پارتی سۆسیالست ده‌یه‌ویَت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئانرات تاوانبار بوونه بداته دادگا
نێردراو له لایه‌نchakadmin له ڕۆژی December 19 2008 18:43:53
پارتی سۆسیالست ده‌یه‌ویَت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئانرات تاوانبار بوونه بداته دادگا
چاوپیَكه‌وتن : عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د , به هاوكاری كاك یونس گۆران
كریستا ژنه په‌رله‌مانتار له زۆر بۆنه و خۆپیشاندانی كورده‌كان ئاماده‌یه , تاكو ئه‌و باسی ئانراتی له پارله‌مانی هۆڵه‌ندا نه‌هیَنایه رِۆژه‌ڤه‌وه , ئه‌م پیاوه تاوانباره‌مان نه‌ناسیبوو , منیش له رِیَگه‌ی ئه‌مه‌وه ناوی ئه‌و پیاوه‌م بیست , یه‌كه‌م كه‌س بوو له مینبه‌ری پارله‌مانه‌وه داوای دادگایی ئانراتی كرد , لیَره‌وه له هه‌واڵی كریستاوه له پارله‌مان رِاگه‌یاندنی كوردی باسی ئانراتی هیَنایه ناو رِۆژنامه‌كانه‌وه , كه رِۆژنامه‌نووس كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلیَمان رِاپۆرته‌كه‌ی كرده كوردی . ئانراتیش له رِیَگه‌ی چاوپیَكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانییه‌وه خۆی خسته داوی دادگاوه و به‌ڵگه‌ی تاوانباری دا به ده‌سته‌وه .
"پرۆفایل : له 15-9-1974 له فریزلاند له دایك بووه , زانستی سروشتی خویَندووه , 5 ساڵ یاریده‌دری په‌رله‌مان بوو , 5 ساڵیشه ئه‌ندام په‌رله‌مانه له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالست . به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌رگرییه له پارله‌مانی هۆڵه‌ندا , هه‌روه‌ها داد و له به‌شی بیناسازیشه " .
پ : سه‌باره‌ت به دانی چه‌كی كیمیاوی له لایه‌ن هه‌ندیَك كارخانه‌ی هۆڵه‌ندییه‌وه , قسه و باسه‌كان له‌مرِۆژانه گه‌رمن , ئایا له پارله‌مان لیَكۆڵنه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه ؟.
وه‌ڵام :نه‌خیَر لیَكۆڵینه‌وه نه‌كراوه له پارله‌مان , فرانس ڤان ئانرات یه‌ك تاكه كه‌س بوو دادگایی كرا , پارتی سۆسیالست " ئیَس په‌ی " ده‌یه‌ویَت ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بدریَنه دادگا , كه‌وا به‌شدار بوونه له‌و تاوانه .
ئه‌و كاته‌ی ئانرات ده‌ژیا و كاری ده‌كرد و كیمیاوی ده‌دا به عیَراق , كابینه‌ی حكوومه‌ت ئیجرائاتی له دژی نه‌كردووه , له ساڵی 1983 ه‌وه زانیویانه كه‌چی فرۆشتنی چه‌كی كیمیاویان به عیَراق قه‌ده‌غه نه‌كردووه .
له ساڵانی 1982 و 1983 وه‌زیریَكی سه‌ر به پارتی VVD وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بوو , ئاشكرا بوو عیَراق دژ به ئیَران چه‌كی كیمیاوی به‌كار ده‌هیَنیَت , كه‌چی نه‌یویست قه‌ده‌غه‌ی بكات , كه وه‌ك پارتی سۆسیالست ئیَستا داوا ده‌كه‌ین , ئه‌و پارتانه ناهیَڵن ئه‌و شه‌خسانه بده‌ینه دادگا . له‌م داوایه‌دا پارتی چه‌پی سه‌وز له‌گه‌ڵمانه , وه‌لیَ پارتی كار نایه‌ویَت .
له‌و كاته باڵویَزی هۆڵه‌ندا له عیَراق وتی : ئه‌م چه‌كانه دژ به گه‌لی عیَراقی به‌كار ده‌هیَنریَت , بۆ زانین له ساڵی 1982فریس بۆلكستاین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بوو , كه سه‌ر به پارتی VVD یه . ئه‌م پیاوه چووه لای سه‌دام و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد .
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

له ناو عیَراقه‌وه هه‌واڵ ده‌هات كه ئه‌م چه‌كانه دژ به گه‌ل و ئیَران به‌كار ده‌هیَنریَت , كه‌چی وه‌زیری ناوبراو سه‌فقاتی ده‌كرد بۆ كۆمپانیاكان , رِاسته هۆڵه‌ندا زیره‌كه له بازرگانی , وه‌لیَ جار جاره له پیَناو قازانج چاو ده‌نوقیَنن . له ئه‌بریلی 1984 حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا برِیار ده‌دات قه‌ده‌غه‌ی ناردنی چه‌ند ماده‌یه‌ك بكریَت بۆ عیَراق . فرانس ڤان ئانرات بۆیه حوكمدرا چونكه دوای ئه‌و برِیاره ماده‌ی ناردبوو بۆ عیَراق , چونكه پیَشتر برِیاری وا له ئارادا نه‌بوو كه ناردنی چه‌كی كیمیاوی بۆ عیَراق قه‌ده‌غه بكات .
پیَش 3 هه‌فته فایلیَك ئاشكرا بوو , ناوی كۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌كانی تیَدا هاتووه به دانپیَنانی خودی سه‌دام حوسیَن , كه ماده‌ی كیمیاویان داوه به عیَراق . سه‌دام یارییه‌كی ژیرانه‌ی ده‌كرد , وای نیشان ده‌دا كه ده‌یووت : ئیَوه من تاوانبار ده‌كه‌ن به شتیَك كه خۆتان داوتانه پیَم , ئه‌و لیسته له‌وانه‌ی هه‌ڵه‌ی تیَدا هه‌بیَت , وه‌لیَ دانپیَنانی خودی سه‌دامه .
پ : خودی سه‌دام , یان ده‌زگایه‌كی سه‌ر به سسته‌مه‌كه‌ی ؟.
وه‌ڵام : نازانم , له‌وه‌یا ته‌ئكید نیم . با بیَینه‌وه سه‌ر هۆڵه‌ندا و نه‌چینه سه‌ر نیَونه‌ته‌وه‌یی , مه‌ڵخه‌می تاوانباركرا به ناردنی برِیَكی بچووك دوای ئه‌و برِیاره .
پ : چۆن زانرا برِه‌كه بچووك بوو ؟ .
وه‌ڵام : دوای ساڵی 1984 یه‌ك وه‌جبه‌ی دیكه‌یان ناردووه , وه‌جبه‌ی تریان نه‌ناردووه , كه‌ی بی ئیَس هیچی نه‌ناردووه , بۆیه حوكم نه‌درا , ئیَستا ده‌مه‌ویَت باسی شتیَكی دیكه بكه‌م و پیَویستیم به هاوكارییه , ئه‌ویش به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌م كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیاویان ناردووه بۆ عیراق .
پ : یارمه‌تی چیت ده‌ویَت ؟.
وه‌ڵام : له عیَراق دادگایی ده‌كریَت , ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به دانی چه‌ك قه‌ول وایه بانگ بكریَن بۆ دادگا ,.
پ : كیَ بانگیان ده‌كات ؟.
وه‌ڵام : دادگا .
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌ویَت له ئه‌رشیف فاكس و وه‌ره‌قه هه‌یه , پیَویسته دادگای ئیَراقی زانیاریمان بده‌نیَ هه‌رچییه‌كیان لایه .
پ : ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگای فه‌رمییا ده‌كه‌ن , وزاره‌ت به نموونه .
وه‌ڵام : با بیان ده‌نیَ , باشه . من لیَره له رِیَگه‌ی ئه‌م رِۆژنامه‌یه‌ی ئیَوه‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه چی له ئارشیفیانه , هه‌ر شتیَك هه‌یه تایبه‌ته به كۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌كان بۆمان بنیَرن , تاكو ئیَمه بتوانین ئه‌و كۆمپانیایانه حوكم بده‌ین . ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و كۆنتراكته‌كانه‌وه هه‌بووه له‌و كاته با بیان دۆزینه‌وه , كه‌ڵك له زانیارییه‌كانیان ده‌بینین , ئه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه ده‌به‌خشن حوكم نادریَن .
پ : ئایا پیَت وا نییه ئه‌م كاره پیَویستی به هاوكاری هه‌موو كورد ده‌بیَت له هۆڵه‌ندا ؟.
وه‌ڵام : به‌ڵیَ پیَویستیم به هه‌موو هاوكارییه‌ك هه‌یه . به‌ڵام له ئانرات كه خۆی دانینابوو به تاوانه‌كه‌یدا , ئاسایی بوو به ئاشكرا كار بكریَت , وه‌لیَ لیَره وا نییه , ناتوانریَت به‌و شیَوه‌یه كار بكریَت .
پ : چۆن بیستت ئانرات گه‌یشتۆته هۆڵه‌ندا ؟.
وه‌ڵام : له رِیَگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه , كه‌ناڵی ئه‌ین فه‌نداخ .
پ : كه زانیت چیت كرد ؟.
وه‌ڵام :پیَشتر ناویم بیستبوو , ناوی ده‌هاته پیَشه‌وه , كه بینیم هاته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن , یه‌كسه‌ر ده‌ستمان به ئیجرائات كرد .
پ : ئه‌و ئیجرائاتانه چی بوون ؟.
وه‌ڵام : دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر هاتم له په‌رله‌مان داوام كرد كه ئه‌م مرۆڤه پیَویسته دادگایی بكریَت .
پ : نازانیت به‌رواره‌كه‌ی كه‌ی بوو ؟.
وه‌ڵام : نه‌خیَر نازانم له یادم نه‌ماوه .
پ : كیَ داوای لیَت كرد , ئه‌م هه‌نگاوه بنیَیت ؟.
وه‌ڵام : كه‌س داوای لیَم نه‌كرد , بۆخۆم كردم . ئه‌و تاوانبار بوو به ناردنی چه‌كی كیمیاوی بۆ عیَراق , به‌س تیَناگه‌یشتین بۆ مخابه‌راتی هۆڵه‌ندی ده‌یان پاراست , هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد حكوومه‌ت تاوانبار بكه‌ین . كابینیَتی ئه‌وات نایه ویست هیچ بكات , چونكه ده‌یووت دۆزه‌كه كۆن بووه , دۆنه‌ر وه‌زیر داد بوو له پارتی سی دی ئای . وه‌زیری داد ده‌یووت : كۆن بووه , به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه , منیش وتم : نابیَت ئه‌وه شتیَكی مرۆڤانه‌یه , خه‌ڵكی كوشتووه , یارمه‌تی سه‌دامی داوه , هه‌موو كات له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌م ده‌كرد .
پ : وه‌ك له دادگا هه‌موو گویَبیستی بووین به به‌رِیَزیشته‌وه , كه چاوپیَكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی ئانرات له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی " نیَت ڤیَرك " بووه سه‌رچاوه‌ی به دادگایی گه‌یاندنی ئانرات , كه فریَد ته‌یفن به‌و كاره هه‌ڵسا ؟.
وه‌ڵام : فریَد ته‌یفن به‌رپرسیاریَتی له ئه‌ستۆ بوو , به‌ڵگه‌نامه كۆ بكاته‌وه , ئه‌و له‌ناو دادگا بوو , داواكاری گشتی بوو . تا له پارله‌مانه‌وه گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵنه‌كرایا بۆ دادگاییكردنی ئه‌و نایتوانی هیچ بكات . ده‌زانین ئه‌و كاری زۆری كرد , هه‌ردووكمان رِۆڵمان هه‌بوو , ئه‌مه رِاسته .
پ : ده‌توانین بڵیَین حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا خۆی ئانراتی دایه دادگا؟.
وه‌ڵام : حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌وه قایل بوو , كه پارتی سۆسیالست پاڵه‌په‌ستۆی زۆری كرد بۆ به دادگایی گه‌یاندنی , كه‌چی ئیَستا هۆڵه‌ندا ده‌ڵیَت سه‌یركه‌ن ئیَمه چه‌نده مرۆڤایه‌تین هاووڵاتی خۆمانمان دادگاییكرد .
پ : ئایا ئیَس په‌ی له بۆچوونیَكی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌مه‌یكرد , یان كه‌سیَك , لایه‌نیَك كاریگه‌رییان له‌سه‌ری دانا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه بنیَت ؟.
وه‌ڵام : ئه‌م هه‌موو په‌یوه‌ندییه باشه‌ی هه‌مان بوو له گه‌ڵ كورددا , ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی به كورد گه‌یشتبوو , وایكرد ئه‌مكاره بكه‌ین . ئه‌گه‌ر من وه‌ك په‌رله‌مانتاریَك بزانم ئه‌م تاوانه كراوه چۆن ئه‌بیَت بیَده‌نگ بم به‌رامبه‌ری , ئه‌مه باشترین كار بوو بیكه‌م بۆ كورد , خۆم ده‌بوایه بمكردایه , به قسه‌ی كه‌س و هیچ لایه‌نیَك نه‌مكردووه . ئیَمه وه‌ك پارتیَك هه‌ست به‌وه ناكه‌ین بۆ پارت كاریَك به قازانجه و باشه ئه‌وسا بیكه‌ین , به‌ڵكه ئیَمه بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌مكاره‌مان ئه‌نجامداوه . ده‌بوایه هه‌ر بمانكردایه , ئه‌مه باوه‌رِمانه .
سه‌یركه‌ن مۆگابی دژ به گه‌له‌كه‌ی كیمیاوی له وڵاته‌كه‌ی به‌كار هیَناوه , ئه‌مه وا ده‌كات ئیجرائات وه‌ربگرم له دژی , مه‌سه‌له‌كه كورد نییه , مه‌سه‌له لیَره مرۆڤایه‌تییه , ئیَستا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌م , ئایا كیَ كیمیاوی داوه به مۆگابی ؟ , جاریَكی دیكه به‌ڵگه هه‌یه كه ده‌ڵاڵی هۆڵه‌ندی داوییه‌تی , بۆیه به قسه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نیَك ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه , ئه‌و كاره له باوه‌رِو ویژدانه‌وه بووه .
پ : ئه‌ی به‌رامبه‌ر تاوانبارانی دی , ئه‌وانه‌ی رِاسته‌وخۆ ده‌ستیان له تاواندا هه‌بووه ؟.
وه‌ڵام : لیَره سیسته‌می ئیَف یه‌ك هه‌یه , بزانن ئه‌وه‌ی تاوانی كردووه , ئه‌وه لیَكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن , به پیَی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار بیَت , ئه‌وا وه‌چه‌كانیشی له مافی بوون به هۆڵه‌ندی بیَبه‌ری ده‌بن , ئه‌مه خراپه , مناڵ نابیَت باجی باوكی بدات . له جه‌نگی جیهانی دووه‌م زۆر هۆڵه‌ندی به‌شدارییان كرد له تاوانه‌كانی هیتله‌ر , كه باوكه‌كان حوكمدران ئه‌وه‌نده بۆ منداڵه‌كان به‌س بوو ه باوكیان سزا دراوه , ئیَستا پیَویسته وا بیَت , مناڵه‌كان بۆ ده‌بیَت له گه‌ڵ باوكیان سزا بدریَن .
له كۆتاییدا ئیَوه ده‌توانن زۆر هاوكاریمان بكه‌ن , وه‌ك چۆن له دادگای ئانرات ئه‌و فاكسه‌ی هیَناتان له‌سه‌ر ئه‌و , كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر حوكمدانه‌كه‌ی هه‌بوو , سزاكه‌ی قورس‌تر كرد , ئیَستاش په‌یداكرنی به‌ڵگه‌نامه گرنگه بۆ كاره‌كان .