
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال پیَشوازی ده‌كات له‌ ئازادكردنی مه‌حموودی ساڵحی
چاكنیوز –تایبه‌ت

له‌ بڵاڤۆكیَكدا ئه‌مرِۆ ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ و رِیَكخراوه‌كانی كاری جیهانی پیَشوازییان كرد له‌ ئازادكردنی رِابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كریَكاری مه‌حمود ساڵحی كریَكاری نانه‌واخانه‌ . كه‌ له‌ خواره‌وه‌ نامه‌كه‌ی ئه‌منستی ئه‌نترناسیۆنال بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ویَنه‌یه‌كیان بۆ ناوه‌ندی چاك ناردووه‌ .
مه‌حموود ساڵحی ئه‌مرِۆ بۆته‌ سیمایه‌كی ناسراوی كریَكاری جیهانی , ده‌با هه‌موومان له‌ پشت ئه‌م كریَكاره‌ هوشیار و كۆڵنه‌ده‌ره‌ رِاوه‌ستین , نه‌هیَڵین جاریَكی دیكه‌ جه‌لاده‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌لایا بچنه‌وه‌ .
رۆژی‌ 14/4، پارله‌مانی‌ عێراق كؤده بيته وه
هه‌ولێر، ئاوێنه‌: وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، گۆران شێخ مسته‌فا، به‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند «رۆژی‌ 14/4 په‌رله‌مانی‌ عێراق دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕۆژی‌ ئه‌نفالكردنی‌ كورد گرێده‌دات. له‌و دانیشتنه‌دا وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان، چنار سه‌عد راپۆرتێك له‌باره‌ی‌ ورده‌كاریی‌ كه‌س‌و كاری‌ ئه‌نفالكراوان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ ده‌كات».
وته‌بێژه‌كه‌، ئاشكرایكرد رۆژی‌ 16/4، په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش دانیشتنێكی‌ هاوشێوه‌ سازده‌كات. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێناوه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ یادی‌ ئه‌نفال له‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و گه‌رمیان‌و به‌غدا.ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر کێشه‌ی ئه‌نفال له‌کاتێکدایه‌ تائێستا جێبه‌جێکردنی حوکمی دادگا به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌م روداوه‌دا جێبه‌جێنه‌کراوه‌.
شانۆى بێ سنور
شانۆى بێ سنور

شانۆگه‌ری رێسای جیهانی نوێ


به‌ڕێزان کوردانى هونه‌ردۆستى نیشته‌جێى هۆڵه‌نده‌،

ئه‌ندامان و دۆستانى "میدیـــــا".... پاش سڵاو و ڕێز،

سه‌رنجتان بۆ نمایشکردنی شانۆگه‌ری (رێسای جیهانی نوێ) له‌ نووسینی (Harold Pinter و ده‌رهێنانی: باکۆ سۆرانى) ڕاده‌کێشین. ئه‌م شانۆگه‌ریه خویندنەوەیەکى هاوچەرخانەیە بۆ ئەم سەدەیه، بینتەر زۆر بە سەلیقەیەکى فراوانەوه ئەڕوانێته هەموو تاکێک له کۆمەڵگاى هاوچەرخدا و خەمخۆرى کێشەى مرۆڤایەتیە، کێشەى کوردیش بەهایەکى مەزنى له لاى بینتەر هەیه. بابەتى شانۆگه‌ریەکە باس له بونى دەسەڵات ئەکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ( کارل بیلد) پشتگیری له‌ داخوازیه‌ک بۆ کورد ناکات


رۆژی 19 /03 /2008 یاکوب یونسۆن که‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید وئه‌وڕپا یه‌ و به‌رپرسی په‌روه‌ندی کورده‌ له‌ناو پارتی چه‌پی سوێدی ، نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات که‌ کار بۆ ناساندنی رۆژی هه‌له‌بجه‌ 16/03 /2008 به‌ڕۆژی دژ به‌ چه‌کی کۆمه‌لکوژی له‌جیهاندا بکات . له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد وه‌لامی ئه‌م نامه‌یه‌ ی یاکوب یونسۆن ده‌داته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕیکخراوی چه‌کی کۆمه‌لکوژی له‌جیهاندا ده‌مێکه‌ کار بۆ دژایه‌تی چه‌کی کۆمه‌لکوژی ده‌که‌ن له‌جیهاندا و هه‌ولی له‌ناوبردنی ئه‌م چه‌که‌ ده‌که‌ن .
ئه‌م شیوه‌ وه‌لامه شیوازیکی سیاسیانه‌ی وه‌لامی کارل بیلده‌ که‌به‌رده‌وام هه‌لوێستی نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر کورد هه‌یه‌ و که‌زۆر جار ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت که‌به‌ئاستی جه‌نه‌راڵێکی تورک کار بۆ تورکان ده‌کات .
ده‌قی نامه‌کان له‌درێژهی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌
پزیشكانی ئیتاڵیا پشكنین بۆ ژماره‌یه‌ك بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن
aso
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاسۆ ڕایگه‌یاند؛ "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌فدێكی پزیشكی ئیتاڵی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و ڕاسته‌وخۆ چوونه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ و پێیان باش بوو وه‌ك نموونه‌یه‌ك چه‌ند بریندارێكی هه‌ڵه‌بجه‌ ببینن و ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌میانه‌وه‌ چووین و (10) برینداری به‌ركه‌وتووی كیمیابارانمان پیشاندان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پشكنینی سیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانیمان كرد و له‌وێ پشكنینیان بۆ كردن".
شه‌رمین بۆز ئه‌رسه‌لان سوکایه‌تی به‌ کورد ده‌کات؟
شه‌رمین بۆز ئه‌رسه‌لان سوکایه‌تی به‌ کورد ده‌کات؟
قادر نادر


دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) هاته‌ وڵاتی سوێد ، کوردان به‌ خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی و هێلکه‌باران پێشوازیان له‌ئه‌ردۆگان کرد به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ولاتێکی داگیرکه‌ره‌و له‌نه‌ورۆزی ئه‌مسالیش سوپای تورکیا به‌فاشستانه‌ترین شێوه‌ له‌به‌رده‌م کامیراکانی تێڤێ ئازاری لاوانی کوردیان ‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای کرد ده‌یان لاوی کورد ته‌ماته‌و هێلکه‌ بارانی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی ئه‌ردۆگان بکه‌ن.
. سه‌رۆکی فدراسیۆنی کۆمه‌له‌ کوردیه‌کان (شه‌رمین بۆز ئه‌رسه‌لان) له‌ڕۆژی 3/4 /20008 کاتێک فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ تورکیه‌کان بانگهێشتی فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ ( کوردی ، ئاسوری ،ئه‌رمه‌ن ) ده‌کات تا له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان کۆببنه‌وه‌، ته‌نیا شه‌رمین بۆز ئه‌رسه‌لان و سه‌لام جه‌زیری ده‌چن و به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ن هه‌ولیش ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ تورکیه‌کان ناسینێک له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان بکه‌ن . گه‌رچی فیدراسیۆنی تورکان ئه‌م کاره‌یان بۆ ده‌که‌ن به‌لام ئه‌ردۆگان زۆر به‌ساردی وه‌لامیان ده‌داته‌وه‌ ‌ ؟
16\4 كرایه‌ ڕۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان
عه‌دنان موفتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند؛ "ژینگه‌ گرنگی‌ خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان و كوردستانیش پێویستی‌ به‌و گرنگی‌ پێدانه‌ هه‌یه‌"، ئه‌و ڕوونی‌ كرده‌وه‌ "بۆیه‌ 16\4 كرایه‌ ڕۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان، بۆ یه‌كه‌م جار ژینگه‌ی‌ كوردستان وێران كرا له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ به‌عس به‌ كیمیابارانی‌ ناوچه‌ی‌ بالیسان و شێخ وه‌سانان و گوندی‌ وه‌رێی‌ كرد".
دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌ ئاسۆ ڕایگه‌یاند: "هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان وه‌ك هاوشێوه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان كوردستان ڕۆژێكی‌ هه‌بێت بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان و بیرخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ ده‌رهه‌ق به‌ كورد كراوه‌ و قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بكرێته‌وه‌ زیانمه‌ندبوونه‌".
یاسین بالیسانی‌ وه‌ك نوێنه‌ری‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ ناوچه‌ی‌ بالیسان تایبه‌ت به‌ ئاسۆ وتی‌: "ده‌ستخۆشی‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ڕۆژی‌ 16\4 وه‌ك ڕۆژی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان كه‌ له‌و ڕۆژه‌ (370) كه‌س له‌ پیر و منداڵ و گه‌نجمان شه‌هید بوون".
7 هاووڵاتی شاری بانه‌ به‌هۆکاری ناره‌زایه‌تی به ‌زیندان ‌حکووم دراون
به پێی هه‌واڵێک که ‌له‌ ماپڵه‌ری هه‌ڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ‌ راده‌گه‌ێنێ که ‌ئه‌م 7 که‌سه ‌له‌ زنجیره‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی گشتی له‌ناو شاری بانه‌ دا ده‌ستگیر کرابوون و دواتر به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کرابوون. سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ له‌شوعبه‌ی یه‌که‌می دادگای شۆرشی ئیسڵامی سنه به‌ تاوانی تێکۆشان له‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شێواندنی نه‌زمی گشتی و به‌شداریکردنی کۆبونه‌وه‌ی نایاسایی، هه‌ر یه‌که‌یان به‌ یه‌ک ساڵ زیندان و سێ سال زیندانی هه‌ڵواسراو حوکم دران.
ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی حوکم داروون ئه‌مانه‌ن‌‌:
1. سدیق ئه‌مین نژاد
2. سامان ره‌سوڵیان
3. عه‌بدووڵلا ره‌نج به‌ری
4. کاوه‌ حه‌سه‌نی
5. مه‌حه‌مه‌د به‌هرامی
6. رزگار مسگه‌ری
7. مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین قادری
جێی وه‌بیرهینانوه‌یه‌ ‌که‌ له‌ کاتی به‌ریوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی گه‌لدا هێزه‌کانی ئنتزامی ڕژیم، ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌ران کرد و ‌له‌ ئاکامدا سێ که‌س له‌شاری بانه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و زۆر که‌سی تریش که‌وتنه‌ زینادانه‌کانی ڕژیمه‌وه‌
ئاواره‌كانی‌ پشده‌ر ترسیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان
شیرین حه‌مه‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵی‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ ماره‌دوی‌ ناحیه‌ی‌ ژاراوه‌ی‌ ده‌شتی‌ پشده‌ره‌. له‌ پردی‌ حه‌سۆ له‌كه‌مپه‌كه‌یان له‌ژێر خێوه‌ته‌كه‌یان دانیشتبوو به‌دیار ریكۆرده‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ گوێی‌ له‌ گۆرانی‌ كوردی‌ ده‌گرت و باسی‌ له‌ دڵته‌نگی‌ خۆی ده‌كرد بۆ گونده‌كه‌یان.
ئه‌مرِۆ فلیمی ئه‌نفال له‌ سویسرا نیشان ده‌دریَت
چاك نیوز

به‌ پیَی هه‌واڵه‌كان له‌ ڤیستیڤاڵی نیَونه‌ته‌وه‌یی فلیمی رۆَژهه‌ڵات له‌ جنیَف , ئه‌مرِۆ فلمی ئه‌نفالی مانۆ خه‌لیل نیشان ده‌دریَت , ئه‌و فلیمه‌ چاوپیَكه‌وتنی رِاسته‌وخۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال ِزگاریان بووه‌ , ده‌ست خۆش هونه‌رمه‌ندی گه‌ل .
لیَشاوى ره‌ش ...یان ماراسۆنى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دا
لیَشاوى ره‌ش ...یان ماراسۆنى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دا

موحسین ئه‌دیب
muhsinadib@yahoo.com
07701544095

مه‌به‌ست له‌ (لیَشاوى ره‌ش) بریتیه‌ له‌و نوسینه‌ زۆرء زه‌وه‌نده‌ى كه‌ رووپه‌رِى رۆژنامه‌ء گۆڤارء سایتء بڵاوكراوه‌كانى ره‌شكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ماناى ماددى ئه‌و (لیَشاوه‌ ره‌ش)ه‌ بیَت، ئه‌وا ماناى مه‌عنه‌وى به‌نیسبه‌ت به‌رپرسانه‌وه‌ ئه‌و گله‌یىء ره‌خنه‌ زۆرانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و نوسینانه‌ له‌خۆیان ده‌گرنء رایان وایه‌ ماس میدیاكان به‌ته‌نها لایه‌نه‌ ره‌شه‌كانى ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه‌رِوو، لایه‌نى سپى ده‌سه‌ڵات ناخه‌نه‌ روو، واته‌ باس له‌ پرِۆژه‌ء هه‌ڵویَسته‌ جوامیَره‌كانیان ناكه‌ن!.
له‌ سويد زياتر له 1700 په‌نابه‌ری کوردی باشوور بڕیاری ناردنه‌وه‌یان دراوه‌

پۆلیسی سوێد له‌ پینج شه‌ممه‌ و هه‌ینی ڕابوردودا، چه‌ند که‌سێکیان له‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه به‌ئامانجی ناردنه‌وه‌‌ ده‌ستگیر کرد. به‌ڵام به‌پێی دواین زانیاری که‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌مڕۆ، چه‌ند که‌سێک له‌و گیراوانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه‌ ئازاد کراون.جیی ئاماژه‌یه‌ که‌ حوکمه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و حوکمه‌تی سوێدیش بڕیاری داوه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌رێگای به‌غداوه‌، بۆ کوردستان بنێریته‌وه‌.
ماده‌ بیهۆشکه‌ره‌کان یه‌کیکه‌ له‌و شه‌ڕه‌ تایبه‌تییانه‌ی ئیران‌ له‌سه‌ر لاوانى کورد په‌یڕه‌وی ده‌
زانیارییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان، له‌ کوردستاندا زۆر بلاوبۆته‌وه‌ و ڕژیمی ئێران ‌ده‌ستی له‌و یه‌که‌دا هه‌یه‌. رژیمی ئێران، ده‌یه‌وێ جه‌وانانی کورد له‌ کوچه‌و کۆلانه‌کانی کوردستان سه‌رقاڵی خۆ ژه‌هراوی کردن بن. ته‌نانه‌ت له‌ناو زیندانه‌کانیشدا، ڕژیم له‌ڕێگای به‌رپرسیارانی زیندانه‌کانه‌وه‌، جه‌وانانی کورد گیرۆده‌ی ئه‌و مادانه‌ ده‌کا. زانیارییه‌کان له‌ شاری مه‌هاباده‌وه‌ ناوی جێگری زیندانی گشتی مه‌هاباد به‌ناوی گیلانی ئاشكرا ده‌کات که به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌باته‌ ناو زیندانه‌کان و له‌ناو ئه‌و جه‌وانانه‌ی که‌ گیراون بڵاویان ده‌کاته‌وه‌. به‌و شێوه‌یه‌ بهده‌ستخستنی ئه‌و مادانه‌ هه‌م له‌ناوه‌وه‌ی زیندان و هه‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کان زۆر به‌ئاسانی وه‌ده‌ست ده‌که‌ون. ته‌نیا له‌شاری کرماشان نیزیکه‌ی سه‌د هه‌زار که‌س گیرۆده‌ی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان بوون. ڕژیمی ئێران ته‌نیا به‌ژه‌هراویکردنی رۆژهه‌لاتی کوردستان ناوه‌ستێت، به‌ڵکو له‌و ساڵانه‌ی دوایدا، له‌ڕێگای مافیاکانی خۆیه‌وه‌، ده‌یه‌وێ لاوانى کورد له‌ باشووری کوردستانیش تێکه‌ڵاوی ئه‌و ماده‌ بێهۆشکه‌رانه‌ بکات.
مه‌حموود سالحی به‌ دانانی بارمته‌ی پوڵی له‌ زیندان ئازاد کرا
مه‌حموود سالحی له‌ ئه‌ندامانی کۆنی یه‌کیه‌تی نانه‌واکانی شاری سه‌قز له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌ که‌ به‌ گوومانی ڕیکخستنی کۆرو کۆمه‌ڵ مانگی مه‌ی 2004 له‌ رۆژی جیهانی کرێکاران له‌ شاری سه‌قز له‌ ڕیگاوه‌ به‌ره‌و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه له‌ هه‌ڵسوراوانی ئه‌م شاره گیران و دوای ماوه‌یه‌ک به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد کران .دواتر دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران، محموودی سالحی به‌ 5 ساڵ زیندان و 3 ساڵ دوور خستنه‌وه حکووم دا ، و دواتر محموودی ساڵحی له‌ پاییزی ساڵی 1385 هه‌تاوی دووباره‌ به‌ 4 ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا که‌ ئه‌م حوکمه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێدا چوونه‌وه‌وه‌‌ گۆڕدرا به‌ یه‌ک ساڵ زیندان و 3 ساڵ زیندانی هه‌ڵۆاسراوی.
له‌ئانتالیاهێرشكرايه سه ر خويندكارانى كورد
نه‌ژادپه‌ر‌ستانی تورک له زانکۆی ئاکده‌نیزی شاری ‌ئانتالیای تورکیا ، هێرشیان کرده‌ سه‌ر خوێندکارانی کورد وله‌ هیرشه‌که‌دا 8 خوێندکاری کورد بریندار بوون نزیکه‌ی 200 خوێندکاری نه‌ژادپه‌ر‌ست به دار و ‌چه‌قؤ ، هێرشیان کرده‌ سه‌ر خوێندکاره‌ کورد و دیموکراتخوازه‌کانی زانکۆکۆکه, له‌ ئاکامدا 8 خوێندکار بریندار بوون.له‌ کاتی هێرشه‌که‌دا، پۆلیس چو بۆ شوێنی ڕوداوه‌که‌،به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ رێ به‌ خوێندکاره هێرشکاره‌کان بگرێ، ژماره‌یه‌ک خوێندکاری ده‌ستگیر کرد که‌ هێرشیان کرابووه سه‌ر.خوێندکاره‌ هێرشبه‌ره‌کان سه‌ربه‌ پارتی نه‌ژادپه‌رست مه‌هه‌ په‌ن.ڕوداوه‌که‌ تا دره‌نگانی شه‌و به‌ردوه‌وام بوو و ،له‌ ئاڵۆزییه‌کاندا 40 خوێندکار ده‌ستگیر کران.دوای ئه‌و ڕوداوه‌ هاتوچۆ له‌ زانکۆکه‌ قه‌ده‌غه‌ کرا و برینداره‌کانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازترانه‌وه‌
سندوقێك بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوان ده‌كاته‌وه‌
ئه‌یوب گه‌ڵاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان و ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌رۆژی 14/4 ه‌وه‌ سندوقێك بۆ هاوكارییكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدكراوان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و سندوقه‌ به‌به‌شداری سه‌رمایه‌داران و رێكخراوه‌كانی مرۆیی، هاوكارییه‌كانی پێشكه‌ش به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌ئاستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا هاوكاری سندوقه‌كه‌ ده‌كه‌ن.گه‌ڵاڵی راشیگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار سندوقه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك شوێنی ده‌بێت ئه‌ویش له‌دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌و ئه‌گه‌ر له‌داهاتووشدا پێویستیكرد ره‌نگه‌ لقیشی لێبكرێته‌وه‌. ئيمه ش ده ليين : بودجه ى كوردستان بؤ ده سه لاتداران , سندوقى خيرات و سواليش بؤ ئه نفالكراوان ؟؟؟؟.
کۆنکورد داوا ده كات كه س بۆ گه‌شت و گوزار نه‌چيته‌ تورکیا
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان له‌ ئه‌وروپا، ناسراو به‌ کۆن کورد ده‌باره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌ێ بۆ گه‌شتوگوزار بچنه‌ تورکیا،‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ده ‌وڵه‌تی تورکیا ، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت چاوپۆشی بکات‌ له‌ ژن و منداڵ گه‌لی کورد قڕ ده‌کا و زیاتر له‌ 4 هه‌زار گوندی روخێندراون و ملوێنان که‌س کۆچیان کردووه.کۆنکورد، شه‌ڕ و ڕوداوه‌کانی توندوتیژی له‌ کوردستان و تورکیا به‌ بیر دینێته‌وه‌ و داوا ده‌کا که‌ که‌س نه‌چێته‌ تورکیا بۆ گه‌شتوگوزار.له‌ لێدوانه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ پیرزۆباییه‌کانی 8 ی مارس و جه‌ژنی نه‌ورۆز کراوه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا چۆن تیرۆر له‌به‌ر‌ چاوی هه‌موو دونیا ئه نجام ده دا،‌ قۆڵی منداڵان ده‌شکێنيت و له‌ ناو کوچه‌ و کۆڵانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ په‌یره‌و ده‌کات.له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌دا، کۆنکورد داوا له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێ بۆ گه‌شتوگوزار بچنه‌ تورکیا که‌ ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و نه‌چنه‌ ئه‌و وڵاته‌.
گروپێکی ئیسلامی سه‌ری لاوێکی شاری سه‌قزیان بڕی‌

به‌ پێی هه‌واڵیک که‌ له‌ سایتی ڕۆژهه‌ڵات ئینفۆ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌،لاوێکی سه‌قزی به‌ ناوی شۆڕش سه‌لیمی فه‌ڕ ، له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانێکی ڕادیکاڵی گرووپێکی ‌ ئیسلامی تۆندڕه‌وه‌وه‌ به‌ ناوی ئه‌رسه‌ڵان ڕه‌زایی، ‌‌به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ گۆیا شۆڕش له‌ دژی ئیسلام بووه‌ و کفری کردووه‌، سه‌ری بڕیوه‌‌‌. ته‌رمی شۆڕش سه‌لیم فه‌ڕ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قزه‌ و قاتڵه‌که‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕه‌ژیمه‌وه‌ گیراوه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ قاتڵ پێی وایه‌ ئه‌و ته‌نیا ئه‌رکی شه‌رعی خۆی پێک هێناوه‌ و له‌ کرده‌وه‌ی خۆی په‌شیمان نییه‌. سه‌رچاوه‌کان له‌ شاری سه‌قز باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ گرووپه‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌کان، له‌و‌ شاره‌دا ماوه‌یه‌که‌ په‌ره‌یان ستاندووه‌، به‌ تایبه‌ت‌ مه‌لیه‌ک،له‌ گوندی یه‌کشه‌وه‌ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان،‌ ڕێبه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه‌ ده‌کات و هه‌تا ئێستاکه‌ش زۆر له‌ لاوی کوردی به‌ مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ناوچه‌کانی تایبه‌تی ئه‌یاله‌ته‌کانی سیستان- به‌لووچستان و وڵاتانی وه‌ک پاکستان ڕه‌وانه‌ کردووه‌.
په‌ڕه‌ی 125 له 151 << < 122 123 124 125 126 127 128 > >>
Languages
پانێڵی چوونه‌ ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر

وشه‌ی تێپه‌ڕبوون



ئه‌گه‌ر هێشتا خۆت تۆمار نه‌کردووه
کرته‌ لێره‌ بکه بۆ خۆتۆمارکردنت له‌ ماڵپه‌ڕ

ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته‌ لێره‌ بکه.
سه‌کۆی گفتوگۆ
سه‌ره‌تا پێویستت به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بنووسیت

rryjfwoaqm
11/08/2014 22:46
[url=http://test.communit
yrelease.com/buildphotos/
101/list.asp?page=204]ヴ
ィトン ショッピングサイ
[/url] [url=http://test.communit
yrelease.com/buildphotos/
101/li


cbcduhmhmc
24/07/2014 19:09
[url=http://www.ccsnar9.o
rg/guestbook/item.cfm?pag
e=354]最新ヴィトン
ッグ[/url] [url=http://www.ccsnar9.o
rg/guestbook/item.cfm?pag
e=78]ヴィトン 激安 バッグ レ


boxsmith
13/11/2013 00:35
[url=http://lanasjewelry.
com/cli/index.html]Replic
a Rolex Watches[/url] The Wilsdorf & Davis company moved out of your United kingdom in 1912. Wilsdorf desired his watches to become economical


boxsmith
04/07/2013 15:13
Diversity which is observed in Indian style designs are not able to be found anywhere [url=http://www.marianne.
com/replica-cartier.htm]w
omens replica cartier watches[/url] . [url=http://www.bc


boxsmith
03/07/2013 16:37
Recent tendencies in Indian women trend show skirts [url=http://blog.chicbook
.com/wp-content/uploads/b
reitling.php]replica breitling[/url] , [url=http://www.marianne.
com/replica-cartier.ht


boxsmith
11/04/2013 23:26
Opt something with a bronze base for a more harmonic look. Additionally, designs like this bohemian-inspired pearl necklace work well with other necklaces. These modern wedding jewelry designs are ava

boxsmith
10/02/2013 20:31
[url=http://www.robedesho
es.net]louboutin shoes discount[/url] [url=http://www.robedesho
es.net]the red heels[/url] Key phrase viewpoint is really harmful that will fitness. [url=http://www.ro


boxsmith
10/02/2013 09:37
Specialists that the dresses come with some other unique ideas, [url=http://www.lovestdre
sses.net/wedding-dresses-
plus-size-wedding-dresses
.html]wedding dress plus size[/url] Colourings a


boxsmith
07/02/2013 20:24
[url=http://www.lovest
dresses.net]cheap wedding guest dresses[/url] Recently [url=http://www.lovestdre
sses.net]party wedding dresses[/url] , Oriental bridal dresses would be light, Even if


boxsmith
17/01/2013 17:31
[url=http://www.robdresse
s.net/wedding-dresses-bal
l-gown-wedding-dresses.ht
ml]ball gown wedding dresses[/url] dressale [url=http://www.robdresse
s.net]cheap evening dresses[/url]


ئارشیفی په‌یامه‌کان